كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان: له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
راپۆرت: سۆران پاڵانی
سه‌نگه‌ر هادی، گه‌نجێكی ده‌رچوی زانكۆیه‌و ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتون‌و ئێستا له ناحیه‌ی رزگاری نیشته‌جێیه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه پێویست بو حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی روفاتی كه‌سوكاریاندا كاری بۆ ئه‌وه بكردایه كه تاوانبارانی ئه‌نفال به سزای خۆیان بگه‌ن پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق سزای داون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانی ئه‌نفالدا حوكمی كۆتایی وه‌رگرتوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و تۆمه‌تبارانه سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێنه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سزای تاوانبارانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كه تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، نوسه‌رو شاره‌زا له بواری ئه‌نفال، له‌و بڕوایه‌دایه كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی سزای ئه‌نجامده‌رانی تاوانی ئه‌نفال، كه دو ساڵه بڕیاری دادگاییان بۆ ده‌رچوه‌و جێبه‌جێنه‌كراوه‌و ده‌ڵێت: "چۆن شیعه‌كان له‌سه‌ر (148) كه‌سی دوجه‌یل سه‌دامیان له‌سێداره دا، به‌ڵام ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه تائێستا ئه‌نجامده‌رانی سزاكه‌یان جێبه‌جێناكرێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی دیكه كه تۆمه‌تبارن به تاوانی ئه‌نفال‌و دانیشتوی هه‌رێمن له‌تیف فاتیح وتی: "ئێمه به‌رده‌وام داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بچێته ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره‌ساته‌وه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 24/6/2007ه‌وه داوای ئه‌و مسته‌شارانه ده‌كات كه ده‌بێت دادگایی بكرێن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌سلیمیان ناكات".
دوای (21) ساڵ له تێپه‌ڕبونی كاره‌ساتی ئه‌نفال، ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته له‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوان‌و قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته ماوه‌و تائێستاش پاشماوه‌و زیانلێكه‌وتوانی ئه‌و كاره‌ساته قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی دو ساڵیشه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه سزایان بۆ ده‌رچوه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراوه.
د. جه‌بار قادر، شاره‌زای بواری مێژو و مامۆستای زانكۆ، پێیوایه ئه‌جێندای كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسی سه‌دامه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و روانگه‌و بیر‌و بۆچونه‌ی كه به‌رپرسانی به‌عس له عێراق هه‌یانبو، به‌وه‌ی كه عێراق یه‌ك ره‌گه‌زو تاك نه‌ته‌وه بێت‌و نه‌یانده‌ویست به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی بێت، له‌وباره‌وه وتی: "به‌رپرسانی به‌عس روانگه‌یان وابو كه ده‌بێت عێراق تاك نه‌ته‌وه بێت، بۆیه هه‌ستان به پاكتاوكردنی ره‌گه‌زه‌كانی دیكه‌و ته‌نیا عه‌ره‌ب مایه‌وه، یه‌كه‌م به‌ربه‌ستی هه‌ره گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌میاندا كورد بو، بۆیه نه‌یانتوانی هه‌مو كورد به یه‌كجار له‌ناوبه‌رن، به سیستماتیك‌و ستراتیژ به‌و كاره هه‌ستان".
سه‌باره‌ت به ستراتیژییه‌كه‌شیان وتی: "ئه‌وه بو هه‌ندێك بكه‌ن به عه‌ره‌ب، ئه‌وانه‌ی كه مه‌ترسییان نییه بۆیان بۆ دوایی بمێنێته‌وه، ئه‌و گوندانه‌ی كه چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی تێدا بو، به‌عس نه‌یده‌توانی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی بكات، هه‌ربۆیه به كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌ناوی برد".
گوڵناز عه‌زیز، نوێنه‌ری گه‌رمیان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و بڕوایه‌دایه كه كێشه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ئه‌نفال به پرۆژه‌یه‌ك‌و پارچه زه‌وییه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌بێت قه‌ره‌بویان بكرێته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، له‌و كارانه‌ش رازی نه‌بو كه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌نجامیداوه.
د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان‌و قوربانیان‌و سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ئه‌نفال به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "نزیكه‌ی دو ساڵه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كین به‌تایبه‌ت بۆ كاره‌ساتی ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و راپه‌ڕین، ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ندبون له‌ڕوی مادییه‌وه، قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
وتیشی: "پرۆژه‌كه دو قۆناغی بڕیوه‌و سێ مانگیشه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی لیژنه‌یه‌كمان دروست كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین زه‌ره‌رمه‌ندان چه‌ندیان بۆ دیاریبكرێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان‌و قوربانیان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا پرۆژه یاسای شه‌هیدانیش له په‌رله‌ماندایه ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره به بنه‌ماڵه‌و پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان ده‌كات، چونكه شه‌هیدانی ئه‌نفالیش هه‌مو مافێكی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو بیر‌و باوه‌ڕیان بۆ له‌به‌رچاو گیراوه.
د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان‌و قوربانیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی به رۆژنامه راگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه ماڵیان داگیركراوه یان تێكچوه، له هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت‌و ئه‌و لیژنه‌یه زه‌ره‌ری مادی به‌گوێره‌ی پێویست دیاریده‌كات، ئه‌وكات ده‌درێته پارێزگا بۆ جێبه‌جێكردن.
وتیشی: "چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه، داوامان لێكردون كه ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان باشتربكه‌ن".
به‌ڵام سامی ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، پێیوایه ئه‌و قه‌ره‌بوه ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاره سه‌رف ناكات، له‌وباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ی كه په‌رله‌مان ده‌یدات، ئه‌گه‌ر هات‌و پێویستی به پاره‌بێت، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدات، بڕیاری ترمان بۆ ناردون كه پێویستی به پاره هه‌بوه جێبه‌جێنه‌كراوه، وتویانه پاره‌مان نییه خه‌رجی بكه‌ین، بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتو.
به‌رزان كه‌ریم، وته‌بێژی رێكخراوی (14- 4) كه رێكخراوێكه له ناحیه‌ی رزگاری له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كانه‌وه دامه‌زراوه‌و له‌و بواره‌دا كارده‌كات به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان كراوه زۆر كه‌مه به دروستكردنی خانوه‌كانیشه‌وه هه‌ندێك به‌رپرس موزایه‌ده‌ی پێوه‌ده‌كات، چونكه هه‌ر كارێك حكومه‌ت ده‌یكات خێر نییه به كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان، به‌ڵكو فه‌رزه له‌سه‌ری بیكات".
كاره‌ساتی ئه‌نفال كه له ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به هه‌شت قۆناغ له ناوچه‌كانی كوردستاندا ئه‌نجامیدا، زۆرترین قوربانییه‌كانی له ناوچه‌كانی گه‌رمیان بون‌و نزیكه‌ی (182) هه‌زار كه‌سی تێدا بوه قوربانی، ئه‌ڵقه‌یه‌كی ترسناك بو له‌و سیاسه‌ته‌ی كه رژێمی به‌عسی له‌سه‌ر ده‌رۆشت بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له عێراقدا.
د. جه‌بار قادر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "حكومه‌تی عێراق هه‌ر له ساڵی 1987 كاتێك هه‌ستا به سه‌رژمێری دانیشتوانی عێراق ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌نفالی كردن، ناونوس نه‌كرابون‌و خستبونییه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیبون له عێراقدا، بۆیه ئه‌نفال ئه‌و مۆدێله بو كه به‌عس بڕیاریدا جێبه‌جێی بكات بۆ له‌ناوبردنی كورد ئه‌گه‌ر شه‌ڕی كه‌نداو نه‌هاتایه‌ته پێشه‌وه، به‌عس به‌رده‌وام ده‌بو له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی، تا ره‌گه‌زی كورد له‌م به‌شه‌دا له‌ناوبه‌رێت.
ئه‌گه‌ر چی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003 په‌رله‌مانی عێراق تاوانی ئه‌نفالی وه‌كو جینۆساید ناساندوه، به‌ڵام د. جه‌بار ده‌ڵێت: "دوای ساڵی 1991 به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه له هه‌رێمدا هه‌بو، وایكرد حكومه‌تی هه‌رێم نه‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌نفال، شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و كارانه‌ش كه كراوه زیاتر له فیستیڤاڵ چوه تا كاری جدیی".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ له‌و بڕوایه‌دایه هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه به سیستماتیك‌و به‌وه‌ی كه ستراتیژی بۆ دانرابێت نابینێت‌و ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵانه به پلانه‌وه‌بن‌و ئاماری تایبه‌ت‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه كراوه‌و له داهاتودا ده‌بێت بكرێت، مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت دروستبكرێت، ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و كاره‌ساته‌یان كردوه كێن‌و چه‌ندن به‌وردی هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به كۆنفرانسێكی تایبه‌ت هه‌یه كه ده‌بێت حكومه‌ت بیكات.
گوڵناز عه‌زیزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش، سه‌باره‌ت به دادگایی مسته‌شاره‌كان وتی: "ئێمه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه دو یاداشتمان وه‌رگرتوه كه ئیمزای (50) هه‌زار كه‌سی پێوه‌یه، داوا ده‌كه‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێم مسته‌شاره‌كان ته‌سلیم به دادگای باڵای تاوانه‌كان بكات، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری سزادانیان بۆ ده‌رچوه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێبكرێت".