له‌وه‌ته‌ی گروپی تیرۆریستی داعش به‌رۆكی خاكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، زیاتر له 6 هه‌زار شه‌هیدو برینداری له‌رۆڵه‌كانی كورد كردۆته قوربانی ئه‌و جه‌نگه ناڕه‌وایه. ئه‌مه سه‌رباری زیانگه‌یاندنێكی زۆر به ژێرخانی ئابوری و سه‌ربازی وڵاته‌كه‌مان.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی كوردستان (یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) تائاستێكی باش نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆریتسهو سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده‌كانیان له‌كۆبونه‌وه تایبهتیهكانیشیاندا زۆر به‌توندی دژایه‌تی و نیگهنی خۆیان به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی ئه‌و گروپه دڕنده‌یه نیشانداوه. به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی به چاوه‌روانی خه‌ڵك له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو لایه‌ن به‌رێزه ئیسلامیه ناهێنی و رای گشتی ئێستا چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی توندیی نه‌ته‌وه‌یی و مهردانهتریان لێده‌كات.
ئه‌گه‌ر چاوبخشێنینه‌وه به مێژوداو، سه‌یری به‌سه‌رهاته‌كانی دنیا‌و میلله‌تاندا بكه‌ن. ئایا ده‌بینن كه باوه‌ردارانی هیچ ئاین و مه‌زهه‌بێك له‌هه‌مو دنیادا بڕوایان وابێت كه ئه‌وان به كوشتنی ده‌یان پیاو و ژن و ئیغتیسابكردنی كچانی منداڵی بێ‌تاوان، ده‌گه‌نه به‌خته‌وه‌ری و به‌هه‌شت؟ جگه له‌له‌م گروپه بێ مۆراڵه نه‌بێت؟
ئایا له‌دنیادا، هیچ تایه‌فه‌یه‌كی تر هه‌یه جگه له‌م گروپه بڕوای وابێت كه رێبازی كوشتنی به كۆمه‌ڵی كه‌سانی هه‌ژاری كاسبكار‌و ئافره‌تان و منداڵان، ره‌فتاری شیاون بۆ نزیكبونه‌وه له‌خوداو ئاره‌زوی گه‌یشتن به به‌هه‌شت؟
داعش ئێستا ره‌هه‌ندێكی ئیلاهی به ره‌فتاره‌كانی به‌خشیوه بۆ جیهادكردن له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوشتن و سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجامدانی جیهادی نیكاح به‌رامبه‌ر كچ و ژنانمان، كه‌پێی وایه ئه‌م جۆره توندوتیژی و دڵره‌قیه عیباده‌ته‌و ده‌بێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خودا.
پرسیاره‌كان له‌سه‌ركردایه‌تی به‌رێزی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌یه:
1_له‌سه‌ر ئاستی دیبلۆماسی به‌نیازن چی بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی یان رابه‌ره گه‌وره‌كانی سوننه، بۆ ده‌ركردنی فه‌توایه‌ك له‌دژی ره‌فتاره‌كانی داعش؟
2_ئێوه‌ی به‌رێز به‌سه‌دان پیاوی ئاینیتان هه‌یه كه پێشنوێژوو وتارخوێنی مزگه‌وته پیرۆزه‌كانی كوردستانن ئایا رایان ده‌سپێرن كه هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكه‌ن بۆ رسواكردنی ره‌فتاره قێزه‌ون و دژه ئینسانیه‌كانی داعش؟
3_به‌پێی فه‌رمووده‌كانی خودا‌و حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌رگریكردن له‌خاك و دین و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت واجبه. ئایا به‌نیازنین له‌رێگه‌ی مه‌كته‌بی زانایان و ده‌زگای قهزاواتی شهرعیتانهوه. رونتر هه‌ڵوێستی خۆتان رۆشن بكه‌نه‌وه و به‌ره‌سمی به‌رگریكرن له‌هه‌رێم به‌واجب و جیهاد بزانن له‌دژی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه؟
4_هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌و پیاوه ئاینیه دیاره‌كانتان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر داعش رایان زۆر سلبیه. وه‌ختێك پرسیار روبه‌رویان ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌داعش، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی داعش بكه‌ن، زۆر به‌لاوازی ده‌ڵێن "ره‌فتاره‌كانیان لادانه له‌دین" كه شتێكی رونه لادان زۆر ساده‌تره له ئیدانه‌و رسواكردن!
