درۆ ئه‌و پاسپۆرته ناشرینه‌ی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێته لای به‌رپرسانی سیاسی:
به‌پێی بۆچونه سایكۆلۆجیه‌كان درۆكردن له‌لایه‌ن چینه چه‌وساوه‌كانه‌وه داهێنراوه به‌تایبه‌تی درۆی بیرلێكراوه، یان به‌مه‌به‌ست په‌نا بۆبراو، یاخود نه‌خشه بۆكێشراو، درۆكردن پیشه‌یه‌كی ئاسانه بۆیه هه‌ركاتێك ویسترابێت به‌كارهێنراوه، درۆ داهێنراوێكه ده‌توانین لانی كه‌م وێستگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نیسبی به‌م شێوه دیاری بكه‌ین.
چه‌وساوه له به‌رانبه‌ر چه‌وسێنه‌ردا، له‌كاتی ئهشكهنجهداندا، له كارتی بێگاری و كاری تاقه‌ت پڕوكێندا، یان هه‌واڵ هه‌ڵبه‌ستن، ژێرده‌سته دژی سه‌رده‌سته، شه‌ڕی نه‌خوازراو، زانا سایكۆلۆژیه‌كان به‌شی زۆری به‌شه‌كانی درۆ بۆ سه‌رده‌می منداڵی ده‌گێڕنه‌وه، له‌ناو منداڵانیشه‌وه بۆ مێردمنداڵی به‌ره‌به‌ره درۆ گه‌شه ده‌كات، چه‌شناوچه‌شن په‌یدا ده‌كات، به‌ڵام له‌دوا سه‌ر ئه‌نجامدا درۆ ده‌بێته چه‌كی ده‌ستی چه‌وسێنه‌ران! لێره‌وه ده‌مه‌وێت بچمه‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاكی عێراقی به‌و پێیه‌ی كوردیش به‌شێكه له عێراق، ئه‌م ره‌وشته تاكی كوردیش ده‌گرێته‌وه كه عه‌لی وه‌ردی له كتێبیكدا به‌ناوی (ره‌وشت) له‌ژێر ناونیشانی (ره‌وشتی هۆزه‌كانی عێراق) به‌م شێوه‌یه باسیده‌كات: تاكی هۆزی عێراقی هه‌میشه دوڕوی هه‌بوه و رویهكیان هه‌ستی به گه‌وره‌ی و به‌ڕێزی ده‌كرد، كاتێك ده‌گه‌یشته هاوپێگهكانی خۆی له رۆڵه‌ی هۆزه‌كانی تر، كه له‌ویادا له هه‌مو كه‌س ده‌مارگیر و توڕه‌تر دیار بو، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر حكومه‌ته داگیركارهكاندا كه‌سایه‌تی تری وه‌رده‌گرت، ملكه‌چ و خۆڕاگر بو به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مو سوكایه‌تیه‌ی پێی ده‌كرا، چونكه سوێندی به خودا و هه‌مو پێغه‌مبه‌ران ده‌خوارد بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت كه‌مێك باجه‌كه‌ی له‌سه‌ر سوك بكرێت، هه‌میشه راستیه‌كان ده‌شارێته‌وه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كات، تاوه‌كو مه‌به‌ستی بهێنێته‌دی، كه‌واته تاكی عێراقی تاكێكێكی تێكشكاوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی ناچاریان ده‌كرد باج بدات، به‌ناچاری په‌نای بۆ ئامرازی درۆ ده‌برد.
زۆرجار چه‌وساوه بهئامرازی درۆ خۆی له‌ده‌ستی به‌ڵای گه‌وره ده‌پارێزێت، به‌پێی زانسته‌كانی خوڕه‌وشتی هاوچه‌رخ، هێشتا ئاده‌میزاد پێویستی به په‌روه‌رده‌ی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی خۆی له ئافاتی درۆكردن بپارێزێت خراپترین چه‌شنی درۆش، درۆی مروڤه پێگهیشتوهكانه ئه‌مه ترسناكترین نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌م ره‌وشته‌ش كۆمه‌ڵ داده‌ڕمێنێت، متمانه‌ی نێوان كه‌سه‌كان ده‌ڕوخێنێت، گومان و دڵه‌ڕاوكێ له‌باتی دڵنیابون و ئاسوده‌یی له‌سه‌ر گوزشتهكاندا دێنێته ئاراوه، پیاوی گه‌وره و پێگه‌یشتو پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و گوێ لێگیراون درۆكانیشیان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تاكو كۆی كۆمه‌ڵ، گرێكوێره‌ی درۆ هه‌تا سه‌دان ساڵی ئاینده‌ش پێشبینی له‌ناوچونی له‌لایه‌ن هیچ زانایه‌كی سیسیۆلۆژی و سایكۆلۆژیه‌وه نه‌كراوه، بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت نه‌ك له رۆژهه‌ڵاتدا، به‌ڵكو له‌ته‌واوی جیهاندا درۆی شاخداری حكومه‌ت، حیزب، سیاسی، ده‌زگا، بانق، كه‌سایه‌تی، روناكبیر، عه‌سكه‌ری، ئه‌دیب و نوسه‌ر هونه‌رمه‌ندان هی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌یه و ماوه و ده‌شمێنێت، رێك و ره‌وان وایه... واش ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی چینی چه‌وساوه ده‌مێنێت، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ژی، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی جیاوازی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی ره‌نگی پێست له‌ناوده‌چێت، هه‌تا ئه‌و رۆژگاره‌ی نهێنیه‌كانی گه‌ردون ده‌دۆزرێنه‌وه سه‌ره‌تای توخمه‌كانی پێكهێنانی گه‌ردون ده‌سه‌لمێنرێت ده‌زانرێت (هێلكه له مریشكه یان مریشك له هێلكه‌یه).
