راپۆرت: حسێن ساڵه‌یی
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 18 مانگی داهاتودا سوپای عێراق (140) تانكی ئه‌براهام وه‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردن‌و ئاماده‌كردنی سوپای عێراقدایه تا بتوانن بارودۆخی ئه‌منیی عێراق له‌ده‌ست بگرن له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شی زۆری سوپای ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری فرۆشتنی ئه‌و تانكانه له‌سه‌ر داوایه‌كی عێراق بو له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008دا بۆ كڕینی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مه‌ریكی به به‌های 9 ملیار دۆلار، به‌ڵام هێشتا رون نییه كه ئایا كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داواكانی تری عێراق په‌سه‌ند ده‌كات یان نا.
تانكی ئه‌براهام دروستكراوی ئه‌مه‌ریكایه‌و به یه‌كێك له پێشكه‌وتوترین‌و به‌هێزترین تانك داده‌نرێت له جیهاندا، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له مانگی 12ی ساڵی 2010دا تیمێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا مه‌شق به كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی عێراقی ده‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و تانكانه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حكومه‌تی عێراق به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2008دا چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگی ناوه بۆ پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا سوپای عێراق توانای سه‌ربازیی به‌هێزتر ده‌بێت له ئاستی پێش شه‌إی كه‌نداو ده‌بێته دوه‌م به‌هێزترین سوپا له ناوچه‌كه‌دا له‌دوای سوپای توركیاوه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌ك ده‌گاته 16,6 ملیار دۆلار، بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ ساڵی 2009، هه‌شت ملیار دۆلاره. هێشتا رون نییه كه ئایا ئه‌و بودجه‌یه زیاد ده‌كرێت یان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق گرێبه‌ستێكی پێنج ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا ئیمزاكرد بۆ دابینكردنی (كه‌ره‌سته‌و مه‌شقی سه‌ربازی) بۆ سوپای عێراق.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژی 21ی كانونی دوه‌م، ده‌زگای هه‌واڵی (Defense News)، حكومه‌تی عێراق (2000) تانكی جۆری (تی 72) ده‌كڕێت له كۆماری چیك‌و ئۆكرانیا‌و سلۆڤاكیاو پۆڵه‌ندا، ئه‌و تانكانه دروستكراوی سۆڤیه‌تی پێشون، به‌ڵام پارچه‌ی نوێ‌و ئامێری نوێیان بۆ زیادكراوه‌و بڕیاره ئه‌مساڵ ته‌سلیم به سوپای عێراق بكرێن، شاره‌زایان ده‌ڵێن كه باشه‌ی ئه‌و تانكانه له‌وه‌دان كه نرخیان هه‌رزانه‌و پێشتر سوپای عێراق هه‌مان جۆریان به‌كارهێناوه (له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا)، بۆیه به كه‌مترین مه‌شق ئاماده ده‌بن بۆ كارپێكردن.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2009دا سوپای عێراق خاوه‌نی (8500) ئۆتۆمبیلی جۆری هه‌مڤی بوه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه كه ژماره‌یان زیاتر بكرێت، هه‌روه‌ها تا سه‌ره‌تای ساڵی 2009 عێراق خاوه‌نی ته‌نها 149 تانك بوه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ن كه حكومه‌تی عێراق ساڵی رابردو ئیمزای كردون بۆ كڕینی چه‌ك:
هێزی ئاسمانی:
36 فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 16) به بڕی 3.6 ملیار دۆلار.
24 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری (ئارمد بێڵ) به بڕی 366 ملیۆن دۆلار.
20 فڕۆكه‌ی جۆری (تی 6 تێكسان) به بڕی 210 ملیۆن دۆلار.
36 فڕۆكه‌ی جۆری (ئه‌ی تی 6 بی) به بڕی 520 ملیۆن دۆلار.
6 فڕۆكه‌ی جۆری (كین ئه‌یه‌ر 350) به بڕی 10.5 ملیۆن دۆلار.
24 فڕۆكه‌ی جۆری (ئی سی 635)، بڕی پاره نازانرێت.
هێزی زه‌مینی:
2000 تانكی جۆری (تی 72) به بڕی 6 ملیار دۆلار
140 تانكی جۆری (ئێم 1 ئه‌ی 1 ئه‌براهام) به بإی 1.4 ملیار دۆلار.
156 هه‌مڤی، ئه‌م هه‌مڤیانه به‌شێكن له گرێبه‌ستێك به بڕی (2.16) ملیار دۆلار بۆ دابینكردنی چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی، له‌وانه 36 زرێپۆشی جۆری (ئێم 113)، (400) زرێپۆشی جۆری (سترایكه‌ر)و (400) زرێپۆشی جۆری (ئێم 1117) به بڕی 1.11 ملیار دۆلار.
105.000 تفه‌نگی جۆری (ئێم 16 ئه‌ی 4و ئێم 4) به بڕی 148 ملیۆن دۆلار.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كان عێراق به بڕی (10.5) ملیار دۆلار چه‌ك ده‌كڕێت‌و بڕی 6 ملیار دۆلاریش ته‌رخان ده‌كات بۆ سیانه‌كردنی ئه‌و چه‌كانه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2011دا عێراق ده‌بێته خاوه‌نی 112 هێلیكۆپته‌رو 147 فڕۆكه‌ی جه‌نگی‌و (2100) تانكی جۆری (تی 72)و (140) تانكی جۆری (ئێم 1 ئه‌ی 1 ئه‌براهام)و (400) زرێپۆشی جۆری (سترایكه‌ر)و (500) زرێپۆشی جۆری (ئێم 1117)، نزیكه‌ی (600) ئۆتۆمبیلی زرێپۆش‌و (325000) تفه‌نگی جۆری (ئێم 16 ئه‌ی 4و ئێم 4). هێزی ده‌ریایی عێراق ده‌بێته خاوه‌نی (25) كه‌شتی بچوك بۆ ده‌ورییه‌كردن له كه‌ناره ئاوییه‌كانی عێراق‌و 3 كه‌شتی گه‌وره.
به‌پێی بابه‌تێكی سایتی (Think Progress) كاتێك هه‌مو ئه‌م كه‌ره‌ستانه دابینكران بۆ سوپای عێراق، ئه‌وكاته سوپای عێراق له‌ڕوی توانای تانكه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت له توانای تانكه‌كانی ئێران‌و هێزی زرێپۆشی عێراقی به‌هێزتر ده‌بێت له هێزی زرێپۆشی سعودی، توركیا ته‌نها وڵاتی ناوچه‌كه ده‌بێت كه سوپاكه‌ی له سوپای عێراق به‌هێزتربێت، ته‌نها كێشه‌یه‌ك كه سوپای عێراق ده‌یمێنێت، بریتی ده‌بێت له توانای تۆپهاوێژی، هێزی ئاسمانی عێراق پشكی زۆری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌رنه‌كه‌وتوه، له‌كاتێكدا كه هێزی ئاسمانی عێراق ده‌بێته خاوه‌نی 36 فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 16)، هێزی ئاسمانی سعودیه خاوه‌نی 254 فڕۆكه‌یه‌و كوه‌یت خاوه‌نی 39 فڕۆكه‌یه، به‌ڵام عێراق فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوی زیاتر ده‌بێت له ئێران كه خاوه‌نی ته‌نها (25) دانه‌یه، هه‌رچه‌نده ئێران خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جه‌نگیی مۆدێل كۆنه.