راپۆرت
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌




Sunday, June 22, 2008
 
     

راپۆرت: كریس كۆچێرا

نێچیره‌ڤان بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ كوردی‌ عێراق خرۆشانی‌ خۆی‌ نه‌شارده‌وه‌، دوای‌ مه‌راسیمێك له‌په‌رله‌مانی‌ كوردی‌ له‌هه‌ولێر ئه‌و به‌زه‌میدڵ‌ ئیستی‌ وت "له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند سه‌عاتێكدا ناوچه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵم‌و ده‌فڕم بۆ سیئۆل، گرێبه‌ستێكی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆرییه‌كان ئیمزاده‌كه‌م".

دواتر به‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ڕاستیدا یاداشتێكی‌ له‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆریا  لی‌ میۆنگ باك ئیمزاكراوه‌ كه‌كنه‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ چوار كێڵگه‌ی‌ نه‌وت له‌كوردستان له‌خۆده‌گرێت. سه‌وداكه‌ داوا له‌كۆمپانیاكانی‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ كۆریا ده‌كات كه‌ژێرخانی‌ ناوخۆیی‌ په‌ره‌پێبده‌ن. به‌بیناكردنه‌وه‌ به‌بڕی‌ دوو ملیار دۆلار، 450 كیلۆمه‌تر رێگای‌ سه‌ره‌كی‌، به‌های‌ 10 ملیار دۆلار ژێرخانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌خۆی‌ له‌دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌كان، خوێندنگاكان، تۆڕی‌ دابینكردنی‌ ئاو، ئامێری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌دا ده‌بینێته‌وه‌.

به‌مجۆره‌ كورده‌كان بیست رێككه‌وتننامه‌ی‌ به‌شداریی‌ به‌رهه‌مهێنانیان له‌گه‌ڵ‌  كۆمپانیا سه‌ربه‌خۆ نه‌وتییه‌ بیانییه‌كاندا ئیمزاكردووه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ توندی‌ به‌غدا، جێنه‌ل ئینه‌رجی‌، دی‌ ئێن ئۆ له‌پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیادا بوون كه‌ئیمزایان له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كوردیدا كرد، دوای‌ ئه‌وه‌ش ئۆیه‌ڵ‌ هێریتج، ستێرلینگ ئینه‌رجی‌، ودساید پیترۆڵیۆم، پێت ئۆیڵ‌، پێرینكۆ، OMV، دانه‌ غاز، وێسترن ئۆیڵ‌ ساندس، گه‌ڵف كی ستۆن‌و هه‌نت.

په‌ره‌پێدانی‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ ته‌قته‌ق 60 كم له‌خۆرئاوای‌ باكوری‌ كه‌ركوك كه‌به‌كورتی‌ مێژووی‌ نه‌وته‌ له‌كوردستان. دۆزینه‌وه‌‌و لێدانی‌ یه‌كه‌م بیر له‌ته‌قته‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1960كان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ جه‌نه‌راڵ قاسم مه‌له‌كیه‌تی‌ عێراقی‌ رووخاند. به‌ناته‌واوی‌ به‌جێهێڵرابوو، جارێكی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ بیری‌ یه‌كه‌م له‌ساڵی‌ 1978 له‌سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبی‌ به‌عسدا ده‌ستیپێكردووه‌، كاتێك ئای‌ ئێن ئۆ سی‌-كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ نیشتمانی‌ عێراقی‌ ده‌ستیكرد به‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ دوو بیری‌ تر. بیری‌ دووه‌م‌و بیری‌ سێیه‌م. له‌ساڵی‌ 1981 به‌هۆی‌ گرفتی‌ ته‌كنیكی‌‌و جه‌نگی‌ ئێران ‌و عێراق‌و بوونی‌ پێشمه‌رگه‌ (جه‌نگاوه‌رانی‌ ئازادی‌ كوردی‌) كاره‌كان له‌بیره‌كاندا وه‌ستیَِنران. كار له‌بیره‌ دووره‌ده‌سته‌كانی‌ كوردستاندا راگیرا‌و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر بیری‌ تر كه‌ئاسانتر پارێزگاری‌ لێده‌كرا له‌ناوچه‌ی‌ كه‌ركوك. 

بۆماوه‌ی‌ 15 ساڵ‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كوردستان به‌بێ‌ گه‌ڕان‌و پشكنین هێڵرانه‌وه‌، له‌كاتێكدا كورده‌كان له‌شاری‌ كه‌ركوك‌و له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ سیستماتیكی‌ به‌عه‌ره‌بكردندا ده‌رده‌كران، له‌ 2003 كاتێك سه‌دام له‌ده‌سه‌ڵات لادرا ته‌نیا 40 كورد له‌كۆمپانیای‌ نه‌وت له‌كه‌ركوك كاریان ده‌كرد.

