راپۆرت
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن




Wednesday, May 6, 2009
 
     

راپۆرت: فه‌رمان عه‌بدولره‌حمان - رێباز مه‌حمود - رۆمان زاگرۆس

به‌رپرسان به‌ڵێن ده‌ده‌ن زیاتر چاودێری هێزه‌كانی ئاسایش بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی پێشێلكردنی مافه‌كانی خسته‌ڕو.


به‌ندیخانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ی ملكۆ عه‌باس محه‌مه‌ددا نه‌بو، "كه‌سێك كه‌ ده‌بێته‌ تیرۆرست پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌ستگیر بكرێت چونكه‌ ده‌زانێ كاره‌كانی ئه‌نجامێكی وه‌های لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌،"، ملكۆ وتی: "ده‌مویست ببم به‌ پارێزه‌ر یان مامۆستا".

ملكۆ، كه‌ ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵه‌، له‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئێواران ده‌یخوێند له‌ قۆناغی ئاماده‌ییدا كاتێك له‌ ئازاری ٢٠٠٨دا له‌ شاری سلێمانی ده‌ستگیر كرا. ملكۆ له‌ شوباتی ئه‌مساڵدا ئازاد كرا دوای ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بویه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گڵانی له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ هوتێله‌ نایابه‌كانی شاره‌كه‌دا.

ملكۆ ده‌ڵێت له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به‌ كێبڵ لێی دراوه‌و كاره‌بایان لێی داوه‌و به‌ ده‌سته‌كانی هه‌ڵیان واسیوه‌و له‌ ژوی ئینفرادیدا به‌ند كراوه‌.

له‌ كاتی قسه‌كردنیدا بۆ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ‌و ئاشتی دوای دومانگ له‌ ئازادكردنی، ملكۆ خه‌یاڵی له‌ شوێنێكی تر بو، ناوه‌ناوه‌ چاوه‌كانی زه‌ق ده‌كردو له‌ بێده‌سه‌ڵاتیدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌موچاوی ده‌كرد، وه‌ك بڵێی‌ وشه‌كان به‌ته‌نها نه‌یانده‌توانی په‌یامه‌كان بگوازنه‌وه‌.

ملكۆ وتی "له‌ وڵاتێكدا ده‌ژیم كه‌ یاسا ته‌نها له‌گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵاتان لێپرسینه‌وه‌ ده‌كات، هه‌ست به‌ خۆشی ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادیش كراوم، ده‌ترسم دوباره‌ ده‌ستگیر بكرێمه‌وه‌".

ملكۆ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌یان نمونانه‌ی كه‌ له‌ راپۆرتێكی به‌م دواییانه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌ڵه‌تی، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ له‌نده‌نه له‌ پێناو مافه‌كانی مرۆڤ هه‌وڵده‌دات و ئه‌و راپۆرته‌‌ هێزه‌كانی ئاسایشی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردوه‌ كه‌ مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستایشی چه‌ند به‌ره‌وپێش چونێكی به‌م دواییانه‌ ده‌كات له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا، ده‌ڵێت خه‌ڵكێك هێشتا له‌ به‌ندیخانه‌كاندا ئازار ده‌درێن و چه‌ند ساڵێكیش به‌بێ هیچ تۆمه‌تێك ده‌ستگیر ده‌كرێن.

سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌ڵامێكدا بۆ راپۆرته‌كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ به‌ داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ وا له‌ هێزه‌كانی ئاسایش بكات زیاتر هه‌ست به‌ لێپرسراوی بكه‌ن. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازییه‌كی گه‌رمی له‌و به‌ڵێنه‌ كردوه‌و رایگه‌یاندوه‌ هیواخوازه‌  ئه‌و وشه‌ "ئه‌رێنیانه‌" كرداریان له‌گه‌ڵدا بێت.

هه‌ندێك به‌رپرسی كورد هێرشیان كرده‌ سه‌ر راپۆرته‌كه‌ كاتێك له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا ده‌رچو، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌یان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ رق و كینه‌ی تێدایه‌و راستییه‌كان ده‌شێوێنێت. به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند تۆمه‌ته‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ "هیچ پێشێلكارییه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ روی نه‌داوه‌".

هه‌روه‌ها عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان، پارێزه‌رو ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، باسی‌ له‌وه‌كرد لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی داوه‌ ناوی هه‌رێمه‌كه‌ "بزإێنێت"، وتیشی‌ "ئه‌م راپۆرته‌ نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌و بێ بنه‌مایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌بێت، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ مه‌ترسیدار نین هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت"، ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێیه‌ تا له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی به‌ندیخانه‌دا بگونجێن‌و زۆربه‌ی به‌ندكراوه‌كان ئێستا له‌ قوتابخانه‌ گۆڕاوه‌كان و باڵه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

عه‌بدولره‌حمان وتی كۆمیته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكارییه‌كان كردوه‌ به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، "به‌ندكراوه‌كان له‌ ره‌وشی خۆیان رازین. له‌ زۆرێك له‌ به‌ندیخانه‌كاندا، به‌ندكراوه‌كان كتێبخانه‌و كۆمپیته‌ریان هه‌یه‌".

لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ ره‌وشی ملكۆدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ رو كه‌ ناوبراو به‌ڵگه‌ی به‌هێزی له‌به‌رده‌ستدایه‌ تاكو ئه‌و مامه‌ڵه‌ خراپه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا كراوه‌ راست بكاته‌وه‌.

ملكۆ‌و دایكه‌ ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵه‌كه‌ی نۆ رۆژ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م هۆتێلی سلێمانی پالاس ده‌ستگیر كران كه‌ تیایدا دو كه‌س كوژران و ده‌یانی تر بریندار بون. ده‌ستگیكردنیان هاوكات بو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردان كه‌ ساڵانه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر یادی ده‌كرێته‌وه‌.

ملكۆ وتی "دایكم و من هه‌واڵێكی باش بوین به‌لای هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ - ئێمه‌ بوین به‌ سوته‌مه‌نی ئاگره‌كه‌یان"، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ده‌ستگیكردنیان، هێزه‌كانی ئاسایش وێنه‌ی ملكۆ و دایكیان له‌ كۆنفڕانسێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ په‌خش كرد.

نه‌هرۆ عه‌باس محه‌مه‌د، كه‌ برای ملكۆیه‌و له‌و كاته‌دا له‌ سویسرا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، له‌ رێگای ته‌له‌فزیۆنێكی كوردییه‌وه‌ به‌ ده‌ستگیركردنیانی زانی. كاتێك بیستی خێزانه‌كه‌ی به‌ تیرۆرست وه‌سف ده‌كرێن، نه‌هرۆ گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئازاد كردنیان.

هه‌روه‌ها ملكۆش ده‌ڵێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی زانی كه‌ ئاڕاسته‌ی كرابون. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستگیركردنی، كاتێك ملكۆ خه‌ریكی نانخواردن بوه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان له‌ به‌ندیخانه‌دا وێنه‌ی خۆی له‌ وتارێكدا دیوه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هۆتێله‌كه‌ بوه‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ملكۆ چه‌ند جارێك ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌، جارێكیان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند جارێك كاره‌بای لێ ئه‌درێت توانای میزكردنی نامێنێت و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌بێت.

له‌ نۆڤێمبه‌ری ٢٠٠٨دا، ملكۆ و دایكی له‌گه‌ڵ شه‌ش گۆمالێكراودا به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌. ملكۆ و دایكی هه‌ردوكیان بێ به‌ری ده‌كرێن. چوار كه‌سی تر سزای مه‌رگیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌، یه‌كێكیان ئامۆزای ملكۆیه‌ كه‌ ده‌ڵێن ئه‌ندامی گروپێكی ئیسلامی بوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قاعیده‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕای بێ به‌ریبونیان، ملكۆ و دایكی سێ مانگی تریان له‌ به‌ندیخانه‌ به‌سه‌ر بردو له‌ شوباتی ئه‌مساڵدا ئازاد كران.

