ئه‌م وتاره له ماڵپه‌ری هاوڵاتی رۆژی 7ی شوبات 2012 بڵاوکراوه‌ته‌وه. تکایه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بخوێنیه‌وه سه‌ره‌تا باسه‌که‌ی کاک شێرزاد بخوێننه‌وه.
من لێره‌دا مه‌به‌ستم دوباره ژیاندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیه به لۆژیک و زانستیانه وا دوباره یه‌خه‌ی کاک شێرزاد ده‌گرمه‌وه، به‌ڵام به‌م دێڕه هۆنراوه‌یه‌ی پیره‌مێرد ده‌ست پێده‌که‌م:
ئه‌بێ به‌خشنده ملکه‌چ کا له ئاستی موچه خۆری خۆی - سوراحی سه‌ر فرودێنێ له بۆ پیاڵه که تێکا بۆی.
من پێویست ناکات به پێناسه‌ی کاک شێرزاد ده‌ست پێبکه‌م ئه‌و هه‌رچی وتار و وه‌رگێڕان و وتاری سایکۆلۆژی و هه‌رچی بنوسێ هه‌ر به شێرزادی چیرۆک نوس ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر به‌ویشه‌وه دیاره، به کورتی له ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بیدا چۆن له دایک بوه هه‌رواش ده‌مرێ. بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی بیرونهزهراتی و غوربه‌ت بونی ئه‌و له کۆمه‌ڵگای کوردستان هیچ شارراوه نیه و هیچ کهمیهکیش نیه، به‌ڵام خۆزگه وا نه‌ده‌بو ئه‌م جۆره مرۆڤانه له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌ن له‌م دواییانه کاک به‌ختیار عه‌لیشی هاته سه‌ر و له هه‌ولێریش هه‌ر هه‌مان بوه، به‌ڵام په‌شێو وهه‌ندێ نوسه‌ری تریشمان هه‌ن که دژایه‌تیه‌ک ده‌که‌ن و هه‌ندێ ئه‌ڵته‌رناتیڤیش ده‌خه‌نه‌ڕو جا ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان هه‌ر ناوهڕۆکهکیان هه‌بێت. به‌داخه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی تائێستا نه‌یتوانیوه به زانستی سه‌رخه‌تی مه‌سه‌له‌کان یه‌کلا بکاته‌وه‌و نوسه‌ران و ئهدییبان بباته سه‌رخه‌ت. با له‌نێو ده‌ریای ئه‌ده‌بی شێرزاد نقوم ببین و بزانین ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌و ده‌یان کێشێت له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا چه‌نده گرنگیان هه‌یه، بۆ زانیاریش کاک شێرزاد به ئاگایی و یان بێ ئاگایی له تایبه‌ته‌وه بۆ گشت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ ئه‌م جۆره شێوانه زۆر ئاسان نین شیته‌ڵیان بکه‌ین؛ خۆزگه دوای منیش که‌سانی تریش خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ن تا بتوانین کۆمه‌ڵگای کوردستان لانی که‌م چۆنایه‌تی ژینگه لایان رۆشه‌ن بێت له په‌یوه‌ند به زانستهکانی تر و چۆنایه‌تیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا من له‌م باره‌وه زۆرم نوسیوه هه‌موان ده‌توانن له ئارشیفی سایتی ده‌نگه‌کان یان سایتی سبه‌ی بیبینن.
من لێره‌دا جه‌خت ده‌که‌مه سه‌ر کۆمه‌ڵێک وێنه که گرنگیه‌کی زۆریان بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌یه، ده‌کرێ مرۆڤیکی تر هه‌ندێ وێنه‌ی تر به گرنگ بزانێت، به‌ڵام با بچینه نێو دونیای ئه‌م مرۆڤه به سه‌لیقه‌یه؛
وێنه‌ی یه‌که‌م؛
په‌یوه‌ندی نێوان په‌بلیک و پریڤات (ده‌وڵه‌ت و که‌رتی تایبه‌ت)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان تائێستا یاسا سه‌روه‌ر نیه و کۆمه‌ڵگا ئه‌زمونێکی زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نداریه‌تی نیه بۆیه ئه‌م گرفته ژێنگهییانه ده‌گۆڕێن بۆ گرفتی ئابوری و کۆمه‌ڵاتی ئه‌م گرفته له هه‌مو وڵاتاندا هه‌یه و ته‌نانه‌ت له ولاته پیشکهوتوهکانیش، به‌ڵام له‌م وڵاتانه‌دا زۆر مه‌سه‌له‌کان تا دوا هه‌نگاو دراسه کراون یه‌کلاکراونه‌ته‌وه ته‌نها هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت نه‌بێت. دواتر تائێستا زۆر موڵکی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا حیزب ده‌سه‌ڵاتی موتله‌قی به‌سه‌ر هه‌یه و شێرزاد خۆی له‌قه‌ره‌ی نادا، ئه‌گه‌ر له کۆمپانیای ناوبراو و تاپۆ و وه‌به‌رهێنان و هه‌مو ئه‌مانه بچیته‌وه له دواییدا رۆشه‌ن ده‌بێته‌وه که سه‌رکردایه‌تی حیزبێ ئه‌م کاره‌ی پێشنیارکردوه و کاره‌که‌ی به کۆمپانیای ناوبراو داوه. له‌م وێنه‌یه‌دا نوسه‌ر ناتوانێ هه‌مو په‌یوه‌ندیه‌کان به‌یه‌که‌وه گرێ بدات که ئه‌مه کرۆکی باسه‌که‌یه و نه‌بونی یاسایه‌کی دروست له کۆمه‌ڵگا بۆ رێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و که‌رتی تایبه‌ته.
وێنه‌ی دوه‌م؛
رۆڵی میدیا له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ژینگه و ئابوریه‌کاندا، شێرزاد له شه‌وێکدا به‌رامبه‌ر کوردسات دانیشتوه له زه‌ینی ئه‌ودا میدیا هه‌ر میدیایه له واقعدا خاوه‌نی میدیاکه که یه‌کێتیه و سنوری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش و کۆمپانیاکه‌ش هه‌ر له‌وێن و باخچه‌که‌ش هه‌روا ره‌نگه خاوه‌ن باخه‌که‌ش هه‌ر گرفتی له‌گه‌ڵ میدیاکه نه‌بێت به حوکمی بیروڕای ئه‌گه‌ر گریمان کابرا یه‌کیتی بو. به‌س ئه‌سلی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه ئایا میدیای حیزبی له کوردستان له چ مهوقعیهتێکدایه له چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌داخه‌وه نوسه‌ر له‌م نیوه‌نده‌دا هه‌مو به‌یه‌ک چاو ده‌بینێ و چاویلکه‌شی له چاو نیه.
وێنه‌ی سێیه‌م؛
په‌نابردن بۆ ئه‌ده‌بیاتی دروسێ ئێرانی و عه‌ره‌بی و یه‌شار که‌مال (کورد- تورک (زمان))ی، ئه‌م ده‌ست بردنه بۆ ئه‌ده‌بیاته گرنگه مۆرکێکی زانستی هه‌یه که پێی ده‌ڵێن گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ده‌بیاتدا، به‌ڵام خۆزگه ده‌ستی بۆ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپایی ده‌برد که ئه‌زمونێکی زۆریان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژینگه و ناتورالیزیهشن و ته‌نانه‌ت توندڕه‌وی ژینه‌گه‌یی هه‌یه و زۆرجار که‌سی سیاسی ده‌بێته قوربانی به‌نمونه که‌سایه‌تی سیاسی پیم فۆرتاون له هۆڵه‌ندا به‌ده‌ستی که‌سێکی توندڕه‌وی ژینگه کوژرا. ئه‌م ده‌ست بردنه نیوه چلیانه دروست ته‌عبیر له که‌لتوری ئه‌ده‌بی کوردی ده‌کات ته‌نها دراوسێکانیان ده‌بینن ئه‌مه بۆ حیزبه سیاسیه‌کانیش وایه. ئه‌م که‌لتوره ده‌بێ کۆتایی پێ بێت بۆ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی واوه‌تر ده‌چێت یان ئه‌ده‌بی فارسی ده‌با نه‌وه‌کانی نوێی میلله‌تی کوردیش زیاتر بڕۆن و رێگریه‌کان لهبهینن ببه‌ن.
وێنه‌ی چواره‌م؛
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژینگه وه‌کو پێویست و مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی تجاوزاتی دژی ژینگه له کۆمه‌ڵگای کوردستان، من رێک پێچه‌وانه‌ی ده‌بینم، چونکه ئازادی سیاسی له کۆمه‌ڵگا به پراکتیکی نه‌بۆته‌وه بۆیه له شه‌ڕی ناوخۆدا مرۆڤه‌کان دژی یه‌ک بون و یه‌کتریان کوشت دوایی داربڕینه‌وه به‌ره‌نجامی ئه‌م بێڕهحمیهیه، مرۆڤ کوژێک ده‌توانێ دارێک له‌ڕه‌گه‌وه ده‌ربێنێ. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی تاکێکی کۆمه‌ڵگا لێپرسراویه‌تی ههبوبێ یان نا ئه‌وه رابه‌ری ئه‌و حیزبانه بو که سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕ و نه‌بونی سوته‌مه‌نی و قات و قریان له وڵات گه‌شه پێدا، بێ مباڵاتی خه‌ڵکی گشتیش هه‌یه وه‌کو پێویست هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بو و نیه بۆ هه‌مو چۆنایتهتیهکان، به‌ڵام لێپرسراویه‌تی سه‌ره‌کی رابه‌رایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی ئه حیزبانه بون که‌سێ هێزو تانک و ده‌بابه‌ی دوژمن به‌سه‌ر شار وه‌بکا داربڕینه‌وه‌ی غاباتی کوران چیه برا! نوسه‌ر تائێستا ناتوانێ به زمانی ساده‌و ره‌وان بانگه‌وازبکات ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌مو ژیانی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه هه‌روا ئازادی به‌یان و بیروباوه‌ڕ له کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ته‌واوی نه‌چه‌سپاوه و نوسه‌ران ناتوانن به‌ڕاشکاوی بدوێن و ره‌خنه له رابردو و ئێستا بگرن. ئه‌م کاره‌ی شێرزاد به هۆشیاریهوهیه.
به‌ڵام نوسه‌ر به یه‌ک وشه‌ش باس له کاری داگیرکه‌ران ناکات که ژینگه و سروشت و مرۆڤه‌کانی هه‌مو رۆژێ ده‌سوتێنن، له شرنا‌خ تا سیده‌کان. ئه‌م فاکته‌ره ده‌ره‌کیانه زیاتر و زۆرتر کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ژینگه‌ی کوردستان هه‌یه. ره‌خنه‌یه‌ک له هه‌مو حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌یه تائێستا تێمای ژینگه نه‌هاتۆته نێو به‌رنامه‌ی سیاسی و کارنامه‌ی دروست بۆ راکیشانی لایه‌نگرانی ژینگه به پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری گه‌لی کورد.
وێنه‌ی پێنجه‌م؛
بێ باوه‌ڕی وقین له مرۆڤه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بیر و هزری نوسه‌ر هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌م وێنه‌یه له زۆر نوسینه‌کانیدا هه‌یه. من پێم خۆش بو ئۆمپتمیست شێرزادم یدیبایه و بخوێندباوه.
وێنه‌ی شه‌شه‌م؛
به‌راورد له‌نێوان کۆمه‌ڵگای کوردستان و وڵاتانی پێشکه‌وتو له سیاسه‌تی ژینگه‌دا، لێره نوسه‌ر واوه‌تر ده‌چێت له ده‌رودراوسێکانی ئه‌مه له‌لایه‌ک پۆزه‌تیڤه له‌لایه‌کی تر چ لۆژیکێکه کۆمه‌ڵگای سوید و کوردستان به‌یه‌که‌وه به‌روارد بکه‌ی، ئه‌م هه‌ڵه‌یه زۆربه‌مان توشی ده‌بین په‌ندێکی هۆڵه‌ندی هه‌یه ده‌ڵێت: (سێ‌و و هه‌رمێ به‌یه‌که‌وه به‌راورد ناکرێن). دوایش ژینگه له پیناسه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی زۆر جیایه له‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌یه، به‌داخه‌وه له کوردستان به مه‌فهومی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ته‌نها سه‌وزایی وه‌کو ژینگه ده‌بینن!
وێنه‌ی حه‌وته‌م؛
رۆڵی سه‌رکردایه‌تی کورد له داگیرکردنی شوێنه‌کانی خۆشگوزه‌ران و سه‌فه‌ر و ژینگه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌کو ناوچه‌کانی سه‌ری ره‌ش و قهلاچۆڵان و دوکان و ...