راپۆرت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت




Thursday, April 2, 2009
 
     

ئاماده‌کردنی: رۆمان زاگرۆس - ئازیز مه‌حمود (iwpr)

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ناكۆكییه‌ تونده‌ی له‌ناو حیزبه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربه‌خۆی لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سی ساڵدا پێكهاته‌ی سیاسیی كورد به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت.
 
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا تووشی چه‌ندین پشێوی هاتووه ‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌و حیزبه‌ كه‌ داوای چاكسازی ده‌كه‌ن ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ یان هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه‌ حیزبه‌كه‌ به‌جێبهێڵن.
 
عه‌دنان عوسمان، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نێتی،‌ به‌ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داوای گۆڕان ده‌كه‌ن و خۆشی یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌، بڕیاریداوه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنێت و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌ر‌له‌ماندا بكات.

هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ له‌وانه‌یه‌ ره‌وشی ئێستای پێكهاته‌ی سیاسیی كوردستانی عێراق بگۆڕێت كه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ساڵی 1975 ه‌وه‌ باڵاده‌ستن تیایدا‌. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، كزبوه‌ به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌، له‌وانه‌ كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمخزمانێی حیزبی و گه‌نده‌ڵی، به‌ راده‌یه‌ک که‌ ته‌نانه‌ت به‌رپرسه‌ باڵاكانیش دانیپێداده‌نێن.

نه‌وشیروان، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌ڵکی سلێمانیه‌ و‌ جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوانی هه‌یه‌،‌ خاوه‌نی كۆمپانیای ووشه‌یه‌ که‌ کۆمپانیایه‌کی به‌هێزی میدیایه‌، چه‌ندین ساڵه‌ ده‌نگێکی به‌رده‌وامی ناڕازییه‌ له‌ناو یه‌کێتی دا. نه‌وشیروان و ئه‌ندامه‌ ریفۆرمخوازه‌كانی تری حیزبه‌كه‌ داوایان كردووه‌ شه‌فافییه‌تی زیاتر له‌ دارایی یه‌كێتی دا هه‌بێت و سه‌ركرده‌كانی زیاتر به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و گۆڕانیش بكرێت له‌ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌دا كه‌ ئێستا تاڵه‌بانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌كات.

هه‌روه‌ها ریفورمخوازه‌كان مشتومإیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ یه‌كێتی و حكومه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ نه‌چوون، که‌ ئه‌مه‌ش بیرۆکه‌یه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ هاوپه‌یمانییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی نه‌وشیروان‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌زه‌قی بیخاته‌ڕوو.

مسته‌فای سه‌ید قادر، که‌ سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتییه‌ و مانگی رابردوو ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌، وتی: "یه‌كێتی نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك بكات. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیتوانیایه‌ ئه‌و كاره‌ بكات، بۆچی ئێمه‌ وازمان ئه‌هێنا؟"

عه‌دنان عوسمان وتی نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌ك پێكبهێنێت كه‌ داوای سیسته‌مێكی سیاسیی چالاكتر بكات و دووربێت له‌ كاریگه‌ریی حیزبایه‌تیه‌وه‌.

له‌و کا‌ته‌وه‌ی که‌ هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه‌ له ساڵی‌ 1992دا،  ده‌زگا حكومییه‌كان وسه‌ندیکاکانی هه‌رێمه‌که‌ به‌توندی گرێدراون‌ به‌ یه‌كێتی و پارتییه‌وه. ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن حکومه‌تێک و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی که‌ له‌ژێرکۆنترۆڵی حیزبدایه‌ یارمه‌تی یه‌كێتی و پارتی ده‌دات که‌ بتوانن درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن‌ و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ هه‌ره‌س بهێنن ئه‌گه‌ر كوردستانی عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و دوو حیزبه‌دا نه‌بێت.

نه‌وشیروان هێشتا به‌ڕه‌سمی راینه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانییه‌ك‎ پێكده‌هێنێت و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌كات، که‌ بڕیار وابوو‌ له‌ 19ی مایسدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت دوابخرێت. یاسای هه‌ڵبژاردن رێگانادات هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت پێش دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن.

ئه‌و ناكۆکییه‌ی نێوان كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی و ریفۆرمخوازه‌كان كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ درێژه‌ی هه‌یه له‌ مانگی شوباتدا‌ گه‌یشته لوتکه‌‌ كاتێك چوار سه‌ركرده‌ی باڵا ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌. ده‌یان ئه‌ندامی تری باڵای حیزبه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه‌ ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌ به‌هۆی ناكۆكیی ناوخۆیی حیزبه‌وه‌‌.

له‌ ساڵی 2006 دا نه‌وشیروان ده‌ستیکێشایه‌وه‌ له‌ پۆستی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی دوای ناكۆكییه‌كی ناوخۆیی حیزبه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دواتر كۆمپانیای ووشه‌ی دامه‌زراند كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین كۆمپانیاكانی میدیا له‌ كوردستانی عێراقدا.

