نوسینی: چیا عه‌باس
كاتێك پرۆسه‌ی ریفۆرم له كێڵگه‌ی حیزب‌دا تۆ‌و ده‌كرێت، ده‌بێت نماو گه‌شه‌كردنی له ده‌شتی به‌رینی خه‌ڵكیشدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پرۆسه‌كه له جوگرافیای ته‌سكی سیاسی‌و رێكخراویدا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌و مانا ره‌سه‌نه‌كه‌ی كاڵ ده‌بێته‌وه‌و ئامانج‌و كهرهسهكانیشی ده‌بنه ده‌سكه‌لای سیاسی‌و سیاسهتمهدارانو ململانێكان‌و له گێژاوی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌دا لوش ده‌درێت.
به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له كوردستان ده‌ستی پێكردو رهوڕهوهكهشی به لاڕێ‌و توله‌ڕێی تاریك‌و تهنگو سه‌ختدا براوه.
هۆكاره‌كانی ئه‌م باره ناله‌باره چین كه هه‌ڵمه‌تی ریفۆرمی تێدا قه‌تیس مابو؟
چۆن ئایندهی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم كاریگه‌ری ته‌واوی خۆی له چاره‌كردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان هه‌بێت؟
هه‌ڵه‌كانی سه‌ره‌تا
به ئاشكرابونی یاداشتنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سێ به‌ڕێزی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه ئاراسته‌ی به‌ڕێز مام جه‌لالیان كردبو، به‌تایبه‌تی له‌ناو یه‌كێتیدا دۆخه‌كه وروژا، وروژانێك كه بێسه‌روبه‌ری ته‌واوی پێوه دیاربو، هه‌رچه‌نده ناوه‌رۆكی یاداشته‌كه ره‌خنه‌و گله‌یی رێكخراوه‌یی له‌خۆگرتبو، كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات بو، به‌ڵام نیه‌تی راستگۆیانه‌ی چاكسازیش له‌نێو رستهكانیدا ده‌خوێنرایه‌وه.
جگه له حهپهسانو سهرسوإمانو ههڵپهكردنو لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له‌مه‌ڕ ئه‌و روداوه، له‌نێو چاك‌و خراپ‌و گهندهڵو دهستپاكهكانی ئه‌و ساتانه‌ی ناو یه‌كێتی كه خۆیان به‌و روداوه‌وه به‌ستبوه‌وه، كه‌سانێك هه‌بون به سهرلێشێواویو هه‌ڵپه‌كردن خۆیان كردبوه بوكه سوره‌ی به‌رله‌شكر، به‌شێك له سهركردایهتیو كادیره مامناوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی خۆیان له‌پشت یاداشتنامه‌كه‌دا حه‌شارداو وایان پیشانده‌دا كه وه‌حیه‌ك له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، هانده‌ری هاوبه‌شیان بۆ ئه‌و گهرمیو گوڕییه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توندی ناوه‌ندی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌كێتیدا بو كه بڕیاردهربو له هه‌مو شتێك‌و په‌رۆشیی به‌شێكیان بۆ ئایندهی حیزبه‌كه‌یان، كه‌سانێكی تریش له‌نێو ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌دا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت یا له ساویلكهیهتییهوه بێت ئه‌و تێكه‌ڵاوكردنه كاتییه‌ی ناوی باڵاده‌سته‌كان له پاشكۆی یاداشتهكهداو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌ك "سراتی موسته‌قیم"ی رۆژی حه‌شریان پیشانده‌دا كه بهههشتو دۆزه‌خی له‌یه‌كتر جیاكردوهتهوه.
ئه‌م روداوه چاوه‌ڕوانییه‌كی خهیاڵاویو جۆره‌ها نیه‌تی لای رێكخستن‌و خه‌ڵك وروژاند، بۆ هه‌ندێكیان بواری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رهخساندندا بو، بۆ به‌شێكی تر گۆڕه‌پانی گه‌مه‌كردنی نێوان بهههشتو دۆزهخو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت خۆشه كرابو، به‌شێكی تریش له‌نێواندا گوزه‌ری ده‌كرد.
