له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان پیویستی به‌رده‌وامی به رابه‌ری دروست هه‌یه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێ باس له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی رابه‌ری بنوسین و ئه‌م باسانه‌ش له فرسه‌تی تردا درێژه‌یان ده‌بێت. به بڕوای ئێمه بونی چه‌ندین رابه‌ڕی دروست له ئاسته جیاجیاکاندا له کۆمه‌ڵگا ده‌توانن کاریگه‌ری جدییان هه‌بێت له وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگا و ده‌توانن ته‌کانێکی باشتر به گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌ن. لێره‌دا چه‌ندین بنه‌مای ساده باس ده‌که‌ین:
ناوه‌رۆک:
که‌سایه‌تی چه‌ندین ڤه‌ی (به زمانی هۆڵه‌ندایی)
Verbeteren, Vernieuwen, Vakman, Veranderen
( نوێخوازه، چاککهره، که‌سی تایبه‌تمه‌نده، گۆڕانخوازه)
ئه‌م مۆدێله (که‌سایه‌تی چه‌ندین ڤه‌ی) که‌سانی رابه‌ر ده‌بێ هه‌یان بێت، یه‌که‌م که‌سی تایبه‌تمه‌نده له کار‌و چاڵاکیه‌کاندا بۆ هه‌مو سات و کاته‌کانی ژیانی رێکخراوه‌ییدا، له هه‌مانکاتدا که‌سێکی داهێنه‌ره‌و هه‌مو کات بیر له شێواز و ئامرازی نوێ ده‌کاته‌وه و هه‌رده‌میش له هه‌وڵی چاککردن و باشکردنی رێکخراو دایه، گۆڕانخوازه یانی هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ شتی جیا له رۆتیناتی رێکخراوه‌یی بهێنێته ئاراوه‌و له‌گه‌ڵ پرۆسێسی نوێدایه.
ده‌سته‌کانی رابه‌ر:
که‌سی رابهرله پراکتیکدا چه‌ندین ده‌ستی هه‌یه؛
1. ده‌ستی به‌هێز
2. ده‌ستی لاواز
3. ده‌ستێکی مامناوه‌ندی
رابه‌ری دروست سێ ده‌ستی هه‌یه ده‌ستێکی به‌هێز و ده‌ستێکی لاواز و ده‌ستێکی مامناوه‌ندی، ده‌ستی یه‌که‌م ده‌ستی بڕیاردانه هه‌رده‌م ئه‌م بڕیاری کۆتایی کار و پیشه‌کان ده‌دات و لێپرسراویه‌تی کۆتایی هه‌ڵده‌گرێ جا چ مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کان بێت یان تاکتیک یان ئۆپراسیۆنیهکان بێت.
ده‌ستی دوه‌م ده‌ستی لاوازه هه‌رده‌م ده‌ست بۆ یارمه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌وێ و داوای هه‌مو شتێ ده‌کات تا رێکخراوه‌که‌ی له ئاستێکی پێویستی ئه‌ندامانی دابێت و به‌بێ سڵکردنه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانجه‌کان تێ ده‌کۆشێ.
ده‌ستی سێیه‌م ته‌نها بۆ راگرتنی باڵانسه له‌نێو کۆمه‌ڵگاو رێکخراوه‌کاندا تا هه‌مو کات هاوسه‌نگ بێت.
پێنچ ئاستی رابه‌ری:
(سه‌رچاوه؛ جیم کۆلینس په‌رتوکی هارپه‌ر بیسنس 2001) به‌ده‌سکاریه‌وه بۆ خوێنه‌ران ده‌ینوسینه‌وه.
ئه‌م ئاستانه له هه‌رمێکی گه‌وره‌دا کێشراون و ئاسته‌کان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌م چه‌شنه‌ن:
ئاستی یه‌که‌م
توانایه‌کی زۆری تاکه‌که‌سی
به‌شداری به‌رهه‌مهێنانی گرنگ ده‌کات له رێگای به‌هره‌کانی، مه‌عریفی وزهنی و کارێکی نایاب ئه‌نجام ده‌دات.
ئاستی دوه‌م
دابه‌شکردنی دروستی ئه‌ندامانی تیمه‌که‌ی
دابه‌شکردنی تیمه چالاکه‌کانی له‌گه‌ڵ کارمه‌نده جۆربه‌جۆره‌کاندا. که‌سی شیاو له شوێنی شایسته‌دا داده‌نێت و به‌بێ جیاوازی سه‌یری هه‌مو ئه‌ندامان ده‌کات. ته‌نها پێوه‌ر کار‌و ئه‌نجامه‌کانه و به‌س.
