سه‌رله‌به‌یانی 24/7/2011 له هه‌ولێر، هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، كۆبونه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له: دۆخی ناوچه‌كه، هه‌لومه‌رجی عیراق، ئۆپۆزسیۆن، روداوه‌کانی سنوری کوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان کرا. هه‌مو ئه‌م بابه‌تانه بابه‌تی گرنگن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتره، کاتی باسکردنی هه‌ر یه‌کێکیان، چۆنیه‌تی باسلێکردنیان و دانانی رێگه‌چاره‌ی گونجاوه بۆیان.
1- دۆخی ناوچه‌که: کۆبونه‌وه به‌م شێوه‌یه باس له به‌رپرسیارێتی هه‌ردو حیزب به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌ی دیموکراتی ده‌کات (وه‌كو دو هێزی به‌رپرسیار له ئه‌زمونی دیموكراسی كوردستان، پشتیوانی مافی دیموكراسی گه‌لان ده‌كه‌ن و له هه‌ر وڵاتێكدا، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی پێشبكه‌وێ و مافی دیموكراسی گه‌لان و تاك و كۆمه‌ڵه‌كان بێته‌دی، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ ستراتیژی دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان). له‌م باره‌وه حکومه‌تی سوریا و هه‌ر که‌سێکی تر که‌مێ ئاگاداری چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌کانی هه‌ردو حیزب بێت، به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له دوای 17/2 ، وه‌ڵامی حازری ئه‌و جۆره به‌رپرسیارێتیه‌ی له مشتدایه ( له ماڵی خۆتانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن). جگه له‌مه‌ش بارودۆخی سوریا له کوڵاندایه و خه‌ڵک داوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ده‌کات. به‌به‌رچاوی دونیاوه هه‌ردو سه‌فیری ئه‌مریکی و بریتانی له ناو سوریا پشتیوانی خۆپیشانده‌رانیان کرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش به‌ڕاشکاوی باس له‌ده‌ستدانی شه‌رعیه‌تی حوکڕانی ئه‌سه‌د ده‌کات. بۆیه ده‌ربڕینی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته شه‌رمنی ، خۆ بهقهرزدارزانین، له به‌ر خاتری خاترداران یان باش نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعی سیاسی ئه‌و وڵاته و ناوچه‌که‌ی پێوه دیاره.
2- هه‌لومه‌رجی عێراق : ده‌رباره‌ی پرۆژه 18 خاڵیه‌که، ئه‌گه‌رچی کاتی باسکرنی نه‌بو، به‌ڵام له‌م باره‌وه ده‌بوایا له جیاتی باسکردن، له‌م کۆبونه‌وه‌یه هه‌ڵوێست وهربگیرایا، ماده‌ی 140 وه‌ک ماده‌یه‌کی ده‌ستوری وا به‌ره‌و پیری ده‌چێت و هه‌نگاوی بۆ نه‌نراوه، بۆیه به‌دور نازاندرێت ئه‌م 18 خاڵه که رێکه‌وتنێکی سیاسییه، هیچ ئاوڕی لێنه‌درێته‌وه. هه‌ر له‌م خاڵه‌دا هاتوه " ڕۆڵی كورد و هێزه سیاسیه‌كانی، ناوبژیكردنی دیموكراسیانه‌یه له‌ناو هه‌مو لایه‌ن و پێكهاته‌كاندا" . له 2003 وه سه‌رکرده‌کانی کورد له به‌غدا خه‌ریکی ناوبژیوانین، له کاتێکدا کێشه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ند تا دێت زیاد ده‌کات و ئاڵۆزتر ده‌بن.
3- سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن: به کورتی له جیاتی باسکردن له‌م بابه‌ته ده‌بوایا هه‌ردو حیزب به په‌له و به لای که‌مه‌وه داوا هه‌نوکه‌ییه‌کانی شه‌قام و ئۆپۆزسیۆنیان جێبه‌جێ بکردیا:
* لێپێچینه‌وه له هه‌مو ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشه‌نده‌ران کردوه؛
* قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان و برینداره‌کان و هه‌مو زیانلێکه‌وتوه‌کان؛
* راگرتنی ده‌ستبه‌جێی سزای سیاسی و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی چالاکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن؛
* گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و نه‌هێشتنی سزای ئیداری؛
چونکه جێبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵانه و لابردنی له‌مپه‌ره‌کان تاکه رێگه‌یه بۆ دوباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌کان.
4- روداوه‌کانی سنوری کوردستان: بۆ نه‌هێشتنی ره‌وشی نائارامی سنوری کوردستانی عێراق- ئێران، کۆبونه‌وه داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسێت، " ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقیشه ڕێگه نه‌دات سنوره‌كانی به‌كاربهێندرێن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی نا یاسایی و دروستكردنی نا ئارامی له وڵاتانی دراوسی و تێكدانی ئاشتی ناوچه‌كه". ئه‌م شێوه ده‌ربڕینه، راسته‌وخۆ رێگه پێدان و رێگه خۆشکه‌ر و ده‌ستڕاکێشانی حکومه‌تی عێراق و کوردستانه بۆ شه‌ڕی پژاک و پ‌ک‌ک، یان هیج نه‌بێت ده‌ستی حکومه‌تی عێراق واڵا ده‌کات بۆ ناردنی هێز و لێدانی گریلاکانی ئه‌و دو هێزه کوردستانییه. له کۆتاییشدا ده‌بێت به‌شه‌ڕی نێوان هێزی حیزبه کوردییه‌کان، رودانی ئه‌م شه‌ڕه‌ش، شه‌ڕه‌کانی ساڵانی زوی نێوان پارتی- یه‌کێتی و پارتی کرێکارانمان به بیردێنێته‌وه. ئه‌و کاته‌ی له هه‌رێمی کوردستان پارتی و یه‌کێتی به بێ رکابه‌ری سیاسی هه‌مو بڕیارێکیان ده‌دا.
5- ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان: له‌م باره‌وه ئه‌گه‌ر ده‌کرێ کاتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ده‌ستبه‌کاربونه نه‌ک باسکردن. له‌روی تاواناوه به‌رامبه‌ر به کورد له‌م ناوچانه له زۆکهوه جام پڕ بوه " له که‌رکوک ته‌نها له برایانی کاکه‌یی زیاتر له 150 که‌س تیرۆرکراوه".
ئه‌وه‌ی جێی باسه له‌م کۆبونه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک، که‌مو زۆر باس له تورکیا نه‌کراوه، له کاتێکدا بۆ زیاتر له ساڵیک ده‌چێت:
* بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کوردستانی باکور گۆڕانکاری به‌رچاوی به خۆوه بینیوه: زیادبونی کورسیه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، بایکۆتکردنی گشتی کوتله‌ی په‌رله‌مانتارانی کورد له چون بۆ په‌رله‌مان، بانگه‌وازی ئۆتۆنۆمی دیموکراسی ......... تاد.
* له روی سه‌ربازیشه‌وه تورکیا چه‌ندین جار هێرشی سه‌ربازی کردۆته سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێم و بهزاندۆتی. شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گه‌ریلاکانی کوردستان له گه‌ڵ له‌شکری تورک و کوشتن و به دیلگرتنی چه‌ندین سه‌رباز له ناو خاکی کوردستانی باکور، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێکی تر تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان دوباره بکاته‌وه.
هۆکاری باسنه‌کردنی تورکیا له‌و کۆبونه‌وه‌یه به‌ڕای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشه‌ی نێوان تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان. پارتی پێی وابوه باسکردنی کێشه‌ی سنور و کورد له‌و وڵاته تورکیا توڕه ده‌کات و زیان به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌یه‌نێت.
جگه له‌م بابه‌تانه ده‌بوایا له‌و کۆبونه‌وه‌یه باس له داخوازیه‌کانی شه‌قامی کوردستان بکرایا، به تایبه‌تی ویستی شه‌قام دوای روداوه‌کانی 17/2/2011، خۆنه‌دان له‌م بابه‌ته به یه‌کێ له که‌موکوڕیه‌کانی تری ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه داده‌نرێت. چونکه ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک ئازادی را ده‌ربرین، که‌شی دیموکراسی و دادگا، داواکاری گشتی و رای گشتی له خۆ دگرێت.
که‌موکوڕیه‌کی تری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه زۆری بابه‌ته‌کان و نه‌بونی په‌یوه‌ندیه له نێوانیان. بۆ نمونه: ئۆپۆزسیۆن و 18 خاڵ و سنور نه په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه هه‌یه نه باسکردنی هه‌ندێکیان له‌م کاته‌دا گونجاوه. له کاتێکدا داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کرێت به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسێت له روداوه‌کانی سنور، له هه‌مان کاتیش‌دا فشار ده‌خرێته سه‌ری بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه سیاسییه 18 خاڵه‌که.
به گشتی له‌و کۆبونه‌وه ئه‌جندا پڕه، نه وه‌ک پێویست باس له کێشه‌کان کراوه، نه چاره‌سه‌ری گونجاویشیان بۆ دانراوه.