راپۆرت
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16




Wednesday, September 17, 2008
 
     

 

راپۆرت: فرمان عه‌بدولڕه‌حمان

یه‌كه‌م كه‌تیبه‌ی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق له‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ 2003 له‌  سه‌ربازگه‌ی‌ قه‌ره‌قوشی‌ نزیك دیاله‌ خولی‌ راهێنانیان ته‌واوكرد كه‌ 60%یان شیعه‌و 25% سوننه‌و 10% كوردو 5% له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر بوون، ژماره‌یان چه‌ند سه‌د كه‌سێك ده‌بوون‌و چه‌كی‌ قورس‌و سوكیان ته‌نها ده‌مانچه‌ی‌ CLOCK بوو، كه‌ ده‌مانچه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكیه‌و 16 فیشه‌ك ده‌خوات.

پێكهێنانی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق له‌سه‌ر بڕیاری‌ پۆل بریمه‌ر حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌مریكا بوو له‌ عێراق، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئایاری‌ هه‌مان ساڵدا سوپای‌ عێراقی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 400 هه‌زار سه‌رباز بوو، كه‌ 11 هه‌زاری‌ پله‌ی‌ لیوای‌ هه‌بووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتی‌ هاوپه‌یمانان CPA بڵاوی‌ كرده‌وه‌، هاتووه‌ "سوپای‌ نوێی‌ عێراق سه‌ره‌تای‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراقه‌‌و پارێزگاری‌ له‌ گه‌لی‌ عێراق ده‌كات نه‌وه‌ك پارێزگاری‌ ته‌نها له‌ سه‌ركرده‌یه‌ك یان رژێمێكی‌ دیاریكراو بكات".

له‌ دوای‌ ساڵی‌ 2004 ژماره‌ی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق گه‌یشته‌ 35 هه‌زار سه‌رباز كه‌ له‌ سێ‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ پێكهاتبوو، هه‌ر فیرقه‌یه‌كیش له‌ 27 فه‌وج پێكهاتبوو. به‌ڵام ئێستا سوپای‌ عێراق له‌ 14 فیرقه‌ پێكهاتووه‌و ژماره‌یان نزیكه‌ی‌ 180 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه‌ بگاته‌ 275 هه‌زار سه‌رباز له‌ ساڵی‌ 2010، سوپای‌ نوێی‌ عێراق كه‌ به‌ ده‌مانچه‌ی‌ GLOCK ده‌ستی‌ پێكرد ئێستا خاوه‌نی‌ 100 بۆ 200 هه‌زار پارچه‌ چه‌كه‌ له‌ جۆری‌ AK-47 و 27 هه‌زار پارچه‌ چه‌ك له‌ جۆری‌ M16A4، له‌گه‌ڵ‌ 72 ده‌بابه‌ی‌ جۆری‌ T-55 و 77 ده‌بابه‌ له‌ جۆری‌  T-72و 3630 هامه‌ر له‌ جۆری‌ M-60A3 هه‌روه‌ها 330 زرێپۆش له‌ جۆری‌ BMP-1 له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كۆپته‌رێكدا.
 
رێكه‌وتێكی‌ سه‌یره‌و ره‌نگه‌ یه‌كێكیش بێت له‌ موفاره‌قه‌ مێژوویییه‌كان كه‌ سوپای‌ عێراقی‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ به‌ریتانی‌ بووه‌و كۆتاییه‌كه‌شی‌ ئه‌مریكی‌، له‌ هه‌ردوو ئه‌و مێژووه‌ی‌ سوپای‌ عێراقی‌ تێدا دامه‌زراوه‌ (1921 و 2003) دامه‌زرێنه‌ره‌كانی‌ هێزی‌ بیانی‌ بوون، به‌ڵام پرسیاری‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئایا سوپای‌ نوێی‌ عێراق هه‌مان مێژوو دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌و له‌ هێزێكه‌وه‌ كه‌ پارێزگاری‌ هه‌موو عێراقیه‌كانه‌ ده‌بێته‌ هێزێكی‌ تۆقێنه‌رو سته‌مكار؟ ئایا به‌هێزبونی‌ ئه‌و سوپایه‌ مه‌ترسی‌ بۆ كێ‌ دروست ده‌كات؟

له‌ ماوه‌ی‌ 5 ساڵی‌ رابردوودا سوپای‌ عێراق له‌گه‌شه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامدابووه‌، ئه‌گه‌رچی‌ كورد رۆڵی‌ گرنگی‌ بینی‌ له‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پله‌به‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ لاواز بووه‌ له‌ نێو هه‌یكه‌له‌ی‌ سوپادا، به‌ بڕیارێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقیش هه‌موو ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كانی‌ سوپای‌ پێشووی‌ عێراق تا روتبه‌ی‌ رائید به‌ره‌و خوار  گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ نێو سوپای‌ نوێی‌ عێراق، كه‌ به‌ پێی‌ هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ نزیكه‌ی‌ 6 هه‌زار ئه‌فسه‌رو پله‌داری‌ سوپای‌ پێشوو چونه‌وه‌ سه‌ر كار.

