راپۆرت: نه‌ژاد جه‌لال
به‌رایی:
شاری كه‌ركوك 290 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه، له سه‌ره‌تاوه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی خڕ له‌سه‌ر گردێكی چوارگۆشه‌ی شاره‌كه دروستكراوه كه ئێستا به‌و شوێنه ده‌وترێت قه‌ڵای كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی تیایدا به‌جێ ماوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان شاری كه‌ركوك له دروستبوونیه‌وه كوردنشین بووه، بۆ نموونه (قاموسی ئیعلامی) عوسمانی كه له ساڵی 1898دا نوسراوه تیایدا هاتووه: "كه‌ركوك به‌شێكه له ویلایه‌تی موسڵ و سه‌ر به كوردستانه و 160 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ موسڵ مه‌ودای هه‌یه و ناوه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زووره و 300000 كه‌س دانیشتوانی هه‌یه".
پارێزگای كه‌ركوك رووبه‌رێكی دیاریكراوی هه‌بووه كه زۆر له به‌ڵگه مێژوویه‌كان باسیان كردووه و ئه‌و رووبه‌ره‌یان دیاریكردووه كه رووبه‌رێكی كوردنشین بووه بۆ نموونه له به‌رگی پێنجه‌می دائیره‌ی مه‌عاریفی ئیسلامی‌دا هاتووه: "رووبه‌ری كه‌ركوك له باكوری رۆژئاواوه چۆمی زێی بچوك، له باشووری خۆرئاواوه چیاكانی حه‌مرین، له باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه رووباری سیروان، له باكوریشه‌وه چیاكانی زاگرۆس"، بارودۆخی شاری كه‌ركوك و دیموگرافی و پێكهاته‌ی شاره‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه تا ساڵی 1963 كه به‌عسییه‌كان له عێراقدا هاتنه سه‌ر حوكم، له‌و كاته‌وه و به تایبه‌ت دوای به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار پڕۆسه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی (التعریب) به‌شێوه‌یه‌كی به‌ر فراوان ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره بكرێته شارێكی عه‌ره‌بی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ره‌گه‌ز په‌رستانه هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێكرا.
چه‌ند نهخشیهكی هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافیا:-
یه‌كه‌م: به بڕیاری 608 كۆماری كه له 6ی تشرینی دووه‌می 1976 ده‌رچوو، هه‌ر سێ قه‌زای، چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار خرانه سه‌ر پارێزگای سلێمانی و كفریش خرایه سه‌ر پارێزگای دیاله بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له كه‌ركوكدا كه‌م ببێته‌وه.
دووه‌م: دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری 608ی كۆماری دیموگرافیای كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هات كه پێكهات بوو له شاری كه‌ركوك و قه‌زای دوبز و حه‌ویجه و دووزخورماتوو.
سێیه‌م: به‌پێی بڕیاری كۆماری ژماره 41 كه له 21 حوزه‌یرانی 1976 ده‌رچووه قه‌زای دووزخورماتوو خرایه سه‌ر پارێزگای تكریت.
چواره‌م: دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری 41ی ساڵی 1976 كۆماری عێراق دیمۆگرافیای كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه مایه‌وه كه پێكهات بوو له شاری كه‌ركوك و قه‌زاكانی حه‌ویجه و دوبز
پێنجه‌م: بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی شاری كه‌ركوك و هه‌ولێر و زیاتر ئاڵۆزكردنی سنوری پارێزگا كوردییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی به بڕیاری كۆماری ژماره 33 ی 25ی كانهنی یه‌كه‌می 1976 چه‌ند گوندێك و هه‌ردوو ناحیه‌ی كه‌ندێناوا و قه‌راجی خسته سه‌ر دوبز.
شه‌شه‌م: به‌بڕیاری كۆماری ژماره 514 ی 1ی كانونی دووه‌می 1984 ناحیه‌ی زاب خرایه سه‌ر حه‌ویجه بۆ زیادكردنی رێژه‌ی عه‌ره‌ب له پارێزگای كه‌ركوكدا.
حه‌وته‌م: به‌پێی بڕیاری 434 ی 25ی ئه‌یلولی 1989ی كۆماری دوبز له قه‌زاوه كرا به ناحییه و داقوق كرا به قه‌زا، دیمۆگرافیای پارێزگای كه‌ركوك به‌مشێوه‌ی لێ هات.
هه‌شته‌م: به‌پێی بڕیاری كۆماری ژماره 245 كه له 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2000دا ده‌رچوو ناحیه‌ی قودس (سه‌رگه‌ڕان) خرایه سه‌ر دبس.
