پرسیاری ئه‌وه‌ی داخۆ ئێران به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات، وه‌ڵامێكی ساده‌ی به‌ڵی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له نییه‌تی ئێران بگه‌ین، یان پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئێران خاوه‌نی ئه‌و توانا مادی و مه‌عنه‌وییه‌یه كه له ماوه‌یه‌كی دیارییكراودا بیكاته وڵاتێك كه هێزیكی گه‌وره‌ی پێ ببه‌خشێ؟ بێگومان نه‌خێر.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین له وتوێژی عه‌قڵانییدا، گه‌ر جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌نێوان حه‌ز و خولیا و تواناكانی ئێران‌دا نه‌كه‌ین له پرۆسه‌ی ده‌ست راگهشتنی به بۆمبی ئه‌تۆمی، بیرۆكه‌ی دروستكردن یان به ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ناو كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێرانی‌دا، سنوری خه‌یاڵی تێپه‌ڕاندوه و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه چین بۆ به‌ده‌ستهێنانی، كاری له‌پێناودا ده‌كرێت، به‌ربه‌ستی گرنگ و سه‌ره‌كی لێرههوه ده‌ستپێده‌كات، واته ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه ئێرانییهكانی گێژكردوه، كه‌ی ده‌بێته واقیع؟
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ناوبه‌ناو پرسی ئه‌تۆمی ئێران ده‌وروژێنن و هه‌ڵایه‌كی گه‌وره ده‌نێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئێران به نییه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌گات، یان كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاسانه ته‌نها پێویستی به بڕیارێكی ئێرانییه‌كان هه‌یه و مه‌سه‌له‌كه ته‌نها كاته، له‌كاتێكدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆجیكیانه نییه گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نها به ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست بكه‌ین.
بونی ئێران به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌جارێك سیاسه‌ت و ئابوری ناوچه‌كه گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت و كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ش له‌ژێر ده‌ستی رۆژئاوا و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دێته‌وه ده‌ره‌وه، ئه‌و كاته مه‌یدانه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م هێزگه‌لێكی فراوانخوازی به‌تایبه‌ت وه‌كو ئێران‌دا، واڵا ده‌بێت. ئیدی ئه‌وكاته مانایه‌ك بۆ سیاسه‌تكردن نامێنێته‌وه. كه‌واته نه رۆژئاوا ئه‌وه‌نده بێ ئاگایه و نه ئه‌وه‌نده‌ش خۆی له‌ڕاستییه‌كان گێل ده‌كات تا چاوه‌ڕوان بێت كۆریایه‌كی دیكه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له به‌رده‌مدا بۆ قوت بێته‌وه.
نه ئێستا و نه له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا ئێران ناتوانێت ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، گه‌وره‌كردنی ئه‌م پرسه‌ش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بۆ ئه‌جێندایه‌كی دور مه‌ودای ئه‌مه‌ریكی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا پارێزگاریی له باڵا ده‌ستییه‌كه‌ی ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا، ده‌نا گه‌ر ته‌نها له ساڵی 2009ه‌وه سه‌یری سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران بكه‌ین چ ئه‌وانه‌ی رواڵه‌تێكی ئابوریانه‌ی هه‌یه و چ ئه‌وانه‌شی خراوهنهتهسهر كه‌رتی پیشه‌سازی و بانكی، وه‌ها بۆچونێك كه هه‌رگیز ئێران نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی باشتر له لامان ده‌چه‌سپێت. گرنگتر له‌وانه‌ش هه‌ڵبژارده‌كانه له‌به‌رده‌م ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگه‌گرتنی ئێران له به ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییدا، ئه‌و هه‌ڵبژارده گرنگانه‌ش سود وه‌رگرتنه له خاڵه لاوازه‌كانی ئێران كه خۆی له به‌كارهێنانی نه‌یاره‌كانی ئێران‌دا ده‌بینێته‌وه بۆ نمونه هێزه‌كانی ژیانه‌وه‌ی ئازادی كوردستان (پژاك) كه هێزێكی كوردییه له سنوره‌كانی باكور و باكوری رۆژئاوا دا چالاكی ده‌كه‌ن، له پاڵ ئه‌م هێزه‌شدا، هێزێكی دیكه‌ی ئایینیی هاوشێوه‌ی قاعیده و تاڵیبان، به ناوی (جندالله)ه‌وه له ناوچه‌كانی بلوجستان و سیستاندا له‌پێناو به ده‌سهێنانی مافی سوننه مه‌زهه‌به‌كانی ئێران‌دا، هێرشی كاریگه‌ر ده‌كاته‌سه‌ر هێزه نیزامییه‌كانی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هێزه‌كانی (موجاهیدینی خه‌لق) كه هێزێكی كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاستی موعاره‌زه‌ی ئێرانی، له توانایدایه ئاسایشی ئێران له دۆخێكی نه‌خوازراوه‌وه بگلێنێت. بێگومان ئه‌گه‌ر بچوكترین تروسكایه‌ك هه‌بوایه سه‌باره‌ت به ده‌ستڕاگه‌شتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواكهی، هه‌رچی كارتی كاریگه‌ر هه‌یه له دژی ئێران به‌كاریان ده‌هێنا و ئاشكراشه باشترینی ئه‌و كارتانه به‌كارهێنانی هێزه نهیارهكانێتی، به‌ڵام چڕكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی و ده‌ركردنی چه‌ند سزایه‌ك كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كردوه، یان مادام نیگه‌رانییه‌كانی رۆژئاواش به‌و جۆره و له‌و ئاسته‌دا نییه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێران شوێن پێی تراوێلكه‌ی هه‌ڵگرتوه.