پێنج مانگ پێش ئێستا، كاتێك گه‌لانی سوریا له چوارچێوه‌ی راپه‌ڕینی (به‌هاری عه‌ره‌بی)دا، بۆئه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆریی به‌عس له سوریادا له‌ڕێگه‌ی رژانه سه‌رشه‌قام و وتنه‌وه‌ی گوتارگه‌لێك له‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، بڕوخێنن. نه‌یانزانی له‌گه‌ڵ وه‌ها دۆخێكی خوێناوییدا به‌ره‌وڕو ده‌بن، چونكه ئه‌وان نه‌خاوه‌نی (موباره‌ك)ێك بون به شكۆمه‌ندییه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت، نه (عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح)ی یه‌مه‌نیش سه‌رۆكیان بو تا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین كه له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت، دۆخه‌كه وه‌ك بهێڵێته‌وه و درێژه‌ی پێبدات، به‌ڵكو ئه‌وان خاوه‌نی له (قه‌زافی) كه‌متریش بون، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك (قه‌زافی) له دژی داخوازیی میلله‌ته‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت نه‌یتوانی بێده‌نگ له ئاست تاوانكارییهكانیدا بوه‌ستێت.
سه‌باره‌ت به سوریا به ته‌واوه‌تی حاڵه‌ته‌كه جیاوازه، كاروانی خه‌باتكردن له‌پێناو ئازادییدا گه‌رچی ملی رێگای گرتوه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به ئاسانی بگاته خاڵی كۆتایی، چونكه له لایه‌ك پشتیوانی هه‌رێمایه‌تی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له سوریادا روده‌دا، بێده‌نگه. سیاسه‌تی جیهانی له به‌رامبه‌ر روداوه‌كانی ناو لیبیا كاتێك لایه‌نگیری هه‌ڵبژارد راسته‌وخۆ به قازانجی گه‌لی لیبیادا شكایه‌وه، لێره‌وه ئه‌توانین گریمانه‌ی روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (قه‌زافی) به كاته‌وه گرێبده‌ین، یان له حاڵه‌تی (یه‌مه‌ن) هه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌توانین بڵێین مادام هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن له خۆپیشاندانی ملیۆنی زۆر زه‌حمه‌ته (عه‌لی عه‌بدوڵا سالح) بتوانێت تاسه‌ر خۆڕاگری نیشان بدات، كه‌واته دواجار ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌ش سه‌رده‌گرێت، چونكه سه‌رۆكی وڵاته‌كه ناتوانێت و بۆی ده‌ست نادات به‌ڕێگاچاره‌ی سه‌ربازی سه‌ركوتی بكات، جا گه‌ر سیاسه‌تی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی له‌گه‌ڵی بن یان دژی، ئیراده‌ی گه‌ل هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتن به هه‌مان شێوه له سوریادا به ته‌واوه‌تی له گریمانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ریی دورمان ده‌خاته‌وه، ئه‌م توخمانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌لانی سوریادا ناشكێنهوه، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به سیاسه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی جیهانی تائێستا نه‌بوه به لایه‌نگیر و به‌م بێده‌نگییه‌ی ئێستاشیه‌وه به مانای دژه شۆڕشی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی سوریا ده‌شكێته‌وه، هۆكارێكیش كه له پشت ئه‌م بێده‌نگییه‌وه خۆی شاردۆته‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بڕیارێك سه‌باره‌ت به پرسی سوریا ده‌ربكه‌ن، ئه‌وا له‌لایه‌نی وڵاتانی هاوپه‌یمانی سوریاوه به‌تایبه‌تی (روسیا و چین) دژایه‌تی ده‌كرێن، وه‌ك راستییه‌كیش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بو له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا، له‌وه‌ش خراپتر كه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بو دژایه‌تیكردنی وڵاتانی (لوبنان، هندستان، باشوری ئه‌فریقیا و به‌رازیل) بو له پاڵ (روسیا و چین)دا له دژی ده‌ركردنی بڕیارێك، كه ئیدانه‌ی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی سوریا بكات له دژی هاوڵاتیان. به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هه‌ڵوێستی گه‌لانی سوریاوه سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی رژێمی به‌عسه‌وه، دو ئه‌گه‌رمان ده‌خاته به‌رده‌ست، له ئه‌گه‌ریی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێین گه‌ر ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و كه‌می بڕوات، جا به هۆكاری ئه‌وه‌ی قه‌تل و عام ده‌كرێن و كه‌س به‌هانایانه‌وه ناچێت یان به هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌وه بێت، ئه‌و كات باڵانسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ سه‌ركه‌وتن زیاد ده‌كات و گه‌لیش ئه‌مجاره ده‌بێته كۆیله له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، له ئه‌گه‌ری دوه‌مدا گه‌ر هاتو ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران رو لهزیادكردن بو بێگومان ئه‌و كات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هێزی سه‌ربازی و خۆڕاگری سه‌ربازه‌كانی تا كوێ بڕ بكات، له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لانی سوریا ده‌بێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی و نیوده‌وڵه‌تی هه‌ر چۆنێك بێت.