(سبه‌ی):
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ی دوینێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكرد، ده‌ستكه‌وتی هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیسته‌كانی تر.
وتیشی: سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆپیشانده‌رانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك تێبینیمان هه‌بو له‌سه‌ر ده‌ستنیشان نه‌كردنی كات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و دواتریش ئه‌وه‌ی به ده‌نگدانی نایاسایی خرایه ده‌نگدانه‌وه.
له لێدوانه‌كه‌یدا عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شی وت: ئێمه حكومه‌تی هه‌رێم به بێ توانا‌و بێ ئیراده و هۆكاری هه‌مو توندوتیژیه‌كانی رۆژانی رابوردو ده‌زانین و سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی خۆی له حكومه‌ت بسێنێته‌وه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.