راپۆرت
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات




Saturday, October 6, 2007
 
     

دیه‌ فازل
له‌ كاتێكدا قۆناغی‌ راپرسی‌ گرنگترین قۆناغه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌  ماده‌ی‌ 140 ، به‌لاَم شێواز و چۆنێتی‌ ئه‌نجامدانی‌ راپرسیه‌كه‌ تائێستا نادیاره‌‌و باسی‌ لێوه‌نه‌كراوه‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ وردی‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و راپرسیه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا یان شار‌و شارۆچكه‌كان بكرێت، ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆرانی‌ یاسایی‌ و جوگرافیش پێیان وایه‌ كورد له‌ماوه‌ی‌ 4 ساڵی‌ رابردوودا زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه‌و نه‌یتوانیوه‌ كه‌ركوك بكاته‌ ئه‌مرێكی‌ واقع وه‌ك شارێكی‌ كوردی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكات.

د. مارف عومه‌ر گوڵ‌ پسپۆر له‌ بواری‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ راپرسی‌ له‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی‌ شار بكرێت یان پارێزگا، ده‌بێت حسابی‌ ئه‌وه‌بكرێت ئه‌و شاره‌ چه‌ند مه‌ركه‌زی‌ شار‌و قه‌زاو ناحیه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌، چونكه‌  ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی‌ سیاسی گه‌وره‌یه‌، له‌ ده‌ستوریشدا باس له‌وه‌نه‌كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر  ئاستی‌ شار یان پارێزگا بكرێت، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی‌ چاره‌نوسیان به‌شاری‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت راپرسی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا بكرێت، هیچ ریفراندۆمێكیش راستنیه‌ گه‌ر چاره‌نوسی‌ قه‌زاوناحیه‌كان له‌خۆنه‌گرێت.
د. مارف وتیشی‌: " كورد هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 و به‌رنامه‌یه‌كی‌ ستراتیجی‌ دیاری‌ كراوی‌ نه‌بووه‌ بۆ سه‌پاندنی‌ خۆی‌ و بریاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌كان، هه‌میشه‌ چاوه‌روانی‌ به‌غدابووه‌ تا بریاربدات، ئه‌میش به‌شداربێت له‌ بریاره‌كه‌دا، به‌راستی‌ كورد نه‌یتوانی‌ كه‌ركوك بكاته‌ ئه‌مرێكی‌ واقع و وه‌ك شارێكی‌ كوردی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكات،  كارێكی‌ وانه‌كرا كه‌ بارودۆخی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ كه‌ركوك به‌ند بكرێت به‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان زۆرگرنگ بوو بۆ كورد، هه‌ربۆیه‌ گه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ سه‌ری‌ نه‌گرت و بێئومێدبوین له‌وه‌ی‌ كه‌ ناگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان باشتروایه‌ كورد كار بۆئه‌وه‌ بكات كه‌ كه‌ركوك بكرێت به‌هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ.
د.مارف راشیگه‌یاند: كورد زۆری‌ پاره‌ له‌ كه‌ركوك سه‌رف كردووه‌، به‌لاَم بێ‌ به‌رنامه‌ بووه‌ ده‌كرا به‌ پاره‌یه‌كی‌ كه‌متر و كارێكی‌ زیاتر بكربَت، ده‌نگێكی‌ زیاتر بۆ كورد مسۆگه‌ر بكرێت ، به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا جێگا ده‌ستی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ كوردی‌ له‌ كه‌ركوك زۆر ده‌گمه‌ن هه‌ستی‌ پێكراوه‌. 
 عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ سه‌رۆكی‌ لێژنه‌ی‌ كۆچپێكراوان و  راگوێزراوان و ده‌ركراوان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: "به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 140 و ده‌ستوری‌ عێراق پێویسته‌ راپرسی‌ له‌ كه‌ركوك  له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا بێت، تا هه‌موو قه‌زاوناحیه‌كان بگرێته‌وه‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردیش  له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا بكرێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی‌ كورده‌كانی‌ كه‌ركوكین له‌ هه‌رشوێنێك بن چونكه‌ كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ چاره‌نوسسازه‌ و په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ جوگرافیا و مێژوو  و دیاری‌ كردنی‌ سنوری‌ كوردستان بۆیه‌ گشت تواناكان ده‌بێت بخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.

عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ رونیشیكرده‌وه‌: ناكرێت ماده‌ی‌ 140 كه‌ مافی‌ میلله‌تێك دیاری‌ ده‌كات   جیابكرێته‌وه‌ ده‌بێت هه‌مووی‌   قۆناغه‌كان پێكه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێن ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ و گه‌رانه‌وه‌ و سه‌رژمێری‌ و ریفراندۆم بكرێن و پشت به‌ هیچ شتێكی‌ دیكه‌ نه‌به‌سترێت ،ئێستا لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 گوڕی‌  داوه‌ته‌ خۆی‌ بزانین تاكۆتای‌ ساڵ چی‌ ده‌بێت چۆن ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت
 فازل میرانی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ ئاشكرای‌ كرد:  سه‌ركردایه‌تی‌ كورد له‌ ئێستا سه‌رقاڵی‌ كاركردنه‌ بۆ دیاری‌ كردنی‌ ئه‌و شێوازه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ راپرسیه‌كه‌ی‌  پێ ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌ر ئاستی‌ شار بێت یان پارێزگا، تیمێك  له‌  پسپۆرانی‌ بواری‌  یاسا  و ئامار ئاماده‌كراون تا  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ قیاده‌ی‌ سیاسی‌ كورد بكه‌ن، ئه‌وكات بریار بدرێت كه‌ راپرسیه‌كه‌ چۆن بكرێت تا به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردا بێت.
فازل میرانی‌ وتیشی‌: " وه‌ك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ ته‌ماشام كردبێت به‌ دیدی‌ من باشتره‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌ی‌ ئیداری‌ جیاجیا راپرسی‌ له‌ كه‌ركوك  بكرێت ،واته‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناحیه‌ و قه‌زا باشتره‌ و له‌وانه‌یه‌ بۆ عه‌ره‌ب و توركمانیش ئاوها باشتربێت ،به‌لاَم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی‌  كه‌ قیاده‌ی‌ سیاسی‌ كورد و په‌رله‌مان له‌سه‌ری‌ رێكبكه‌ون ئه‌وا جارێ ماویه‌تی‌، مه‌سه‌له‌كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌وردی‌ كاری‌ بۆبكرێت".
 فازل میرانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا مه‌بده‌ئێك هه‌یه‌ كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات پشت به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌سترێت به‌لاَم باشتر وایه‌ كه‌ په‌له‌ نه‌كه‌ین تاسواری‌ كه‌شتی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ نه‌بین خۆمان لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌رچاو رونیمان هه‌بێت‌و له‌سه‌ری‌ كاربكه‌ین.
وتیشی‌:  ده‌سلاَتی‌ كوردی‌ بێده‌نگ نه‌بووه‌ و كاری‌ زۆر كردووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێتی‌ ئه‌نجامدانی‌ راپرسی‌ له‌ كه‌ركوك و زانینی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگی‌ كورد له‌ ناوچه‌كاندا،  هه‌ندێك رێكخراوی‌ لابه‌لا لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و به‌ پاره‌ش چه‌ند راپرسیه‌كمان به‌ رێكخراوی‌ ناعێراقی‌ كردووه‌ له‌كه‌ركوكدا، به‌لاَم ناكرێت قیاده‌ی‌ سیاسی‌ كورد هه‌موو شتێك بۆ راگه‌یاندنه‌كان باس بكات چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ چاره‌نوس ساز و مێژوویه‌ بۆ كورد،پێویستی‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد و هه‌نگاوی‌ جدی‌ و ئاقلانه‌ هه‌یه‌.

  سه‌باره‌ت به‌ پشت به‌ستن به‌ راپرسیه‌كانی‌ سالاَنی‌ 1957و   1967 فازل میرانی‌ وتی‌: ناتوانین باسی‌ لێوه‌بكه‌ین چونكه‌ ته‌نها كورد لایه‌ن نیه‌ له‌ بریارداندا ده‌بێت رای‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش وه‌ربگیرێت.
جاسم محه‌مه‌د عه‌لی‌ پسپۆرله‌ بواری‌  جوگرافیا و مامۆستا له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌  به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: راپرسی‌ له‌سه‌ر چاره‌نوسی‌ شاری‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ لێژنه‌ی‌ بالاَی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140-ه‌وه‌ گه‌ر به‌وپێی‌ داتاكانی‌ سالاَنی‌   1957 و 1977 ته‌ماشای‌ بكه‌ین، باشتر وایه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا بكرێت وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ شار،چونكه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا به‌ قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه‌ كورد زۆرینه‌یه‌ به‌س له‌سه‌ر ئاستی‌ شار وانییه‌، له‌ راپرسیه‌كه‌ی‌ 57دا كورد نه‌گه‌یشتۆته‌ 40% به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا و پێش دابرانی‌ (كه‌لار ، كفری‌، دوز، چه‌مچه‌ماڵ)كورد له‌ 48.2% بووه‌، ئه‌مه‌له‌ كاتێكدا كه‌ راپرسیه‌كه‌ی‌ 57 زۆر وردنه‌بوه‌ له‌ بواری‌ نه‌ته‌وه‌یایه‌تیدا.
جاسم محه‌مه‌د وتیشی‌: "  بۆ ئێستا ده‌كرێت بپرسین ئه‌وراپرسیه‌ چۆن ده‌كرێت ، ئایا 51%ی‌ ده‌وێت بۆ بردنه‌وه‌ یان زۆرینه‌ی‌ ده‌وێت واته‌ گه‌ر رێژه‌كان (37%،40%،27%)ده‌رچون 40% براوه‌ ده‌بێت؟یان پشت به‌ زۆرینه‌ی‌ متله‌ق ده‌به‌ستێت كه‌ئه‌مه‌یان بۆ كورد له‌ كه‌ركوكدا كارێكی‌ گرانه‌، چونكه‌ زۆر ناوچه‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ عه‌ره‌به‌ وه‌ك(قه‌ره‌ته‌په‌، سلێمان به‌گ، ئامرلی‌،  دوزخورماتوو،داقوق،حه‌ویجه‌ و به‌شێكی‌ زۆری‌ دوبز)و كورد تیایاندا كه‌مینه‌یه‌، بۆیه‌ گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا بكرێت بۆ كورد باشتره‌، ره‌نگه‌ گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ شاربكرێت راسته‌ كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كوردستان به‌س زۆرقه‌زا‌و ناحیه‌ هه‌یه‌ له‌ده‌ستمان ده‌چێت وه‌ك ناوچه‌كانی‌ حه‌ویجه‌ و ریاز گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوچه‌بكرێت ئه‌وا عه‌ره‌ب ده‌یباته‌وه‌، له‌ولاشه‌وه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كورد ده‌یباته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆخۆی‌ كاره‌سات دروست ده‌كات، گه‌ره‌كێك كورد گه‌ره‌كێك عه‌ره‌ب ناوچه‌یه‌ك سه‌ر به‌ هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ عێراق ئه‌مه‌ناكرێت، چونكه‌ دواتر له‌ گێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانیشدا كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات، كیێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانیش به‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراقدا دابه‌ش ده‌بن،ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی‌ نه‌خشه‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌ته‌واوی‌ تێك ده‌چێت و سنورێكی‌ دیاری‌ كراوی‌ نابێت"
 ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: گه‌ر له‌سه‌رئاستی‌ شار كراو ناوچه‌كان دابه‌شكران له‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ به‌غدا ئه‌وا دورنیه‌ توركمانه‌كانیش داوای‌ حوكمی‌ زاتی‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نه‌كه‌ن،كه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌تری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
وتیشی‌: به‌داخه‌وه‌ ئیداره‌ی‌ كوردی‌ له‌ماوه‌ی‌ 4ساڵی‌ رابردوودا كه‌مترین ئیشیان بۆ كورد له‌ كه‌ركوك كردوه‌، گرنگیان به‌ ناوچه‌كانی‌ سه‌ر به‌ كه‌ركه‌ك و دێكان نه‌داوه‌،راسته‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆریان له‌كه‌ركوك سه‌رف كردووه‌ به‌لاَم بێبه‌رنامه‌ كاریان كردووه‌،  كاریان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان نه‌كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كاتی‌ خۆی‌ كوردنشسین بون، ئێستا چۆڵكراون و گه‌ر خه‌می‌ راسته‌قینه‌یان بۆ كورد بوایه‌ ده‌بوایه‌ ئاورێكیان له‌و گوند و ناوچه‌ چۆڵكراوانه‌ بدایه‌یه‌وه‌ چونكه‌ ده‌نگێك له‌یه‌كێك له‌و گوندان له‌گه‌ڵ ده‌نگێك له‌ناوشاری‌ كه‌ركوك هیچ جیاوازییه‌كی‌ نیه‌، "نیشته‌جێكردنی‌ 20هه‌زار كه‌س له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كدا له‌ كه‌ركوك مه‌سره‌فی‌ یه‌ك باڵه‌خانه‌ی‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر نیه‌ كه‌ كه‌س نازانێت داهاته‌كانیان له‌ كوێوه‌ هاتووه‌. به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ئیداره‌ی‌ كوردی‌ تا ئێستا به‌م شێوازه‌ كاریان نه‌كردووه‌ ،هه‌رخه‌می‌ ئه‌وه‌یان بوه‌ كه‌ نفوس و ده‌نگ له‌ناو كه‌ركوك مسۆگه‌ربكه‌ن، عه‌ره‌ هاورده‌كان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان و ئێستا فۆرمی‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرن.
جاسم محه‌مه‌د رونیشیكرده‌وه‌: تا ئێستا دیاری‌ نه‌كراوه‌ كێ بۆی‌ هه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌نگ بدات؟ ئه‌وه‌ نیشته‌جێی‌ ئه‌وشاره‌یه‌ ئێستا،ئه‌وه‌ی‌ كۆبونی‌ خۆراكی‌ له‌وێ‌ هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی‌ نفوسی‌ كه‌ركوكه‌ تا ئێستا نازانرێت، كورد بیری‌ له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ كامیان باشترن بۆكورد ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مانه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ چاره‌نوس سازن پێویستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ مه‌یدانی‌  ورد هه‌یه‌، گه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی‌ 2007 كه‌ بریاربوو مانگی‌ 10بكرێت ئه‌نجامبدرایه‌، ئه‌وا زۆر كارئاسانی‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك ده‌كرد،به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی‌ خراپی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كانی‌ باشور و ناوه‌راسته‌وه‌ دواخرا.
ئه‌و پسپۆره‌ی‌ بواری‌ جوگرافیا ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌: گه‌ر له‌ روی‌ جوگرافی‌ و مێژوویه‌وه‌ لێكی‌ بده‌ینه‌وه‌ له‌ هیچ زه‌مانێكدا كه‌ركوك به‌شێك نه‌بوه‌ له‌ عێراقی‌ كۆن (عێراقی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانیه‌كان)وله‌ سه‌دامیش هه‌میشه‌ ده‌یوت كه‌ركوك شارێكی‌ عێراقیه‌ نه‌عه‌ره‌به‌ نه‌ كورده‌ ،له‌ سه‌رده‌می‌ به‌عسیشدا یه‌كه‌م ئیزگه‌ی‌ كوردی‌ له‌ كه‌ركوك دامه‌زرێنراو كه‌باسی‌ كورد ده‌كرا باس له‌ كه‌ركوك ده‌كرا.
كه‌ركوك له‌ ساڵی‌ 1976دا روبه‌ره‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ 20.000كلم بووه‌ دواتر له‌ 1977 بوو به‌ 9.000كلم (كفری‌ و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دوزخورماتو)ی‌ لێجیاكرایه‌وه‌، كفری‌ و كه‌لار خرانه‌ سه‌ر سلێمانی‌ و چه‌مچه‌مالیش خرایه‌ سه‌ر تكریت و دوزخورماتوش بۆسه‌ر دیاله‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانیان عه‌ره‌ب بوون، ناوچه‌كانی‌ سلێمان به‌گ و ئامرلیش كورد تیایاندا ناگاته‌ 10% و زۆر گوندیشیان تێدایه‌ كه‌ له‌ ناحیه‌ گه‌وره‌ترن و هه‌مووی‌ عه‌ره‌بن .

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خانه‌قین كه‌ زۆربه‌ی‌ عه‌ره‌بن و له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ سه‌دام رایان كردۆته‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ كه‌ دوای‌ ئاسایكردنه‌وه‌ هه‌موو ده‌گه‌رێنه‌وه‌ خانه‌قین و ده‌بێته‌ شارێكی‌ عه‌ره‌بی‌،كه‌چی‌ كورد به‌رده‌وام باس له‌وه‌ده‌كات گه‌ر ئیستفتا له‌ خانه‌قین بكرێت ئه‌وا كورد ده‌یباته‌وه‌ و زۆرینه‌یه‌ ، كه‌ له‌ راستیدا وانیه‌ گه‌ر له‌ سه‌ر ئاستی‌ قه‌زا بكرێت ئه‌وا خانه‌قین له‌سه‌ر په‌ته‌كه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ كورد بێت و له‌وانه‌یه‌ بۆ عه‌ره‌ب،چونكه‌ كورد ئێستا خانه‌قین 85%ی‌ كوردن ،جه‌له‌ولا 80%ی‌ عه‌ره‌به‌ و سه‌عدیه‌ش 90%ی‌ عه‌ره‌به‌ و ئه‌و ناوچانه‌ زۆر قه‌ره‌باڵغن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆره‌ توو مه‌یدان كه‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانه‌كانیان ته‌رحیل كراون.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و فۆرمه‌ی‌ كه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت ده‌بێت بزانرێت چۆن ده‌بێت، ئایا پرسیاره‌كانی‌ ساده‌بن و به‌ به‌ڵێ‌ و نه‌خێر وه‌لاَم بده‌نه‌وه‌كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌یان باش نه‌بێت یان فۆرمێكی‌ تایبه‌ت دروست بكرێت كه‌ سیاسیانه‌ وا له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ده‌نگ بۆ كه‌رد بدات و تێبگات كه‌ گرنگی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌نده‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ببوره‌، هیچ بیرو ڕایه‌ک نه‌نێردراوه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