بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (2011)
شیكردنه‌وه‌ی و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئابورییانه بۆ پێكهاته و ده‌رخسته و ته‌رخانكردنه‌كان
راپۆرت: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بودجه‌ی گشتی 2011 ی هه‌رێم بۆ: خه‌رجیه‌كان (بودجه‌ی به‌كارخستن + بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان) + داهاتی گشتی (ده‌سته‌به‌ركراو، خه‌مڵێنراو) + حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 2011
1-زیاده‌ڕه‌ی
2-هه‌ڵاوسان
3-گرفتی سه‌ره‌كی
4-بودجه‌ی به‌كاربردن
یه‌كه‌م: موچه
دوه‌م: شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه
سێیه: باربو
چواره‌م: به‌خشین
پێنجه: مه‌وجوداتی نادارایی
شه‌شه‌م: خه‌رجی دیكه
5- زانیاری هه‌ڵه
6- هه‌ڵه له دابه‌شكردنی بودجه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا
6- داهات
7-بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بودجه‌ی كوردستان
بودجه‌ی كوردستان وه‌ك هه‌مو بودجه‌یه‌كی دونیا له دو خانه‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت، بودجه‌ی به‌كاربردن و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بودجه‌ی كوردستان جیا ده‌كاته‌وه له بودجه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه... به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌میشه بودجه‌ی به‌كاربردن له نێوان 30% بۆ 35% هو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانیش له نێوان 65% بۆ 70%یه، به‌ڵام له كوردستان ئه‌مه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت 70%ی بودجه بۆ بواری به‌كاربردن بێت، به‌ڵام له كوردستان به خه‌رجكردنی ئه‌م 70%یه‌وه نه‌وه‌ستاون و به‌ڵكو پاره‌ی بودجه‌ی وهبهرهێنانیشییان گواستوه‌ته‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، خه‌رجی فیعلیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2009دا 9 ترلیۆن و 952 ملیار دینار بوه، له‌م بڕه پاره‌یه یه‌ك ملیار و 599 ملیار دینار بۆ پڕۆژه بوه، به‌م پێیه‌ش 16%ی بودجه بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بوه و واته 84%ی بۆ بواری به‌كاربردن بوه، كه له‌هیچ وڵاتێكی پێشكه‌وتودا ئه‌مه بونی نییه.
ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، ئه‌م 16%یه هه‌موی وه‌ك خۆی و به‌دروستی خه‌رجناكرێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له حیساباتی خیتامی 2009 بڕوانین، 501 ملیار دیناری پڕۆژه‌كان بۆ پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خه‌رجكراوه و 28 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، به‌م پێیه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ژده ئه‌وه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاره پۆ پڕۆژه‌كانی خه‌رجكراوه، وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ش 71 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی خه‌رجكراوه و به‌م پێییهش وه‌زاره‌تی ناوخۆ حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده پاره بۆ پڕۆژه‌كانی خه‌رجكراوه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده و ته‌ندروستی دو وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزارین و وه‌زاره‌تی ناوخۆش وه‌زاره‌تێكی ئه‌منییه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م 501 ملیار دیناره‌ش به دروستی خهرجكرابێت بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌و پاره‌یه نزیكه‌ی 313 بینا دروستده‌كرێت ئه‌له‌ر هه‌ر بینایه‌كیش به ئه‌ندازه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 27 پۆلی بێت كه هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان بكرێت، ئایا ئه‌و 313 بینایه له كوێن كه ته‌نیا له ساڵی 2009دا دروستكراون.
هه‌ڵاوسان
هۆكاری سه‌ره‌كی خراپی ئه‌و بودجه‌یه له‌وه‌دایه كه هه‌رچه‌ند زیاد بێت ناتوانرێت وه‌ك پێویست سود له‌م زیادبونی بودجه‌یه وه‌ربگیرێت‌و له‌خزمه‌تی گشتیدا به‌كار بهێنرێت، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م زیادبونه ده‌خاته خزمه‌تی بودجه‌ی به‌كاربردنه‌وه و به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م بودجه‌ی بهكاربردنهی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌ده‌ردان و زیاده‌ڕه‌وییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی بودجه بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانده‌كرێت هه‌موی ناخرێته خزمه‌تی پڕۆژه‌كانه‌وه و به‌شێكی ده‌گوازرێته‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن و به‌شێكیشی له پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌تدا خه‌رجده‌كرێت و جگه له چه‌ندین تیبینی گرنگی دیكه كه له به‌شی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌مان پێداوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بكه‌ین ده‌بینین بودجه‌ی به‌كاربردن له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار زیادی كردوه.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 2009دا، 8 ترلیۆن و 837 ملیار دینار بوه، 6 ترلیۆن و 553 ملیار دیناری بۆ بواری به‌كاربردن ته‌رخانكراوه.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 2010دا، 11 ترلیۆن و 432 ملیار دینار بوه، 7 ترلیۆن و 889 ملیار دیناری بۆ به‌كاربردن بوه.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 2011دا، 13 ترلیۆن و 940 ملیار دینار بوه و له‌م بڕه 9 ترلیۆن و 790 ملیار دینار بۆ خه‌رجی به‌كاربردن بوه؟
بۆ ئه‌مساڵ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان 2 ترلیۆن و 508 ملیار دیناری زیاتره له بودجه‌ی پارساڵ، به‌ڵام ئه‌م زیادییه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن بوه پتره، به‌شێوه‌یه‌ك بڕی زیاده له بودجه‌ی 2011، به‌رێژه‌ی (75.80%) به‌ركه‌وتی بودجه‌ی به‌كاربردن بوه و رێژه‌ی (24.20%) به‌ركه‌وتی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بوه.
ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ترلیۆنێك و 901 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن زیادی كردوه، له گه‌رمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستاندا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بری ئه‌وه‌ی پلانی هه‌بێت بودجه‌ی به‌كاربردن كه‌م بكاته‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ی كارێكی ئاسان بو، به‌ڵام به‌م شێوه مه‌ترسیداره زیادی كردوه، ئه‌گه‌ر زیادبون به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له پێنج ساڵی ئاینده‌دا بودجه‌ی به‌كاربردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته 19 ترلیۆن و 245 ملیار دینار و كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كاره‌ساته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌دیاریكردن و په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كان، ده‌توانرێت ئه‌م بودجه‌ی به‌كاربردنه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو كه‌مبكرێته‌وه و پلانێك بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی ئاینده دابندرێت تاوه‌كو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له زیادبونی بودجه‌كه‌یان سودمه‌ندبن.
له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا بڕی ئه‌م زیادبونه خراوه‌ته‌ڕو كه له بودجه‌ی به‌كاربردندا رویداوه كه به هه‌ڵئاوسان ناو ده‌برێت.
گرفتی سه‌ره‌كی
گرفتی سه‌ره‌كی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه خه‌رجناكات كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی جێبهجێنهكردوه.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ حیساباتی خیتامی ساڵی 2009، ده‌بینین 704 ملیار دینار پڕۆژه‌كان خه‌رجنه‌كراوه و ئه‌م پاره‌یه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، چونكه به بڕی 701 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی له بودجه‌ی به‌كاربردندا كراوه. ئایا ده‌كرێت پاره‌ی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و رێگاوبانه‌كان خهرجنهكرێن و بگوازرێته‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن.
له ساڵی 2010دا به‌شێكی زۆری پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كانی پارساڵ پاره‌یان تێدا خه‌رجنه‌كراوه و پاره‌كه گوزراوه‌ته‌وه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن.
ساڵی رابردو 7 ترلیۆن و 240 ملیار دینار بۆ خه‌رجی به‌كاربردن ته‌رخانكرا، به‌ڵام ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 4 ترلیۆن و 477 ملیار دینار خه‌رجكراوه، ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی دوه‌میش وه‌ك شه‌ش مانگی یه‌كه‌م پاره‌ی تێدا خهرجكرابێت، ئه‌وا له پارساڵدا 8 ترلیۆن و 945 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن خه‌رجكراوه و ئه‌م پاره‌یه‌ش به بڕی یه‌ك ترلیۆن و 714 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی تێدا كراوه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه زیاده‌ڕه‌وی تێدا كراوه نزیكه‌ی دو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌مو ئه‌و پارانه‌یه بۆ پڕۆژه پێنشنیازكراوهكانی پارساڵ تهرخانكرابو.
ئه‌گه‌ر دو نمونه له‌م زیاده‌ڕه‌وییه بهێنینه‌وه دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له پڕۆژه‌كان بڕاوه بۆ خه‌رجی ناپێویست گواستراوه‌ته‌وه.
پارساڵ بۆ باربو (اعانات) بڕی 384 ملیار دینار تهرخانكرابو، به‌ڵام ته‌نیا له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 512 ملیار دینار خه‌رجكراوه، به‌هه‌مان شێوه بۆ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه 837 ملیار دینار ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ته‌نیا له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 558 ملیار دینار خه‌رجكراوه، به‌م پێیه ته‌نیا له‌م دو خانه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌م بكرێته پێوه‌ر و كه‌ڕه‌تی دو بكرێت، 407 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی بكرێت.
ئه‌م زیاده‌ڕه‌وییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجی به‌كاربردندا كردویه‌تی له پاره‌ی پڕۆژه‌كانی بڕیوه‌و گواستویه‌تییه‌وه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ربگرین له پارساڵدا بۆ پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی 2010 بڕی 23 ملیار و 836 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه و به‌ڵام یه‌ك ملیار و 295 ملیۆن دیناری ئه‌و پاره‌یه خه‌رجكراوه، واته 5%ی پاره‌ی پڕۆژه‌كانی خه‌رجكراوه.
ئایا ده‌كرێت پاره‌ی خانوی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان خه‌رجنه‌كرێت و بگوازرێته‌وه بۆ به‌خشین یان به‌ناوی باربو بدرێته شه‌ریكات؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوتر بێت و حكومه‌ت په‌یوه‌ست نه‌بێت به یاسای بودجه‌وه و ئه‌و یاسایه جێبهجێنهكات، بۆچی گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه بكرێت؟.
یه‌كێكی دیكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه كه بودجه له‌كاتی یاسایی خۆیدا نایه‌ت، به‌پێی ماده‌ی 79 بڕگه‌ی یه‌كه‌م له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت بودجه له‌سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌م پێش ساڵی دارایی بگاته ئه‌نجومه‌ن (په‌رله‌مان)، جگه له په‌یڕه‌وی ناوخۆ له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه ساڵانه بودجه له‌كاتی یاسایی خۆیدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام هه‌میشه چه‌ندین مانگ له كاتی یاسایی خۆی ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام پڕۆژه‌ی بودجه ناگاته په‌رله‌مان، كه ئه‌مه بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر لاوازی ئه‌دای حكومه‌ت.
بودجه‌ی به‌كاربردن
یه‌كه‌م: موچه
یه‌كێك له‌و خانانه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردن كه ساڵانه زۆرترین پاره‌ی له بودجه‌دا بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، هه‌روه‌ك زۆرترین به‌شی بودجه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندایه، به‌هه‌مان شێوه‌ش زۆرترین زیاده‌ڕه‌وی و كه‌موكورتی و به‌هه‌ده‌ردان و كاری نایاسایی له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندایه.
بۆ بێده‌نگكردنی هاوڵاتیان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی كوردستان ناكرێت، ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامێكی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆرترین به‌شی بودجه بۆ موچه‌یه و زۆرجار ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێنن و رێژه و ژماره‌ی هه‌ڵه ده‌ده‌ن، بۆ نمونه ده‌ڵێن 70%ی بودجه بۆ موچه ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م رێژه و ژمارانه‌ی ده‌سه‌ڵات تاوه‌كو چه‌ند دروسته؟
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه‌ی ئێمه كردومانه هیچ ساڵێك نییه 30%ی زیاتری بودجه بۆ موچه‌خۆری فه‌رمی بێت، مه‌به‌ست له موچه‌خۆری فه‌رمی ده‌رهێنانی هه‌مو ئه‌و كاره نایاساییانه‌یه كه له‌موچه‌دا هه‌یه و ده‌رهێنانی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌یه له لیستی موچه كه به نایاسایی و نائاسایی به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بن موچه وه‌رده‌گرن.
له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هه‌ده‌ردان و ناڕێكییه‌كی زۆر له موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا هه‌یه و به رێكخستنه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی ناڕێكییه‌كان ده‌تواندرێت بڕێكی زۆری پاره بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی نه‌خشه‌ی موچه بكه‌ین له سێ ساڵی رابردودا، ئه‌م ناڕێكییه به‌ئاسانی هه‌ست پێ ده‌كرێت.
له بودجه‌ی ساڵی 2009دا 3 ترلیۆن و 819 ملیار دینار بۆ موچه ته‌رخانكراوه بۆ 616 هه‌زار و 302 فه‌رمانبه‌ر.
له بودجه‌ی ساڵی 2010دا 4 ترلیۆن و 602 ملیار دینار بۆ موچه ته‌رخانكراوه بۆ 625 هه‌زار و 849 فه‌رمانبه‌ر.
له ساڵی 2011دا 6 ترلیۆن و 190 ملیار دینار بۆ موچه ته‌رخانكراوه بۆ 650 هه‌زار و 849 فه‌رمانبه‌ر.
