مانگێكی تر پشوی په‌رله‌مان دهسپێدهكاتهوهو به كۆتایی پشوه‌كه، خولی سێیه‌می په‌رله‌مان، (1/4) ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێنێت، له وه‌ها كاتێكدا جێی خۆیه‌تی له گۆشه نیگای جیاوازه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ چالاكی‌و كه‌مته‌رخه‌میی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كاری په‌رله‌مان بكرێت كه له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا ئهركو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به (14)خاڵ دیاری كراوه له‌وانه: یاسادانان، متامانهدان به حكومهتو چاودێریكردنی كاره‌كانی، په‌سه‌ندكردنی بودجه، لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و...هتد. ئێستا گونجاوه كه هه‌موان بپرسین، له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه وجودی هه‌یه‌و ده‌شێت ته‌كانێكی گه‌وره به په‌رله‌مان بدات‌و ده‌رفه‌تی كێبڕكێی زیاتر بڕه‌خسێنێت، ئایا تا چه‌ند ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان توانیویه‌تی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئسوڵی‌و ده‌ستورییه‌كانی خۆی بكات؟ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه، هۆكار چییه؟ كه لێردا سه‌رنجی له باره‌وه ده‌ده‌م...
یه‌كه‌م: له روی یاسادانانه‌وه، ئه‌و یاسایانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردون، له په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێناپه‌ڕن، له كاتێكدا خوێندنه‌وه بۆ زیاتر له (30) پڕۆژه‌یاسا كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌میی دانیشتنه‌كان، به‌و پێیه‌ی پێویست بو كه لانیكه‌م له هه‌فته‌یه‌كدا، په‌رله‌مان (3) دانیشتن ئه‌نجام بدات، كه‌چی زۆر له هه‌فته‌كان ته‌نها دانیشتنێك نه‌كرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پاساوێكی یاسایی‌و باوه‌ڕپێهێنه‌ر بخرێته‌ڕو. له لایه‌كی تره‌وه هه‌رچه‌نده هه‌مو یاسایه‌ك بایه‌خی خۆی هه‌یه له روی چۆنایه‌تییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاسایانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا په‌سه‌ند كراون، به‌راورد به كۆمه‌ڵێك یاسای دیكه، لاوه‌كین، به نمونه پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها كێشه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی مابێت، له كاتێكدا (17) ساڵه به ناوی بودجه‌ی حیزبه‌كانه‌وه، یهكێتیو پارتی سامانی گشتی به هه‌ده‌ر دهبهنو بۆ حیزبه‌كانی تریش به میزاجی ئه‌وان ده‌بێت، ئه‌مه وای ده‌خواست پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان، به زوترین كات په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به گۆتره پاره‌ی خه‌ڵك بۆ حیزب به لاوه نه‌نرێت، یان پێویستی ده‌كرد كه پڕۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبی له نێو هێزه چه‌كداره‌كان به باشترین شێوه‌و به زوترین كات په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له هه‌رێمدا له هێزێكی حیزبییه‌وه بگۆڕین بۆ هێزێكی نیشتمانی‌و ئه‌ركی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی حیزب‌و بنه‌ماڵه.
ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌بده‌ئی ئه‌وله‌ویه‌ت له روی پێویستی ده‌رچواندنی یاساكانه‌وه رچاو ناكرێت، پێده‌چێت هۆكاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌م جۆره پڕۆژه‌یاسایانه بۆ دو مه‌به‌ست بێت. یه‌كه‌م ، وا پیشانی رای گشتی بدرێت كه په‌رله‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا له بواری یاساداناندا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوه، دوه‌م، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گۆڕینی سیستمی سیاسی حیزبێنراو نییه له هه‌رێمی كوردستان. كاره‌ساتێكی تری مه‌ترسیدار، خراپیی ناوه‌ڕۆكی یاسا پهسهندكراوهكانه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ست ده‌كرێت ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌مێنێته‌وه كه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزب‌دا نه‌بێت به‌وانه‌شه‌وه كه بڕیاره له ئاینده‌دا دابمه‌زرێن، جا راسته‌وخۆبێت، یان له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه كه ته‌مسیلی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كات، له یاسای (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان)دا به رۆشنی هه‌ست