خۆئاماده‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ په‌لاماردانی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانوی شه‌ڕكردنی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان قهوانێكه له ماوه‌ی بیست ساڵی دواییدا چه‌ندین جار گوێمان لێبووه. و بینیومانه كه ئه‌و په‌لامار و شه‌ڕانه ئه‌نجامێكی كاریگه‌ری بۆ توركیا به‌ده‌ست نه‌هێناوه و چاره‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی له توركیا نه‌كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ساڵ به‌دوای ساڵ باردۆخه‌كه ئاڵۆزتربووه و به‌و هه‌ڕه‌شه و هاوار و هاته‌ی توركیا زیاتر نائارامی و ئاڵۆزی ته‌شه‌نه‌ی كردووه له توركیا و ناوچه‌كه و زیاتر دووركه‌وتووینه‌ته‌وه له چاره‌ی سیاسی دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان.
هه‌ڕه‌شه و پلانی ئه‌شته‌ری ئه‌مجاره‌ی توركیا به‌بیانوی هه‌مان مه‌به‌ست جیاوازتره له جاران و ئامانجه‌كانیشی زۆر قوڵترن له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك رایده‌گه‌یه‌نن.
زانین و دۆڕان:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و سه‌ربازیی توركی باش ده‌زانن كه ئه‌و جۆره شه‌ڕه‌ی ئه‌وان، كه به‌شێكی باشی سوپا و تیفاقی شه‌ڕیان بۆ ته‌رخانكردووه، ئامانجێكی وا نابه‌خشێت كه له راگه‌یاندنیاندا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ته‌نها له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان 24 جار سوپای توركی هاتوَته ناوی خاكی باشووری كوردستانه‌وه، جه‌نه‌راڵه‌كانی توركی باش د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پ.ك.ك ئامانجێكی دیاریكراوی سه‌ربازیی نین تا ئه‌وان په‌لاماری بده‌ن، توركیا ئه‌گه‌ر چه‌ك و ته‌كنۆلۆجیای مۆدێرنی هه‌بێت به‌كارهێنانیان به‌رامبه‌ر هێزێكی پارتیزان ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نییه و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت سوپای توركیا چه‌كی به‌كۆمه‌ڵ كوژ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو به‌كاربهێنێت.
لایه‌نه‌كه‌ی تر، پ.ك.ك، حكومه‌تیان نییه، فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی سه‌ربازیی چه‌سپاو و ئاشكرایان نییه، شار و شارۆچكه‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدا نییه تا ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزاریی و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان له ئه‌ستۆ گرتبێت.
به واتایه‌كی تر هێزه‌كانی پ.ك.ك پارتیزانن و توانای جێگۆڕگێ و خۆشاردنه‌وه و ده‌ربازبوونی به‌په‌له‌یان هه‌یه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی زۆر سه‌ختدا چه‌ند بنكه‌یه‌كیان هه‌یه و وه‌رزی ساڵیش له‌و ناوچانه به‌ره‌و زستانی سه‌خت ده‌ڕوات، ئه‌و شه‌ڕه‌ی توركیا خوازیاره به‌په‌له ئه‌نجامبدرێت خه‌ونه و شه‌ڕی پارتیزانی بۆ چه‌ندین ساڵی تر سوپای تورك و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌خاته‌وه گێژاوێكی قوڵه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌زانن كه ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی به‌نیازن بیكه‌ن له ناوچهیهكدایه كه ته‌نراوه به كێشه‌كانی تێرۆریزم، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، په‌لاماردانی به‌شێك له عێراق مانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه به فه‌رمی داگیركه‌ری عێراقه و ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی به‌پێی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ری و سنووری عێراق بپارێزێت، له كاتێكدا هه‌ر دوو وڵات ئه‌ندامن له په‌یمانی ناتۆ، هێرشی توركیا ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ یه‌كڕیزی و هاریكاری ئه‌ندامانی ناتۆ، ناتۆ سوپایه‌كی یه‌كگرتووی نییه، هێزه‌كه‌ی له هێزی سه‌ربازیی وڵاتانی ئه‌ندام پێكهاتووه، ته‌نها رێگا بۆ توركیا بۆ داوای پشتگیری ناتۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌مان بڕگه‌ی ناتۆ كه ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی هێرشه تێروریسته‌كانی رێكخراوی قاعیده بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له 11 سێپته‌مبه‌ردا به‌كاریهێنا، ئه‌ویش ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت په‌لاماردانی ئه‌ندامێك مانای په‌لاماردانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تره، له حاڵه‌تی توركیاشدا ده‌توانێت هه‌مان پاساوی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنێت، به‌تایبه‌تی په‌لاماره‌كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه‌یه كه نه ده‌وڵه‌ته و نه حكومه‌ته، وه‌كو له كاتی په‌لاماره‌كانی قاعده.
توركیا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و باشوور نه‌ك خۆرئاوا:
زیندووبوونه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی توركی وكاڵبوونهوهی پرۆسه‌ی ریفۆرم كه له‌ژیر فشاری یه‌كێتیی ئه‌وروپادا له‌چه‌ند ساڵی دواییدا ئه‌نجامدراون له توركیا، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ساركۆزی بۆ سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و پێشتریش مێركڵ له ئه‌ڵمانیا تا راده‌یه‌ك كۆتایی به‌خه‌ونی توركیاش بۆ ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هات، له‌و كاته‌وه‌ش خه‌ستتر له‌جاران پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و گرتن وكوشتنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌كان زیادیكردووه و جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی توركیاش ئه‌م هه‌ڵه‌یان قۆزیوهتهوه بۆ پركردنه‌وه‌ی بۆشایی سیاسی له‌ئه‌نجامی كپكردنی خه‌ونی ئه‌ندامییه‌تی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆپیشاندان و دروشمه‌كانی دژ به ئه‌مه‌ریكا به‌درێژایی ئه‌مساڵ رووخساری شه‌قامی توركیایان رازاندۆته‌وه، له‌ژێر زه‌مینه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌شدا په‌لاماردانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و بوونی بنكه‌كانی پ.ك.ك له هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌پارێزرێت هۆكاری تری ئه‌و توندوتۆڵییهی ناسیۆنالیستی توركی وكهللـهرهقی جهنهراڵهكانیهتی.
راسته به‌شه توركه‌كه‌ی شه‌قامی توركیا به دروشمه نه‌ته‌وایه‌تییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه رازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌و دروشم و هاوارانه داوای تۆڵه و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی توركیا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی به‌رچاوده‌كه‌وێت كه ده‌سه‌ڵاتداره سیاسییه‌كانی توركیا تا ئه‌م ساته‌ش به ته‌حه‌فوزه‌وه هه‌نگاوه‌كانیان ده‌نێن، له‌لایه‌ك زه‌مینه خۆشده‌كه‌ن بۆ رای گشتی دنیا كه ئه‌وان سه‌بری زۆریان كردووه و له‌لایه‌كی تره‌وه نیشانه‌ی دركی هه‌ندێك له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه به ئه‌نجامه ئاڵۆز و بێسوودی ئه‌و په‌لاماردانه‌یان بۆ سه‌ر خاكی وڵاتێكی تر.
