راپۆرت
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟




Monday, May 11, 2009
 
     

راپۆرت: دیه‌ فازل
شاره‌زایانی بواری راگه‌یاندن، پێیانوایه‌ میدیا له‌ كوردستاندا به‌شێوازێكی سروشتی له‌دایك نه‌بوه‌ له‌سه‌ره‌تای دروست بونییه‌وه‌، تا ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ رۆژنامه‌ حیزبی‌و ره‌سمییه‌كان خوڵقاندوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌نن، هه‌ربۆیه‌ ده‌ركه‌وتنی میدیای ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌.


كاركرنی میدیا به‌چی ئاراسته‌یه‌كه‌؟
 پرۆسه‌ی‌ میدیا پرۆسه‌یه‌كی‌ ته‌واوكارییه‌ به‌وپێه‌ی ده‌بێت پێداویستییه‌كی‌ سیاسی‌‌و فه‌رهه‌نگی‌‌و ئابوری‌ هه‌بێت، ئینجا كه‌ناڵ‌ دروست بێت، به‌ڵام له‌كوردستان وه‌ك هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر مامۆستای‌ كۆلێژی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا ئه‌و ته‌واوكارییه‌ نییه‌، حیزب قسه‌ ده‌كات تا په‌یامی‌ خۆی‌ به‌خه‌ڵك بڵێت گوێ‌ ناگرێت له‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌ كاردانه‌وه‌كه‌یدا چی‌ ده‌ڵێن: بۆیه‌ زۆركات ده‌بینین میدیای‌ ئێمه‌ به‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ئیشی‌ كردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ كاردانه‌وه‌ بوه‌ ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ر‌و كردار نه‌بوه‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ست به‌وه‌ناكات، كه‌ خوێنه‌ر‌و بیسه‌ری‌ كورد پێویستی‌ به‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ ده‌سه‌ڵات پێویستی‌ به‌وانه‌، تا په‌یامی‌ خۆیان بگه‌یه‌نن.

جیاوازییه‌كی دیكه‌ی میدیای كوردی، كه‌ هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یامه‌كان ئاراسته‌ی وه‌رگر ناكرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ روداو وتی‌: " له‌كوردستان كه‌موكورتییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هه‌واڵ‌‌و راپۆرت‌و زانیارییه‌كان به‌ خه‌ڵكه‌وه‌ نابه‌ستڕێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ده‌زگا‌و رۆژنامه‌ حیزبیه‌كاندا ده‌بینرێت، په‌یامه‌كان ئاراسته‌ی‌ خه‌ڵك ناكرێن، ئه‌مه‌ش جیاوازی‌ ئێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵ‌‌و ده‌زگا میدیاییه‌ ئه‌وروپییه‌كاندا".

