بیروڕا
موزةفةر هةمزة
 له‌نووسه‌ری‌ بابه‌تی‌ (په‌رله‌مان و ئۆتۆمبیل و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان) بۆ كاك به‌رهه‌م: سوپاس بۆ سه‌رنجه‌كانت: دوو چرپه‌ له‌ سه‌رنجه‌كاندا هه‌یه‌, بۆ هه‌ردووكیان وه‌لاَمی‌ برای‌ به‌رێزم ده‌ده‌مه‌وه‌: یه‌كه‌م/ تاكو ئێستا به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ بنه‌ره‌تییانه‌ هه‌وڵی‌ قه‌تیسكردنی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێ‌ نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ن. من به‌ دڵنییایه‌وه‌ ده‌ڵێم له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كمدا داتای‌ باش و به‌پێز و رێو شوێنی‌ باشم پێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێ‌. داتا پێویسته‌ بۆ ئه‌و توێژانه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ن ( كرێنشینان- ئه‌و خێزانانه‌ی‌ به‌ كۆمه‌ڵ له‌ خانوویه‌كدا ده‌ژین- ژماره‌ی‌ سالاَنه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌ هه‌رێم). له‌ دوو توێژینه‌وه‌ی‌ كورتدا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی‌ میژووییم هه‌یه‌ بۆ ئه‌و فاكته‌رانه‌ی‌ كه‌ بونه‌ته‌ مایه‌ی‌ ئالۆزتر بوونی‌ قه‌یرانه‌كه‌ و گه‌یشتنی‌ به‌ قۆناغی‌ ئێستای‌ و له‌ گه‌ڵ داتاكانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌و گرفته‌, ته‌رحیشم كردووه‌ به‌لاَم كه‌متر گوێی‌ لێراگیراوه‌ چونكه‌ بۆنی‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی‌ لێوه‌هاتووه‌. به‌هه‌ر حاڵ له‌ ئه‌نجامدا وای‌ لێهات ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌و چواچیوانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا خۆی‌ به‌رجه‌سته‌ بكات : -هه‌ڵئاوسانی‌ كرێ و به‌رزبوونی‌ نرخی‌ خانووبه‌ره‌ وزه‌وی وزاری‌ نیشته‌جێبوون. - خراپبوونی‌ باری‌ ته‌ندورستی‌ و ئاستی‌ خووشگووزه‌رانی‌ خێزانی‌ كوردی‌ له‌ئه‌نجامی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی‌ چه‌ندین كه‌س له‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێی‌ نه‌گوونجاودا,كه‌ ئه‌ویش ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ نێگه‌تیفی‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌می‌ زانستی‌ وداهێنانی‌ تاكی‌ كۆمه‌ڵ دروست ده‌كات. - دابه‌زینی‌ كێرڤی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌به‌ر سنورداربوونی‌ داهاتی‌ تاكه‌س و نه‌بوونی‌ زه‌مینه‌ی‌ له‌بار بۆ پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ . - هاوسه‌نگ نه‌بوونی‌ رێژه‌ی‌ داواكاری‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێ و كه‌می‌ فه‌راژوو - Unavailable ) بوونی‌ ئه‌و یه‌كانه‌ . - هه‌ڵكشانی‌ رێژه‌ی‌ كۆچكردن بۆ هه‌نده‌ران . هه‌موو ئه‌مانه‌ بۆنه‌ مایه‌ی‌ قورسكردنی‌ باری‌ ژیانی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و چین وتوێژانه‌ی‌ كه‌ له‌ خانه‌ی‌ داهاته‌ نزمه‌كان و هاوسه‌رگیره‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێن و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ نێگه‌تیفی‌ به‌سه‌ر ره‌وشی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستكردووه‌ . دووه‌م/ رێژه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ دانیشتوان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سالاَنه‌ 3%یه‌, ئێستا ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (4,975,105) كه‌سه‌ له‌هه‌ر سێ‌ پارێزگای‌ (هه‌ولێر- سلێمانی‌- دهۆك) به‌ ئاكرێ‌ و شێخانه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ له‌سه‌ر عێراقی‌ هه‌ژمار كردووه‌ و (839,100) كه‌سه‌.
