راپۆرت
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد




Monday, September 1, 2008
 
     

راپۆرتی: هێمن لهۆنی‌

رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ چه‌ند راپۆرتێك ‌و وتارێكیدا كورد به‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی‌ عێراق ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م، به‌تایبه‌تی‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوكدا. دیپلۆماتێكی‌ ئه‌مریكیش ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی رۆژنامه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ دۆسێی كورد به‌ "ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌" داده‌نێت.
رۆژی‌ 4ی ئابی 2008 له‌سه‌ر وتاری‌ خۆیدا، رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ژێر ناونیشانی‌" تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسیی‌ گه‌وره‌ بۆ عێراق" كورد به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ زیاد له‌ سنور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ هه‌یه‌ و به‌ جدی‌ بیری‌ له‌ سازش نه‌كردوه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك،  نیویۆرك تایمز له‌و سه‌روتاره‌دا ده‌ڵێت "كورد كه‌ هه‌رێمه‌ ئۆتۆنۆمیه‌كه‌یان (كوردستان) به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، نابێت رێگه‌یان پێبدرێت كه‌ركوك به‌ شێوه‌یكی‌ تاكلایه‌نه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان، چونكه‌ ئه‌و شاره‌ شاری‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیشه‌".

نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌شڵێت: "گه‌ر كورده‌كان به‌رده‌وام بن له‌ رێگه‌ گرتن له‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری‌ ده‌ڕوات".

دیپلۆماتێكی‌ ئه‌مریكیش كه‌ نه‌ویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێـت له‌ تیمی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وی‌ هه‌رێمیی له‌ نوسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، راپۆرته‌كانی‌ نیویۆرك تایمز به‌ شتێكی‌ ئاسایی‌ ده‌بینێت و باوه‌ڕی‌ وایه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ سبه‌ی راگه‌یاند "ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ بنه‌مایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ دیموكراسییه‌، ولاَته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ به‌ بوونی‌ میدیایه‌كی‌ ئازاد كه‌ گوزارشت له‌ گشت بیروڕا جیاوازه‌كان به‌ شێوه‌یكی‌ فراوان بكات".

رۆژنامه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ مه‌یلی‌ به‌لای‌ سیاسه‌تی‌ دیموكراتیه‌كاندا ده‌چێت و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ توند به‌رگری‌ له‌ باراك ئۆبامای‌ پاڵێوراوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌ ده‌كات، زۆربه‌ی‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ بۆ كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك، به‌وه‌ی‌ كورد كۆنترۆڵی‌ شاره‌كه‌ی‌ كردووه‌ و ده‌نوسێت "ئه‌وه‌ی‌ رژێمی‌ به‌عس به‌ كوردی‌ كردووه‌ له‌ پێش 2003، ئێستا كورد به‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ی‌ ده‌كات".

له‌ راپۆرتێكیشدا كه‌ له‌ 18ی ئابی 2008 له‌لایه‌ن په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌كه‌وه‌ له‌ به‌غدا ئاماده‌كراوه‌، هاتوه‌: "له‌ كه‌ركوك له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی‌ سه‌دام حسێندا چه‌ندین خێزانی‌ كورد ده‌ركراون و عه‌ره‌بی‌ تێدا نیشته‌جێ كراوه‌، به‌ڵام له‌ دوای‌ جه‌نگی‌ عێراق له‌ 2003دا میلیشیاكانی‌ كورد عه‌ره‌به‌كانیان ده‌ركرد و كوردیان تێدا نیشته‌جێكرد ... به‌ پێی خه‌مڵاندنی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مریكاش عه‌ره‌ب و توركمان %40ی دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ پێك ده‌هێنن".

راپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ریچارد ئۆپڵی‌ په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌ به‌غدا نوسراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ملیشیا وه‌سف ده‌كات هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ كوردیش به‌ "هێزێكی‌ ترسناك" باس ده‌كات و ده‌نوسێت "ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ له‌ هه‌موو شوێنێكی‌ كه‌ركوكدا ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌ و فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیس، كورده‌كان كۆنترۆڵی‌ ئاسایشیان كردووه‌ كه‌ هێزێكی‌ ئه‌منی‌ نهێنی‌ ترسناكه‌ به‌ پێَی‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ ئاسایش له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری‌ ئه‌مریكی‌ كارده‌كه‌ن".

