(سبه‌ی):
پاش داخستنی ده‌وامی زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی شاری هه‌ولێر، دره‌نگانی شه‌وی رابوردو خوێندکارانی به‌شه ناوخۆییه‌کانی هه‌ولێر پاش ده‌رکردنیان گه‌یشتنه‌وه شاره‌کانی خۆیان.
له‌سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ (پێنجشه‌ممه)ه‌وه ده‌وامی سه‌رجه‌م زانکۆ و کۆلێژ و په‌یمانگاکانی شاری هه‌ولێر داخران و خوێندکاران نێردرانه ماڵه‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه، ئه‌و بڕیاره به‌بێ ئاگاداری و گه‌ڕانه‌وه بوه بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.
له‌هه‌مانکاتدا پاش داخستنی ده‌وامی زانکۆ و په‌یمانگاکان و سه‌پاندنی پشوی ئیجباری به‌سه‌ر خوێندکاراندا تاوه‌کو رێکه‌وتی 1/4، هه‌ر دوێنێ یه‌کێتی قوتابیانی سه‌ر به پارتی خوێندکارانی به‌شه ناوخۆییه‌کانی هه‌ولێر و ئه‌و خوێندکارانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ن، کۆکراونه‌ته‌وه‌و به‌زۆر ره‌وانه‌ی شاره‌کانی خۆیان کردونه‌ته‌وه، که دره‌نگانی شه‌وی رابوردو گه‌یشتنه‌وه شاره‌کانی خۆیان.