ئه‌ردۆگان و میكافیلیزمی ئیسلامی:
ته‌یب ئه‌ردۆگان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تایمسی له‌نده‌نی له رۆژی 22/10/2007 دا نیه‌تی شهڕهنگازی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌راورد ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی ئه‌مه‌ریكا له‌چه‌ند هه‌زار كیلۆمه‌ترێكه‌وه بۆسه‌ر عێراق و بێئه‌وه‌ی هیچ ئامانجێكیشی به‌ده‌ستهێنابێت، ئه‌م بۆچوون و به‌راوردكردنه به‌رهه‌می عه‌قلییه‌تی "ده‌ردی خۆبه‌زلزانینه" كه به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌ش له سیاسه‌تی توركیا باڵاده‌سته، ئه‌ردۆگان كه بۆته پاشكۆی عهسكهریتاریای توركی واخۆی عه‌رز ده‌كات كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی توركیا كێشه‌ی ئاسایش و ئارامیهتی و ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ش به شه‌ڕ وچه‌ك دابینبكات، له‌م خاڵه‌دا لادانێكی ترسناك به‌دی ده‌كرێت له هاتوهاواری دیموكراتییه‌ت و مافی مرۆڤ له ژیانی سیاسی چه‌ند ساڵی دوایی توركیادا، ئه‌مه‌ش تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌خه‌ونی توركیا بۆئه‌وه‌ی ببێت به ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئایا مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی توركیا له‌م عه‌رزی ماسوڵكه‌ی سه‌ربازیی و سیاسی ودیپلۆماسییه چییه؟ له كاتێكدا د‌رك به زۆربه‌ی ئه‌و راستییانه ده‌كات كه باسم لێكردوون.
بێگومان ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تاكه زلهێزی دنیا و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می یارمه‌تی ئابووری و سه‌ربازیی بۆ توركیا وئهندامهتیان له په‌یمانی ناتۆدا هه‌روا نه پاره ده‌به‌خشێته‌وه نه چه‌ك ده‌كات به‌دیاری بۆ تورك، به‌رامبه‌ر به‌مه داواكاری ئانی و درێژخایانی له تورك هه‌یه.
تۆڕی جاڵجاڵۆكه:
توركیا ده‌روازه و قه‌ڵای خۆرهه‌ڵاتی ناتۆیه، پشتێنی به‌رگریكردن و راگرتنی ته‌وژمی ئیسلامی و توندڕه‌وی ئایینیه بۆ خۆرهه‌ڵات، پردی به‌ستنه‌وه‌ی ئاسیا و ئه‌وروپایه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك له ئه‌ركه‌كان توركیا له‌كاتی په‌لاماردانی عێراقدا رێگای نه‌دا كه به‌شێك له سوپای ئه‌مه‌ریكا له خاكی ئه‌وه‌وه بێنه ناو عێراقه‌وه و له‌مپه‌ڕێكی لۆجیستیكانهی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته گرنگه‌دا دروستكرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی شوباتی 2008 له به‌شه یۆنانییه‌كه‌ی قوبرس ئه‌گه‌ره‌كانی چاره‌ی كێشه‌ی قوبرس ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا جیاوازی زۆریان هه‌یه له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن، ئێران، حه‌ماس و سوریا. له وتارێكی ته‌یب ئه‌ردۆگان له رۆژنامه‌ی Wall Street Journal په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكای وه‌ك تۆڕی جاڵجۆلهكه پێناسه كردووه كه ده‌توێته‌وه و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، و نووسیویه‌تی زۆر زه‌حمه‌تتر ده‌بێت بۆی به‌رگری له‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه بكات.
بۆ تێگه‌یشتنێكی ورد له مه‌رامه‌كانی توركیا با ده‌قی وه‌ڵامی ئه‌ردۆگان بخوێنینه‌وه بۆ پرسیاری رۆژنامه‌ی له‌نده‌ن تایمس كه پیش‌تر ئاماژه‌م پێكردووه، له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به كاتی په‌لاماردانه‌كه و ئایا كارێكی وا نابێته هۆكاری كێشه‌ی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: " چه‌ند جارێك سه‌رۆك بوش مان ئاگاداركردۆته‌وه چه‌ند ئێمه هه‌ستیارین بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام تاكو ئێستا ته‌نها یه‌ك وه‌ڵامی پۆسیتیڤیشمان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ریكا شه‌ریكێكی ستراتیژیمانه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین له باكووری عێراق هه‌م رێكخراوه تێرۆریسته‌كه و هه‌م ئیداره‌كه‌ی له‌پشت ئه‌مه‌ریكاوه خۆیان حه‌شارداوه، ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراق خوازیاری لێدوانی سێ لایه‌نه بوون، ئێمه رازی بووین و ئه‌م میكانیزمهمان به‌كارهێنا، به‌ڵام هیچ شتێكی لێ دروێنه نه‌كرا".
