راپۆرت
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن




Sunday, February 22, 2009
 
     


راپۆرت: به‌رهه‌م خالید
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ مانگی‌ ئایاری‌ داهاتو له‌ كوردستان گه‌رموگوڕییه‌كی‌ زۆر به‌خۆوه‌ ببینێت، به‌تایبه‌ت كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆو جیاواز ململانێ‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مان بكه‌ن، كه‌ بڕوای‌ چاودێران بونی‌ لیستی‌ جیاواز‌و ئاماده‌بونی‌ چاودێره‌ بیانییه‌كان رێگر ده‌بێت له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی‌ ساخته‌كاری‌، به‌پێی‌ راپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان شاره‌كانی‌ هه‌رێم له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراقدا بون كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌2005دا زۆرترین ساخته‌كاری تێدا تۆماركرا.

یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی‌ كه‌ روبه‌ڕوی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌وه‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كارییه‌ تیایدا كه‌ لایه‌نێك ئه‌نجامی‌ ده‌دات، ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ جیاوازدا ده‌بات، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بوه‌ته‌ جێگای‌ مه‌ترسی ده‌نگده‌ران‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ 2005‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق كه‌ كۆتایی مانگی‌ رابردو له‌ شاره‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌چو ساخته‌كاری‌ زۆر ئه‌نجامدرا، كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ روبه‌ڕوی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژرادنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاده‌ له‌ (300) حاڵه‌ت.

خه‌مان زرار، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ رێنمایی‌و گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان، به‌تایبه‌ت بۆ رێگاگرتن له‌ ساخته‌كاری‌‌و ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ كلتوری‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ وه‌هایه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان به‌ئاسانی‌ سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قبوڵ‌ ناكه‌ن، وتی: "ئێمه‌ داوامانكردوه‌ رێوشوێنی‌ باش بگیرێته‌به‌ر بۆ رێگاگرتن له‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا".

به‌بڕوای‌ خه‌مان رێگاگرتن له‌و حاڵه‌ پێویستی‌ به‌ هۆشیاری‌ جه‌ماوه‌ری‌و حیزبی هه‌یه‌‌و پشت به‌وه‌ نه‌به‌ستن كه‌ له‌ رێگای‌ ساخته‌و ته‌زویره‌وه‌ ده‌نگی‌ باش به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆیان له‌ بنكه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌وه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌نا بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌به‌ن ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ توندكردنی‌ رێنماییه‌كان.

 به‌بڕوای‌ چاودێران هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 19/5ی‌ ئه‌مساڵ‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ جیاوازی‌ ده‌بێت به‌وپێیه‌ی‌ چه‌ند لیستێكی‌ جیاواز له‌ ده‌سه‌ڵات به‌شداری‌ تێداده‌كه‌ن‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ چاودێرانی‌ ناوخۆیی‌و بیانی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری‌ ساخته‌كردنی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌2005دا راپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گرت كه‌ ساخته‌كاری‌ زۆری‌ تێدا ئه‌نجامدرابو.

پارێزه‌ر عه‌لی قادر، سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان رێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگابگرن له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ ساخته‌كاری‌ له‌لایه‌ن لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش سود له‌ ئه‌زمونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌و ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان به‌باشترین‌و پاكترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ش  پێویستمان به‌هاوكاری‌ هه‌مو لایه‌ك هه‌یه‌".

به‌ بۆچونی‌ عه‌لی قادر مه‌ترسی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا زۆر كه‌مه‌، چونكه‌ رێوشوێنی‌ باش ده‌گرینه‌به‌ر‌و ئه‌وه‌شی‌ وت: "پێموایه‌ كیانه‌ سیاسییه‌كان په‌نا بۆ ساخته‌ ده‌به‌ن، به‌ڵام ناتوانن ساخته‌كاری بكه‌ن به‌وپێیه‌ی‌ چاودێری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاماده‌ ده‌بێت‌و به‌باشی چاودێری‌ ده‌كرێت".

ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ بریتین له‌ ده‌ستكاریكردنی‌ یاسای هه‌ڵبژاردن‌و تۆماری‌ ناوی‌ ده‌نگده‌ران‌و بێلایه‌ن نه‌بونی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ سه‌ر سندوقه‌كان‌و فۆرمی‌ ده‌نگدان كه‌ ژماره‌ی‌ زۆری‌ لێچاپ بكرێت، پاشان ده‌ستكاریكردنی‌ ژماره‌ی‌ كارته‌كان‌و چه‌ندباره‌ بونه‌وه‌ی‌ ده‌نگدان‌و یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ زیادكردن‌و كه‌مكردنی‌ ژماره‌كان له‌كاتی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كاندا.

سه‌ركه‌وت حه‌مه‌ حسێن، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن كه‌ چاودێری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات، هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ رێگا بگیرێت له‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ساخته‌كاری‌ تێدا بكرێت، ئه‌و بونی‌ یاسایه‌كی‌ تۆكمه‌‌و كۆمسیۆنێكی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌مه‌رجی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌زانێت بۆ رێگاگرتن له‌ ساخته‌كاری‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان داده‌نرێن بێلایه‌ن‌و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه‌ پرۆسه‌كه‌وه‌‌و وتیشی: "پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ هه‌مو پێكهاته‌كانی‌ وڵات پێكبێت‌و پێشتر چاوپێكه‌وتن‌و راهێنانیان پێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابن له‌وه‌ی‌ بێ لایه‌نن‌و شه‌فافییه‌ت هه‌بێت له‌ دانانیاندا له‌ رێگای‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ فۆرمه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و به‌ ژماره‌ دیاریبكرێن نه‌ك ناو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ساخته‌ی‌ تێدا نه‌بێت به‌وه‌ش نوێنه‌ری‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ تێدا ده‌بێت‌و رێگا ده‌گرێت له‌ ساخته‌كاری‌".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Bradost- America
 بەڕێزان لەگەل درودم، دەمەوێت ئەمە بڵێم كە لە زۆربەی جیهان حیزب پێك دەهێنرێت تاكو خزمەتی گەڵ و نیشتیمان بكات، بەلام بەداخەوە كە حیزبە كوردیەكان، بەتایبەت پارتی و یەكەتی لە جیاتی خزمەتی ڕاستەقینەی گەڵ و نیشتیمان، بەلكو وەك ڤایرۆسێكی كوشندە كەوتنە گیانی كوردی ستەم دیدە و جەفاكێش، جەماوەر ڕو لە هەر لاێك دەكات، ئەوان ئاستەنگن لەڕێگای دێموكڕاسی و ئازادی و یەكسانی گەڵ... سەختەكاری حیزبەكان لە دەنگدان هەر دوبارە كردنەوە و كارتی زیادو كەم نیە، سەختە بە هەمو شێوەێك ئەنجام دەدرێت، چاو لە خەلك سۆر كردنەویە، گەف لێ كردنی ئازۆخە بڕینە، لیستی نهێنی كاندیدەكانە،بەرتیل دانە، ترساندنیتر، هێرش كردنە سەر، ڕێگا لێ گرتن، هتد... بە بڕوای من ........ ببێتە چاودێر ناتوانی ڕێگای سەختە لە سەختەچیەكان بگریت... ئەگەر لە ترسی دۆڕاندن هەلبژاردن دوا نەخرێت، ئەوا دەی بینین... درۆزن مالی سوتا، كەس پێی بڕوا نەكرد. سوپاس
باوکی دانیار
 به‌ بروای من زه‌حمه‌ته‌ هه‌ ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا بکرێت چونکه‌ هه‌تا ئێستا هیچی بۆ نه‌کراوه‌ وه‌ک ده‌بینرێت کاربه‌ ده‌ستان خۆی لێ ده‌دزنه‌وه‌و عه‌رقه‌له‌ی بۆ دروست ده‌که‌ن تازه‌ به‌ تازه‌ داوای کۆمسیۆنی سه‌ر به‌خۆیان بۆ ده‌که‌ن هه‌تا کو بتوانن به‌ ئاره‌زوی خۆیان چییان بوویت بیکه‌ن. من وه‌ک خۆم پێم باش نییه‌ کۆمسیۆنی سه‌ر به‌ ینک و پدک سه‌ر په‌رشتی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن چونکه‌ ئه‌و کاته‌ به‌ ئاره‌زوی خۆیان ساخته‌کاری ده‌که‌ن .
چالاك
 زه‌نگی خه‌ته‌ر نزیك بۆته‌وه‌ بریا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چه‌ند ده‌ساڵێکی دوا تربکرایه‌ نه‌ك ئێستا خۆزگه‌ یه‌ك دوونه‌وه‌ی تری تازه‌ پێبگه‌یشتنایه‌ ئه‌و جا هه‌ڵبژاردن بکرایه،ئه‌وکات نه‌وه‌ی تازه‌هه‌ڵبه‌ت ده‌رسی ته‌واوی له‌م پارتانه‌ی حاڵی حازری کوردستان وه‌رگرتووه‌وئه‌زانێ کێ ڕاسته‌و کێ وێران که‌ره‌ کێ خزمه‌تکه‌ره‌وکێ.......هه‌ڵبه‌ت ئه‌ونه‌وه‌ تازه‌یه‌ هووشیارتره‌ له‌نه‌وه‌ی ئه‌مرۆی کوردوستان وابزانم ئێمه‌ مانان سه‌رلێشێواوین له‌نێوزۆران باز ی پارته‌کانمان و ئه‌وژیانه‌ دوورو درێژه‌ ناخۆشه‌ی بردمانه‌ سه‌رله‌ژێرده‌ستی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ، من ئه‌گه‌ر پارتیبم به‌پارتی له‌دایکبوم خۆئه‌گه‌ر یه‌کێتیبم به‌یه‌کێتی له‌دایکبوم،له‌هه‌رچ پارتێکی تریشبم هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌یه‌هه‌روه‌ك چۆن موسوڵمانین هه‌موو،،جا برا به‌ڕێزه‌کانم خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌مڕۆ کورد پێویستی به‌هه‌ڵبژاردنی تازه‌نیه‌ به‌ڵکو هووشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی،،،،،،،،جارێکی ترئه‌ڵێمه‌وه‌ نا بۆ هه‌ڵبژاردن نا بۆ زرمه‌زلێو زۆران بازی په‌نجا به‌ په‌نجا،ده‌ به‌ نه‌ووه‌ت،چل به‌ شه‌ست،سی به‌ هه‌فتا،یان به‌ورده‌له‌گه‌ڵ رێزم ‌
م مشير سورجى
 ئيمه وه ك پارتى پاريزكارانى كوردستان به دلنيا يه وه ئه م جا ره به هه مو توانا يه كمانه وه به شدار ى هه لبژاردن ده كه ين به لا م هه مو مان له پا رتى پاريزكاران به گشتى و عه شيره تى سو رچى و چه ند عه شيره تيكى تر كه به لينيان پيدا وين به هيج شيوه يه ك را زى نا بين وه ك هه لبژاردنى بيشوو فيلمان لى بكريت چونكه به ده يان هه زا ر ده نگيان لى فه وتاندين و ده نگمان نه كرد له به ر به رژه وه ندى كو رد ده نگمان نه كرد به لا م ئه م جا ره بچو كترين مافمان بى شيل بكريت گه وره ترين وه لا م ده ده ينه وه چو نكه بو ته عه دا مان لى بكريت چيتر به ركه ى ئه م ته عه دا يه نا گرين وه خو شمان ئا ما ده كردوه به هه مو هيزيكه وه به ياميكيشم بو ته زوير چيه كان ئه وه ى له هه لبژاردنى پێشو بوتان چوه سه ر ئه م جا ره نا يبينن
حه مه چوارباخى
 به ئوميدى سه ركه وتن بۆ ليستى سه ربه خۆ هيوادارم به كه مترين كيشه وئالۆزى هه لبژاردن بكريت له كوردستان به لام ئه بيت ئه و به ريزانه ى كه به رپرسن له ليستى سه ربه خۆ ئاگادار بن به بێ پێدانى مافى ده نگده رانى ده ره وه ى هه ريمى كوردستان رازى نه بن با ئه و ده نگانه نه فه وتين چونكه له قازانجى ليستى سه ربه خۆ و كورد نيه ئه گينا بو مه سه له ى ساخته و فرتوفيل خه لكى كوردستان چاك دوو حيزبى ده سه لاتدار ئه ناسى كه به قورئاندا برون بيسمللاكه ى لێ ئه دزن
رةهةند محمد -لةندةن
 به‌دور له‌وه‌ی‌ كی هه‌لبژاردنی‌ داهاتوو ده‌باته‌وه‌ یان ده‌یدورێنی، په‌نابردن بۆ ساخته‌كاری‌ له‌هه‌لبژاردنه‌كانی‌ مانگی ئایاری داهاتوودا گورزێكی‌ تری‌ كوشنده‌ ده‌بێت له‌ دۆزی‌ كوردو پشتیوانی‌ و هاوسۆزی‌ حكومی‌ و جه‌ماوه‌ری له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ كورد زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ له‌مه‌وپێش چه‌ندین ڕاپۆرت بڵاَوكرانه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و ئازادنه‌بوونی‌ میدیاو گه‌نده‌ڵیه‌كی‌ به‌رفراوان و پاوانخوازی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان له‌ كوردستاندا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ ساخته‌كاری‌ هه‌ڵبژاردنیشی بێته‌ سه‌ر ئه‌وا ده‌گه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ كه‌ عه‌ره‌بی عێراق به‌ شیعه‌و سوننه‌وه‌ له‌ كورده‌كان دیموكراسیترن (به‌تایبه‌تی‌ كه‌ده‌بینن حیزبێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسلامی بالاَ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا پاشه‌كشێیه‌كی‌ زۆری‌ كردوه‌ به‌لاَم هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ سلبیشی نه‌بوه‌)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی‌ به‌هێزی‌ حكومی‌ و جه‌ماوه‌ری ئه‌و ولاَتانه‌ بۆ پشتگیریكردنی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ به‌رانبه‌ر به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
سه‌رهه نگ که‌ریم قه‌ره‌نی
 به‌ پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌ وه‌ یکگرتوه‌کان که‌ ڕخنه‌یان ئاراسته‌ی هه‌لبژاردنی شاره‌کانی هه‌ریمی کوردستانیان گرت که‌ ساخته‌کاری زۆری تیا ئه‌نجام درابو، باشتر وایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌مساڵدا به‌ ئاماده‌ بونی چاودێری ناو ده‌وڵه‌تی جگه‌ له‌وه‌ ئاماده‌ بونی چاو دێرانی بیانی ئاماده‌ بن (به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر نه‌بونی موتمانه‌ به‌ سه‌رکرده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی هه‌رێم که‌ وایان لێ کردوین په‌نا به‌رین بۆ بێگانه‌) وه‌ سه‌رپه‌رشتی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئاماده‌ بونی نوێنه‌رانی هه‌مو ئه‌و لایه‌ن و پارتانه‌ی که‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن، گرنگ ترین شت ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌لیستی کراوه‌ نه‌ك داخراو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر شاره‌زای نوێنه ره‌‌کانی بێت و خه‌ڵکی بێ تواناو ترسنۆك و مێژو پیس نه‌یه‌ته‌ ریزی نوێنه‌رانی گه‌لی کوردستان، چونکه‌ وه‌کو سه‌رکرده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مرۆی هه‌ریم باسیان کرد که‌ لیستی داخراو نه‌جاحه‌تی هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردودا(که‌ ئه‌مه‌ نزم ترین پله‌ی دیموکراسیه‌ته‌) ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌ واقیعدایه‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو نه‌جاحه‌تی هێناوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و که‌مو کوڕی و ترسنۆکی و ژێر ده‌سته‌ی فه‌رمانی پارته‌کانیان،به‌راستی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌ شێوازی پێشو ئه‌نجام بدرێت پێی ناڵێن دیموکراسیه‌ت به‌ڵکو دیکتاتوریه‌ت، وه‌ ئیمه‌ی کورد که‌ زۆر به‌خۆمان ڕازین وه‌ خۆمان کردووه‌ به‌ نمونه‌ی دیموکراسیه‌ت له‌ عێراقدا به‌ڵام زۆر به‌ هه‌ڵه‌ چوین، چونکه‌ عه‌ره‌به‌کانی عێراق زۆر زیادتر ئه‌نجامی دیموکراسیه‌تیان داوه‌ بۆ نمونه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان، که‌ ئه‌بوایه‌ کورد له‌ پێش ئه‌وان ئه‌نجامیان بدایه‌، تا ئێستا سێ جار سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراق ده‌ستاو ده‌ستکرا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌ حه‌یای خۆیه‌وه‌ لاچو زۆر وه‌زیرو لێپرسراوی گه‌نده ڵ دورخرایه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد هه‌ر به‌قسه‌ی زل خۆمان دائه‌نێین به‌ ئه‌وپه‌ڕی دیموکراسیه‌ت، که‌ ساڵه‌های دورو دریژه‌ هه‌ر عه‌ینی ناوو ده‌موچاوی سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر چاومانه‌ (خۆزگه‌ له‌ خزمه‌تی کوردو کوردستانا بونایه‌ به‌ڵام هه‌ر خه‌ریکی دزی و گه‌نده‌ڵین) ئایا ئه‌مانه‌ جین هه‌ر ئه‌مانه‌ زاناو سیاسه‌ت مه‌دارن، زۆر شتی که‌ هه‌یه‌ به‌ڵام دای ئه‌نیم بۆ مێژو.
عةلى ماهى
 دوو حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كه‌ی‌ كوردستان ئه‌زموونێكی‌ زۆریان سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كاری‌ و فێڵه‌كانی‌ هه‌ڵبذاردن لاكۆبۆته‌وه‌ ، به‌بڕوای‌ من زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانرێ‌ رێگه‌ له‌و دوو حزبه‌ خاوه‌ن ئه‌زمونه‌ بگیرێ‌ ، ده‌سه‌لاَتداران ده‌زانن كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئاینده‌دا خه‌ڵك وه‌ك جاران ده‌نگیان پێناده‌ هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌هه‌رله‌ئێستاوه‌ له‌ پلان و دانانی‌ رێوشوێنی‌ جدی‌ دان بۆ ئه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و زیانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ بكه‌نه‌وه‌ ، بۆیه‌ گرنگترین كارێك كه‌ بكرێ‌ دانانی‌ چاودێری‌ بێلایه‌ن و بیانی‌ و زیندوویی‌ و كارابوونی‌ نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌كانه‌ له‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و ئاماده‌بوونی‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌به‌رده‌وامی‌ له‌ مه‌یدانی‌ پرۆسه‌كه‌دا ، نابێ‌ ئه‌وه‌ش له‌بیربكه‌ین كه‌ده‌سه‌لاَت هه‌وڵی‌ كرین و به‌رتیل دان ده‌دات به‌ چاودێره‌ بیانیه‌كان بۆیه‌ باشتر وایه‌ نه‌هێڵدرێ‌ سه‌رانی‌ ده‌سه‌لاَت گفتوگۆ ، یان بگه‌نه‌ لایان ، چونكه‌ پاره‌یان هه‌یه‌ و له‌ سه‌رف كردنی‌ باكیان نی‌ یه‌ !
omed issa
  له‌ ڕۆژئاوی ئه‌وڕوپا به‌هۆی سیستێمه‌که‌ ساخته‌کاری ناکرێ ،ئه‌گه‌ر هه‌مان سیستێم هه‌بوایه‌ ئه‌وا ساخته‌کاری نه‌ده‌کرا ،هێشتاکه‌ هیچ نه‌بوه‌ هه‌نده‌ران بێبه‌شکران له‌ ده‌نگدان ئه‌دی ئه‌وه‌ ساخته‌کاری نیه‌.وه‌زیفه‌ی سه‌فاره‌ت چیه‌ .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