به ئه‌مه ده‌كرێت، وه‌كو له ناونیشانی یاساكه‌دا دیاره، ئامانج لێی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤه له كوردستان كه له ئاست رێگری ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا بێت ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی مرۆڤ رودهدهنو به‌شێكی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی، ئاسایش، زانیاری، پاراستن، دژهتیرۆرو هاوشێوه‌كانی ئه‌نجام دهدرێنو سه‌دان فێڵ‌و چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن له‌پێناو په‌رده‌پۆشكردنی پێشێلكارییهكانیانو كه‌سیش نییه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه پێویستی ده‌كرد په‌رله‌مان یاساكه‌ی به شێوه‌یك په‌سه‌ند بكردایه كه ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی بۆ سهرۆكو ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه بڕهخساندایهو جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی له نێوان ئه‌و ده‌سته‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بكردایه، هه‌روه‌ك پێویست بو كه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌بێت بۆ چاودێریكردنی ده‌زگا ئهمنییهكانو راسته‌وخۆ په‌رله‌مان پشتگیریی ته‌واو له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی بكات، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌و پێشنیازه باشانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خرانه‌ڕو ره‌تكرانه‌وه‌و به ده‌نگی ئه‌ندامانی لیستی زۆرینه، یاساكه به شێوه‌یه‌ك په‌سه‌ندكرا كه جیاوازییه‌كی وای دروست نه‌كرد له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی هه‌ڵوه‌شاوه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به چاودێریی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه ناكرێت بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبونی ده‌سته‌كه بكرێت له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیازی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه بكات به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی پهرلهمانو كه‌سیش نازانێت به چ میكانیزمێك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی دیاری ده‌كرێن، هه‌روه‌ك ناتوانین به ده‌سته‌یه‌كی كارای بزانین له كاتێكدا مافی ئه‌وه‌ی نییه راستهوخۆو به‌بێ ئیزنی پێشوه‌خت سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كان بكات‌و راپۆرت‌و رێنماییه‌كانی بۆ وهزرارهتو داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان مولزه‌م نین، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له نێوان یاسای كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ی عێراق یاسای وڵاتێكی هه‌ر پێشكه‌وتوه له بورای مافی مرۆڤ‌و ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له یاسای وڵاتێكی داخراوی دواكه‌وتو ده‌چێت، بۆیه ناوه‌ڕۆكی یاساكه ئه‌و گومانه‌مان لا به‌هێز ده‌كات كه جگه له پیاوانی گوێڕایه‌ڵی حیزب خه‌ڵكانی سه‌ربه‌خۆ شانسی ئه‌وه‌یان نابێت له‌م ده‌سته‌یه‌دا كار بكه‌ن، به‌مه‌ش له ئاینده‌دا ده‌سته‌كه هێنده‌ی رۆڵی ده‌بێت له جوانكردنی روه ناشیرنه‌كانی ده‌زگا ئهمنییهكانو شاردنه‌وه‌ی راستی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی ده‌رحه‌ق به مافی مرۆڤی كورد ده‌كرێن، هێنده ده‌سته‌یه‌ك نابێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه له هه‌رێمدا.
دوه‌م: ئه‌ركێكی تری گرنگی په‌رله‌مان بریتییه له چاودێریكردنی ئه‌دای حكومه‌ت، به‌بێ دودڵیی، ده‌زگای په‌رله‌مان له‌و روه‌شه‌وه نه‌یتوانیوه رۆڵی خۆی بگێڕێت‌و به شه‌رمنیه‌وه له ئاست غرورییو كه‌موكورتییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دۆشداماوه. ئه‌وه‌ی جێی سهرنجو هه‌ڵوه‌سته له سه‌ركردنه، زۆر جار‌و له زۆر پرسی گرنگدا خودی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌مپه‌ر دروست ده‌كات له به‌رده‌م چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی پهرلهمانو لیژنهكانداو ئاره‌زو ناكه‌ن، په‌رله‌مان به‌دواداچونی جدیی بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت بكات، بێگومان بێده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه وا ده‌كات، چ حكومه‌ت چ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئه‌مه‌یان به سه‌ردا