بیروڕا
له یلا (له روژ هه لات)
 خه ندان خان، ده س و چاوت خوش بیت. هیوای له ش ساقی و ته مه ن دریژیت بو ده خوازم. من له روژ هه لاته و زور هه ولی ئه وه م دا که کتیبه کت به ده س بینم به لام نه متوانی. زور خوشحال ئه بم که بتوانم کتبیه کت بخوینم.
Rizgar kochar
 dast khosh khatuni barez barsty babtakay harasant krdbu jegay dast khoshiya bochy lam wllataa Emada kas boy niya bas la diyadayaky namowy dastay dasalatdar tawanbar bkat bochy hamu dam har hazhar sutamany arazuwakny dasalatdarah? bochy aw kasany awabam shewaya alluday am kara bun charasarekian bo nadoznawah > bgarenawah new komalga? takay yary ba jwani w sadaee kalky hazhar u bee jega bkreet>
خالید ڕه‌زا
 خوشکی به‌ڕیزم خه‌ندان خان. هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌که‌ت له‌ جێی خۆیدایه‌. ده‌مه‌وێت بۆ هاوده‌نگی وهاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ به‌رێزتان ئه‌م جه‌ند سه‌رنجه‌م تۆمار بکه‌م. من زۆر جارگوتومه‌ ئه‌م ته‌جروبه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌قه‌تی دا له‌ دنیادا وێنه‌ی نییه‌! له‌کام پارله‌مانی دنیا لیژنه‌کانی پارله‌مان مافی ره‌دکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایان هه‌یه‌؟ سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان له‌وه‌ده‌چێت سه‌یری پارله‌مان وه‌ک گوند و خۆشیان وه‌ک کوێخای گوند ته‌ماشابکه‌ن. مه‌نتقی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وه‌ی که‌ له‌کوردستان دیارده‌ی له‌ش فرۆشی نییه‌ هه‌مان مه‌نتقی کوێخای گونده‌ بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌که‌ی له‌که‌دار نه‌کرێت!! ئه‌وان نه‌ک هه‌ر توێژینه‌وه‌ زانستییه‌که‌ی به‌ڕیزتانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه‌، تا ڕاده‌ی یه‌قین بێ گومانم نه‌شیان خوێندۆته‌وه‌! سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان وه‌ک نه‌عامه‌که‌یان لێ هاتوه‌ سه‌ر ده‌که‌ن به‌ بن باخه‌ڵی خۆیاندا. هه‌رکه‌س لێکۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌که‌ی خاتو خه‌ندان (ئۆقیاسنوسێک له‌تاوان)ی خوێندبیته‌وه‌‌ تێ ده‌گات سه‌‌یرکردنی پاکیزه‌یی گۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ درۆکردن زیاتی شتێکی تر نییه‌. بۆیه‌ ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی پارله‌مان له‌ درۆزیاتر شتێکی تر نییه‌. به‌بڕوای من له‌م که‌یسه‌دا به‌ته‌نها سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان ولیژنه‌ی یاسایی خه‌تابار نین، به‌ڵکه‌ زانکۆکانی کوردستانیش که‌م ته‌رخه‌من که‌ده‌بوو هه‌ر زانکۆیه‌ک له‌سه‌رکتێبی( ئۆقیانوسێک له‌تاوان) ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌ وتێزی دکتۆراو ماجستێریان له‌سه‌ر بکردایه‌. دایاره‌ زانکۆکانی کوردستانیش لغاویان له‌ده‌ستی حیزب دایه‌ وسیاسه‌تی حیزبیش له‌سه‌رۆکایه‌تی پارله‌ماندایه‌ !!! ئێوه‌ ڕێکخراوه‌کانی ژنان ئافره تان کچان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ر یه‌کیکتان پشگری حیزبیکتان به‌خۆتانه‌وه‌ نوساندوه‌ ئایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارله‌ماندا ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ناڕیژن؟ یان ئێوه‌ش پێتان وایه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پاکیزه‌یه‌و، ده‌بێت نوێژ له‌سه‌ر دامانی بکرێت!!! ئێ خۆ پیاوه‌ گه‌وره‌کان گه‌ر ترسێکیان له‌ به‌دواداچونی بانده‌کانی سێکس کڕ وسێکس فرۆشه‌کاندا هه‌بێ وه‌ک ئۆقیانوسێک له‌تاوان به‌ ژماره‌ پێمان ده‌ڵێت ئه‌ی ئێوه‌ له‌ چ ده‌ترسن!!
شةهين
 خه‌ندان خان ده‌ست خۆش بۆ تویژینه‌وه‌كه‌ت و ئه‌م بابه‌ته‌ش, شانازی ده‌كه‌م وخۆشحالم كه‌ ئافره‌تی‌ به‌ تواناو بویری‌ وه‌كو به‌ریزتمان هه‌یه‌..هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بیت... ئه‌وه‌یه‌ .........تویزینه‌وه‌و رۆمان له‌ یه‌كتر جیا ناكاته‌وه‌...!
بةختيار شارةزورى
 مێ‌ ئه‌و به‌شه‌ره‌ی‌ به‌ درێژای‌ مێژوو كراوه‌ته‌ كالاَیه‌كی‌ سێكسی‌ ئه‌و به‌شه‌ره‌ی‌ كه‌ تا ئێستاش له‌ سایه‌ی‌ سیستمی‌ نوێ‌ی‌ دنیادا گاڵته‌یه‌كی‌ كوَمیدیانه‌ به‌ ئه‌حساسه‌كانی‌ ده‌كرێ‌ خه‌ندان خان ئاسایی‌ بێت به‌ لاته‌وه‌ كه‌ نه‌خوێنه‌واره‌ ده‌ڵه‌مه‌ندو پایه‌ به‌رزه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت وا تێ‌ بگه‌ن توَش شوَڕشێكی‌ نوێت به‌رپا كردوه‌ ده‌ستت خوَش
rekan
 به‌رێز خاتوو خه‌ندان، من وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رمت لێده‌كه‌م بۆ (ئۆقیانوسێك له‌تاوان)، جونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رێزت بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی توشی شۆك و تێڕامان بكات، بۆیه‌ دووباره‌ ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رمت لێده‌كه‌م و هیوادارم هه‌ر له‌سه‌ركه‌وتندابیت و بۆ كوردستانه‌ جوانه‌كه‌مان بمێنیت. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و په‌رتوكه‌ جوانه‌وه‌ نه‌بوایه‌ خه‌ڵكی كوردستان تائێستاش بێئاگا ئه‌بوون له‌و دیارده‌ نیمجه‌ شاراوانه‌. من هیواخوازم و داواكارم له‌به‌رێزتان ئه‌گه‌ر بتوانن توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌رفراوان بكه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌مان دیارده‌ی له‌شفرۆشی، به‌ڵام تایبه‌ت بێت به‌شاری سلێمانی . جونكه‌ به‌راستی سلێمانی ئه‌وشاره‌ جوان نه‌بوو كه‌ له‌م جه‌ند ساڵانه‌دا وای به‌سه‌رهاتوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌مشاره‌ی تیادایه‌و به‌به‌ڵگه‌شه‌وه‌ ئه‌وقسه‌یه‌ده‌كه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی به‌رپرسو ده‌ست رۆشتوم لایه‌ كه‌ جۆن ئافره‌تان و خوشكان ده‌كه‌نه‌ قوربانی حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی خۆیا، من به‌ش به‌حاڵی خۆم زیاتر له‌ 3 ئافره‌تم دواندوه‌ كه‌ پێیان راگه‌یاندوم كێ؟ وه‌ جۆن؟ده‌ست درێژی كرادۆته‌سه‌ر كه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆشی نه‌بوه‌ ، چونكه‌ ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌وان ته‌نها هێزی پێنوس مان هه‌یه‌ بۆیه‌ ناتوانین هیچ جۆره‌كارێك بكه‌ین. له‌گه‌ڵ رێزو سوپاسی بێپایانم بۆ به‌رێزت و هه‌رده‌م گه‌شاوه‌ بیت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ كه‌س ناوێرێت ده‌ستی بداتێ.