ئاستی سێ یه‌م
به‌ڕیوه‌به‌رێکی شایسته
خه‌ڵکی رێکخراوه‌که‌ی به‌ره‌وئاراسته‌ی دروست ده‌بات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه کان و کارمه‌ندان چاڵاک ده‌کات له‌م باره‌وه بۆ کورت کردنه‌وه‌ی کاته‌کان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان.
ئاستی چواره‌م
رابه‌رێکی پڕ به پێسته
په‌یامه‌کانی رێکخراوی له‌لا رونه و کار بۆ میسی و ڤیزیهکانی رێکخراو ده‌کات و ستدانداردێکی بۆ هه‌یه و چاره‌نوسی رێکخراو و بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌لا رۆشنه و کار بۆ ئه‌مه ده‌کات.
ئاستی پێنجه‌م
ئاستی جێ به‌جێکردن و تیزدان
بنیات نانی ته‌واوی رێکخراو و تواناکانیان به پرۆفشینال و دروست و خهتدانی دروست به رێکخراو کارکردن له سه‌ر په‌یام و ڤیزی و میسی ریکخراو بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌کان.
هه‌ر پێنچ ئاست به یه‌که‌وه ده‌بێ له که‌سایه‌تی رابه‌ر مه‌وجود بێت له هه‌مان کات پێویست و رێککه‌وت کاریگه‌ریان له‌سه‌ر خودی کاره‌کانی رابه‌ر هه‌یه که ئه‌مانه زیاتر فاکتۆره ده‌ره‌کیه‌کانن له ژیانی رابه‌ردا. ده‌کرێ خوێنه‌ران له زه‌ینی خۆیاندا رابه‌رانی کار و نه‌ته‌وه‌یی کورد توتس بکه‌ن بزانن که کامه‌یان هه‌ر پێنچ ئاستی تیایه یان نه‌ء.
له‌گشتدا:
رابه‌ر ده‌بێ که‌لتوری کۆمه‌ڵگا و که‌لتوری رێکخراو گه‌شه پێ‌بدا و ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر بهێنێ، رێگا خۆشکه‌ر بێت بۆ دانسی کورسیه‌کان ( یانی هه‌رده‌م جێ گۆڕکێ ی پۆزه‌تیف دروست بکات له گشت ئاسته‌کانی رێکخراودا به خودی خۆشیه‌وه)، دودڵی و راڕایی له ده‌رونی رێکخراو دا نه‌هێلێ و هه‌رده‌م هه‌مو رێکخراو وه‌کو یه‌ک تیم سه‌یر بکات و گه‌شه‌یان پی بدات وه‌کو جه‌سته‌یه‌ک.
رابه‌ر ده‌بێ تاکتیک و ستراتیژ وئۆپراسیۆن به‌ڕۆشنی بۆ هه‌موان رۆشه‌ن بکاته‌و هیچ تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵیه‌ک له‌م باره‌وه نابێ هه‌بێ.
رابه‌ر ده‌بێ له پراکتیکدا سه‌رچاوه بگرێ و کادیران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌که‌ی له به‌رنامه‌ی کاره‌کانی به گوێره‌ی کاته‌کان ئاگادار بکاته‌وه‌و بهرهنجامهکانیان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بکات و کاره‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنی و ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌کان و خاڵه لاوازه‌کان دابنیت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی خۆشی بو. ئه‌مه رێکخراو به‌هێز ده‌کات.
له هه‌مان کات رابه‌ر ده‌بێ ئامانجه‌کانی ریکخراو و فیزی و میسهکانی ببپارێزێت و له چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی رێکخراودا بیت و له ئاستی پیویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌که‌ی بێت.
رابه‌ر نابێ فرسه‌تی سیاسی بۆ رێکخراو و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ده‌ست بدات، وه‌کو قیبله‌نوما ده‌بێ هه‌رده‌م روی له قازانجی کۆمه‌لانی خه‌ڵک بێت.
رابه‌ر نابێ مه‌ودای تحالفات له کۆمه‌ڵگادا که‌م بکاته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌رده‌م له سازان بێت له‌گه‌ڵ گشت جهرهیانهکاندا تا بتوانێ له‌گه‌ڵ ویست و ئاواتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێته‌وه‌و له کاتی ته‌نگانه‌دا په‌نایه‌کی سیاسی هه‌یه و ده‌توانێ به ئازادی گه‌شه به کاره‌کان بدات به‌ڵام نابێ هه‌رگیز سازش به به‌هاکانی ستراتیژی رێکخراو بکات.
* رابه‌ری لێره‌دا به مانای شمولی دێته‌وه یانی هه‌مو ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که له مه‌وقعیه‌تی به‌ڕیوه‌بردن و رابه‌ری دان. جا مه‌وداکانیان چ له ئاستی کارگه و به‌شێکی بچوک بێت له پرۆسیسه‌کان یان چ له ئاستی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بن.