لێره‌دا ده‌بینین له‌و كاته‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ساڵی 2009 بڕی 3 ترلیۆن و 819 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دو ساڵدا واته 2010و 2011 ئه‌م پاره‌یه بوه به 6 ترلیۆن و 190 ملیار دینار، ئایا كام لۆجیكی ئابوری رێگا به‌وه ده‌دات ئه‌و پاره‌یه‌ی به ده‌یان ساڵ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له‌و ده‌یان ساڵه‌دا گه‌شتبێته 616 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و 3 ترلیۆن و 819 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكرابێت و به دو ساڵیش بۆ 35 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر 2 ترلیۆن و 371 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاد بوبێت؟
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین كه پێش ساڵی 2009 به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له دۆخی شه‌ڕی ناوخۆ و ململانێدا به نایاسایی دامه‌زراون، به‌ڵام پارساڵ و ئێستا وه‌ك دۆخی"ریفۆرم" و "چاكسازی" ناویان بردوه، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك زیادی كردوه...
به‌و هه‌مو موچه نایاساییه زۆره‌ی كه له وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هه‌زاران كادیری حیزبیش كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ئهژماركراون، له ساڵی رابردودا 40%ی بودجه‌ی گشتی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه و به‌ده‌رهێنانی ئه‌م موچه نایاساییانه و خانه‌نشینی نایاسایی و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رماڵه پشكی موچه له بودجه‌ی گشتیدا ده‌گاته نزیكه‌ی 30%.
ئه‌مساڵ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 2 ترلیۆن و 508 ملیار دینار زیاتره له‌پار، له رێژه سهدییهكهدا ده‌بو پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیداره زیادی كردوه و بۆ 44%ی بودجه‌ی گشتی، كه ئه‌م زیادكردنه‌ش نائاساییه و ئه‌م نائاسایی بونه‌ش لێره‌دا رونده‌كه‌ینه‌وه.
خاڵی سه‌ره‌كی كه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا جێگای سه‌رنجه.. بۆ دامه‌زراندنی 25 هه‌زار كه‌س له ساڵێكدا، ترلیۆنێك و 588 ملیار دینار زیادی كردوه، بۆ ئه‌م زیادكردنه جێگای گومانه؟
هه‌رچه‌نده چه‌ند مانگێك له ساڵ تپهڕبوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه به ناوی دامهزارندنهوه ته‌رخانكراوه و رێككاره یاساییه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن بۆ دامه‌زارندنی ئه‌و 25 هه‌زار كه‌سه پێویستی به دومانگی دیكه زیاتره، واته چه‌ند مانگێكی تر تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌م 25 هه‌زار كه‌سه دانه‌مه‌زراون.
به‌پێی ته‌رخانكردنی ئه‌و ترلیۆن و 588 ملیار دیناره به‌هۆی زیادبونی موچه‌ی ئه‌و 25 هه‌زار كه‌سه‌وه، ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌و 25 هه‌زار كه‌سه مانگانه 10 ملیۆن و 586 هه‌زار دینار موچه‌یان بێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌رگیز وانییه.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵێت، ئه‌م زیادبونه به‌هۆی زیادبونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش باوه‌ڕپێكراوه نییه، چونكه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان 625 هه‌زار كه‌سه، ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش 100 هه‌زار دینار بۆ موچه‌كه‌ی زیادبكات له‌ساڵێكدا ئه‌وا پێویستی به 625 ملیار دیناره كه 39%ی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه به‌ناوی موچه‌وه زیادكراوه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، ئه‌ی كه‌واته ئه‌م زیادبونه‌ی به‌ناوی موچه‌وه بۆچی؟ بۆ كوێ و كێ ده‌ڕوات، ئایا ده‌كرێت نه‌زانرێت ترلیۆنێك و 588 ملیار دینار چۆن خه‌رجده‌كرێت؟
ده‌توانین لێره‌دا بڵێین نزیكه‌ی ترلیۆنێك و 250 ملیار دینار كه بۆ زیادبونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دانراوه به ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه و پێویستی به رونكردنه‌وه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر مانگانه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مساڵ داده‌مه‌زرێت 600 هه‌زار دیناریش بێت كه داده‌مه‌زرێن ئه‌وا 90 ملیار دیناری پێویسته و لێره‌دا ترلیۆنێك و 498 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه، ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی له‌م بڕه پاره‌یه ده‌كات؟.
2- ته‌رخانكردنی پاره بۆ 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه له ساڵی رابردودا به نایاسایی دامه‌زاران و ونه، چونكه پارساڵ به‌پێی ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان ره‌زامه‌ندی لێداوه و وه‌ك میلاكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شكرا، بڕیاربو 9547 كه‌س دابمه‌زرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 35 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دامه‌زراند واته 25 هه‌زار و 453 كه‌س به نایاسایی دامه‌زران.
گریمان ئه‌م ژماره‌یه بهنایاساییش دامه‌زران، خۆ ده‌بێت له بودجه‌دا جێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه و موچه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێت، ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی پارساڵدا ئه‌مه نه‌كرا بۆچی له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا جێگای نه‌كراوه‌ته‌وه؟ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ ئه‌و 25 هه‌زار و 453 كه‌سه به نایاسایی دامه‌زران له پارساڵدا 625 هه‌زار كه‌س بوه، ئه‌مساڵیش بڕیاره 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێت و ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هاتوه 650 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره كه موچه‌یان بۆ دیاریكراوه، ئه‌و 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی دیكه چۆن و له كوێ موچه‌یان بۆ دیاریكراوه، ئه‌مه دیارنییه.
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له ساڵی 2009دا 616 هه‌زار و 302 فه‌رمانبه‌ر بوه، به دامه‌زراندنی 9 هه‌زار و547 كه‌س بو به 625 هه‌زار و 849 فه‌رمانبه‌ر، له ساڵی 2011دا بڕیاری دامه‌زراندنی 25هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دراو بو به 650 هه‌زار و 849 فه‌رمانبه‌ر، ئه‌ی كه‌واته ئه‌و 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی دیكه له كوێ جێگای كراوه‌ته‌وه كه به‌نایاسایی دامه‌زراون؟
3-ژماره‌یه‌كی زۆری كادیری حیزبی فه‌رمانبه‌رن له وه‌زاره‌تی دارایی و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش ده‌وام بكه‌ن، بۆ نمونه ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی وه‌رده‌گرێت، ده‌یان كادیری حیزبی موچه‌ی راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رده‌گرن، ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر له بودجه‌ی گشتی بۆ ئه‌م كادیره حیزبیانه‌یه كه به‌نایاسایی كراونه‌ته فه‌رمانبه‌ر خه‌رجده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر بڕوانین له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌و موچانه‌ی بۆیان ته‌رخانده‌كرێت ئه‌م راستییه ده‌رده‌كه‌وێت.
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئێستای وه‌زاره‌تی دارایی 30 هه‌زار و 296 فه‌رمانبه‌ره و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ موچه‌یان 816 ملیار و 118 ملیۆن دینار و ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی تێكڕایی وه‌ربرگرین موچه‌ی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌مساڵ 4.8 ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ 118 هه‌زار و 471 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 627 ملیار و 972 ملیۆن دیناری ته‌رخانكردوه. واته هه‌رچه‌نده ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی داراییه، به‌ڵام موچه‌ی ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی 189 ملیار دیناری زیاتره له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌م پێیه‌ش له رێژه سهدییهكهدا مانگانه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تێكی دارایی 2 ملیۆن و 266 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بۆ فه‌رمانبه‌ری ئاسایی نییه ئه‌و موچه زۆرانه، به‌ڵكو به‌شی هه‌ره‌زۆری بۆ ئه‌و كادیره حیزبییانهیه كه موچه‌یه‌كی به‌رزییان هه‌یه له‌م وه‌زاره‌ته.
ده‌رماڵه‌ی ئیستیسنائی
4- به‌شێكی زۆر ئه‌و پاره‌یه‌ی ساڵانه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دهرخاندهكرێت بۆ ده‌رماڵه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مساڵدا 2 ترلیۆن و 39 ملیار دیناری بۆ ده‌رماڵه ته‌رخانكردوه و به‌شێكی ئه‌م ده‌رماڵانه پێویستن و ده‌بێت هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێكی گومانی له‌سه‌ره، له‌وانه ده‌رماڵه‌ی ئیستسنائی، ده‌رماڵه‌ی ئیستسنائی له زۆر وڵات‌دا هه‌یه، به‌ڵام میكانیزمێك هه‌یه بۆ خه‌رجكردنی، ئه‌م ده‌رماڵه‌یه پێویسته هه‌بێت بۆ كاری تایبه‌ت و پێویسته بڕێكی دیاریكراو بێت و به میكانیزمێكی رون خه‌رجبكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌وه‌ی پاره‌ی بۆ 19 جۆر ده‌رماڵه ته‌رخانده‌كات كه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی و كاری زیاده و ده‌رماڵه‌ی نیشته‌جێبون و ده‌رماڵه‌ی میوانداری و ده‌رماڵه‌ی چاو‌دێر و ده‌رماڵه‌ی پله‌وپایه و ده‌رماڵه‌ی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی ئه‌منی و ده‌رماڵه‌ی بڕاوه و ده‌رماڵه‌ی خواردن و ده‌رماڵه‌ی پێگه‌ی جوگرافی و ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه و ده‌رماڵه‌ی زه‌وجی و ده‌رماڵه‌ی منداڵ و ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و ده‌رماڵه‌ی ئه‌ندازیاری و ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و ده‌رماڵه و خه‌رجی گه‌شتكردن خه‌رجكردوه، جگه له‌مانه ده‌رماڵه‌یه‌كی دیكه هه‌یه به‌ناوی ده‌رماڵه‌ی ئیستسنائی كه ریزبه‌ندی سێیه‌می هه‌یه له ریزبه‌ندی ده‌رماڵه‌كاندا، له ئه‌مساڵدا 260 ملیار دیناری بۆ ده‌رماڵه‌ی (ئیستسنائی) ته‌رخانكردوه، ته‌رخانكردنی ئه‌م ده‌رماڵه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زیاتر له 100% ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن و ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به 100% ده‌رماڵه وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك ده‌رماڵه‌ی ئیستسنائی بۆی ده‌نوسرێت و هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك یه‌ك سودمه‌ند نین له‌م ده‌رماڵه‌یه و پێویسته پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێت.
ده‌رماڵه‌ی ئیستسنائی له زۆر وڵات‌دا هه‌یه، بۆنمونه له هه‌ندێك وڵات‌دا ئه‌وانه‌ی له بواری ئه‌تۆمی و كاری هاوشێوه‌یدا كار ده‌كه‌ن و له‌و 19 جۆره ده‌رماڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا جێگای نابێته‌وه، ده‌رماڵه‌یان بۆ ته‌رخانده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ كارێك نییه كه ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رجبكرێت له‌و 19 جۆره‌ی ده‌رماڵه به‌ده‌ربێت، ئیدی ده‌بێت ده‌رماڵه‌ی ئیستسنائی بۆچی بێت؟
له‌ساڵی 2009دا بڕی 188 ملیار دینار و له ساڵی 2010دا بڕی 290 ملیار دیناری دیكه بۆ ئه‌م ده‌رماڵه‌یه ته‌رخانكراوه و له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی پاردا 165 ملیار دینار خه‌رجكراوه و له ئهمساڵییشدا 260 ملیار.
دو پرسیار لێره‌دا هه‌یه:
1- ئه‌م ده‌رماڵه‌یه بۆ كێیه؟
2- ئایا بۆ ده‌بێت ئه‌م ده‌رماڵه‌یه له هه‌مو جۆره‌كانی دیكه‌ی ده‌رماڵه پاره‌ی زیاتری بۆ ته‌رخان بكرێت و خه‌رجبكرێت و نهشزاندرێت بۆ كێیه؟
ئه‌نجام: ده‌توانین بڵێین به‌نه‌هێشتنی بهههدهردانهكان له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك له خاڵی یه‌كه‌مدا هاتوه و نه‌مانی بهفهرمانبهركردنی كادیری حیزبی وه‌ك له خاڵی سێیه‌مدا هاتوه و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه وه‌ك له خاڵی چواره‌مدا هاتوه. بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له بودجه‌ی به‌كاربردنه‌وه ده‌گوێزینه‌وه بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان.
دوه‌م: شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه
ئه‌م خانه‌یه ساڵانه له نێو بودجه‌ی به‌كاربردندا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ خه‌رجده‌كرێت و خه‌رجكردنی به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، له‌م دۆخه‌دا كه داخوازییه‌كانی خه‌ڵك زیادی كردوه و ناڕه‌زایی شه‌قه‌مه‌كانی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌م شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌كڕدرێن كه‌متر بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له نێوان پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م خانه‌یه له نێوان پارساڵ و ئه‌مساڵدا به بڕی 861 ملیار دینار زیادی كردوه، واته ئه‌گه‌ر وه‌ك پارساڵیش پاره بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان بكرایه‌ته‌وه 861 ملیار دینار ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت. چونكه بۆ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریی چاككردنه‌وه له 2010دا 837 ملیار دیناره و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریی چاكردنه‌وه له 2011دا ترلیۆنێك و 698 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه وردبكهینهوه كه بۆ شممهك و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه ته‌رخانكراوه به‌ئاشكرا كۆمه‌ڵێك بهههدهردانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ده‌خه‌ینه‌ڕو.
له ساڵی 2009دا بڕی 12ملیار دینار بۆ په‌ڕاوگه و چاپه‌مه‌نی ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له ئه‌مساڵدا بۆ 21 ملیار دینار زیادی كردوه.
