|
وتار
|
|
|
پارە بۆ بوژانەوەی نیشتمان نەک بۆ گیرفان
مهلا فهرمان |
|
|
|
|
|
|
|
باشی و خراپی ئابوری و ژیانی ئابوری فەلەسەفەیەکی ئابوری لە پشتەوەیە، چەند ئەم فەلەسەفەیە لە بونیادنانەوە و دواڕۆژ دەڕوانێ، چەند ژیانی نەوەکانی دوا رۆژی لەبەر چاوە، ژێرخانی کۆمەڵ و بوژانەوەی نیشتمانی لا گرنگە، یان چەند خواردنی ئەم ژەمە و پڕکردنی گیرفانی ئەمڕۆی لا مەبەستە...؟
بۆ دیاریکردنی فەلەسەفەی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان بوژاندنەوەی نیشتمان و پڕکردنی گیرفان دور لە بیردۆزە ئابوریەکان بە پێویستم زانی ئەم چەند نمونەیە لە ژیانی رۆژانەی خەڵک باسبکەم کە شادەماری ئابوری کوردستانن:
١- بواری کشتوکاڵ: تا چەند بایەخ بە ژیانی جوتیاران دراوە و کەرەستە پێویستەکانی کشتوکاڵیان: پەین، تراکتۆر و خانوی پلاستیکی...تاد بۆ دابین کراوە. لێرەوە دەتواندرا ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمی کشتوکاڵی زیاد بکرێت و سیاسەتی خۆبژێوی جێبەجێ بکرێت، دەشتواندرا سود لەم کۆمپانیە نەوتیە هەمیشەییە ببیندرێت. ئەوەی لەم رۆژگارە دەبیندرێت لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەڵێت "جیاوازی نێوان گیرفانی جوتیاران و بەرپرسان هێندەی دوری نێوان زەوی و ئاسمانە".
٢- بواری پیشەسازی: کارگەکانی شەکر و جگەرە... تا لە سلێمانی دو نمونەن گەواهی ئەوە دەدەن لە فەلسەفەی ئابوری حکومەتدا ئەم کەرتە بایەخ و پێگەیەکی دیاری نەبوە.
٣ - باڵەخانەکان، هۆتێلەکان، باخچە و مەزرەعەکان، ئۆتۆمبێلەکان... تاد دەری دەخەن گیرفان و پڕکردنی لە ئەولەویەتی فەلسەفەی ئابوری حکومەتە.
٤- بەتاڵی بانکەکان و سیستەمی بانکی لەم هەرێمە بەڕاشکاوی باس لەوە دەکەن کە لە فەلسەفەی ئابوری حکومەت ژێر زەمینەکانن نەک بانک.
٥ - بە هەمان شێوە بوارەکانی وەبەرهینان، گەشتوگوزار، بازرگانی و تەواوی جومگەکانی تری ژیان و ئابوری... تاد بایەخی فەلەسەی ئابوری حکومەت بە گیرفان دوپات دەکەنەوە.
موچەخۆری حکومەت لە هەر ئاستێکدا بێت، بە گوێرەی ئەو ئاستە بڕی موچەکەی بۆ دیاری دەکرێت. موچەی وەزیر، پەرلەمان... تا دەگاتە مامۆستا و پێشمەرگەیەک دیارە چەندە. هەموش دەزانین لەم هەرێمە و حکومەتەی هەرێمدا جیاوازی نێوان موچە دەگاتە زۆر زۆر بەرامبەر. ٦٠٠٠٠ شەست هەزار بۆ ٢٠٠٠٠٠٠٠ بیست ملیۆن.
لە سایتی لڤین پرێس وەڵامێکی گوتەبێژی پارێزگاری سلێمانی بۆ پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵ بەر چاو کەوت، بڕوانە.
http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=18244&Jor=1
لەم بارەوە بە پێویستم زانی وەک لە بڕگەکانی سەرەوە ئاماژەم پێکردوە، پەیوەندی ئەو بابەتە بە سیاسەت و فەلسەفەی ئابوری حکومەت بە نیشتمان و بە گیرفان باس بکەم.
پرسیارەکە لێرە ئەوەیە، بۆ دەبێت خانوی تایبەت بۆ بەرپرسە باڵا و موچەخۆرە بەرزەکان بگیرێت و ئیمتیازاتی بێشومار بۆ پلە باڵاکان بە یاسا رێکبخرێ! لە کاتێکدا موچەکانیان نەک زۆر بەباشی بەش دەکات بەڵکە زۆریشی زیادە، کەچی مامۆستایەک یان پێشمەرگەیەک دەبێت لەو موچە کەمەی خۆی کرێ خانو و هەمو خەرجیەکانی ژیان دابین بکات.
بۆیە پێویست بەوە دەکات پەرلەمان و حکومەت لەم بارەوە بڕیار دەربکەن. بەڵێ ئەم موچەخۆرانەش پێویستە بە هەمان شێوەی مامۆستا و پێشمەرگە لە موچەکەی خۆیان ژیانی خۆیان دابین بکەن.
بەباش و پێویستی دەزانم ئەندامانی پەرلەمان لە خۆیانەوە دەست پێبکەن، با بزانن لە وڵاتە پێشوەکەوتوەکانی دونیا ئەو بابەتانە چۆن رێکخراون. لێرەوە و لەم بارودۆخەی کوردستانەوە پێویستە سیاسەتی پارە بۆ گیرفان بگۆڕدرێت بە سیاسەتی پارە بۆ بونیاتنانی نیشتمان و ژیانی میلەت. بە تایبەتی لەم کاتەدا زۆر پێویستە حکومەت لە ژیانی ئابوری ئەم هەرێمەدا سیاسەتی خۆبژێوی پەیڕە و بکات.
کاک عەلی حەمە ساڵح بە ئەرکی پەرلەمانتاری خۆی هەڵساوە و بابەتەکەی باس کردوە و جێی دەست خۆشیە، بەڵام باشتر دەبو چارەسەرەکەی لە دیدی مامۆستا و پێشمەرگەوە بکردایا.
|
Sunday, March 1, 2015 |
|
|
Print |
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|