 
میدیای حیزبی مشه‌خۆری بودجه‌ی گشتین

له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتو، پێداویستی‌ بازاڕ میدیای‌ دروست كردوه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌كوردستان ده‌زگاو رۆژنامه‌ حیزبیه‌كان، نه‌ك باج ناده‌ن‌و پێویستی‌ بازاڕ نه‌یهێناونه‌ته‌ كایه‌وه‌ له‌بودجه‌ی‌ گشتیش ده‌خۆن، له‌ زه‌ره‌ریشدا ده‌ژین، چونكه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان سه‌رف ده‌كرێت، به‌ده‌ستی ناهێنێته‌وه‌.
حیزب هه‌یه‌ له‌كوردستان لانی‌ كه‌م (3-4) كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ له‌ هۆتبێرد‌و نایلسات هه‌یه‌، كه‌ ته‌نیا بودجه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ شوێنی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ (350) بۆ(450) هه‌زار دۆلاره‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و ژماره‌ زۆره‌ی كارمه‌ند، كه‌ كار له‌و ده‌زگایانه‌دا ده‌كه‌ن‌و جگه‌ له‌و رۆژنامه‌‌و گۆڤار‌و رادیۆیانه‌ی‌ دیكه‌، كه‌ موڵكی هه‌مان حیزبن‌و مانگانه‌ بودجه‌یه‌كی‌ خه‌یاڵییان بۆسه‌رف ده‌كرێت.
وه‌ك هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر باسی‌ لێوه‌كرد: بونی‌ ده‌زگای‌ سه‌ربه‌خۆ گرنگه‌، چونكه‌ لانی‌ كه‌م له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ ناخۆن، زانیارییه‌كان وا بڵاوناكه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌سێكی‌ دیاری‌ كراو ده‌یه‌وێت بیڵێت، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ له‌دنیادا جیا ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌‌و كه‌ناڵه‌ حیزبیه‌كان، چونكه‌ یان پشت به‌فرۆشتنی‌ خۆیان ده‌به‌ستن، یان سه‌رمایه‌دارێك، یان گروپێك ده‌ریان ده‌كه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ تێدا خه‌رج ده‌كرێت به‌رپرسیارن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌، چونكه‌ به‌وته‌ی ئه‌و: "میدیای‌ ئه‌هلی‌ یه‌كێك له‌گرنگییه‌كانی‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تێكه‌ڵی‌ بازاڕ بوه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ ده‌وترێت ئابوری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێز ده‌كات‌و لاوازی‌ ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ حیزبه‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ ده‌وترێت ئابوری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئاسایشی‌ ئابوری‌ ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌، چونكه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ شتێك پێشكه‌ش بكه‌ن له‌پاره‌ی‌ گشتی‌ ده‌خۆن".

نه‌بونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی بودجه‌ی میدیاكان
تائێستا له‌كوردستان یاسایه‌ك نییه‌، كه‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان رێكبخات، تا به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ حیزبه‌كان پشتگیری میدیاكان بكه‌ن، یان میدیای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، یان رێگری له‌وه‌ بكات زۆربه‌ی میدیا حزبییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌نه‌برێن.

ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد: كه‌ ته‌نیا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ئێستادا، "به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ هێنده‌ فراوان‌و گشتگیر نییه‌و ته‌نیا بواری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ یاسایه‌كی‌ دیكه‌ هه‌بێت كه‌ گشت كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بگرێته‌وه‌"، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ پێویسته‌ یاسایه‌كی‌ دیكه‌ هه‌بێت بۆ گشت كه‌ناڵه‌كانی‌ میدیا‌و له‌ئێستادا پرۆژه‌یه‌كیش له‌ به‌رده‌ستدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌.

بونی‌ یاسایه‌كی‌ دیكه‌ بۆ بواری‌ راگه‌یاندن ره‌نگه‌ نه‌توانێت بونی‌ ئه‌م هه‌مو كه‌ناڵه‌ سنوردار بكات، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ په‌رله‌مان رونی‌ كرده‌وه‌: پێویسته‌ ئه‌وه‌ له‌یاسای‌ حیزب‌و بودجه‌ی‌ حیزبه‌كاندا دیاری‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ حیزب ئاشكرا بێت ئه‌وا ده‌زانرێت چۆن ئه‌و پاره‌یه‌ سه‌رفده‌كات، ئینجا ئه‌گه‌ر چه‌ندین كه‌ناڵیشی‌ هه‌بێت ئازاده‌ به‌مه‌رجێك به‌ڕاستی‌ خزمه‌ت به‌بواری‌ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌گه‌ری‌ بكه‌ن.

شتێك هه‌یه‌ به‌ناوی‌ میدیای سه‌ربه‌خۆ؟!
به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بۆچونانه‌ی‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ میدیای‌ سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان بونیان هه‌یه‌، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ‌ سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ خه‌بات پێیوابو: له‌ ئێستادا له‌كوردستان هه‌ركه‌س‌و سه‌نته‌ر‌و كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت خۆی‌ بناسێنێت رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات، هه‌موشیان ده‌نوسن گشتی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، كه‌ نازانێت مانای‌ سه‌ربه‌خۆ بون‌و ئه‌هلی‌ چییه‌؟ له‌هیچ شوێنێكی جیهاندا شتێك نییه‌ به‌ناوی‌ رۆژنامه‌ یان كه‌ناڵی‌ میدیای‌ سه‌ربه‌خۆ، چونكه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ كۆمپانیایه‌ك، یان حیزبێك یان سه‌رمایه‌دارێك لایه‌نی‌ داراییه‌كه‌ی‌ دابین ده‌كات زۆر كاتیش ده‌زگایه‌كی‌ هه‌واڵگری‌ له‌پشت ده‌بێت".

سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ خه‌بات وتیشی‌: "باوإم به‌وه‌ نییه‌ كه‌ناڵێك هه‌بێت به‌ناوی‌ كه‌ناڵ‌ یان رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌هلی‌، هیچ رۆژنامه‌یه‌ك له‌كوردستان به‌ئه‌هلی‌ نازانم، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێیان ده‌وترێت ئه‌هلی‌، كه‌ ده‌یانخوێنیته‌وه‌ به‌ راشكاوانه‌ لایه‌نگرییان پێوه‌ دیاره‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ ناویان رۆژنامه‌ی‌ حیزبییه‌ راسته‌وخۆ ئاراسته‌كه‌یان دیاره‌، كه‌ لایه‌نگری‌ حیزب ده‌كه‌ن‌و ئۆرگانی‌ ره‌سمیی‌ ئه‌و حیزبه‌ن.

نكۆڵی له‌ میدیای ئه‌هلی ناكرێت
له‌ به‌رامبه‌ردا، به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌كان یان ئه‌وانه‌ی‌ ده‌زگایه‌كی‌ میدیای‌ حیزبی‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن نكۆڵی‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌زگای‌ میدیا‌و رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلی‌ بونیان هه‌بێت له‌ كوردستان، به‌ڵام رێبین ره‌سول به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ ئاسك، ئه‌و بۆچونه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا : "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ڵێن ده‌زگاو رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلیمان نییه‌ له‌ كوردستان ئه‌وانه‌ن كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌زگای‌ حیزبی‌ ده‌كه‌ن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبه‌كان هیچی‌ دیكه‌ نابینن‌و باوه‌ڕیان پێی‌ نییه‌‌و باوه‌ڕیان به‌ ده‌زگای‌ سه‌ربه‌خۆ‌و ئه‌هلی‌ نییه‌".

چونكه‌ به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسك، ناكرێت ئه‌و راستییه‌ نه‌بینین كه‌ ئێستا ده‌زگای‌ ئه‌هلی‌ بونی‌ هه‌یه‌ له‌كوردستان‌و له‌ 9 ساڵی‌ رابردودا رۆڵیان هه‌بوه‌ له‌ئاشكراكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان‌و له‌ دروستكردنی‌ بۆچونی‌ ره‌خنه‌یی‌ نوێ‌، هه‌مو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌زگای‌ ئه‌هلی‌ نییه‌ له‌كوردستان: "بانگه‌شه‌ی‌ پوچ‌و بێبینه‌مایه‌‌و بۆ سإینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاریگه‌ریه‌یه‌ كه‌ ده‌زگای‌ ئه‌هلی‌ خه‌ریكه‌ دروستی‌ ده‌كات له‌كوردستان‌و هیچ سودیشی‌ نابێت، جگه‌ له‌ چه‌واشه‌كردنی‌ خه‌ڵك، هه‌ربۆیه‌، ده‌بێت واقیعیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و بارودۆخه‌ بكرێت".

هێرشی سه‌ر میدیای ئه‌هلی به‌كوێ ده‌گات؟
 شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ ئاوێنه‌، پێی‌ وابو: " ئه‌و هێرشه‌ی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر میدیا ئه‌هلییه‌كان بابه‌تێكی‌ نوێ‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ مه‌ترسی‌و نیگه‌رانییه‌ ئه‌و زمانه‌ پڕ هێرش‌و تۆمه‌تباركردنه‌یه‌ كه‌ میدیای‌ حیزبی‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی‌ ترو پێناچێت ئاقیبه‌ته‌كه‌ی‌ خێر بێت".

