بیروڕا
سليَمانيةكى نائوميَد كراو
 به‌ڕێز كاك سیروان سلاو : به‌ڕێزت ئاماژه‌ت به‌لایه‌نی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ سلێمانی‌ داوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ شارێكه‌ شایانی‌ خزمه‌تكردنه‌ و قوربانی‌ داوه‌ به‌لاَم وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراوه‌ . لێره‌دا به‌ڕێزت وه‌ك دلسۆزێك باس له‌ دواكه‌وتنی‌ ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌یت به‌لام لایه‌نی‌ خزمه‌تگوزاری‌ باس ده‌كه‌یت منیش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ بابه‌ته‌كه‌ت به‌ پێویستم زانی‌ باس له‌دواكه‌وتنی‌ ئه‌م شاره‌ له‌ڕووی‌ كه‌لتوری‌ و هه‌روه‌ها به‌ها پیرۆزه‌كانه‌وه‌ بكه‌م . ڕاسته‌ له‌ هه‌موو شوێنێكی‌ ئه‌م دنیایه‌ خراپه‌ هه‌یه‌ ڕاسته‌ به‌هاكان له‌ زه‌مانی‌ به‌ جیهانیبوون و قۆناغه‌كانی‌ ژیان به‌ سه‌رمایه‌داری‌ و بۆر ژوازی‌ و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان گۆڕانی‌ به‌ سه‌ردا هاتووه‌ به‌لام له‌م شاره‌ی‌ من و تۆدا نائومیدی‌ گه‌وره‌ له‌به‌هاو پیرۆزییه‌كاندا به‌دی‌ ده‌كرێت كه‌ نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ مێژووی‌ پڕ سه‌روه‌ری‌ و خه‌بات و ڕۆشنبیری‌ ئه‌م شاره‌دا ئه‌و دیاردانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌ ئاكام بگه‌شتنایه‌ . له‌ڕووی‌ ڕۆشنبیرییه‌وه‌ كه‌مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕۆشنبیری‌ بووه‌ به‌لاَم وه‌ك مێژووه‌كه‌ی‌ نه‌بوو. له‌ڕووی‌ خه‌باته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌ ترس و مردنیان نه‌ده‌زانی‌ چییه‌ ئاماده‌بوون له‌ پێناو پاراستنی‌ پێشمه‌رگه‌دا خۆیان به‌خت بكه‌ن كچانی‌ ئه‌م شاره‌ش پێشمه‌رگه‌یان هێندبه‌پیرۆز سه‌یر ده‌كرد كه‌ به‌بێ‌ مه‌رج ئاماده‌بوون هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدابكه‌ن به‌لاَم سه‌د مخابن دوای‌ گرتنه‌ ده‌سه‌لاَت ناوی‌ پیرۆزی‌ پێشمه‌رگه‌ گۆڕا بۆ گه‌نده‌ڵی‌ و داوێن پیسی‌ . له‌م شاره‌دا هونه‌رو پێنووس له‌ پێناو بیرو باوه‌ڕدابوون له‌ دێڕی‌ هه‌رشیعرو چیرۆكێك له‌ حیواری‌ هه‌ر ئه‌كته‌رێك دا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌رگریت ده‌بینی‌ به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ دوایی‌ ئه‌مانه‌ش فرۆشران . له‌ حزبایه‌تكردن و سیاسه‌ت دا به‌ شێكی‌ زۆری‌ ژیانمان دانا به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ لێی‌ په‌شیمانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دیوه‌ ناشیرین و دزێوه‌كان كه‌لای‌ ئێمه‌ نه‌بوون به‌لاَم دواتر ئه‌وان زاڵبوون . له‌به‌ها پیرۆزه‌كاندا داپیره‌م ده‌یووت ئێمه‌ له‌ سلێمانی‌ هه‌شت نۆ ماڵ له‌حه‌وشه‌یه‌كدا ده‌ژیاین له‌ سه‌ربانه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌خه‌وتین وه‌ك یه‌ك خێزان