هتد. نوسه‌ر خۆی له قه‌ره‌ی ناوه‌کان نادات نه‌بادا توشی پرسیار‌و وه‌ڵام ببێته‌وه، به‌ڵام زۆر به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات ئه‌م بۆچونه به ئهزمونیانهی نوسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ورانی سه‌کوت و داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن به‌عسی فاشی. نوسه‌ر زۆر به ئه‌زمونه له‌م وێنانه و ده‌توانی زۆرباش جیای بکه‌یه‌وه له ئێمه مانان که یه‌کسه‌ر بۆ باسه‌کان ده‌چین. ئه‌م تجاوزکردنه تجاوزکردنه به مافه‌کانی گه‌ل له گشت‌دا دوای ده‌کرێ ئه‌وان وه‌کو ژینگه ببینین، له‌وانه‌یه ئه‌وان زۆر باش ناوجه‌که بپارێزن چونکه ئیمکاناتی باش و پیداویستی باشیان هه‌یه، به‌ڵام نوسه‌ر لیره‌دا وه‌کو ئیدیۆم پێمان ده‌ڵێت که‌وا سه‌رکردایه‌تی کورد ناوچه‌کان به که‌یفی خۆی داگیرکردوه ئه‌مه حه‌ق و ره‌قه. ئه‌م وێنه‌یه ناشیرینه ی ده‌سه‌ڵات پیش ئه‌وه‌ی له پێشانگای شێرزاد بێت له واقعدا هه‌یه، جا برا ئه‌مه یه‌که‌م تجاوزو ئاخیره؟
وێنه‌ی هه‌شته‌م؛
نه‌بونی هۆشیاری ژینه‌گه‌یی و غیابی گرنگی ژینگه له پراکتیک و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا. ئه‌مه کو ده‌بی برام؟ ده‌بێ کاکه شێرزاد له‌بیری چوبێ که سیسته‌می خوێندنمان سیسته‌می سویدیه و ئه‌م هه‌مو قوتابخانانه هه‌یه و ده‌یان به‌ڕێوه‌به‌رو وه‌زیرو گزیرمان لۆی هه‌یه. به‌ڵام له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندمان که خودی پهرهوهردهکه مانای زانستی و پراکتیکی نیه، با خه‌ڵکی حوکم بده‌ن کوالیتی بڕوانامه‌کان و به‌ره‌نجامه‌کانی چین. من چیترناڵێم با خوینه‌ران حوکمی خۆیان بده‌ن. تاکه پرسیاری ساده ئه‌م سیسته‌مه‌ی خوێندن ته‌نها گرفتی له مه‌سه‌له‌کانی ژینگه‌وه هه‌یه یان سهرتاپایهتی؟
وێنه‌ی نۆیه‌م؛
بێ باوه‌ڕی و سه‌رگه‌ردانی نوسه‌ر و قین له مرۆڤایه‌تی و دژی زاڵی مرۆڤ به‌سه‌ر ژینگه‌دا، نوسه‌ر به‌یه‌ک وشه‌ش نه‌یتوانیوه رۆڵی مرۆڤ له گه‌شه‌دان به ژینگه و په‌رپێدانی له ته‌ك هه‌مو تێماکانی ژیانی مرۆڤ و گشت بونه‌وه‌ره‌کانی تردا به‌یان بکات، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی نوسه‌ران ئه‌وانه‌ی که له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ش ده‌ژین به‌بێ زانیاری دروست و زانستی ده‌ست ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، من رو ده‌که‌مه هه‌موان هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌نوسن بۆ هه‌ر بابه‌تێ ده‌بێ زیاتر بخوێننه‌وه له‌وه‌ی که ده‌ینوسن. ئه‌م دیارده‌یه له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا هه‌یه. بۆ نوسه‌ری به‌ڕێز که‌مترین ئینێرژی ده‌یتوانی مۆدێله‌کانی درێژخایان که برونتلاند داهێنهریتی کافی بو له په‌یوه‌ندی نیوان سروشت و ژینگه و مرۆڤ بگات. ئه‌م مۆدیله سێ پێکهاته‌ی هه‌یه ئه‌وانیش (پیپل_ پرۆفیل_ پلانێت)ه. دوباره داوا له هه‌موان ده‌که‌م به‌بێ سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌ی زانستی تفه‌نگ به تاریکی وهمهنێن. دروسته مرۆڤایه‌تی هه‌ندێ له کاری زیان به‌خشی دژی ژینگه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له‌هه‌مان کات زۆرگهشهشی پێداوه، دواتر ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئینسانه‌کان ئه‌مه‌ی خواستوه. کاك شێرزاد ده‌بوایه زیاتر سه‌یری نوسراوه‌کانی خودی دیفاع له ژینگه و رێکخراوه‌کانی گرین پیس و پارته سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپایی بکردایه ئینجا ئاسان تر بو خۆی و حوکمی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بدات.
تاکه وانه که شێرزاد و هه‌مو نوسه‌ران لێی فێربین پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نوسین و حوکمدان بکه‌ن ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی زانستی و خوێندنه‌وه‌ی دروست و به زانیاری نوێ بدوێن.
من دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه خوزگه شیرزاد به ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هاته مه‌یدان ئه‌وکات زیاتر ده‌یتوانی خزمه‌ت به خوێنه‌رانی بکات، ستایلی نوسینه‌کانی خۆشن و بیره‌کانی قوڵن، به‌ڵام بێ باوه‌ڕی و غوربه‌ت بون له کۆمه‌ڵگا به‌رۆکی به‌رنادا. بۆیه من له‌پاڵ ئه‌وه‌ی دڵم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌سوتێ ئه‌وه به زاراوه‌ی هه‌ولێری ده‌ڵێن زگم به شێرزادیش ده‌سوتێت!