به‌ وته‌ی سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه‌، سیاسی‌‌و رۆژنامه‌نوس له‌ڕوی‌ ئه‌رك‌و ماف‌و ئه‌و پێگه‌یه‌ی‌ له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌یانه‌ دو كائنی‌ جیاوازن، :" به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ سیاسیه‌ك نه‌توانێت ببێته‌ رۆژنامه‌نوس‌و رۆژنامه‌نوسێكیش نه‌توانێت ببێته‌ سیاسی‌"، نیگه‌رانیش بو له‌وه‌ی: "به‌شێكی‌ زۆری‌ سیاسی‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانی‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یامه‌ جوان‌و مرۆڤ دۆستیه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ رۆڵی‌ هه‌بێت له‌گۆڕینی‌ تێروانینیان به‌رامبه‌ر دیموكراسی‌‌و یه‌كتر قبوڵكردن كه‌چی‌ دیماگۆجییانه‌ كاری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ به‌كارده‌هێنن بۆ دژایه‌تیكردن‌و سڕینه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر"، پرسی‌ گه‌وره‌ش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئایا سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یان نییه‌، كه‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌گوتار ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ به‌رپابونی‌ شه‌ڕێك، كه‌ چه‌ندین جار نه‌فره‌تی‌ لێكراوه‌؟ ئایا ئه‌وه‌ی‌ ئێستای‌ ده‌یكه‌ن یاریكردن نییه‌ به‌ ئاگر؟

هه‌واڵ‌ پاره‌ ناكات
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر، پسپۆڕی بواری‌ راگه‌یاندن، پێیوابو: كه‌ ده‌زگای‌ راگه‌یاندنه‌ حیزبیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داراییه‌كه‌یان له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌‌و حیزبه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت نه‌ گوێ‌ به‌ تیراژ ده‌ده‌ن، نه‌گوێ‌ به‌ ریكلام ده‌ده‌ن، نه‌ به‌چاپه‌مه‌نی‌‌و فرۆشتن، له‌ هه‌موشی‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ گوێ‌ به‌ هه‌واڵ‌ ناده‌ن هه‌واڵ‌ له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌دا پاره‌ ناكات له‌ به‌رئه‌وه‌ی‌ كێبإكێ‌ له‌نێوان كه‌ناڵه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و حیزبه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ئاراسته‌ ده‌كات خۆی‌ چی‌ ئه‌وێت ئه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات".

رۆژنامه‌ی‌ حیزبی‌‌و سیاسیی‌‌و ئه‌هلی‌
ئێستا‌و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژارنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستاندا، كه‌ جۆرێك له‌كێبڕكێ‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ یه‌كتر له‌ نێو كه‌ناڵه‌ حیزبی‌‌و ئه‌هلییه‌كاندا ده‌بینرێت، به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نوسان پێیانوایه‌: كه‌ له‌كوردستان به‌هۆی‌ بونی‌ بارودۆخێكی‌ نوێی‌ سیاسیه‌وه‌ جۆرێك رۆژنامه‌‌و ده‌زگای‌ میدیای‌ دیكه‌ش هاتوه‌ته‌ كایه‌وه‌.

ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ روداو له‌و بڕوایه‌دایه‌، كه‌ له‌ئێستادا ده‌زگاكانی‌ میدیا دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ده‌زگا حیزبی‌‌و سیاسی‌‌و ئه‌هلییه‌كاندا، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندێتی‌ خۆیان هه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ردا رێبین ره‌سوڵ‌ ئه‌مه‌ به‌نه‌رێتێكی‌ نوێ ده‌زانێت، كه‌ به‌رپرسه‌ حیزبییه‌كان چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك كۆده‌كه‌نه‌وه‌‌و پاره‌یان ده‌ده‌نێ‌ بۆ ده‌ركردنی‌ رۆژنامه‌ یان گۆڤارێك تا به‌رگرییان لێبكات كاتێك كه‌ ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت‌و له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ روی‌ ئایدۆلۆژیاوه‌ ناگونجێن له‌گه‌ڵیان".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ یوسف محه‌مه‌د شاره‌زا له‌بواری‌ میدیا، پێیوایه‌: دیارده‌ی‌ نوێ له‌بواری میدیادا هه‌یه‌ :" هه‌ندێك رۆژنامه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی‌ نێو حیزبه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێن‌و ئه‌مانه‌ ده‌كرێت ناوبنرێن به‌ رۆژنامه‌ی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ، كه‌ حیزب به‌ته‌واوی‌ سیاسه‌تی‌ خۆیی‌ به‌سه‌ردا ناچه‌سپێنێت، به‌ڵكو زیاتر ده‌ربإینه‌ له‌ بیروبۆچونی‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو حیزبێكی‌ دیاری‌ كراودا ".