وابووین. به‌لاَم ئێستا له‌گه‌ڵ پێش كه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیاو بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ خوێنده‌واریدا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ناوزڕاندن و له‌ كه‌داركردنه‌ بۆ گه‌شتنه‌ به‌ شتێك و هه‌مووی‌ له‌ده‌وری‌ ئه‌وه‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ چ به‌رپرس چ په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كان گوماناوین هاوڕێیه‌تی‌ خۆ ئه‌گه‌ر له‌نێوان هاو ڕه‌گه‌زدا بێت هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ و په‌شیمانییه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر بێت ئه‌وا ده‌ورو به‌ر تا ئێستا ته‌فسیری‌ جیای‌ بۆ ده‌كات و په‌یوه‌ندیه‌ كان چ هاوڕێیه‌تی‌ یان خۆشه‌ویستی‌ كه‌ گومان له‌بوونی‌ هه‌رودوكیان هه‌یه‌ پێش وه‌خت بڕیار له‌ كۆتاییه‌كه‌ی‌ دراوه‌ یان گره‌نتی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی‌ به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕی‌ نێرینه‌كاندا دراوه‌ . له‌كاتێكدا له‌م شاره‌دا پێشتر وانه‌بووه‌ . من زۆر جار خۆزگه‌ به‌وه‌ ده‌خوازم كه‌ له‌ ساڵانی‌ زوودا وه‌ك سییه‌كان و چله‌كان له‌م شاره‌دا بژیامایه‌ نه‌ك ئێستا ڕاسته‌ خراپه‌ هه‌موو كاتێك بونی‌ هه‌یه‌ به‌لاَم ئێستا بێئه‌ندازه‌یه‌ . بۆیه‌ من له‌ هه‌موو شتێك نائومێد بووم . ئێستا منافق ماستاو چی‌ ئه‌وانه‌ی‌ دلسۆزییان بۆ خاك بیرو باوه‌ڕنییه‌ ئه‌وانه‌ له‌پێشه‌وه‌ن به‌ڕاستی‌ من ئێستا له‌وه‌ش ده‌ترسم له‌وڕیگایه‌ش كه‌بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و خزمه‌تكردن گرتوومه‌ته‌ به‌رو له‌ پێناویدا قوربانیم داو ژیانێكی‌ به‌ زه‌حمه‌تم به‌خواستی‌ خۆم هه‌ڵبژارد و له‌م شاره‌وه‌ ئه‌ویش سه‌ری‌ هه‌ڵدا دیسان ده‌ترسم په‌شیمانیم له‌ ئه‌نجامی‌ كرده‌وه‌ی‌ خه‌ڵكانی‌ تردا حاسڵ بكه‌م . له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاك سیروان ئه‌م شاره‌ زیندوویه‌تی‌ و مرۆڤ دۆستیی‌ و به‌های‌ پیرۆزو پاراستنی‌ مافی‌ به‌رامبه‌ر و زۆر شتی‌ تری‌ لێزه‌وتكراوه‌ . ئێستا ترسم زۆره‌ چۆن كه‌سانی‌ خۆشه‌ویست له‌م دنیایه‌دا بپارێزین له‌كاتێكدا ته‌كنه‌لۆژیا له‌ناو خودی‌ ماڵه‌كاندا چه‌ندین كاره‌ساتی‌ تراژیدیای‌ ناوه‌ته‌وه‌ ئه‌بێ‌ ڕۆڵه‌كانمان فێری‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین بێبڕواو بێ متمانه‌ بن نه‌ك فێری‌ خۆشه‌ویستی‌ خاك ،گه‌ل، هاوڕێ‌ ، خۆشه‌ویست . بن ببوره‌ كاك سیروان زۆر ویستم ڕای‌ خۆم نه‌نێرم به‌لاَم له‌ خۆشه‌ویستی‌ و له‌هه‌مان كاتدا نائومێدیم له‌م شاره‌ خۆم ڕانه‌گرت منیش ئه‌مه‌وێ‌ وه‌ك ئه‌و خه‌مخۆره‌ی‌ باسی‌ ده‌كه‌یت به‌م چه‌ند دێڕه‌ هیوام بۆ شارێكی‌ نموونه‌یی‌ له‌ هه‌مووڕوویه‌كه‌وه‌ بخوازم . هیوادارم تۆش سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وام بیت .
