راپۆرت: فازڵ نه‌جیب
كه‌ركوك، كێشه بهسالاَچوهكهی نێوان كورد‌و عێراقه‌و چه‌ند جارێكیش ده‌رفه‌ت هاتۆته پێشه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به‌و ململانێیه. دوایه‌مین ده‌رفه‌تی ئاڵتونی هی كورد بو، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس پێش 6 ساڵ له عێراقدا روخاو كه‌ركوك بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژودا به‌ته‌واوی كه‌وته ژێر دهسهلاَتی یه‌كێتی و پارتیه‌وه. توركمانه‌كان رایان وایه كه كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته ئاڵتونیه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و له‌ده‌ستدانه‌ش، موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان هه‌ولێرو سلێمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی حزب بوه. عه‌ره‌به‌كان نه‌ك هه‌ر رازی نین كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو له ده‌سته‌واژه‌ی "گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر كوردستان" تێناگه‌ن و پرسیار ئه‌كه‌ن ئاخۆ چ كاتێك كورد حكومه‌ت یان هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بوه كه كه‌ركوكیش به‌شێك بوبێت له قهڵهمڕهوهكهیان و پاشان لێی دابڕابێت، وا ئێستا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. هاولاَتی كوردیش جگه له به‌ڵێنی خۆش و مژده‌ی ساخته‌ی سه‌ركرده‌كانی، هیچ شتێكی دیكه‌ی له‌باره‌ی دواڕۆژی ئه‌و پارێزگایه‌وه لێوه دیار نیه.
ئه‌وه زیاترله 18 ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و 6 ساڵیش له دهسهلاَتی "نیمچه ره‌ها"ی یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌ر شاری كهركوكداو چه‌ندین جار و له چه‌ندین كاتی هه‌ستیاریشدا كه‌ركوك یه‌كێك بوه له دروشمه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی حزبه كوردستانییه‌كان، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی و روبارێك خۆیان له‌و شاره‌و له‌پێناوی ئه‌و شاره‌دا رژاند، كه‌چی رۆژ به‌رۆژ چاره‌نوسی سیاسی ئه‌و پارێزگایه له 3 پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی كوردستان دور ده‌كه‌وێته‌وه.
شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا رۆڵی كه‌ركوك له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیه‌دا چییه‌و ئه‌مجاره‌یان كێ زیاتر به‌ڵێنی فریوده‌رانه به هاولاَتیان ده‌دات و خه‌ڵكی كه‌ركوكیش چه‌ند پرۆسه‌ی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌دیار به‌ڵێنی ساخته‌و بێ ناوه‌رۆكی سه‌ركرده‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه داده‌نیشن و چ كاتێك خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن له گه‌مه سیاسییه‌كه‌ی نێوان مه‌سیف و قهلاَچوالان و بۆ خۆیان و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عه‌كانیان، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن.
كه‌ركوك له‌نێو دروشمی كورد‌و بڕیاری عه‌ره‌ب
پێده‌چێت هیچ یه‌كێك له پایه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌قه‌ده‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك خوێنی به رۆحی حزبه كوردییه‌كاندا نه‌كردبێت، هه‌ر له‌و روانگه‌شه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ركوك به "دڵ" وه‌سف ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌ش به "قودس". دوای ئه‌وه‌ی به‌عس له عێراقدا ده‌ڕوخێت و كورد ده‌چێته‌وه به‌غدا، یه‌كه‌ی پێوانه‌یی سه‌ركه‌وتوی و دانایی و نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌ركرده‌كان له‌لایه‌ن زۆرینه خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌وه پێوراوه كه"ئایا توانیان كه‌ركوك بخه‌نه سه‌ر كوردستان؟ یان چیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بخرێته سه‌ر كوردستان و.....هتد"، چونكه ئه‌و سه‌ركردانه گوێی هه‌مومانیان به دروشمی جوان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك كه‌ڕ كرد له ئاست بینینی واقعی شاره‌كه‌دا...ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبنین،ئه‌م چه‌ند حه‌قیقه‌ته‌یه كه وه‌ك رۆژی روناك دیاره:
1. كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان.