به‌شه پاك‌و بێگه‌رده‌كه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌م روداوه، پێكهاته‌یه‌ك كه له كۆپی (گبق الاصل)ی بچوككراوه‌ی یه‌كێتی ده‌چو، له په‌راوێزی تهمو لێڵی یاداشتهكهداو له‌و بێسهریهی له چێشتی مجه‌ور ده‌چو، وه‌ك نێچیرێكی به‌هێزی بریندار له قه‌فه‌سه‌كه‌یدا خه‌ریكی رنینو برینداركردنی جه‌سته‌ی خۆی بو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی به‌شداربوان له‌و هه‌ڵمه‌ته له‌ناو یه‌كێتیدا به‌یه‌كه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاوێنه لێڵ‌و كه‌م رهونهقهدا خۆیان وه‌ك مارتن لوسه‌ر كینگ ده‌بینی، بێئه‌وه‌ی به‌ستنه‌وه‌یه‌كی ئۆرگانیكو خۆشه‌ویستی بیرێكی بێگه‌رد به‌یه‌كیانه‌وه گرێبداته‌وه.
جگه له‌م بێسهریو خه‌یاڵی به‌رینی بێبه‌ر، له ناوه‌وه‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌و ده‌سته ریفۆرمخوازهدا گورزێكی تری كوشنده له هه‌ڵمه‌ته‌كه وه‌شێنرا، كه وه‌ك گۆمێك وابو له هه‌مو لایه‌كه‌وه جۆگه‌له‌كان ئاوی پاك‌و پیسیان تێدهڕشتو ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ر مانه‌وه‌ی لێڵی‌و نه‌بینینی بنی ئاوه‌كه بو، له‌و ساته‌نه‌دا گروپێكی ده‌سه‌ڵاتداری عهسكهریتاریای ناو یه‌كێتی، تهمو لێڵی گۆمهكهیان خه‌ستتر دهكردو به‌نیازیش نه‌بون بۆ ساتێكیش بێت دڵۆپێك له‌و تهمو لێڵییه بإهوێننهوه. به رۆیشتنی كات زۆربه‌یان وه‌ك تهماشهكهرێك له كه‌ناردا خۆیان مات داب‌و و خه‌ریكی راوێكی چڵێس بون‌و لایان وابو تا "گۆم قوڵ بێت مه‌له‌ی خۆشتره".
گیرسانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ریفۆرم له‌و گۆمه لێڵه‌دا رێگه‌خۆشكه‌ر بو كه زۆر كهسو گروپ به‌ردی خۆیان بۆ شڵه‌قاندنی گۆمه‌كه بهاوێژن. به‌شێكی به‌رچاوی كادیره‌كانی یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی كادیر‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه، به نیه‌تی پاكه‌وه خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی گۆمه‌كه بون به دوعا‌و نوشته‌ی مه‌لا ئاسایی‌و نهستۆلجیایهكی شۆڕشگێڕانه‌ی رۆمانتیك ئاسا، مه‌به‌ستی ئه‌م گروپه زیاتر هانده‌ری سیاسی‌و رێكخراوه‌یی دایڕشتبو بۆ قۆستنه‌وه‌ی ههلومهرجهكهو سازدانی كوتله‌یه‌كی به‌هێز له‌ناو یه‌كێتیدا كه حسابیان بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تی دوای روخاندنی سهدامو خه‌ستبونه‌وه‌ی ململانێكان دورخرابونهوهو په‌راوێز كرابون. ئه‌مان زۆرتر سه‌رقاڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی‌و سیاسی بون له‌وه‌ی بۆ ریفۆرم بێت، سه‌رجه‌م كارته‌كان تێكهڵو پێكه‌ڵ بوبون، ریفۆرم ئه‌سیری میزاج‌و ویستی كهسو گروپ بو، قوربانی ململانێ خه‌سته‌كان بو، راسته سه‌ره‌تا هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی توند بو له ئاسمانێكی ته‌نراو به هه‌وری رهشو غه‌زه‌بی ئیلاهی، به‌ڵام تا ده‌هات تیشك‌و ده‌نگی كاڵدهبونهوه.