نه‌وشیروان له‌ تشرینی دووه‌می ساڵی پاردا به‌ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند که‌ نایه‌وێت حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن دروست بكات، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت كۆمپانیا‌كه‌ی خۆی به‌كاربهێنێت تا وا بكات ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌ لێپرسراو بزانن.

به‌ڵام له‌ كاتێكدا ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌، زۆر كه‌س پێیان وایه‌ نه‌وشیروان روبه‌ڕوی یه‌كێتی ده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا. نه‌وشیروان داوای له‌ سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، تاڵه‌بانی، كردووه‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ‌و تۆمه‌تباریشی كردووه‌ به‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تیی "تاكه‌كه‌سی" بردووه‌.

عه‌دنان عوسمان وتی: "نه‌وشیروان ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ بێته‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ‌و حیزبێكی سیاسیی نوێ دابمه‌زرێنێت. هه‌ڵبژاردنه‌كان تاكه‌ هۆی شه‌رعین كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ نه‌وشیروان بتوانێت هێزێكی سیاسیی نوێ دروست بكات."

هه‌روه‌ها وتی: "ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌نگه‌ جیاوازانه‌ ناقۆزینه‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌قامی كوردیدا هه‌یه. ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی یه‌كخراوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ له‌ خواستێكی سیاسی بۆ گۆڕان سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌."

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیه‌ و به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستانه‌ ، وتی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌‌سه‌ر یه‌كێتی‌ هه‌بێت.

ئه‌سه‌سه‌رد وتی: "به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌م جۆره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیدا، له‌وانه‌یه‌ یه‌كێتی ده‌نگی كه‌متر به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌مه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی بارزانیدا و ئه‌و رێكه‌وتنامه‌ ستراتیژییه‌ش كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌."

هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت له‌ڕاستیدا كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتییه‌‌ و له‌كۆتاییشدا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوان یه‌كێتی و پارتی‌."

ئه‌سه‌سه‌رد وتی: "پارتی پێی وایه‌ لیستی نه‌وشیروان له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌سته‌یه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا رووبه‌ڕووی دوو كوتله‌ی یه‌كێتی ببێته‌وه‌ له‌ په‌رله‌ماندا".

هه‌ندێك له‌ چاودێرانی كورد پێیان وایه‌ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ناو یه‌كێتیدا بپارێزێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تیی عێراق ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت. لایه‌نگرانی تاڵه‌بانی رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ناوبراو، كه‌ دوو خوله‌ سه‌رۆكایه‌تی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌‌ و ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌، واز له‌ سیاسه‌ت ده‌هێنێت به‌ڵام وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

شاهۆ سه‌عید، نوسه‌ر و مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی وتی: "من پێم وایه‌ تاڵه‌بانی به‌ئاسانی ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت وه‌ك سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌، به‌ڵام یه‌كێتییه‌كی بچووكتری بۆ ده‌مێنێته‌وه‌".

شاهۆ سه‌عید وتیشی: "تاڵه‌بانی باوه‌ڕی به‌ په‌یڕه‌و نییه‌، باوه‌ڕی به‌ سه‌ركرده‌ی هه‌ر به‌ناوو بێ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌. به‌لای تاڵه‌بانییه‌وه‌، یه‌كێتی یه‌كسانه‌ به‌ تاڵه‌بانی."

ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی ناو یه‌كێتی كاری كردۆته‌‌ سه‌ر حیزبه‌كه‌ و سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تیش.

عوسمانی حاجی مه‌حمود، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی، مانگی رابردوو ده‌ستی له‌م دوو پۆسته‌ كێشایه‌وه‌. كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كه‌ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتییه ‌و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌، له‌ شوباتدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام دواتر بڕیاریدا بمێنێته‌وه‌ داوی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێك.

عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای یه‌كێتییه‌، له‌ مانگی شوباتدا جێی عومه‌ر فه‌تاحی گرته‌وه ‌و وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو.

یه‌كێتی هه‌وڵیداوه‌ له‌ڕێی جێگۆڕکێکردن‌ به‌ زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانی حیزب ‌و به‌ڵێنی‌ زیاتر شه‌فافبون‌ دڵی ره‌خنه‌گرانی رازی بکات. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوه‌ له‌ راكێشانی ره‌خنه‌گران به‌ لای خۆیدا.

ئه‌و چوار سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی یه‌كێتی كه‌ له‌ شوباتدا ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پاڵپشتیی خۆیان بۆ نه‌وشیروان رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام مسته‌فای سه‌ید قادر وتی چاوه‌ڕێن بزانن هاوپه‌یمانییه‌كان كامانه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی خۆیان رابگه‌یه‌نن.

ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه‌ لایه‌نگری دامه‌زراوه‌ حیزبیه‌که‌ن له‌م فۆرمه‌ی ئێستایدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ جیاوازییه‌كانی یه‌كێتی یارمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی ده‌دات.

عیماد ئه‌حمه‌د، كه‌ به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه ‌و ئێستا به‌وه‌كاله‌ت جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته، وتی: ‌"ئێمه‌ خۆشحاڵ نین به‌وه‌ی ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ وازیان هێناوه‌ چونكه‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرین و به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ باشتركردنی یه‌كێتی."

عیماد ئه‌حمه‌د وتی یه‌كێتی "هه‌میشه‌ كێشه‌ی هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ چاره‌سه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بكه‌ین و به‌باشترین شێوه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین."

لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پارتی له‌مێژه‌ هۆشیاریان داوه‌ كه‌ پاڵێوراوانی حیزبی سێیه‌م هه‌ڕه‌شه‌ن‌ بۆ سه‌ر یه‌كڕیزیی كورد كه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ شتێكی پێویسته‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا و له‌ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیشدا‌.

سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی که‌ شیعه‌کان زۆرینه‌ن تیایدا له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك مشتومڕیان بووه‌، وه‌ك پارێزگای كه‌ركوك كه‌ نه‌وتێکی زۆری هه‌یه‌‌ و ناکۆکی له‌سه‌ره‌‌ ‌‌. حكومه‌تی ناوه‌ندی ریفراندۆمێكی دواخستووه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد هیوادارن كه‌ركوك بهێنێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

رێبوار كه‌ریم مه‌حمود، پڕۆفیسۆری زانستی سیاسی له‌ زانكۆی سلێمانی، وتی جودابوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ك له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوپه‌یمانیی نێوان یه‌كێتی و پارتی كز ده‌كات و "پێگه‌ی كوردیش له‌ به‌غدا لاواز ده‌كات".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نگرانی تاڵه‌بانی و به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه‌، وتی: "كورده‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێدان. ئه‌گه‌ر كورده‌كان یه‌كگرتوو نه‌بن، ئه‌وا ناتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ببنه‌وه‌."

پیره‌ وتی: "چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی یه‌كێتی كه‌ خۆی له‌ جه‌مسه‌رخوازی ده‌بینێته‌وه‌ پێویسته‌ بدۆزرێته‌وه‌."