2. كه‌ركوك به‌و شێوه‌ی كه كورد له دروشمه‌كانیدا باسی كردوه، هه‌تاهه‌تایه ناخرێته‌وه سه‌ر كوردستان.
3. ئه‌جێندایه‌كی كوردیی هاوبه‌ش و دڵسۆز و لێزان نیه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌ركوك.
4. نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ناو كه‌ركوك،(جگه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ئه‌ندامی حزبه كوردییه‌كانن و پاره له‌وان وه‌رده‌گرن) به‌هیچ جۆرێك ئاماده نین ئه‌و رۆژه ببینن كه‌ركوك له كوردستانه‌وه حوكم بكرێت.
5. واقعی نێوده‌وڵه‌تی به‌هیچ جۆرێك هاوكار نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بخرێته سه‌ر كوردستان.
6. له‌هه‌موی رونترو تاڵتر، یه‌كێتی و پارتی له 6 ساڵی رابردودا به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره‌و نهتهوهكانیدا كردوه كه گومانی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌جێنداو ناكۆكی حزبیان، نایانه‌وێت كه‌ركوك بخرێته سه‌ر كوردستان.
ئێستا بارودۆخی كوردستان چ لهناوخۆداو چ له‌گه‌ڵ عێراق و چ له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتوه‌و گرنگترین پایه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ش په‌یوه‌سته به گۆڕانكاری له هوشیارو بیركردنه‌وه‌ی تاكی كوردیدا سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و حزب و حكومه‌تداری و پرۆسه سیاسییه‌كان. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌وشیروان مسته‌فا به لیستی جیاواز له یه‌كێتی نیشتمانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتودا ئه‌نجامبدرێت.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری عێراقی كرد‌و پاشان گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و له‌وێوه خه‌ڵكی هانده‌دا ده‌نگ به‌و ده‌ستوره بده‌ن، له ماڵی و خۆیی و له رۆژی 7-10-2005 چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ سازكرد‌و له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 (دوای ماده‌ی 58ی یاسای كاتی ده‌وڵه‌تی عێراق) له‌لایه‌ن سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانی عێراقه‌وه، ئه‌و وتی"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب دان به خسوسیاتی كه‌ركوكدا ده‌نێن، بهلاَم به‌ده‌گمه‌ن عه‌ره‌بم بینیوه رازیبێت كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان".
ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، لیستێكی رێكخستوه‌و ده‌بێت بیری بهێنینه‌وه كه ئه‌و له‌ژیانی سیاسی خۆیداو له‌و هه‌مو دانوستانانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراق له‌پێش روخانی به‌عس و دوای روخانی به‌عسه‌وه كردویه‌تی، به‌ده‌گمه‌ن عه‌ره‌بی بینیوه رازیبێت كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌مان چاوپێكه‌وتندا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هیچ میلله‌تێك ئاماده نیه واز له بستێك خاكی خۆی بهێنێت، كه‌واته ئێستا ناچارده‌بین كۆمه‌ڵێك پرسیار بخه‌ینه پێش چاوی، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك سه‌ركرده‌كانی دیكه له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا رێگای مامه‌ڵه‌یه‌كی واقعی بگرێته به‌ر نه‌ك مشتێك دروشمی دیكه بخاته سه‌ر خه‌رمانی دروشمه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی سیاسی كه‌ركوك.
كورد ده‌ڵێت:"گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر كوردستان".
عه‌ره‌ب ده‌ڵێت:"كوردستان هیچكات هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوه كه كه‌ركوكیش به‌شێك بوبێت لێیی تا ئێستا بخرێته‌وه سه‌ری".
توركمان ده‌ڵێت:"سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌و چانسه‌یان له‌ده‌ستدا كه‌ركوكییه‌كان جارێكی دیكه رازیبن له كوردستانه‌وه حوكم بكرێن".
