راپۆرت: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د
به‌وته‌ی پسپۆڕێكی بواری كشتوكاڵ، پڕۆژه‌ی ئاواكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان كه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه راگه‌یه‌نرا، نه‌ك بۆ كوردستان به‌ڵكو بۆ عێراقیش پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ركه‌وتوه و ده‌توانرێ كاری له‌سه‌ری بكرێ.
نوری عه‌بدوڵا لێپرسراوی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زور ده‌ڵێت: " بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان ره‌نگه پڕۆژه‌یه‌كی دره‌نگ خایه‌ن بێ چونكه ده‌بینین ژێرخانی كشت وكاڵی كوردستان به‌ته‌واوی داڕوخاوه‌و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوه‌یه، ره‌نگه له‌م قۆناغه‌دا هه‌روا به‌زوی جێبه‌جێنه‌كرێت هه‌ر چه‌ند پێشنیاریكردوه ساڵانه (20%) ی بودجه‌ی كوردستانی بۆ ته‌رخان بكرێت".
وتیشی: "جوتیار زیاتر په‌رۆشی به‌رهه‌مهێنان و له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕدایه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبومه‌كه‌ی،ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وتی زۆری ببوایه ره‌نگه به‌ئاسانی گونده‌كه‌ی خۆی به‌جێنه‌هێشتایه، بۆ راستی قســــــــه‌كه‌یشم دوای راپه‌رین جوتیار به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی خزمه‌تگوزاری گه‌ڕایه‌وه بۆ گونده‌كانی خۆیان، به‌ڵام دوای ساڵانێك كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی داهاتی نه‌بو جارێكی تر به‌خواستی خۆی له‌لادێ وه گه‌ڕایه‌وه بۆ شاره‌كان یاخود ئوردوگاكان ، بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و خه‌رجییه‌ی له‌زه‌ویه‌كه‌یدا ده‌یكات زیاتره له‌داهاته‌كه‌ی".
پرۆژه‌كه پێشنیازده‌كات، شاری نوێ به‌م مه‌رجانه دروست بكرێت:
هه‌ڵبژاردنی شوێنی گونجاوی نزیک له چه‌ند دێ‌یه‌ک بۆ دروستکردنی شارێکی نوێ.
ئه‌م شوێنه چاکتر وایه یان خۆی بکرێته ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان نزیک بێ له یه‌كێ له ناوه‌نده کارگێڕیه‌کانه‌وه.
تۆپۆگرافیای شوێنه‌که، شاخاوی بێ یا ده‌شتایی، به کاربهێنرێ بۆ جوانکردنی شاره‌که.
نه‌خشه‌یه‌کی گشتی (ماسته‌ر پلان) بۆ دروستکردنی دابنرێ.
فراوانبونی دواڕۆژی له به‌رچاو بگیرێ.
هه‌وڵ بدرێ که‌مترین زه‌وی کشتوکاڵی خه‌سار ببێ.
سنوری زه‌وی نیشته‌جێبون و کشتوکاڵ و پاوان و له‌وه‌ڕگا له یه‌ک جیا بکرێته‌وه.
خه‌ڵکی دێیه‌کانی نزیکی هان بدرێن بگوێزنه‌وه ئه‌م شارانه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال وتی: "بۆ دروست كردنی گوندی گه‌وره یاخود شاری نوێ ئایا به‌ئاسانی ئه‌و جێگایه ده‌ست ده‌كه‌ون، وه‌ك ده‌زانین هه‌مو زه‌وییه‌كان به‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه‌ن‌و بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌شیان پێ ویستیان به وه‌رگرتنی زه‌وی تره، ده‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی زه‌وی و زاره‌وه ئه‌و زه‌ویه ته‌رخان بكرایه‌و بۆ ئیستا كارێكی ئاسان نی یه. شارێكی نوێی له‌و جۆره كه هه‌مو دامه‌زراوه‌یه‌كی شار له‌خۆ بگرێ، تاچه‌ند له‌بار ده‌بێت بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵداری و گاوداری و كێڵَگه‌ی په‌له‌وه‌رو هه‌نگ و حه‌وزی ماسی‌و چونكه به‌خێوكردنی هه‌ریه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵ و ماسی و په‌له‌وه‌رانه بۆ به‌خێوكردن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێویستی به‌ژینگه‌ی خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها تا ئیستا به‌زۆری له كوردستان به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ (سه‌رهییه) واته له له‌وه‌ڕگا سروشتییه‌كان ده‌له‌وه‌ڕێ و به‌خێوكردنی ڕه‌نگه بۆ ئه‌وكاته هه‌روا ئاسان نه‌بێ. له‌نزیك شاریش ئاژه‌ڵداری كارێكی ئاسان نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له وڵاتانی ده‌وروبه‌رو به‌ریشمان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبومی جوتیار له‌به‌رچاو گیراوه‌و زۆریش سه‌ركه‌وتوه، به‌هه‌رحاڵ پرۆژه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان ده‌كرێ بكرێته به‌ردی بناغه بۆ داهاتوی كوردستان چونكه پڕۆژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتو موته‌كامله.
هاوكات فارس محه‌مه‌د سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و سه رپه‌رشتیاری یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستان به‌سبه‌ی وت: "هیچ پرۆژه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی بێ كه‌موكوڕی نابێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌و بواره‌دا كاری نه‌كردبێت، به‌ڵام هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش به قه‌ده‌ر واقعیه‌تی خۆی ئیجابیاتی هه‌یه،
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاتی كوردستان، رای پێچه‌وانه‌م هه‌یه‌و وا ده‌زانم له‌و پرۆژانه‌یه كه له شاخ هه‌مان بوه‌و ده‌مانكرد، یه‌كێك له ماده‌كانی په‌یڕه‌و پرۆگرامی حیزب و قۆناغی دوای سه‌ركه‌وتن. پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه كۆمه‌ڵێ پرسیار هه‌یه له خۆمانی بكه‌ین".
وتیشی: "ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانین كه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ كه‌رتی پیشه‌سازییه نه‌ك كه‌رتی كشتوكاڵ، با وڵاته‌كه‌مان وڵاتێكی كشتوكاڵیش بێت، تا كه‌رتی پیشه‌سازی پێش نه‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا پێویستییه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵیش قۆناغ به قۆناغ دابین نه‌كات، پێشكه‌وتنی ئابوری له وڵاته‌دا به‌دی نایه‌ت، سه‌رچاوه‌ی ئابوری گرنگی هه‌ر وڵاتێك كه‌رتی پیشه‌سازییه نه‌ك كه‌رتی كشتوكاڵ".
به‌ڕای فارس پێویسته هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان و گرفته‌كان له‌م چه‌ند خاڵانه‌دا چڕده‌بنه‌وه:
1-چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی موڵكیه‌تی زه‌وی و زار، كه تا ئێستا یه‌كێكه له گرفته‌كان و په‌رله‌مان و حكومه‌تیش چه‌ندین جار، پرۆژه‌یان نوسیوه و گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ئه‌مه‌وای له جوتیار كردوه كه‌متر متمانه‌ی به په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و زه‌وییه‌كه‌ی بێت و هه‌ر به موڵكی میری ده‌زانێت، ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی یاساكانی چاره‌سه‌ر كردنی كشتوكاڵی تا یاسای(90)ی ساڵی 1975 وای له زه‌وی كردوه و پارچه پارچه‌ی كردوه و بێ به‌رهه‌می كردوه.
پارچه‌ی وا بچوكی تیایه سه‌رچاوه‌ی بژێوی جوتیار دابین ناكات و هه‌رده‌بێ به هه‌ژاریه‌وه به دیاریه‌وه دابنیشێت.
2-دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیار، گرنگه‌و به‌پێی بازاڕ‌و نرخی گونجاو بۆ به‌رهه‌مه‌كان و هاوسه‌نگ بونی توانای كڕینی پاره‌ی به ده‌ست هاتو بۆ جوتیار گرنگه، جا ئه‌و بازاڕه حكومه‌ت یا ده‌یكرێته‌وه یان بۆی ده‌فرۆشێت له رێگای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
3-به مۆدرین كردنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی و ئامێره‌كانی بواری كشتوكاڵ.