كاركردن دوای‌ دامه‌زراندنی‌ ئیداره‌ی‌ كوردی‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ له‌ 1992 ده‌ستپێكرده‌وه‌. ئه‌مجاره‌ رووبه‌ڕووی‌ گه‌مارۆی‌ سوته‌مه‌نی‌ بوونه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ سه‌پێنرابوو. كورده‌كان ده‌ستیان به‌سوودوه‌رگرتن له‌دوو بیری‌ ته‌قته‌ق پێكرد. له‌ساڵی‌ 1994 نه‌وتی‌ خاوی‌ قورسی‌ به‌رهه‌مده‌هێنا‌و بۆ كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆی‌ سلێمانی‌ به‌كارده‌برا. بیری‌ یه‌كه‌م ته‌واو  بوو له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ له‌ 17/5/1996 كرایه‌وه‌، 3 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ له‌ڕۆژێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنا، ده‌نێررا بۆ پاڵاوگه‌یه‌كی‌ بچووك كه‌ له‌سلێمانی‌ له‌پارچه‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ كارگه‌یه‌كی‌ شه‌كر دروستكرابوو.

روون نییه‌ ئایا ته‌قته‌ق پێی‌ ناوه‌ته‌ سه‌رده‌می پیشه‌سازی‌. ئایا جه‌لال تاڵه‌بانی‌ به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌هه‌یه‌تی‌ وه‌كو سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیی‌ گفتوگۆی‌ كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ‌ جێنه‌ل ئینه‌رجی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ توركی‌ له‌ 20ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2004، هه‌فته‌یه‌ك دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ سه‌دام وه‌كو به‌شێوه‌ی‌ ره‌سمی‌ نووسراوه‌، یان له‌مانگی‌ ته‌مووزی‌ 2002 ئیمزاكراوه‌ چه‌ند مانگێك به‌رله‌وه‌ی‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ده‌ستپێبكات، وه‌كو هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێن، كاتێك كه‌ هه‌رێمی‌ كوردی‌ بارێكی‌ ره‌سمی‌ نه‌بوو.
هه‌ر چۆنێك بێت، هه‌موو سه‌رچاوه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌وه‌ سه‌ودایه‌كی‌ سیاسی‌ سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ بووه‌، به‌خشندانه‌ بووه‌ به‌ئامانجێكی‌ روون بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ توركه‌كان ‌و راكێشانیان بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ قبوڵ‌ بكه‌ن، كه‌كورد ده‌توانێت نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت‌و له‌توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بكات.

جێنه‌ل ئینته‌رجی‌ به‌ره‌ی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ توركیایه‌، كوكورۆڤا هۆڵدینگ به‌بێ‌ هیچ ئه‌زموونێكی‌ نه‌وتی‌ له‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2005 له‌گه‌ڵ‌ ئه‌داكس ئینته‌رناشناڵ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نه‌وتی‌ سویدی‌ كه‌نه‌دی‌ یه‌كیگرت‌و TTOPO (كۆمپانیای‌ كاركردنی‌ ته‌قته‌قی‌ لێكه‌وته‌وه‌).

له‌و كاته‌وه‌ شه‌ش بیر سه‌ركه‌وتووانه‌ هه‌ڵكه‌نراون، هه‌ریه‌كه‌یان توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 16 هه‌زار بۆ 37 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه‌ له‌ڕۆژێكدا، پێشبینی‌ ده‌كرێت بیری‌ زیاتر له‌نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵدا هه‌ڵبكه‌نرێت، له‌كاتێك كه‌ئامێری‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ نوێ‌ هێنراوه‌. ئه‌وكاته‌ پێویسته‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ بگاته‌ 100هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات كورده‌كان بتوانن نه‌وت ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن. ئه‌ندازیار هۆشیار نوری‌ عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ ته‌قته‌ق ده‌ڵێت " بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن، هه‌موو تواناكانمان یه‌كخستووه‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیا توركییه‌كه‌".

له‌كۆتاییه‌كه‌ی‌ تری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نزیك زاخۆ له‌بادینان، ناوچه‌یه‌ك كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌قلیدی‌ له‌لایه‌ن پدك دووه‌م پارتی‌ سیاسی‌ كوردی‌، دی‌ ئێن ئۆ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ نه‌رویجی‌ سه‌رقاڵی‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وته‌ دوای‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌هه‌ولێر له‌ 2004، له‌گه‌ڵ‌ یه‌كه‌م دۆزینه‌وه‌ی‌ بیری‌ توكی‌ یه‌ك نه‌وتی‌ دۆزییه‌وه‌ كه‌توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌یه‌ له‌ رۆژێكدا، DNO  پێنج بیری‌ تری‌ لێداوه‌، پلانی‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا به‌رهه‌مبهێنێت. هه‌روه‌ك به‌م نزیكانه‌ ده‌توانێت ئه‌و نه‌وته‌ بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌. بۆرییه‌كی‌ نه‌وت به‌توانای‌ 50 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌توكییه‌وه‌ بۆ خاڵێكی‌ نزیك له‌بۆری‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ركوك جه‌یهان دانراوه‌. به‌پێی‌ هه‌ندێ‌ راپۆرتی‌ ناڕه‌سمی‌ تانكه‌ری‌ نه‌وت گواستنه‌وه‌ ئێستا له‌كاردان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وت بۆ توركیا بگوازنه‌وه‌، هه‌ر تانكه‌رێك 20 هه‌زار به‌رمیل ده‌گوازێته‌وه‌، 25 تانكه‌ر ده‌توانێت 5 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ له‌ڕۆژێك‌و به‌یه‌كجار بگوازێته‌وه‌.

كۆمپانیای‌ تر له‌كاركردن به‌سیستمی‌ رووپێوی‌ بومه‌له‌رزه‌یی‌‌و خۆیان ئاماده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیری‌ نه‌وت هه‌ڵبكه‌نن به‌ڵام نه‌ك وه‌ك جێنه‌ل ئینته‌رجی‌‌و دی‌ ئێن ئۆ، له‌سه‌رخۆ كارده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ جێبه‌جێكاری‌ كاركردن یه‌كێك له‌كۆمپانیا سه‌ربه‌خۆ مامناوه‌ندییه‌كان كه‌ویستی‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كرێت، ده‌ڵێت "ئێمه‌ به‌ رووپێوی‌ بومه‌له‌رزه‌یی‌ كارده‌كه‌ین‌و بیری‌ كه‌متر هه‌ڵده‌كه‌نین، گرێبه‌سته‌كه‌مان ده‌ڵێت كه‌هه‌ر قۆناغێك دوو بۆ سێ‌ ساڵ‌ ده‌خایه‌نێت، ئێمه‌ له‌سه‌رخۆ كارده‌كه‌ین. ئومێده‌وارین له‌ماوه‌ی‌ پێنج بۆ شه‌ش ساڵی‌ تر كێشه‌ی‌ نێوان به‌غدا‌و  كورده‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌و كاته‌ هه‌مووكه‌س به‌به‌غداشه‌وه‌ پێویستی‌ به‌نه‌وت ده‌بێت".

ململانێی‌ نێوان به‌غدا‌و كورده‌كان په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ نه‌وت‌و غازی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ كه‌ كورده‌كان 55 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، به‌بنبه‌ست گه‌یاندووه‌. به‌شێوه‌یه‌كی‌ بنچینه‌یی‌ كورده‌كان ده‌یانه‌وێت مافی‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌‌و سوودلێوه‌رگرتنی‌ كێڵگه‌ی‌ نوێی‌ نه‌وت هه‌بێت. كێڵگه‌ كۆنه‌كانیان به‌جێهێشتووه‌ بۆ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌كاتێكدا به‌غدا ده‌یه‌وێت كه‌كۆنترۆڵی‌ هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی‌ رووپێوكردن‌و سه‌رپه‌رشتیكردن ‌و گه‌شه‌پێدان بكه‌ن.

پسپۆرێكی‌ ئه‌وروپایی‌ نه‌وت ده‌ڵێت: "روون‌و ئاشكرا ئه‌مه‌ له‌مێژووی‌ كۆنه‌وه‌یه‌، به‌غدا نایه‌وێت نه‌وت گه‌شه‌پێبدات له‌كوردستان".

نوێنه‌ری‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تری‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كورده‌كان بیانه‌وێت گه‌شه‌ به‌پیشه‌سازی‌ نه‌وت بده‌ن له‌هه‌رێمه‌كه‌یاندا ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ریی‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌بكه‌ن به‌غدا كێڵگه‌كانی‌ نه‌وت له‌كوردستان  گه‌شه‌پێبدات ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن تا ئه‌و كاته‌ی‌ كوڕه‌زاكه‌م كاره‌كانی‌ كۆمپانیاكه‌م به‌ڕێوه‌ده‌بات".