تێپه‌ڕێت. باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییانه، بێده‌سه‌ڵاتیی هه‌ردو (لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و لیژنه‌ی پیشهسازییو وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان)ه. پێشتر لیستی زۆرینه منه‌تی ئه‌وه‌یان به سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كرد كه لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یان له په‌رله‌مان دامهزراندوهو له‌مه‌ودوا هه‌مو خانه‌كانی گه‌نده‌ڵی له رهگهدا هه‌ڵده‌كێشن، كه‌چی تا ئێستا ئه‌م لیژنه‌یه نه‌یتوانیوه لیپێچینه‌وه له بچوكترین مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی بكات، وه‌كو ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ كه‌موكورتییه‌كی دارییو ئیداری نه‌بێت، له كاتێكدا له‌و ماوه‌یه‌دا لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی هه‌بوه له راپێچكردنی سه‌دان فه‌رمانبه‌رو به‌رپرسی پله باڵا به تۆمه‌تی به‌شداری له گه‌نده‌ڵی بۆ به‌رده‌م دادگا. لێردا پرسیاری جدیی ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌رێمی كوردستان خاڵییه له گه‌نده‌ڵی، یان هه‌یه‌و به‌ڵام له رێگه‌ی ده‌مه‌زراوه یاساییه‌كانه‌وه كار بۆ په‌رده‌پۆشكردنی گهندهڵییهكانو ده‌ربازكردنی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كرێت؟ له‌م روه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی له پێدانی راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێریی دارایی هاوكاری لیژنه‌ی نه‌زاهه بكات، كه‌چی لێیان ده‌شارێته‌وه، یان پاساوی ئه‌وه ده‌بیسین "راپۆرته‌كانی ئه‌م دو دیوانه ناشهرعینو كاریان پێناكرێت، چونكه تا ئیستاش یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام شه‌رعین كاتێك بودجه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت". نمونه‌یه‌كی تری زه‌ق، كۆتكردنی لیژنه‌ی پیشهسازییو وزه‌و سامانه سروشتییه‌كانه، له ماوه‌ی (9)مانگی رابردودا ئه‌م لیژنه‌یه له سه‌ر دو مه‌له‌فی سه‌ره‌كی كاری كردوه، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ست بو به "كه‌میی سوتهمهنیو خراپیی جۆری سوتهمهنیو گرانیی نرخی سوته‌مه‌نی" له پارێزگاكانی كوردستان به‌راورد به پارێزگاكانی تری عێراق، له‌و باره‌وه لیژنه‌كه راپۆرتێكی چڕوپڕی دایه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام له دوای (3)مانگ ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرا‌و تا ئێستاش وه‌ڵامی نییه، له كاتێكدا ئه‌م پرسه، راسته‌وخۆ په‌یوسته به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتییانو پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرایه. مه‌له‌فی دوه‌میان له باره‌ی ئه‌و پارانهوهیه كه له كۆمپانیاكانی نه‌وت وه‌رگیراون له به‌رامبه‌ر گرێبه‌نده نه‌وتییه‌كاندا، له‌م روه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی، لیژنه‌ی پیشه‌سازیی زیاتر له دو مانگه نوسراوی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی لای خۆیانه‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به پاساوی زۆر لاواز‌و نایاسایی، ئه‌و نوسراوه‌ی لای خۆی گلداوه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌پێی ماده‌ی (59)ی له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی مافی ئه‌وه‌ی نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ره‌وانه‌ی حكومه‌تی بكهنو له ماوه‌ی (15)رۆژدا وه‌ڵامه‌كان بگاته‌وه به لیژنه‌كه.
ئه‌وه‌ی باسمان كرد، دو ئه‌ركی سه‌ركی بون كه به رای من، تا ئه‌م ساته وه‌خته په‌رله‌مان له مومارهسهكردنیاندا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، هه‌روه‌ك چۆن له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی نا ئسوڵی متمانه‌ی دا به كابینه‌ی شهشهمو بودجه‌ی(2010) به كه‌موكورتیی زۆره‌وه تێپه‌ڕاند كه به پێویستی نازانم قسه‌ی له باره‌وه بكه‌م، به‌و پێیه‌ی پێشتر زۆریان له سه‌ر وترا. لێره‌دا ده‌بێت بپرسین، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مان به‌دواداچون بۆ كار‌و كه‌موكورتییه‌كانی حكومه‌ت بكات، ئه‌ی چۆن ده‌كرێت بانگه‌شه‌ی په‌رله‌مانێكی چالاك‌و چاودێر‌و حكومه‌تێكی شه‌فاف بكرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه هاوكاری ئه‌ندامانی پهرلهمانو لیژنه‌كانی خۆی بكات، بۆ گله‌یی له بێباكی حكومه‌ت بكه‌ین له به‌رامبه‌ر په‌رله‌ماندا؟.
