راپۆرتی: خالید باران
له رۆژی روخانی رژێمی پێشوی عێراقه‌وه له 9ی نیسانی 2003 ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك و گێڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق دانرابوو زۆر به‌خاوی به‌ڕێوه‌چوو هه‌رله سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشووی عیراق كردبوویان بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوونی پارێزگاكه و به‌عه‌ره‌بكردنی له‌رێگه‌ی هاندانی عه‌ره‌به‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق بۆ كۆچكردن و نیشته‌جیبون له‌شاره‌كه‌دا و ده‌ركردنی كورده‌كانی شاره‌كه و گۆرینی ره‌گه‌زنامه و قهومیهتیان، هه‌روه‌ها تێكدان و روخاندنی ئه‌و گوند‌و ناحیه‌و قه‌زایانه‌ی كه كورد بوون و دابڕینی هه‌ندێكی تریان و لكاندیان به پارێزگاكانی دیكه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاوه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له مه‌جلیسی حوكمدا ئه‌ندامه كورده‌كانی مه‌جلیسه‌كه هه‌وڵیاندا كێشه‌كه له‌وێ چاره‌سه‌ربكه‌ن و بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی رێگریكردن له‌لایه‌ن پۆل بریمه‌ری حاكمی ئه‌و كاته‌ی عێراق و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌ستور و یاسایه‌ك نه‌توانرا له‌وێ مه‌سه‌له‌كه یه‌كلابكرێته‌وه و دواتر ماده‌ی 58ی یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی عیراق ته‌رخانكرا به پارێزگای كه‌ركوك كه تیایدا ده‌بوایه بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه شتێكی وانهكرا كه جێگه‌ی باسكردن بێت.
مادده‌ی 140ی ده‌ستور و كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی
كاتێك ده‌ستوری نوێی عیراق دانرا و په‌سه‌ندكرا، به‌پێی مادده‌ی 140ی ئه‌و ده‌ستوره ده‌بوایه تاكۆتایی ساڵی 2007 مه‌سه‌له‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واو بكرایه‌و سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرایه‌و دواجاریش بهریفراندۆمێك گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌كلا بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ته‌كانی عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری مالیكی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌و گرنگی پێنه‌دانی ته‌واو وایكرد له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌كان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ست نه‌هێنن، ته‌نانه‌ت ئێستاش كه شه‌ش مانگ به‌سه‌ر واده‌ی دیاركراو بۆ كۆتایی ماده‌كه كه 31ی كانونی یه‌كه‌می 2007 بوو تێپه‌ڕیووه هێشتا بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی 140جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و هاورده‌كانی شاره‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی لێوه‌ی هاتوون و لهشارهكهداماون و هه‌روه‌ها ئاواره‌و كۆچپیكراوه كورده‌كانیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سنوری پارێزگاكه، جگه له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك دابراون و نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر سنووری ئیداره‌ی پارێزگاكه.
له كۆتایی ساڵی 2007 دا بڕیاردرا ماوه‌ی ماده‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگ درێژ بكرێته‌وه و دواتر رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ته‌داخولی له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا كرد‌و بریاردرا چارهسهوریكی گونجاو بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك و سهورجهم ناوچه دابڕاوه‌كان بدۆزێته‌وه، ستافان دی مستۆرا نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له كێشه‌كه كرد و یه‌كه‌م راپۆرتی پێشنیاز‌و راسپارده‌كانی ئاشكراكرد به‌ڵام ئه‌و پیشنیازانهی له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتبوون له لایه‌ن هه‌مولایه‌كه‌وه به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه ره‌تكرایه‌وه به‌وه‌ی ناواقعیه و بێئاگایانه كراوه‌و نه‌شاره‌زایی پێوه دیاره.