كورده‌كان زۆر به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌نوكه‌یان هه‌یه‌ له‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا.
پسپۆرێك كه‌ تاڕاده‌یه‌ك شاره‌زایه‌ له‌پیشه‌سازییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "قازانجێكی‌ زۆرتر هه‌یه‌".

پاره‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ بۆ راهێنانی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و پاراستنی‌ ژینگه‌ ته‌رخان ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش هه‌لی‌ كار بۆ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ فه‌راهه‌م ده‌كات. قازانجی‌ تریش هه‌یه‌. ئه‌و نه‌چووه‌ ناو ورده‌كارییه‌وه‌.

كورده‌كان خێرا فێرده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییانه‌یان له‌گه‌ڵ‌ كورییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ملیاره‌ها دۆلار بۆ پرۆژه‌كانی‌ ژێرخانی‌ ئابوورییه‌كانی‌ كوردستان دابین ده‌كات.

سیماكانی‌ ئه‌م ململانێیه‌ ده‌ریده‌خات بۆچی‌ تا ئێستا عێراق یاسای‌ نه‌وت‌و غازی‌ نییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆران‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌ بۆماوه‌ی‌ دووساڵ‌ گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

"ئێمه‌ ده‌ستمان كرد به‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ نه‌وت له‌مایسی‌ 2006". ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و ركابه‌ری‌ حسێن شه‌هرستانی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق به‌بیری‌ ده‌هێنێته‌وه‌.

یه‌كه‌م ره‌شنووس كه‌ نووسراوه‌ وه‌كو هه‌ورامی‌ ده‌ڵێت "گونجاوبووه‌ له‌گه‌ڵ‌ رژێمی‌ پێشوو.. ئێمه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شمان راگرت كه‌ به‌ر له‌رووخانی‌ سه‌دام حسێن نووسرابوو".

له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی‌ فیدرالی‌ نه‌وت‌و غازه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ پێكهێنرا پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ كرا، له‌ 15 كانوونی‌ دووه‌می‌ 2007 راگه‌یه‌نرا كه‌ دوا ره‌شنووسه‌و ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر دراوه‌‌و نێررا بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق.

پرۆژه‌یاساكه‌ له‌لایه‌ن 11 ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ غاز‌و نه‌وتی‌ فیدراڵی‌ كه‌نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیران پێكیهێناوه‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ كرا. له‌ 19ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2007 راگه‌یه‌نرا كه‌دوا ره‌شنووس په‌سه‌ندكراوه‌‌و ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كرێت.

ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ ده‌ڵێت:"كۆپییه‌كم له‌و یاسایه‌ هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ وتبوومان كه‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ تر به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی‌ قبوڵناكرێت".

 گفتوگۆكان له‌باره‌ی‌ ره‌شنووسی‌ نوێ‌ وه‌ شه‌ش هه‌فته‌ی‌ تری‌ خایاندو له‌ 26ی‌ شوباتی‌ 2007 كۆتاییهات، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ په‌سه‌ند كرا به‌ڵام كورده‌كان له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رازی‌ نین و سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌یاساكه‌ پێویسته‌ به‌وردی‌ رۆڵی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ نیشتمانی‌ عێراقی‌ INOC ‌و ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ دیاری‌ بكات كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر چاودێریی‌ كۆمپانیاكه‌وه‌.

كورده‌كان ده‌یانه‌وێت  كه‌یاسایه‌كی‌ وردی‌ دابه‌شكردنی‌ وردی‌ داهاتیان هه‌بێت.
یاسای‌ INOC له‌لایه‌ن كۆمیته‌یه‌كی‌ پێكهێنراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ نه‌وته‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌، كه‌پێیان وایه‌ كۆمپانیای‌ بیانی‌ دێت بۆ عێراق "بۆ دزینی‌ نه‌وتی‌ ئه‌و وڵاته‌"، نایانه‌وێت گوێیان له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ به‌رهه‌مه‌وه‌ بێت. بڕیاریانداوه‌ زۆرینه‌ی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ڕاستیدا 93%ی‌ عه‌مباری‌ نه‌وت بدرێت به‌ INOC.
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر 93% بدرێت به‌ INOC تۆچی‌ به‌من ده‌ده‌یت، ئه‌و كاته‌ پێویست به‌یاسای‌ نه‌وت‌وغاز نابێت، ئه‌مانه‌ هه‌موویان قبوڵ نه‌كراون".

ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ دوو هه‌فته‌ گفتوگۆی‌ كرد له‌باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ به‌شداریكردن له‌داهاته‌وه‌. له‌كۆتایی‌ 2007 ره‌زامه‌ندی‌ درا له‌سه‌ر هه‌موو داهاته‌كان، له‌وانه‌ داهاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردی‌، هه‌مووی‌ ده‌چێته‌ یه‌ك سندوقه‌وه‌. حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ داهاته‌كانی‌ خۆی‌ له‌وه‌ی‌ پێی‌ ده‌ڵێت خه‌رجییه‌كانی‌ سیادی‌‌و له‌وانه‌ خه‌رجی‌ كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌، به‌رگری‌ ساڵانه‌ ‌و له‌گه‌ڵ‌ بودجه‌دا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت، ده‌بات. هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شی‌ خۆی‌ 17% ده‌بات، ئه‌وه‌یشی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناوه‌نده‌وه‌ ئیداره‌ده‌كرێت‌و ده‌چێت بۆ هه‌رێمه‌كانی‌ تر ئه‌گه‌ر كۆماری‌ فیدرالی‌ له‌عێراق پێكبهێنرێت‌و هه‌رێمی‌ تر دروستبكرێت.

ناكۆكییه‌كی‌ تر هاته‌كایه‌وه‌ كاتێك ره‌شنووسی‌ نه‌وت‌و غاز نێردرا بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ شورا كه‌پێكهێنراوه‌ له‌پسپۆرانی‌ وه‌زاره‌تی‌ داد بڕیارده‌دات كه‌یاساكه‌ ته‌بایه‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانكاریی‌ ده‌ستووری‌. گۆڕانكاریی‌ له‌ڕه‌شنووسه‌كه‌دا كرد.
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ ده‌ڵێت: "چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ڕه‌شنووسی‌ یاساكه‌ لابرا، لێره‌وه‌ ره‌وشێكی‌ تر هاته‌كایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان فه‌رامۆشكرا، یاسای‌ INOC گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

ئێمه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ مامناوه‌ندمان قبوڵكرد، له‌گه‌ڵ‌ پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ نه‌وت‌و غاز بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌گرێبه‌سته‌كانماندا. به‌ڵام ئێمه‌ یاسایه‌كمان ده‌وێت رێز له‌ده‌ستوری‌ عێراق بگرێت. ماده‌ی‌ 112 زۆر روون‌و ئاشكرایه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵی‌، ئێمه‌ هاووڵاتی‌ پله‌دوو نین، نابێت ته‌نیا له‌به‌غداوه‌ بڕیار بدرێت، ئه‌گه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كه‌وتنه‌ كوردستان، كێڵگه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئێمه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كێڵگه‌یه‌كی‌ كۆن بێت ده‌درێت به‌ INOC، ئێمه‌ شه‌ریكین له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌".

دووساڵ‌ دوای‌ یه‌كه‌م گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ یاسای‌ نه‌وت‌و غاز تا ئێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاساكه‌ نه‌كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت. له‌شوباتی‌ 2008 قه‌یرانێكی‌ تر له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمی‌ كوردستان دروستبوو. یه‌كه‌م به‌غدا ده‌یویست ته‌نیا 13% بۆ كورده‌كان ته‌رخان بكات. دواتر 17%ی‌ به‌شی‌ بودجه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد، به‌لام مه‌سه‌له‌ی‌ ژماره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌‌و مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌وروژێنێت كه‌ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بودجه‌یان بۆ دابینبكرێت، كورده‌كان ده‌ڵێت ژماره‌یان 90 هه‌زار كه‌سه‌؟، حكومه‌تی‌ ناوه‌ند ده‌ڵێت نابێت له‌ 30 هه‌زارزیاتر بێت.

واپێده‌چێت كه‌هه‌ردوولایان ده‌ستبه‌رداری‌ یاسای‌ نه‌وت‌و غاز بووبێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێم گرێبه‌ستی‌ تر ئیمزا ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیای‌ بچووكی‌ بیانی‌، به‌غداش له‌گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ باشوور.

ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ روونیكرده‌وه‌ "ده‌مانه‌وێت رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ داهاتوودا به‌رهه‌م بهێنن، ده‌مانه‌وێت له‌بواری‌ پاڵاوتندا پشت به‌خۆمان ببه‌ستین".
ئایا ئه‌مه‌ مانای‌ وایه‌ كه‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێته‌ ئیماره‌تێكی‌ كه‌نداو.

