به بڕیاری یه‌كێتی قوتابیانی (پارتی) زانكۆی سه‌لاحه‌دین تا 1/4/2011داخرا.
كاره‌سات ئه‌ما كاره‌سات... پایهگه و كۆڵه‌كه‌ی زانست و زانیاری و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ، پێشه‌نگی ئارامی و ده‌روازه‌ی شارستانی، بڕیاری ئێواره وه‌خت بێ ئاگاداری ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه بیست ساڵه ساوایه، ئه‌و وه‌زیره‌ی كه خۆی به ته‌كنۆكرات و دڵسۆز، ئه‌و سه‌رۆك زانكۆیه‌ی كه تایبه‌تمه‌ند و كه‌سی یه‌كه‌مه...
مه‌خابن له پشت هه‌مو ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه، رێكخراوێكی حیزبی تاك لایه‌نه پشت ئه‌ستور و پشت به‌ست به بڵندگۆی حیزبێكی دیموكراسی بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ی زانكۆیه‌ك به‌ڕوی خوێنكار و مامۆستاكانی ده‌دات!...
كاره‌سات ئه‌وه‌یه وهبهردید و به‌رچاوی هه‌موانه‌وه، دهسهلاَت پێشێلی سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات!...
ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب، به بیانوی ئارامی ره‌وشی هه‌ولێری پایته‌خت، هیچ پاساوێك نیه له ئاست بڵندی حه‌ره‌می زانكۆ، كڵۆمهدانی حه‌ره‌می زانكۆ ترسه له بیروڕای ئازاد، له ده‌نگی هوشیار و دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتی، هه‌رگیز كوته‌ك و چاوسوركردنه‌وه ئایندهی دهسهلاَت مسۆگه‌ر و فه‌راهه‌م ناكات...
زانكۆ لای براده‌رانی زۆنگی زه‌رد بۆته وابه‌سته‌ی حیزب، به ئاره‌زوی خۆیان پیاده‌ی به‌رنامه و پلانی به حیزبون په‌خش و ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن.
ئاخر ئه‌مه هه‌تك كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادی كۆمهلاَیهتی و ماف و ئازادییه مه‌ده‌نیه‌كانه!...
پرۆتستۆكردنی ئه‌م هه‌نگاوه، ئه‌ركی هه‌مومانه، گه‌نده‌ڵی ئێستا له ترۆپكدا خۆ ده‌نوێنێت!...
ره‌وایه بڵێین... له‌م سات و كاته‌دا، پێویسته:
1/ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئیعلانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی بكات.
2/ وه‌زیری خوێندنی بالاَ به‌هه‌مان شێوه.
3/ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته كۆده‌تایه‌كی نه‌خوازراوه له‌لایه‌ن حیزبێكی دهسهلاَتهوه، شه‌رعیه‌ت و مه‌شروعیه‌تی هه‌رێمێكی خستۆته ته‌نگه‌ژه و ئاریشه‌ی ههمهجۆر.
ئۆباڵی پیرۆزی حه‌ره‌می زانكۆ، گێڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی كوردستاندایه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاره مه‌رجه‌ع بێت!...
* مانۆستای زانكۆی سلێمانی