قادر حه‌مه‌ جان، به‌رپرسی نوێی ئاسایشی گشتی‌ له‌ سلێمانی‌، به‌ IWPRی وت، "ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ ناتوانن كه‌سێك به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بهێڵنه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بێ به‌ری كراوه‌. هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌م شێوه‌یه‌ پێشێلكردنی یاسایه‌."
حه‌مه‌ جان له‌ كاتی ده‌ستگیكردنی ملكۆدا به‌رپرس نه‌بوه‌. حه‌مه‌ جان له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئاخۆ ملكۆ ده‌توانێت داوای یاسایی تۆمار بكات له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی، وتی "با له‌ رێی دادگاوه‌ داوای مافی خۆی بكات. دادگا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر چییه‌ك بدات ئێمه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین... هیچ كه‌سێك و هیچ ده‌زگایه‌ك له‌سه‌روی یاساوه‌ نییه‌".

حه‌مه‌ جان ئه‌وه‌شی وت كه‌ هه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانێكی بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌د كه‌ له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت، له‌وانه‌ش خانویه‌ك كه‌ هی برای ملكۆیه‌، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆیان.

سه‌ید بومێندۆحا، كه‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌و كاری له‌سه‌ر راپۆرته‌كی كوردستان كردوه‌، وتی وه‌ڵامی حه‌مه‌ جان "زۆر ئه‌رێنییه‌". هه‌روه‌ها ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیشی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م نزیكانه‌ به‌ڵێنی داوه‌ هه‌ڵه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش راست بكاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆمێندۆحا وتی "ده‌بێت ببینین ئاخۆ ئه‌م وشانه‌ هه‌نگاوی كرده‌نیان به‌دوادا دێت".

بومێندۆحا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد لێكۆڵه‌ره‌وانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌ پێویستیان به‌ مه‌شق و راهێنان هه‌یه‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و چاككردنی شێوازه‌كانیان له‌ ماوه‌ی "شه‌وێكدا" شتێكی مه‌حاڵه‌. بومێندۆحا وتیشی تاقیكرنه‌وه‌ی "یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌" ئه‌و كاته‌یه‌ كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش به‌هۆی هێرشێكی له‌ ناكاوه‌وه‌ پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌ر دروست ببێت.

هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌هۆی ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه‌ به‌دوره‌ له‌و هێرشه‌ "تیرۆرستیانه"‌ی رۆژانه‌ له‌ عێراقدا روده‌ده‌ن و ئه‌و وڵاته‌یان شێواندوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چالاكوانان و شیكارزانان ده‌ڵێن ئارامی له‌م جۆره‌ نابێت له‌سه‌ر حسابی مافه‌كانی مرۆڤ بێت.

نوری تاڵه‌بانی، كه‌ په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆو ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه‌، وتی هیچ بیانویه‌ك نییه‌ بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای هه‌بونی "چه‌ند هه‌وڵێك له‌ لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه‌ بۆ خستنه‌وه‌ی نائۆقره‌یی".

هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان ده‌ڵێن سه‌رنه‌كه‌وتنی هێزه‌كانی ئاسایش له‌ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورده‌كان بگه‌ینێت.

دكتۆر سالار با‌سیره‌، مامۆستای‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ زانكۆی سلێمانی، هۆشیاریدا كه‌ راپۆرتی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی "كه‌مبونه‌وه‌ی پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورده‌كان".

ئه‌له‌ند مه‌حوی، به‌رپرسی بانكی زانیاریی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ رێكخراوێكی ناحكومییه‌، ده‌ڵێت ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی ئه‌نجامیان داوه‌ "به‌راده‌یه‌كی زۆر دۆزی كوردو وێنه‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ خراپ كردوه‌".

به‌ بڕوای نه‌هرۆ، كه‌ برای ملكۆیه‌، كوردستانی عێراق رێگایه‌كی دوری له‌پێشه‌ تا بتوانێت ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ بگۆڕێت. نه‌هرۆ وتی "ئه‌گه‌ر دیموكراسی قوتابخانه‌یه‌ك بێت، ئه‌وا ئێمه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می داین".