*راپۆرته‌كه‌ له‌ژماره‌ 389ی‌ ئایاری‌ 2008ی‌ گۆڤاری‌ The Middle Eastدا بلاوكراوه‌ته‌وه‌

نه‌خشه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دانی‌ به‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كان :


 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سه‌رخێل حه‌مید محه‌مه‌د
 من وه‌كو خۆم نه‌وتم بۆچییه‌ به‌ده‌ستی‌ نه‌زان بێت له‌گه‌ڵ‌ رێزمدا، كورده‌واری‌ ده‌ڵێت باری‌ كه‌ر تفه‌نگ بێت گۆرگ ئه‌یخوات. واته‌ با نه‌وتمان هه‌بێت كه‌ به‌ده‌ستی‌ دزه‌كان بێت بۆ چیمانه‌، بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌قی‌ نابێت له‌و نه‌وته‌ی‌ كه‌هه‌یه‌ بۆ وه‌كو ئه‌وروپا نایكه‌ن به‌ ره‌مزێك بۆ ملله‌ته‌كه‌یان نه‌ك بۆ خۆیان ئیتر من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر 100 ئه‌وه‌نده‌مان هه‌بێت نه‌ك نه‌وت ئاڵتوون بێت هه‌ر ئه‌بێت سواڵكه‌ر بین له‌دنیادا.
سه‌ردار پشده‌ری
 ئه‌وه‌ی به‌لای کورده‌وه‌ سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ریکاو ده‌وڵه‌تی عێراقی په‌یتا په‌یتا هاوار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌ناو پێی ده‌گوترێ ده‌وڵه‌تی کوردستان مافی نیه‌ هیچ گرێبه‌ستێکی نه‌وتی مۆر بکات، کاک نێچیر بۆ چاو به‌ستنی کوردو شاردنه‌وه‌ی ملوێنان دۆلار ده‌ڵێ گرێبه‌ستێکی نه‌وتی تازه‌مان مۆر کرد، منیش ده‌ڵێم هه‌زار گرێ به‌ستی وا ببه‌ستی، (...............).
هاوبیر
 باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌گه‌ر كوردستان 100 بیره‌ نه‌وتی‌ هه‌بێت له‌به‌ر دزه‌كان به‌ر خه‌ڵكی‌ بێده‌سه‌ڵات ناكه‌وێت
نه‌مر نیازی‌ كاكه‌ڕه‌ش
 هه‌رجه‌نده‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ بیری‌ ته‌قته‌ق سوودی‌ بو دانیشتوانی‌ شاری‌ ته‌قته‌ق نیه‌، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر گرنگه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم توانای‌ خۆی‌ بخاته‌گه‌ڕ بۆبه‌ره‌و پێشچوونی‌ عه‌قده‌كه‌ وپه‌ره‌پێدانی‌ ئه‌م بیره‌ نه‌وته‌ گرنگ وستراتیژیه‌، به‌ڵام ئه‌م سامانه‌ پر به‌هایه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌ سوودی‌ نیه‌ چونكه‌ به‌ بێ‌ بوونی‌ ئامێری‌ پێشكه‌وتوو بۆ ته‌سفیه‌ كردن ودابه‌شكردنی‌ نه‌وتی‌ خاو بۆ به‌شه‌ ئه‌ساسیه‌كانی‌ سامانی‌ نه‌وتی‌ به‌تایبه‌ت ((به‌نزین ونه‌وت وگازوایل و گازی‌ سروشتی‌ ))وه‌ هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتنی‌ بو ده‌ستی‌ مستهلك كه‌ هاووڵاتی‌ ساده‌یه‌ ،ئه‌وا جێگای‌ دڵخۆشكردنی‌ كه‌س نییه‌ و باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ هیچ هاووڵاتییه‌ك دڵی‌ به‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌ خۆش بێت!!!
شۆرش ئه‌حمه‌د مه‌حمود
 ئه م گریبه ستانه هیج سوودیكی‌ بو میلله تی‌ كورد نییه له به رئه م هوَیانه ی‌ خواره وه: 1-له گرێبه سته كاندا به‌سه ر كومپانیه كاندا نه سه پێندراوه كه كار به كارمه ندی‌ كورد بكه ن بو نموَنه ته‌باخیان له توركیا هیناوه بوَ كێڵگه‌ی‌ شیواشوك كه‌چی‌ ته‌باخی‌ خوَِمان گه لێك له وان شاره‌زا ترن. 2-هه‌روه ها له سه ریان نه سه پێندراوه مه‌شق به قوتابی‌ و ئه ندازیاری‌ كورد بكه‌ن ئه وه بوو تورك نه یان هێشت قوتابیانی‌ زانكوَی‌ كوَیه‌ مه‌شق له‌ كێڵگه ی‌ ته ق ته ق بكه ن له مه شقی‌ هاوینه. 3- هیچ ره قابه یه ك له سه ریان له سه رف كردنی‌ پاره كه به كه‌یفی‌ خوَیان پاره سه رف ده كه ن و دوایی‌ ئه م پاره یه له حكومه تی‌ هه رێم ده گێڕدرێته وه .
سه‌ردار پشده‌ری
