(سبه‌ی):
راگه‌یه‌نراوی دوه‌می گروپی سه‌رده‌شت عوسمان
به‌ناوی ئازادی یه‌وه نیشتیمانتان كرد به زیندان
به‌ڵێن بوو بن به رووناكی كه‌چی رۆژتان لێمان تۆران
جاران سرووده‌كانی ئای خوایه وه‌ته‌ن ئاوابێ چه‌نێ جوان بوو
گه‌رچی كوردستان‌مان نه‌بو، به‌ڵام ناو دڵی هه‌مومان كوردستان بو
ئه‌و ئاڵایه‌ی كه هه‌ڵتان كرد ئێستاكه ئه‌شه‌كێته‌وه
به‌ڵام له ژێر ئه‌م ئاڵاشا نیشتیمان هه‌ر ئه‌تلێته‌وه
قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆی صلاح ا‌لدین دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گوێ بۆ هیچ داوایه‌كی شه‌قام و كۆمه‌ڵگای خۆی ناگرێت وه له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌وه‌ی باسی نه‌كرابێت خوێنی گه‌نجانی شاری سلێمانی و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ناعه‌داله‌تی بووه ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌منی بووه و هیچی تر بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین رۆژی هه‌ینی بێ گوێدانه ده‌وامی زانكۆ‌و وه‌هه‌روه‌ها بلاَوه پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی له نێو خۆپیشانده‌ران و رێنموونی كردنیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆرشه‌ی كه دروست بووه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌له بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانی هه‌ولێر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له ڕێگه‌ی زه‌وییه‌كانی ئه‌م شاره وه‌ده‌ستیان هێناوه وه به لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌لێین كه ئه‌مرۆ رۆژی ئه‌وه‌یه پشت له جه‌ماوه‌ر نه‌كه‌ن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بێن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌ل بكه‌ون ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌نگمان به ئێوه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دهسهلاَته ماوه‌ی بیست ساڵه به درۆ ئێمه‌ی ڕاگرتووه چیتر خۆمان پێ هه‌ڵ ناخهڵتێت گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه پشتگیری خۆتان بۆ ئه‌م جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی چاكسازی ڕابگه‌یه‌نن چونكه دهسهلاَت پشتی بته‌كانی خۆی گرتووه . ده‌نگی زوڵم لێكراوی شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی ڕووی له بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه تكایه وه‌رن ببنه پشت و په‌نا بۆ رۆژی هه‌ینی له بازاری ئازادی نیشتیمان . لێره‌وه ده‌مانه‌وێ ڕوومان له مامۆستایانی ئاینی بكه‌ین مامۆستایانی به‌ڕێز تكایه رۆژی هه‌ینی له وتاری هه‌ینی به خۆتان و موسلمانانی مزگه‌وت بچن بۆ به‌رده‌م بازاری ئازادی نیشتمان ئه‌مرۆ ئه‌ركی جوامێرانه‌ی چاكسازی ئێوه‌یه هه‌روه‌ك چۆن خۆتان ده‌لێن پێشڕه‌وی چاكسازین وه‌رن بۆ بازاری ئازادی نیشتیمان تا گه‌نجانی زانكۆ به قهڵهمكانیان مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئێوه بۆ تاهه‌تایه بینووسنه‌وه باشترین مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئێوه بۆ نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مرۆ پێویسته تا بۆ سه‌ده‌یه‌كی تر پێشره‌وی كردنی ئه‌م میلله‌ته بگرنه ئه‌ستۆ
بژی كورد‌و كوردستان
برۆن بۆ بازاری ئازادی نیشتیمان
تا رێگر بین له خراپه‌كانی دژ به ئه‌زموونی خه‌ڵك كوردستان
گروپی فه‌یسبوكی سه‌رده‌شت عوسمان