سیستمی په‌روه‌رده‌ له ‌نێوان ژه‌نگژه‌ و گۆڕانکاریدا
 خوێندكاران به‌ یه‌كپۆشییه‌وه‌ جوانن




Monday, December 3, 2007
 

 هێدی‌ گه‌ڵاڵی‌

به‌پێی‌ هه‌ر كۆمه‌ڵ‌ ‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ دنیا سه‌رجه‌م چین ‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ‌ به‌ شوناس ‌و ناسنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وردتر تاكه‌كانی هه‌ر خێزان ‌و كۆمه‌ڵێكیش بخوێنینه‌وه‌ له‌ ئاكار و جموجۆڵ‌ ‌و مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ رۆژانه‌ی‌ ژیانیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م تاكه‌ یان ئه‌م كه‌س ‌و ئه‌ندامی‌ خێزانه‌ چ جۆره‌ مامه‌ڵه‌ و نمایشێكی‌ خودی‌ هه‌یه‌.
ئه‌مإۆ شوناس ‌و ناسینه‌وه‌ی‌ توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ‌ به‌ سیما و كار و پیشه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ جلوبه‌رگ ‌و رێكپۆشییان ده‌ناسرێته‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ ره‌وشت ‌و ئاكار و هه‌سته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی، ئه‌گه‌ر خوێندكاران وه‌ك توێژێكی‌ زیندوو ‌و فراوان وه‌ربگرین ‌و ناسینه‌وه‌ی‌ خۆیی له‌ هه‌ڵسوكه‌وت ‌و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ ‌و چۆنییه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردنیدا هه‌یه‌، له‌ قوتابخانه‌كاندا كه‌رناڤاڵێكی‌ جوان ‌و رازاوه‌مان بینی له‌ كاتی رۆشتن پۆل پۆل ده‌ركه‌وتنی خوێندكاران به‌ جلی‌ یه‌كپۆشییه‌وه‌، دیاره‌ یه‌كپۆشی (زی‌ الموحد)ی‌ قوتابییان ‌و خوێندكاران له‌ قۆناغی‌  سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندیی‌ ‌و ئاماده‌یی جیا له‌ ساڵه‌كانی پێشووتر جۆرێك له‌ جوانی ده‌به‌خشێت، له‌ بینینی یه‌ك ره‌نگی ‌و یه‌كپۆشییاندا هه‌ستده‌كه‌یت خوێندكار و قوتابی بوونی هه‌یه‌، جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و توێژه‌ له‌وانی‌ دیكه‌ هه‌ستده‌كه‌یت پرۆسه‌ی‌ خوێندن زیندوو ‌و چالاك خۆی ده‌نوێنیت، یه‌كپۆشیی خوێندكاران نه‌ك هه‌رجوان ‌و دڵخۆشیی‌ كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌، به‌ڵكو له‌ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ جۆرێك له‌ شادی ‌و هه‌ست به‌ بوونی خوێندكاران ده‌به‌خشێت به‌ خودی‌ خوێندكاره‌كه‌ خۆی‌، واته‌ ده‌كرێت بڵێین یه‌كپۆشیی خوێندكاران ئیجابییاتی زیاتره‌ وه‌ك له‌ سلبییاتی، به‌ر له‌ هه‌رشتێك جوانی ‌و رازاوه‌یی ‌و دیمه‌نێكی‌ قه‌شه‌نگ به‌ چاو و دڵه‌كان ده‌به‌خشێت.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
هه‌ڵکه‌وت عه‌بدوڵا: سیستمی‌ خوێندن له‌ قوتابخانه‌كانماندا، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان، عه‌سكه‌رییانه‌یه‌
بۆچی‌ سۆرانی‌ زمانی‌ ره‌سمی‌ كوردستانی‌ عیراق و ئێران نه‌بێت
خوێندكاران به‌ یه‌كپۆشییه‌وه‌ جوانن
تێكه‌ڵاوكردنی‌ كوڕان ‌و كچان له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ خوێندندا، هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی‌: گۆڕانكاریی‌ له‌ سیستمی‌ په‌روه‌رده‌دا به‌ بڕیار ‌و راسپارده‌ ناكرێت
پڕۆژه‌ی گۆڕِینی سیستمی په‌روه‌رده‌ و فێركردن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