یه‌كلاییكردنه‌وه
ریفۆرم له گۆمێكی لێڵ‌و نێو دیواری حیزب‌دا په‌نگی خواردبو، بۆیه وه‌ك یاسایه‌كی سروشتی ده‌بو به‌و لایه‌نه‌دا بإوات كه لاوازترین به‌ره‌نگاری له رێگه‌دا هه‌بو، ئه‌ویش به راده‌ی سه‌ره‌كیی حیزب بو، حیزب سه‌رقاڵی ده‌سه‌ڵات بو له به‌غداو هه‌ولێر، سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی كێكه‌كه بو، سه‌رقاڵی له‌یه‌ك ترازان‌و ماڵئاوایی له مێژو بو، حیزب سه‌رقاڵی گهورهبونێكی بێئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تهكهتولو ناوچه‌گه‌ریی بو، حیزب سه‌رقاڵی رازیكردنی ناحهزو نه‌یاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بو، به كورتی حیزب ته‌نها سه‌رقاڵی راستكردنهوهو ریفۆرم‌و پلاندانانی درێژخایان بۆخۆی نه‌بو، بۆیه حیزب گونجاوترین گۆڕه‌پان بو بۆ ئه‌و زۆرانبازیه، هه‌ریه‌كێك له‌ناو حیزب‌و ده‌وروبه‌ری سه‌رقاڵی ئه‌و سه‌ما بێ ریتمه بو. له‌نێو گومانی رابه‌رانی ریفۆرم‌و نه‌رمونیانی كاتی رابه‌رانی حیزب‌دا بۆ ئیحتواكردنو له‌خشته‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه، به قودره‌تی قادر سه‌رانی حیزب له گهندهڵو ئۆپۆرچینیستو ریفۆرمخواز‌و بێلایهنو دڵسۆزان رێككه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن "دیموكراسی" ئاسا نیشانه‌ی پاكیزه‌یی نیهتهكانیانو پیس‌و پۆخڵی یه‌كتر له هه‌ڵبژاردنێكدا به ته‌نافی سیاسی‌دا هه‌ڵواسن.
ناكرێت پاش ده‌یان ساڵی به‌یه‌كه‌وه خهباتكردنو ژیان له سێبه‌ری یه‌ك رێكخراو یه‌ك ماڵدا‌و ناسینی یه‌كتر تا سه‌ر ئێسك، دواتر لهیهكترازانو دو ماڵی له‌یه‌ك حه‌وشه‌دا، چاوهإوان بكرێت كه لایه‌نه‌كانی تر به ئاسانی‌و ئاره‌زومه‌ندانه دێنه سه‌رچۆك بۆ پرۆسه‌یه‌كی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كاتێك لێپرسراویهتیو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و ئاڵۆزبونو رهگو ریشه‌ی تریان لێبوه‌ته‌وه. خۆشباوهإیی ریفۆرمیسته‌كان‌و دههۆڵو زوڕنای ئۆپۆرچینیستهكانو فإوفێڵی نه‌یارانی، شكستییه‌كی فه‌رمیان به ناوچه‌وانی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرمدا لكاند، چونكه هه‌ر دوای یاداشته‌كه ناحه‌زانی ره‌سه‌نی ریفۆرم زۆر به‌په‌له رێككه‌وتبون چۆن ته‌لقینی ریفۆرم بكه‌ن.
كار له‌كار ترازا، حیزب له گۆإهپانی گه‌مه ده‌رچو نه‌ك ریفۆرم، حیزب توانا‌و هه‌ناوی شه‌ته‌ك بوبو، جوگرافیای حیزب موڵكی ده‌سه‌ڵاتداران بو، حیزب بو به كۆیله‌ی دهسهڵاتو ده‌سه‌ڵاتیش چۆكی پێدادابو، ئاوازی ده‌نگه‌كانی ریفۆرم به‌یه‌كتر نامۆبون.
ریفۆرمی ناوه‌وه؟
به پاساوی پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی مێژو و چۆڵنه‌كردنی گۆإهپان بۆ لایه‌نه‌كانی تر، به‌شێك له ریفۆرمخوازان لایان باشبو له‌ناو حیزب‌دا به‌رده‌وامیی به هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن، بۆیه بڕیاریاندا ده‌ست به پۆست‌و پایه‌ی خۆیانه‌وه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی تریش كه ریفۆرمكردنه، خوا كه‌ریمه، له پراكتیكدا ئه‌م به‌ڕێزانه پرۆسه‌ی ریفۆرمی ناو حیزب‌و ئاینده‌یان دایه ده‌ست قه‌زاو قه‌ده‌رو ره‌حمه‌ت‌و شه‌فاعه‌تی لایه‌نه‌كانی تر كه به‌ناو خۆیان به زۆرینه پێناسه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ساتانه شه‌قامی كوردی وه‌ك ئێستا بێزار نه‌بو، ئه‌و سه‌رده‌مه میلله‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا توڕه نه‌بو، هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم وه‌ك ئێستا رهگو ریشه‌ی له ده‌رونی به‌شی زۆری میلله‌ته‌كه‌ماندا نهكوتیبو، سه‌رده‌می پرسیار‌و گومان‌و ته‌مومژی بو، سه‌رده‌می چاوهڕوانیو هیوا بو.