رۆمان زاگرۆس سه‌رنووسه‌ری په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتییه‌ له‌ سلێمانی. ئازیز مه‌حمود رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی په‌یمانگاكه‌یه‌ له‌ سلێمانی.
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ وێبسایتی‌  iwpr  بڵاو كراوه‌ته‌.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
hiwa.belgika
 Gumani tya nya serkrdayati kurd la mawai 18 Sali dasalatda .dayan twani karu projai zor bash angam bdan ..awai ka esta krduyane u bardawam la midya hizbyakawa reklani bo dakan …la chaw aw bugayai wari dagrn …la sada yaki nya. Rjemi gor ba gor la sada 5 bugakai bo hamu xalki iraq sarf dakrd…guzarani xalk zor la esta bashtr bu…18 sala paimani dro ba xalk adan... mn letan daprsm ..? la mawai am 18 sala maktabi syasi chand gar ba amada buni barez mam jalal kobunawai angam dawa… u chandin bryar bo chaksazi u gandali u gia krdnawai hizb la hkumat u sarwari yasa u hata dwai …..?????? atwann peman blen angamakani ba kue gaisht..!!!!!!!! yan hamui har bo friu dani xalki be charai kurdstan bu…?lagal amanashda kawtunata pilan geran dji aw listai nawshiwan mstafa....ka dayawet ba shewayaki dimukratyana u ashtyana ba listi sarbaxo bashdari halbjardnekan bkat. la penawi naheshtni gandali u chaksazi la dasalat .ka take hiwai hamu xalki kurdstane …
rokan
 baray mn listy sar baxo da beta hoy namany gandali la kurdistan baraw pesh brdni gangany kurdistan ja boya dabwaya barez kak(nawshirwan mstafa ) zutr listakay bo komalany xalk ashkra bkrdaya dli komalani xalki kurdistan xosh bkat hiwam sarkawtni listy sarba xoya
دلاوه‌ر عه‌بدوڵڵا قادر
 پاش سڵاو و ڕێزم جێی ئاسوده‌ييه‌ که‌ ببينم کوردسـتان له‌ گه‌نده‌ڵی (پ د ک و ی ن ک) پاک بۆته‌وه‌ چيتر سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی ناچێته‌ بانکه‌کانی ئۆکراينا و شوێـنه‌کانی تری دنياوه‌ خۆ گه‌ر به‌رنامه‌ی ليســتی سێهه‌م بزانرابا ئه‌وه‌ چاکتر ده‌بوو ،ته‌نها تکام بۆ نه‌وشيروان مسته‌فا که‌دیاره‌ که‌سی به‌رچاوی ليسـتی سێهه‌مه‌ ئه‌وه‌يه : که‌ نه‌ک دوور بێت له‌ تاعونی ناوچه‌گه‌رێتی به‌لکو هه‌موو کاریکی به‌رچاو بکات بۆ به‌رگرتن به‌ دروستبونی،چونکه‌ هه‌ر به‌ بيستنی ناوی نه‌وشيروان مسته‌فا ميلله‌ت بيری بۆ ئه‌و ديارده‌ خه‌ته‌ره ده‌چێت وه‌ ناحه‌زانيش به‌ هه‌ر جۆرێک بێت ده‌يانه‌وێت له و‌ ئاقاره‌وه‌ دزه‌ بکه‌ن...... روه‌و سه‌رکه‌وتن به‌ هيوای بردنه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌ل بۆ ليســـتی گه‌ل‌
KURDO
 به‌رای‌ من دروست بوونی‌ لیستی‌ جیاواز بۆ ئه‌مرۆی‌ بارو دۆخی‌ سیاسی‌ كوردستان پێویستیه‌كی‌ هه‌نوكه‌یی‌ یه‌ بۆ گۆرانی‌ هاوسه‌نگی‌ سیاسی‌ كوردستان كه‌ دیاره‌ ئه‌م هاوسه‌نگی‌ یه‌ 18 ساڵه‌ ته‌نها له‌ ژێر ده‌ستی‌ دوو خزبی‌ ده‌سه‌لاَداره‌ كه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ خۆیان قۆرخیان كردبوو بۆ یه‌ من دڵنیام دروست بوونی‌ لیستی‌ جیاواز ده‌بێته‌ گۆڕانی‌ ئاراسته‌ی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ژیانی‌ هه‌ردوو حزبی‌ بنه‌ماڵه‌و سودی‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دڵسۆزی‌ ئه‌م ولاَته‌ن سودمه‌ند نه‌بوون له‌ خزمه‌ت گوزاریه‌ فه‌نته‌ڵۆسیه‌كانی‌ ئه‌م حكومه‌تۆكه‌یه‌ خۆیان باسی‌ ده‌كه‌ن به‌هیوای‌ باشتر بوونی‌ ژیانی‌ ئه‌ممیلله‌ته‌ خێر نه‌دیوه‌
amedi
 بيكهاتنى ليستى سه ربه بخو له كوردستاندا زور گرنگه و ده بيته گۆريني جارجو في سياسى له كوردستان ب مه رجيك ئه گه ر ئه م ليسته وه ك (معارضة) ئيش بكات له ناو په‌رلمانى كوردستاندا . لستي سه ربه خو به‌رابرايه تيا تيكوشه رو سياسه تمدارى گه لي كورد كاك (نوشيروان مصطفى) ده‌بيته گۆريني ژياني خه لك وو چه سپاندي ياسا و و دوربوني حزب ل حكومه ت .ب چوني ئه گه ر كاك نوشيروان نه گه رێته ناو حزب سه روك كومار ده بيته تكيچوني بارى ناوخو له ناو يه كيتيدا ده بيت يه كيتي له ناو حزب چاكسازي و گۆرين به يدا بيكه ت و ده بيت هه‌ندك كارگێري مه‌كته‌ب سياسي بگۆريت و ئيدي بو چاكسازي له ناو خه لك دا.
renja qeredaxy
 dway 18 sal drwshmi briqdaru qsay 1000barau baleni nabrdnasaru be mtmanay ka xalki am haremanayan pe xalatan etr aw aw sardama basarcho ka ema halbaxalatenin ba drwshma briqadarakanyan ..kaka nawa qoli azayati lehal mala harachi xalki azade xwazw roshnbiru xalki azade axwazw chini hajaaru xalki rashu rutu bedaramat chawarwani to dakain to gore awanay ba dlsoze bo am milata gyani xoyan bat krd wara maidan emay hamo chinakan balen dadain bagori shahidan shabu aramu mama rishau 7asan kwestani u sirwan talabani u 7ama rashu hamo baha pirozakan pshtiwani dangi 7aq bin bin bo away ba etr lajer zulmu zoru stam rzgarman bet bo peshawa baraw komalgyaki azadw yaksani renja uk
باشور خالد
 به‌راستی‌ دروست بونی‌ هیزی‌ سێیه‌م له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هۆكاریكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ باشتر به‌ریوه‌ چونی‌ كاروباری‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو ئه‌و هیزه‌ش ته‌نها له‌كاك نه‌وشیرواندا هه‌یه‌ و زۆریك له‌ گه‌نجانی‌ ئه‌م وولاته‌ كه‌بیزارن له‌ده‌سه‌لاتی‌ دووحزبی‌ به‌ناو دیموكرات ئاماده‌ن كه‌هه‌موو گیانیان ببه‌خشن بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و لیسته‌ی‌ كاك نه‌وشیروان، نه‌ك هه‌ر خه‌لكی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌لكو زۆریك له‌ئه‌ندامان وكادرانی‌ ئه‌و دوحزبه‌ش به‌تایبه‌تی‌ پارتی بیزارن له‌و سیاسه‌ته‌ بۆگه‌نه‌ی‌ كه‌له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌یه‌وه‌ بۆ ئۆرگانه‌كانی‌ خواره‌وه‌ په‌یره‌و ده‌كریت ، كادری‌ پارتی‌ هه‌یه‌ شه‌ش مانگه‌ موچه‌ی‌ وه‌رنه‌گرتوه‌ ئیتر چۆن ده‌نگ ناداته‌ هیزی‌ گۆران.
karwan kadir
 دڵنیای پشتگیری ڕاسته‌قینه‌ی لێ ده‌که‌ین ، هه‌موو بوار وچینه‌کان به‌تایبه‌تی رۆشنبیران زۆر زوو ئه‌م هه‌نگاوه‌ تینوه‌ی قبوول ده‌کرێت له‌ لای هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و سه‌ربه‌خۆ خواز . گۆڕان به‌ مانای گؤرانکاری ته‌واوی هه‌رێم ....
حه مه غه ریب - سویسرا
 رۆمان زاگرۆس - ئازیز مه‌حمود ، به ڕێزان پرسیارێك ؟ باشه بۆ پرسیارتان له مه لا به ختیار نه كرد بۆ ئەم كێشه یه خۆ ئەو قسه كه ری یه كێتیه و وه به هه مان شێوه جه مسه رێكی دروست كه ری كێشه كانه . ئایا به ڕێزتان نا دیموكراتینین چونكه مه لا به ختیار لێپرسراوی ڕێكخراوه دیموكراتیه كانه...........، ده بوایه ڕای ئەویشتان وه رگرتایه . بۆ یه به دوادا چونه كه تان تۆكمه نیه
حه‌مه‌ سوسه‌یی
 لیستی سه‌ربه‌خۆ، که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ،ته‌کنۆکرات،نه‌ته‌وه‌یی،خاوه‌ن ئایدیای جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵی له‌گه‌نج و چینی مێینه‌ له‌خۆ ئه‌گرێ، ئه‌م لیسته‌ نوێیه‌ له‌به‌رانبه‌ر لیستێکی کۆنی دووباره‌ له‌که‌سه‌یاتیه‌ سواوه‌کانی گۆڕه‌پانی ئه‌مڕۆی کوردستان، که‌ خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان هیلاك و شه‌ته‌ك کردوه‌ به‌ قه‌وانی سواوو به‌ڵێنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ وپه‌یمانی سه‌رزاره‌کی، ئه‌و لیسته‌ی که‌ هه‌موان ئه‌زانین له‌ 18 ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی زیانی به‌کوردو کوردستان گه‌یاندوه‌، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆوو چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌، به‌ تۆزقاڵێکیش نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌ئارادابوون ، هه‌ر له‌خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ تا دۆزه‌ هه‌نووکه‌ییه‌ سیاسیه‌کان بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێکی به‌رز، به‌ڵکه‌ هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی فشه‌ڵ ڕاگیراوه‌و به‌رگه‌ی یه‌ك شنه‌ی با ناگرێ، لیستی تاڵه‌بانی وبه‌رزانی لیستێکی له‌مێژه‌ ئێکسپایه‌ر بوه‌و هه‌روه‌ك ئه‌و خۆراکه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ گه‌لی خێرله‌خۆ نه‌دیوی هاورده‌ ئه‌که‌ن، لیستێکی به‌ناو قه‌باره‌ گه‌وره‌و به‌کردار و ئامانج بێ هێزو له‌رزۆك ، کورد وه‌ته‌نی(ناوی زل ودێی وێران)، ئه‌م لیسته‌ داخراوه‌ که‌جگه‌ له‌ ئه‌ندامانی بنه‌مه‌ڵه‌ی خۆیان هیچ که‌سێکی تر ناپاڵێون بۆ پۆسته‌ هه‌ستیاره‌کان ، تاکو ببڕو بکوژ هه‌ر خۆیان بن.ئه‌م لیسته‌ گه‌ر هه‌ر سه‌رکه‌وتنێ وه‌ده‌ست بێنێ، ئه‌وا سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن به‌ره‌و تاکڕه‌وی تۆتالیتاری و دیکتاتۆری حه‌متمی له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌باو هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کی دووروو درێژ کوردستان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی ئه‌خه‌نه‌ مه‌ترسی وداهاتویه‌کی نادیار بۆ نه‌وه‌ نوێکانمان بۆیه‌ پێوسته‌ له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ که‌: 1- قورسایی که‌مپینه‌که‌ی له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر بێ، ئاشکرایه‌ که‌ئه‌م لیسته‌ له‌شاری سلێمانی گه‌ره‌نتی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ مسۆگه‌ر ئه‌کا، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ پێوسته‌ زۆربه‌ری کاته‌کان له‌ هه‌ولێر به‌گشتی و چوار ده‌وری به‌تایبه‌تی چڕ بکه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌نگده‌ران لێره‌ چ به‌ژماره‌ چ به‌ جیاوازی بیرو ئایدۆلۆژو هه‌ڵگری چه‌ندین بیرو باوه‌ڕ له‌هه‌مان کاتداو جۆرێك له‌ ڕاڕایی له‌ مه‌ڕ چۆنێتی بڕیار دان بۆ هه‌ڵبژاردن ، به‌ڕای من هه‌ولێرو چوار ده‌وره‌که‌ی ئه‌بنه‌‌ یه‌کلایکه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌هه‌ڵبژرادنه‌کانی ساڵی پاری ئه‌مریکا، -جۆن مه‌که‌ین- زۆر کاتی له‌و وولایه‌تانه‌ به‌سه‌ر نه‌ئه‌برد که‌ مۆڵگه‌ی کۆماریه‌کان بوه‌، هه‌روه‌ك (ته‌کساس وئه‌ریزۆنا) به‌رانبه‌ر به‌و –ئۆباما- له‌ هه‌ندێ شوێنی وه‌ك(نیۆرك وکالیفۆرنیاوواشنتۆن) که‌مترین که‌مپینی ساز دابوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ هه‌رده‌م لیبراڵ و دیمکراته‌کان به‌موڵکی خۆیانیان زانیوه‌و بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ك مۆڵکی ئه‌م دوو پارته‌یان لێهاتوه‌، بۆیه‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ پێوسته‌ به‌بڕێکی زۆر له‌هه‌وڵێرو چوارده‌وری خۆیان ماندوو بکه‌ن وهه‌وڵ بده‌ن کاندیده‌کانیان له‌وێ ئاره‌قی شین ومۆر بڕێژن تا دوا دڵۆپ. 2- ده‌ڤه‌ری بادینان پێوسته‌ له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ که‌چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بهێننه‌ زمان و زۆر له‌نزیه‌که‌وه‌ له‌ئاکام وده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژرادن ووریایان بکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ ده‌نگده‌ری ئه‌وێ زۆر متمانه‌یان به‌گۆڕان و شتی نوێگه‌رایه‌تی نیه‌، وه‌تا بڵێ وخه‌ڵکانێکی دڵ ساف وساده‌ن، ڕۆڵی ئایین زۆ ر کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ریان وبۆیه‌ ئه‌و پاڵێورانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌بێ له‌و گۆشه‌ نیگا ته‌سکه‌وه‌ بچنه‌ پێشه‌وه‌. 3- هاندانی هه‌موو هاوڵاتیان له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریکردنیان له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وه‌ به‌تایبه‌تی چینی مێینه‌ ، به‌مه‌ش ئه‌و پاڵێورانه‌ی که‌ خۆیان سه‌ر به‌م توێژه‌ گرنگه‌ن بتوانن له‌زاری خۆیانه‌وه‌ ئه‌و ترسه‌ بڕه‌وێننه‌وه‌ که‌ تائێستا به‌داخه‌وه‌ له‌ناخیاندا په‌نگ ئه‌خواته‌وه‌. 4- ستراتیژی لیستی سه‌ربه‌خۆ زیاتر جه‌ختکردنه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ، وه‌ك له‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی بێمانا و شتی له‌و جۆره‌، پێوسته‌ هه‌رده‌م باس له‌ داهاتوو بکاو خۆی له‌بازنه‌ی دوێنی وپێرێ بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌رده‌م وه‌ك لیستێکی بی لایه‌ن و جه‌ختکردنوه‌ له‌سه‌ر دابین کردنی خزمه‌ته‌ پێوستیه‌کان وناوچه‌دابڕاوه‌کان بکاته‌وه‌، ئه‌م لیسته‌ پێویسته‌ پێشبینی زۆر هه‌بێ بۆ زۆربه‌ی باسه‌کان وده‌سه‌وه‌ستان نه‌بێ له‌به‌رانبه‌ر قه‌یرانه‌کان، وه‌ نابێ په‌یامه‌کانیان به‌ڵێنی زۆری پێوه‌ دیار بێ وته‌نها وه‌ك هیواو دوعای جه‌رگ سووتاوان بێ، بۆیه‌ به‌که‌مترین و به‌کورترین زمانی ستانده‌ری ڕۆژانه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ده‌راندا بکاو هه‌وڵ بدا زیاتر له‌مه‌ترسی ئه‌و دۆخه‌ ئاگاداریان بکاته‌وه‌، گه‌ر بێتوو ئه‌و پرۆژانه‌ی که‌ له‌ئارادان و ته‌واو نه‌بوه‌و بودجه‌که‌ی چه‌ند جارێ پشیله‌ خۆاردوویه‌تی گه‌ر هه‌روا بڕاو چه‌ند مه‌ترسی زیاتر دروست ئه‌کا. وه‌ ناشبێ ئه‌وه‌ نه‌وترێ گه‌ر ئه‌م لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ به‌دی نه‌هێنێ، ئه‌وا کێشه‌ی کورد له‌هه‌موو کوردستانی باشوور به‌ره‌و هه‌ڵدێر مل ئه‌نێ ونوشستیه‌کان قه‌به‌ترو زلتر ئه‌بن که‌ ڕه‌نگه‌ گۆڕانکاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تر به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ.
عةلى مـــــــــاهى
 ئه‌م بارودۆخه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ سایه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ خۆماندا له‌ گۆمێكی‌ وه‌ستاو ده‌چێ‌ ،كه‌نه‌ ئاوی‌ تازه‌ی‌ بۆ ده‌چێ‌ و نه‌ توانای‌ ئاو لێده‌رچوونیشی‌ هه‌یه‌ ، مانه‌وه‌ی‌ باری‌ وه‌ستاوی‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ هه‌رچی‌ زینده‌وه‌ری‌ناوه‌وه‌ی‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ و دووریش نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆگه‌ن ببێ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی وخه‌سڵه‌ته‌ دیاره‌كانی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست بدا ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حاڵی‌ بارودۆخی‌ ئه‌مڕۆی‌ سیسته‌می‌ به‌رێوه‌بردنی‌ ولاَت و ناوه‌ڕۆكی‌ پێكهاته‌ی‌ داموده‌زگاو دامه‌ زراوه‌كانی‌ بێ كه‌ جگه‌ له‌سیسته‌م وكاری‌دامه‌زراوه‌یی‌ له‌هه‌موو شتێكی‌ تر ده‌چێت دڵنیام لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ و جیا له‌لیستی‌ ده‌سه‌لاَت ، جائه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ وه‌ك كاك نه‌وشیروانیشی‌ له‌ پشت بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتن و ئاڵوگۆڕیه‌كی‌ گه‌وره‌ و هه‌وێنی‌ هێنانه‌ ئارای‌ دۆخێكی‌ پێشكه‌وتووتر له‌ ودۆخه‌ی‌ ئێستا دێته‌ دی‌ و هه‌موو راستیه‌كان و به‌ڵگه‌كانیش جه‌خت له‌و رایه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئومێدی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ تازه‌یه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌و ده‌روازه‌كانی‌ چوونه‌ پێشی‌ له‌به‌ر ده‌مدا كراوه‌ن و به‌پشتیوانی‌ و به‌شداری‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان هیچ رێگریه‌ك و به‌ربه‌ستێكی‌ ده‌سه‌لات ناتوانێ‌ ڕێی‌ چوونه‌ پێشی‌ لێ‌ بگرێ‌ ، به‌ ئومێد و پشتیوانی‌ هێزی‌ هاولاَتیه‌ دڵسۆزوكوردپه‌روه‌ر ئاسۆیه‌كی‌ گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دی‌ دێنین .
Sabah Yassin
 لیستی نوی ئه‌گه‌ر داهینانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ بنما وه‌رنه‌گریت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایا ده‌نگی مرۆڤی کورد بۆ مرۆڤ نه‌گه‌رێنیته‌وه‌ ئه‌و مه‌ترسی هیڵی سوره‌ له‌گه‌شه‌ بووندیان که‌ عیراق به‌ره‌وه‌ بازر ده‌با و عاره‌بی شێعه‌ش له‌و کاره‌دا کارامه‌ و ئه‌وان ده‌زان و دبین که‌ سعودیش له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ کار ده‌کا. جا بۆیه‌ لیستی نه‌وشیراون پیوستی هه‌یه‌ که‌ وه‌ک کورد و وه‌ک نه‌وشیراون ئاسی نه‌ک وه‌ک یه‌کیتی که‌ یه‌کیتی هه‌ر له‌ ئه‌و رۆژه‌وه‌ وه‌ک دیموکراتی مه‌به‌ست به‌کار بردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری بووه‌ نه‌ک دروستکردنه‌وه‌ مرۆڤی کوردی که‌ هه‌ستانه‌وه‌ کولتوری خۆ داهێنانه‌وه‌یه‌. مرۆڤ هه‌ر مرۆڤێک بێت، بی بڕوا به‌ خۆدی مرۆڤ بوونی خۆی ئاسته‌مه‌ هیچ برۆایه‌کی تر به‌رو خۆ داهینان یان کولتور بوژانه‌وه‌ی به‌رێت، ئه‌و سونه‌تی شارستانی دێرین و ئێستایه‌ و له‌ بیرکردنی ئه‌و سونه‌ته‌ش مردنی کولتوره‌.
لوقمان كلارى
 به‌ڕای‌ من بوونی‌ لیستێكی‌ سه‌ربه‌خۆله‌كوردستانداله‌م هه‌لومه‌رجه‌ی‌ ئیستا زۆرپێویسته‌چونكه‌كۆمه‌لاَنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ته‌واوی‌ هیوابڕاوبون له‌به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌كانیان بۆخزمه‌ت گوزاری‌ وباشتركردنی‌ ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ بۆیه‌ده‌بیت ئیترمیلله‌ت بیرله‌لیستێكی‌ سه‌ربه‌خۆبكاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌لیستێك تێكۆشه‌رێكی‌ وه‌ك كاك (نه‌وشیروان)رابه‌رایه‌تی‌ بكات كه‌كه‌سێكی ڕابردووپاك ودوور له‌هه‌مووگه‌نده‌ڵی‌ یه‌ك بۆیه‌ده‌ڵێین ئێمه‌ی‌ میلله‌ت به‌هه‌مووشێوازێك پشتگیریت ده‌كه‌ین بژی سه‌ركرده‌ی‌ پاك سه‌ركرده‌ی‌ ڕاستگۆ
هه‌ژار/ سوید
  به‌ ڕاى من بوونى لیستى جیاواز ماناى بونى دیموکراتى ده‌گه‌ یه‌نێ به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى . ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌ر ئه‌م لیستانه‌ ش ماناى بونى د کتاتۆرى ده‌گه‌یه‌نێ به‌ د ڵنیاییه‌وه‌. له‌ دواى ڕوخانى صدام ئه‌م دوو حیزبه‌ هه‌موو شته‌کانیان بۆ خۆیان و ده‌سته‌ و پێوه‌نده‌کانیان ته‌رخان کردوه‌ نه‌ك میلله‌ت . ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌ر پرسرێکى گه‌وره‌ نه‌ناسێت و هه‌وڵى بۆ نه‌دات هێچ شتێکى بۆ ناکرێت.ئه‌گه‌ر یه‌کێتى و پارتى به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوو که‌وت بکه‌ن له‌ پاشه‌ ڕۆژا نه‌ك خه‌ڵك لێیان ده‌کشێته‌وه‌ به‌ڵک و ده‌که‌ونه‌ به‌ر ڵێ پرسینه‌وه‌ هه‌تا حه‌دێك بۆ یان ده‌چێته‌ ‌ سه‌ر. ئه‌گه‌ر پارتیش بۆى بچێته‌ سه‌ر یه‌کێتى بؤى ناچێته‌ سه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵکانى یه‌کێتى هوشیارترن به ناوى‌ بنه‌ ماڵه‌ وه‌ بۆیان ناچێته‌ سه‌ر وه‌ك پارتى.باشه‌ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسى یا دوو واز بێنێت قه‌یناکه‌ ئه‌ى ئه‌گه‌ر زیاد له‌ هه‌شت ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسى واز بێنێت ماناى چیه خۆیان دوو ئه‌وه‌نده‌ن‌ پێویسته‌ به‌و شتانه‌دا بچنه‌وه‌ یان هه‌ر ده‌یانه‌ وێت له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵى به‌ر ده‌وام بن. من نازانم پارتى ویه‌کێتى چى به‌ دیموکراسى ده‌زانن تۆ هه‌ر قسه‌ بکه‌یت و ئه‌وانیش گوێت لێ نه‌گرن ئه‌مه‌یه‌ دیماکراسیه‌که‌ى ئه‌وان. له‌ گه‌ڵ ڕێزم مه‌به‌ستم هه‌موو یه‌کێتیه‌ك نی ‌به‌ مه‌به‌ستم کار به‌ده‌سته‌کانه‌ نه‌ك هه‌موو یه‌کێتى. هیوا دارم کاك نه‌وشیروان سه‌رکه‌وت و بێت له‌م هه‌وڵه‌ دڵسۆزه‌یداوبه‌ ده‌نگێکى زۆر، بتوانێت ڕێگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى بگرێت به‌هیوا ىحوکمێکى دیموکراسى و ئاوه‌دان له‌ کوردستانا، کوردستا نێك که‌ دادگا سه‌روه‌ر بێت به‌بێ ده‌ست تێ وه‌ردانى حیزب.خه‌ڵکى باش پاداشت بکرێ و خه‌ڵکى خراپیش لێپرسینه‌وه‌ ى لێ بکرێت هه‌ردوو لا به‌ حه‌قى خۆى بگات.
reben salah.....almanea
 ba rae mn daboaea barez kak nawsherwan la gal PUK drezhae ba xabat bdaeao ba dwae charasarek bgaranaea bo eak lae krdnawae keshakan nak bam shewaeae esta waz la PUK bhenet o bbet ba regr la bardam karakane PUK aw PUK eae ka chanden sala kak naosherwan sarkrdaeake dearo lewashawaea ba raste PUK ba kak nawsherwanawa joana kak nawsherwanesh ba PUK wa joana la gal rezmda sopas bo hamo laeak
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