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێوان چاوه‌ڕوانی و عاتیفی بونی هاولاَتی كورد به‌رامبه‌ر به كه‌ركوك و نه‌یاری عه‌ره‌ب و توركمان و ئه‌و واقعه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه هه‌یه، به چ دروشمێك موخاته‌به‌ی كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات؟ ئه‌و بۆخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوه كه مامه‌ڵه‌ی چه‌ند ساڵی دهسهلاَتداری كورد له‌و شاره، جێگای به‌خیلی پێ‌بردن نیه‌و ئه‌زمونێكی ناشیرینی بیركردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردی پیشانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه داوه. كه‌واته ئێستا ئه‌و له چ ده‌رگایه‌كه‌وه له غه‌ریزه‌ی عه‌ره‌بی(به‌عێراقیكردنی كه‌ركوك) و دڵشكاوی توركمان ده‌دات و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری هه‌زاران شه‌هیدی كه‌ركوك و ملیۆنان هاولاَتی كورد ده‌كات؟
گونجاوترین ده‌رگا كه لێوه‌ی بچینه ناو دروشمه‌كانی قه‌ڵاچوالان و مه‌سیف بۆ دیاركردنی چاره‌نوسی سیاسی كه‌ركوك، ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌كگرتوی ئیسلامیه كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له‌دیدارێكی تایبه‌تدا كه بۆ رۆژنامه سازم كردبو وتی:"ئه‌مه‌ریكیه‌كان وا تێگه‌یشتون كه ئه‌وه مه‌وزوعی دو حیزبی چه‌كداره، كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌و ناوچانه په‌یداكردوه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی لهئهمهریكییهكانهوه دیاره وایه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه زۆر ورد بكه‌ینه‌وه قسه هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه نییه، چونكه ئێمه وتمان مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ناوچه‌كانی دیكه، مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌عبییه نه‌ك حیزبی، راسته كه حیزب ده‌سه‌ڵاتداره‌و ئه‌وانیش چه‌كداریان هه‌یه‌و به حساب چوه‌ته قاڵبی نیزامی، ئه‌گه‌ر دیفاع له‌و شوێنانه نه‌كه‌ن‌و نه‌یكه‌نه قه‌زیه‌ی مه‌ركه‌زی خۆیان، كه قه‌زیه‌ی مه‌ركه‌زی میلله‌ته‌كه‌یه، ئیحراج ده‌بن له‌به‌رده‌م شه‌قامی كوردیدا‌و جگه له‌وه‌ش زه‌ره‌ری حیزبیش ده‌كه‌ن".
ئه‌وه به‌ته‌نها ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نین كه بۆچونیان وایه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه حزب كردویه‌تی به به‌شێك قه‌زیه‌ی مه‌ركه‌زی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوكیش هه‌مان بۆچونیان هه‌یه.
نه‌جات حسه‌ین له لیستی ئیئتلافی ئیسلامیی توركمانی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، پێی راگه‌یاندم كه:"مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك وه‌ك بازار وابو، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك مامه‌ڵه‌و سه‌ودای خۆی تێدا كرد".
نه‌جات له‌باره‌ی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی كورده‌كانه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه جاری واهه‌بوه له‌گه‌ڵ براده‌رانی كورد خه‌ریك بوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای هاوبه‌ش رێبكه‌وین كه ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وندی خه‌ڵكی كه‌ركوك بوه، كه‌چی یه‌كێك له به‌رپرسه كورده‌كان بۆ موزایه‌ده‌كردن و دیعایهكردن بۆ حزبه‌كه‌ی، لێدوانی بۆ میدیا كوردییه‌كان داوه‌و باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه فلان كه‌س و فلان كه‌س كه كوردیشن، ویستویان ته‌نازول له مافی كورد بكه‌ن و منیش ره‌فزم كردۆته‌وه. ئه‌و براده‌ره به‌و موزایه‌ده نا واقیعیه سودی به خۆیی و حزبه‌كه‌ی گه‌یاندوه، بهلاَم خه‌ڵكی كه‌ركوك و لایه‌ن كوردییه‌كانی دیكه زیانیان لێكردوه.
