بیروڕا
موزه‌فه‌ر هه‌مزه‌
 ده‌ستخۆش بۆ نووسینی ئه‌و هیوا ئال و واڵانه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی كابینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كاری له‌سه‌ر پاداركردن و مكۆمكردنی دواكه‌وتویی كرد له‌م هه‌رێمه‌ سته‌ملێكراوه‌دا ئه‌وه‌نده‌ بۆ له‌ خه‌می ته‌كان و پێشخستنیدا نه‌بوون. له‌گه‌ل هه‌بوونی هه‌موو ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌دا كه‌ زۆربه‌یان ده‌مێكه‌ له‌ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتیدا رۆڵیان نیه‌، هه‌ر هه‌موویان له‌ ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگای چاودێرین و ئه‌م داموده‌زگایانه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بۆ مه‌به‌ستی نوخبه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات سڕكراون، تۆر و مافیا په‌لی كێشاوه‌ته‌ نێو هه‌موو جومگه‌كانی كارگێری و ئابووری ته‌نانه‌ت كه‌رتی ته‌ندورستی، دكتۆرێكی خاوه‌ن ویژدان له‌شاری هه‌ولێر باس له‌ نه‌هامه‌تی به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ ده‌كات له‌ پایه‌ته‌ختی هه‌رێم، كه‌ ده‌ڵێ جگه‌ له‌وه‌ی بینای ئێستای ئه‌م یه‌كه‌یه‌ به‌كه‌لكی ئه‌وه‌ نایه‌ت نه‌خۆشی تیدا دابنرێ چونكه‌ زیاتر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، جگه‌ له‌مه‌ ئه‌و ئامێره‌ی نیه‌ (pci)كه‌ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ئه‌وانه‌ی جه‌ڵته‌ و دڵه‌ كوته‌یان توش ده‌بێت رزگارییان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كۆمه‌ڵێك بازرگانه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگرن له‌به‌رده‌م هێنانی ئه‌م ئامێره‌ بۆ درێژه‌دان به‌ كۆمه‌ڵیك كاڵای تری پروپوچ كه‌ ناتوانێ شوێنی ئه‌م ئامێره‌ بگرێته‌وه‌. چۆن ولات و حكومه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت. ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت چ بووه‌ ته‌نها مكۆمكردن و درێژه‌دان نه‌بیت به‌ دواكه‌وتوویی كۆمه‌لگه‌ی كوردستانی. سه‌رۆكی نابێت موجامه‌له‌ی وه‌زیر و لاینه‌ سیاسیه‌كان بكات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌بێت لێپرسرویه‌تی مێژوویی له‌به‌رچاو بگرێت.
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 كێ ئه‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ به‌غداو هه‌رێم باشنیه‌!
 هه‌مو رۆژه‌كان وه‌ك 8 مارسن
 17 شوبات؛ وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك چیم بینی؟
 هه‌مو كوردستان قسه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كات ‌و خه‌یاڵ بۆ چاكسازی‌ هه‌یه‌
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