ئاماده‌کردنی: ئه‌مین جاف
پێشه‌کی:
له دونیای دیـموکراتدا حیزب میحوه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سیاسیه، به‌بێ بونی حیزبه سیاسیه‌کان ناتوانی باس له بونی دیموکراتیه‌ت بکه‌ی، دیموکراتیه‌ت ئه‌مڕو بوه به دروشمی هه‌ره‌سه‌رکی حیزبه‌کانی ئه‌وروپا، رهنگنهدانهوهی ئه‌م دروشمه له پرۆگرامی هه‌ر حیزبێکدا ده‌بێ به‌هۆی دابڕانی ئه‌و حیزبه له جه‌ماوه‌ر.
حیزب هه‌رگیز ناتوانی باسی نیمچه دیموکراتی و رێژه‌ی دیموکراتیه‌ت بکات، دیموکراتیه‌ت حاڵه‌تی مام ناوه‌دنی نیه، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین یا دیموکراتیه‌تێک به مانا فره‌وانه‌که‌ی، یاخو دیکتاتۆریه‌تی ته‌واو.
زۆر گرنگه ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه بکه‌ین که لادانی هه‌رهه‌نگاوێک له دیموکراتیه‌ت، هه‌نگاوێکه به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت، هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌رهێزێکی دیکتاتۆر، وزه‌یه‌ک ده‌دات به پرۆسه‌ی دیموکراتی و هه‌نگاوێکه به‌ره‌و پێشه‌و.
زاروی ریفۆرمی سیاسی هه‌میشه به‌سراوه به حیزبه سیاسیه‌کانه‌وه، ئه‌و رۆڵه‌ی پێیان سپێراوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که بریتین له یه‌کسانی له ئه‌رکه‌کان، مافه‌کان، به پێوه‌ری که‌س له که‌س زیاتر نیه، جگه له تواناکان.
به‌پێی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی رۆڵی پارته سیاسیه‌کان به‌شداریکردنه له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی سیاسی و هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، به‌م جۆره ئه‌و که‌سانه‌ی که کاندید ده‌کرێن بۆ پله سیاسیه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بن به به‌شێک له ئه‌رکه ده‌ستوریه‌کان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که حکومه‌ت پشتگیری مادی ئه‌و حیزبانه ده‌کات، به‌م جۆره حیزبه‌کان خۆیان کار بۆ پرۆسه‌ی دیموکراتی ده‌که‌ن، چونکه ده‌ستوری وڵاته‌که رێگا به‌هیچ حیزبێکی نادیموکرات نادات.
ده‌ستورێکی ناکام:
له وڵتێکدا ئه‌گه‌ر نه‌توانری داڕشتن بۆ ده‌ستور بکرێ، له‌کاتی دانانی ده‌ستوریشدا ئه‌گه‌ر دیموکراتیه‌ت وه‌ک بنه‌مای سه‌رکی، پره‌نسیپ له ده‌ستوردا ره‌نگ نه‌داته‌وه، هه‌ر بیر کردنه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌کان، یاخو هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک کارێکی مه‌حاڵه.
هه‌ر چۆن له له دایکبونی ده‌ستوری عێراقدا بینیمان که چۆن ده‌ستورێکی ناکامی ئیفلیج به سه‌دان پینه‌و په‌ڕۆ به هه‌زار بێنه‌و به‌ره هاته کایه‌وه، که کوردیش گه‌ره‌ترین چاوپۆشی له مافاکانی خۆی تیا کرد، ئێستا وا رۆژانه له که‌ناڵه جیا جیاکان ده‌بیسین که ده‌یانه‌وێ پاشه‌کشێ له‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه بکه‌ن که باسی دیموکراتی ده‌کات، چۆن ده‌یانه‌وی ئه‌و ده‌سکه‌وته که‌مانه‌ی که له کون و قوژبنی ماده‌کاندا بۆ کورد دیاری کراوه بیسڕنه‌وه .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وه زیاتر دڵنیابین له‌و نائومێدیانه‌ی که به‌ڕێوه‌ن باتهماشایهکی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ین، که هه‌ر له سه‌رتاوه پێش داڕشتنی یاساکه ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاشکراو رونه، که‌واته بونی هه‌رماده‌یه‌کی ده‌ستوریش ئاماژه بۆ دیموکراتی بکات هیچ رۆڵێکی نابێ.
له ده‌سدانی رێز‌و پیرۆزی پیشه:
نه‌بونی رێکخراوی دڵسۆز و ئه‌کتیڤ و بێلایه‌ن له کوردستاندا بو به‌هۆی له ده‌سدانی ناونیشانی پیشه له هه‌مو که‌رته‌کانی ئابوری‌دا، پیرۆزی و ناونیشانی پیشه له وڵاتی ئێمه‌دا بونی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت له وڵاته دواکه‌وتوه‌کانی جیهانیشدا تایه‌به‌تمه‌ندی پیشه رێزی خۆی هه‌یه، که‌س نییه شانازی به کارکه‌ی یاخو پیشه‌که‌ی خویه‌وه نه‌کات، هه‌ر دۆڕاندنی رێزی پیشه کارێکی وای کردوه که که‌س باوه‌ڕی به‌دوا رۆژی کارکه‌ی خۆی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت خوێنکاران له هه‌مو قۆناغه‌کانی خویاندا خۆیان ماندوناکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رچاویانه که له کۆتای خوێندنه‌که‌دا کاری به‌ده‌س ناکه‌وێ، ئه‌م نائومێدیه ئه‌وه نه‌بێ له ناوچه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگا بێت.
ئه‌مڕۆ له کوردستاندا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری بڕوانامه‌که‌ی خۆیاندا کارناکه‌ن، په‌نابردن بۆ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن، په‌نابردن بۆ که‌سانی ده‌س رۆیشت‌و نزیک له کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هۆیه‌کانی بێ‌کاری و له‌ده‌سدانی پیرۆزی پیشه‌ییه، به‌م جۆره کار قودسیه‌تی خۆی له ده‌س داوه، ئه‌مه‌ش بوه به‌هۆی سه‌رلێشێوانێکی ئابوری به‌راده‌یه‌ك که بوه به هۆی دیارنه‌مانی بنه‌مای توانا‌و کوالیتێتی کار‌و پیشه.
کرێکار کرێکاره، جوتیار جوتیاره، بازرگان بازرگانه، پزیشك پزیشکه...هتد، که‌س ناتوانێ یه‌کێ له‌و که‌سانه بخاته جێگای ئه‌وی تر، گۆڕانکاری له‌و ناونیشانانه‌دا بکات، ته‌نها ته‌نها مه‌گه‌ر گۆڕه‌پانی گه‌نده‌ڵی هانده‌ر و رێگاخۆشکه‌ر بێت بۆ شێواندنی ئه‌و تایهبهتمهندیه پیرۆزانه، که به‌ردێژایی مێژو قودسیه‌تی خۆی هه‌بوه .
چی بکه‌ین باشه:
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئاماژه بۆ چه‌ند خاڵێکی گرنگ بکه‌م:
* گه‌وره‌ترین گورزی کوشنده که ده‌درێت له کۆمه‌ڵگای کوردی فره رێکخراوییه، به جۆرێکه که زۆری ئه‌ندام بوه به وه‌ده‌سهێنانی سه‌که‌وتن بۆ حیزبه‌کان، جاری واهه‌یه رێکخراوێك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێ و کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ به‌رانبه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی، له‌هه‌مانکاتدا هه‌مان رێکخراوی سه‌ر به حیزبێکی تر داکۆکی به پێچه‌وانی داخوازیه‌کانی گروپی یه‌که‌مه‌وه ده‌کات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌هۆی سه‌رلێشێوان.
* په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و داموده‌زگا حکومی و حیزبیه‌کان به جۆرێکه دوره له هه‌مو داب‌و نه‌رێتێکی کۆمه‌ڵانی هاوچه‌رخی جیهان، لێکبچڕانی شیرازه و دابه‌شبونی کۆمه‌ڵگا به‌جۆرێک ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئێستا بوه به(عورف) که ده‌بێ پێش دهسبهکارکردن یا نزیك بونه‌وه له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی ئابوری، رۆشنبیری، ئیداری...هتد ده‌بێ له پێش هه‌مو شتێکدا تۆ ئه‌م پرسیارانه ئهمادهبکهی، به‌رپرسه‌که سه‌ر به کام لایه‌نه، کام گروپ، کێت له پشته، سه‌ربه کام مه‌سولی...هتد، به‌م جۆره کار به‌ڕێوه ده‌چێت.
*له وڵاتی ئێمه‌دا کارکردن یاخو ئه‌ندامێتی رێکخراو بوه به پیشه‌و کار، کاتێ که که‌سێك ده‌بێ به ئه‌ندام له رێکخراوێکدا، ئه‌مه ئه‌و ناگه‌یه‌نێ که ئه‌و که‌سه کارمه‌نده له‌و رێکخراوه‌دا، رێکخراو ئه‌رکه‌کانی خزمه‌تکردن، داکۆکیکردن له مافه‌کانه، ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌ی.
* کارمه‌ند خوی کار‌و پیشه‌ی تایه‌بت خۆی هه‌یه که رۆژانه کاری بۆ ده‌کات و کاره‌که‌ی ئامرازی ژیانیه‌تی، نه‌ك رێکخروهکه.
* ئه‌ندام رێکخراو بێباکه و بێلایه‌نه، نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێك کار بکاته سه‌ر بۆچونه‌کانی، خاوه‌نی بیر‌و رای خۆیه‌تی، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ خلیسکاندنی، لادانه له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی رێکخراوه جیهانیهکان و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ.
* به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ر رێکخراوێك به حیزبه سیاسه‌کان و له‌ده‌سدانی ئه‌رک و مافه‌کانی ئه‌و چین و تێوژانهیه که رێکخراوه‌که نیۆنهرایهتی ئه‌کات، کاتێ که ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێ ئیتر ئه‌و رێکخراوه به‌شێکه له‌و حیزبه و به‌هیچ جۆرێک ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ش له‌و ده‌سه‌ڵاته ناگرێ.
* ئێستا له کوردستاندا رێکخراوه‌کان رۆڵی داموده‌زگا حکومیه‌کان ده‌بینن، به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانیان له شێوه‌ی کاری وه‌زاره‌ته‌کانه، به‌م جۆره مانای رێکخراویان له ده‌سداوه.
لێره‌دا تاکه رێگای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه، که ده‌بێ کۆمه‌ڵگای کوردی بیر له خۆرێکخستنێکی تازه‌و هاوچه‌رخ بکه‌نه‌وه که ئه‌ویش به‌پێکهێنانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن دور له حیزبایه‌تی به هه‌وڵوتێکۆشانی :
* رۆڵی ئۆپۆزیسێون، ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که رۆژانه ره‌خنه ده‌گرن، داوای چاکسازی و مافی کۆمه‌ڵان ده‌که‌ن.
* رۆڵی خوشکان و دایکان، که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال.
* رۆڵی زانکۆکان، به‌تایه‌به‌ت مامۆستایان، هه‌مو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له ده‌زگاو دامه‌زراوه جیاجیاکانی بواره‌کانی، رۆشنبیری، زانستی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، کولتوری...هتد کارده‌که‌ن.
* رۆڵی که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کان، له هه‌مو دین و مه‌زهه‌به‌کان، به هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌یشه‌وه که هه‌ڵگی بیر‌و بۆ چونی جیاوازیشن.
* رۆڵی کاسایه‌تیه سیاسیه بێلایه‌نه‌کان، ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌زمونی سیاسین له کوردستاندا، که ده‌توانن توانا‌و هه‌وڵه‌کانی خۆیان وه‌گه‌ڕخه‌ن له پێناوی دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی هاوچه‌رخی مه‌ده‌نی که بتوانێ گۆڕانکاری ریشه‌ی وه‌ده‌ستبهێنێ، ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک دوره په‌رێز راوه‌ستاون به حه‌سره‌ته‌وه رۆژانه ره‌خنه ده‌گرن، ئه‌و که‌سانه‌ی که بواریان پێنه‌دراوه که رۆژێ له رۆژان به‌ردێ بخه‌نه سه‌ر ژێرخانی سیاسی ئه‌م کۆمه‌ڵگا.
* ریکخراو، سه‌ندیکا، نه‌قابه جۆر به‌جۆره‌کان، کۆمه‌ڵه، ده‌زگا، گروپه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه سه‌ربه‌خۆکان، ئه‌مانه که ئه‌توانن ببن به به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و رێکخراوانه، به‌و حوکمه‌ی که ئه‌وان ئێستا خۆیان له ئهزمونهکدا ده‌ژین و کاری تیادا ده‌که‌ن.
* رۆڵی ره‌وندی کوردی، بۆ خۆڕێکخستن، هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی ریکخستن له ئه‌و وڵاتانه‌ی که تیدا ده‌ژین بۆ ناو کوردستان.
* رۆڵی ژوره بازرگانیه‌کان، له پێناسه‌کردنی ئه‌رک و مافه‌کانی کاسپکاران، که هه‌مو بواره‌کانی، بازرگانی، پیشه‌سازی، به‌ڵێنده‌رایه‌تی، خاوه‌ن پیشه‌کان...هتد.
* رۆڵی گوندنیشینه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن مافه‌کانیان چیه، داواکاری و پێویستیه‌کانیان، به تایه‌به‌ت که ئه‌وان هه‌میشه سوته‌مه‌نی هه‌مو شۆڕشه یه‌کله‌دوای یه‌که‌کانی کوردبون.
* رۆڵی که‌سایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، که ده‌توانن ببن به به‌ردی بناغه‌ی زۆر له‌و رێکخراوانه به حوکمی مه‌وقعی باڵایان که جێگای ریزی تایه‌به‌تی خه‌ڵکانی ناوچه‌کانی خۆیانن چی له شار‌و شارۆچکه‌کاندا، چی له دێهاته‌کاندا.
ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان (ئازادیه‌کانی تاك)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی ئازادیه‌کانی مه‌ده‌نیه‌ت بکه‌ین:
(پاراستنی ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و دانانی سنور بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردان له ژیان و کاروباری هاوڵاتیان).
ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان زۆرن لێره‌دا ئاماژه ده‌که‌م ته‌نها بۆ ئه‌و ئازادیانه‌ی که زۆر گرنگن.
* ئازادی هاتوچۆ و ژیان له هه‌ر جێگایه‌ک بیه‌وێ.
* ئازادی پێکهێنانی هه‌ره‌وه‌زه‌کان.
* ئازادی کۆبونه‌وه و خۆپیشاندان.
* ئازادی ئاین و مه‌زهه‌ب.
* ئازادی راده‌ربڕین.
* ئازادی دادگایکردن به شێوه‌یه‌کی عادیلانه.
* مافی ئازادی شه‌خسی.
* ئازادی خۆهه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان.
* ئازادی یه‌کسانی له کاتی پاراستندا.
ئه‌مانه‌و ده‌یان مافی تر که هه‌ر وڵات و به‌پێی ده‌ستوری خۆی.
پێکهێنانی رێکخراوه‌کان دور له حیزبایه‌تی:
رێکخراو: پیشه‌کی با پێناسه‌یه‌کی رێکخراو بکه‌ین، کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێك که ئامانجێکی تایهبهتیان هه‌یه، رێگایه‌ک یان زیاتر به‌کاردێنن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، رێکخراوه‌کانیش، حکومی و ناحکومین، هه‌روه‌ها رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
کاتێ که چینێ له چینه‌کانی کۆمه‌ڵ، وه‌ك رۆشنبیران، قوتابیان، کرێکاران...هتد، رێکخراوێك پێكدێنن له‌پێناوی خزمه‌تکردنی ئاوات و ئامانجه‌کانیان، هیچ کاتێ نابن نه کارمه‌ند له ده‌زگایه‌ك، به‌ڵکو به‌ره‌زامه‌ندی خویان بون به‌ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه، نه‌ک دامه‌زراوێك.
ریکخراو له لایه‌ن هیچ که‌س و حیزب و ده‌زگا و لایه‌نێکه‌وه ههڵناسوڕێو به‌ڕێوه ناچێت ده‌بێ خۆی کاروباری خۆی به‌ڕێوه‌ببات خۆی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌کانی بڕیار بێت.
رێکخراو ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که له بوارێک‌دا کارده‌که‌ن، ده‌بێ ناونوس بن له سجلهکانی رێکخراوه‌که‌دا، به‌ڵکو جاری وا هه‌یه چه‌ند که‌سانێك رێکخراوێک پێک دێنن ژماره‌شیان زۆر که‌مه، کاتێ بانگه‌وازکردن بۆ به‌شداری چالاکی خۆپیشاندانه‌کان به‌هه‌زاران هاوپیشه له خۆپیشاندانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن و ئه‌ندامیش نیین.
ده‌بێ کۆمه‌ڵگا چی بکات له پێناوی پاراستنی ئه‌و مافانه‌دا، له وڵاتێک‌دا که ده‌ستور نه‌توانی زه‌مانه‌تی ئه‌و ئازادیانه بکات، له به‌ر رۆشنای ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌روه و پێویسته له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی، یان گه‌لی کوردستان چی زوه کار بکات بۆ رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له هه‌مو ئینتمایه‌کی حیزبی، که خۆی له‌م کۆمه‌ڵه رێکخراواندا ده‌بینێ :
یه‌که‌م/ رێکخراوێك بۆ روناکبیران- رۆشنبیران
ئه‌م رێکخراوه له داهاتودا هه‌ر ناوێکی بۆ دابنرێ و له ژێر هه‌ر ناونیشانێکدا که له‌م چینوتوێژانهی خواره‌وه پێک بێت:
ا/ مامۆستا و کارمه‌ندانی زانکۆکان به‌بێ هیچ، جیاوازییه‌ک و ئینتیمای سیاسی بیروبۆچون.
ب/ مامۆستا و کارمه‌ندانی (وه‌زیفیی) له هه‌مو قۆناغه‌کانی قوتابخانه‌کان.
ج/ کارمه‌ندانی دامودهزگاو دائیره حکومیه‌کان (ناونیشانی کاره‌که‌ی مۆزه‌ف بێت)، هه‌ڵگری هه‌مو جۆرێک له بڕوانامه‌کان له خۆده‌گرێ.
د/ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که به پله‌ی (موه‌زه‌ف) کار ده‌که‌ن له که‌رته‌کانی تایبه‌ت.
ه/ گروپه‌کانی، هونه‌رمه‌دان، به‌هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه، به ره‌چاوکردنی کۆمه‌ڵه تایهبهتیهکانی خۆیان، به پاراستنی کار‌و پیشه تایهبهتیهکانیان.
دوه‌م/ رێکخراوێك بۆ قوتابی و وخوێنکار
ئه‌م رێکخراوه له قوتابیان/خوێنکارانی له هه‌مو قۆناغه‌کانی خوێندنی ئاماده‌یی و په‌یمانگاکان و زانکۆکان پێکدێت.
سێهه‌م/ رێکخراوێك بۆ کرێکاران
ئه‌م رێکخراوه ئه‌م چینانه له خۆ ده‌گرێ:
ا/ کرێکارانی داموده‌زگا حکومیه‌کان.
ب/ کرێکارانی که‌رتی تایه‌به‌ت، که له کۆمپانیا و کارگه‌کانی خۆماڵی کارده‌که‌ن.
ج/ ئه‌و کرێکارانه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆمپانیهبیانیهکان کارده‌که‌ن.
د/ کرێکارانی رۆژانه، ئه‌م چینه زۆرترین ژماره‌ی کرێکارانی کوردستانه، که کاره‌کانیان هه‌میشه‌ی نییه، به‌ڵکو به‌پێی بازاڕه.
چواره‌م/ رێکخراوێك بۆ جوتیاران
ا/ جوتیارانی که‌رتی کشتوکاڵ له هه‌مو بواره‌کاندا (دانه‌وێله، ره‌ز، باخ...).
ب/ جوتیارانی که‌رتی ئاژه‌ڵداری.
ج/ جوتیارانی که‌رتی په‌له‌ور (ده‌واجن، ماسی، هه‌ر جۆرێکی تر).
پێنجه‌م/ رێکخروێك بۆ بازرگانان و.پیشه‌وه‌ران، کاسپکاران
ا. بازرگانه‌کان
ب. پیشه‌وه‌ران
ج. شێوه‌کانی دوکانداری
ه/ خاوه‌ن کارگه‌کان
ئاست و ناوچه‌کانی رێکخستن:
ئه‌م پێنج رێکخراوه له‌سه‌ر ئه‌م ئاستانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه یا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك که رێکه‌وتنی له سه‌ر بکرێ:
1- له سه‌ر ئاستی کوردستان
کۆمیسێۆنی باڵای رێکخراوه‌کانی کوردوستان / که پێك دێت له:
• سه‌رۆکی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیران له پارێزگاکان
• سه‌رۆکی ناوه‌ندی یه‌کگرتوی خوێنکاران...
• سه‌رۆکی ناوه‌ندی یه‌کێتی کرێکاران...
• سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ره‌وه‌زی جوتیاران...
• سه‌رۆکی ناوه‌ندی بازرگان و پیشه‌سازان...
2- له سه‌ر ئاستی پارێزگاکان
ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی کوردستان له پارێزگاکان، که پێكدێت له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌کانی قه‌زاو ناحیه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌زای مه‌رکه‌زی پاریزگا که سه‌رۆکی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ن:
ا/ ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیران- روناکبیرا
ب/ ناوه‌ندی یه‌کگرتوی خۆێندکارانی کوردستان
ج/ ناوه‌ندی یه‌کێتی کرێکارانی کوردستان
د/ ناوه‌ندی هه‌ره‌وه‌زی جوتیارانی کوردستان
ه/ ناوه‌ندی یه‌کگرتوی بازرگان و پیشه سازان...
3- له سه‌رئاستی قه‌زاکان
ئه‌نجومه‌نی رێکخراوه‌کانی کوردستان:
ا/ کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیرانی- روناکبیرانی کوردستان
ب/ یه‌کگرتوی خوێندکارانی کوردستان
ج/ یه‌کێتی کرێکارانی کوردستان
د/ هه‌ره‌وه‌زی جوتیارانی کوردستان
ه/ یه‌کگرتوی بازرگان و پیشه‌وه‌ران کارگه...
4- له سه‌ر ئاستی ناحیه‌کان
ئه‌نجومه‌نی رێکخراوه‌کانی کوردستان، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکان که چۆن له سه‌روه‌دا هاتوه.
له پڕۆژهکدا ئاماژه‌م بۆ رۆڵی ژنان نه‌کرده‌وه، چونکه له دنیای پێشکه‌وتودا شتێك نیه به ناوی رێژه بۆ رۆڵی ژنان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کان و کاروباری کۆمه‌ڵگادا، ژنان به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که نیوه‌ی کۆمه‌ڵن، ده‌بێ هه‌مو کاتێ وه‌ک پیاو له هه‌مو چینه‌کاندا رۆڵیان هه‌بێ، دانانی ئه‌و رێژه 25/30% کارێکی ناڕه‌وایه، له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک کار به رێژه ناکری بۆ ژنان، چی رێگره ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ژنان له پیاوان زیاتر بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که خوشکان و دایکان له هه‌مو چینه‌کانی کۆمه‌ڵدا به و په‌ڕی تواناوه کار ده‌که‌ن، که‌واته به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ده‌بن به‌شێ له‌و رێکخراوانه‌ی سه‌ره‌وه، هیچ پێویست به رێکخراوی ژنان ناکات.
پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی رێکخراوه بێلایه‌نه‌کانی کوردستان، کارێکێ زۆر گرنگه تاکه چاره‌سه‌ریشه بۆ رزگارکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی و یه‌کخستنی تواناکان دور له بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی، ئه‌گه‌ر کاری بۆ بکرێ ته‌نهاوته‌نها به رۆڵی ئه‌و که‌وس و لایه‌ن و شهخسیاتهنهی که له سه‌ره‌وه باسمکردن ده‌توانرێ به‌ردی بناغه‌ی بۆ دابنرێ، کاری بۆ بکرێ له لایه‌ن دڵسۆزانه‌وه.
ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌ن:
بێگومان که ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه پێكدێن، ده‌بێ به‌هه‌مو واتاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ببن به نێۆنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌مو چینوتوێژهکانی کۆمه‌ڵگای کوردی، دور له ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و بۆ چونی حیزبی له هه‌ڵسوکه‌وته‌کاندا، دور له ته‌که‌تول، جیاوازی ئهمو ئه‌و، ده‌بێ ببێ به گۆڕه‌پانی پیاده‌کردنی دیموکراتی فره‌وانی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌موان بێ جیاوازی، له پێناوی خزمه‌تکردن و وه‌ده‌سهێنانی هه‌مو ئامانج و ئاواته‌کان:
1- کارکردن بۆ چاککردنی باری وه‌زیفی کارمه‌ندانی وه‌زیفی، له سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کان، بۆ وه‌ده‌سهێنانی پله وه‌زیفیه جیاجیاکان بێ جیاوازی و دور له گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی.
2- کارکردن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسته‌کانی هونه‌ری و زانستی و پیشه‌یی، به به‌شداری عادیلانه له خوله‌کانی راهێنان، داهێنان، په‌ره‌پێدان، له هه‌مو بواره‌کاندا له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات .
3- به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی کرێکاران، به وهکارخستنیان له بواره جیاجیاکاندا.
4- دابینکردنی موچه‌ی تایه‌به‌ت بۆ کرێکارانی بێکار، به جۆرێك که هیچ کرێکارێك بێ موچه نه‌بێ، له رێگای زه‌مانی ئیجتیماعیهوه.
5- دابینکردنی زه‌مانه‌ته جۆربه‌جۆره‌کانی خانه‌نیشینی و نه‌خۆشی، روداوه‌کانی ژیان...هتد.
6- کارکردن بۆ چاککردنی بارودۆخی خوێندن له سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کان، دڵنیاکردنی قوتابیان به کارکردن بۆ دامهزراننیان دوای کۆتای پله جیاجیاکانی خۆیندن، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانست، دابینکردنی به‌شه‌ناوخۆییه‌کان، دابینکردنی موچه بۆ که‌مده‌رامه‌تان له خوێندکاران.
7- کارکردن له پێناوی دروشمی، زه‌وی موڵکی جوتیاره، ده‌بێ باری ئاو و ئاودێری به‌جۆرێك رێکخرێتهوه که له خزمه‌ت جوتیاردا بێت، پشتگیری دارایی بۆ جوتیار له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی جۆراو جۆر له دێهاته‌کان، دابینکردنی هه‌مو که‌ره‌سه و پێویستیه‌کان که به‌شدارن له پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی که‌رتی کشتوکاڵی، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسته‌کانی چانسی له له‌لای جوتیار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ به خۆبون، دورکه‌وتنه‌وه له کارکردن له‌و بوارانه‌ی که دورن له پیشه‌ی کشتوکاڵیه‌وه.
8- کارکردنی به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه له که‌رته‌کانی بازرگانی، پیشه‌سازی، به‌ڵێنده‌رایه‌تی... به‌بێ جیاوازی دور له په‌نابردن بۆ ده‌سکه‌وتی ناشه‌رعی، کارکردن به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف له بواری مقاوه‌لات، پشتگیری کردنی به‌رهه‌مه ناوخۆیه‌کان، لابردنی گومرگ...هتد.