نه‌جات ئاماژه بۆ شكستی ئه‌جێندای كوردی ده‌كات له‌و شاره‌دا، كه هاوكات شكستی دروشمی حزبه كوردییهكانیشهو ده‌ڵێت:"80% ئه‌وه‌ی كه توركمان ره‌فزی ئه‌وه ده‌كات كه‌ركوك بخرێته سه‌ر كوردستان، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی سه‌قه‌تی برا كورده‌كانه‌وه هه‌یه له چه‌ند ساڵی رابردودا".
رابردو: ته‌وازنی هێز وپشتیوانی ئه‌مه‌ریكا..ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا چی ده‌ڵێت؟
له‌وكاته‌ی شیعه‌و سونه له‌سه‌ر ناو یه‌كتریان ده‌كوشت و رۆژانه چه‌ندین ته‌رمی نه‌ناسراو له كۆڵانه‌كان و قه‌راغی روباره‌كان و پانتایی بیابانه‌كاندا ده‌دۆزرایه‌وه‌و سونه‌ش به‌جارێك بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی كردبو، كورد ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی له به‌غدا 75 كه‌س بون و سه‌رۆك كۆمار‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین پۆستی گرنگی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه بو. به‌ته‌حدید له‌و كاته‌دا كه عێراق ده‌سوتا، كورد له لوتكه‌ی دهسهلاَتی خۆیدا بو، به‌و دهسهلاَتهش توانی به‌شێكی گرنگ له مافه‌كانی كورد له ده‌ستوردا بنوسێته‌وه..له‌و كاته‌دا چاوپێكه‌وتنی هه‌ر به‌رپرسێكی كوردم دهكردو ده‌مپرسی چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستوردا نوسراون، له ئه‌رزی واقعدا بچه‌سپێن و ئه‌و دلێرییهی ئێستا كورد، ته‌مه‌ن درێژ بێت به‌تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك؟ بێ هیچ دودڵییه‌ك هه‌مو ده‌یانوت"ته‌وازنی هێزو بونی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراقدا".
ئه‌و لێدوانانه له‌كاتێكدا بو كه به ره‌سمی كورد خاوه‌نی بچوكترین زه‌مانه‌تی نوسراو نه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. له‌یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانمدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم(5-8-2007) له‌و باره‌وه وتی:" ئێمه هه‌مو چاره‌نوسی خۆمان له‌سه‌ر ژماره یه‌ك داناوه ئه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكایه، تا ئێستاش شتێكی نوسراومان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نییه، ئه‌و رۆژه ئه‌و لایه‌نه‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا باس كرد، به‌ڕاشكاوی پێمان گوت كه شه‌قامی كوردی گله‌ییمان لێده‌كات، كه كورد هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه، كورد هیچ شتێكی كۆنكرێتی له‌به‌رده‌ستدا نییه".
له دیمانه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه له رۆژی () ئه‌نجاممدا، له ولاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی بڕیاربو بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه،بهلاَم رۆژبه‌رۆژ ئه‌و پرسه دواده‌خرێت‌و جه‌عفه‌ریش بودجه‌ی ئه‌و شاره دواده‌خات بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و وتی:"له‌ده‌ستوردا هاتوه كه ده‌بێت تا (15/7/2007) بارودۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه‌و جه‌عفه‌ری‌و غه‌یری جهعفهریهكانیش ناتوانن ئه‌و مادده‌یه پشتگوێ بخه‌ن.قورسایی كوردیش بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و مادده په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی كورده‌وه هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق".
وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی ئه‌مه‌ریكا ئاماده نه‌بو بچوكترین زه‌مانه‌تی نوسراو بداته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی، لای سه‌لاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌كگرتوی ئیسلامییه كه ده‌ڵێت:" من واده‌زانم ئه‌مریكا حازر نییه شت بۆ حیزب بكات، به‌ڵام قیمه‌ت بۆ میلله‌ت داده‌نێت. له یهكتربینینهكانم له واشنتۆن هه‌میشه حه‌ریس بوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی كه‌ركوك‌و سنجارو خانه‌قین‌و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بكه‌م كه نیزاعی له‌سه‌ره، كه ده‌بو به رێگه‌ی دهستورییو به ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بكرایه، به‌ڵام نه‌كراوه‌و ئێستا تهسعیدێك دروستبوه كه له‌گه‌ڵ ته‌وقیتی ماده‌كه‌دا ناگونجێت‌و فێڵێكی له‌ژێره‌وه‌یه بۆ وه‌رچه‌خاندنی ئاراسته‌ی نیزاعهكانی ناو عێراق بۆ ململانێی كورد‌و عه‌ره‌ب. به ئه‌مریكاییه‌كانم وت كه ئه‌و حاڵه واتان لێنه‌كات كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه، مه‌سه‌له‌ی دو حیزب بێت".