دلسوز
 ده‌ست خۆش كاك سیروان هیوای‌ به‌رده‌وامی‌ و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم .
Sabah Yassin
 كاک سیروان به‌راورده‌که‌و جوانه‌وه‌ و له‌ جێگه‌یه‌ خۆیدایه‌تی و له‌م سه‌کویه‌ تۆ داوه‌ له‌ گرپی ریفۆرمیسته‌کانی ناو یه‌کیتی ده‌که‌م که‌ ئازا بن و باس نه‌ک له‌گه‌ڵه‌نده‌ڵی به‌ڵکو لاوازی خۆیان بکه‌ن. چونکه‌ ئه‌و به‌شیک گه‌وره‌ی ئه‌و پارانه‌ به‌به‌رچاوی ئه‌واندا له‌ ماوه‌ی رابردودا گوزاری کرد. به‌ڵام ئیستا لا به‌لا ره‌خنه‌ ده‌گرن. به‌ڵام تا ئیستا بویرانه‌ نه‌هاتونه‌ پیشه‌وه‌ و راستی لاوازی خۆیان وه‌ک مرۆڤ و ئینجا پارته‌که‌یان و ئینجا خیزانی تاله‌بانی بخه‌نه‌ ژیر نه‌شترگه‌ری به‌رپرسیاره‌وه‌ و رابردو روون بکه‌نه‌وه‌ تا له‌و ریگه‌یه‌وه‌ کۆمه‌ڵگایی کوردی بیر له‌ نابه‌رپرسیاری رابردوو بکاته‌وه‌ و له‌و ریگه‌یه‌شه‌وه‌ تاک و گورپ بیر له‌ به‌هیزکردنی لاوازیه‌کان بکه‌نه‌و. نه‌ک وه‌ک ئیستا شه‌رمنوکان ناخوازن و ناویر گه‌ندی خۆیان یان لاوازی خۆیان و به‌رامبه‌ر نابه‌رامبه‌رکه‌یان که‌ سکرتیر پارته‌که‌یان بوه‌ پیشچاوه‌ی ئه‌ندام و خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ بخه‌ن له‌ جێگه‌ ئه‌و وه‌ک ژماره‌ بیر له‌ خۆین رژاوه‌کان بکریته‌وه‌. سه‌رکه‌وتوبیت له‌هه‌وڵه‌کانتان
هیوا موحه‌مه‌د
 له‌ کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش له‌ ته‌له‌فزیونی ک.ن.ن وه‌ ئه‌و ئاماره‌مان بیست که‌ کرابوو بۆ دیار نه‌مانی پاره‌ی خه‌رج کردوو بۆ سلێمانی له‌ لایه‌ن حکومه‌تی یه‌کێتیه‌وه‌ ، ئه‌مه‌‌ش که‌ به‌ڕیزتان باستان کردوه‌ به‌ڕای من ده‌بێت وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک کاری بۆ بکه‌ین و به‌په‌له‌ تا دیزه‌ به‌ده‌رخون نه‌کراوه ، ئه‌و به‌ڵگانه‌ کۆبکرێنه‌وه‌ و سکالا له‌لای دادگای فیدرال تۆمار بکرێت له‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی سلێمانی و سه‌رانی یه‌کێتی ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ ئه‌مه‌ شریت بێت و هه‌موو ساتێ لێی بده‌ینه‌وه‌ . ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان وایه‌ دزی کراوه‌ و پاره‌که‌ش زۆره‌ ده‌بێت لێی بێ ده‌نگ نه‌بین ، بێ ده‌نگ بون دوو واتای هه‌یه‌ یان ده‌ممان شیرین ده‌که‌ن یان بوختان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت ووشه‌ی زبر و تاوان بخه‌ینه‌ پاڵیان ، ئه‌گه‌ریش راست ده‌که‌ین ده‌بێت په‌نا بۆ دادگا به‌رین ، پێشنیار ده‌که‌م چه‌ند دادوه‌رێکی نیشتیمان په‌روه‌ر له‌ سلێمانی هه‌ستن به‌ به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ و تاقاندنی ئه‌و دومه‌ڵه‌ . به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ ئاشکرا ده‌بن و سلێمانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی خۆی و سلێمانیه‌کانیش (که‌رامه‌ت و عیزه‌تیان ) پارێزراو ده‌بێت . ‌
حه مه غه ریب - سویسرا