په‌رله‌مانی عیراق و ئاڵۆزبوونی كێشه‌كه و قه‌یرانی نوێ
له‌كاتێكیشدا كوتله سیاسایهكانی عێراق سه‌رگه‌رمی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی یاسای پارێزگاكان بوون و هێشتا مه‌سه‌له‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شاری كه‌ركوك كه ماده‌ی 140 به‌ته‌واوی تێدا جێهجێنهكراوه یه‌كلا نه‌كرابوه‌وه، به‌ڵام له 22ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بارودۆخێكی ته‌مومژاوی و گوماناویدا و به‌بێ به‌شداریكردنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خسته ده‌نگدانه‌وه و بڕیاریدا ده‌نگدانه‌كه نهێنی بێت و به‌كۆی 127 ده‌نگ له 140 ده‌نگی ئاماده‌بووان یاساكه په‌سه‌ند كرا كه ماده‌ی 24ی یاساكه تایبه‌ته به‌پارێزگای كه‌ركوك و تیایدا بڕیاردراوه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه دوابخرێت و كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به رێژه‌ی 32% به‌سه‌ر كورد‌و عه‌رب و توركمان به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت و 4% بدرێته كلدۆئاشوریه‌كان، جگه له‌وه‌ی له‌بڕگه‌كانی تری مادهكهشدا هیچ حسابیك بۆمادهی 140 نه‌كراوه و كورد له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بێبه‌ش كراوه كه دوای روخانی رژێمی سه‌دام حسه‌ین له‌پارێزگاكه به‌ده‌ستی هێناون.
دوای به‌رزكردنه‌وی یاساكه بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ڤیتۆ به‌رامبه‌ر یاساكه به‌كارهێنراو هه‌ریه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانی سهركۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری یاساكه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و ناردیانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك له خۆپیشاندنێكی گه‌وره‌دا ماده‌ی 24ی یاسای پارێزگاكه‌یان ره‌تكرده‌وه و به پێشێلكردنی مافی دیموكراتیانه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان له‌قه‌ڵه‌مدا. له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه خۆپیشاندان كرا و به‌شداربووه‌كان ماده‌ی 24ی یاسای پارێزگاكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر مادده‌ی 24
له‌یاداشتێكدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، 24 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایان كرد شاره‌كه‌یان بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
لهداشتهَكهدا هاتووه "داواكارین به‌پێی بڕگه‌ی 3ی ماده‌ی دووه‌می یاسای به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌ت بۆ پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی هاوپه‌یمانی نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تری ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك "
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی كۆتایی مانگی تهمموز له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه وێڕای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یاداشته‌كه‌یان ئیمزاكردووه، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگهكانو دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ئاماده‌یبوون، رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌و 24 كه‌سه سازكراوه‌و نوێنه‌رانی لیسته‌كانی تریش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كهئامادهبن.
عه‌لی په‌ژاره‌ی خۆیشی ده‌ربڕی كه تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته چاره‌سه‌رێكی ته‌وافوقسازی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌زمانی عهرهبیو كوردی تیشكیان سه‌ر ناوه‌رۆكی یاداشتهكهیانو جه‌ختیانكرده‌وه كه داوایه‌كی له‌و جۆره مافێكی ده‌ستوورییه‌و دژی ده‌ستوور نییه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه هه‌ندێك لایه‌ن دهیانهوێَت چاره‌نووسی كه‌ركوك به‌ئاقارێكی ترسناكدا به‌رن.
ساڵی رابردووش، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایانگه‌یاند: لهبارێكدا ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڕیار له‌چاره‌نووسی شاره‌كه‌یان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، ره‌نگه داوای لیستی برایه‌تی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم كارتێكی فشاربێت به‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دابه‌ش بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌یاداشته‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن شاره‌كه‌یان بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لهبارێكدا ئه‌گه‌ر لیسته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 41 كورسی پێكهاتووه، كه لیستی برایه‌تی 26 كورسی‌و به‌ره‌ی توركمانی 8 كورسی‌و عه‌ره‌به‌كانیش 5 كورسییان هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك له‌ئیئتلافی ئیسلامی‌و توركمانی‌و ته‌جه‌موعی نیشتمانی عێراقیش یه‌ك كورسییان هه‌یه.
به‌ره‌ی توركمانی و ته‌جه‌موعی عه‌ره‌بی داواكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه
یاداشته‌كه‌ی لیستی برایه‌تی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لهبارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی بگاته رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌لایه‌ن عهرهبو توركمانه‌كانی شاره‌كه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌د خه‌لیل ئه‌ندامی لیستی تهجهمموعی كۆماری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت: "لیستی برایه‌تی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌ڵه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌ركوك سه‌ر به‌كوردستان نییه‌و دووه‌میش ئه‌و هه‌نگاوه پێچه‌وانه‌ی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه".
وتیشی: "ئه‌و داوایه ته‌نیا داوای لیستی برایه‌تییه‌و به‌بێ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو لیستی عهرهبیو توركمانی له‌دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ، كه به‌وته‌ی خه‌لیل دوو لیست‌و پێكهاته‌ی گرنگی شارهكهنو پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لیستی برایهتیو عه‌ره‌به‌كانه".
محه‌مه‌د خه‌لیل روونیكرده‌وه "ئه‌و داوایه به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن لیستهكهیهوه ره‌تده‌كرێته‌وه"و به‌وته‌ی محه‌مه‌د خه‌لیل ده‌بوایه له‌ئێستادا لیستی برایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌نایه چونكه هێشتا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه.
هاوكات جه‌مال شان سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی توركمانی ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌ڵوێسته ته‌نیا فشارێكی راگه‌یاندنه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شتێكی شاراوه بوو، پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 117ی ده‌ستوری عێراقه".
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و ماده‌یه ده‌بێت هه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بێت‌و به‌گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ خه‌ڵك‌و بۆ راپرسی، پێموایه ئه‌و بڕیاره له‌م كاته‌دا گونجاو نییه‌و پێویست بوو چاوه‌ڕوان بكرێت ره‌وشه‌كه هێورببێته‌وه و ئێستا قۆناغه‌كه ناسكه هه‌ر بڕیارێكی هه‌ستیاری له‌و جۆره‌و له‌و هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا باش نییه".
شان روونیكرده‌وه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان بڕیار‌و داواكارییدا نییه‌و خه‌ڵك له‌و هه‌نگاوه تێناگهنو ده‌بوایه لیستی برایه‌تی بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ده‌ستورو رای خه‌ڵك‌و راپرسی.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی توركمانیشه‌وه، شان وتی: "به‌ره‌ی توركمان ئه‌و داوایه ره‌تده‌كاته‌وه و وه‌كو توركمان سووره له‌سه‌ر داواكردنی هه‌رێمێكی سهربهخۆو گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه دژبهیهكانهش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه".
توركیاش نیگه‌رانه و چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كات
له‌و نێوه‌دا جگه له ناره‌زایی لایه‌نه عیراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، توركیاش به ئاشكرا نیگه‌رانی و ناره‌زایی خۆی ده‌ربڕی. له بهیاننامهیكیدا به‌رامبه‌ر به داوای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "توركیا زۆر دودڵ و نیگه‌رانه به‌و داوایه و هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به كه‌ركوك هیچ كات ناگۆڕێت و پشتگیری له‌و داوایه‌ی كورده‌كانیش ناكات".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه توركیا به وردی و له‌نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی كه‌ركوك ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش لای خۆیه‌وه نیگه‌رانی و دوودڵی خۆی به‌رامبه‌ر به داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك كۆماری عیراق دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه مانای ئه‌وه نییه كه‌ركوك خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه به لكاندنی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیسته‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه كردووه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌ردۆگان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تاڵه‌بانی راگه‌یاندووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامی ئه‌ردۆگاندا وتویه‌تی: "ئه‌و هه‌نگاوه به خستنه‌پاڵی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دانانرێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه به خستنی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و لیسته‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن".
به‌یاننامه‌كه ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌ردۆگان به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو خۆپشاندانه‌كه‌ی كه‌ركوكی كردووه و وتویه‌تی: "به‌توندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه ئیدانه ده‌كه‌م كه دژی براكانمان له كه‌ركوك ئه‌نجامدرا و 25 شه‌هید و 250 برینداری لێكهوتهوه" و هاوكات خۆشحاڵی خۆشی به‌رامبه‌ر به ئیدانه‌كردنی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ربڕی و وتیشی "تیرۆرسته‌كان له ئه‌سته‌نبوڵ و كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت به‌ر به پرۆسه‌ی دیموكراتی و ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا بگرن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به پێشنیازێكی تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك كرد و وتی: "ئه‌و پێشنیازه‌ی خستوتانهتهڕوو سه‌باره‌ت به پێدانی رێژه‌ی 32% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و 4% بۆ كلد و ئاشورییه‌كان له كه‌ركوك، پێشنیازێكی باشه و پشتگیری ده‌كه‌ین به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر له كێشه‌كان ده‌كات".
ئێستا باره‌كه له ئالِۆزیدایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رۆژانی داهاتوو گۆرانكاری نوێتری به‌دواوه‌بێت، به‌ڵام ئایا گۆرانكاری و پێشهاته‌كان چاره‌سه‌رده‌بن یان كێشه‌ی نوێ؟!