فه‌ریق روكن عه‌بدولعزیز موفتی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ فیرقه‌ی‌ چواری‌ سوپای‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ سوپای‌ عێراق به‌رده‌وام له‌ به‌هێزبووندایه‌و رۆڵی‌ كورد له‌ ئێستادا زۆر لاوازه‌ له‌ سوپادا ئه‌وه‌ له‌كاتێكدابوو كه‌ كورد پشكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌بووه‌ له‌  سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق، ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ ئێستادا له‌ رووی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ سوپای‌ عێراق به‌هێزترن له‌ پێشمه‌رگه‌.

به‌هێز بوونی‌ سوپای‌ عێراق له‌ ئێستادا به‌ بإوای‌ هه‌ندێ‌ له‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ ئه‌گه‌ری‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌ندێ‌ ئه‌جێندای‌ تایبه‌ت‌و نا حكومی‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، به‌وپێه‌ی‌ سوپای‌ عێراق دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ وه‌كو (صوله‌ الفرسان، زئیر الاسد)‌و چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ تردا له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ عێراق، فشاره‌ سیاسیه‌كانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌‌و زمانی‌ موخاته‌به‌كردنی‌ دوای‌ ئه‌و پرۆسانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌هێزترو توندتر بووه‌.
نه‌جم شوه‌یلی‌، شیكه‌ره‌وه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌ڵێت: "رۆڵی‌ سوپا له‌ ژیانی‌ سیاسیدا له‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌و سیاسیانه‌ كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت زۆرترین هێزیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی‌ سیاسییان ویست بتوانن جێبه‌جێی‌ بكه‌ن".

له‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ سوپای‌ عێراقدا رۆژنامه‌ی‌ لۆماتانی‌ سویسری‌ رۆژی‌ 2ی‌ ئابی‌ 2008 بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ به‌ بإی‌ 5 ملیار دۆلار چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌ عێراق بفرۆشێت كه‌ له‌ نێویاندا كۆپته‌رو موشه‌ك‌و چه‌كی‌ تۆپهاوێژیشیان تێدایه‌. پێشتریش ئاژانسی‌ به‌رگری‌‌و ئه‌منی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ به‌ بڕی‌ 1 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار شه‌ش فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ C-130J بفرۆشێته‌ عێراق. هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی‌ رێككه‌وتنێكی‌ هاوبه‌شی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق‌و په‌یمانی‌ ناتۆ، مانگی‌ ئازاری‌ 2008، عێراق 110 زرێپۆشی‌ وه‌رگرت. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بزانرێت له‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق زۆربه‌ی‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان بۆ عێراق جێده‌هێڵن.

به‌پێی‌ هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ به‌ تێكڕایی‌ له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ 10 ملیار دۆلار بۆ كڕینی‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌ سوپای‌ نوێی‌ عێراق خه‌رجكراوه‌. دوا په‌ره‌سه‌ندنیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌نگۆی‌ كڕینی‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی‌ F-16 كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕ چه‌ك كردنه‌وه‌ی‌ سوپادا بڕیاره‌ عێراق بیكڕێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان، به‌ تایبه‌تی‌ كوردو كوه‌یتییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوه‌یتیه‌كان حه‌سانه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت ئه‌وا كورد له‌ به‌رامبه‌ر سوپای‌ به‌رده‌وام په‌ره‌سه‌ندووی‌ عێراقیدا ده‌توانێت چی‌ بكات؟ ئایا سوپایه‌كی‌ به‌هێزو پإ چه‌كی‌ عێراق مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر كێ‌ هه‌یه‌؟

فه‌ریق روكن عه‌بدولعه‌زیز موفتی‌، پێیوابوو كه‌ پڕ چه‌ككردنی‌ سوپای‌ عێراق كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی‌ سیاسی‌، به‌ بإوای‌ ئه‌و تا ئێستاش ئینتیمای‌ سوپای‌ عێراق دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر سه‌ركرده‌و حزب‌و تائیفه‌كانداو ده‌كرێت هێزی‌ سوپا ئیستیغلال بكرێت بۆ مه‌به‌ستی‌ سیاسی‌.