گه‌ر ته‌ماشای‌ راپۆرت و نوسینه‌كانی‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ دوای‌ داگیركردنی‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ ساڵی‌ 2003دا، به‌ ده‌گمه‌ن راپۆرتی‌ "پۆزه‌تیڤ" له‌ سه‌ر كورد ده‌بینرێت.
له‌ 30ی كانونی‌ دووه‌می‌ 2006دا له‌سه‌ر وتاره‌كه‌یدا به‌ توندی‌ ره‌خنه‌ له‌ سیسته‌می‌ سیاسی‌ كوردستان ده‌گرێت. وتاره‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ "زیندانیكردنی‌ ره‌خنه‌ له‌ كوردستان" دایه‌ و تێیدا هاتووه‌ "كوردستان به‌ شێكی‌ ئاوه‌دان و خۆرئاوای‌ ویستی‌ عێراقه‌، به‌لاَم له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ كورد نمونه‌یه‌ك له‌ ره‌خنه‌ی‌ سیاسی‌ بۆ به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌سه‌ر ره‌خنه‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیرده‌كه‌ن".

له‌ 26ی دیسه‌مبه‌ری‌ 2007 له‌ راپۆرتێكدا ره‌وشی‌ زیندانیان له‌ كوردستان به‌ مه‌ترسی‌ وه‌سف ده‌كات، راپۆرته‌كه‌ به‌ ناونیشانی‌ "سه‌ده‌ها كه‌س له‌ نێو كونه‌ ره‌شه‌كانی‌ سیسته‌می‌ زیندانی‌ كورددا دیارنه‌ماون". هه‌روه‌ها له‌ 26ی ته‌مموزی 2007 له‌ نوسینێكدا پارته‌ كورده‌كان به‌ گوێپێنه‌دان له‌ كێشه‌كانی‌ عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان تۆمه‌تبارده‌كات.

گۆشه‌نوسه‌ به‌ ناوبانگه‌كانی‌ رۆژنامه‌كه‌ش له‌ نوسینه‌كانیاندا له‌ سه‌ر عێراق ره‌خنه‌ له‌ كورد ده‌گرن. بۆ نموونه‌ تۆماس فرێدمان نوسه‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ وتاره‌كانیدا له‌ ساڵی‌ رابردوو پارته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كوردستان به‌ دوو خێڵ‌ وه‌سف ده‌كات و له‌ شوینێكی‌ دیكه‌دا ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پێشكه‌وتن له‌ كوردستاندا ده‌بینرێت، به‌ڵام هێشتا كوردستان پڕه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ده‌بێت بزانین كه‌ سویسرا نییه‌".

نیكۆلاَ كریستۆڤ كه‌نوسه‌رێكی‌ هه‌فتانه‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌یه‌، له‌ وتارێكی‌ دا كه‌ له‌ 13ی ئابی2007 بڵاویكرده‌وه‌ داوا ده‌كات كورد له‌سه‌ر كه‌ركوك ته‌نازول بكات و ده‌نوسێت "كورده‌كانی‌ عێراق به‌ بوونی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ خۆشحاڵ ده‌بن، بۆیه‌ ئه‌مریكا ده‌توانێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ته‌نازول به‌ كورده‌كان بكات له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كه‌ركوك".

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كان هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كاندا قسه‌ی‌ خۆیان هه‌یه‌و  بێلایه‌ن نین. له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركویشدا رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز داواده‌كات "بكرێته‌ شارێكی‌ سه‌ربه‌خۆ و له‌ ژێر ئیداره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاندا بێت و رۆڵی‌ زیاتر بدرێت به‌و رێكخراوه‌".
 
دیپلۆماته‌كه‌ی ئه‌مریكاش له‌ تیمی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وی‌ هه‌رێمیی له‌ نوسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بیروڕای‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا بێت، به‌ڵام له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوكدا هاوڕابوو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ ولاَته‌كه‌یدا و به‌ سبه‌ی راگه‌یاند: "كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی‌ هه‌ستیاره‌ كه‌ پێوستی‌ به‌ میتۆدێكی‌ جدی‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كه‌ گشت خه‌می‌ پارته‌كانی‌ عێراق له‌ خۆ بگرێت، ئێمه‌ پشتیوانی‌ له‌ رۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ و داوا له‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین سازشێكی‌ پراكتیكی‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌".