 هه تا خاوه ن ماڵ دزی گرت ، دز خاوه ن ماڵی ڕاپێچی دادگا كرد . ........ له ته له فزیۆنی ......گه لی كوردستان داوای یاسای مه حكه مه سه وره ی جاران ده كات دیسانه وه په یڕه و كرێت ، بۆ دادگایكردنی ئەو كه سانه ی ڕه خنه یان له ئەدای حكومه ته .................... خۆش پوست مۆدێرن جوان ئە ڕۆینه وه
جوان
 ده‌ست خۆش سیروان، هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زیاترت بۆ ده‌خوازم، ئه‌گه‌ر به‌ده‌سیتان بیت و بۆیان بلویت ئه‌مجاره‌ زیاتر سلیمانی‌ زولمی لی‌ ده‌كریت ئه‌ویش زۆر ئاشكرا دیاره‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ چیه‌؟ چونكه‌ خه‌لكی‌ سلیمانی‌ دژی‌ ئه‌وان بوون، بۆیه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ لیستی‌ براوه‌ی‌ سلیمانیه‌ ریگری‌ له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و زولمه‌ بكایت، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وانیتر له‌تاو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ ئه‌و شاره‌ له‌یاد نه‌كات كه‌ هه‌لبژاردووه‌، چونكه‌ ئه‌بی‌ بیگومان بیت له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانی‌ خه‌لكی‌ سلیمانی‌ نه‌هینیته‌دی‌ ئه‌وا جاریكی‌ تر ده‌نگی‌ پی‌ نادریته‌وه‌ و هاوشیوه‌ی‌ ده‌سه‌لاتی‌ لی‌ دیت، بۆیه‌ گرنگه‌ بایه‌خ به‌ ناوچه‌ی‌ زه‌وی‌ پیشووتر بدات. سه‌ركه‌وتووبیت.
azad aziz
 dast xosh kak serwan zor la gal bochwnakantm mnesh ka garamawa swed 2 roz la hawler bwm ba raste kare bashe bo krawa tananat mn sarm law chemanay naw shqamakane slemane swrmawa ka nak wshk bwa ka che he hawler zor sawzw jwana azad aziz swed 17-9
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 چی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ؟
 پارتی‌ و گێچه‌ڵی‌ زۆرینه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستور
 گۆڕان و دروستكردنی‌ هێزی‌ چه‌كدار!
 دواكه‌وتویی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌
 پرسیار له‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر داعش‌
 كاتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەکە هاتوە
 ئه‌م قه‌یرانه‌ میراتی‌ ئێوه‌یه‌!
 یه‌كێتی‌ به‌ 20 رێگا ته‌زویری‌ كردوه‌
 یادی سلێمانی و هه‌ستكردن به‌ غوبن و غه‌در!
 یه‌كێتی‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵده‌كاته‌وه‌، یان چاره‌سه‌ر؟
 ره‌وایه‌ یه‌كێتی‌ به‌ 26%وه‌، حوكمی‌ سلێمانی‌ بكا؟
 ده‌لاله‌ته‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له‌ 9 خاڵدا
 گه‌وره‌م، ئێوه‌ خودی‌ ده‌ستورن!
 بارزانی‌ هه‌شت ساڵه‌ چی‌ كردوه‌؟
 ئه‌و وانانه‌ی پێویسته‌ له‌ دیجله‌وه‌ فێری ببین!
 ته‌حه‌داكانی‌ به‌رده‌م جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان
 گەنج لە بزوتنەوەی گۆڕاندا!
