ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ مێژو بگه‌ڕێینه‌وه به ئاسانی له‌دوتوێی لاپه‌ڕه‌كانیدا ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه هه‌ست پێده‌كه‌ین كه دۆخی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا پیایدا تێده‌په‌ڕێ، به‌درێژایی مێژو له هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌گه‌ر سامپڵێك وه‌ربگریت ده‌بینیت كاتێك دۆزی كور نزیك به‌سه‌ركه‌وتن بوه‌ته‌وه، ئه‌وا پوازێك له خۆمان بوه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا یارییه‌كه‌ی تێكداوه ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بوبێت تیایدا، پشكی شێری به‌ر نه‌كه‌وتبێت وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی، ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه سه‌یری دۆخی سیاسی عێراق بكه‌ین و بیده‌ینه به‌ر نه‌شته‌ری توێكاری و شیكارێكی بابه‌تی بۆ بكه‌ین ده‌بینین بۆچونی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه درزێكی گه‌وره‌ی تیادایه و هه‌ریه‌كێك له‌م دو هێزه سیاسیه بگریت. خه‌ریكی لێكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كێكی سیاسیه بۆ خۆی، كه‌سیان به‌رژه‌وه‌ندی میله‌تیان ناوێت!
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ مێژویان بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ئاسانی ئه‌و خاڵه به‌دی ده‌كه‌ین و له سیاسه‌ت و ستراتیژیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تانێ هه‌ریه‌كێكیان له به‌رانبه‌ر مالیكی‌دا به جۆرێك بیرده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێ به‌شه‌یتان و ئه‌ویتر بهڕهحمان ناوی ده‌هێنن، لایه‌كیان له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه! لایه‌كه‌ی تریش له‌زاری سكرتێره‌كه‌یه‌وه ده‌بێژێت ئه‌گه‌ر زه‌ختم لێبكه‌ن ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه، ئاماده‌یه دڵی مالیكی له خۆی نه‌ڕه‌نجێنێت، به‌ڵام هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م میله‌ته بخاته ئه‌و یارییه سیاسییه‌وه به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت، چونكه له‌یادیان چوه خوێنی ئه‌و هه‌مو كوڕه كورده‌ی كه‌له‌نێو ژوری زیندانه‌كاندا یان له شه‌وه زهنگهكاندا به كوشتیاندان له‌ژێر دروشمی بریقه‌داردا.
لێره‌وه ده‌بێت ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌ریه بكرێت لێیان كاتێك واز ده‌هێنن به ده‌ست به‌تاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چیتان بۆ دایكی شه‌هیدان هێناوه به‌دیاری؟ بۆچی ئه‌م ره‌شوڕوته ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه، ئه‌م قوربانیانه دیسان ده‌كه‌نه‌وه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه شهخسییهكانتان؟ بۆیه لێره‌دا باشوایه ئه‌گه‌ر ناتوانن ببنه براگه‌وره‌و رێگه نه‌ده‌ن برا بچوكه كانیشتان ببنه‌وه قوربانی، یان رێگه چۆڵ بكه‌ن باخهڵكی تر بێته‌مه‌یدان. چونكه ئێوه هه‌میشه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان بیرتان كردوه‌ته‌وه، هه‌ركامتان بگریت له‌گه‌ڵ ستراتیژ‌و به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێیه‌ك بیرده‌كاته‌وه بۆچونه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ متمانه‌و نامتمانه ده‌ده‌ن، هه‌وڵبده‌ن كه‌ركوك بگێڕنه‌وه باوه‌شی كوردستان، هه‌وڵ بده‌ن ناوچه دابڕاوه‌كان بهێننه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان، ئێسكی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال له عه‌رعه‌ره‌وه بهێننه‌وه ئیتر واز له‌و یارییه بێ ئه‌نجامه بهێنن كه خۆشتان نازانن به به‌رژه‌وه‌ندی كێ كۆتایی دێت؟ كێ براوه‌یه تیایدا؟ وه‌رن مه‌هێڵن سنوره‌كانی كوردستان بۆَمباران بكرێن؟ مه‌هێڵن چی دی له ئێران و توران گه‌نجانی كورد توندی زیندانه‌كان بكرێن، هه‌ڵبواسرێن و له‌سێداره بدرێن، وه‌رن كه‌لێنه‌كانی بوجه پڕبكه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌ژیان و گوزه‌رانی هه‌ژارانه‌وه هه‌یه، وه‌رن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌م خه‌ڵكه خێر له خۆنه‌دیوه بكه‌ن، مالیكی هه‌ر خۆتان به‌خێوتان كرد‌و كردتان به‌و مالیكییهی هه‌ریه‌كێكتان به‌جۆرێك و لهفۆڕمێكدا وه‌سفیده‌كات، لای یه‌كێكتان شه‌یتانه‌و لای ئه‌وی ترتان ره‌حمانه.