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ڤیور
 ئیستا ، ئه‌وساش گه‌وره‌ترین کیشه‌ی کورد گه‌نده‌لی بوه‌ ،و مونافه‌سه‌ی ناو کورد خۆی بو.ئه‌م راپۆرتانه‌ هۆکه‌ی ئه‌م گه‌نده‌لیه‌یه‌ که‌ بوه‌ به‌ سه‌ره‌تان له‌ گیانی کورددا.ئه‌مریکیه‌کان باش ئه‌زانن سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ریکی چین.
عه‌لی حوسین
 پرۆژه‌که‌ی ئه‌مین جاف نیشانه‌ی بوونی ده‌یان هه‌زار دلسۆزه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیدا،به‌لام جێی مه‌یرسیه‌ ده‌سه‌لات نه‌توانێت خۆی لێی رزگار بکات به‌ تایبه‌تی له‌وانه‌ی کورسی پله‌و سامانیان له‌لا مه‌به‌سته‌ .بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی که‌رکوکیش له‌ خۆبۆرده‌یی و پله‌وسامان ده‌وێت و له‌بۆ کوردیش به‌خۆداچوونه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ستی سه‌رکردایه‌تی !
هه‌ژار / سوید
 من به‌ هیچ شێوه یه‌ك له‌ گه‌ڵ بۆچوونه‌کانى کاك سه‌ردار پشده‌رى نیم به‌رامبه‌ر ئاگار کردنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌ نووس که‌ گووایه‌ غه‌ڵت بن. کاکه‌ گیان غه‌ڵه‌ت به‌ غه‌ڵه‌ت چاك نابێته‌وه‌،وه‌ك تۆ نووسیوته‌ ئه‌کرێت ئێمه‌ش چه‌ند ڕۆژنامه‌ نوسێك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ که‌ شت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ى کورد بنووسن جا ئه‌گه‌ر به‌ پاره‌ بێت یا به‌ ڕوونکرنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌مان‌ ‌به‌ کاریان بهێنین بۆ باس کردنى مه ‌سه‌له‌ ڕه‌واکانمان... له‌ گاڵ ڕێزم
به‌رهه‌م
 ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژنامانه‌ ئه‌نوسرێت له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌وشی خراپی زیندانه‌کانی کوردستان و بێسه‌روشوێنکردنی زۆر که‌س ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گرن، ئه‌گه‌ر سه‌رانی کورد بیانه‌وێ ڕووی خۆیان تۆزێ سپی بکه‌نه‌وه‌ له‌میدیای جیهانیدا با به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ نه‌ک هه‌موو نوسینێک که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت به‌دژه‌ کورد ناوبه‌رن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیشی به‌که‌رکوکه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر که‌مته‌رخه‌می سه‌رانی کورده‌ که‌نه‌یانتوانی گرنگی زیاتر به‌که‌رکوک بده‌ن وه‌ک شارێکی کوردستانی و له‌دنیادا ئازاره‌کانی که‌رکوک به‌جوانی نیشان بده‌ن
توانا هلال السليمانى