گۆڕان له رێژه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له پارێزگای كه‌ركوكدا:
سه‌ره‌ڕای گۆڕانی دیمۆگرافیای شاری كه‌ركوك گۆڕانێكی زۆریش له پێكهاته‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوكدا رویدا و پارێزگای كه‌ركوكی دروستكراو به ئاواره‌كردنی كورد و توركمان و هێنانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و گۆڕینی دیمۆگرافی زۆرینه‌ی كرایه عه‌ره‌ب.
به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه كه‌ركوك شارێكی كوردنشین بووه دوای هاتنی ئایینی ئیسلام و سیستمی خه‌لافه‌ت چه‌ند تیره‌یه‌كی عه‌ره‌بی هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، كه زیاتر كۆچه‌ری و مه‌ڕدار بوون، دوای رووخانی سیستمی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی و دواتر دروستبوونی هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی ده‌توانرێت بوترێت سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ گۆڕان له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگای كه‌ركوكدا، هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه ژماره‌یه‌كی توركمانی مه‌زهه‌ب سوننه‌ی حه‌نه‌فی هێناوه‌ته ناو پارێزگای كه‌ركوك له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه خۆی حوكمی كه‌ركوكی كردووه، سهفهوییهكانیش ئه‌و توركمانانه‌ی كه هێناویانن مه‌زهه‌ب شیعه‌ی قزڵباشن كه رێبازی ئاینی ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌ویی بووه.
دائیره‌ی مه‌عاریفی ئیسلامی سه‌باره‌ت به شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌شی نوسیوه: "سه‌ركرده‌كانی كه‌ركوك كورد بوون (ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان)، دوایی عوسمانییه‌كان به پشتیوانی پاشاكانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور ئه‌م ناوچه‌یه‌یان داگیركرد" دائیره‌ی مه‌عاریف له به‌شێكی تردا نوسیویه‌تی: "له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا ناوچه‌كه خاوه‌ن 33 سنجاق بووه كه كه‌ركوك یه‌كێك بووه له‌وانه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌زوور بووه، دوای ئه‌وه‌ی شای سه‌فه‌ویی له رێككه‌وتی 1571دا قه‌ڵای كه‌ركوكی روخاندووه و له 1732دا نادر شا گه‌مارۆیی كه‌ركوكی داوه و ساڵی دواتر شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و توركه‌كان شكان، له ساڵی 1743دا سه‌فه‌وییه‌كان كه‌ركوكیان داگیركرد، دوای ئاشت بوونه‌وه ساڵی 1746 كه‌ركوك كه‌وته ده‌ستی عوسمانییه‌كان و تاكۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌م به‌وجۆره مایه‌وه تا ئایاری 1918 به‌ریتانییه‌كان داگیریان كرد".
به‌ریتانییه‌كان له ساڵی 1918 تا ساڵی 1925 خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هابوون له كوردستان له ئامارێكدا پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركوكیان له ساڵی 1921 به‌م شێوه‌یه تۆماركردووه: "ژماره‌ی عه‌ره‌ب 10000كه‌س، توركمان 35000 كه‌س، كورد 75000 كه‌س"، دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1925دا و لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به عێراقه‌وه كه‌ركوك بووه ئوستان و سێ ناحیه‌ی لێ دروستكرا (كفری، چه‌مچه‌ماڵ، گل).
ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی به‌و ئاڵۆزییه نه‌بووه له پارێزگای كه‌ركوكدا تا دروستبوونی مه‌له‌كیه‌ت عێراق و رووخانی و هاتنه سه‌رحوكمی قاسم، به‌ڵام به‌هاتنه سه‌رحوكمی حیزبی به‌عس به‌رنامه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه پراكتیزه‌كرا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی پارێزگاكه وه‌ك له نه‌خشه‌كاندا دیاره، چ له رێگای راگواستن و ته‌عریب، حكومه‌تی به‌عس ته‌نیا به‌هێنانی عه‌ره‌ب و ده‌ركردن و گۆڕینی ره‌گه‌زنامه‌ی كورد و توركمانه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ناوی شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و خوێندنگاكانی شاره‌كه‌ی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگێكی عه‌ره‌بی به به‌ر شاره‌كه‌دا بكات بۆ نموونه: (ناوی پارێزگای كه‌ركوكی گۆڕی بۆ ته‌ئمیم - ناوی گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوا گۆڕرا به ئه‌نده‌لوس – قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی كوردستان گۆڕرا به عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌روان....هتد) ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پێدانی زه‌وی و پێویستییه‌كانی ژیان و دروستكردنی گه‌ڕه‌ك و خانوو بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان.