له راستیدا گومان ده‌كرێت به پلان‌و به‌رانامه كار بۆ لاوازكردنی په‌رله‌مان بكرێت له ئاست ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و حكومهتداو به شێوازی جیاواز هه‌وڵ ده‌درێت سهنگو قورسایی په‌رله‌مان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی گه‌ل له سیستمی سیاسی‌و یاسایی‌و چاودێریدا په‌راوێز بخرێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به رۆشنی ده‌بینرێـت، خولی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان له بری ئه‌وه‌ی رۆڵی هه‌بێت له چه‌سپاندنی پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان‌و كاری جدیی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ورده‌كاریی روداوه‌كانی ناو په‌رله‌مان بن‌و ئه‌مه‌ش بكاته كلتورێك بۆ هه‌مو داموده‌زگاكانی تری هه‌رێم، كه‌چی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری ئه‌وه‌ی دا رێگری بكات له ئاماده‌بونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا به پاساوی بچوكیی هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان، وه‌كو له رابردودا كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان له هۆڵێكی دیكه‌دا ئه‌نجام درابن، یان ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی خولی پێش‌و كه‌متر بوبێتن، له بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كار بۆ ئه‌وه بكات كه راسته‌وخۆ دانیشتنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ هاوڵاتییان بگوازرێنه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی وڵاتانی پێشكه‌وتودا هه‌یه، كه‌چی رێگری ده‌كات له‌وه‌ی لانیكه‌م وه‌كو جاران راسته‌وخۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له راگهیاندنهكادا پیشان بدرێن، ته‌فسیری ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی ئیعلامی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكات، هه‌ر شتێك دڵخوازی ئه‌وان نه‌بێت، رێگربن له به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ رای گشتی، به‌ڵام به دیوێكی تردا كاتێك كار ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی په‌رله‌مان چه‌ند بێت‌و چی بۆ ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان بكرێت، بێگومان هه‌ست به هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك ناكرێت‌و زۆر به ئاسانی بڕی (72)ملیار دینار به‌بێ گفتوگۆ‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ پێوه‌رێك دانراوه‌و چۆنیش خه‌رج ده‌كرێت، ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پهرلهمانو له ناو ئه‌وه‌شدا زۆر به ئاسانی بڕیار له سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت كه بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بڕی (48)ملیۆن دینار بۆ ئۆتۆمبێل ته‌رخان بكه‌ن ورته‌و هه‌ڵوێستێكی نه‌رێ نابیسین، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی (9)مانگی رابردودا كاری زۆ باشمان بۆ هاوڵاتییانی ره‌شوروتی كوردستان ئه‌نجام دابێت‌و رێژه‌یه‌ك له مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكمان سوك كردبێت.
ئه‌و شێوازه‌ی له ماوه‌ی رابردودا په‌رله‌مانی كوردستانی كاری پێكردوه، زۆر دوره له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هاتوه‌و له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا خاڵبه‌ندی كراوه، هه‌روه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانی زۆر دورن له چاوهروانیو پێویستییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت بڵێن "ئه‌وه‌ی جوڵه ده‌كات به كار‌و چالاكییه‌كانی خولی سێیه‌می پهرلهمانو ئایندهی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگڕێژ ده‌كات، تا ئه‌م ساته وه‌خته لۆجیكو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نییه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبهتو پێوه‌ری زۆرینه‌و كه‌مینه‌و به‌رهه‌ڵستییه له هه‌ر پڕۆژه‌و پێشنیازێكی باش كه له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه بخرێته‌ڕو، ئیتر گرنگ نییه ئایندهی ئه‌م هه‌رێمه به چ ئاقارێكدا بڕوات". لێردا ئه‌و پرسیاره‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م دۆخه تاكه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێت؟و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بو، ئۆپۆزسیۆن چی پێدهكرێتو هه‌ڵویستی چی ده‌بێت؟ كه لێره‌دا به كورتی بۆچونی خۆم ده‌خه‌مه‌ڕو، پێش هه‌مو شتێك، حه‌ق وایه ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له هه‌مو لیسته‌كان ده‌ستبگرن به‌ڕاو بۆچونی خۆیانه‌وه‌و سه‌ربخۆیی خۆیان له كاری په‌رله‌مانتاری بپارێزن‌و له بیریان نه‌چێت كه په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری خه‌ڵكه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسیی دیاریكراوبێتو پێویسته یه‌كده‌نگ بین له سه‌ر ئه‌وه‌ی، په‌رله‌مان به ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆی ههستێتو له ئاست هه‌ر پێشنیازێكی باش‌دا چاومان له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامی هه‌بێت، پێویسته ئۆپۆزسیۆن له‌وه بگات، تا ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان ناچار به‌وه نه‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی په‌یڕه‌و بكات، قسه‌كردن له سه‌ر كه‌موكورتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه خولانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌كی داخراوداو له‌م روه چیتر یاداشت‌و به‌ڵێنی زارهكیو موجامه‌له هیچی لێ سه‌وز نابێت‌و ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن كه‌مترخه‌می نه‌كات له رونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ رای گشتی به شێوه‌یه‌كی رێكخراو‌و چروپڕ، هه‌روه‌ك پێویسته په‌نا بۆ هه‌مو گوشارێكی یاسایی‌و مه‌ده‌نی ببات له جوڵاندنی شه‌قامی كوردستانی تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له ناو په‌رله‌ماندا پێكه‌وه مانگرتن رابگهیهننو به پێچه‌وانه‌وه، قبوڵكردنی ئه‌م دۆخه ئۆپۆزسێون نزیك ده‌كاته‌وه له كه‌ناری مهرگو ده‌رفه‌تی حیزباندنو گه‌نده‌ڵی فراوانتر ده‌بێت له به‌رده‌م حكومهتو دامه‌زراوه‌كانی تردا.