پلینیۆم
به‌مه‌به‌ستی ته‌لقینكردنی ریفۆرم پاش شكستییهكهیو مۆركردنی سه‌ركه‌وتن به خه‌تمێكی وه‌همی دیموكراسیه‌ت، په‌نابرایه به‌ر پلینیۆمێك كه به چه‌پڵه‌ڕێزان به‌ڕێوه‌چو و به چه‌پڵه‌رێزان بڕیاری لێخۆشبون له خۆفرۆش‌و گومانلێكراوه‌كان درا كه دواتر ئه‌و تاقمه‌و تا هه‌نوكه‌ش بونه‌ته كۆسپێكی سه‌رسه‌خت له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی ریفۆرمدا، ریفۆرمخوازه‌كانی ناو یه‌كێتیش نه بایان بینیبو نه باران‌و له‌وه‌ده‌چو له كهوكهبێكی تره‌وه سه‌ردانی جوگرافیای حیزبێكی نامۆیان كردبێت. پلینیۆم وه‌ك باوی مێژویی رازێنرایه‌وه به راپۆرتی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و له‌سه‌رویانه‌وه چاكسازیی، ئه‌و كاڵا ره‌واجه به‌نرخه‌ی سیاسه‌تی لای خۆمان.
پلینیۆم وێستگه‌ی ته‌ڵاقی حیزب‌و ته‌نها ریفۆرمكردنی حیزب بو، ره‌حمی زاوزێكردنی هه‌رزه ده‌سه‌ڵاته رقدارو تۆتالیتاره‌كان بو، زه‌نگی كهلیسهیهكی بێ قه‌شه‌و بێ نوێژكه‌ر بو، پلینیۆم خه‌می حیزبێكی خاوه‌ن سهروهرییو مێژویه‌كی پإ مه‌زنی كرده قوربانی رق‌و كینه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و پاشقولگرتنو له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه پلینیۆم سنوری نێوان كوردپهروهریو خۆفۆشتن به دوژمن به چه‌پڵه به‌زاند.
ئاینده
لێره به‌دواوه هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم له ته‌وقه‌كانی حیزب‌و یاساكانیو گه‌مارۆدانی ده‌ربازبو، پلینیۆم به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی سازده‌رانی، ده‌ماره پهرشو بڵاوه‌كانی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرمی به دڵی ره‌سه‌نی خۆیه‌وه گرێدایه‌وه، لێره به‌دواوه ریفۆرم ئاراسته‌ی خۆی به‌ره‌و زه‌مینه به‌پیته‌كه‌ی خۆی ده‌كرد.
نسۆكی ریفۆرمخوازانی خۆشباوهإو شكستی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له زۆر بوارداو كامپینی راگه‌یاندنی ئازاد بۆ خه‌ڵكیان سه‌لماند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی خه‌ریكی خۆیانن‌و نایانه‌وێت زینده‌كی بۆ خه‌ڵك بخولقێنن، سه‌لماندیان كه ته‌نها كوردبونی ده‌سه‌ڵات مانای ملكه‌چی نییه بۆی، سه‌لماندیان كه وه‌ك هه‌مو میلله‌تێك ده‌شێت كوردیش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گهندهڵو دیكتاتۆر‌و دژ به ئازادی بێت.
