(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بکرێت له‌شاری هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به پارتی دوکان و بازاڕه‌کان داده‌خه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه، له‌دوێنێ (پێنجشه‌ممه)ه‌وه له‌ترسی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌شاری هه‌ولێر گیراوه‌ته به‌رو ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدار بڵاوکراونه‌ته‌وه.
له‌هه‌مانکاتدا له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به پارتی هه‌وڵی داخستنی دوکان و بازاڕه سه‌ره‌کییه‌کان ده‌ده‌ن، چاودێری وردی دۆخه‌که ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که بڕیاره سه‌عات ٢ ی پاشنیوەڕۆ ئه‌مڕۆ ٢٥-٢-٢٠١١ له‌شاری هه‌ولێر و لەبەردەم (باخی شار) لەناو بازاڕ واتە لەبەردەم (بازاری نیشتیمان) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامبدرێت، هاوکات ژماره‌یه‌ک گروپ و رێکخراوی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش داوا له هاوڵاتیانی شاری قه‌ڵاو مناره ده‌که‌ن بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و بێده‌نگی بشکێنن.
سیروان عه‌ول