له‌ساڵی 2009دا 471 ملیۆن دینار بۆ كرێی ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه و له ساڵی 2011دا بوه به ملیارێك و 154 ملیۆن دینار، ئایا ئاوه‌ڕۆ له كوردستاندا كرێی هه‌یه؟
ساڵی رابردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 77 ملیار دیناری بۆ كرێی كاره‌با ته‌رخانكردوه، به‌ڵام له شه‌ش مانگی یه‌كه‌میدا 122 ملیار دیناری خه‌رجكردوه، ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردو بكرێته پێوه‌ر ده‌بو 244 ملیار دینار بۆ كرێی كاره‌با دابندرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 392 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه له ئه‌مساڵدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بۆ دانی كرێی كاره‌بایه له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌بادا جێگای سه‌رسوڕمانه، چونكه له به‌شی داهاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌بای به 120 ملیۆن دینار ته‌رخانكردوه، واته له جێیه‌ك ده‌ڵێت به‌س ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ساڵی 2011 بڕی 392 ملیار دینار ده‌داته كرێی كاره‌با، له لایه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با 120 ملیۆن دیناره، ئه‌گه‌ر بگوترێت ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ كڕینی ته‌زوی كاره‌بایه دروست نییه، چونكه بۆ كڕینی ته‌زوی كاره‌با (نفقات استيراد طاقة الكهرباء) بڕی 44 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه.
له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ته‌رخانده‌كات، به‌ڵام له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 43 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ كڕینی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ته‌رخانكراوه.
له پارساڵدا 10 ملیار دینار بۆ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه ته‌رخانكرا و له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 3 ملیار دینار خه‌رجكرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بوه به 15 ملیار دینار.
له 2009دا حكومه‌تی هه‌رێم 24 ملیار دیناری بۆ كرێی بینا ته‌رخانكردوه له 2010دا بوه‌ته 33 ملیار و له ئه‌مساڵدا بوه‌ته 42 ملیار دینار، پێویست بو ئه‌م پاره‌یه كه‌مبكرێته‌وه، چونكه ئه‌و بودجه زۆره‌ی له ساڵانی رابردودا له‌به‌رده‌ستدا بوه ده‌بو له دروستكردنی بینادا سودی لێوه‌ربگیرێت و ئه‌م كرێیانه كه‌م بكرێته‌وه، ده‌یان بینای حكومی له لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ده‌بینین حكومه‌ت كرێچییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاریداوه ئه‌و بینایانه‌ی كه له‌لایه‌ن حیزبه‌وه داگیركراون بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ئه‌م كرێیانه پێویسته كه‌م بكرێته‌وه نه‌ك زیاد بكرێت.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 9 ملیار دینار دراوه‌ته كرێی ئامێر و ئامراز، به‌ڵام له ئه‌مساڵدا زیادی كردوه بۆ 27 ملیار دینار.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 28 ملیۆن دینار دراوه‌ته گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 2 ملیار دینار زیادی كردوه، واته 71 ملیار دینار زیادی كردوه.
گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بۆ كێییه؟
شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردو ملیارێك و 893 ملیۆن دینار بۆ كرێی ته‌له‌فون خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیادی كردوه بۆ 6 ملیار و 391 ملیۆن دینار.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا حكومه‌ت 4 ملیۆنی خه‌رجكردوه بۆ به‌كرێگرتنی ئامێری په‌یوه‌ندیكردن، به‌ڵام ئه‌مساڵ 122 ملیۆنی بۆ ته‌رخانكردوه، واته ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم 30 ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی رابردو پاره ده‌داته كرێی ته‌له‌فۆن، ئایا كه‌س ته‌له‌فۆن به‌كرێ ده‌گرێت؟
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا یه‌ك ملیار دینار بۆ كرێی راوێژكار و شاره‌زایان ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 6 ملیار دینار زیادی كردوه.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 615 ملیۆن دینار بۆ كۆڕ و كۆبونه‌وه خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 5 ملیار و 758 ملیۆن دینار زیادی كردوه.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 2 ملیار و 961 ملیۆن بۆ به‌شداریكردن له خولی راهێناندا خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به 9 ملیار و 164 ملیۆن دینار.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا بۆ روپێو و دیاریكردنی زه‌وی 72 ملیۆن خه‌رجكراوه به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به ملیارێك و 892 ملیۆن دینار.
حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه هاواری ئه‌وه ده‌كات فه‌رمانبه‌ری زیادی هه‌یه به‌ڵام له ئه‌مساڵدا 20 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیداته كۆمپانیاكان بۆ پاككردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی.
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا حكومه‌ت 7 ملیار دیناری خه‌رجكردوه له چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیدا به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 32 ملیار دیناری ته‌رخانكردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل، ئه‌گه‌ر چاككردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆتۆمبیلێك ملیۆنێك دیناریشی بوێت حكومه‌ت به‌و پاره‌یه 32 هه‌زار ئۆتۆمبیل چاك ده‌كاته‌وه، ئایا 32 هه‌زار ئۆتۆمبیلی حكومه‌ت له ساڵێكدا تێكده‌چێت؟.
حكومه‌ت داوای كردوه كه 593 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی ته‌رخان بكرێت، له كاتێكدا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 39 ملیۆن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رجكراوه، ئه‌م كارگانه كامانه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه داهاتیان كوا؟
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 329 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی چه‌ك "الاسلحة والاعتدة (العسكرية)" خه‌رجكردوه، ئه‌مساڵ 6 ملیار و 556 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
بۆ جلوبه‌رگی سه‌ربازی له پارساڵدا 10 ملیار و 545 ملیۆن و له ئه‌مساڵیشدا 13 ملیار و 192 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، واته به دوساڵ 23 ملیار و 737 ملیۆن دینار بۆ كڕینی جلی سه‌ربازی ته‌رخانكراوه. ئه‌گه‌ر نرخی تێچونی هه‌ر جل‌و بهرگێكیش 200 هه‌زار دینار بێت به‌و پاره‌یه 118 هه‌زار و 685 ده‌ست جلی سه‌ربازی دهكڕدڕیت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ كڕینی جل‌و به‌رگ بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له پارساڵدا 10 ملیار و 89 ملیۆن و له ئه‌مساڵدا 6 ملیار و 530 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 7ملیار و 521 ملیۆن دینار دراوه‌ته كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و ئه‌مساڵ 23 ملیار و 935 ملیۆن دینار بۆ كرێی سه‌یاره ته‌رخانكراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له خانه‌ی مه‌وجوداتی ناداراییدا 41 ملیار دینار بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل ته‌رخانكراوه.
ته‌نیا بۆ كڕین و چاككردنه‌وه و كرێی ئۆتۆمبیل 112 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
سێیه‌م: باربو
ساڵانه بڕێك پاره‌ی زۆر به‌ناوی باربوهوه (اعانات) ده‌درێته شه‌ریكات، به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌وه، تاوه‌كو ئێستاش دیارنییه ئه‌و شهریكاتانهی له‌م پاره‌یه سودمه‌ندبون به‌پێی چی پێوه‌رێك سودمه‌ند بون و ئه‌و شهریكاتاته هی كێن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م شهریكاتانه له بواری پیشه‌سازیدا كاربكه‌ن بانكی پیشه‌سازی هه‌یه و له پارساڵدا له یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندكراوه، ئه‌گه‌ر له بواری نیشته‌جێبوندا كاربكه‌ن سندوقی نیشته‌جێبون هه‌یه و له پارساڵدا له یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندكراوه، ئه‌گه‌ر له بواری كشتوكاڵیشدا كار بكه‌ن سندوقی كشتوكاڵی هه‌یه و له پارساڵدا له یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندكراوه. بۆیه پێویست ناكات له باربو ئه‌م پاره‌یه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێت.
له پارساڵدا 398 ملیار دینار بۆ باربو ته‌رخانكرا، به‌ڵام ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 512 ملیار دینار خه‌رجكراوه، واته ته‌نیا له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 114 ملیار دینار زیاتر له‌و پاره خه‌رجكراوه كه بڕیاربو پارساڵ بۆ باربو خه‌رج بكرێت، ئه‌مه جگه له شه‌ش مانگی دوه‌م كه نازاندرێت چی خه‌رجكراوه.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ باربو ته‌رخانده‌كرێت خه‌رجی ناپێویسته، ئه‌وه‌یه كه چۆن له ساڵی 2009دا 773 ملیار دینار بۆ باربو خه‌رجكراوه و ئه‌مساڵ بۆ 85 ملیار دینار كه‌می كردوه، ئه‌گه‌ر پێویسته چۆن ده‌بێت به‌و بڕه كه‌م بكات؟
به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك باربو خه‌رجكراوه وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجیكردوه، بۆنمونه له‌و 737 ملیار دیناره‌ی له ساڵی 2009دا خه‌رجكراوه وه‌زاره‌تی دارایی 669 ملیار دیناری خه‌رجكردوه.
چواره‌م: به‌خشین
ساڵانه بڕێك پاره‌ی زۆر به‌ناوی به‌خشینه‌وه ته‌رخانده‌كرێت و خه‌رجده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه بچێته خزمه‌تی گشتییه‌وه.
ته‌نیا نه‌چونه خزمه‌تی گشتی ئه‌م خه‌رجییه كهمو كورتییه‌كانی ئه‌م خانه‌یه نییه، به‌ڵكو حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجكردوه كه په‌رله‌مان بۆی په‌سه‌ند كردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زانیاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌كارییانه‌ی داوه‌ته په‌رله‌مان.
له‌نێو گه‌رمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌نێو ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنه زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یدات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان، حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی پاره‌ی به‌خشین كه‌مبكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو زیادی كردوه له پارساڵدا 374 ملیار دینار بۆ به‌خشین تهرخانكرابو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به 761 ملیار دینار، واته به‌بڕی 387 ملیار دینار زیادی كردوه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ساڵی رابردو هیچ پاره‌یه‌ك بۆ لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق په‌رله‌مان ته‌رخانی كردبێت، حكومه‌ت ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا ملیارێك و 762 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجكردوه و ئه‌مساڵیش ملیارێك و 500 ملیۆنی بۆ ته‌رخانكردوه، بۆ ده‌بێت خه‌رجییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێت؟.
له ساڵی 2009دا حكومه‌ت بڕی 10 ملیار دیناری بۆ رێكخراوه زانستییه‌كان ته‌رخانكردبو، حكومه‌ت ده‌یگوت پاره‌ی رێكخراوه‌كان كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام نه‌ك كه‌می نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پاره‌ی رێكخراوه زانستییه‌كان بوه به 25 ملیار دینار.
حكومه‌ت له‌ساڵی 2010دا، 11 ملیار دیناری بۆ رێكخراوه رۆشنبیرییه‌كان ته‌رخانكردبو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به 22.5 ملیار دینار.
له ساڵی 2010دا بۆ رێكخراوی دیكه 40 ملیار دینار ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه به 67 ملیار دینار.
ئایا زیادبونی ئه‌م به‌خشینانه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازیدایه؟
بۆ ئه‌مساڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌خشینی 7 ملیار و 128 ملیۆن دیناری هه‌یه و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی 900 ملیۆن و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌ك ملیار و 208 ملیۆن و وه‌زاره‌تی دارایی 603 ملیار و 411 ملیۆن دینار و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان 149 ملیار دیناری هه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه گرفته:
ئایا ئه‌م به‌خشینانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كێیه؟ له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌كه؟
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ به‌خشین خه‌رجنه‌كردوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار و 208 ملیۆنی بۆ ته‌رخانكراوه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان خۆی داوای هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌كردوه بۆ به‌خشین، به‌ڵام 149 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، ئایا بۆ كێیه؟
چواره‌م: سودی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له سودی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌رجده‌كرێت، كارێكی ئاساییه و ده‌بێت هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك خانه‌ی دیكه هه‌یه ناپێویسته و له‌م به‌شه‌دا جێی كراوه‌ته‌وه له‌وانه (التبرعات والاعانات) كه له ئه‌مساڵدا 99 ملیاری بۆ ته‌رخانكراوه، چونكه اعانات (باربو) خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له بودجه‌ی به‌كاربردن و ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانده‌كرێت، بۆیه هیچ پێویست نییه له به‌شی (منافع الاجتماعية) پاره‌ی بۆ ته‌رخانبكرێت.
له‌بڕی 333 ملیار و 264 ملیۆن دینار 257 ملیار و 930 ملیۆن دیناری له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه ده‌كرێت، واته 75 ملیار و 334 ملیۆن دیناری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه ده‌كرێت، ئایا به‌چی پێوه‌رێك ئه‌م وه‌زاره‌تانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانه‌دا ده‌كه‌ن؟
وه‌ك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌رێگای باره‌گا حیزبییه‌كانه‌وه مانگانه بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م (40هه‌زار) دینار ده‌درێته خه‌ڵك، ئه‌وه به‌پێی چی پێوه‌رێكه؟
ئه‌و پاره‌یه‌ش كه وه‌ك هاوكاری ده‌درێته خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له رێگای وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بڕه‌پاره‌یه‌كی كه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بژێوی ژیانی پێ به‌ڕێوه‌ناچێت.
شه‌شه‌م: خه‌رجی دیكه
ساڵانه و له‌نێو بودجه‌ی به‌كاربردندا بڕێك پاره‌ی زۆر بۆ خه‌رجی دیكه ته‌رخانده‌كرێت و خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ ئه‌م خانه‌یه خه‌رجده‌كرێت به‌شێكی زۆری خه‌رجی ناپێویسته و ده‌كرێت نه‌بێت و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بكرێت، به‌ڵام ساڵ به‌ساڵ زیاد ده‌كات.
خه‌رجی دیكه خه‌رجییه‌كی ناپێویسته و پێویسته كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌نێوان ساڵی 2009 بۆ ساڵی 2011 چوارئهوهنده زیادی كردوه، له ساڵی 2009دا بڕی 146 ملیار دینار بۆ خه‌رجی دیكه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له ئه‌مساڵدا پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بوه به 421 ملیار دیناره.