به‌ڵام له‌ بارودۆخێكی‌ وادا پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت رووبه‌ڕووی‌ هێزێكی‌ پڕچه‌ك‌و به‌هێزی‌ عێراق ببێته‌وه‌؟ له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌دا بارزان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارو ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانای‌ كوردستان پێیوابوو گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كنه‌گرتوویه‌تی‌، وتیشی‌: "تا ئێستاش هێزێكی‌ یه‌كگرتومان نیه‌و هێزی‌ حزب بونی‌ هه‌یه‌".

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوو كۆلێژی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌و ماوه‌ی‌ 17 ساڵیشه‌ بوار له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی‌ كورددا هه‌بووه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ زیاتر گه‌شه‌پێبده‌ن، تا ئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ هێزێكی‌ ته‌واو نیزامی‌‌و یه‌كگرتوودا به‌رجه‌سته‌ ببوایه‌.

بارزان محه‌مه‌د پێشیوابوو له‌ ئێستادا سوپای‌ عێراق توانای‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ده‌خولاتی‌ ئه‌مریكی‌ نه‌بێت، به‌وپێیه‌ی‌ سوپای‌ عێراقی‌ نوێ‌ سوپایه‌كی‌ تائیفیه‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ چه‌ندێتی‌ كردووه‌ نه‌وه‌كو جۆرێتی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌كاریده‌هێنێت چإی‌ تۆپبارانكردن (كسافه‌ الناریه‌) به‌هێزتره‌ له‌ چه‌كه‌كانی‌ سوپای‌ عێراقی‌، ئه‌مه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رووی‌ باوه‌ڕبون به‌ مه‌سه‌له‌كه‌و جۆری‌ راهێنان‌و مه‌شقیش پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشتره‌.

به‌ پێی‌ ماده‌ی‌ 121، بڕگه‌ی‌ پێنجی‌ ده‌ستوری‌ عێراق په‌یوه‌ندی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێراق دیاریكراوه‌و پێشمه‌رگه‌ ئه‌ركی‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێمی‌ پێسپێردراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا به‌ بڕوای‌ لیوا جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێم، رێكنه‌خستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێراق له‌ رووی‌ ئه‌رك‌و بودجه‌وه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌ بۆ دروست بوونی‌ بارگرژی‌. به‌وپێیه‌ی‌ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ پێویستیان به‌ یاسای‌ تایبه‌ته‌، لیوا جه‌بار یاوه‌ر وتی‌: "ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی‌ سوپای‌ عێراق‌و پێشمه‌رگه‌ رێكبخرایه‌ هیچ بارگرژیه‌ك دروست نه‌ده‌بوو، چونكه‌ ئه‌وكات پێشمه‌رگه‌و سوپا یه‌ك ئامانجی‌ گشتیان ده‌بێت كه‌ پاراستنی‌ عێراقه‌ به‌ هه‌رێمه‌وه‌".

له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی‌‌و پارتیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، له‌ رووی‌ لۆژیستیشه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ هه‌یانه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ن كه‌ له‌ سوپای‌ رژێمی‌ پێشوو به‌جێماوه‌.

له‌ ساڵی‌ 2003 یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ توانیان سودێكی‌ زۆر ببینن له‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌كانی‌ خالیدو فه‌یله‌قی‌ یه‌ك له‌ كه‌ركوك‌و سه‌ربازگه‌ی‌ فایده‌ له‌ موسڵ‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیر، له‌وباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێم وتی‌: "تا ئێستاش ئه‌و چه‌كانه‌ به‌كار ده‌هێنین‌و چه‌كی‌ شاراوه‌مان نیه‌و حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق‌و هێزه‌كانی‌ فره‌ نه‌ته‌وه‌ ده‌زانێت پێشمه‌رگه‌ چه‌ند جۆره‌ چه‌كی‌ هه‌یه‌‌و ئه‌و چه‌كانه‌ش ته‌نها به‌شی‌ به‌رگری‌ كردن ده‌كات له‌ خۆمان".

چاودێران هۆشداریی‌ ده‌ده‌ن له‌ به‌هێزبوونی‌ سوپای‌ عێراق‌و پێیانوایه‌ مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق دروست ده‌كات، به‌وپێیه‌ی‌ له‌ ئێستادا عێراق ناتوانێت دژی‌ دراوسێكانی‌ بوه‌ستێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سنوره‌كه‌شی‌ ببه‌زێنن.

