راپۆرت
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟




Wednesday, March 18, 2009
 
     

راپۆرت: دیه‌ فازل
كه‌مپینێك بۆ پشتگیری‌ كردن، له‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ پێكده‌هێنرێت ‌و رۆژنامه‌نوسانیش بونی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ وه‌ك غه‌رامه‌ بۆ رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نوسان، له‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریدا دانراوه‌، به‌ چه‌كێك داده‌نێن به‌ ده‌ست ده‌سه‌لاَته‌وه‌، بۆ بێده‌نگكردنی‌ رۆژنامه‌نوسان و په‌كخستنی‌ رۆژنامه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ.

له‌پاش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی‌ رابردو 14-3 دادگای‌ كه‌تنی‌ سلێمانی‌، سه‌رنوسه‌ری‌ پێشوی‌ هاوڵاتی‌‌و هه‌فته‌نامه‌كه‌ی‌ به‌ 13 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ كرد، به‌هۆی‌ داوایه‌كی‌ یاسایی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، سه‌باره‌ت به‌ بڵاو كرنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێكی‌ مایكل رۆبن، له‌ ژماره‌ (387)ی‌ 13/1/2008 له‌هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌، له‌ژێر ناوی‌ (سه‌ركرده‌كانی‌ كورد هاوپه‌یمانی‌ باش نین بۆ ئه‌مه‌ریكا)، پاش بڵاوبونه‌وه‌ی‌، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ به‌سیفه‌تی‌ شه‌خصی‌ سكاڵایه‌كی‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌‌و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، له‌یه‌كێك له‌ دادگاكانی‌ به‌غدا تۆماركرد، دوای‌ زنجیره‌یه‌ك دانیشتن له‌دادگای‌ سلێمانی‌، بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی‌ هاوڵاتی‌ له‌ناو دادگا ده‌ست به‌سه‌ر بو.

له‌ دوای‌ ده‌رچونی‌ یاسای‌ ژماره‌ 35ی‌ ساڵی‌ 2007–ی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ كوردستان، كه‌ له‌ 22/9/2008 له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ندكرا، هه‌وڵدرا كه‌ سزاكانی‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوس كه‌مبكرێته‌وه‌ و سزای‌ زیندانی‌ كردن لابرا به‌لاَم له‌ به‌رامبه‌ردا، له‌ بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ماده‌ی‌ نۆیه‌مدا هاتوه‌، كه‌ رۆژنامه‌نوس و سه‌رنوسه‌ر، به‌ بڕێك پاره‌ غه‌رامه‌ ده‌كرێن، كه‌ له‌ ( 1,000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌ (5,000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، له‌ بڕگه‌ی‌ دوه‌می هه‌مان ماده‌شدا هاتوه‌، كه‌ رۆژنامه‌ی‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌ به‌ بڕێك پاره‌ غه‌رامه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ (5,000000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له‌ (20,000000)بیست ملیۆن دینار پتر نه‌بێت. له‌ كاتی‌ دو باره‌كردنه‌وه‌دا دادگا بۆی‌ هه‌یه‌ سزا داراییه‌كه‌ زیاد بكات، به‌ مه‌رجێك له‌ دو هێنده‌ی‌ پاره‌ی‌ سزاكه‌، كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ هاتون پتر نه‌بێت.

لابردنی‌ سزای‌ زیندانی‌ كردن و دانانی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بۆ رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش به‌ بۆچونی‌ د.سامان فه‌وزی‌ پسپۆڕی‌ بواری‌ یاسا و راگه‌یاندن هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵدراوه‌ ئاسۆكانی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین فراوان بكرێت له‌ رێگه‌ی‌ لابردنی‌ سزای‌ له‌ سێداره‌دان، به‌ڵام ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی‌ بۆ رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نوسان دانراوه‌ سزایه‌كی‌ زۆر قورستره‌، كه‌ له‌ كاتی‌ چه‌ند جارێك سزادانی‌ رۆژنامه‌یه‌كدا ره‌نگه‌ بگاته‌ 40,000000 ملیۆن دینار، كه‌ پاره‌یه‌كی‌ خه‌یاڵیه‌ بۆرۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌هلی‌ "هه‌ربۆیه‌ باشتروابو، كه‌ سزای‌ زیندانی‌ كردنه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌".