له‌خانه‌ی خه‌رجی دیكه‌دا، چه‌ند خه‌رجییه‌ك هه‌ن كه گومان هه‌ڵگرن.
له ئه‌مساڵدا 221 ملیار و255 ملیۆن دینار بۆ به‌خشین و ته‌حویلكردنی دیكه ته‌رخانكراوه، له كاتێكدا به‌خشین خۆی خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و له ئه‌مساڵدا 762 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، ئیتر ئه‌م به‌خشینه زیاده بۆ كێیه؟ یان ئه‌م تهحویلاتی دیكه بۆ چییه؟
له ئه‌مساڵدا 890 ملیۆن دینار بۆ به‌خشین بۆ ده‌سته ئاینی و خه‌یرییه‌كان ته‌رخانكراوه، له كاتێكدا ئه‌مه ده‌بو له خانه‌ی به‌خشیندا جێگای بكرێته‌وه.
حه‌وته‌م: مه‌وجوداتی نادارایی
مه‌وجوداتی نادارایی یه‌كێكه دیكه‌یه له خانه‌كانی بودجه‌ی به‌كاربردن كه ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانده‌كرێت، به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌وه، چونكه به‌شێك له خه‌رجییه‌كانی ئه‌م خانه‌یه پێویست نییه.
دیسانه‌وه وه‌ك هه‌مو خانه‌كانی دیكه ئه‌و ژمارانه‌ی كه ئه‌مساڵ حكومه‌ت تایبه‌ت به خانه‌ی مه‌وجوداتی نادارایی له ساڵی 2009و 2010دا دیاریكردوه جیاوازه له‌و ژمارانه‌ی كه پارساڵ بۆ موجوداتی نادارایی ته‌رخانكراوه.
به‌شێك له‌م خه‌رجییانه ناپێویستن، لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ده‌خه‌ینه‌ڕو:
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 2 ملیار و 952 ملیۆن دینار بۆ بینای نیشته‌جێبون ته‌رخانكراوه و ئه‌مساڵ بوه به 7 ملیار و 292 ملیۆن دینار، ئایا ئه‌م بینایانه بۆ كێییه؟
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 8 ملیار بۆ بینای غه‌یره سه‌كه‌نی ته‌رخانكراوه و ئه‌مساڵ ئه‌و پاره ته‌رخانكراوه بوه به 24 ملیار دینار، نابێت ئه‌م بینایانه بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بێت، چونكه بینای ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه نه‌ك به‌كاربردن، ئه‌ی ئه‌م 24 ملیار دیناره بۆ چییه؟
41 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ كڕینی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه 5 ملیار و 517 ملیۆن دیناری بۆ ئۆتۆمبیلی (مواصفات خاصه)یه و 280 ملیۆنی بۆ فڕۆكه‌یه ئایا به 280 ملیۆن كام فڕۆكه دهكڕدڕێت؟
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 58 ملیۆن بۆ زه‌وره‌ق ته‌رخانكراوه.
له شه‌ش مانگی رابردوی پارساڵدا 306 ملیۆن بۆ كڕینی ئامێری ته‌له‌فۆن خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 2 ملیار و 135 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، به‌م پاره‌یه 21 هه‌زار و 350 ئامێری ته‌له‌فۆنی پێدهكڕدرێت ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر ئامێرێكیش 100 هه‌زار دینار بێت.
له‌م خشته‌یه‌ی لای خواره‌وه‌دا رونكراوه‌ته‌وه له ساڵی 2009 بۆ 2011 خه‌رجی ناپێویست به ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردوه.
خشته‌ی ژماره(2) هه‌ڵكشان و گوژمه‌ی خه‌رجی فیعلی بڕگه‌ی (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین، كڕینی شمه‌ك، خه‌رجیه‌كانی تر، به‌خشین) له ساڵانی (2009- 2010 – 2011) ملیۆن/دینار
2-- زێده‌ڕۆییكردن و كورتهێنان (العجز)
ئه‌و خه‌سڵه‌ته، دوه‌م خه‌سڵه‌تی نێگه‌تیفی بودجه‌ی به‌كارخستنی حكومه‌تی هه‌رێمه و له هه‌مو ساڵه‌كانی (2009 – 2010- 2011)به‌پێی ده‌رخسته‌كان و حیساباتی خیتامی، دوباره بۆته‌وه.
أ_زێده‌ڕۆییه‌كانی حكومه‌ت وه‌كو نه‌ریت له هه‌مو ساڵه‌كاندا دوای په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان دوباره بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له (2009)وه ده‌ست پێكه‌ین، ده‌بینرێ بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی به‌كارخستن له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ له ساڵی (2009)، بریتی بوه له (000,000 ,5,979,834) پێنج ترلیۆن و 979 ملیار و 834 ملیۆن دینار. كه‌چی خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت كه له حیساباتی خیتامی (2009) خۆی تۆماركردوه، بریتی بوه له (000,000 ,6,681,549) شه‌ش ترلیۆن و 681 ملیار و 549 ملیۆن دینار، به گوژمه‌یه‌كی زێده‌ڕۆیی بریتیه له 701 ملیار و 715 ملیۆن دینار.
ب_ حیساباتی خیتامی كه بریتیه له (ورده‌كاری و پوخته‌ی خه‌رجی فیعلی حكومه‌تی هه‌رێم و داهاته دهستهبهركراوهكانی بۆ بودجه‌ی ساڵی دارایی رابردو)، به‌پێی یاسا پێویسته پێش داڕشتنی ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی تازه بگاته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ سروشتی خه‌رجكردنی حكومه‌ت و گوژمه‌ی داهاته‌كانی چه‌ند بوه و تاچه‌ند پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی یاسای بودجه‌ی ساڵی رابردو بوه، چونكه ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی تازه‌ی دارایی 2011 وه‌كو نمونه وه‌ربگرین، خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت ته‌نها بۆ (6) مانگی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێت، بۆیه وێنه‌یه‌كی رونمان بۆ ته‌واوی خه‌رجی حكومه‌ت له‌و ساڵه‌دا نیشان نادات، مه‌گه‌ر به نزیكی خه‌رجی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی حكومه‌ت كه‌ڕه‌تی (2)ی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی رهنوسێكی خه‌مڵێنراوت پێبدات بۆ قه‌باره‌ی خهرجكردنهكانی له ته‌واوی ئه‌و ساڵه‌دا.
له‌و ره‌هه‌نده‌وه ده‌بینین زێده‌ڕۆییكردن به هه‌مان پێوه‌ر له 2010 شدا دوباره بۆته‌وه، گوژمه‌ی په‌سندكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كارخستنی حكومه‌ت بریتیه له(,000,000 7,889,102) حه‌وت ترلیۆن و 889 ملیار و 102 ملیۆن دینار، كه‌چی خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت بۆ (6) مانگی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه بریتی بوه له ( 4,477,881,000,000) چوار ترلیۆن و 477 ملیار و 881 ملیۆن دینار، ئه‌گه‌ر ئه‌و گوژمه‌یه كه‌ڕه‌تی (2)ی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی ته‌واوی حكومه‌ت بۆ ئه‌و ساڵه‌مان ده‌ستكه‌وێت، بریتی ده‌بێت له (8,955,762,000,000) 8 ترلیۆن و 955 ملیار و 762 ملیۆن دینار، كه‌واته گوژمه‌ی زێدهرۆییهكهی بۆ هه‌مان ساڵ بریتی ده‌بێت له یه‌ك ترلیۆن و 66 ملیار و 660 ملیۆن دینار.
كه‌واته ئه‌و گوژمه‌یه‌ی حكومه‌ت وه‌كو كورتهێنان ئاماژه‌ی پێكردوه له ره‌شنوسی بودجه‌ی (2011) كه بریتیه له (1,554,296,000,000) یه‌ك ترلیۆن و 554 ملیار و 294 ملیۆن دینار، دروست نیه و گوژمه‌كه‌ی زیاتره. چونكه هه‌ژماركردنی كورتهێنان له ساڵێكی داراییدا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر (2011) وه‌ربگرین بریتیه له كۆكردنه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی حكومه‌ت له 2009 كه پڕی نه‌كردۆته‌وه و كه بڕه‌كه‌ی (701,715,000,000) حه‌وت سه‌د و یه‌ك ملیار و 715 ملیۆن دینار بوه، له‌گه‌ڵ زێده‌ڕۆیی حكومه‌ت له 2010.
ده‌بوایه حكومه‌ت گوژمه‌یه‌كی كه‌متر له بودجه‌ی به‌كارخستنی 2010 خه‌رج بكات به‌راورد به په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانی 2009ی پڕ بكردایه‌ته‌وه، كه‌چی له‌هه‌مان ئه‌و ساڵه‌شدا له بودجه‌ی بهكارخستندا زێده‌ڕۆیی كردوه. كه‌واته كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی 2011دا یه‌كسانه به زێده‌ڕۆیی 2009 كه بریتیه له (701,715,000,000) حه‌وت سه‌د و یه‌ك ملیار و 715 ملیۆن دینار، چونكه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی بودجه و حیساباتی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك به كورتهێنان بۆ ساڵی ئاینده هه‌ژمار ده‌كرێت + زێده‌ڕۆیی له 2010 كه به نزیكی بریتیه له یه‌ك ترلیۆن و 66 ملیار و 660 ملیۆن دینار، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته كورتهێنان بۆ 2011.
كه‌واته كۆی گشتی كورتهێنان له 2011دا بریتیه له یه‌ك ترلیۆن و 767 ملیار و 715 ملیۆن دینار. كه‌چی حكومه‌ت بڕی (1,554,296,000,000) یه‌ك ترلیۆن و 554 ملیار و 296 ملیۆن دیناری راگه‌یاندوه. هێلكاری خواره‌وه زیاتر رونیده‌كاته‌وه:
هێلكاری ژماره (3):
ج - هه‌ر زێدهڕۆییكردنێك به‌مانای سنور به‌زاندن دێت له یاسای بودجه‌دا و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ساڵی داراییدا له (1/ 1 تاكو 31/12) هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و كاته ئه‌و لادانه (أنحراف) له یاسای بودجه‌ی ساڵی دارایی كۆتا هاتودا به كورتهێنان (عجز- budget deficit) بۆ ساڵی دارایی تازه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌رده‌م كورتهێنان دو جۆری هه‌یه: گونجاو، نه‌گونجاو، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاساوی لۆژیكی هه‌بو بۆ زێده‌ڕۆییكردن له ساڵی دارایی تهواوبودا و له به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابوری خه‌رجی كردبو، ئه‌و كاته به كورتهێنانی گونجاو هه‌ژمار ده‌كرێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
د - ئه‌و دهستبڵاوییهی حكومه‌ت كه تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر له بودجه‌ی بهكارخستندا، له هه‌مو بڕگه‌كانی بودجه‌ی به‌كارخستن كه حه‌وت بڕگه‌یه به‌رجه‌سته بوه، ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرین وه‌كو نمونه: بودجه‌ی په‌سندكراو له (2009) كه له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه راستاندنی له‌سه‌ر كراوه بریتیه له سێ تریلیۆن و 665 ملیار و 169 ملیۆن دینار, كه‌چی خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت له هه‌مان ئه‌و بڕگه‌یه له حساباتی خیتامی (2009) بریتی بوه له 4 ترلیۆن و 169 ملیار و 990 ملیۆن دینار، به گوژمه‌ی زیاده‌یه‌ك كه بریتیه له 504 ملیار و 821 ملیۆن دینار.
ه - له (2010)دا ئه‌و زێده‌ڕۆییه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوباره بۆته‌وه كاتێ ده‌بینرێ گوژمه‌ی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بریتی بوه له 4 ترلیۆن و 602 ملیار و 146 ملیۆن دینار، به‌ڵام خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت له‌هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا بریتی بوه له 5ترلیۆن و 364 ملیار و 434 ملیۆن دینار، كه تێیدا بڕی زێدهڕۆییكردنهكه بریتیه له 761 ملیار و 288 ملیۆن دینار.
و - وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی داراییه پێمان ناڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌كو زێده‌ڕۆیی خه‌رجی كردوه له ساڵی 2009 و 2010دا له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایكێشاوه.
ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه كه كورتهێنان ساڵ له‌دوای ساڵ له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات، كاتێك ده‌بینرێ رێژه‌ی هه‌ڵكشانی زێده‌ڕۆیی له 2010دا به‌راورد به 2009 بریتیه له (52%)، هه‌روه‌ها له 2011 به‌راورد به 2010 بریتیه له (45.7%)، تێكڕای ئه‌و هه‌ڵكشانه له ساڵی 2009 بۆ 2011 بریتی بوه له (44.08%).
ئه‌گه‌ر هه‌ڵكشانی زێده‌ڕۆیی و كورتهێنان به‌و ریتمه به‌رده‌وام بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا، ئه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌مو كایه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، كه خۆی له‌خۆیدا ئه‌و كایانه گیرۆده‌ی نه‌بونی پلانی تۆكمه و ستراتیجی حكومه‌تی هه‌رێمن.
ناودژی رهنوسهكان
ناودژی (تناقض) رهشنوسهكان به‌مانای وه‌ك یهكنهبونی رهشنوسهكان دێت ئه‌وانه‌ی حكومه‌ت له حیساباتی خیتامی چه‌سپاندویه‌تی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ره‌شنوسی بودجه‌ی 2011دا تۆماری كردوه.
له لیستی (أستمارة أعداد الموازنة التخميمنية لحكومة أقليم كوردستان- العراق/ لسنة 2011)، تێیدا گوژمه‌ی خه‌رجكراوی حكومه‌ت له (2009 و 2010) و پێشنیاركراوی بۆ (2011) نیشانده‌دات. ئه‌گه‌ر ستونی (النفقات الفعلیه لسنه 2009- خه‌رجی فیعلی حكومه‌تی هه‌رێم) وه‌ربگرین، ده‌بینرێ ره‌شنوسی ئه‌و ستونه كه به‌شێوه‌ی كۆی گشتی له خواره‌وه‌ی خشته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه له‌گه‌ڵ ره‌شنوسی حیساباتی خیتامی كه حكومه‌ت خۆی ناردویه‌تی بۆ په‌رله‌مان كه هه‌مان ئه‌و خه‌رجی فیعلیهی حكومه‌ت به‌رجه‌سته ده‌كات له‌هه‌مان ساڵدا وه‌ك یه‌ك نیه، جیاوازییه‌كی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌كارانی بودجه‌ی (2011) له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ حیساباتی خیتامی نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م رهشنوسهكان ناودژنهبن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.
بێگومان ئه‌و ناودژییه له هه‌مو بڕگهكهكانی بودجه‌ی بهكارخستندا له نێوان هه‌ردو لیستی حیساباتی خیتامی 2009 و لیستی (أستمارة أعداد الموازنة التخميمنية لحكومة أقليم كوردستان- العراق/ لسنة 2011) ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌و ناودژییانه بۆ بڕگه‌كانی بودجه‌ی به‌كارخستن له خشته‌ی خواره‌وه تێبینی بكه:
خشته‌ی ژماره (2) جیاوازی خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت له نێوان (ره‌شنوسی بودجه‌ی 2011) و (حیساباتی خیتامی 2009)، ملیۆن/دینار
ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی پارساڵ و ئه‌مساڵدا حكومه‌ت له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانه‌وه داویه‌تی به په‌رله‌مان زانیاری نادروستن.
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ساڵی 2009ی وه‌زاره‌تی دارایی 37 هه‌زار و 448 كه‌س بوه، به‌ڵام پارساڵ بوه به 30 هه‌زار و 296 كه‌س، ئایا ئه‌و 7 هه‌زار كه‌سه چی به‌سه‌ر هات؟.
به‌پێی بودجه‌ی پارساڵ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ساڵی 2009دا 122 هه‌زار و 471 كه‌س بو، به‌ڵام به‌پێی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌مان وه‌زاره‌ت له پارساڵدا بوه به 118 هه‌زار و 471 كه‌س، ئایا ئه‌و 4 هه‌زار كه‌سه چی به‌سه‌ر هات؟.
بۆ ئه‌مساڵ 5532 كه‌س دانراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی دابمه‌زرێت، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ری بۆ چییه له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 2500 كه‌سی بۆ دانراوه و وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌ده 6000 كه‌سی بۆ دانراوه؟.
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی شاره‌وانی و گهشتوگوازار له ساڵی 2009دا 33177 كه‌س بوه و ئه‌مساڵ ده‌ڵێت 30155، ئایا ئه‌و 3هه‌زار فه‌رمانبه‌ره چی‌یان به‌سه‌رهات؟.
ئه‌نجام و راسپارده‌كان بۆ بودجه‌ی به‌كارخستن:
ئه‌گه‌ر بێت‌و ره‌چاوی ئه‌و تێبینییانهی سه‌ره‌وه بكرێت، موچه نایاساییه‌كانی ببڕدرێت و به‌هه‌ده‌ردان له خه‌رجییه ناپێویستییه‌كانی دیكه‌شدا كه له خانه‌ی بهكاربردندان كه‌م بكرێته‌وه، هه‌نگاوی به ئاراسته‌ی چاكسازیدا بۆ هه‌ڵبگیرێت نزیكه‌ی 3ترلیۆنی بودجه‌ی به‌كاربردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پاره‌شدا بكرێت، به‌شێكی زۆری كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌م پێیه‌ش بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له 29.7% ه‌وه ده‌بێته 51.29%ی بودجه‌ی گشتی.
أ- له‌و شیكردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌ت له خه‌می نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا نیه كه ئابوری هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ئابوری هه‌مه‌كیدا (الاقتصاد الكلی) روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه له شێوه‌ی هه‌ڵاوسانی نرخ له بازاڕه‌كانی كوردستاندا كه ساڵ له دوای ساڵ رێژه‌كه‌ی رو له هه‌ڵكشانه به هۆی ده‌ستبڵاوی و رشتنی پاره له‌بازاڕدا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له به‌رنامه و دانانی سیاسه‌تی ئابوری بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی هه‌ردو دیارده‌ی بێكاری و هه‌ژاری خۆی به‌دور گرتوه.
ب- كاتێ حكومه‌ت خه‌رجییه‌كانی بۆ ساڵی دارایی ده‌خه‌مڵێنێ و پێشنیاری ده‌كات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی موساده‌قه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و ببێت به یاسا، كه‌چی حكومه‌ت خۆی یاسای بودجه پێشێل ده‌كات و سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجییه ده‌به‌زێنێ كه په‌رله‌مان پێی ده‌به‌خشێت و هیچ پاساوێكی لۆژیكانهشی نیه بۆ ئه‌و زێده‌ڕۆییكردنه.
ج- به‌پێی یاسای بودجه هه‌ر زێدهڕۆییكردنێك له لایه‌ن حكومه‌ت، ناكرێ ئه‌نجام بدرێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان یاسای بودجه هیچ به‌هایه‌كی یاسایی نامێنێت، بۆیه ده‌بێ حكومه‌ت به به‌ڵگه‌ی ئاشكرا‌و رون بیسه‌لمێنێت كه زێدهڕۆییهكهی ره‌وایه و هه‌ر تهجاوزكردنێك له یاسای بودجه‌دا پێویستی به دوباره ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه.
پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بێت كه به‌سه‌ر قه‌باره و گوژمه‌ی خه‌رجیدا دێت له هه‌ردو به‌شی بودجه‌ی گشتیدا (به‌كارخستن + وه‌به‌رهێنان).
د - حكومه‌تی هه‌رێم له داڕشتنی سیاسه‌ته داراییه‌كانی عێراقدا و به‌پێی ده‌ستور هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دارایی نیه به تایبه‌تی له به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانی نهختیدا، به‌ڵام ئامرازی دارایی تری له‌به‌رده‌ستدا هه‌ن كه ده‌توانێ كاری پێبكات ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی به‌كارخستنه له زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی و راگه‌یاندنی دهستگرییه (تقشف) بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی نه‌ختی.
ه - هه‌ڵاوسانی بودجه‌ی به‌كارخستنی حكومه‌ت ساڵ له دوای ساڵدا بۆته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ژاری زیاتر بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی داهاته‌كانیان سنورداره، چونكه هه‌ڵاوسانی نرخ خۆی له خۆیدا بریتیه له نزمبونه‌وه‌ی هێزی كڕینی پاره (القوه الشرائیه للعمله) و بچوكبونه‌وه‌ی به‌های ئه‌و داهاته‌ی كه هاوڵاتیان مانگانه یان رۆژانه ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن.
ئێمه ده‌پرسین پاساوی حكومه‌ت بۆ ئه‌و هه‌ڵكشاندنی بودجه‌ی به‌كارخستنه چیه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی رازیكردنی به‌رامبه‌ره‌كان و ده‌ستبڵاوی و ته‌خشانكردنی سامانی دارایی گشتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و رێگاخۆشكه‌ر نه‌بێت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی گوژمه‌كانی.
و- ئه‌گه‌ر بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌و شێوه ناپڕۆفیشناڵییه له هه‌مو ساڵه‌كاندا ئاماده بكرێ به‌شێوه‌یه‌ك كه زێده‌ڕۆیی و ناودژی رهنوسهكان بابه‌تێكی زۆر ئاسایی بێت به‌لای ئه‌وه‌وه! كه ئه‌وه‌ش له غیابی به‌رێوه‌بردنێكی زیرهكانهوه دێت بۆ ته‌واوی خه‌رجیه‌كان و داهاته گشتیه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت ئاسۆیه‌كی تاریك چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تری كهمداـ سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌وانه‌ش بودجه‌ی گشتی حكومه‌ت به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه چ له‌خه‌رجی فیعلیدا و چ له خه‌مڵاندنیدا، نقومی ناشه‌فافییه‌ت و ملكه‌چی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی ده‌ستپاكی (نه‌زاهه) نیه.
ی- ته‌رخانكردنی دو بودجه‌ی جیاواز به تایبه‌تی له بودجه‌ی بهكارخستندا له ساڵی 2011 بۆ ده‌زگاكانی ئاسایش كه به ئاسایشی هه‌رێم/ هه‌ولێر، ئاسایشی سلێمانی، ناویان براوه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مساڵیش 2011 ئه‌و دو ده‌زگایه یه‌كتر ناگرنه‌وه و كه تێیدا به شكستێك داده‌نرێ له بنیادنانی ده‌زگایه‌كی ئاسایشی نیشتمانی.
گرفت له دابه‌شكردنی بودجه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا
چه‌ند وه‌زاره‌تێك هه‌ن پشتیوانیكردنیان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێكردنی ژێرخانی ئابوری كوردستان و چه‌ند وه‌زاره‌تێكیش هه‌ن كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆیان نییه بۆ گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابوری كوردستان و پاره‌یه‌كی به‌رچاویان بۆ خه‌رجده‌كرێت.
له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به‌وه دراوه كه بایه‌خ به گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بوارانه ده‌درێت كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه. له‌وانه كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌رتی كشتوكاڵی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی ستراتیژی كشتوكاڵی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به‌م بوارانه نه‌دراوه و زیاتر بایه‌خ به‌و وه‌زاره‌تانه دراوه كه پاره‌یه‌كی زۆر له بواری باربو و به‌خشین و چه‌ند خه‌رجییه‌كی دیكه‌ی ناپێویست خه‌رجكراوه.
ئه‌گه‌ر نمونه‌ی سێ وه‌زاره‌ت بهێنینه‌وه ئه‌مه‌مان بۆ رونده‌بێته‌وه:
وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی 73 ملیار و 283 ملیۆن دینار خه‌رجی بهكاربردنیهتی و 0.75%ی بودجه‌ی به‌كاربردنی بۆ ته‌رخانكراوه.
بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری له ئه‌مساڵدا 262 ملیار و 48 ملیۆن دیناره كه 2.68%ی بودجه‌ی به‌كاربردنی بۆ ته‌رخانكراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی ترلیۆنێك 904 ملیار و 562 ملیۆن دینار بودجه‌ی بهكاربردنییهتی، 19.45%ی بودجه‌ی به‌كاربردنی بۆ ته‌رخانكراوه.
بۆ به‌خشین و باربو و مه‌وجوداتی نادارایی و سودی كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌رجی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی یه‌ك ترلیۆن و 88 ملیار و444 ملیۆن دیناره و ئه‌م پاره‌یه‌ش 155 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پارانه‌یه كه بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ته‌رخانكراوه، چونكه 7 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌رخانكراوه و 38 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پڕۆژانهشه كه له ئه‌مساڵدا بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری ته‌رخانكراوه. له كاتێكدا بایه‌خدان به بواری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتێكی به‌كاربه‌ره‌وه ببێته وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌ستی كاری بۆ تاكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه دابین بكات.
داهاتی هه‌رێمی كوردستان‌و گرفته گه‌وره‌كانی
گومان و ونبونێكی زۆر له داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌و ونییهی له داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ئه‌سته‌مه له هیچ شوێنێكی دونیادا هاوشێوه‌ی هه‌بێت.
پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی داهاته‌كه بكه‌ین، ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕو كه چۆن حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری و ژماره‌ی هه‌ڵه و نادروست و دژ به‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌و لۆجیكه بیربكاته‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم به‌پێی یاسا داهاتێكه ده‌بێته بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند ئاساییه گه‌نده‌ڵی تێدا بكرێت، ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره.
یه‌كێك له‌و كه‌م و كورتییه گه‌ورانه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری نادروست له‌باره‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته په‌رله‌مان و حكومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌گه‌ر ساڵی 2009 وه‌ربگرین سێ ژماره‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێممان له‌به‌رده‌سته سه‌باره‌ت به داهاتی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌كان جیاوازن له یه‌كتری.
له حیساباتی خیتامی ساڵی 2009دا داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به 456 ملیار و 446 ملیۆن دینار هاتوه.
له بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی كوردستاندا داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2009 به 375 ملیار و 129 ملیۆن دینار هاتوه.
له بودجه‌ی ساڵی 2011دا داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2009 به 228 ملیار و 91 ملیۆن دینار هاتوه.
كه‌واته ده‌بێت ئێمه به‌كام له‌م ژمارانه باوه‌ڕ بكه‌ین كه داهاتی هه‌رێمی كوردستانه؟
له بواری خهمڵاندیشدا حكومه‌ت پێوه‌رێكی لۆجیكی په‌یڕه‌و نه‌كردوه بۆ داهاته‌كان بۆ نمونه له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010دا داهاتی هه‌رێمی كوردستان 316 ملیار و 798 ملیۆن دینار بوه، به‌ڵام داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوی ساڵی 2011 به 400 ملیار و 507 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه.
چه‌ند نمونه‌یه‌كی وردتر وه‌ربگرین
كاره‌با: به‌پێی حیساباتی خیتامی ساڵی 2009 داهاتی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا 100 ملیار و 25 ملیۆن دینار بو، به‌ڵام له ساڵی 2010دا داهاتی كاره‌با به 55 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، له‌كاتێكدا داهاتی فه‌رمی كاره‌با به‌پێی ئه‌و فۆرمه‌ی كه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستانی تیا هاتوه (الایرادات والنفقات والعجز للموازنه لحكومه اقلیم كوردستان (2011، 151ملیار و 236 ملیۆن دینار به‌م پێیه‌ش داهاتی دروستی كاره‌با له ساڵی پاردا به‌بڕی 2749 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خهمڵێندراوهیه كه حكومه‌ت بۆ داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردبو.
داهاتی فه‌رمی كاره‌با به‌پێی ئه‌و فۆرمه‌ی كه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستانی هاتوه (الایرادات والنفقات والعجز للموازنه لحكومه اقلیم كوردستان (2011 له پارساڵدا 151 ملیار و 236 ملیۆن دینار بوه، بۆ ئه‌مساڵیش داهاتی كاره‌با به 120 ملیۆن دینار ته‌خمین كراوه ئایا ده‌كرێت داهاتی كاره‌با له پارساڵدا 1260 ئه‌وه‌نده‌ی داهاتی كاره‌با بێت له ئه‌مساڵدا؟
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010دا داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با 29 ملیۆن دینار بوه، ئه‌گه‌ر داهاتی كاره‌با نهشخرێته ناو داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی رون ئه‌م داهاته و شێوازی خه‌رجكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
نه‌وت: داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان زۆر كه‌مه‌وه جێگا باوه‌ڕنییه و به‌پێی فۆرمی بودجه‌ی ساڵی 2010، له داهاتی ساڵی 2009دا ته‌نیا (18) ملیۆن دیناره، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف (7) ملیار و (749) ملیۆن دیناری خستوه‌ته ناو داهاتی كوردستان، واته داهاتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف (430) ئه‌وه‌نده‌ی داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه، چی مه‌نتقێكی ئابوری رێگا به‌مه ده‌دات؟!
هه‌ندێك وه‌زاره‌ت ئامانج له دامه‌زارندنیان كۆكردنه‌وه‌ی داهاته بۆ وڵات، واته وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت ژییهنن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نه‌ك داهاتی بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو داهاته‌كه‌ی زۆر زیاتره له خه‌رجییه‌كانی خۆی، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌ما ئابوریانه‌یه كه باس له هۆكار و گرنگییه‌كانی دروستبونی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت ئه‌م وه‌زاره‌ته داهاته‌كه‌ی هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی ئابوری بێت له كوردستاندا نه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی له داهاته‌كه‌ی زۆرتر بێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان داهات و خه‌رجییه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌تدا بكه‌ین، ده‌بینین... داهاتی ساڵی 2010ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به (890) ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، له‌كاتێكدا به‌پێی نوسراوی ژماره 1658 كه له 25/3/2010 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نێردراوه و ئاماژه به‌وه دراوه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێشنیاری كردوه مادده‌ی 16و17و18 له بودجه‌ی 2010 لاببرێت و له بری ئه‌وه‌دا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان 470 ملیار دینار دابین ده‌كات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا نهوتییهكانهوه دراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاتی ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ ساڵی 2010 به بڕی 890 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، به‌ڵام (99) ملیار و (870) ملیۆن دینار خه‌رجی بهكاربردنیهتی و (6) ملیار و (958) له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پڕۆژه‌كانی ته‌رخانكراوه، به‌مه‌ش خه‌رجییه‌كانی 120 ئه‌وه‌نده‌ی داهاته‌كه‌یه‌تی، به‌هه‌مان شێوه‌ی داهاتی ئه‌م وه‌زاره‌ته له ئه‌مساڵدا 370 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه كه زۆر كه‌متره له داهاتی پارساڵی و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه نیه‌تێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ داهتێكی نه‌وت بخرێته ناو بودجه‌وه.
دو داهات كه داهاتی فرۆشتنی پێكهاته نه‌وتییه‌كان و ئه‌و شیرنییهیه كه له‌كۆمپانیاكانی گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنانی نه‌وت وه‌رگیراوه و دیارنییه ئێستا به‌زیاتر له 5 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه داهاتی نه‌وتی خاو له ساڵی 2009دا به(7) ملیۆن و (576) ملیۆن دینار دانراوه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن به‌ڵگه، فه‌رمون به‌ڵگه.. به‌پێی نوسراوی ژماره 5/4/8229 كه وه‌زیری دارایی له 26/5/2010دا ناردویه‌تی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داهاتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2009 زۆر به‌وردی تێدا دیاریكراوه له بڕگه‌یه‌كدا داهاتی نه‌وتی خاو (ايرادات تصدير النفط الخام) به (7) ملیۆن و (576) ملیۆن دینار دانراوه، ئه‌گه‌ر نوسراوی فه‌رمی وه‌زیری دارایی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵگه نه‌بێت ده‌بێت چی به‌ڵگه بێت؟!
ئه‌م ژماره دژبه‌یه‌ك و گوماناویانه‌ی بۆ ئه‌م دو وه‌زاره‌ته هێنامانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش بیهێنینه‌وه دروسته.
به‌پشت به‌ستن به‌و فۆرمانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردوه، ده‌زانرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك داهاتی هه‌رێمی كوردستان تهخمینكراوه بۆ ئه‌مساڵ دوره له راستییه‌وه، چونكه داهاتی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می پارساڵدا 316 ملیار دینار بوه، به‌ڵام داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ به 400 ملیار دینار ته‌خمین كراوه.
راسپارده‌كان بۆ داهاته گشتیه‌كان:
_نزمی به‌شداری داهاته گشتییه‌كان له پێكهێنانی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمدا له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه له‌گه‌ڵ تیۆره ئابورییه‌كان و چه‌مكی شه‌فافییه‌ت و رێژه‌ی به‌شداری كه‌رته ئابورییه‌كان, كۆك نیه.
_كه‌واته ناودژی رهنوسهكان له نێوان لیسته‌كانی بودجه‌ی گشتیدا چ له بودجه‌ی به‌كارخستن – وه‌به‌رهێنان – داهاتی گشتی، دهستبهركراو و خه‌مڵێنراو، هه‌ڵگری گومانی راشكاوانهن له شاردنه‌وه‌ی گوژمه‌كان و سامانی دارایی خه‌ڵكی كوردستان.
_هۆكاری دو خاڵی سه‌ره‌وه‌ش به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه كه رۆڵی چاودێریكردنی حكومه‌ت ده‌بینین و له ناوه‌رۆكی كارنامه‌ی خۆیانیان به‌تاڵكراونه‌ته‌وه، وه‌كو (دیوانی چاودێری دارایی – ده‌سته‌ی نه‌زاهه – رۆڵی چاودێری په‌رله‌مان – رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی چاودێری ناوخۆ له نێو دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان).
بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان
سه‌ره‌تا:
گوژمه‌ی په‌سندكراو له 2010 بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بریتی بو له (3,543,074,000,000 ) 3 ترلیۆن و 543 ملیار و 74 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی (768)پڕۆژه، خه‌رجی فیعلی بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان ساڵ به‌پێی ده‌رخسته‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان كه له لیستی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانی 2011 نیشانیداوه، بریتیه له ( 3,192,462,000,000) 3 ترلیۆن و 192 ملیار و 462 ملیۆن دینار، به‌و پێیه‌ش ده‌توانرێ رێژه‌ی ئه‌دای حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان به بهراوركردنی ئه‌و دو رهنوسهی سه‌ره‌وه ده‌ستبه‌ر بكرێ، كه ئه‌ویش بریتیه له (90.1%). هێلكاری خواره‌وه رێژه‌ی جێبه‌جێبونی پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی 2010 نیشانده‌دات:
هێلكاری ژماره ( 4):
له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی 2011 جیاواز له ساڵانی تر، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان (3)جۆری به شێوه‌ی لیست به‌خۆوه گرتوه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانی (2007- 2008- 2009- 2010).
2- پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی 2011.
3- پڕۆژه دواكه‌وتوه‌كان (2003- 2004- 2005).
أ- زۆرینه‌ی گوژمه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی 2011، بۆ پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان ته‌رخانكراوه و بریتیه له (2,802,695,000,000) 2 ترلیۆن و 802 ملیار و 695 ملیۆن دینار، واته رێژه‌ی به‌ركه‌وتی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان كه ژماره‌یان گه‌یشتۆته (2264) پڕۆژه بریتیه له (67.53%)ی تێكڕای بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی (2011)دا.
ب- كۆی گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی (2011) بریتیه له (988,197,000,000) 998 ملیار و 197 ملیۆن دینار، واته رێژه‌ی به‌ركه‌وتی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان له تێكڕای بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی (2011) بریتیه له (23,81%). واته هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا كه‌مترین پڕۆژه‌ی تازه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، كه بریتیه له ( 543) پڕۆژه و به واتایه‌كی دیكه 7%ی بودجه‌ی گشتی بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه.
ج- پڕۆژه دواكهتوهكانیش (2003- 2004- 2005) ژماره‌یان گه‌یشتۆته (61) پڕۆژه به گوژمه‌ی (68,108,000,000) ملیۆن دینار. واته رێژه‌ی به‌ركه‌وتی پڕۆژه دواكه‌وتوه‌كان له تێكڕای بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی (2011) بریتیه له (1.46%)، ده‌بێت حكومه‌ت لێپێچنه‌وه‌ی لێ بكرێت بۆ ده‌بێت 61 پڕۆژه له ساڵه‌كانی 2003و 2004و 2005ه‌وه كاركردن تێدا ده‌ست پێكرابێت و ئێستاش ته‌واو نه‌بوبێت، كه لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌و پڕۆژانه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
باخچه‌یه‌كی ساوایان له كۆیه له 7/12/2004ه‌وه ده‌ست به‌كاركردن كراوه تێیدا و بۆ ئه‌مساڵیش 134 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه له‌كاتێكدا ده‌بو بینای ئه‌م باخچه‌ی ساوایانه به 274 رۆژ ته‌واو ببێت.
دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی له شیلادزێ له 27/3/2004ه‌وه ده‌ست به‌كاركردن كراوه تێیدا و بۆ ئه‌مساڵیش 551 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 4 پۆلی له قه‌ڵادزی له‌گه‌ڵ چوار خانوی مامۆستا له 1/6/2004ه‌وه ده‌ست به‌كاركردن كراوه تێیدا و بۆ ئه‌مساڵیش 228 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له كاتێكدا ده‌بو ئه‌م پڕۆژه‌یه به 200 رۆژ ته‌واو ببێت.
دروست كردنی نهخوَشخانهی 100 قه‌روێڵه‌یی له دوكان له 26/10/2004ه‌وه ده‌ست به‌كاركردن كراوه تێیدا و ئه‌مساڵیش 601 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه له كاتێكدا ده‌بو ئه‌م پڕۆژه به 409 رۆژ ته‌واو بوایه.
هێلكاری خواره‌وه پشكی جۆری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌رده‌خات:
هێلكاری ژماره ( 5):
1- پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان
أ- گوژمه‌ی ته‌رخانكراو له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی (2011) بۆ پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان بریتیه له (2,802,695,000,000) 2 ترلیۆن و 802 ملیار و 695 ملیۆن دینار، به‌ڵام كاتێ تێبینی لیسته‌كه ده‌كه‌ین ده‌بینرێ ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه تائێستا ده‌ستبه‌كار نه‌بون كه له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی پێشنیاری ساڵی رابردوی (2010)ن، له نێو ئه‌و لیسته‌دا جێیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ب- پێناسه‌ی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان: بریتین له‌و پرۆژانه‌ی كه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵێكی داراییدا گوژمه‌ی پاره‌ی بۆ ته‌رخانده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی پڕۆژه‌كه یان به‌هۆی دواكه‌وتنی پاره‌داركردن (تمویل) و دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌مو ساڵه‌كاندا، ئه‌و پڕۆژانه ساڵێك زیاتر ده‌خایه‌نن و له ماوه‌ی (366) رۆژی ساڵێكدا ته‌واو نابن، بۆیه ئۆتۆماتیكی ماوه‌ی ته‌واوكردنی بۆ ساڵی ئاینده یان بۆ ساڵانی تر درێژ ده‌بێته‌وه و ئه‌و گوژمه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه بۆی ته‌رخانكراوه و له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه بۆی دهسوڕێندرێتهوه بۆ ساڵانی ئاینده (تدویر) به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ر ساڵێكدا بڕێكی (وه‌كو پێویست) بۆ خه‌رجده‌كرێت.
به‌ڵام ئایا ئه‌و لۆژیكه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار (پلاندانان) كه ئه‌و ئاماده‌كاری پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه، ئه‌نجامده‌درێت؟
ج- كه‌واته به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه پڕۆژه‌یه‌ك ساڵی پار پێشنیاركراوه و په‌سندكراوه و به‌ڵام كه ده‌ستی پێنه‌كراوه، چۆن ده‌خرێته خانه‌ی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان، پڕۆژه‌ی به‌رده‌وام به‌مانای ئه‌و دێت كه پڕۆژه‌یه‌ك ته‌نده‌رین و ئیحاله كراوه و كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو وه‌ریگرتوه و گوژمهیهكیش له پاره‌ی بۆ خه‌رجكراوه، به‌ده‌ر له‌وه به پڕۆژه‌ی به‌رده‌وام ناونابرێت.
2- پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان (2011)
تێبینیه‌كان:
ژماره‌ی پڕۆژه پێشنیاره‌كانی 2011 بریتیه له (523) پڕۆژه به گوژمه‌ی (998,197,000,000) 998 ملیار و 197 ملیۆن دینار.