5_ ئایا له‌ده‌زگا میدیاییهكانتانهوه به‌نیاز نین گوتاری راگه‌یاندنتان گۆڕانگاری بهسهردابێنن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه دڵره‌ق و بێ ویژدانه، چونكه هێشتا له سیاغه‌ی ههواڵهكانتاندا كه‌باس له‌شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن ئێوه ده‌ڵێن "شه‌ڕی ناڕه‌وای داعش"!
6_له‌روی فیكریه‌وه، به‌نیاز نین له‌بواری په‌روه‌رده‌ی بانگه‌وازتان و بهعهلهنیش له‌كۆڕو پانێڵهكانتاندا هیچ گۆڕانێك لهتێڕوانینتان له‌به‌رامبه‌ر داعش دا وه‌ك گروپێكی ئیسلامی جیهادی رادیكاڵ بهێنن؟
7_ ئێوه ئێستا كه تائاستێك له دووره‌وه سه‌یری شانۆی شهرهِكه ده‌كه‌ن ئایا بیرتان له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه كار بۆبه‌ستنی كۆنفرانسێك بكه‌ن بۆهه‌موو پارت و ناوهندو ده‌سته‌بژێری فكری ئیسلامی بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی ڕۆشن و ئاشكرا سه‌باره‌ت به‌و فتوایانه‌ی داعش به‌ناوی خودا‌و دینه‌وه سه‌باره‌ت به (جیهادی نیكاح ، كه‌نیزه‌ك (جاریه).سوتاندنی مرۆڤ، سه‌ربرینی مرۆڤ، كوشتنی خه‌ڵكی سیڤیل، به‌ندایه‌تی، كافركردن (تكفر)، ئه‌شكه‌نجه‌دان، بهزۆرموسوڵمانكردن) دیدی دروستی ئیسلام و خۆتان بۆ رای گشتی بخه‌نه روو.
8_وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی توندی ئێوه به‌رامبه‌ر داعش. ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ و كاریگه‌ری زۆر ئیجابی ده‌بێت له‌سه‌ر هاتنه سه‌رخه‌تی زیاتری وڵاتانی موسوڵمان (به‌تایبه‌ت توركیا‌و سعودیه) و ناوه‌نده ئاینیه‌كانی دنیا به‌رامبه‌ر داعش. ئایا بیرتان له‌م ره‌هه‌نده كردۆته‌وه؟
له‌دنیادا كۆمه‌ڵگه هه‌ن كه شانازی ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مهێنانی زانسته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ن هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ن دیالۆگی شارستانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ن دیموكراتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئیسلامی توندهروی داعش، به ده‌نگی به‌رز ئاشكرایكردوه: هیچمان نیه كه پێشكه‌شی بكه‌ین بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ دنیا و بۆ هه‌موو تایه‌فه‌كانی تر، جگه له‌سه‌ربڕین و كوشتن و خولقاندنی چه‌نده‌ها روباری خوێن نه‌بێت!.
داعش، راسته تائاستێك "گروپێكی زۆڵه"و ناسنامه‌یان به‌ته‌واوه‌تی رون نه‌بۆته‌وه؛ كێن و كێ پشتیان ده‌گرێ. به‌ڵام ئه‌مه بیانویه‌كی لاوازه بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی رونتری هه‌ردوو هێزه ئیسلامیه‌كه‌ی كوردستان. كه من گه‌شبینم له‌داهاتویه‌كی نزیكدا هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی به‌رێزی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی رونترو مه‌ردانه‌تر به‌رامبه‌ر داعش بنوێنن...