درۆ تا درۆ جیاوازه، درۆی هه‌ڵبه‌ستراو هه‌یه ره‌نگه شه‌ڕی گه‌وره و كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه، درۆش هه‌یه بۆی هه‌یه له‌كات و ساتی خۆیدا به‌ڵای گه‌وره بگێڕێته‌وه، درۆ هه‌یه له بازنه‌ی بچوك و هه‌شه له‌ناو بازنه‌ی گه‌وره‌دا زیان ده‌گه‌یه‌نێت، درۆی گه‌وره‌ش هه‌ن نه‌ك راستیه‌كانی ئێستا ئه‌وانه‌ی رابردوش ده‌شێوێنن بۆ ئاینده‌ش زیانیان هه‌یه، درۆش وه‌ك هه‌مو دیارده‌یه‌كی تر كاتێك باشتر ده‌ركی پێده‌كرێت كه ده‌بێته مایه‌ی ئاشوب، یان ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی راستی مێژویی، كه به‌شێكی مێژوی زیندوی كۆمه‌ڵگایه، ئه‌وكاته‌ی درۆ ده‌بێته پاسپۆرت واته درۆ ده‌بێته داهێنان خه‌ڵك فه‌خری پێوه بكه‌ن، ئه‌وه ترسناك ترین ره‌وشه كه روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته‌وه.
له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا بهپرسهكانمان له ئاسمان و خه‌ڵكی ره‌ش و روتیش له رێسمانن، بۆیه ئه‌ندامێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه درۆیه‌ك به‌كاربهێنێت بۆئه‌وه‌ی پێی بگاته پایهبهرزێكی ناو هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، كه سه‌رده‌مانێك بو هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌یان درۆیان ده‌كرد تاوه‌كو پیره ژنێكی لادێی گوندنشین پاروه نانێك یان جێگه‌ی خه‌وێكیان پێبدات، نازانم بۆ ئه‌وه‌یان بیرچوه؟ ئه‌م روداوه ئه‌گه‌ر ریشه‌یه‌كی مێژویی هه‌بێت ئه‌وا له‌م سه‌رده‌م و عه‌سری عه‌وله‌مه و جیهانگیریه‌دا مایه‌ی نیگه‌رانیه هاوڵاتیه‌ك له‌به‌رچاوی هه‌مو دونیا و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ربه‌ست رێگه به‌خۆی بدات درۆ بكات! دواجار هه‌ر له‌به‌ر چاوی كامێرا‌كان دان به درۆكه‌ی خۆیدا بنێت و بهداهێنانیشی بزانێت! ئێمه نازانین ده‌بێت رۆژگار وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه‌ی به‌رپرسه‌كانی ئێمه ئاوڕ له هاونیشتمانیه‌كانی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هاونیشتمانیهكانیش چاو له‌وان نه‌كه‌ن په‌نا بۆ درۆكردن نه‌به‌ن، تاگهورهكان ئاوبڕژن بچوكه‌كانیش به‌ناچاری پێی لێده‌خه‌ن.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه چه‌ند راستییه‌ک:
1. دروست بونی تاكی تێكشكاو به‌هۆی ئه‌و میراته مێژویه‌ی كه له عێراقدا گوزه‌ری كردوه له رابردودا.
2. نه‌بونی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه مه‌به‌ستم دیارده‌ی (درۆكردنه) هۆكار و ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كانی.
3. په‌راوێزخستنی خه‌ڵكی ره‌شوڕوت له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانه‌وه بونی بۆشایه‌كی زۆر له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی‌دا وه‌ك رابردو.
4. له رابردو و ئێستادا عێراق بوه‌ته شانۆی ململانێكان، بۆیه تاكی عێراقی ئیزدواجی دروست بوه و دروستیش ده‌بێت، كه‌واته ئه‌و كه‌شوهه‌وا سیاسیه‌ی كه عێراقی داگیركردوه متمانه‌ی نه‌هێشتوه له‌نێوان تاكه‌كاندا.
5. بونی حكومه‌تێكی فاشی وه‌ك به‌عس له رابردودا، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش پێویستی به سوپایه‌كی فاشی و داموده‌زگایه‌كی فاشی و ده‌ستورێكی فاشی و راگه‌یاندنێكی فاشی و ده‌زگاو ئابوریه‌كی فاشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكی عێراقی هه‌یه‌و ده‌بێت.