میدیا نیمچه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌بنه‌ به‌دیلی میدیای حیزبی؟
ئه‌و جۆره‌ رۆژنامانه‌ی‌ كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ نیمچه‌ حیزبی‌ یان سیاسی‌ ناوده‌برێن، كه‌ ره‌نگه‌ پێویستیه‌ك هێنابنیه‌ كایه‌وه‌ تا ببنه‌ به‌دیلێك بۆ رۆژنامه‌ حیزبیه‌كان، چونكه‌ به‌ بۆچونی‌ یوسف محه‌مه‌د رۆژنامه‌ حیزبیه‌كان، ئه‌گه‌ر دابه‌شنه‌كرێن به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومی‌‌و حیزبیه‌كاندا ره‌نگه‌ خوێنه‌رێكی‌ ئه‌وتۆیان نه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ سه‌ركرده‌ حیزبیه‌كان به‌شوێن به‌دیلێكدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌ نیمچه‌ حیزبیانه‌یان كردوه‌ته‌ به‌دیل بۆ ئه‌و رۆژنامه‌ حیزبیانه‌،

هه‌نگاونان به‌ره‌و پێگه‌یاندنی‌ رۆژنامه‌نوس
هه‌رچه‌نده‌ به‌وته‌ی‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ راگه‌یاندن رۆژنامه‌نوسی‌ نێو كه‌ناڵه‌ حیزبیه‌كان به‌گشتی‌‌و به‌شێك له‌ ئه‌هلییه‌كانیش زۆركات له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ خۆیان به‌كارده‌هێنرێن‌و رۆژنامه‌نوسیش بۆ دابینكردنی‌ ژیانی‌ خۆیان ده‌چنه‌ بواری‌ راگه‌یاندنه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ناتوانن گۆڕانكاری‌ بكه‌ن.

به‌ڵام، هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر باسی‌ له‌وه‌كرد، كه‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردودا میدیای‌ ئه‌هلی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ده‌ستپێكردوه‌ به‌ره‌و پڕۆفیشناڵی‌: "چونكه‌ چاوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زۆر له‌سه‌ره‌‌و كێبڕكێ‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵه‌ حیزبیه‌كانیشدا ده‌كات، هه‌نگاوێكیش گه‌ر به‌سواری‌ كیسه‌ڵیش بێت هه‌ر هه‌نگاوه‌، چونكه‌ هه‌ر ده‌گات".

"ته‌نیا گه‌ڕه‌ك ماوه‌ رۆژنامه‌ ده‌ربكات"
له‌ كوردستان هه‌ڵئاوساویه‌ك له‌بواری‌ راگه‌یاندندا هه‌یه‌ چه‌ندین كه‌ناڵ‌‌و رۆژنامه‌‌و رادیۆمان هه‌یه‌ له‌وانه‌ هه‌مو حیزبه‌كان كه‌ناڵی بیستراو خوێندراو بینراویان هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای چه‌ندین میدیای ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆو نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ژماره‌یه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ر راگه‌یاندنكار له‌كوردستاندا دروست بێت، ئه‌مه‌ش "زۆروبۆری" له‌بواری كاری راگه‌یاندا دروستكردوه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌ژاد عه‌زیز، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات، پێی‌ وابو: "ئه‌وه‌ی‌ به‌ رۆژنامه‌نوس دابنرێت له‌ كوردستان، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر زۆر خاتریان بگرین له‌ (80) رۆژنامه‌نوس تێپه‌إ ناكات، هه‌ربۆیه‌ بونی‌ ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ له‌رۆژنامه‌‌و رۆژنامه‌نوسان له‌جێگای‌ خۆیدا نییه‌ وای‌ لێهاتوه‌ "ته‌نیا گه‌إه‌ك ماوه‌ رۆژنامه‌ ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ نه‌جوگرافیای‌ كوردستان‌و نه‌خه‌ڵكیش توانای‌ دارایی‌‌و كاتی‌ ئه‌وه‌نده‌یان هه‌یه‌ ئه‌و هه‌مو رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌ بخوێننه‌وه‌".