لێره‌دا پێویست ناكات هه‌مو ئه‌و لێدوانانه ریز بكه‌ین كه باسی زه‌مانه‌تی"ته‌وازنی هێز و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا"یان كردوه، چونكه بۆ ئێمه ئه‌وه گرنگه بزانین كه ئه‌و ته‌وازنی هێزه‌ی كه ئێستا رۆژ به رۆژ لاسه‌نگتر ده‌بێت، ده‌بێت چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له سیاسه‌تكردن و مامه‌ڵه‌كردندا هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له مه‌سه‌له‌ی 140 و نه‌وشیروان مسته‌فاش چۆن دروشمه‌كانی خۆی له‌وه‌ها واقعێكدا رێكده‌خات.
نه‌وشیروان مسته‌فا كامیان ته‌به‌نی ده‌كات؟
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م چوار ئیختیاردایه:
1. وه‌ك پارێزگایه‌ك له سنوری ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی.
2. وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
3. له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزگایه‌كدا ببێته هه‌رێمێك.
4. بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستا.
له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا حزبه كوردییه‌كان و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسه‌كان غرورێكی كوردانه‌یان بۆ تاكی كوردی سه‌باره‌ت به كه‌ركوك دروست كردوه كه ئه‌و غروه وایلێكردون له خه‌یاڵدانی خۆیاندا، جگه له كوردستانی بونی ئه‌و شاره، هیچ رێگاچاره‌یه‌كی دیكه قبوڵ نه‌كه‌ن، بهلاَم واقعی چه‌ند ساڵی رابردو، ده‌ركه‌وتنی هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنه باتڵهكانی به‌رپرسانی كورد ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌یاڵدان و دروشم فڕێدانه بو. ئێستا ئه‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌قه‌بولی واقعی ئه‌و شاره بكات و هه‌مان كاتیش شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌یاڵدانه فریودراو، یان به‌هه‌ڵه‌دا براوه بكات و خۆشی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌دان جۆر موزایه‌ده‌ی سیاسی لایه‌نه دۆڕاوه‌كانی كێشه‌ی كه‌ركوك ئاماده بكات.
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند مانگی داهاتو، نه‌وشیروان مسته‌فا پایه سه‌ره‌كییه‌كانی دروشمه‌كانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له چارهنوسازو هه‌ستیاره‌كان ته‌به‌نی ده‌كات كه له‌پێش هه‌مویانه‌وه كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانه، یان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژیانییه‌كان؟. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ده‌زانین هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌تن به(هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك).
نه‌وشیروان مسته‌فا گرنگترین به‌ڵێنێك به خه‌ڵكی كوردستان بدات، ئه‌وه‌یه كه مامه‌ڵه‌یه‌كی واقعی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كاندا بكات، چونكه بۆ خۆی پێشوتر رایگه‌یاندبو"ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان له 17 ساڵی رابردودا نه‌یتوانیوه ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ هاولاَتیان دابین بكات، ئیتر چۆن ده‌توانێت كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكات".
ئێستا ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و ره‌خنه‌ی خۆیدا راده‌گرین و لێی ده‌پرسین ئیداره‌ی كوردی نه‌یتوانی و نه‌یوست و نه‌یزانی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، تكایه ئێوه پرۆژه‌تان چییه بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌و به چ دروشمێك موخاته‌به‌ی ئه‌و واقیعه ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان هه‌ڕه ده‌كات و رزگار عه‌لیش ده‌ڵێت كه‌ركوكییه‌كان شه‌ڕ ناكه‌ن
له‌ماوه‌ی رابردودا نێچیرڤان بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی(AP) باسی ئه‌وه‌ی كردبو كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوپاكه‌ی له عێراق بكشێنێته‌وه‌و كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، شه‌ڕ له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا روده‌دات.