 هه موو ده زانیین توماس فریدمان له گه ل عه ره‌بی سعودیه وه هه موو جارێك له روژ نا مه ی‌ شرق الاوسط ......ئه نووسیت وه نووسه ره كانی تر دژ به( كورد و ئاسوی‌ رزگاری‌ كورد و نه گه رانه وه ی‌ ماف و شه ره فی‌ ئه تكراوی‌ كورد له كركوك) ده زانیین لوبی‌ عه ره بی‌ سعودی‌ و تورك ها نیان ئه دات.ئه مه ش ئه وه ده رده خات كه لوبی‌ ئه مریكی-كوردی‌ ده وری‌ خوبینوه تا راده یه ك.ئه كه ر نه كاته تینیان ئه‌م راپورتانه نا نووسن دژ به كورد.هه موو اوروبا وه امریكا هه ول ده‌ده‌ن كورد ناوچه نه وتیه كان نه كرنه ده‌ست چونكه كارته كه یان ئیكسپایه‌ر ئه بیت هه ر له 1913تا ئیستا مفعولی‌ ماوه وه روژئاوا یاری‌ به جی‌ كارتیك بكه ن به رامبه ر به (عه ره ب .فارس.تورك) بو ده ست كه وته كانیان وه كو جاران كورد روژێك به كه ن پاله وان وه روژێكیش مزگین بن بو مه رامه كانیان.
كاوە شێروانی
 دەبیت ئەوە لە بیر نەكەین كە سەركردەكانی ئەمریكا بە تەواوی ئاگاداری دەرەوەی وولاتەكانیان نین و پرس بە راویَژمارەكانیان دەكەن ئەوانیش لە ئەمریكا دەژین و زیاتر پرس بە سەركردەكانی خۆیان دەكەن یان رۆژنامە و گۆڤاری نووسەرەكان (بە تایبەتی رۆژنامەكانێ ئەمریكا) دەخویَنن و ئاكامی ئەو كارە لە سەر ئەمریكا رەچاو دەكەن نەك ئەوەی كە بێن و حەق بە كورد یان هەر نەتەوەیەك بدەن. ئەوان بەرژەوەندی گەل وولاتی خۆیان رەچاو دەكەن با چیتر لە خشتە نەچین و پشت بە خۆمان ببەستین.
ژاڵه‌
 کاک سه‌ردار پشده‌ری،ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س ئه‌زانێ که‌ سۆز هیچ شتێک مه‌یسه‌ر ناکات له‌ سیاسه‌تدا،ڕۆژنامه‌ی نیۆرک تایمز،بی بی سی ،،،ئه‌مانه‌ هه‌رکه‌س بۆخۆی نیه‌ که‌ تۆ وابزانی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ نا حه‌زن به‌ کورد ئه‌وان ئه‌خه‌ڵه‌تێنن و ئه‌وڕۆژنامه‌ یان ئه‌و میدیا به‌ خه‌ڵه‌فاو بزانی .ئه‌وه‌شت پێ بڵیم که‌ ئه‌و که‌ناڵانه‌ وه‌ک ئه‌وانه‌ی لای خۆمان نین به‌ڕاستی به‌ به‌رنامه‌یه‌کی داڕیژراوه‌وه‌ ئه‌و نوسینانه‌ بڵاو ئه‌که‌نه‌وه‌،چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ریکلامه‌کانی تورک عه‌ره‌ب و دوژمنانی کورده‌ ،ڕۆژانه‌ ریکلام بۆ هێڵی ئاسمانی ئه‌و ووڵاتانه‌و کۆمپانیاکانی ئه‌و ووڵاته‌ ئه‌که‌ن.ده‌ تۆ فه‌رموو خۆت ئاگاداریان بکه‌ره‌وه‌ بۆچی که‌سانی تر ڕائه‌سپێڕی؟وه‌ من دڵنیاشت ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌ی هه‌موو ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو دوژمنه‌کانی کورد ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌رکوک نه‌ بۆ عه‌ره‌ب بێت نه‌ بۆ کورد نه‌بۆ تورکمان به‌ڵکو که‌رکوک وه‌ک قودسی عه‌ره‌بی که‌ عه‌ره‌ب باڵاده‌ست بێت تێیدا و کوردیش بکه‌نه‌ فه‌له‌ستین.من پرسیارم له‌ مامۆستایه‌کی سیاسی بیانی کرد ئایا جۆره‌ سیاسه‌تێکی وا له‌ ئارادایه‌،وتی (بێ گومان ئێوه‌ هیچتان له‌ ئیسرائیل ناچی!! زۆر له‌ فه‌له‌ستین ئه‌چن به‌ سه‌دان جار خراپتر‌ ،گه‌نده‌ڵی ،ژن کوشتن،ڕۆژنامه‌ نوس کوشتن ،خێڵبازی ،دیکتاتۆری،ناوچه‌ چێتی له‌ که‌سانی سیاسی بالا ده‌ستی کورد و بێ ئاگاییکی زۆر له‌ ڕۆشنبیری ئێوه‌دا ده‌بینرێت،فه‌له‌ستین له‌و ڕووه‌وه‌ باشتره‌و که‌س نایه‌وێ ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت خۆشیان ناتوانن داری ئیسرائیل له‌ ئۆریشه‌لیمدا به‌سه‌ریانه‌وه‌یه‌)هیوادارم وا تێ نه‌گه‌یت که‌ من ئه‌مڕۆ بلێم برؤ ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئیتر تۆ سه‌ربه‌خۆیت باوه‌رم پێ بکه‌ی من دڵنیام که‌ من به‌ بێگانه‌ نازانی!!!!!!