4-به زانستیكردنی رێگاكانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی رێگای تازه بۆ ئه‌وه له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ جوتیار بێ به‌رهه‌م نه‌بێت و توشی به‌تاڵه‌ی ده‌وری نه‌بێت‌و زستانان بێ كار بێت، وه‌كو به‌كارهێنانی ژوری پلاستیكی چوار وه‌رز به‌رهه‌م ده‌دات، یان بۆ سود وه‌رگرتن له بێ‌بارانی ده‌زگای ئاودێری به‌ڕشاندنی به‌كار بێنین یان بۆ كه‌مئاوی ده‌زگای ئاودێری دڵۆپاندن به‌كار بهێنن، ئه‌مانه هه‌موی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریه له رێگای بانكی كشتوكاڵی و داشكاندنی نرخه‌كانیان بیده‌ن به جوتیاران (ئێستا هه‌نگاوی بۆنراوه)، یان هێنانی تۆوی باوه‌ڕ پێكراو و یان جۆری باش و گونجاو.
5-هێنانی كۆمپانیای گه‌وره‌ی بیانی، یان خستنه گه‌ڕی سه‌رمایه‌ی گه‌وره و له پرۆژه‌ی گه‌وره‌دا، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زار‌و خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار ده‌كرێت.
6-رێگاوبان و گواستنه‌وه: خراپی رێگاوبانه‌كان و دوریان له بازاڕی ساغ كردنه‌وه زیانی گه‌وره به جوتیار ده‌گه‌یه‌نێ زۆرجار به‌رهه‌مه‌كه‌ی به داره‌وه وشك ده‌بێته‌وه، گواستنه‌وه‌ش یه‌كێكه له پایه بنه‌ره‌تییه‌كانی ژێرخانی ئابوری هه‌ر وڵاتێكه.
فارس محه‌مه‌د سادق وتیشی:" كتومت پڕۆژه‌ی له‌و جۆره پێشكه‌ش نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ندین جار كۆنفرانس و كۆنگره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و رێكخراوی فاو كراوه، به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه و خۆمان به‌شداری كۆنگره‌كانمان كردوه، به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌و بودجه قه‌به‌یه له‌به‌ر ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بو، به‌ڵام ئێستا ده‌كرێ پرۆژه‌ی تازه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان جوتیار ئیسماعیل خوێندكاری كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی، پێیوایه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێ بكات: "له ناوچه‌یه‌كی وه‌ك شاره‌زور و ئاوی زه‌ڵم، له چه‌ند جێگا و شوێنێك حه‌وزی گه‌وره‌ی ئاوگلدانه‌ی تێدا دروست بكرێت، پاشان له‌ڕێگه‌ی ئاودێرییه‌وه دابه‌شی زه‌وییه‌كانی سنوره‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاره‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رگرن، له ناوچه‌ی پێنجوین و شارباژێر و ده‌شتی هه‌ولێر كارگه‌ی گه‌وره و بچوك بۆ دروست كردننی دۆشا و شه‌ربه‌ت و سركه و بابه‌ته‌كانی تر دابمه‌زرێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاره‌كان به‌روبومه‌كانیانی تێدا ساغ بكه‌نه‌وه".
جوتیار پێشی وایه: "پێویسته حكومه‌ت سلفه بۆ هه‌ر له‌یه‌ك له‌م بوارانه دابین بكات، بۆ ئاژه‌ڵداری- بۆ مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی هه‌نگ و ره‌زو باخ و كشتوكاڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هاوكات پێویسته حكومه‌ت له كاتی پێگه‌یاندنی به‌روبومه‌كانی جوتیاره‌كان، به نرخێكی گونجاو به‌روبومه‌كانیان لێ بكڕێته‌وه یان كار ئاسانیان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن".
وتیشی: "پێویسته ده‌سه‌لاَت كاری جدی بكات بۆ زوتر به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان ناوچه‌یه‌كی به پیته بۆ سه‌رجه‌م به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان، هاوكات حكومه‌ت له رێگای وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه به‌روبومه خۆماڵیه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات".
ده‌قی پڕۆژه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا...