ده‌مێكه دوودڵی زنجیری له واڵاكردنی دهروازهینووسینێكی له‌م بابه‌ته ئاڵانبوو. دوودڵی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه راستی یهكهمقوربانی شه‌ڕ و مهرافهیه و دوودڵًی له‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی راستییه‌كان دهزانننایدركێنن، بابه‌تی نووسینه‌كه باسكردنی ده‌ردێكه له به‌ده‌نی كوردایه‌تیدا كه‌هۆكاری ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی خهستبووه.
بارودۆخی ئێستای ناوماڵی كوردیهێمنی و ئارامی به‌ده‌ستهێناوه، كاری باشكراون، سارێژكردنی برینه‌كان و متمانهدروستكردن پێویستی به نییه‌تی باش و كار و كات هه‌یه.
زۆربه‌ی هێزهكانیكوردستان سه‌رقاڵی حوكم و به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی كوردین و له بهغداشبهیهكهوه هاوده‌نگن له‌سه‌ر داواكارییه نهتهوایهتییهكانمان، ناخۆشی وتاڵییهكانی مێژوومان كه خۆمان هۆكاریبووین نابێت گهشبینینمان بۆ داهاتو لێڵ وتهمداربكات، تاڵییه‌كان به‌شێكن له‌و داره‌ی ئه‌مڕۆ بهریگرتووه، ئهركێكیسهرشانمانه بزانین ئه‌و داره چۆن گه‌وره‌بووه و چۆن بیپارێزین.
باسكردنیرابوردوومان بۆ وروژاندن نییه به‌ڵكو زیاتر به‌ئاگامان ده‌كاته‌وه كه ههڵهكانیدووباره نه‌كه‌ینه‌وه و به‌ووردی بڕوانینه زه‌مینه‌ی كاركردنی هاوبه‌ش وهاوپه‌یمانی نێوانمان و نه‌هێڵین ئه‌و زه‌مینه‌یه كلۆر و له‌رزۆك و لاواز بێت.
مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌كانی كوردستان له بزافی كوردایه‌تیدا وبه‌تایبه‌تی له باشووره‌كه‌ی، پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه،خوێندنه‌وه‌یه‌ك به‌ده‌ر له یاسا و سیسته‌مه ناسراوه به‌كاره‌كانی ململانێیسیاسی و چه‌كداری له دنیادا.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه نهشاراوهكانیقۆناغه جیاكانی ئه‌م په‌یوه‌ندی و ململانێیانه له‌باشووری كوردستان، بهتایبهتیپێش رووخاندنی رژێمی سه‌دام، ئه‌و راستییه‌یه كه لایه‌نه‌كانی ململانێیه‌كان،به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتیی و پێشتریش مه‌لایی و جه‌لالی، دوا بڕیارده‌ر نهبوونله ئه‌نجامه‌كه‌ی و هه‌میشه هێز و فاكتۆری ده‌ره‌كی ئه‌و رۆله‌ی بینیوه، بۆیهفاكتۆری هێز و لاوازی لایه‌نێك هه‌میشه له گه‌مه‌ی ناوچه‌یی و عیراقیدابهكارهێنراوه بۆ مه‌رامی تر زۆر نامۆ به ناوه‌ڕۆكی ره‌سه‌نی ململانێیه‌كه،لایه‌نی لاواز له‌باتی ئه‌وه‌ی ملكه‌چی یاساكانی گفتوگۆ و ته‌نازولكردن بێت،ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكیش بێت، هه‌میشه په‌نای بردۆته به‌ر هێزی تر له عیراق وناوچه‌كه و هاوپه‌یمانییه‌تی كاتی له‌گه‌ڵدا به‌ستووه و ئه‌وانیش تا رادهیهكبه ئاره‌زووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌كاریانهێناوه، كاتێك ئه‌م لایهنهلاوازه خۆی كۆكردۆته‌وه و بۆته خاوه‌نی هێز به‌شێوازێكی دڕندانه و پهلاماردهركاریكردووه بۆ شكاندنی لایه‌نی تر و چه‌سپاندنی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته ومسۆگهركردنی غه‌نیمه و بردنه‌وه.