خوشناو
 نه خير بو دزى و كه نده لى نه خير بو به هه دردان و به تالان بردنى بوجه و نه وت و خيرو بيرى ئه م كوردستانه جيكه ى داخه كه حكو مه ت .....به عه نته ريات هه موو مالى ئه م مله ته داماوه بيشكه شى جه ند كه سانيك ده كه ن كه دال ده سته ى خويانن وسه ره راى ئه وه ش خه لك جه واشه ده كه ن به ته زويرو هه ره شه به ناوى هه لبزاردن وا باشتره بلين به ويستى خومان جه ند سال جاريك .......... و زالم ده وله مه ند ده كه ين ئه مانه جكه له بانكهيشت كردنى سوباكانى توركيا و باسدارانى ئيران جىتريان بوكه ل كردوه له به كوشت دان و زيندان و توقاندنى خه لكى به ولاوه جيتريان كردوه ؟
shazad
 ......... که‌ نه‌توانن کوردستان بپارێزن بۆ چی باشن به‌س بۆ سه‌رکوت کردنی گۆران خوازان و شه‌ڕی کوردکوژتن باشن ؟ پاره‌یه‌کی زۆر له‌و ته‌مه‌ڵانه‌یا به‌فیرۆ ئه‌ڕوات بۆ پیروو منداڵانی کوردستان سه‌رفبکرایه‌ باشتر نه‌ بوو؟ـ ................له‌و کابرایه‌ ئه‌چن که‌ خه‌نجه‌رێکی هه‌ڵ ئه‌ گرد تا ڕۆژێک ده‌ست درێژی ئه‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی پێی ئه‌ڵێن ئه‌ی خه‌نجه‌ره‌که‌ت بۆ به کار نه‌هێنا ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت بۆ رۆژی ته‌نگانه‌. جانازانین ............ئه‌ و ڕۆژی تنگانه‌یان که‌یه‌ تۆپ بارانی ووڵاتانه‌ یان ناڕه‌زایی میله‌ته‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی بێشک رۆژی تنگانه‌ ی ئه‌وان ناره‌زایی میله‌ته‌.
به‌رهه‌م
 من تێناگه‌م بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵک کرێنشین بێت له ووڵاتێکدا که ژماره‌ی دانیشتوانی له‌چاو ڕووبه‌ری خاکه‌که‌یدا ئێجگار که‌مه و به‌ ووڵاتێکی چۆڵ هه‌ژمار ئه‌کرێت .. پاشان ئه‌وه‌ی لێی تێناگه‌م ئه‌وه‌یه بڕوا بکه کاکی نووسه‌ر له‌وه‌ته‌ی من فامم کردۆته‌وه هه‌ر ئه‌ڵێن دانیشتوانی هه‌رێم نزیکی 5 ملیۆنن و زیاش ناکه‌ین !!! ئیتر ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه بۆ درووست بووه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای؟؟؟ جارێ سیستمی دروستکردنی شوقه بۆ ووڵاتێکی وه‌ک کوردستان هه‌ر زۆر بێ مانا و سه‌قه‌ته چونکه شوقه زیاتر بۆ ووڵاتانێکه که ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆر بێت و پانتایی و ڕووبه‌ری خاکیان که‌م ، به هه‌ر حاڵ پێم وایه زیاتر میلله‌تی کورد وه‌ک چاولێکه‌رییه‌ک خوی یاوه‌ته شوقه هه‌ر وه‌ک چۆن شتی ناو قوتو بوه به مۆدێل
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 ئاسۆی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارنامه‌كه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م
 (99) پرۆژه‌ یاسا، دیوه‌ نادیاره‌كان، خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان
 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان
 دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی ژیر- Good Governance -
 پێشنيارى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (4)ى ساڵى (2006)
 سیستمی‌ حوكمڕانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان
 ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با
 تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌
 له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ سازشكردن
 راستاندنی‌ بودجه‌ی‌ 2011 و ئاراسته‌ی‌ چاكسازییه‌كان
 حیساباتی‌ خیتامی‌ - 2009ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم
- خاڵه‌ لاوازه‌كان و راسپارده‌كان –
 له‌ ده‌رخستنی‌ رێژه‌ و هێلی‌ هه‌ژاری‌ كوردستان، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگه‌
 میكانیزمی‌ ئیشكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقی‌؟
 چه‌مكی‌ هه‌ژاری‌ و چۆنییه‌تی‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌كانی‌
 دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چۆن له‌نێو ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌
 كاتێ‌ ئابوری‌ بازاڕ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ ناكامی‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