(سبه‌ی):
دوێنێ (پێنجشه‌ممه) 24/2/2011 ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ره‌وه‌ندی کوردی دانیشتوی ئه‌ڵمانیا له‌فرانکفۆرت، له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان سازکرد، بۆ پشتیوانی کردن له خۆپیشانده‌رانی کوردستان و ئیدانه‌ی به‌کارهێنانی چه‌ک له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی حیزبه‌وه و شه‌هید و بریندارکردنی زیاتر له 130 که‌س.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران یاداشتێکیان له‌ڕێگه‌ی بریکاره‌که‌یه‌وه گه‌یانده ده‌ست کونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریکا، که ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
هاوکات یاداشتێکیان ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌ڵمانیا.
ده‌قی یاداشتی ره‌وه‌ندی کوردی بۆ کونسوڵی ئه‌مه‌ریکی له به‌رلین
به‌ڕێز کونسوڵی گشتی ویلایهتهیەکگرتوەکانی ئەمەریکا/فرانکفۆرت
بەڕێز ئەدواردم ئەلفۆرد
باری نائارامی لە کوردستان و هێڕشی دەسەڵاتدارانی کورد بۆ سەر خۆپیشاندەران
لای هەموان ئاشکرایە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زۆر ی هەوڵداوە بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئارام و خۆش لە کوردستانی/ئێراق
کە بۆتە هۆی ڕێز‌و خۆشەویستیتان لای ئێمەی کورد.
بەڕێزتان بە دڵنیایەوە چاوەدێری ڕوداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان دەکەن کە بەرەو نا ئارامی ئەڕۆن.
کوردانی ئەلمانیاش چاوەدێری ئەم قەیرانەو هۆکارەکانیشی ئەکەن.
کۆبونەوەی ئیمە لەبەردەمی کۆنسولخانەکەتان بە هیوای ئەوەین کە پەیوەندیە بە هێزەکانتان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و هەر دوو حیزبی
دەستەڵاتدار بخەنە گەڕ بۆ هێمن کردنەوەوکۆتایی پێهێنانی ئەو نا ئارامیەی ئێستا کوردستانی گرتۆتەوە.ئێمە زۆر لە خەمی کەس و کارمان
بە تایبەت و هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و کوردستانیش داین.
لەڕاستی دا ئێوە ئەرکێکی زۆرتان خستۆتە سەر شانتان بۆ ئەوەی بۆ یەکەوە کوردستان بنیات بنێینەوە با نەهێلین بڕوخێنرێت!
داواکارین لە بەڕێزتان ئەم هەڵوێستەمان بگەیێننە حکومەتی هەرێم
١-ئیدانەی هەموو جۆرە توندوتیژیەک دەکەین بە تایبەتی بەرامبەر بە خۆپیشاندانی هێمنانە.
٢-پشتگیری هەموو داواکاریەکانی خۆپیشاندەران دەکەین هەروەها پشتگیری بەردەوامی وسوربونیان دەکەین تا جێبەجی کردنی داواکانیان.
٣-داوا لە حکومەتی هەرێم و پارتە دەستەڵاتدارەکان دەکەین
ا-پەیمان وبەڵێنەکانیان بە زوترین کات جێبەجێ بکەن بۆ دژایەتی کردنی گەندەڵی و مەحسوبیەت
ب-کۆتایی هێنان بە قۆرخ کردنی دەستەڵات لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە
ج-زامن کردنی ئازادی بیرکردنەوە وئازادی ڕادەربڕین
د-کۆتایی هێنان بە سنوردارکردنی مافە دیموکراسیەکان
ح-کۆتایی هێنان بە مەبدەئی توندوتیژی وتۆڵە
خ-ڕێگە پێدان و هاندانی بیری دیموکراسی ئاسانکاری جێبەجێ کردنی
و-داواکاری ڕونکردنەوەی بە پەلە و سزادانی سەبەبکارانی توندوتیژیەکانی شاری سلێمانی بۆئەم مەبەستەش دروستکردنی کۆمسیۆنێکی
بێ لایەن.
زۆر سوپاسی هاوکاریتانین
لەگەڵ رێزی بێ پایانمان