راپۆرت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان




Saturday, December 20, 2008
 
     


راپۆرت: ستاره‌ عارف
كۆمپانیا توركییه‌كان له‌ ریزبه‌ندیی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كه‌ له‌ كوردستاندا چالاكییان هه‌یه‌‌و یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌رانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌ ئاماده‌نین زانیاریی‌ بده‌ن به‌ یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌ران، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك پرۆژه‌ به‌ داوای‌ تایبه‌ت‌و به‌بێ‌ ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌درێته‌ كۆمپانیا توركییه‌كان.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی ژوری بازرگانیی شاری وانی‌ توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و به‌ڵێنیاندا كه‌ هه‌وڵی زۆر بده‌ن بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی لایه‌نی حكومی‌و كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌پێناو به‌رفراوانكردنی زیاتری چالاكییه‌ ئابوری‌و بازرگانییه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشوازیی له‌م هه‌وڵه‌یان كردوه‌.

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری كۆمپانیاكان، (140- 145) كۆمپانیای توركی له‌ سنوری سلێمانیدا تۆماركراون‌و (200-300) كۆمپانیای توركی له‌ هه‌ولێردا هه‌ن‌و 48 كۆمپانیاش له‌ دهۆكدا كارده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ش زیاتر له‌ 490 كۆمپانیای‌ توركی‌ له‌ هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن.

تا ئێستاش ئامارێكی‌ وردو تایبه‌ت به‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیا توركیانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كارده‌كه‌ن، له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، چونكه‌ به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی‌ ژوری‌ بازرگانیی‌ سلێمانی‌، هه‌ندێك له‌و كۆمپانیانه‌ ناوی‌ خۆیان تۆمارناكه‌ن، بۆیه‌ نازانن كه‌ ژماره‌یان چه‌نده‌‌و باسیش له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كۆمپانیا توركییه‌كان به‌ یارمه‌تیی حیزب‌و په‌یوه‌ندیی‌ تاكه‌كه‌سیی‌ دێنه‌ هه‌رێمه‌وه‌، بۆیه‌ رێوشوێنی ته‌واویان له‌گه‌ڵدا ناگیرێته‌به‌ر.

سۆران ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، مافپه‌روه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانی، ده‌ڵێت ئاگاداری‌ كۆمپانیا توركییه‌كانیان كردوه‌ته‌وه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن تا ناویان تۆمار بكرێت، كه‌ ئێستا به‌پێی یاسای‌ ژماره‌ (5)ی ساڵی 1989ی تایبه‌ت به‌ لقی كۆمپانیا‌و نوسینگه‌ بیانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان پێده‌درێت‌و ئه‌م یاسایه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆیان هاتوه‌. سۆران ئه‌حمه‌د وتیشی‌: "كۆمپانیای بیانی ته‌نها مۆڵه‌تی كاركردن وه‌رده‌گرن‌و ناو تۆمار ناكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌م یاسایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی ناوی كۆمپانیای نیشتمانی".

یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌ران هه‌ندێك له‌ كۆمپانیا توركییه‌كان به‌وه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن كه‌ كاتێك داوای‌ كارو سی‌ ڤی‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ن تا ئاست‌و توانایان بزانن، ئه‌وان "وه‌ڵامناده‌نه‌وه‌و زانیاریی‌ له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانیان ناده‌ن"، بۆیه‌ له‌ یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌ران دروستكردنی پردی خه‌سره‌و خاڵ‌ له‌ سلێمانی به‌ نمونه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كات، لای‌ ئه‌وان ئه‌ندام نییه‌‌و به‌ داوای تایبه‌ت (دعوه‌ خاصه‌) پرۆژه‌كه‌یان دراوه‌تێ‌.  

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی توركی نه‌خراوه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌‌و به‌ وته‌ی یه‌كێتیی‌ به‌ڵێنده‌رانیش ئه‌م لیسته‌ ته‌نها كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ رای‌ د. جه‌بار قادر، شاره‌زا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیا‌و كورددا، چالاكبونی‌ كۆمپانیا توركییه‌كان له‌ كوردستاندا ده‌گه‌إێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ‌ باكوری عێراقدا هه‌یانه‌، ئه‌وه‌شی‌ باسكرد كه‌ ئه‌وان ده‌توانن هاریكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌ گیروگرفته‌كان، چونكه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ كه‌شوهه‌وای سیاسی له‌باره‌.

به‌شداریی‌ كۆمپانیاكانی توركیا له‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا رۆڵی هه‌بوه‌ له‌ چالاكیی بازرگانیدا‌و له‌ بواری‌ ئاوه‌داكردنه‌وه‌شدا هه‌رێم سودی‌ له‌ ئه‌زمونی‌ شاره‌زایی‌‌و توانای‌ ته‌كنه‌لۆژیی‌‌و مرۆیی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ وه‌رگرتوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌رێم ئاسانكاریی‌ جۆراوجۆر بۆ هاتن‌و كاركردنی‌ كۆمپانیا توركییه‌كان كراوه‌.

ئارام عه‌لی، شاره‌زا له‌ دۆزی‌ توركیادا، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندیی ئابوریی هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی دراوسێ‌ شتێكی ئاساییه‌‌و له‌نێوان هه‌مو وڵاتاندا هه‌یه‌، ئێستاش كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیای توركی له‌ هه‌رێمدا چالاكیی ده‌نوێنن، ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئابوری‌و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ن.

ئارام عه‌لی‌ پێشیوایه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم له‌ رێگه‌ی‌ رێگه‌خۆشكردن بۆ هاتنی‌ كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌یه‌وێت به‌ركه‌ناری مه‌ترسییه‌كانی توركیا بكات‌و ئه‌مه‌ش به‌ جۆره‌ فێڵكردنێك له‌ خۆمان ناوده‌بات، به‌وپێیه‌ی‌ وه‌ك ئه‌و وتی‌: "توركیا پیشه‌سازیی قورس‌و گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان ناهێنێته‌ كوردستانه‌وه‌‌و له‌ كوردستانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی پیشه‌سازیی قورس بونی نییه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا زیادیكردوه‌، خوارده‌مه‌نی‌و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازییه‌‌و هه‌رێم وه‌ك بازاڕێك به‌كارده‌هێنێت".

پرۆژه‌ی‌ پردی‌ خه‌سره‌و خاڵ‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، یه‌كێكه‌ له‌و نمونانه‌ی‌ كه‌ ده‌وترێت به‌ داوای‌ تایبه‌ت (دعوه‌ خاصه‌) دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌كی‌ توركی‌، به‌ڵام ئازاد ره‌سوڵ‌ عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاری شاره‌زا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نه‌خشه‌دانان له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی‌و ئه‌ندامی بۆردی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه‌، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌وجۆره‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ درابێت به‌ كۆمپانیاكه‌و وتی‌: "پرۆژه‌كه‌ به‌ ته‌نده‌ر دراوه‌ به‌ كۆمپانیای‌ گونه‌ی‌ توركی‌". ئازاد ره‌سوڵ‌ هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دواكه‌وت‌و به‌پێی‌ یاسا به‌ بڕی‌ 10% سزای‌ مادیی‌ درا، ئیشه‌كه‌ی به‌جێهێشت.

هاوكات بڵند جوامێر، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی له‌ یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی سلێمانی ده‌ڵێـت: "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌ هه‌ر جۆرێك بێـت، ده‌بێـت له‌لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری كۆمپانیاكان تۆمار كرابێت‌و نوسراویان بۆ هه‌مو فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان كردوه‌ كه‌ له‌ پێدانی‌ پرۆژه‌كه‌دا هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڵێنده‌رایه‌تییه‌وه‌ هه‌بو، پێویسته‌ ناسنامه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تیان پێبێت‌و بێ‌ ئه‌و ناسنامه‌یه‌ نابێت ته‌نده‌ریان بده‌نێ‌"، بڵند وتیشی‌: "حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ئه‌و رێنماییانه‌ ناكات".

بڵند جوامێر ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌ی‌ پردی خه‌سره‌و خاڵ‌ به‌بێ‌ ته‌نده‌رو به‌ (دعوه‌ خاصه‌) دراوه‌ به‌ كۆمپانیاكه‌و پرۆژه‌ی‌ پردی‌ دوڕیانی‌ سه‌رچناریش به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌ بانگهێشتی‌ تایبه‌ت دراوه‌ به‌و كۆمپانیایه‌ی‌ كه‌ لای‌ ئه‌وان ئه‌ندام نییه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌  پێشنیازیان كردوه‌ ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ حكومه‌ت ده‌یانهێنێت، با كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیش كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ گره‌نتیان نییه‌ "بۆیه‌ ده‌بێـت گره‌نتی بكرێن". ئه‌و كۆمپانیا چینییه‌ی‌ كه‌ له‌ رێگه‌ دوسایده‌كه‌ی عه‌ربه‌تدا كاریده‌كرد، ئیشه‌كه‌ی‌ به‌ جێهێشت‌و به‌ وته‌ی‌ بڵندیش كه‌س لێی‌ نه‌پرسییه‌وه‌.

فه‌ره‌یدون له‌ كۆمپانیای میركۆ كه‌ به‌شێكی‌ رێگه‌ی دوسایدی تاسڵوجه‌- دوكانیان قیركردوه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان به‌شه‌كه‌ی‌ خۆیان قیرتاو كردوه‌‌و لێیان وه‌رگیراوه‌، به‌شه‌كه‌ی‌ تریشی‌ كه‌ له‌ سورداشه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا دوكان، كۆمپانیایه‌كی توركی ده‌یكات، به‌ڵام به‌ وته‌ی‌ ئه‌و كاره‌كه‌یان ته‌واو نه‌كردوه‌، چونكه‌ "خاون‌و به‌ خێرایی كارناكه‌ن"، فه‌ره‌یدون پێشیوایه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ پابه‌ند نابن به‌ كاتی‌ دیاریكراوی‌ پرۆژه‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ غه‌رامه‌ بكرێن، كه‌ غه‌رامه‌ش كران، هه‌ڵدێن‌و ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ "كاره‌كانیان له‌ڕوی هونه‌رییه‌وه‌ جوانه‌، به‌ڵام له‌سه‌رخۆو هێواشن".

 به‌ بۆچونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خشه‌دانان له‌ شاره‌وانیی‌ سلێمانی‌، له‌ڕوی ته‌كنیكییه‌وه‌ كۆمپانیا توركییه‌كان توانایان له‌ كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان زیاتره‌، ئه‌وان ستافی خۆیان بۆ كاركردن ده‌هێنن كه‌ له‌ كوردستاندا ئه‌و كرێكاره‌ ناوه‌ند‌و هونه‌ری‌و ته‌كنیكیانه‌ نییه‌.

سۆران ئه‌حمه‌د به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت كاتێك كۆمپانیای بیانی دێته‌ كوردستان، لایه‌نی به‌ڵێنده‌ر گره‌نتی لێوه‌ربگرێت "گه‌وره‌ترین كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كانمان تۆكمه‌ نین"، بۆیه‌ پێویسته‌ 20-30%ی تێچونی‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك وه‌ك بارمته‌ له‌ كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ چونه‌ پێشه‌وه‌ی‌ كاری‌ پرۆژه‌كه‌، پێشینه‌ بدرێته‌ كۆمپانیاكه‌، به‌ بۆچونی‌ سۆران بانگهێشتی‌ تایبه‌تی‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان‌و پێدانی‌ پرۆژه‌ به‌ داوای‌ تایبه‌ت "كارێكی‌ خراپ نییه‌"، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه‌ له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه‌ چه‌ند ناوبانگی كاركردنیشی باش‌و سه‌ركه‌تو بێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكرێت، "له‌ هه‌رێمدا ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكرایه‌، پرۆژه‌كان سه‌ركه‌وتو ده‌بون، به‌ڵام دیاره‌ كه‌مه‌ یان ناكرێت"، وتیشی‌: "كۆمپانیای گه‌وره‌ هه‌یه‌ به‌ بانگهێشتی تایبه‌ت‌و جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ پرۆژه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رده‌می رژێمیشدا به‌ جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ‌و بانگهێشتی تایبه‌تی ده‌كرا‌و به‌ ته‌نده‌ر نه‌بو، به‌ڵام گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كراوه‌".

سۆران پێیوایه‌ بانگهێشتی تایبه‌تی له‌ هه‌مو كاتێكدا نابێت، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌ بواره‌كه‌دا تایبه‌تمه‌ند بێت‌و به‌ ئاسایی‌ نازانێت ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ له‌ توانای‌ كۆمپانیا ناخۆییه‌كاندایه‌ به‌ راسته‌وخۆ بدرێنه‌ كۆمپانیای‌ بیانی‌، به‌ڵام پێی ئاساییه‌ كه‌ بۆ پرۆژه‌ی‌ له‌ جۆری‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌‌و تونێلێك‌و پردێكی به‌هێز بانگهێشتی تایبه‌تی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ بیانی‌ بكرێت، به‌وپێیه‌ی‌ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان كه‌متر شاره‌زاییان هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kardo
 baray mn rega dan bahar companya w layak kareky asaeeya ballam lazher chawdery tawaw lepechenaway msogary hkomatada nak bawjoray esta pasha gardanya bawartan habeet mn xom law bwarada kardakam baalm away lera aebeenm la hech wlatek nambenewa .
omed issa
  مه‌سعود محه‌مه‌د 1997 له‌به‌شی 3ی مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر گۆتیتی ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ کوردیه‌ به‌ده‌سته‌من بێ به‌ قۆنته‌رات ده‌یده‌مه‌ کۆمپانیای دانمارکی ،سویدی،سویسری به‌ که‌متر له‌ بودجه‌که‌ی حکومه‌ت ده‌محه‌سێنیته‌وه‌.بودجه‌ی 97 چه‌ند بوو ئه‌وه‌ی ئێستاکه‌ چه‌نده‌،سه‌رمایه‌داری تورکی وڵاتی خۆی ئاوه‌دان کردۆته‌وه‌ ،تا هه‌رێمی کوردستانی عیراق ئاوه‌دان بکاته‌وه‌،ئه‌وه‌ گه‌نده‌ڵیه‌ تۆ ته‌نده‌ر ناده‌یته‌ کۆمپانیا مه‌زنه‌کانی رۆژئاوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان % 1 یه‌کی قازانج ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ کۆمپانیای خاوه‌ن ته‌نده‌ر، به‌ پێی یاسا کۆمپانیای بیانی ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ ته‌نده‌ر وه‌ربگرن ،دزیه‌که‌ ،گه‌نده‌ڵیه‌که‌، لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کا .من پێشتریش وتوومه‌ جاده‌ له‌ سوید هه‌یه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵ ده‌بێ لێگه‌رێن به‌رگه‌ی 70 ساڵی تر ده‌گرێ ،بۆ مه‌جرای هه‌موو کوردستان نه‌درا کۆمپانیای ئه‌ڵمانی ،سولێمانی چاوه‌رێی تێرۆری سروشتی گه‌نده‌ڵیه‌،مانگه‌ک نابێ زێراب ته‌قیه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س لێپرچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ.
به رهه م
 باشتر وایه بنووسن باره گاکانی میت ی تورکی چونکه ئه وانه بۆ جاسوسی و ده ست گرتن به سه ر ئابووری کوردستاندا لێره ن و ده سه ڵاتی کوردی خۆی ڕێ خۆشکه ریشه بۆیان
dilan
 sharma bo hokmat pana abata bar kompanya turkakan
ره‌وه‌ز
 به‌راستی ئه‌م ڕاپۆرته‌ یه‌ك شتی زۆر گرنگ ده‌رده‌خات: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌زاره‌ته‌کان و سه‌ندیکاکان خۆیان ته‌مه‌ڵن و ده‌یانه‌وێت که‌سێکی که‌ کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام بدات . ئه‌گینا تۆمارکردنی شه‌ریکه‌یه‌ک بۆچی به‌ رۆژێک ته‌واو ئه‌بی؟ ئه‌مان ده‌توانن کارمه‌نده‌کانیان بنیرن بۆ کۆمپانیاکان، یه‌ک نیو سه‌عات له‌گه‌ل به‌رێوبه‌ره‌کانی دانیشن زانیاری یه‌کان وه‌ربگرن و بۆ به‌یانی یه‌که‌ی شه‌هاده‌ی تۆمارکردنه‌که‌ به‌رنه‌وه‌ بۆ به‌ڕیوبه‌ره‌کان. به‌ڵام دیاره‌ ئه‌مان حه‌ز ده‌که‌ن خه‌ڵك ئیشیان تێی بکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بالغی و پاره‌خواردن و واسته‌ی تێ که‌وێت! خۆزگه‌ چوار دلسۆز کاری ئه‌گرته‌ ده‌ست له‌م وڵاته‌!
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