به‌شێوه‌یه‌كی فیعلی سیاسه‌تی ته‌عریب توانی به‌شێك له ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌رژمێری و ئامارانه‌ی كه سه‌باره‌ت به كه‌ركوك هه‌یه كورد به زۆرینه‌ی ره‌ها دانراوه، له ساڵی 1957یشدا سه‌رژمێرییه‌ك له عێراقدا كرا، هه‌رچه‌نده ناتوانرێت ئه‌و سه‌رژمێرییه به سه‌رژمێرییه‌كی راست و دروست دابنرێت به‌هۆی هه‌ندێك له خروقات كه توركمان له كه‌ركوكدا كردیان و سوپا ده‌ستتێوه‌ردانی كرد و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كورد شارایه‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو: "ژماره‌ی، عه‌ره‌ب 27127 كه‌س، تورك 45306 كه‌س، كلدانی 1509 كه‌س، كورد 82493 كه‌س" كه به‌رێژه‌ی سه‌دی به‌مشێوه‌یه ده‌كات عه‌ره‌ب 21،4% توركمان 28،2% كورد 48،3% ...، به‌ڵام سیاسه‌تی ته‌عریب له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا گۆڕنێكی گه‌وره‌ی كرد به‌پێی سه‌رژمێری 1977 رێژه‌ی، عه‌ره‌ب 44،41%، توركمان 16،31%، كورد 37،53% ئه‌م سه‌رژمێرییه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه جگه له كورد توركمانیش رووبه‌رووی پاكتاوی ره‌گه‌زی بۆته‌وه، پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی تاكو ساڵی 2003 به‌رده‌وامی هه‌بوو له پارێزگای كه‌ركوكدا، بۆ نموونه له ساڵی 1970 تا 1991 ته‌نها له‌ناو شاری كه‌ركوكدا حكومه‌تی به‌عس ئه‌و پلانه‌ی كه‌ی هه‌یبوو به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێی كرد:
1-دروستكردنی 600 خانوو له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی ئازادی و ئیسكاندا بۆ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه له دوای به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاروه هێنانیه شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ بنكه‌ی سه‌ربازی بۆ پاراستنیان.
2-له 1972 تا 1973 له‌نزیك گه‌ڕه‌كی كه‌رامه 500 ماڵی عه‌ره‌ب نیشته‌جێ كران و خانوییان بۆ دروستكرا.
3-له ساڵی 1981-1982 200 پارچه زه‌وی درا به خاوه‌ن شه‌هیده‌كانی قادسییه.
4-دروستكردنی گه‌ڕه‌كی ئه‌نده‌لوس بۆ كرێكاره‌كانی كۆمپانیای كۆكا كۆلا كه عه‌ره‌ب بوون.
5-له‌ساڵی 1979وه ده‌ستكرا به دروستكردنی 600 خانوو بۆ عه‌ره‌ب له گه‌ڕه‌كی كه‌ركوك جدیده.
6-دروستكردنی فڕۆكه خانی سه‌ربازی له نزیك گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه كه كارمه‌نده‌كانی عه‌ره‌بی بۆ هێنا.
7-دروستكردنی زیاتر له 1000 خانوو بۆ كرێكاره‌كانی شه‌ریكه‌ی نه‌وت و شه‌مچه له‌سه‌ر رێگای دوبز – كه‌ركوك كه هه‌موویان عه‌ره‌ب بوون ناوی لێنا (دور العمل الشعبی).
8-دروستكردنی 500 خانوو بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان له به‌رامبه‌ر سه‌ربازگای كه‌ركوك، دواتریش چه‌ند كۆمه‌ڵه خانوییهكی تر له‌و ناوچه‌یه درروستكرا.
9-دروستكردنی 800 خانوو له (حی البعپ).
10-دروستكردنی چه‌ند سه‌د ماڵێك له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك – تكریت (حی الوسگی).
11-دروستكردنی 450 ماڵ به‌ناوی(السكك).
12-دروستكردنی 100 خانوو به‌ناوی گه‌ڕه‌كی (الاشتراك) له‌هه‌مان ناوچه‌دا.
13-دروستكردنی گه‌ڕه‌كێكی نوێ به‌ناوی (حی غرناگه) كه نزیكی چه‌ند سه‌د ماڵێك ده‌بوو.
14-دروستكردنی 100 خانوو به‌ناوی (الحجاج).
15-دروستكردنی چه‌ند سه‌د خانوویه‌ك به‌ناوی (العروبه) له‌نێوان حه‌جاج و كه‌ركوكدا.
16-دروستكردنی چه‌ند سه‌د خانوویه‌ك بۆ پۆلیسه عه‌ره‌به‌كان به‌ناوی گه‌ڕه‌كی (حی الشرگه).
17-دانی سه‌دان پارچه زه‌وی به عه‌ره‌ب له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك – له‌یلان و پێدانی 19000 دیناری سویسری به‌هه‌ر خێزانێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خانووه‌كانیان دروست بكه‌ن.
18-دروستكردنی 400 ئاپارتمان و بڕی 10000 دینار به هه‌ر خێزانێك كه بچێته ناوی و خۆی به عه‌ره‌بی دانیشتووی كه‌ركوك ناونوس بكات.
19- 200 پارچه زه‌وی له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم درا به عه‌ره‌به‌كان 10000 دینار و هه‌ندێك شمه‌ك درا به‌و خێزانه عه‌ره‌بانه بۆ دروستكردنی خانووه‌كانیان.
20-دروستكردنی 570 خانوو له گه‌ڕه‌كه‌كانی (الوحده) و (الحریه) و (شۆریجه) بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان.
ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له‌شێوازی ته‌عریب كردنی ناو شاری كه‌ركوك له‌ماوه‌ی 21 ساڵدا، به‌ڵام هاوكات هه‌مان سیاسه‌ت له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله و موسڵ په‌یڕه‌و كراوه.
روخانی حكومه‌تی به‌عس و نوسینی ده‌ستور نه‌یتوانی شوێنه‌واره‌كانی ته‌عریب كاڵبكاتهوه:
دوای ئه‌وه‌ی له نیسانی 2003دا حكومه‌تی به‌عس له عێراقدا رووخا، لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ئه‌نجومه‌نی حوكمیان پێكهێنا و دواتر حكومه‌تی كاتی و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری كاتی كه مادده‌ی 58 تایبه‌ت بوو به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن خولقاند بوونی، سه‌ركردایه‌تی كورد به گه‌شبینیه‌وه له‌م مادده‌یان ده‌ڕوانی، دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق كه له‌ساڵی 2005دا هاوڵاتیانی عێراق ده‌نگیان پێدا و په‌سه‌ندیان كرد مادده‌ی 58 گۆڕدرا به مادده‌ی 140 كه سێ قۆناغ له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌ناوچه‌ی (كێشه له‌سه‌ر) ناوبراوه:
قۆناغی یه‌كه‌م: ئاسایكردنه‌وه: كه ناردنه‌وه‌ی هاورده‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی زه‌وتكراو ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
قۆناغی دووه‌م: سه‌رژمێری، بۆ زانینی رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه.
قۆناغی سێبه‌م: ریفراندۆم، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه خۆیان هه‌ڵیبژێرن كه ده‌چنه سه‌ر چی هه‌رێمێك یان سه‌ر به ناوه‌ند ده‌بن.
هاوكات واده‌یه‌كی یاسایی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه دانرا كه ده‌بێت تا 31-12-2007 مادده‌كه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام له‌و واده‌یه‌دا په‌سه‌ند نه‌كراو دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆندۆلیزا رایسی وه‌زیری ده‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا واده‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه 6 مانگی تر درێژكرایه‌وه، به‌ڵام له‌و 6 مانگه‌شدا جێبه‌جێ نه‌كرا.
رووداوه‌كان سه‌ركردایه‌تی كوردی ته‌سلیم به سیاسه‌تی ده‌وروبه‌ر كرد:
دوای ئه‌وه‌ی كه مادده‌ی 140 دانرا سه‌ركردایه‌تی كورد دڵنیابوونی خۆی نیشاندا كه له‌و ماوه‌یه‌دا مادده‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه وا نه‌بوو، هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی كورد خۆیان وا نیشان ده‌دا كه مادده‌كه له‌واده‌ی یاسایدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی واده‌ی كۆتایی نزیك بوه‌وه هه‌نگاوێكی ئه‌و تۆنهنرابوو بۆیه سه‌ركردایه‌تی كورد زمانێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان به‌كارهێنا بۆ نموونه: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لحوڕه له 1ی ئابی 2007دا وتی: "ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا شه‌ڕی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه به‌رپا ده‌بێت"، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێنه‌كرا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشنیاری كرد كه 6 مانگی تر مادده‌كه درێژبكرێته‌وه و ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی كرد و پارله‌مانی كوردستانیش ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕی.
دوای ئه‌وه‌ی مادده‌كه بۆ 6 مانگی تر درێژ كرایه‌وه سه‌عدی به‌رزنجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: "به درێژكردنه‌وه‌ی مادده‌كه شه‌رعییه‌تی یاسایی نه‌ماوه"، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سایتی سبه‌ی قسه‌كانی به‌رزنجی ره‌تكرده‌وه و وتی: مادده‌ی 140 هه‌ر ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ به‌غدا له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وتی: "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م 6 مانگه‌دا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت"، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ئه‌مجاره قبوڵی ناكه‌ین جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دوا بكه‌وێت".
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگه‌كه به‌ره‌و كۆتایی رۆیشت ده‌ركه‌وت كه مادده‌ی 140 له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ناكرێت، سه‌ركردایه‌تی كورد ورده ورده ته‌سلیمی ئه‌و هێزه هه‌رێمییه‌ی ده‌وروبه‌ر بووه كه دژایه‌تی جێبه‌جێكردنی 140یان ده‌كرد، وه‌ك توركیا و هێزه سیاسییه عه‌ره‌به‌كان، ئه‌مه‌ش له‌دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت كه له 22ی نیسانی 2008 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غدا له شاری هه‌ولێر سازیدا، بارزانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی: "مادده‌ی 140 به دوو مانگی تر جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام هیچ به‌ربه‌ستێك نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه"، له دوا لێدوانه‌كانیدا نێچیره‌ڤان بارزانی له وڵاتی ئیمارات به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات به ئاڕاسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، مه‌رج نییه له‌رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه بێت، ئێمه داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه هاوكاریمان بكات له رووی ته‌كنیكییه‌وه".
ته‌عریب له 140وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان:
دوای ئه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری جێبه‌جێ نه‌كرا، ورده ورده رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به كێشه له‌سه‌ر ناوبراوه له ده‌ستوری عێراقیدا، له‌سه‌ره‌تاوه كه یه‌كه‌م رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ركه‌وت پێشنیازه‌كه‌ی بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بۆ 6 مانگی تر درێژ بكرێته‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر ره‌خنه‌یان له سه‌ركردایه‌تی كورد گرت كه به‌شێك له خاكی كوردستانیان خسته ریفراندۆمه‌وه ئه‌مجاره‌ش رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان له مادده‌ی 140دا به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دانا له‌سه‌ر مادده‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی كورد به هه‌موو كه‌ناڵ و لایه‌ن و پۆسته‌كانه‌وه رایانگه‌یاند كه رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها هاوكاری ته‌كنیكییه و هیچی تر، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆراوه ده‌ركه‌وت كه وانییه.
دیمستۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق 5ی حوزه‌یرانی 2008 پێشنیازه‌كانی خۆی پێشكه‌شی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد، كه ماوه‌یه‌كه سه‌ركردایه‌تی كورد چاوه‌ڕێی ئه‌و راپۆرته‌ی دیمستۆرایه و به دوو دڵییه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپۆرته ده‌ڕوانن، هه‌ر به خستنه رووی راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆرا ئه‌وه روون بووه‌وه كه رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆڵێكی هاوكاری و ته‌كنیكی نییه، به‌ڵكو رۆڵێكی كاریگه‌ره و تاڕاده‌یه‌ك به رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌ندرێت، چونكه له راپۆرته‌كه‌یدا هاتووه كه قۆناغی دووه‌م سێیه‌م به دوای ئه‌م قۆناغه‌دا دێت كه تایبه‌ته به‌ناوچه‌كانی تر، چه‌ند رۆژێك پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆرا قادر عه‌زیزی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به سایتی سبه‌ی راگه‌یاند: "راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆرا بۆ چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه گرنگه و كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت"، به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ش لای هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه روون بووه‌وه كه رۆژ به رۆژ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له خاكی كوردستانی عێراق دابڕاوه و هاوكات چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی ئه‌و رۆتیناته‌ی له‌ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا هه‌یه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی سیاسه‌تی رازیكردنی هه‌موو لایه‌ك، نه‌یتوانیوه هیچ كێشه‌یه‌ك به بن به‌ست بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه دهستیێوهردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه مانای درێژه‌خایه‌نی و جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.