هونه ر
 له گه ڵ ده ست خۆشی و ریزم بۆ خه ندان خان بۆ ئه م بابه ته گرنگه جوانه .به لی منیش له گه ڵ رای به رێزتاندام و نوسینه که تان زۆ ر راسته و بگره مه سئوله کان نه ک هه ر کریا رن بگره زۆ ر زۆر له مسئوله بالا ده سته کان هه ن که بازرگانی به ئافره تانی له س فرۆشه وه ده که ن وه کو له م جه ند رۆژه ی رابوردوودا له هه ولیر جه ند باندیکی له ش فرۆش له شوینکی بالا ده ست داو له ژێر جاودێری چه ند که سێکی گه وره له ناو پار تیکی ده سه ڵاتداردا گیراو ئاشکرابوون . هه ر وه ها نو سینه کانی شهید سۆرانی مامه حه مه که چه ند ساڵ له مه وبه ر ئاماژه ی پێدا و بلاوی کرده وه که له سه ر ئه و نو سینانه ی تیرۆر کرا که ناوی جه ند مسئولیکی باڵا ده ستی ئاشکرا کرد که بازرگانی به باندی له شفرۆشانه وه ده کات . ............ له به رژه وه ندیانه هه ر چه نده فسادی ئه خلاقی و فسادی ئیداری و کۆ مه لایه تی بلاو بکه نه وه.
omed issa
 پارتی فێمینستی سویدی له‌ ڕاپۆڕتێکی زانستی له‌ سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان 2005 .24.نۆڤێمبه‌ر کراوه‌ ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆڕتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌کاتن که‌ ڕاپۆڕتی trafficking in persons raport 2005 ئاماژه‌ به‌ بازرگانی به‌ کاری سوغره‌ ،کاری زۆره‌ملێ، و له‌شفرؤشی ده‌کرێ که‌ 600.000 بۆ 800.000 که‌س له‌ دنیا ده‌بی %80 زیاتر ژن و منداڵن،هه‌رێمی کوردستانی عیراق پشکی له‌ ترافیکینگ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی فاشی له‌ عیراق ،ساڵی 2005 زیاتر له‌ 500 ماڵ له‌ هه‌ولێر کاری له‌شفرۆشیان کردوه‌ من له‌ بیرمه‌ تا کۆتایی 80 کان له‌ هه‌ولێر له‌ په‌نجه‌ی ده‌ستێک ڕه‌تی نه‌ده‌کرد .بۆیه‌ ده‌بی ئاماژه‌ به‌و ڕاپۆرتانه‌ بکرێن پرسی توندو تیژی به‌رانبه‌ر ژنان و منداڵان ده‌بی به‌رگی گوله‌ به‌ندی یاسایی له‌به‌ر بکاتن.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
 دیارده‌ی له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌کی نامۆ نیه‌ له‌ نێو سیستمه‌ چینایه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیادا، به‌تایبه‌ت له‌نێو سیستمێکدا که‌ ته‌نها قازانجی ماددی ده‌ناسێت، واته‌ نیزامی سه‌رمایه‌داری. کوردستانیش جێگایه‌ک نیه‌ دابڕاو بێت له‌م سیستمه‌، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ هێشتا سه‌رۆکی په‌رله‌مان دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێت که‌ کوردستان له‌ نێو سیستمێکی چینایه‌تیدایه‌. تۆ بڵێی وابێت، بۆنا. سه‌رۆکی په‌رله‌مانێک له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیشیدا هێشتا کارێکیان نه‌کردبێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگادا، ئیتر ناهه‌قی نیه‌ بڵێت له‌شفرۆشی نه‌بووه‌ به‌ دیارده‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ نێو په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌واو دواکه‌وتوانه‌دایه‌ زۆرینه‌ی پیاوی