نه‌هرۆ نایه‌وێت هیچ كه‌سێك سزا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ دایك و براكه‌ی كراوه‌ له‌ به‌ندیخانه‌دا، له‌ بری ئه‌وه‌، نه‌هرۆ ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تێكه‌و داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتداران به‌ ئاشكرا بێ تاوانیی دایك و براكه‌ی بگه‌یه‌نن – ئه‌م هه‌نگاوه‌ "رێزیان" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. نه‌هرۆ ده‌ڵێت ئێستاش خێزانه‌كه‌یان به‌ده‌ست په‌ڵه‌ی تیرۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

هه‌واڵی گرتنی ملكۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق په‌خشكرابو. به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن له‌وه‌تی ملكۆ ئازاد كراوه‌ دو مانگ به‌ر له‌ ئێستا، په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی یه‌كه‌م ده‌زگای راگه‌یاندنه‌ كه‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ساز بكات.

 

فرمان عه‌بدولره‌حمان و رێباز مه‌حمود دو په‌یمانێری راهێنراوی IWPRن. رۆمان زاگرۆس سه‌رنوسه‌ری په‌یمانگاكه‌یه‌ له‌ عێراق.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Sabah Yassin
 .................. وه‌ک ده‌زگای چاودیر ئه‌مه‌ریکی و که‌مپانیه‌ زه‌به‌ڵاحه‌کانی خۆرئاو دوو جه‌مه‌سه‌ره‌نه‌ کار ده‌کات. لاێک چاودێریه‌ و لایه‌کیش به‌رێوبه‌رایته‌ی و ئه‌وان که‌ چاودێر ئه‌م راپورتانه‌ ده‌نووسن به‌ڵام بڕیارده‌رکان ئه‌و له‌ رێگه‌ی سه‌رکۆماری ئه‌مریکیه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕ ئه‌مه‌ریکا له‌ عیراقدا باڵا ده‌سته‌ و سه‌ربازی ئه‌مریکیش لێره‌وه‌ له‌و مرۆڤ بێده‌سته‌ڵات ده‌کوژی، جا ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌ مرۆڤ بپرسێت. ئایا تا چ جێگه‌یه‌ک به‌ریوه‌به‌رکانی ئه‌مه‌ریکا گوی بۆ چادیره‌کان ده‌گرن و ببه‌رپرسه‌ مه‌ریکه‌یاکان چه‌ند چاو له‌ سه‌روکه‌ کوردیکان بزده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌وانیش چه‌ند چاو له‌ به‌رپرسه‌کانی ئاسیش بزده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ دوای ئه‌و هه‌موو چاو بزکردنه‌وه‌، خه‌لکی فه‌قیر ده‌بێت، بڵین شیردا بۆ دابپیر دا و تا داپیر کڵکه‌ کوڵێم بداته‌وه‌. ده‌رده‌ی ناره‌وای ده‌سته‌ڵات له‌ دنیای ئێمه‌دا ده‌ردی ترسنوکیه‌ و تا ترسنوکتر بن ئه‌و نه‌ک گه‌وره‌کان به‌ڵکو رۆژێک دیت که‌ بچوکه‌کانیش چاویان لێبز بکه‌نه‌وه‌. به‌ هییوام پیش ئه‌و هه‌موو چاو بزکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد به‌ چا بزکردنه‌وه‌ی خۆیدا بچیته‌وه‌ و سه‌وکی هه‌ریمش که‌متر بیر له‌ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی بکاته‌وه‌ و بیر له‌ نان بۆ نانه‌و وگوشت بۆ قه‌ساب بکاته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دورانید کورسی ده‌سته‌ڵاتیشی لێکه‌وته‌وه‌، نه‌ترسێت چوونکه‌ به‌و کاره‌ دنیایه‌کی تر داده‌هێنی و پیوست ناکا ئه‌وه‌نده‌ش له‌م و له‌و سڵبکاته‌وه‌.
omed issa
 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق با به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگای پاراستن،زانیاری،ئاسایشی هه‌ردوولا بداتن .دوو ده‌زگای تر دابمه‌زرێنن مۆدێرن خه‌ڵکی ئه‌کادیمی ،وه‌ کارمه‌نده‌ کۆنه‌کان کۆرس و پله‌ی خوێنده‌واریان به‌رز بکرێته‌وه‌،سیستێمێکی نوێ.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