 چۆن ده‌ستورێكمان ده‌وێ؟
 هه‌شت مانگ و به‌رپرسیاریه‌تی‌ مێژویی‌
 چاكسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا
 گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵكی‌ گشتی؛ دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ك
 مەترسییه‌کانی یاسای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
 رازیبون به‌كه‌م؛ پاشه‌كشه‌یه‌
 خاڵێكی‌"ره‌ش" له‌ مێژوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا
 دو رێگه‌چاره‌
له‌ به‌رده‌م "یه‌كێتی ‌‌و پارتی" دا
 گۆڕین لە دەسەڵاتی دادوەریی
 هەرگیز كوردستان ناگەڕێتەوە پێش 17ی شوبات
 ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟
 بای بای یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری
 كێیه‌، كورد
په‌رت ده‌كات؟
 بۆچی‌ پاشه‌كشه‌مان كرد؟
 كاته‌كه‌ دره‌نگ بوه‌
 بۆچی‌ پێویسته‌، یاسای‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت؟
 كه‌مپه‌ینێك
بۆ ده‌ربازبون له‌ تونێله‌ تاریكه‌كه‌
 (یه‌كێتی‌ و گۆڕان)
لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌
 پیلانێكی‌ مه‌ترسیدار!
 ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان؛
ئێوه‌ له‌خه‌می‌ گه‌لدان، یان له‌خه‌می‌ خۆتان؟
 پارتی‌، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات!
 له‌باره‌ی‌ كاندیدكردنی‌ تاڵه‌بانی‌_یه‌وه‌
 ئه‌مجاره‌ چۆن ململانێ‌ بكه‌ین؟
 هه‌ژاره‌كان...
 2010؛ ساڵه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌
 میلله‌تێك باجی‌ ئێوه‌ ده‌دات!
 نا بۆمیلیشیای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌!
 خوا كوردستان بپارێزێت
 گۆڕان ده‌چێ‌ بۆ به‌غدا!
 بێده‌نگی‌ نێچیرڤان بارزانی‌!
 له‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید‌و چاودێریی‌ داراییه‌وه‌
 تكایه‌ ئه‌مه‌ كابینه‌ی‌ سێیه‌مه‌، مه‌یكه‌ن به‌شه‌شه‌م
 نه‌خشه‌ سیاسییه‌كه‌ گۆڕا
 بارزانی‌، سه‌رۆكێكی‌ بێخه‌م!
 ئایا خه‌ڵك ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م واقیعه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌دات، یان به‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌؟
 دروستكردنی‌
دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
 له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
 پایزی‌ پاوانخوازیی‌
 ترس له‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كان
 ئایا بارزانی‌ پاڵێوراوی‌ یه‌كێتیشه‌؟
 تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كه‌
 سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌
 ڤیتۆ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بارزانی‌
 كابینه‌ی‌ پێنجه‌م چی‌ كردو چی‌ جێده‌هێڵێت؟
 پێویسته‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌
 ژاوه‌ژاوی‌ چوار حیزبه‌كه‌
 پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
 وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ هه‌مومان به‌دوایدا وێڵین!
 بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و دوو پرسیار
 ئه‌م كارته‌شتان سوتاند
 خه‌ڵكینه‌ په‌رله‌مان
ده‌یه‌وێت ده‌ممان داخه‌ین!
 هۆشیار زێباری‌ چی‌ بۆ كورد كرد‌؟
 ناكۆكییه‌كانی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌
 بایكۆتكردنی‌ توركمانه‌كان بۆ؟
 رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)
چی‌ كردووه‌و چی ماوه‌ بیكات!؟
  دیسانه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ی‌ كورسیی‌
 دوای‌ ساڵێك... ئایا ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌؟
 بودجه‌ و داهات و جورئه‌تی‌ په‌رله‌مان
 په‌رله‌مانه‌ نه‌خۆشه‌كه‌!
 دیموكراسیه‌تی‌ ته‌وافوقی‌
له‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووساندا
 كڵۆڵی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردی‌
 كه‌ركوك و مه‌ترسی‌...
 پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن
 سیناریۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌
 پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشیان دابه‌شكرد!
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