خه‌ڵکی شاری سلێمانی هه‌روا له مه‌یدانی ئازادیدان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئاشتیانه و مۆدێرن هه‌روا به‌رده‌وامی هه‌یه، نوسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌مو ته‌یفه‌کانی کۆمه‌ڵگای هێناوه‌ته‌وه سه‌حنه. ده‌نگه ناڕزایهکان و دژایه‌تیه‌کان و هه‌ماهه‌نگی هیزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له زۆربونن، هێزه‌کانی تریش له هه‌وڵی خۆیان ناکه‌ون. ئه‌م کێشمه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه له‌نێوان دو چینی جیاواز به ئاوات و ئامانجه‌کانه. توێژێکی حیزبی که خۆی له سه‌رکردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن دهدۆزتهوه له لایه‌ک که کۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌داری زه‌به‌لاحی دروستکردوه له‌گه‌ڵ هه‌مو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌لایه‌کی تردا، ئه‌م درزه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به خودی ئه‌ندامانی حیزبی دهسهڵاتهوهش هه‌روا له زیادبونه. خه‌ڵکی باوه‌ڕی به‌م ده‌سه‌ڵاته و میسۆده‌ی کارکردن و مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنیان له ده‌ستداوه. ته‌نانه‌ت تاکتیکی شیاوی گه‌نج و لاوانی راپه‌ڕیو به هێمنی و به‌بێ توندوتیژی سیمایه‌کی تری هێزه ناڕهزایتهیهکهیه. له‌لایه‌کی تریش هه‌ماهه‌نگی هه‌مو کۆمه‌ڵگا بۆ کۆدی چاکسازی له کۆمه‌ڵگادا بۆ کۆدێکی ناسینه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ژیانێکی شایسته و خۆشگوزه‌ران سیماتێکی تری ئه‌م نارهزایهتیانهنن.
هه‌ڵوێستی هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزه ئه‌منیه‌کان له شاری سلێمانی هه‌ڵویستێکی هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تیه، ده‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه هێزه ناڕازیه‌کان و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کان توندتربێت چونکه ئه‌وانیش له هه‌مان چینن که داواکاری و داخوازی چاکسازیان هه‌یه. هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هێزیکه ده‌بێ لایه‌نگری له گه‌لی ناڕازی بکات و دور له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و گه‌نده‌ڵی.
هاتنه مه‌یدانی په‌رله‌مان به‌م به‌یاننامه 17 خاڵیه تینوی خه‌ڵکی ناڕازی و چاکسازیخواز ناشکێنێ، چونکه خه‌ڵکی ناڕازی و راپه‌ڕیو و مانگرتو له واقع داوای نان کار ئازادی ده‌کات. داوای حکومه‌تێکی شه‌رعی گه‌ل ده‌کات نه‌ک حکومه‌تی مۆدێێلی حیزبی (ئه‌م شعارهش زۆر له کرێکارانی تورکیه و هێزه‌کانی شوراکان له 1991دا به‌رزیان کردۆته‌وه).
تا کات بڕوا خه‌ڵکی ناڕازی داواکاریه‌کانی زیاتر ده‌بن و جه‌ماوه‌ری ناڕازی زیاتر ده‌بێت، له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌مو کۆمه‌ڵگا قازانجیه‌تی خۆ که‌س هێرشی نه‌کردۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانیش هاوڵاتیهکن و به قازانجی خودی ئه‌وانیشه.
گه‌ل پشوی درێژه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش پشویان ته‌نگه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان له‌یه‌ک هه‌نگاودا باس له جاککردن و بیناسازی وڵاتێکی مۆدێرن و به‌به‌رهه‌م بکه‌ین ده‌بی مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن بگۆڕێت و هاوسه‌نگی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا به‌رقه‌راربێت، ده‌بێ کۆمه‌ڵگا له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا ئارام بێت. تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگا یه ده‌بێ زه‌مانه‌تی له‌هه‌مو مه‌یدانه‌کانی ژیانی هه‌بێت. خه‌ڵکی ده‌بێ له هه‌مو داهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سودمه‌ند بن نه‌ک قشرهیهکی که‌م. هه‌رئه‌مه‌ش زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌زمونێکی دیموکراسیه. ئازادی به‌مانای ئازادی بۆ هه‌موانه ئه‌م عه‌قلیه‌ته سهرکوتیه ده‌بێ کۆتایی پێبێت. کار هه‌ر مرۆڤیک که ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی کارکردن که کۆمه‌ڵگا بۆی داناوه ده‌بێ کاری مناسبی هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاکانه یارمه‌تی و خویندن و مه‌عاشی بۆ دابین بکات تا کاری مناسبی ده‌ست ده‌که‌وێت، نان مرۆڤه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌بێ ژیانێکی شایسته و ئینسانه‌یان هه‌بێت. ئه‌مه بۆ هه‌موان وه‌کو یه‌که و یاسا ده‌بیت مه‌جرای خۆی بگرێت و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ئازادی دادگاکان و ده‌زگاکانی قه‌زایی گه‌شه پێبدات.
خه‌ڵکی شاری سلێمانی ده‌توانن زۆر داواکاری به‌رزبکه‌نه‌وه به‌ڵام شعاری نان ،کار ئازادی و حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل له جیاتی حیزبی باشترین داواکاریه، چونکه هه‌مو شعارێک به‌بێ بنه‌مای ئابوری ته‌مه‌نی کورته و چاکسازی مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن و هاوسه‌نگی له کۆمه‌ڵگا باشترین هه‌لن بۆ ده‌رچون له‌م دابه‌شبونه حیزبیه‌ی که حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌یانه‌وێ شاره‌کانی کوردستانیش به حیزبی بکه‌ن. لاوانی هۆشیاری کوردستان ده‌توانن هه‌مو هاوسه‌نگیه‌ک بگۆڕن، ئه‌م ئیراده‌یه‌ش هه‌یه ئه‌گه‌ر بزانن به هۆشیاری ئیدامه به داواکاریه‌کانیان بده‌ن، داوا له رابه‌رانی ناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌که‌م شعاری دروست و مه‌عقول و قابیلی ته‌حقیق به‌رزبکه‌نه‌وه‌و تا خه‌ڵکی هه‌ست به ماددیبونهوهی بکات و جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری کۆببنه‌وه‌و به‌رده‌ومی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌م شێوه‌یه مۆدێرنه زامنی سه‌رکه‌وتنه، به‌ڵام ده‌کرێ شه‌وانه مه‌یدانی ئازادی چۆڵ بێت. یان ئه‌مه‌ش ده‌بێ کاردابه‌شکردنێکی بوێ خۆتان باشتر ده‌زانن. سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له.