ئه‌ردۆگان به‌رده‌وامه له وه‌ڵامدانه‌وه و ده‌ڵێت: " تاكه‌ی سه‌بر بكه‌ین؟ .... زۆر غه‌مبارین كاتێك ده‌بینین چه‌كی ئه‌مه‌ریكی لای رێكخراوه تیرۆریسته‌كه دۆزراوته‌وه كه دژ به توركیا به‌كاریده‌هێنێت، له وڵاتی ئێمه ته‌وژمێكی توند دژ به ئه‌مه‌ریكا خوڵقاوه، ئه‌مه به‌بێ هۆ نییه، گۆڕانكارییه‌كان له عێراق زۆر گرنگن بۆ ئێمه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی بیربكاته‌وه بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه له توركیا رووده‌ده‌ن".
دوانه‌ی یه‌ك هێلكه:
له‌م وه‌ڵام و بۆچوونانه تێده‌گه‌ین كه مه‌رامی سه‌ره‌كی توركیا بۆ ئه‌م له‌شكركێشی و ماسوڵكه گرژكردنهوه هه‌م بۆ شكاندنی تینویه‌تی ناسیۆنالیستی توركی و جهنهراڵهكانه و هه‌روه‌ها بۆ ته‌حه‌دای ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شێوه و میكانێزمێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كه له‌سایه‌یدا توركیا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت له عێراق و ناوچه‌كه و دوارۆژی وه‌ك شه‌ریكێكی ئیسلامی عه‌لمانی، توركیا مه‌به‌ستیه‌تی كه رژێمی ئیسلامی ئێران بمێنێت به‌و شێوازه‌ی ئێستا تا بایه‌خ و و رۆڵی به‌رچاوی خۆی له‌ناوچه‌كه بپارێزێت و بتوانێت به‌شێكی نازدار بێت هه‌م له خۆرهه‌ڵات و هه‌م له خۆرئاوا.
رووخاندن یا تێكشكاندنی رژێمی ئیسلامی له ئێران توركیا له دوو جه‌ژنه ده‌كات، شه‌ڕی ئێران دژ به پژاك و هه‌ڕه‌شه و هاواری توركیا به‌رامبه‌ر به پ.ك.ك دوانه‌ی یه‌ك هێلكه‌ن، جگه له‌مانه‌ش توركیا مه‌به‌ستیه‌تی رێگری بكرێت له گه‌شه‌كردنی نموونه‌ی حوكمڕانی كورد له باشووری كوردستان بۆ كیانێك یا ده‌وڵه‌تێكی كوردی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه پرنسیپی فیداڵیزم له‌لایه‌ن كۆنگریس ئه‌مه‌ریكیه‌وه وه‌ك باشترین رێگا چاره بۆ عیراق په‌سندكراوه و ساتی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر نزیك بۆته‌وه.
ئه‌نجام؟
بردنه‌وه و دۆڕاندنی توركیا له‌م گه‌مه پیس و ترسناكهیدا پابه‌نده به كۆمه‌ڵێك فاكتۆر، له سه‌رویانه‌وه فاكتۆری كوردی له باشووری كوردستان، به‌ده‌ر له پ.ك.ك و پژاك بزافی كوردایه‌تی له باكوور و خۆرهه‌ڵات قوڵایی ستراتیجین بۆ باشوور، راسته حكومه‌ته‌كانی ئێران و توركیا دراوسێمانن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵی ئێمه نین و خه‌مڕه‌وێنمان نین، پێویسته له‌و راستیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی بزافی كوردایه‌تی نموونه‌ی حوكمڕانیمان له باشوور وه‌ك بیبیله‌ی چاویان بپارێزن و پشتگیری بكه‌ن. ئه‌وه ته‌نها ده‌سكه‌وتی واقیعیانه‌یه تائێستا به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه و به‌رهه‌می ده‌یان ساڵی خه‌بات و ماڵوێرانی و قوربانییه به‌كه‌موكوڕی و ههڵهكانیشیهوه.
رۆته‌ردام