کورد تا ده‌گات به‌ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌که‌ی و خودی دینه‌که‌شیان، هه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ نا ئینسانیه‌یه‌ وا تا ئێستا به‌هه‌زاران ژنی کوردستان یان به‌کوشتن یان به‌ سوتاندن کۆتای به‌ژیانیان هێنراوه‌. ئیتر چۆن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ و په‌رله‌مانه‌که‌ی دێن باس له‌ ئازادی و دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن بۆخه‌ڵکی، له‌ کاتێکدا کوردستان پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ژن کوشتندا. بۆده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان که‌ هه‌موو خه‌می له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵکی کوردستاندایه‌ له‌ پێناو کورسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ چینایه‌تیه‌که‌ی خۆیاندا چۆن دێن باس له‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی بکه‌ن و بێن به‌شوێن هۆکاره‌کانیدا و چاره‌سه‌ره‌کانیدا بگه‌ڕێن؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ بۆخۆی هۆکاری هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رشانی چینی چه‌وساوه‌یه‌ له‌ کوردستاندا، هیچ لایه‌ک هێنده‌ی خودی ده‌سه‌ڵات تاوانبار نیه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا؟ ده‌ست خۆش خه‌ندان
Sabah Yassin
 خه‌ندانه‌، له‌ ساڵی 1975 پارتی ........له‌ سلیمانی له‌سه‌ر ........ کوشت و له‌ 1976 یه‌کیتی........ له‌به‌ر هه‌مان مه‌به‌ست کوشت و له‌ ساڵی 1991 که‌ پیشمه‌گه‌ له‌شاخه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌ له‌ سلیمانی 6 ئافره‌تیان کوشت و له‌ ئافراته‌ ........ده‌وری قوشته‌به‌ 12 ئافرت هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆ کوشت. جا له‌مڕۆدا که‌ بازاری شاره‌کانی کوردستان پاره‌ی تیدایه‌وه‌ و مرۆڤی پاردار و مشه‌خۆر جنسی و کومه‌لایه‌تی هه‌یه‌و هه‌ژاریه‌کی زۆریش هه‌یه‌. به‌رده‌وامیه‌تی ئه‌خلاقی دینش تێکه‌ڵه‌ به‌و باره‌ و ئه‌وش به‌ ئاشکرا به‌ شاره‌کان و به‌تایبه‌تی ...... و ..........دیاره‌ که‌ له‌شفروشیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام سه‌روکی په‌رله‌مان نابیت بچیت ژیر باری به‌رپرسیاره‌ چوونکه‌ ئه‌و خۆی وه‌ک سه‌روکی میله‌ت سه‌یر ده‌کا و میله‌تی ئه‌ویش چون ده‌بیت له‌ش فرۆش بن. خه‌ندان ئه‌و جۆر لاوازیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ دنیا ناهاوتادا ئاشکرا هه‌یه‌، به‌ڵام بێ ئه‌خلاقی ئه‌خلاق به‌رزه‌کانی ئیمه‌ش وه‌ک ئه‌ماره‌ت وایه‌، له‌سه‌ر ماچیک کچ و کوریک ئینگلیز ده‌گه‌ر و به‌ره‌سمی 11 هه‌زرا ئافرتی له‌ش فروشی ئه‌فریق و فلیبینی و ئوکرانی و ئیران له‌ وڵاته‌که‌یاندایه‌. جا دڵ زۆر گران نه‌بیت له‌وه‌ ئه‌و باوکانه‌ ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌ک ئوقیانوسیک له‌ تاوان نابین و ناهه‌قیشیان نیه‌، چوونکه‌ تاوان بۆ ئه‌وان ئه‌و مانای به‌ده‌ست هانی حوری هه‌یه‌.