أ- وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسی لێوه‌كراوه، هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی 2011 كه‌مترین پڕۆژه‌ی پێشنیاری به‌ركه‌وتوه به‌راورد به‌ساڵانی رابردو، واته ئه‌مساڵ كه‌مترین پڕۆژه‌ی نوێ ده‌ستی پێده‌كرێت و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنی جێبه‌جێبونی پڕۆژه‌كان و كهڵهكهبونیان به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه كه به‌شێوه‌ی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان خۆیان ده‌نوێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازی راپه‌ڕاندنی حكومه‌ت و لاوازی چاودێری و نه‌بونی (بۆرد ته‌نده‌رینگ) له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان پڕۆژه‌كانی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، چونكی ته‌نده‌رینگی پڕۆژه‌كان ته‌نها له دو شوێنی سه‌ره‌كی ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پارێزگایه.
ب- له ده‌ره‌نجامی خاڵی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه ده‌بینرێ پڕۆژه‌كان له ساڵێكی داراییدا به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه ده‌بن و ئه‌وه‌تا ده‌بینرێ رێژه و ژماره‌ی پڕۆژه نوێیه‌كان له‌ساڵی 2011 دا رو لهداكشان و نزمبونه‌وه ده‌كات.
ج- له لیستی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كاندا ستونێك هه‌یه به ناوی (ماوه‌ی پڕۆژه، رۆژ) كه تێیدا ته‌مه‌نی ته‌واوبونی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تێدا ئاماژه پێده‌كرێت، به‌ڵام كاتێ پڕۆژه‌یه‌ك ماوه‌ی ته‌واوكردنی 365 رۆژه، واته له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ته‌واو ده‌كرێت، به‌ڵام گوژمه‌ی بۆ ته‌رخانكراوی له ستونه‌كه‌ی تردا (گوژمه‌ی پێویست بۆ (2011) نیوه‌ی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ساڵی ئاینده ده‌بێته به‌رده‌وام، كه‌چی ماوه‌ی ته‌واوكردنی به (365) دیاریكراوه. بۆیه پێویسته ئه‌و ماوه‌یه درێژتر بكرێته‌وه یان هه‌مو گوژمه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت. نمونه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، لاپه‌ڕه 3 / ژماره‌ی پڕۆژه 2/ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.
د – رێژه‌ی به‌ركه‌وتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی (12.45%)یه و ئاوه‌دانكردنه‌وه (9.06%) و كاره‌با (61.06%)، كه وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزارین، زۆریترن پشكیان هه‌یه له تێكڕای پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌مساڵ (2011)و به خاڵێكی پۆزه‌تیف داده‌نرێ چ له‌روی گوژمه و چ له روی ژماره‌وه، به‌ڵام ئایا پێوه‌ره‌كانی تری دابه‌شكردنی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌به‌رچاو گیراوه؟ گرنگترین ئه‌و پێوه‌رانه‌ش ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- گونجاو نه‌بونی گوژمه‌ی پڕۆژه به‌راورد به جۆری پڕۆژه:
* لیستی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی 2011/ لاپه‌ڕه 12- 16 - 22/ ژماره‌ی پڕۆژه 10 – 17- 5 / كه تایبه‌ته به كڕینی مه‌واد و كه‌لوپه‌لی ته‌عقیم بۆ ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر- سلێمانی – دهۆك، كه وه‌زاره‌تی ئه‌و گوژمه‌یه له شوێنی تری ئه‌و لیسته‌دا بۆ دروستكردنی شه‌قامی دو ساید ته‌رخانكراوه و گه‌لێ پڕۆژه‌ی تریش كه گوژمهكهیان له‌گه‌ڵ جۆری پڕۆژه‌كان گونجاو نیه.
- ته‌رخانكردنی گوژمه‌ی پاره بۆ پڕۆژه‌یه‌ك كه ده‌مێكه ته‌واو بوه، وه‌كو:
* لیستی پڕۆژه پێشنیاره‌كانی 2011/ لاپه‌ڕه 16 / ژماره‌ی پڕۆژه 19 / گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه 290 ملیۆن دینار/ ناوی پڕۆژه/ كۆنكریتكردن و قیرتاوكردنی ناو گه‌راجی رانیه. بۆیه پێویسته لاببردرێ.
- خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی پڕۆژه‌كان
ساڵانه به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخانده‌كرێت، خه‌رج ناكرێت، بۆنمونه له ساڵی 2009دا 704 ملیار دیناری پڕۆژه‌كان خه‌رجنه‌كراوه و به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م پاره‌یه‌ش بێ ئاگاداری په‌رله‌مان گواستراوه‌ته‌وه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن. پارساڵیش 350 ملیار دیناری پڕۆژه‌كان خه‌رجنه‌كراوه. كه لێره‌دا هه‌ندێك له‌و پرۆژانه ده‌خه‌ینه‌ڕو، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ركرا سه‌رجه‌می ئه‌و پرۆژانه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
ساڵی پار بڕیاردرا له پارێزگای سلێمانی 600 خان‌و له‌ناوچه‌كانی پیره‌مه‌گرون و قه‌ڵادزێ و عه‌ربه‌ت و چه‌مچه‌ماڵ بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دروستبكرێت و بڕی 21 ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاریش بو پارساڵ 5 ملیار دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام هیچی لێ خه‌رجنه‌كرا.
دروستكردنی 400 خان‌و بۆ كهسو كاری شه‌هیدان له ناوه‌ندی پارێزگای دهۆك و زاخۆ و ئامێدی 14 ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراو و بڕیاربو پارساڵ 3 ملیار و 736 ملیۆن دیناری بۆ خهرجێكرێت، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
دروستكردنی بنكه‌ی كۆكردنه‌وه و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی جینۆساید له هه‌ولێر ملیارێك و 600 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاریاربو له‌پارساڵدا 500 ملیۆن دیناری تێداخهرجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
پارساڵ بڕیار له دروستكردنی بینا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان له كه‌لار دراو یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ 500 ملیار دیناری تێداخهرجبكرێت، به‌ڵام نه‌كرا.
پارساڵ بڕیاردرا مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له هه‌ولێر دروستبكرێت و 620 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ 320 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كرا .
دروستكردنی مۆنۆمێنتی تایبه‌ت به ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له ناحیه‌ی بارزان 6 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ 2 ملیار دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له زاخۆ پارساڵ یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو هه‌ر له پارساڵدا 750 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه
دروستكردنی كۆمه‌ڵگای كۆگاكان له دهۆك 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا له پارساڵدا و بڕیاربو هه‌مو پاره‌كه پارساڵ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی بینا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له دهۆك 4 ملیار و 300 ملیۆن دیناری له پارساڵدا بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ 2 ملیار دیناری خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی داد
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی په‌یمانگای دادوه‌ری له هه‌ولێر 20 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو پارساڵ 2 ملیار دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی باڵه‌خانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی 3 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو پارساڵ ملیارێك دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی تۆمارگه‌ی خانوبه‌ره له دهۆك له پارساڵدا 2 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو پارساڵ ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری تێداخهرجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێبینه‌رایه‌تییه دادییه‌كان له دهۆك كه پارساڵ 400 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو هه‌ر پارساڵ ته‌واوبێت، به‌ڵام هیچی لێ خه‌رجنه‌كراوه.
بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانوبه‌ره له‌زاخۆ، پارساڵ ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو پارساڵ یه‌ك ملیار دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام خه‌رج نه‌كراوه.
دروستكردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێبینه‌رایه‌تییه دادییه‌كان له زاخۆ كه پارساڵ 350 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو هه‌ر پارساڵ ته‌واوبێت، به‌ڵام هیچی لێ خه‌رجنه‌كراوه.
دروستكردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێبینه‌رایه‌تییه دادییه‌كان له‌ئاكرێ كه پارساڵ 350 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو هه‌ر پارساڵ ته‌واوبێت، به‌ڵام هیچی لێ خه‌رجنه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی مه‌سحی جیۆلۆجی و تاقیگه‌كانی له پارساڵدا ملیارێك و 712 ملیۆن دینار بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو پارساڵ 500 ملیۆن دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
عه‌مباری سوته‌مه‌نی بازیان كه پارساڵ 12 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا بڕیاربو له پارساڵدا 2 ملیار دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
عه‌مباری سوته‌مه‌نی له كه‌لار، پارساڵ بڕیاری خه‌رجكردنی 6 ملیار دیناری بۆ دراو بڕیاربو له پارساڵدا ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كرا.
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی مه‌سحی جیۆلۆجی له دهۆك كه ملیارێك و 764 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو پارساڵ ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كرا.
له 20 پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سورشتییهكان ته‌نیا دو پڕۆژه كاری تێداكراوه و بڕیاربو پارساڵ 6 ملیار و 958 ملیۆن دینار له‌و پڕۆژانه‌دا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام ته‌نیا 252 ملیۆن خه‌رجكراوه.
گواستنه‌وه و گه‌یاندن
دروستكردنی سێ باڵه‌خانه‌دا 16 ملیار و 86 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و پێویست بو پارساڵ 4 ملیار دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت، پارساڵ 18 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو له پارساڵدا 2 ملیار دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دانان و ده‌ستبه‌كاربون بۆ ئه‌نته‌رنێتی كورد 600 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو پارساڵ هه‌موی خه‌رجبكرێت، به‌ڵام هیچی لێ خه‌رجنه‌كراوه.
جێبه‌جێكردنی سیسته‌می پۆست كۆد له هه‌ولێر كه پارساڵ یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو له پارساڵدا 500 ملیۆن دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر 3 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو له پارساڵدا ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری تێدا خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دروستكردنی تاقیگه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر 240 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام نه‌كراوه.
دانانی سیسته‌می (ID) و كۆنترۆڵی هاوچۆی ستاكی فڕۆكه‌وانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پارساڵ 720 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو له پارساڵدا 500 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامێری كه‌شناسی پیرمام – هه‌ولێر پارساڵ 100 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
دانانی وێستگه‌ی كه‌شناسی ئۆتۆماتیكی له‌خه‌بات و بینا له‌گه‌ڵی 100 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
جێبه‌جێكردنی سیسته‌می پۆست كۆد له سلێمانی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ 500 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دیراسه و دیزاین و تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ته‌نده‌ر بۆ هێڵی ترام له سلێمانی 3 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ ملیارێك دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
ماسته‌رپلان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو پارساڵ 500 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
فراوانكردنی پاركی وه‌ستانی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی 6 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و بڕیاربو پارساڵ 2 ملیار دیناری بۆ خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
هێڵی كاره‌بایی 11kv بۆ شورای فڕۆكه‌خانه 2ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاربو پارساڵ یه‌ك ملیار دیناری تێداخهرجبكرێت، به‌ڵام 48 ملیۆن دیناری تێداخهرجركراوه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامێری كه‌شناسی سلێمانی – چه‌مچه‌مال 100 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاربو پارساڵ ته‌وابێت، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
دانانی وێستگه‌ی كه‌شناسی ئۆتۆماتیكی له كه‌لار و دروستكردنی بینا له‌گه‌ڵی له پارساڵدا 152 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
دانانی وێستگه‌ی كه‌شناسی ئۆتۆماتیكی له‌مه‌یدان و دروستكردنی بینا له‌گه‌ڵی له پارساڵدا 152 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
جێیهجیكردنی سیسته‌می پۆست كۆد له دهۆك یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا و پێویست بو پارساڵ هه‌موی خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كرا.
جێبه‌جێكردنی سیسته‌می پۆست كۆدی دهۆك یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراو بڕیاربو پارساڵ هه‌موی خه‌رجبكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
دیراسه‌و دیزاین تاوه‌كو ئاماده‌كردنی هێڵی ترام له دهۆك 3 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بریاربو پارساڵ ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری تێدا خه‌رج بكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامێری كه‌شناسی دهۆك- زاخۆ 100 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه.
پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت:
- پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت خزێندراوه‌ته ناو بودجه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، وه‌ك دروستكردنی عه‌مباری كۆنكرێتی ئاو له بانكی گه‌شتوگوزاری ره‌واندز، دورستكردنی چه‌ندین نه‌خۆشخانه و قوتابخانه بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كاتێكدا به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2006 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری تاوه‌كو كه‌نار ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌یه‌نێت و دابین بكات و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره، بۆ نمونه
دروستكردنی عه‌مباری كۆنكریتی ئاو له بانكی گه‌شتوگوزاری ره‌واندز له ئه‌مساڵدا یه‌ك ملیار و 2 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی شهقهمامهكانی بانكی گه‌شتوگوزاری ره‌واندز ملیارێك و 989 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌و جێگای سه‌رنجه ئه‌م پرۆژانه وه‌ك دو پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی هاتوه.
-
دروستكردنی شهقهمامهكانی بانكی گه‌شتوگوزاری ره‌واندز ملیارێك و 989 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌و جێگای سه‌رنجه ئه‌م پرۆژانه وه‌ك دو پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی هاتوه.
گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هۆتێل رۆتانا 36 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
به‌پێی یاسا سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ر بێت.
دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 27 پۆلی له شاری ئاشتی له هه‌ولێر یه‌ك ملیار و 224 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 27 پۆلی له شاری هیران له هه‌ولێر یه‌ك ملیار و 224 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له شاری زیلان له هه‌ولێر 845 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له وارڤین ستی له هه‌ولێر یه‌ك ملیار و 525 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی له وارڤین ستی 151 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی له شاری لاوان له هه‌ولێر 520 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 27 پۆلی له شاری زێڕین له هه‌ولێر یه‌ك ملیار و 326 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی نه‌خۆشخانه له رۆژ ستی له سلێمانی 173 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی نه‌خۆشخانه له گرین ستی له سلێمانی 173 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی نه‌خۆشخانه له كورد ستی له سلێمانی 173 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی نه‌خۆشخانه له گۆیژه ستی له سلێمانی 173 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له رۆژ ستی یه‌ك ملیار و 428 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له كورد ستی یه‌ك ملیار و 428 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له گرین ستی یه‌ك ملیار‌و 428 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له رۆژ ستی یه‌ك ملیار و 428 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له گۆیژه ستی یه‌ك ملیار و 428 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
راكێشانی تۆری ئاو بۆ سۆپه‌رماركێتی پێشه‌نگ له زاخۆ 592 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی قوتابخانه‌ی 30 پۆلی له زهری لاند له دهۆك یه‌ك ملیار و 840 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
ته‌رخانكردنی پاره‌ی كه‌م
ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه هه‌یه كه له نێو پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌مساڵدایه، ئه‌م پڕۆژانه بۆ ئه‌مساڵ بڕه پاره‌یه‌كی كه‌می بۆ ته‌رخانكراوه. بۆنمونه بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی 378 ملیار و 266 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه و بۆ ئه‌مساڵ بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 29 ملیار و 368 ملیۆن دراوه، ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره حكومه‌ت ساڵانه پاره بۆ ئه‌م پرۆژانه ته‌رخان بكات ته‌واوبونیان پێوستی به 12 ساڵ و 9 مانگ هه‌یه.
حكومه‌تی هه‌رێمی دایناوه فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك به 4 ساڵ (1440رۆژ) ته‌واوببێت، به‌ڵام له 141 ملیار و 600 ملیۆن دینار، بۆ ئه‌مساڵ بڕیار له ته‌رخانكردنی 3 ملیار دینار دراوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مساڵ پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكات به 47 ساڵ ته‌واو نابێت.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئامانجی ئه‌وه بێت گرنگ ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی زۆر پێشكه‌ش بكرێت و گرنگ ئه‌وه نییه چۆن جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مه گرفتێكی زۆر گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پڕۆژه‌كان كه‌متربن به‌ڵام به تێر و ته‌واوی بكرێت زۆر باشتره له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی زۆر به ناته‌واوی به جێبهێڵدرێت. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت له دانانی به ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كان و دانانی گوژمه‌ی كه‌م زیاتر مه‌به‌ستی سیاسیه‌ته نه‌ك خزمه‌تگوزاری و پلانی ئاوه دانكردنهوه.
پڕۆژه دور له تایبه‌تمه‌ندی
چه‌ندین وه‌زاره‌ت كه پڕۆژه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاره جێبه‌جێی بكه‌ن له‌ڕوی په‌یوه‌ستبونه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و وه‌زاره‌ته‌وه نییه و لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌و پڕۆژانه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
دروستكردنی ده‌زگای رۆشنبیری له هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی ناوی هاتوه، دروستكردنی په‌رتوكخانه‌ی گشتی له پیرمام وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی ناوی هاتوه، نه‌خشه‌سازی پڕۆژه‌ی دروستكردنی ب. گشتی ئاسایش له هه‌ولێر وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی ناوی هاتوه.
دروستكردنی ژوری بارزگانی له‌گه‌ڵ هۆڵی كۆنگره له هه‌ولێر، وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی 2 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له كاتێكدا ژوری بازرگانی خۆی داهاتی زۆره و ده‌توانێت به ئاسانی ئه‌م پاره دابین بكات.
دروستكردنی مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و وه‌رزشی ئافره‌تان له دهۆك وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی هاتوه و 245 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
پڕۆژه‌ی مه‌رقه‌دی بارزان، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی ناوی هاتوه و 31 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دروستكردنی دو پاركی گشتی له زاخۆ و ئاكرێ، وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی هاتوه.
دروستكردنی مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و وه‌رزشی ئافره‌تان له دهۆك وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
پڕۆژه ناپێویسته‌كان
هه‌ندێك پڕۆژه هه‌یه به‌راورد به كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی وه‌ك قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و رێگاوبان و ئاو پێویست نین، بۆنمونه دانانی وێستگه‌ی ئۆتۆماتیكی كه‌شناسی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان.
پڕۆژه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر سلێمانییه
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه بكات له‌حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بودجه‌ی پێویست بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ته‌رخان بكرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌شی پێناكرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ی كوردستان پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كات، له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان بێت نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی بێت.
22 ملیار‌و 591 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و له ئه‌مساڵیشدا له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی و به‌ناوی فریاكه‌وتنی ئاواره‌وه 8 ملیار و 414 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه.
- نایه‌كسانی بۆ ناوچه‌كان
-پرۆژوه فاشیل
بودجه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی قه‌زر
كهمو كورتی له یاسای بودجه‌دا
شیكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان 2011 و چه‌ند سه‌رنجێك
چه‌ندین مادده‌ی له‌و پڕۆژه‌ی ره‌شنوسی یاسایه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی ههڵوهستكردنن له‌سه‌ریدا كه بریتین له‌و ماددانه‌ی خواره‌وه:
مادده‌ی شه‌شه‌م/ بڕگه‌ی دوه‌م تێیدا هاتوه:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی راسته‌وخۆ له‌به‌ر رۆشنایی پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراو له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌یاندا، به وه‌زیران و سه‌رۆكی لایه‌نانی گرێنه‌دراو به وه‌زاره‌ت و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رۆك یه‌كه‌كانی ئیداری بدات، ئه‌وه‌ش به بڕیاڕێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه بۆ ئه‌و بڕیاره له 2010 ده‌رچوه، ئه‌وه‌ش بۆ بره‌ودانه به سیستمی لامه‌ركه‌زی...هتد.
بره‌ودان به چه‌مكی لامه‌ركه‌زیه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردن بۆ خواره‌وه هه‌نگاوێكی باشه، چونكه ده‌ربازبونه له رۆتینی خه‌رجكردن و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌ك دامه‌زراوه‌دا، به‌ڵام نه وه‌زاره‌تی دارایی و نه بڕیاڕه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن پابه‌ندبون به شه‌فافییه‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاودێكردن و دروستنه‌بونی لادان، نه‌چه‌سپێنراوه و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ده‌ستی واڵاكراوه.
مادده‌ی چواره‌م/
دوه‌م/ برگه‌ی ب/ تێیدا هاتوه:
(ئه‌و بڕه داهاتی مانگانه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، بخرێته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌مه‌ستی په‌ره‌پێدان و باشكردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با و به‌گوێره‌ی خواستی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه خشته‌ی داهاتی فیعلی له‌گه‌ڵدا بێت).
له پڕۆژه پیشنیاركراوه‌كانی 2011 دا كه‌رتی كاره‌با گرنگی باشی پێدراوه و رێژه‌ی 61.06% له تێكڕای رێژه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی پڕۆژه پێشنیاره‌كانی به‌ركه‌وتوه، كه گوژمه‌كه‌ی بریتیه له 28,193,000,000 28 ملیار و 193 ملیۆن دینار, بێجگه له‌و پڕۆژانه‌ی كه به‌رده‌وامن، هه‌یه‌تی.
*به‌ڵام كاتێ وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌مو داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی خۆی بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با و ته‌نها خشته‌یه‌ك بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و داهاته له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ده‌داته وه‌زاره‌تی دارایی، چۆن ئه‌و داهاتی ده‌سته‌به‌ركراوه ملكه‌چی شه‌فافیه‌ت و خه‌رجكردنی دروستی خۆی ده‌بێت، بێئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ میكانیزمێكی بۆ چاودێریكردنی ئه‌و داهاتانه دابنێت كه گوژمه‌كه‌ی ده‌گاته ده‌یان ملیار دینار و له كاتێكدا دیوانی چاودێری دارایی كارا نیه و نه‌مانبینی تاكو ئێستا لێپێچینه‌وه لهدۆسیهیهك بكات كه گومانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی لێده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
بڕگه‌ی سێهه‌م هاتوه:
(وه‌زیری پلاندانان به پشتبه‌ستن به خواستی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی راستێندراو بۆ هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنوری یه‌ك پارێزگادا، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
برگه‌ی چواره‌م هاتوه:
(وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوانی وه‌زاره‌ته‌كاندا بكات و له‌سنوری یه‌ك پارێزگادا و له‌نێو بودجه‌ی راستێندراوی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانیدا.
*ئه‌و دو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌نجامی هاوپێچ نه‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ڵكی ئابورییه (دراسه الجدوی الاقتصادیه) بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پێشنیاری ده‌كه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان كه تێیدا ئه‌و دیراسه‌یه ده‌ریده‌خات كه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له نێوان كردنی و نه‌كردنی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ پێوه‌ره ئابورییه‌كان ده‌گونجێ، كارنه‌كردن به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی لێ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆیه كه پڕۆژه‌كان شكست بهێنن و پاشانیش دیدی ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه یان شكستهێنانی رون نیه.
*وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان، ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداریشدا گواستنه‌وه به پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ن، به چ لۆژیكێك ده‌ستكاری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن پاش راستاندنی په‌رله‌مان و پاشانیش راستاندنی په‌رله‌مان چ به‌هایه‌كی ده‌مێنێ و بۆچی گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بكات!
*ئه‌و گواستنه‌وانه رێگای بۆ میزاجی كه‌سی (شه‌خسی) و له‌نێو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆشكردوه كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویانی پێداوه بۆ ده‌سكاریكردنیان و بهپراكتیكیش له ساڵی پار ئه‌نجامدراوه، له‌م نێوه‌دا گه‌ڕه‌گ و شار و ده‌وروبه‌ر و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی لێیه‌وه زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت، چونكه چاوه‌رێی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كن، به‌ڵام نازانن ره‌شكراوه‌ته‌وه.
* بۆیه پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌و بڕگانه لاببردرێن، چونكه پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان گفتوگۆیه‌كی زۆر له هه‌مو ساڵه‌كاندا هه‌ڵده‌گرێت كه پاشان ده‌بێته یاسای بودجه، پێویسته به ئاگاداری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری په‌رله‌مانیه‌وه بێت به پێی تایبه‌تمه‌ندی پڕۆژه‌كه كه له چ كهرتێكدایه و رێگهشنهدرێ ئه‌و گواستنه‌وه‌یه بكرێت پێش دانیشتن و ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی په‌یوه‌ندیدار.
مادده‌ی چواره‌م/ بڕگه‌ی دوه‌م تێیدا هاتوه:
(وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری په‌یوه‌ست ده‌بێت به پاره‌دانی سندوقی نیشته‌جێ به بڕی (150) ملیار دینار، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی پێشینه به‌و پڕۆژانه‌ی نیشته‌جێ بدرێت كه له ناحیه و گونده‌كاندا ده‌یانگرێته‌وه).
أ - بۆ هه‌موان ئاشكرایه كه ساڵانه حكومه‌ت گوژمه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ پشتیوانیكردن له‌و پرۆژانه‌ی نیشته‌جێ ته‌رخان ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێ، ئه‌و پشتیوانیه به بڕگه‌ی یاساییش له یاسای بودجه‌ی 2010 و ته‌نانه‌ت له ره‌شنوسی 2011 چه‌سپێنراوه، له یاسای بودجه‌ی (2010) بڕی ( 200) ملیار دینار بۆ سه‌ندوقی نیشته‌جێ تهرخانكرابو، به‌ڵام ئایا حكومه‌ت (وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان) ئه‌و گوژمانهیان تاچه‌ند بۆ ئه‌و كۆمپانیاكانی نیشته‌جێ خه‌رجكردوه كه پاشان هاوڵاتیانی خاوه‌ن خانوی ئه‌و پڕۆژانه لێیه‌وه سودمه‌ند ده‌بن.
به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ بگاته قۆناغی ته‌واوكردنی په‌یكه‌ری خانوه‌كان (60%)ی ئه‌و پشتیوانیه‌ی پێده‌درێت كه سه‌ندوقی نیشته‌جێ له ئه‌ستۆی ده‌گرێت بۆ هه‌ر خانویه‌ك (25,000) دۆلار و كه‌ڕه‌تی ژماره‌ی خانوه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی نیشته‌جێ به نمونه وه‌ربگرێن كه له هه‌ولێره و ناوی ناهێنین كه ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌مێكه تهواكردوه، كه‌چی تاكو ئێستا (13.33%)ی پشتیوانی سندوقی نیشته‌جێی وه‌رگرتوه كه بریتیه له 5 ملیار و 900 ملیۆن دینار (5,900,000,000) كه‌چی ده‌بوایه 44 ملیار و 250 ملیۆن دینار (44,250,000,000) وه‌ربگرێت.
ب- وه‌زاره‌تی دارایی له هیچ لیست و ده‌رخسته‌یه‌كی خۆیدا به تایبه‌تی له حیساباتی خیتامی 2009 و له خه‌رجییه فیعلیه‌كانی 2010 دا، ئاماژه به خه‌رجكردنی بڕی ئه‌و گوژمه‌یه ناكات كه له ته‌رخانكراوی سندوقی نیشته‌جێدا داویه‌تی به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێ. ئه‌و نواندنه‌ش به‌پێی خوێندنه‌وه‌كان بریتیه له:
- بێ ئاگایی وه‌زاره‌تی دارایی.
- كارنه‌كردن به یاسای بودجه كه گوژمه‌ی گونجاوی بۆ سندوقی نیشته‌جێ ته‌رخانكردوه.