زۆرێك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و شاره‌زایانی‌ بواری‌ راگه‌یاندن كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌، كه‌ ده‌بێت دان به‌و راستیه‌دا بنرێت، كه‌ ئه‌مإۆ رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئه‌هلی‌ ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی‌ زانیارین هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ له‌ساڵانی‌ رابردودا خه‌ڵك هه‌ستی‌ پێنه‌كردون‌و قسه‌ی‌ له‌سه‌ر نه‌كردون ئێستا زانیارییان له‌سه‌ری‌ هه‌یه‌‌و ناتوانرێت پشتگوێبخرێن، توانیویانه‌ رۆڵی‌ خۆیان ببینن له‌پێدانی‌ زانیاری‌ به‌خه‌ڵك‌و ئاشناكردنیان به‌ماف‌و ئه‌ركه‌كانیان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
paya
 raporteki zor sayra, tanha baseki be sooda, ama heech pewisti bawa nya nawi bneyt raporti taybat: heech shtek bedestawa nadat, hammoman zaneen medyai ahli, hizbi yan srabaxo manay chi degaynanin,   lawazi am raporta lewa daya ke prsyareki grng dekat, balam heech walamek yan amazhayak be walam nadat bedestawa! heewadarm ama peyameki raq nabet be hiway srakwtin 
botan
 به‌ بۆچوونی من ڕۆژنامه‌ی ئازاد له‌ کوردستاندا بونی نیه‌،ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێت ئه‌وه‌ نازانێت خۆی دووره‌په‌رێز بگرێت نه‌چێته‌ ناوململانێکه‌وه‌. خه‌ڵکی لای ئێمه‌ پربه‌پێستی خۆی نازانێت مانای میدیاو ڕاگه‌یاندن دوای گفتووگۆیه‌گی تووند خۆی له‌ جنێودان و سوکایه‌تئ پێکردن ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش میراتی ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانن بۆمان ماوه‌ته‌وه‌.
Sabah Yassin
 وشه‌ی رۆژ نامه‌ که‌ له‌ دوو وشه‌ پێکهاتووه‌. وشه‌ رۆژ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ مانای به‌ خوا وه‌ک رووناکی داوه‌. خودا له‌ لای ئێزدی وه‌ک رووناکی ناوبروه‌ و مه‌لیک تاوس وه‌ک فریشه‌ی خودای بیری لێکراوته‌وه‌. تاوس له‌شیوه‌ی په‌لکه‌زێرینی دوای باراندا ئاشکرای هه‌موو ره‌نگه‌کانی رووناکی ده‌کات و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌رکانی تاوس چاو "دیده‌" به‌دی ده‌کریت. وشه‌ی تاوس و دایوس زۆر له‌یه‌که‌وه‌ نزیکن. هه‌روه‌ها له‌ زبانی لاتیندا وشه‌ی دیوس مانای رووناکی و ناوی خوا و مانای ئه‌ز دی ده‌گه‌ێنیت. ئه‌گه‌ر وشه‌ی ئیزدی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌ز دی ده‌بێن که‌ مانای رووناکیم دی یان خوا وه‌ک رووناکی ده‌بێنم. هه‌روه‌ها وشه‌ی نامه‌ که‌ به‌ رۆژ نامه‌وه‌ لکاوه‌. ئور نامه‌ پاشیه‌کی سۆمه‌ر بوو که‌ به‌ سه‌ردمی رێنسانی سۆمه‌ردا ناو ده‌برێت و ئه‌و زیاترین نووسراوه‌ نووسیه‌وه‌. نوسراوه‌کانی ئیستا له‌ لندن و پاریس هه‌ڵگیراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستن روون که‌مه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ بنه‌مای ئه‌و دوو وشه‌یه‌ دا که‌ وشه‌ی رۆژنامه‌یان پێکهانیووه‌. به‌ڵام ئه‌وی که‌ جێگه‌ی داخه‌ رۆژنامه‌ی پارته‌کان ته‌نها ده‌وربه‌ری سه‌رۆکه‌کانیان وه‌ک مۆمێکی تاریکی روون ده‌که‌نه‌وه‌ و توانای ناردی ئه‌و تیشکانه‌یان نیه‌ که‌ دنیا وه‌ک دین روون بکاته‌وه‌ به‌و مانایه‌ که‌ وشه‌ی رۆژ و نامه‌ له‌ 5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دارێژراوه‌. له‌وش زیاتر سه‌رۆکی ئه‌و پارتانه‌یه‌ که‌ شانسی زیاتریان له‌ ئورنامه‌ له‌م رۆژه‌دا بۆ ره‌خساوه‌، نه‌ک نه‌یانتوانی توانای به‌ رووناکی بده‌ن ئاواش له‌ ناوکه‌یه‌ خۆیان "سه‌رکرد" که‌ نه‌ته‌وه‌ پێ به‌خشیوون نه‌گه‌یشتوون. سه‌رکرد مانای مرۆڤ بوون ده‌گه‌ێنیت، به‌ڵام ئه‌وان نوکه‌ر و ماسته‌وکه‌ریان له‌ خۆیان ئاڵاندوه‌ تا له‌و ریگه‌یه‌ زیاتر سه‌روه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی که‌ به‌سه‌رکرده‌ی کردون به‌رن و ریگری له‌و ده‌نگه‌ لاواز بگرن که‌ رۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌کان رووناکیه‌که‌ به‌م تاریکستانه‌ ده‌دا که‌ دایگه‌رکه‌ر له‌دیر زه‌مانه‌وه‌ به‌ ناوی دین دینای ئیمه‌ نه‌ک هه‌ر داگیر کردوه‌ به‌ڵکو تاریک و ده‌سته‌پاچه‌شی کردوه‌ و هه‌موو رۆحی خۆ داهێنانه‌وه‌ له‌ سه‌ر و کرده‌ی مرۆڤه‌کان سه‌ندۆته‌وه‌ و زه‌لیل قاپی ئه‌م داگیرکه‌ر و ئه‌و داگیرکه‌ری کردون. هه‌ربۆیه‌ رۆژنامه‌ی پارته‌کان بی له‌وه‌ی به‌یان تراژیدیای تێکشکاوی ده‌که‌ن ، مکیاچی سه‌رکرد وه‌ک مێنه‌ی ناشرینیش به‌یان ده‌که‌ن.
omed issa
 ده‌ستوور نه‌بی مافیش نابی ڕکابه‌ریه‌که‌ درێژه‌ی ده‌بی هه‌تا ئه‌وکاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سیاسی ده‌چیته‌ ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ئه‌وکاته‌ میدیای حزبی بواری نامێنێ له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌لی کوردستان وه‌ک پاراسیت بژی ،بۆیه‌ ده‌پوکێته‌وه‌،بۆیه‌ ده‌ستوور .
halwest
 ئه‌م جه‌نگه‌ شه‌ره‌نگێزیه‌ی‌ له‌ نێوان میدیا و رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵگیرساوه‌ له‌ كوردستان هۆكاری‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ خراپه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لاَت و رۆژنامه‌نوساندا هه‌یه‌ به‌لاَم بۆ رۆژنامه‌نوس ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس بێت بكه‌وێته‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌ كه‌ حیزب ئاراسته‌ی‌ بكات ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاره‌ی‌ میدیای‌ حیزبی‌ باشتره‌ له‌ ئه‌هلیه‌كان بۆیه‌ وا لێی‌ كۆبونه‌ته‌وه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