پێش مانگێك له‌باره‌گای خۆی، چاوپیكهوتنێكم له‌گه‌ڵ رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌نجامداو لێم‌پرسی ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، شه‌ڕ روده‌دات؟ ئه‌و وتی:" له‌كه‌ركوك به‌هیچ جۆرێك شه‌ڕ رونادات، چونكه خه‌ڵكه‌ی تێكه‌ڵن و خزم و كه‌سوكاری یه‌كترین و به‌رژه‌وه‌ندیان پێكه‌وه‌یه".
كه‌واته ئه‌وه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی باسی ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه‌و كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌كرابێت، شه‌ڕ روده‌دات، ئه‌گه‌ر كه‌ركوكییه‌كان شه‌ڕ نه‌كه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی شاره‌كه‌یان كه نایكه‌ن، ئه‌و به چ مافێك خه‌ڵكی دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێر ده‌باته ئه‌و شاره بۆ شه‌ڕكردن؟
ئه‌گه‌ر وهلاَمی پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوك ته‌نها كێشه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك نیه‌و كێشه‌ی هه‌مو كورده له كوردستانی عێراق، ئه‌وكات باشتره گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش بگرین كه پێی وایه كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان وه‌ك بازاریان لێكراوه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیی نێوان مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان.
راكان سه‌عید عه‌لی، جێگری پارێزگاری كه‌ركوك و ... له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی پارته كوردییه‌كان هه‌یانه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكردایه‌و لێكگه‌شتن هه‌بوایه، كێشه‌ی كه‌ركوك به‌و جۆره ئاڵوز نه‌ده‌بو، بهلاَم ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لێكگهشتنه له به‌غدا ئه‌نجامنه‌دراوه‌و ئێستا پارته كوردییه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به ئه‌جێندای خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه ده‌كات".
لێره‌دا جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێینه‌وه لای نه‌وشیروان مستهفاو لێی ده‌پرسین ئایا ئه‌و له‌م كاته‌دا ده‌توانێت ئه‌و ریسكه به ژیانی سیاسی خۆی بكات و بڵێت :كه‌ركوك پێش هه‌مو شتێك كێشه‌ی كهركوكییهكانهو له واقعیشدا ئیحترامی كه‌ركوكییه‌كان بگرێت بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی سیاسی پارێزگاكه‌یان و بڕوبیانوی دوژمنی ده‌ره‌كی و ده‌ستێوه‌ردان و...هتد نه‌هێنێته‌وه بۆ شه‌رعیه‌تدان به ده‌ستێوه‌ردانی خۆی له بڕیاره‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك؟
دروشم و به‌ڵێنه ناڕاسته‌كان
1. به‌هه‌مو توانامانه‌وه تێده‌كۆشین بۆ جێبهجێكردنو چه‌سپاندنی هه‌مو به‌ندو بڕگه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ماف‌و داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌رجه‌سته ده‌كات.
2. به‌هه‌مو توانامانه‌وه تێده‌كۆشین بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 58 بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و مهخمورو زهمارو شه‌نگال و هه‌مو شار‌و شارۆچكه ته‌عریبكراوه‌كانی دیكه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
3. به هه‌مو توانامانه‌وه تێده‌كۆشین بۆ دیاریكردن و چه‌سپاندنی سنوری جوگرافی هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به راستییه مێژویی و سیاسیی و جوگرافییه‌كان.
ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه دروشمی یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌می لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی ساڵی 2005 كه ئه‌وكاتیش نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سی دوه‌می ناو یه‌كێتی نیشتمانی بوه. ئێستا بێ هیچ خۆ ماندوكردنێك ئه‌توانین بڵێین ئه‌وله‌ویاتی دروشمه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كه ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو باتڵ و بێ ناوه‌رۆك ده‌رچو، چونكه:
1. كورد ئه‌یتوانی له هه‌مو سه‌فاره‌ته‌كانی عێراقدا مولحهقێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، بۆ رێكخستنی كاروباری رۆشنبیری و بازرگانی، كه‌چی نه‌یكردو له‌بری ئه‌وه نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه كه تا ئێستاش وه‌ك نوسینگه‌ی یه‌كێتی و پارتی وایه و له‌لایه‌ن هیچ دهوڵهتێكیشهوه به ره‌سمی نه‌ناسێنراوه.