له ملمڵانێیهكانی مێژوودا له ژیانیمیللهت و ده‌وڵه‌ته‌كاندا هه‌میشه ئه‌وه‌ی لاواز و بێهێزبووه په‌نای بردۆته‌به‌ر هێمنی و بێده‌نگی و بازرگانی و كۆمه‌ڵێك یاسا و نیزامی به‌كار و شهڕعییهتینێودهوڵهتی و ناوچه‌یی ولیبراڵییهت و مافی مرۆڤ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگری شهڕێككه لای وابوه تێدا دۆڕاودهبێت. هه‌وڵی داوه خۆڵه‌مێش به‌سه‌ر ئاگریململانێیهكاندا بكات و خۆی له‌شه‌ڕی لابه‌لا لاداوه. زۆر جار و بهناڕهواسهركردهكانی ئه‌و بزوتنه‌وانه له‌و قوناغانهدا به‌لاواز له قه‌ڵه‌م دراون،به‌ڵام له راستیدا سیاسه‌تمدار و سه‌ركرده‌ی زیره‌ك و وریا و بههرهمهندیانتێدابووه و دواتر رووداوه‌كان راستی سیاسه‌تی ئهوانهیسهلماندوه.
لایه‌نه‌كانی ململانێی لای ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخهباتكردن له شاخ و گوندی كوردستاندا یا له ناوچه‌كانی نزیك سنووری وڵاتانیدراوسێی داگیركه‌ری كوردستان كاریانده‌كرد و ئه‌و بوارانه‌ی دیبلۆماسییه‌ت ودیموكراتییهت و هێمنیان بۆ نه‌ڕه‌خسابوو، كه‌چی له مۆڵًگای شۆرشی كورد كه چیا وگونده‌كانی كوردستانه ده‌سته‌ویه‌خه به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون و لهسهركهپكێك و گردۆڵكه‌یه‌ك و لوتكهشاخێك رووباری خوێنیان رشتووه، ده‌كرا ئه‌و لوتكه‌و گردۆڵكانه هی هه‌مووان بوایه و وه‌ك برا بهشیانكردایه، چونكه بستێكن له‌خاكی كوردستان و زێدی باو و باپیرانمانن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌كه لایه‌نه‌كانی ململانێی نێو ماڵی كوردی تا پێیان كرابێت و له‌توانایاندا بووبێتشووڵی شه‌ڕ و دووژمنایه‌تی سه‌رانسه‌ریان له‌یه‌كتر كێشاوه و كانیی یه‌كتریان وشككردۆتهوه. زۆر به‌ده‌گمه‌ن روویداوه كه ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیانه بچووكتربووبنله په‌یوه‌ندی وهاوپهیمانیهتیان له‌گه‌ڵ ناحه‌زان وتهنهاش دوژمنانیكورد.
دابه‌زاندنی ناوه‌ڕۆكی ململانێ بۆ ئه‌م ئاسته نزمه متمانهییناوهڕۆك و سه‌رانی ملمڵانێیهكانی له‌ده‌ستداوه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیانداوه وهكپاڵهوانی شه‌ڕ و ئاشتی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان عه‌رز كه‌ن.
له كاته ئاڵۆز وزۆر ناهه‌مواره‌كاندا لایه‌نه‌كانی ململانێی كوردی تا بۆیان لوابێت و پێیانكرابێتتاكڕهوانه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و كاریانكردووه و ته‌نانه‌ت له‌پێش رووخاندنیرژێمی سه‌دام به‌ده‌گمه‌ن كاری هاوبه‌شی كاریگه‌ر به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد بووه و بواری گونجاو بۆبه‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتیش بۆ كورد له‌ئارادا بوون. شه‌ڕ و گفتوگۆ وهاوپهیمانییهكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر و دووژمنانی كورد تاكڕهوانهئهنجامدراون.
كاتێك گڕی شه‌ڕ و ململانێ هێوربۆته‌وه، ئه‌مه‌شیان به فشار‌و حوكمی گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ره‌كی، ئه‌وا بهسهركهشیش بووبێت موو به بهینیلایهنهكانی شه‌ڕدا نه‌چووه و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتیان به‌شكردووه و تهنانهتزۆرجار به‌رچاو كه‌وتووه كه لایه‌نێك هه‌موو ههوڵێكیداوه به‌شی شێری لهودهستكهوت و ده‌سه‌ڵاتانه به‌ركه‌وێت. ئه‌م شێوازه‌ی ململانێكردن وپێكهوهژیانه سه‌قه‌ت و بێ سه‌روشوێنه كه‌لتوری توندڕه‌وی و گرژی سیاسی وبێمتمانه‌یی له كوردستان خوڵقاندووه و به‌داخه‌وه بۆته سیما و خهتمێكیناسنامهیی ژیانی سیاسی كوردی. تۆ بڵێی ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م رقوكینهیه لهكوێوهههڵقوڵابێت؟ ئایا ئه‌مانه و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تریش ئه‌نجامی جیاوازیكهلتوری و رۆشنبیرین، یا به‌تێگه‌یشتنی چه‌پی كلاسیكی ئه‌مانه رهنگدانهوهیجیاوازی چینه‌كانی كۆمه‌ڵن؟
یا له به‌رهه‌مه‌كانی عه‌قڵییه‌تێكی سیاسی كوردین؟یا نیشانه‌ی لاوازی یا نه‌بوونی ده‌ستورێكی رۆحی و ره‌وشتی سیاسین؟
له مێژوو ودنیادا به‌رچاوده‌كه‌وێت كه لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانی ململانێیه‌ك به رۆیشتنی كاتبهرهو پیری و كاڵبوونه‌وه ده‌ڕوات و بوار بۆ لایه‌نی تر ده‌ڕه‌خسێت كه‌به‌رنامه و هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت. تێكچوونی وڵاتانی ئیشتراكی دهرگایبۆ ئه‌مریكا و رۆژئاوا واڵاكرد كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنێن، پیربوونی سیاسه‌ت وبیروبۆچوونهكانی ئه‌وروپا و ترس و لاوازی و دوودڵًی و رووخاندنی دیواری بهرلینگۆڕهپانی نێوده‌وڵه‌تی له زۆر رووه‌وه بۆ ئه‌مریكا چۆڵكرد، به‌كورتی مرۆڤلهململانێدا چاوه‌ڕوانی رۆشنایی و ئه‌نجام و یه‌كلاكردنه‌وه‌یه تا دڵنهواییهكبۆ دوارۆژ به‌دیبكات.
مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه لایه‌ك لایه‌نه‌كه‌ی ترتهفروتونا بكات، به‌ڵكو له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌م بارودۆخه‌ی كوردستان كه پێوهریدیموكراتییهت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین ساتی وتن و بهرچاوخستنیراستییهكان هاتووه، دیموكراتییه‌ت بێراستی وه‌ك گوێزێكی رزیو و پۆچه‌ڵ وایه.
وتنی ئه‌و راستییانه پێویست به پێچ و په‌نا ناكات، ئایا ململانێی توند وخوێناوی نێو ماڵی كوردی ململانێی نێو خێر و شه‌ڕ بووه؟ ئایا ململانێ دوو فیكر وبۆچوونی سیاسی دژ به‌یه‌كتر بوون؟ یا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی سیاسی بووه؟
هیچ لایه‌ك له ململانێیه‌كان خۆی به كورد نه‌بێت به‌هیچی تر نه‌زانیوه،به‌ناوی كورد و مافه‌كانی و بهرژهوهندییهكانییهوه كاریكردووه و شهڕیلایهنێكی تری كوردی كردووه كه هه‌مان قه‌وانی لێداوه.
رشتنی خوێنی كورد،سووتاندن و ماڵوێرانی خاكی كورد، سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانی كورد بوونهتهسووتهمهنی و قوربانی ئه‌و قه‌وانه كوردییه. من هیچ گومانێكم له كوردبوونی ئه‌ولایه‌نانه نییه، ئه‌وه‌ی گومانم له‌سه‌ری هه‌یه به‌ناو به‌ها نه‌ته‌وایه‌تی ورۆحییهكانی شه‌ڕ و ململانێیه‌كانه، زۆربه‌ی زۆرمان موسوڵمان و سوننهشین كهچیخواكانی شه‌ڕه‌كانمان زۆر جیاواز بوون، پێوه‌ری رۆحی و سیاسی و بههانهمانبۆملمڵانێ و شه‌ڕ له سه‌رچاوه‌یه‌كی ترسناكی ده‌سه‌ڵات و نه‌فره‌تكردنی یهكترههڵقوڵاون. كه‌سانێك بووین ره‌وشت و نه‌ریتی كوردهواری و باوه‌ڕی ئایینیمانخستۆته خزمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه. به‌مشێوه‌یه ئه‌و ململانێ و شه‌ڕانه‌مان به‌رێوه‌بردووه و ئه‌و رهوشتهبهدناوه تا ئێسكمان دزه‌یكردووه.
هه‌رچی له ده‌وروبه‌ر و پهراوێزیئهم بیركردنه‌وه و رهوشتهدا عهرزدهكرێت یا ره‌سه‌نه یا شانۆگه‌رییه، تهنهاراستییهكان ئه‌و جیاوازی و سنووره‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، رێكخستنی ناوماڵی كوردمهرجی سه‌ره‌كی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمانه، رێكخستنێك جگه له بهرنامهیحوكم و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، پێویسته به‌ها به‌نرخه‌كانی كۆمه‌ڵ بپارێزێت وگه‌شه‌ی پێبدات و پێوه‌ری كوردانه‌یان بۆ دابڕێژێت.
نووسینی: د. چیاعباس
رۆته‌ردام كۆتایی حوزه‌یرانی 2007