 بۆ کاک ئارانن- مالمۆ و هاوبیرانی: کاکی خۆم به‌خه‌به‌رهاتنیش کوردایه‌تیه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌ مرۆڤی به‌ ئاگاو به‌خه‌به‌ر پێشتر هه‌ست به‌ روداوه‌کان ده‌کات و فریو ناخوات، ئه‌گه‌ر نه‌مرین تاکو حه‌فته‌یه‌کی تر بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ داخوا کاممان لێکدانه‌وه‌که‌مان راست ده‌رده‌چێت و‌ کێشه‌ی نێچیره‌ڤان و شه‌هرستانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت یان نا، حکومه‌تی هه‌رێم تاکو ئێستا ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و ئابووری به‌رچاوی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ له‌به‌غداش وه‌ر ده‌گیرێ سه‌د یه‌کی داهاتی نه‌وتی کورده‌ که‌ به‌غدا ده‌یفرۆشێ و وه‌ک پێویستیش ئه‌و پاره‌یه‌ جێگای پێ ناگیرێ. ئێمه‌ پێمان وایه‌ هه‌ر وه‌ک چۆن گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر که‌رکوک به‌زه‌ره‌ری کورد ته‌واو بوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گفتووگۆ له‌سه‌ر نه‌وتی کوردستان به‌ زه‌ره‌ری کورد ته‌واو ده‌بێ.
كه‌یفی
 بۆ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردی جێ پیگه‌ی‌ نیو ده‌وله‌تی‌ به‌هێزبێت هه‌ولبدات به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه‌ی‌ نیو ده‌وله‌تی‌ ڕاكیشێته‌ هه‌ریمی‌ كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ببه‌ستیته‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌توه‌یه‌كنی‌ تر .
سه‌رهه‌نگ که‌ریم قه‌ره‌نی
 1-بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌هه‌موو پێداویستی و کێشه‌کانمانی پێ دابین بکه‌ین. 2- له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ووڵاتێکو بریارێکی سه‌ربه‌خۆ نین ئه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتیانه‌ هیچ له‌ په‌رژه‌وه‌ندی-سودی- کورد نیه‌. 3- ئه‌م زانیاریه‌ گرنگانه‌ که‌ سایتی سبه‌ی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ جگه‌ له‌ نوسینو بیرورای به‌نرخی هه‌مو کوردێکی دڵسۆز پێویسته‌ فراوانتر بێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ له‌رێگای که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیونی بێت که‌ به‌رنامه‌ی جۆراوجۆرو هونه‌ری و فلیمی ئیجتماعی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵک ڕابکێشێت وه‌ شه‌ریکی بیرورا ببن وه‌ ئاگاداری روداوه‌کان بن چونکه‌ له‌ راستیدا ئێستا خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌دا 10 داخڵی ئینته‌رنێت نابن هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 20 گوێ له‌و که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیونانه‌ ناگرن که‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کیان به‌خش کردنه‌وه‌ی ده‌نگو باسه‌. هه‌واڵی گرنگ له‌ یه‌کتری ئه‌بیستن هه‌مو خه‌ریکی کێشه‌ی پێداویستی ڕۆژانه‌ی خۆیانن باقی کاته‌کانیان به‌ وه‌سائیلی ته‌رفهی دیگه‌ وه‌ گوێ گرتن له‌ که‌ناڵه‌ بێگانه‌کانی تر ئه‌گرن که‌ پڕه‌ له‌ گۆرانیو فلیمی تێرکردنی ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌ی که‌ساڵه‌های دورو درێژ له‌ژێر عه‌واملی که‌بت-دامرکاو-بووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستمان به‌ که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیونی خۆمانه‌ که‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه‌ بکات. فلیم و گۆرانی تازه‌ی سه‌رنج ڕاکێش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌خلاق و کولتوری خۆمان هه‌روه‌ها له‌پاڵی ئه‌م نوسینو هه‌واڵانه‌ی سایتی سبه‌ی تێدا بڵاو بکرێته‌وه‌ ئه‌وسا ئه‌توانین جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ڕۆژی ڕوناک ببه‌ین.