سه‌ميح عه‌لي باوه‌نور
  ده‌سته‌کانت خۆش خه‌ندان خان باوه‌ڕبکه‌ ئه‌و ديارده‌ی له‌شفرۆش زياتر له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1994 وه‌ له‌ کوردستان ته‌شه‌نه‌ی کرد ئه‌و کاته‌ی برسيه‌تی ته‌نگی به‌ و خه‌ڵکه‌ هه‌ڵچنی و ئيتر مشه‌خۆره‌ کانيش ده‌ستيان به‌سه‌ر هه‌موو که‌ناڵه‌کانی بژێوی خه‌ڵکدا گرت و ئوه‌ی به‌عس شه‌رمی لێده‌کرد بيکات ئه‌وا زوحاکه‌ ده‌ستڕۆيشتووه‌کانی ..... و ..........و.........کرديان. من ناتوانم لێره‌ باس له‌و شۆێنانه‌ بکه‌م که‌ شه‌وانه‌ ........... به‌ڕێزم زۆر شت هه‌يه‌ وامان لێ ده‌کات سۆزو وێژدانمان بۆ جه‌لاده‌کانمان ببزوێنێ خۆ ئه‌وان له‌گه‌ل هه‌موو دڕنده‌ی خۆيان ئه‌وها ڕه‌ها به‌دوای شه‌ره‌فمان دا نه‌گه‌ڕان . ئێستا وامان لێ هاتووه‌ ...........و نزيکترين که‌سی خۆمان بکه‌ين . بڕوا بکه‌ن ئێستا به‌شێکی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ڵکانێکيان ڕاگرتووه‌ ته‌نيا بۆ ...... کردن بۆ فڵان و فڵان به‌ڵام وه‌عد بێت له‌ زيکترين کات يه‌که‌ يه‌که‌ ناوی ئه‌و ...........له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لکترۆنيه‌کاندا بڵاو بکه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و شوێنانه‌ی فه‌سادی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن . .......ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌عس شه‌ری بوو پێمان بکات ئه‌وانه‌ پێيان کردين. ده‌سته‌کانت خۆش خه‌ندان خان و هيوادارم به‌رده‌ام بيت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسيه‌يه‌ . [email protected]
به‌رهه‌م
 جه‌نابت ده‌ستت بردووه بۆ بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیار خاتوو خه‌ندان ، که جێگای ده‌ستخۆشی لێکردنه ، به‌ڵام حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه بزانیت که له‌شفرۆشی نه کراوه‌ته‌ دیارده‌یه‌ک له کوردستان ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بازاڕێکی زۆر باشه ( ببوره که ئه‌ڵێم بۆ ئه‌م کاڵایه ) چونکه تیایدا ئافره‌ت وه‌ک کاڵایه‌ک سه‌یر ئه‌کرێت ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شفرۆشی بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ داهات و بازرگانی کۆمه‌ڵێک به‌رپرس که به ئاشکرا له هه‌موو شاره‌کانی کوردستاندا بره‌و به‌م کاره ئه‌ده‌ن ، ته‌نانه‌ت له ڕوسیا و تورکیا و ووڵاتانی تریشه‌وه ئافره‌ت ئه‌هێنن بۆ بازاڕه گه‌رمه‌که‌ی کوردستان ، دیاره په‌رله‌مانی کوردستان له ئاست ئه‌و به‌رپرسانه‌دا ناتوانێت فززه بکات ، ڕووی دووه‌می ئه‌م دیارده‌یه و بڵاوکردنه‌وه‌ی ( من ناڵێم بڵاوبونه‌وه‌ی ) چونکه ده‌ستێکی دیار نه‌ک نادیار بڵاوی ئه‌کاته‌وه ، په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیاسی و ئه‌منییه‌وه هه‌یه ، که تیایدا ئافره‌ت به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ سڕکردنی گه‌نجانی کورد و گیرۆده‌کردنیان به کارێکه‌وه که دووریان بخاته‌وه له گرنگیدان به ڕووداوه‌کانی کوردستان ، هه‌روه‌ها ئه‌کرێت هه‌ر ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه کۆمه‌ڵێک له‌شفرۆش به‌کار بێنن بۆ تێوه‌گلاندنی هه‌ندێ که‌سایه‌تی سیاسی دیاری کراو له ( کارێکی ئابڕووبه‌رانه‌دا ) و پاشان هه‌ڕه‌شه‌کردن لێیان و کار کردن له سه‌ر هه‌ڵوێستیان ، بۆیه پێم وایه دیارده‌ی له‌شفرۆشی هه‌ر له بڵاوو بونه‌وه‌دا ئه‌بێت ، پێشم وایه به داخه‌وه ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو خه‌ڵک توشی ئێدز و چه‌ندین نه‌خۆشی تر بوون به هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌وه به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش یان ئاماره‌کان نازانێ یان ڕای ناگه‌یه‌نێت !
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 کێ لەقیطە لەکوردستان
 لیژنه‌کانی لێکۆڵینەوە و ئاسوده‌یی رێکخراوەکانی ژنان
 مه‌مله‌كه‌تی بێ دادگا
 یه‌ك كرده‌وه‌و دو مێژو، دیموكراسییه‌تی ئه‌مڕۆ ‌و دیكتاتۆریه‌تی دوێنێ
 بانێكه‌و دوهه‌وا
 بارودۆخی ره‌گه‌زی مێ له‌باشوری كوردستاندا
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