نامه‌یه‌کی کراوه له‌شۆفێرانی شاری سلیمانییه‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان_ئیداره‌ی سلێمانی
Monday, February 28, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
له‌دوای تێپه‌ربونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر کاره‌ساته خوێناویه‌که‌ی 17/2/2011 باری نائارامی کوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی به‌جارێ شێواوه جگه له‌وه‌ی ئیشوکاره‌کانمان وه‌ستاوه و ناتوانین وقودی رۆژانه‌ی خۆمان په‌یدابکه‌ین، به‌هۆی گرتنی رێگا سه‌ره‌کیه‌کانی ناو شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی شه‌قامی سالم که رێگای سه‌ره‌کی ئوتێل پاڵاس و کۆمه‌ڵێك شوێنی گشتی ئه‌که‌وێته سه‌ر و ته‌نها لهبهرنهبینینی ئه‌و بینایه‌ی که لقی 4ی پارتی تێدایه ناتانه‌وێ خه‌ڵکی بیبینێ به‌ڵام دانیشتوانی شاری سلیمانی به‌گشتی و ئێمه‌ی شۆفێران به‌تایبه‌تی باجه‌که‌ی ئه‌ده‌ین چونکه رۆژانه زۆر هیلاك ئه‌بین لهکارهکهماندا بۆیه داواکارین له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیداره‌ی سلیمانی به‌تایبه‌تی به‌زوترین کات جاده و بانه‌کان ئاسایی بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌کان و توندوتیژیه‌کان به‌ره‌و زیادبون نه‌ڕوات.
شۆفێرانی شاری سلیمانی
24/2/2011
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|