ئه‌گه‌ر باس له باری ناوخۆی حیزب بكه‌ین، ده‌كرێت به ئاسانی ئهژماركردنو پۆلێنكردنی زیاتر له بیست پێشێلكردنی زۆر قه‌به‌ی پهیإهوی ناوخۆ‌و به‌رنامه‌ی حیزب بكه‌ین له زۆر بواری هه‌ستیاردا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئه‌نجام دراون، ده‌كرێت له سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو حیزب بپرسین: هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌تان له‌كوێ بو؟ ده‌كرێت بپرسین ئه‌گه‌ر خۆتان به سۆسیال دیموكرات پێناسه‌ده‌كه‌ن، كوا په‌یڕه‌وكردنی كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی سۆسیال دیموكرات له حوكمی یاسا‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادیی رادهربإین؟ ده‌كرێت بپرسین لێیان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده خۆتان لێبوه به مۆدێرن‌و پۆست مۆدێرن، بۆ ره‌خنه‌و گلهییو پێشنیاز‌و بۆچون بۆ باشكردنی ئایندهی حیزب به عه‌قڵیه‌تی رێكخراوه‌یی شه‌سته‌كان‌و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێش‌و وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و به ده‌ركردن‌و ته‌شهیركردن‌و نانبڕین‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن؟ ده‌كرێت له‌وانه‌ی خه‌ریكی ریفۆرمن بپرسین بۆ وا بێدهنگو ده‌سه‌ڵاتن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو ناههقیو پێشێلكردنو... كورد وته‌نی (بۆیه پێت ده‌ڵێم مامه تا چۆله‌كه‌م بۆ بگریت).
پاش چه‌ند ساڵ له‌م ئه‌زمونه پڕ كێشه‌و ئاڵۆزییه، هه‌میسان گوێمان له بالۆره‌ی كۆن ده‌بێته‌وه، گوایه ئه‌و هه‌مو گهندهڵیو ناعهدالهتیو پێشێلكردنی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ به عه‌سایه‌كی سحریی كۆتایی پێدێتو دێنه چاره‌كردن.
هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم هه‌نوكه چوه‌ته دڵی خه‌ڵكه‌وه‌و له‌وێشه‌وه هێزو ژیان‌و مانه‌وه‌ی هه‌ڵده‌قوڵێت، ریفۆرم ئه‌سیری چه‌ند تاقم‌و ده‌سته‌و ته‌كه‌تولێكی ناو حیزب نییه، به‌ڵكو بوه به بزوتنه‌وه‌و ویستێكی جه‌ماوه‌ریی، راسته له ناوجه‌رگه‌ی حیزبه‌وه هه‌ڵقوڵاو ئێستاش له ده‌شتی به‌رینی جه‌ماوه‌ردا گهشو نمادهكات، بۆیه زۆر گونجاوو ره‌وایه هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆی ههبێتو به عمومیاتی میكافیلی ئاسا كه هه‌مو هه‌ر بۆ چاكسازیی كارده‌كه‌ین، نه‌خه‌ڵه‌تێین، ده‌رگای دیالۆگ ده‌بێت هه‌میشه كراوه‌بێت، به‌ڵام دیالۆگی بنیاتكهرو ئه‌نجامدارو دور له بیزهنتیهتیو دروشم‌و قسه‌ی سواو بێكهڵك.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم ناسنامه‌ی خۆی نه‌چه‌سپێنێت، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌مو جۆگه‌لانه‌ی لێدێت كه ئاو ده‌ڕێژنه ناو گۆمه لێڵهكهوه، دانپێنانی لایه‌نه‌كانی تر به خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانی ههڵمهتو ده‌سته‌ی ریفۆرم‌و رێزگرتن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌و تێڕوانین بۆی، وه‌ك به‌شێكی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان‌و زامنكردنی مافه‌كانیان وه‌ك تاكو وه‌ك رێكخراو‌و وه‌ك مینبهرو وه‌ك ده‌نگێكی ئازاد، نیشانه‌ی جدیه‌ت‌و پاكیی ئه‌و لایه‌نانه‌یه، ته‌نها به‌م رێگه‌یه ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه بكه‌وینه پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆمه لێڵ‌و پیسه.
ته‌نها هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم‌و ریفۆرمیسته‌كان پێوه‌ری كوردایه‌تی‌و دڵسۆزیی نین، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه بۆ چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراو له‌ناو حیزب‌و حوكم‌و كۆمه‌ڵگه‌دا كارده‌كات. دڵسۆزیی‌و راستگۆیی بۆ میلله‌ت له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌كات كه پشتگیریی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكرێت‌و به‌یه‌كه‌وه بگه‌نه مه‌به‌ست، چونكه بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵگری داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه.
ریفۆرم له سه‌رده‌مه كۆنه‌كان‌و ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌قه‌د تاڵه مویه‌ك جیاوازییان له نیه‌تدا نییه، به‌ڵكو جیاوازییه‌كه له میكانیزم‌و ئالیه‌تی ههڵسوڕاندنهكهیدایهو له خه‌سڵه‌ته‌كانی كارهكتهرهكانیدایه.