تاریق ئه‌لحه‌مید، كه‌ نوسه‌رێكی‌ عه‌ره‌به‌ له‌ وتارێكیدا رۆژی‌ 10ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ (شرق الاوست) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی‌ (نا بۆ پڕچه‌ككردنی‌ عێراق)، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ده‌نگۆی‌ كڕینی‌ چه‌كی‌ قورس له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ده‌بێت جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق بێت پێش ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق بن.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هةلَويست احمد
 هه‌روه‌ك ده‌زانین دروست بوونی‌ حكومه‌تی‌ نویی‌ عیراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌ په‌یره‌وو پرۆگرامی‌ ئه‌مریكابوو. بۆیه‌ ئیستا دامه‌زراندنی‌ سوپا له‌هه‌مان پرۆگرامه‌كانیتی‌, وه‌ پرچه‌ككردنی‌ سوپاس پیویستی‌ سوپایه‌. وه‌بالاشمان سه‌یر نه‌بێت كه‌ بۆچی‌ كورد پشكی‌ كه‌می‌ یان هپچی‌ به‌رناكه‌ویت له‌م ناوه‌دا. ئه‌مه‌ش رۆن و ئاشكرایه‌ وه‌ك كه‌ركوك و مادده‌ی‌ 140. به‌لام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ بكریت ئه‌وه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی‌ كوردی‌ هه‌ڵوێست بنوینیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك لایه‌نیكی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ به‌شداربێت له‌م بواره‌, هه‌م به‌ پیگه‌یاندنی‌ رۆڵه‌كانی‌ له‌رووی‌ سه‌ربازی‌ و وه‌ ناردنیان بۆخوله‌كانی‌ فیركردنی‌ فرۆكه‌وانی‌.
be lana
 nagbaty ema lawadaya nak har 7kumatakan shmulin xalkakanishman har bau jora boya ba dlniaiawa dalem ka aw chakanay supay iraqy bo ledany kurd bakar dahenret balam shart nia 2008 lawanaya 2011
گرمیان
 کومه‌لیک شت هه‌یه‌ ئه‌بی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌ هه‌ند وه‌رگری ، زور ژێرانه‌ هه‌لسوکه‌وتیان له‌گه‌لدا بکات وه‌کو گه‌رانه‌وه‌ی 6 ئه‌فسه‌رو پله‌دار بو ناو رێزی سوپاسی نوی کرینی ئه‌و هه‌موو چه‌کو ته‌قه‌مه‌نیه‌ له‌ لایه‌نی حکومه‌تی مالکیه‌وه‌ . نابێت هه‌رگیز به‌ چاوی خه‌والوه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م خالانه‌ بکری .
هةردي عةلي
 من پێم وایه‌ مه‌سه‌له‌ی پرچه‌ككردنی سوپای عێراق مه‌سه‌له‌یه‌كی كاتیه‌، واته‌ ئه‌م سوپایه‌ ده‌بێت پر چه‌ك بكرێت و به‌هێز بكرێت، لایه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌دان كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ته‌قه‌مه‌نی فرۆش چاویان بریوه‌ته‌ قازانج و سامانێكی خه‌یاڵی به‌مه‌به‌ستی پرچه‌ككدرنی عێراق، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پرچه‌ككردنی سوپای عێراق نامه‌یه‌كی كراوه‌یه‌ بۆ ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌یاری ئه‌مه‌ریكان، ڕه‌نگه‌ ئه‌م دوو هۆكاره‌ به‌س نه‌بێت به‌وه‌ی بڵێن سوپای عێراق بۆچ پرچه‌ك ده‌كرێت؟ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك كورد بۆچی له‌ پرچه‌ككردنی ئه‌م سوپایه‌ بترسین و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌گه‌تیف بنوێنین؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه‌ چونكه‌ له‌ رووی سیاسی و ئه‌ركه‌ ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمانه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا هیچمان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ حه‌ق وایه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدان نه‌ك محاسه‌به‌ بكرێن به‌ڵكو ............. بكرێن، ئه‌مانه‌ چیمان پێ ده‌ڵێن جگه‌له‌وه‌ی سونه‌ و شیعه‌ ئاشت ده‌كه‌نه‌وه‌ چیمان بۆ ده‌كه‌ن جگه‌له‌وه‌ی به‌شداری كارا ده‌كه‌ن له‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی، چیان كردووه‌ جگه‌ له‌ سه‌ردانی سیستانی و جه‌عفه‌ری و مالیكی و عبدالعزیز... به‌راست ئێمه‌ بۆچی له‌وه‌ تێناگه‌ین ئه‌مانه‌ كوری سه‌رده‌می ئه‌م رۆژگاره‌ نین برۆن چۆن شۆرشتان به‌رپاكرد ئاوایش رۆژه‌ خامۆشه‌كانی بچننه‌وه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