ئارانن- مالمۆ
 بۆ سه‌ردار پشده‌ری به‌ڕێز! ماوه‌یه‌کی زۆره‌ کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند به‌ هه‌ڵپه‌سراوی ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه‌ که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌، که‌ وه‌فدی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌و هیوایه‌کی زۆر هه‌یه‌ که‌ یه‌کلای بکرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێ که‌ کورد خاوه‌نی بریاری خۆیه‌تی و ئه‌و نه‌وته‌ی که‌ جه‌نابت ئاماژه‌ت پێ دابوو، هه‌ر له‌ ژێر ئاڵا و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی کوردستانه‌. کاکی برا ئه‌گه‌ر پێشنیارو بۆچوونی باشت نازانی خراپ مه‌ڵێ .
ره‌وه‌ز سورچی‌
 سامانی‌ سروشتی‌ كوردستان بۆ كێ‌ و چۆن دابه‌ش ده‌كرێت و چۆن مۆنۆپۆل كراوه‌، ئیحتكاركردنی‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی‌ تایبه‌تی‌ ناوخۆوه‌وه‌ داوای‌ توشی‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ ده‌بێته‌وه‌. ده‌بێت سامانی‌ سروشتی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موو تاكێكی‌ كوردی‌ سه‌رف بكرێت نه‌ك ته‌نها بۆ به‌شێكی‌.
سه‌ردار پشده‌ری
 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبانه‌ فێرن ده‌می رۆژنامه‌وانه‌کانی بێگانه‌ش چه‌ور بکه‌ن و به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شتیان پێ بنوسن. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبانه‌ عێراقی بن و داهاتی هه‌موو نه‌وته‌که‌ برواته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌ به‌غدا، نه‌وتی کوردی چی ؟، به‌پێی ده‌ستوری عێراقی نه‌وت نه‌وتی عێراقه‌و ئه‌و هاتووهوته‌ی نه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نها بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵکه‌و شه‌رعی دان به‌ رێگا گرتن له‌ پڕۆژه‌ی نه‌وته‌که‌ی ئێمه‌یه که‌ هه‌وڵی دابه‌شکردنی عێراق ده‌دات‌، به‌م زوانه‌ کتێبی دووهه‌م به‌ عه‌ره‌بی و کتێبی سێهه‌م به‌ ئینگلیزی که‌ زۆر راستیم تێدا ئاشکرا کردون ده‌که‌ونه‌ بازارو با ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر خاوه‌ن وه‌ڵامه‌ من ئاماده‌م له‌سه‌ر ته‌له‌فزوێن رووبه‌رو راستیه‌کان بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشکرا بکه‌ین. نه‌وتی کوردی له‌ژێر ئاڵاو ده‌ستوری عێراقی نه‌وتی کورد نیه‌و راستیه‌که‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که‌ به‌و هه‌موو پاڵه‌وانانه‌ ناتوانن وشه‌یه‌ک به‌ شه‌هرستانی وه‌زیری عێراقی بگۆڕن.
ئومێد عیسا
 ئه‌گه‌ر سیستمێكی‌ نوێ‌ بۆ دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت دانه‌ڕێژرێ‌ ئه‌وا گه‌نده‌ڵی‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت كه‌واته‌ سامانی‌ سروشتی‌ كوردستان سودی‌ نابێت ده‌بێت یاسای‌ نه‌وت و گاز گۆڕانكار تیا بكرێت....
ئاسؤ
 سلاوی بێ پایانم بۆ بەرێز...كریس كۆچێرا...دەست خۆشیش لە ئێوە بۆ ئەم بابەتە بەسودە....... بەرێزان بروا بکەن لام بۆتە مەتەڵ مەسەلەی ئەم نەوت و گرێ بەستیە نەوتیانە، هەرچەند دەکەم سەری لێدەر ناکەم؟؟؟؟!!!!!!!!!!!! لەکاتێکدا بودجەی هەرێم لە بەغداوە بێت و داهاتی ئەم گرێبەستیە نەوتانەش بچێتەوە بەغدا،،،حکومەت و سەر ۆکی حکومەت بۆوا خۆی پێوە سەرقاڵ کردووە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ئایە خەڵکی هەرێم هیچ کێشەی تری نیە ئەوە نەبێت؟؟لەگەڵ ڕێزمدا....
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