ئارام كوردستانی‌
 كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ نیۆرك تایمز واته‌ سیاسه‌تی‌ دیموكراتیه‌كان.
ياسين
 به راستی‌ كورد خوی‌ ئه خه له تینیت ئه گه ر پشت به ئه مریكا ببه ستێت چونكه میژوویه كی‌ تاڵمان هه یه له گه لیاندا روخانی‌ صدام له به رخاتری‌ كورو كه لی‌ عیرا ق نه بوو ئه كه نا سی‌ سال بوو صدام عیراقی‌ به ئاگرو ئاسن ئه برد به ریوه بوَچی‌ نوزه ی‌ لێوه نه ئه هات به رای‌ من ئیستاش ئه مه ریكا پشتگیری‌ ئینسانی‌ كورد ئه كات تا ئیستا حسابی‌ سیاسی‌ بو كورد نه كردووه دلی‌ عه ره ب و توركی‌ به لاوه گرنگتره له كورد به لام هه ركاتیك به رژه وه ندی‌ له گه ل كورد یه كی‌ كرت ئه وا چه نه ها ریكا به كار ئه هینیت بو ئه وپشتگیری‌ كردنه و حساب بو كه س ناكات وه ك چۆن له په لاماری‌ عیراقیدا حسابی‌ بۆ كه س نه كرد سیاسه ت داریژه رانی‌ ئه مریكا كه ئه وان حساب بو ده یه ها ساڵی‌ تر ئه كه ن ئه گه ر به رژه وه ندی‌ ئه مریكا له وه دا ببیننه وه كه كورد بخه نه هاوكیشه سیاسیه كانیانه وه ئه وا بیلانی‌ دریژ خایه ن دا ئه نین بزانن چۆن مه سه له ی‌ كورد بكه نه باسی‌ سه رده م و له ماوه یه كی‌ كورتدا ته نانه ت پێشیكه ن به ده وله ت به لام وادیاره تا ئیستاش ئه و قه ناعه ته یان نیه كه كورد بتوانیت خوَی‌ به ڕێوه ببات ئه زمونی‌ حه ڤده سال حوكومرانی‌ ئیسپاتی‌ ئه وه ده كات چونكه به بی‌ ئاگایی‌ خه لك چه نده ها دراسه له سه ر كورد له م به شه ی‌ كوردستاندا كراوه با چاوه ڕی‌ بین بزانین كه ی‌ ئه وقه ناعه ته یان لادروست ئه بیت ئه وكا ت نیورك تایم به به ڵكه وه ئه یسه لمینیت كه كه ركوك كوردستانه و هیج حسابی‌ بو عه ره به كان و تورك مانه كان ناكات
سه‌ردار پشده‌ری
 به‌ر له‌ هه‌موشتێک با رۆژنامه‌ بێگانه‌کان تاوانبار نه‌که‌ین و له‌ خۆمانیان نه‌که‌ینه‌ دوژمن، با بزانین ناوی ئه‌و که‌سه‌ی راپۆرته‌که‌ی نوسیوه‌ کێیه‌و به‌ ره‌گه‌ز خه‌ڵکی کویه‌، ئه‌وه‌ی من ئاگادارم ئاسوری و ئه‌رمه‌نی و تورکمان و عه‌ره‌بێکی زۆر له‌و رۆژنامه‌ بێگانانه‌ کار ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ش به‌ قه‌ڵه‌می بوغزو کینه‌ بابه‌ت به‌دژی کورد ده‌نوسن و چاوی ئه‌و رۆژنامه‌ش ده‌به‌ستن که‌ کاری بۆ ده‌که‌ن، ئه‌و رۆژنامه‌ نوسه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی نوسیوه‌ ئاسوریه‌و هاو سه‌نگه‌ری عه‌ره‌به‌کانه‌، پێویسته‌ کورد رۆژنامه‌که‌ ئاگادار بکاته‌وه‌ له‌ ده‌رون پیسی ئه‌و جۆره‌ نوسینانه‌. 1 - 9 - 2008
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