به‌ڵام، په‌رله‌مانتاران بونی‌ ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ له‌ یاساكه‌دا به‌ سودی‌ رۆژنامه‌نوسان داده‌نێن، ئارێز عه‌بدوڵلاَ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و رۆشنبیری‌، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رونی‌ كرده‌وه‌ سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ له‌ سه‌رپێچی‌ رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نوسان بگیرێت پێویست بو له‌مپه‌رێك هه‌بێت، جا ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ش یان زیندان، یان غه‌رامه‌، یان هه‌ردوكیانه‌ پێكه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ رۆژنامه‌نوسان هه‌وڵدرا له‌ یاساكه‌دا زیندانی‌ لاببرێت و غه‌رامه‌ هێڵرایه‌وه‌، هاوكات رۆژنامه‌نوسان بونی‌ ئه‌و غه‌رامه‌ زۆره‌ له‌ یاساكه‌ دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ئاسۆس هه‌ردی‌ رۆژنامه‌نوس و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ ئاوێنه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، كه‌ بونی‌ ئه‌و غه‌رامه‌ زۆره‌ له‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردستاندا ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ چه‌كێكی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بێت بۆ بێده‌نگ كردنی‌ رۆژنامه‌، چونكه‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌هلی‌، كه‌ پشت به‌ فرۆشی‌ خۆی‌ ده‌به‌ستێت، نه‌ك 10 ملیۆن یه‌ك ملیۆنیش زۆره‌.

به‌وته‌ی‌ ئاسۆس هه‌ردی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌، كه‌ نوێنه‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیشن له‌ كوردستان و "به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ تا ئێستا به‌ كۆنه‌په‌رستی‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ سه‌رده‌می‌ به‌عسدا یاسایان خوێندوه‌ و كاریان كردوه‌، تا ئێستا تێناگه‌ن دیموكراتیه‌ت و ئازادی‌ راده‌ربڕین واتای‌ چی‌ یه‌، هه‌مو كات به‌رله‌وه‌ی‌ بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه‌ ئازادی‌ بده‌ن به‌ خه‌ڵك شت بنوسێت، بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ چۆن رێگه‌ بگرن له‌وه‌ی‌ ئه‌و سنوره‌ی‌ ئه‌وان به‌ سوری‌ ده‌زانن ببه‌زێنرێت" به‌ڵام ویستیان وێنه‌یه‌كی‌ واپیشان بده‌ن، كه‌ كوردستان به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت ده‌ڕوات و زیندانی‌ رۆژنامه‌نوس ناهێڵن ، هاتن ئه‌وه‌یان بۆ رۆژنامه‌نوسان قوت كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ساده‌ترین كێشه‌ رۆژنامه‌نوس و رۆژنامه‌ به‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر غه‌رامه‌ بكرێن، له‌ به‌رامبه‌ردا بۆچونی‌ جیاواز هه‌یه‌، شوان داودی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هه‌واڵ پێی‌ وابو، كه‌ بونی‌ غه‌رامه‌ له‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردستاندا كارێكی‌ خراپ نییه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ رۆژنامه‌كان به‌ر له‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تێك بیر له‌ لایه‌نه‌ یاساییه‌كه‌ی‌ بكه‌نه‌وه‌، شوان داودی‌ بۆ رۆژنامه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، كه‌ رۆژنامه‌نوسان لارییان له‌وه‌نیه‌ كه‌ غه‌رامه‌ هه‌بێت ، به‌ڵام تێبینیان له‌سه‌ر بڕی‌ غه‌رامه‌كه‌ هه‌یه‌، كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی‌ بودجه‌ و بارودۆخی‌ رۆژنامه‌كانی‌ كوردستان زۆر زۆره‌.


له‌ یاساكه‌دا هاتوه‌، كه‌ نوسه‌ری‌ بابه‌ت و رۆژنامه‌كه‌ش سزاده‌درێن، واته‌ له‌سه‌ر بابه‌تێك رۆژنامه‌كه‌ دو جار سزاده‌درێت، له‌مباریه‌وه‌ د. سامان فه‌وزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌و سزا داراییه‌ی‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ داده‌نرێت له‌ یاساكانی‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتودا نوسه‌ری‌ بابه‌ت و سه‌رنوسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیاز پێكه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر ده‌بژێرن، له‌ كه‌م یاسای‌ جیهاندا ئه‌وه‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه‌ سزای‌ دارایی‌ خودی‌ رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ جیاواز بێت، له‌ سزای‌ دارایی‌ رۆژنامه‌كه‌، ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردستاندا ده‌بینرێت، كه‌ یاسایه‌كی‌ "سه‌قه‌ته‌".

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و پسپۆڕه‌ی‌ بواری‌ یاسا دادوه‌ر له‌ كاتی‌ سزادانی‌ نوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌كه‌ش له‌سه‌ر بابه‌تێك كارێكی‌ یاساییه‌، چونكه‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌ باس له‌و غه‌رامه‌یه‌ ده‌كات و دادوه‌ر جێبه‌جێی‌ ده‌كات، به‌ڵام، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و رۆشنبیری‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌وبڕوایه‌دا بو، غه‌رامه‌كردنی‌ رۆژنامه‌نوس و رۆژنامه‌ پێكه‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست دادوه‌ر و به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك جار له‌ هه‌ندێك دادگا لایه‌نی‌ سلبی‌ یاساكان جێبه‌جێده‌كرێن، له‌ كاتێكدا خۆی‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ یاساكه‌ له‌ خزمه‌تی‌ تاوانبار لێكبدرێته‌وه‌، نه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌.
 
سه‌ره‌باره‌ت به‌وه‌ی‌، كه‌ هه‌وڵبدرێت یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه‌، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم جێگری‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ی‌ بۆ رۆژنامه‌ خسته‌ڕو، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتودا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ بكرێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ناكرێت چونكه‌ پێویسته‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ به‌سه‌ر ده‌رچونی‌ یاساكه‌دا تێپه‌ڕببێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ له‌ مانگی‌ نیسانی‌ داهاتودا بڕیار وایه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان ساز بكرێت و وه‌زیری‌ داد و وه‌زیری‌ ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ ئاسایش بانگبكرێن و ده‌رباره‌ی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ و پێشێلكاریه‌كان قسه‌ ده‌كرێت.

هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تێك له‌ ژماره‌ 387ی‌ رۆژی‌ 13/1/2008ی‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌ له‌ژێر ناونیشانی‌ (سه‌ركرده‌كانی‌ كورد هاوپه‌یمانی‌ باش نین بۆ ئه‌مه‌ریكا) ، رۆژی‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌، به‌ 10 ملیۆن دینار و سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی‌، به‌ 3 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كران، ئه‌مشه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ی‌ نۆیه‌می‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ كوردستان.

غه‌رامه‌كردنی‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ و سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی‌، به‌و پاره‌ زۆره‌ ،جێگای‌ ناڕه‌زایی‌ رۆژنامه‌نوسانه‌ن چونكه‌ غه‌رامه‌كردنی‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌ بڕێك پاره‌ی‌ زۆر ده‌بێته‌ هۆی‌ په‌كخستنی‌ رۆژنامه‌ و داخستنی‌، نه‌به‌ز گۆران سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ جیهان وتی‌:" ده‌بێت رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلی‌ به‌باشی‌ له‌وه‌بگه‌ن، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ كاربۆ لاوازكردنیان ده‌كات، پێشتر له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن و لێدانه‌وه‌ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا له‌ رێگه‌ی‌ یاساوه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن".

به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئیفلیجیه‌ به‌سه‌ر رۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كاندا نه‌یه‌ت، پێویسته‌ كه‌مپینێك دابنرێت تا ئه‌و ده‌رگایانه‌ به‌ روی‌ رۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كاندا دانه‌خرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك نه‌به‌ز گۆران باسی‌ لێوه‌كرد، كه‌مپینێك بۆ هاوكاری‌ كردن و كۆمه‌كی‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وی‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاولاَتی‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ دروست كراوه‌، كه‌ بۆخۆی‌ په‌یامێكه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات كه‌ ئه‌و ده‌عوا یاساییانه‌ كاریگه‌ری‌ به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌نابێت و هه‌مو ده‌توانن پێكه‌وه‌ هاوكاری‌ یه‌كتر بكه‌ن.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Sabah Yassin
 وڵاتێک وه‌ک عیراق که‌ مرۆڤه‌کانی دایان نه‌مه‌زراندوه‌ و پارته‌کانی که به‌ێوه‌ ده‌بن ‌ له‌سه‌ر خۆین فروشتن گه‌ور بوون. ئه‌و پارت و سه‌رکردانه‌ هه‌قیان که‌ دژی ده‌نگ مرۆڤ بن ، چوونکه‌ ئه‌وان نوینه‌ری پیاو زه‌لێل و زه‌عیفه‌ن ده‌که‌ن که‌ خه‌لافه‌ت و ئایدیالی دێرین و کوڵونیست کردنی زۆرداری به‌رهه‌می هانیووه‌. هه‌ر ئه‌وه‌ بوونه زۆرداره‌ش وا ده‌کات که‌ ئه‌وان له‌ ده‌نگی مرۆڤ ئازد بترسن ، بۆیه‌ مرۆڤی ئازاد نابێت بترسیت و نابێت بێده‌نگی هه‌ڵبژییت.
دلاوه‌ر
 ئای که‌ شه‌رمه‌ ئه‌وانه‌ی باس له‌ ديموکراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن ،بۆخۆیان به‌رامبه‌ر به‌ راستييه‌کی به‌ جيهان ئاشکرا دادگا به‌ناو بیلايه‌ن وپه‌رله‌مانه‌ حيزبيه‌که‌ی خۆیان له‌ دژی رۆژنامه‌يه‌کی ئازاد و سه‌رنوسه‌رێکی بوێر به‌کاردێنن ئه‌ی گه‌ر خه‌ڵک داوای قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تيانه‌ بکات که‌ له‌لايه‌ن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌...........به‌سه‌ری هاتووه‌ ده‌بێت چ جۆره‌ غه‌رامه‌يه‌ک و چ جۆره‌ سه‌رکووتکردنێک ڕوو به‌ڕووی بێته‌وه‌ ؟؟؟؟؟؟؟ تێبینیه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی: ده‌بوايه‌ ئه‌و ڕاستييه‌ت به‌ زمانی تورکی له‌ يه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی تورکيا بڵاو بکردبايه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناوی نووسه‌رێکی تورکه‌وه‌ ئه‌و کاته‌ بتزانيبا چۆن له‌ لايه‌ن (قارداش تاڵه‌بانی ئۆغڵۆ) ه‌ پاداشت ده‌کرايت!!!!!!!!!!
alan
 mn har awanda alem ba.......9.....lasar.....10 ...bet bo kwe achn ? bo awropa ay awayan ber chwatawa away la awropaya ladaxe awan awara bwa.... kawata raparene amjara moderna handarane ...............hewadarm lem tegashbetn sopas heway xoragre bo rozhnama nosane sarbaxo axwazm
yasin
 slaw.am 2 hezba ber la hej shtek nakatawa tanha para kokrdnwa enja bahar jorek bet .galy kurd lagal eway rasgon ba rohu ba gean jwnka shty sharawa bo gal rwn dakanawa ewash dabet zarar mand bbn ta ta am 2 dasalata para westay gal nawesta reswatr dakan lagal rezm bo gsht karmandany sbeiy..............supas
به‌ڵێن
 له‌ڕاستییدا ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی هیچ پێشێلکارییه‌ک یاخود دژی هیج یاسا و ڕێسایه‌ک کاری نه‌کردووه تا دادگایه‌ک و حاکمێکی ....... یه‌کێتی تاوانیان بخاته پاڵ. ئاخر ئه‌وه‌ی هاوڵاتی کردی ته‌نها وه‌رگێڕانی بابه‌تێکی پسپۆڕێک له بواری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوو به‌ناوی دکتۆر مایکڵ که چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانی پێبه‌خشراوه، هاوڵاتی بابه‌تێکی ئه‌و زاته‌ی وه‌رگێڕا و بڵاویکرده‌وه که چه‌ندین ڕوونکردنه‌وه‌ی گرنگ له خۆ ده‌گرێ. له‌وانه سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رکرده‌کانی کورد که به به‌ڵگه‌وه دکتۆر مایکڵ ئاماده‌بوو ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه. من له‌و به‌ناو دادوه‌ره ده‌پرسم که به چ یاسایه‌ک هاوڵاتی تاونبار ده‌کا؟ ته‌نانه‌ت به‌و یاسایه‌ی به‌عسیش که یه‌کێتی به‌کاری هێناوه هاوڵاتی تاوانار نابێت چونکه هاوڵاتی بۆچوونی خۆی له بابه‌ته‌که‌دا نه‌درکاندووه. ئایا چۆن به‌ناو دادوه‌رێک حوکمێکی سه‌قه‌تی وا ده‌دا؟! کۆمه‌ڵێک پێناسه‌ی چاک بۆ ئه‌و دادوه‌ره له مێشکمدایه ک پڕ به‌پێستییه‌تی به‌ڵام هه‌ڵی ده‌گرم بۆ خۆم. تکایه بڵاوی بکه‌نه‌وه.
salah-hollanda
 rojnamanus abate agadri xoy bet ka chi anuset nawak la hamam ka xoy ashwat shteki ba bir det la sar kasek binuset ba be hech pasawek ya awata la xoya am chand salay rabrdu nawe chandaha kasyan la hawlatyanu leprsrawan ba be hich dalilu pasawek aban mn nalim shti rast nalen balam rojnamnus abet profishnal betu zirak betu xawan bakgrawndeki roshanbiri bash bet pesh away ka qsa akat abet hsab bo hamu sht bkat nak b aharamakiu 3atifa sht bnuset lagal dastxoshim bo mam jalal ka hanay brdwa bo yasa ka amsh dastpeshxaryaki nweya la layan mamay aziz ka barasti ispati krd ka dargay dadga krawaya bo hamu kas agena ba sheway tr aytwani zor sht bkat xotan bash azann lagal rezm bo hamu rojnamanusnau leprsrawa pakakan nak gandalakan
هه‌ژار/ سوید
 هه‌تا زوڵم له‌ خه‌ڵك زیاتر بکه‌ن خه‌ڵك زیاتر ڕقیان لێیان ده‌بێته‌وه‌ با بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌ ده‌ردى صدامیان لێ بکه‌ن.هه‌موو دکتاتۆره‌کان به‌ ده‌ستى هاوڵاتى خۆیان به‌ سزاى گه‌ڵ گه‌یشتوون ته‌نها هیتلر نه‌بێت خۆى خۆى کوشت............به‌ ته‌مان هه‌تا که‌ى زووڵم له‌ خه‌ڵك بکه‌ن. ئه‌ترسم خۆیان به‌ دڵسۆزى میلله‌تیش بزانن.ئه‌مه‌ دڵسۆزى بێت ئه‌ى زوڵم چۆنه‌.
ئارام
 نه‌ ئه‌بوایه‌ هاوڵاتی نوسه‌رێکی تورکپه‌رستمان لێ گه‌وره‌بکات .ئه‌مه‌ به‌ سوک سه‌یری خۆکردنه‌.ئه‌و دادگاشی که‌ هاوڵاتی تێدا دادگایی کرا هه‌مان ئه‌و دادگای به‌عسه‌ ،هه‌مان جێگه‌،هه‌مان یاسا .ئه‌و که‌سانه‌شی که‌ ............هه‌ڵنا تا سکاڵا له‌سه‌ر هاوڵاتی بکات،کۆمه‌ڵێ که‌سن ................. ...........
باران
 سڵاو.....زۆر به‌کورتى،وادامان نا دادگا راست بوو له‌م بڕیاره‌ى ده‌ریکرد، ئێمه‌ش زۆرمان پێخۆشه‌ یاسا سه‌روه‌ربێت،هه‌رچه‌ند دڵنیام وانیه‌به‌ڵام، ئێستا دواى ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌م دادوه‌ره‌،خه‌ڵکى هه‌ڵبجه‌ ئه‌توانن له‌لاى هه‌مان دادگاو هه‌مان دادوه‌ر سکاڵا له‌ دژى ئه‌وکه‌سه‌ بنوسن که‌ فڕۆکه‌وانه‌که‌ى بزرکرد،وه‌ ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى ئه‌توانێ مه‌سره‌فى ئه‌م سکاڵایه‌ش بخاته‌ سه‌ر غه‌ڕامه‌که‌،کورد ده‌ڵێ گۆم قول بێت ئینجا مه‌له‌ خۆشه‌، ئێستا کاتیتى تا سارد نه‌بویته‌وه‌،
عةلى مـــــــــاهى
 ومن الشراره‌ یندلع لهیب ، كه‌س ئه‌و راستیه‌ نه‌زانێ‌ ده‌سه‌لاَت باش ئه‌وه‌ ده‌زانێ‌ كه‌ تائێستا سه‌دان سیسته‌م و ده‌سه‌لاَتی‌ تاكڕه‌وی‌ وێنه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی‌ له‌مه‌ڕ خۆمان نه‌یان توانیوه‌ ده‌نگی‌ ئازادی‌ كپ بكه‌نه‌وه‌ ، سه‌دان دیكتاتۆروپیاوی‌ دڕنده‌ی‌ وه‌كو چاوچیسكۆو سه‌دام به‌سزای‌ گه‌ل گه‌ینران ونه‌یان توانی‌ ده‌نگی‌ ئازادیخوازان كپ بكه‌نه‌وه‌ ، مێژوو بۆ ئه‌وه‌باشه‌ مرۆڤ په‌ندی‌ لێوه‌ربگرێ‌ و هه‌ڵه‌كانی‌ لێ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ شێواز و پراكتیزه‌ی‌ پرۆسیسی‌ كارو ڕه‌فتاره‌كانی‌ ئه‌وانه‌ی‌ دژی‌ ئازادی‌ و عه‌داڵه‌تی‌ كۆمه‌لاێ‌یه‌تین جیاجیا بن وه‌لێ حوكمه‌كانی‌ مێژوو یه‌ك حوكم ده‌بن و هه‌موان هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێ !
سه‌عید عارف
 خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌عوایه‌ له‌ لایه‌ن که‌سێکی وه‌ک منه‌وه‌ قه‌ید بکرایه‌ ئه‌وا نه‌ک هیچم لێی چنگ نه‌ده‌که‌وت ڕه‌نگبێ له‌ سه‌ری قه‌باعه‌ت باریش بکرامایه‌ . به‌ڵام که‌سی ده‌عوا که‌ر سه‌رۆک کۆمارو سه‌رؤکی زلحیزبێکی کوردستانه‌. ده‌بێت ئه‌و سزایه‌ له‌ قه‌باعه‌تباردا بسه‌نرێت. من نازانم ئالیه‌تی یاساکه‌ چۆنه‌. به‌لام به‌مه‌نتیقی ویژدانێکه‌وه‌، ه‌سه‌یری ئه‌و سزایه‌ده‌که‌م. که‌سزای زانینه‌ !!!! واته‌ زانین له‌ ده‌ڤه‌ری هه‌رێمی کوردستان دا سزای وای هه‌یه‌..لێره‌دا به‌ ته‌حدید به‌هۆی زانینی زمانه‌وه‌ ئه‌وڕۆژنامه‌‌وانه وڕۆژنامه‌که‌ی‌ سزا دراون .ئه‌گینا مایکل ڕۆبنی ئینگلیزی زوبان و که‌تن که‌ر، بچێته‌ به‌ر ده‌می ده‌عواچی نه‌ک سزای نادات به‌ڵک ............. ........... به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌سه‌رده‌مێک دایه‌ که‌ به‌هۆی کۆمۆنیکاشون و باری عه‌وله‌مه‌وه‌ دنیا بووه‌ به‌ دێیه‌کی بچوک وهه‌واڵ وبیروڕا له‌ قیاسیترین کات دا به‌هه‌مووکه‌س ولایه‌ک ده‌گات ..ئیتر بیرو ڕای مایکل ڕۆبن بێت یان هی من به‌م ئامیره‌ی به‌ر ده‌ستم ئه‌ یگه‌یه‌نمه‌ ئه‌وشوێنه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌مه‌وێت ...هه‌رێمی کوردستان به‌ یاساوده‌سه‌ڵاتی ده‌یه‌وێت به‌ری ڕۆژ به‌بێژنگی کۆن وژه‌نگاوی خۆی بگرێت، یان ده‌یه‌وێت له‌ ڕێی باج و پاره‌ سه‌ندن وهه‌ژارکردنه‌وه‌ هه‌ژمون و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی بسه‌پێنێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیستا کردویانه‌ له‌ سزادانی پاره‌وماڵی ڕۆژنامه‌ نوس وڕۆژنامه‌ که‌ی، ده‌بێته‌ له‌که‌یه‌کی تری شه‌رمه‌زاری بۆئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، له‌ جۆر‌ی سزادانی غالیلۆ له‌سه‌ر ده‌ستی که‌نیسه‌ ی کاسۆلیکی ، دواتر پاش سه‌ده‌ها ساڵ که‌نیسه‌ خۆی په‌شیمان وبێجادی خۆی بداته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مێکی وه‌ک ئیسته‌دا ..به‌کورتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم فرسه‌ت له‌ نه‌زانی و هه‌ژاری دانیشتوانه‌که‌ی دا ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆ خۆ جوان پیشان دانی خۆی نازانێت وه‌ک جل وبه‌رگه‌که‌ی پاشای لێ به‌سه‌ر دێت منداڵێکی ساکار له‌ ڕۆژی نمایشی دا ڕاستی ڕوتو قوتی پاشابه‌هه‌موان ده‌ڵێت..
به رهه م
 ئه مانه نمونه یه کی ئه وه نده ناشرینی حوکمڕانییان نیشانی کورد دا ، تا ماوه کورد نه فره ت له ده سه ڵاتی خۆماڵی بکات ، به ڕای من هه رێمی کوردستان نمونه یه کی قێزه وه نه له ناوچه که له بواری گه نده ڵی و مافی مرۆڤ و دیکتاتۆریه ت و بنه ماڵه چێتی
danay sofy
 slawtan lebet w dastxosh bo rozhnamakatan babrway mn jyawazy hizby ba3su am du hizba tanha zmanakayana , wa mn haqm wak xom ada ba mam jelal w kak masud skalayan labar awa tomar krdaya ka awparay lahawlatida nusrabw byanwtaya zyatrman brdwaw hawlati emay wak hazhar pishandawa aw kata dadgakashyan abrdawa , waba awan bron skalay dadgay lasar maikl robin tomar bkan agar xoyan ba ...................................
Sabah Yassin
 وڵاتێک که‌ مرۆڤه‌کان دایان نه‌مه‌زراندوه‌ و پارته‌کانی که‌ له‌سه‌ر خۆین فروشتن گه‌ور بوون. ئه‌بێت دژ ده‌نگ مرۆڤ بن چوونکه‌ ئه‌وان نوینه‌ری پیاو زه‌لێل و زه‌عیفه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌ هه‌قیان هه‌بێت ده‌نگ که‌ ده‌نگ بێت و نه‌ترسیت بێده‌نگی بکه‌ن. ئه‌وه‌ که‌ماوه‌ بۆ ده‌نگ ئه‌وه‌ ده‌نگی به‌رز تر بێت و تر له‌زندانه‌کانیان نه‌بێت.
سیامه‌ند
 مایكل رۆبن ی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی ناتوانێت له‌ خۆیه‌وه‌ ڕه‌قه‌م لێبدات ،ئه‌گه‌ره‌کوو سه‌رچاوه‌ی زانیاری ده‌قیقی ده‌رباره‌ی دوو ملیاردی مه‌سعود بارزانی و چوارسه‌د ملیۆنی تاله‌بانی به‌رده‌ستنه‌که‌وتبێت .سه‌یره‌سه‌مه‌ره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ تاڵه‌بانی سکالا له‌سه‌ر ئه‌مریکیه‌که‌ تۆمارناکات چونکه‌ ئه‌زانێت گۆمه‌که‌ به‌ زیانی ئه‌شڵه‌قێت ،له‌جیاتی ئه‌وه‌ دێت ڕۆژنامه‌نووسێکی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی ده‌باته‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی کارتۆنی ،که‌ دلنیام بڕیاره‌که‌ و سزاماددیه‌که‌شی ته‌نها بۆ چاوترساندنه‌. ئه‌م حاڵه‌ته‌ سه‌د جار دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و په‌نده‌ی پێشینمان دێنێته‌وه‌ یاد "به‌ که‌ر ناوێرێت به‌ کورتان فێره‌ ؟ "
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