2. كورد ئه‌یتوانی له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا داوای جێبه‌جێكردنی 140 بكات و هه‌ڵوێستی هه‌بێت، كه‌چی نه‌یكرد. دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێك له‌دو پارته گه‌وره‌كه‌ی وتبو"له‌ماوه‌ی دهسهلاَتی مندا ته‌نها یه‌ك جار وه‌زیره كورده‌كان باسی جێبه‌جێكردن و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنیان نه‌كردوه له‌سه‌ر 140، ئیتر بۆچی تاوانه‌كه ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی من".
3. كورد به‌پێی ده‌ستور ئه‌یتوانی زمانی كوردی بكاته زمانی دوه‌می خوێندن و قسه‌كردن له هه‌مو دامودهزگاكانب عێراقدا، كه‌چی نه‌یكردو.....هتد
به‌رنامه‌ی كاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه له 33 خاڵ پێكهاتوه، بێ هیچ خۆماندوكردنێك ئه‌توانین بڵێین كه له 24 خاڵیاندا راستگۆ نه‌بون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش نیسبه‌تێكی كه‌م له راستگۆیی تێدایه...به‌ڵێنه ناراستهكانیش ئه‌مانه‌ن(چه‌سپاندنی ده‌ستور،جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 58، دیاریكردنی سنوری كوردستان،جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌روه‌ری یاسا، به‌هێزكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كورد له عێراقدا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌یلییه‌كان، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال و كیمیاباران، رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، فراوانكردنی ئازادی له‌بواری راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیدا، پێشخستنی باری روناكبیری و پشتیوانی له داهێنانی زانسی، رێكخستنی پێشمه‌رگه‌و پێشخستنی له‌روی بژێوی و چه‌كه‌وه، دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی داهات به‌سه‌ر هاولاَتیاندا، چاره‌سه‌ری خێرای كێشه‌ی كاره‌باو ئاو و سوته‌مه‌نی، چاره‌سه‌ری خێرای كێشه‌ی نیشته‌جێبون، په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ، باشكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له لادێكان، په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، پاراستنی ژینه‌گه، سودوه‌رگرتن له سامانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، پشتیوانی له بنه‌ماكانی بازاڕی ئازاد‌و ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان،چاره‌سه‌ركردنی تۆره‌كانی ئاو له شار‌و شارۆچكه‌كان و دێهاته‌كان، نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، بایه‌خدان به كێشه‌ی كورده‌كانی هه‌نده‌ران).
تا ئه‌و رۆژه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێو یه‌كێتی نیشتمانیدا بوه، شه‌ریكه‌به‌شی هه‌مو ئه‌و به‌ڵێنانه بوه كه جێبه‌جێ نه‌كراون(بۆ خۆشی دانی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ناوه)، ئێستاش كه ماڵی خۆی جیاكردۆته‌وه، ئایا ئه‌و دروشمه‌كانی چۆن رێكده‌خات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه كێشه‌ی له‌سه‌ره‌و ته‌نها پیاوی "ئه‌ركه قورسه‌كان" ئه‌توانێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
كوردی كه‌ركوك له‌نێوان سته‌مكاری و ستهملێكراویدا...نه‌وشیروان مسته‌فا چی ده‌ڵێت؟
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رزگار عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پێی راگه‌یاندم"چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به 50+1 نابێت، چونكه دواتر چی ئه‌كه‌یت له‌و 49%ی دیكه كه دژی ئه‌و بڕیاره‌ن؟".
ئه‌و باسی ئه‌وه‌شی كرد كه هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌ب هه‌یه هه‌ر ئاماده نیه دان بنێت به‌و هه‌مو سته‌مه‌ی له كورد كراوه له كهركوكداو لایه‌نی توركمانیش هه‌یه تائێستا بڕوای به وشه‌ی كوردستان نیه.
راكان سه‌عید عه‌لی كه جێگری پارێزگاری كه‌ركوكه‌و له كوتله‌ی گردبونه‌وه‌ی كۆمارییه(عه‌ره‌ب) باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه هه‌ركه‌سێك له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا موڵكی داگیركرابێت و به‌ڵگه‌ی هه‌بوبێت، به‌پێی ماده‌ی 140 موڵكه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و قه‌ره‌بوش كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌شدا زیاتر له 27 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی هاورده ئه‌و شاره‌یان چۆڵ كردوه‌و وتی:" بهلاَم ئه‌ی كورده‌كان چی ئه‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌و سه‌دان هه‌زار تهجاوزهی كردویانه‌و گۆڕانێكی هه‌ڕه‌مه‌كی دروست كردوه، كوا به‌ڵگه‌كانیان كه ئه‌وان دانشتوی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركوك بن؟".
ئێستا به‌پێی ماده‌ی 23 ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌ی كه بۆ دیاریكردنی ته‌جاوزات و...هتد پێكهێنراوه‌و ، له‌چه‌ند مانگی داهاتودا ئیشه‌كانی ته‌واو بكات و له كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ش ئه‌نجام بدرێت.
باشتره هه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌وه بیری نه‌وشیروان مسته‌فا بهێنینه‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی ته‌جاوزات یه‌كێك ئه‌بێت له سه‌ختترین ئه‌ركه‌كان، چونكه وه‌ك راكان سه‌عید باسی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجام دراوه. جگه له‌وه‌ش خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌شداریكردنی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاری كه‌ركوك، زۆر دژوارتر ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و پرسیاره یه‌خه‌مان ده‌گرێت كه: ئایا "یه‌كڕیزی" كورد له كه‌ركوك ئه‌ركی له‌پێشینه ده‌بێت یان جیاكردنه‌وه‌ی ماڵ له‌وێشدا؟
كه‌ركوك و نه‌وشیروان مسته‌فا....كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان
ئه‌گه‌رچی كه‌ركوك به پله‌ی یه‌كه‌م كێشه‌ی كه‌ركوكییه‌كانه، بهلاَم دیاركردنی چاره‌نوسی سیاسی ئه‌و پارێزگایه له‌ژێر كاریگه‌رییه دهرهكییهكانیشدایهو كه‌سیش ناتوانێت نكۆڵی لێبكات، كه‌واته ده‌بێت به‌شوێن ئه‌و رایهڵهدا بگه‌ڕێین كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌ره‌وه.
هیچ كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له كاریزمایی بونی هه‌ریه‌ك تاڵه‌بانی و بارزانی بكات له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا، به‌شێكی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ئه‌و دو كه‌سایه‌تیه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن له هه‌مو مه‌حفه‌له عێراقی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا.
ئێستا كه نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وتۆته ململانێی وه‌رگرتنی سوكانی نوێنه‌رایه‌تی كردنی كورد له ئاستی(په‌رله‌مانی كوردستان) و پاشان (حكومه‌تی كوردستان) و پاشان ( په‌رله‌مانی عێراق) و (حكومه‌تی عێراق) و پاشتر( ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)، ده‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا رایبگرین كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و له‌گه‌ڵ(جه‌ماوه‌ری كوردستان، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان جگه له یه‌كێتی و پارتی، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق، حكومه‌ته‌كانی ده‌رودراوسێ، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر عێراق هه‌یه) له چ ئاستێكدایه؟
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه وردتر بكه‌ینه‌وه، ئایا هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی باسمانكردوه، مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌و قورساییه سیاسییه‌ی له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستان به‌ده‌ستی دێنێت(وه‌ك ئه‌مری واقع)، یان په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و جۆره‌یه كه ئه‌گه‌ر هاوكاریشی نه‌كه‌ن، لایه‌نی كه‌م رێگری نه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه قورسایی سیاسیی خۆی له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان بچه‌سپێنێت؟.