راپۆرت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا




Monday, June 1, 2009
 
     

ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ نانبڕینی‌ لایه‌نگرانی‌ ریفۆرم

راپۆرت: پشتیوان سه‌عدوڵڵا

هه‌ڵمه‌تی‌ وازهێنان‌و ده‌ركردنی‌ كادیرو ئه‌ندامانی‌ نێو رێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان تادێت له‌ زیادبوندایه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ روبه‌ڕوی‌ نانبڕین بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیش رای‌ جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌یه‌.

له‌ سنوری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ (1)ی‌ رێكخستنی‌ سلێمانیداو له‌ كۆمیته‌كانی‌ (3)ی‌ ئازادی‌‌و (5)ی‌ خه‌بات‌و (11)ی‌ كارێزه‌وشك‌و (15)ی‌ توی‌ مه‌لیك‌و (6)ی‌ چوارباغ، هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی‌ (2)ی‌ بازیان‌و مه‌ڵبه‌ندی‌ (21)ی‌ ده‌وربه‌ری‌ سلێمانی‌‌و كۆمیته‌ی‌ شێروانه‌ی‌ كه‌لار، كۆمیته‌ی‌ (4)ی‌ مامه‌یاره‌‌و چه‌ند كۆمیته‌یه‌كی‌ سنوری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ (15)ی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ به‌رپرس‌و كادیرو ئه‌ندامان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ موچه‌یان بڕدراوه‌.

له‌ شه‌ڕدا ته‌ڕو وشك پێكه‌وه‌ ده‌سوتێن
ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ هه‌رچه‌ند به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ موچه‌بڕینی‌ لایه‌نگرانی‌ باڵی‌ ریفۆرمدا نییه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا واقیعی‌ ئێستای‌ نێو حیزبه‌كه‌ی‌ به‌ سه‌رده‌می‌ شه‌ڕ وه‌سف ده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌كاتی‌ شه‌ڕدا ته‌ڕو وشك پێكه‌وه‌ ده‌سوتێن.

شاڵاو عه‌لی‌ عه‌سكه‌ری‌، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌ شه‌ڕا ته‌إو وشك پێكه‌وه‌ ده‌سوتێت، منیش له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دام خه‌ڵكێك هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ خه‌باتێكی‌ زۆره‌و ئێستا گوناحه‌ كه‌ موچه‌ی‌ ده‌بڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك حیزبییه‌ك سه‌یری‌ مه‌سه‌له‌كه‌ بكه‌ین، ئه‌وه‌ شتێكی‌ ره‌وایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك ویژادن سه‌یری‌ مه‌سه‌له‌كه‌ بكه‌ین، من له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دانیم نانی‌ هیچ  كه‌سێك ببڕدرێت.

باسی‌ له‌وه‌شكرد، خه‌ڵكانێك، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كار بۆ یه‌كێتی‌ بكه‌ن بێگومان موچه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك كه‌ ئیشه‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی‌ نه‌ما، ئه‌وكاته‌ هیچ مافێكیان به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌وه‌ نامێنێت‌و موچه‌یان نامێنێت.

به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ پێیانوایه‌، یه‌كێتی‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌ به‌بێ‌ گوێدانه‌ خه‌بات‌و قوربانی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێستادا ریزه‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌ جێده‌هێڵن، له‌ هه‌مو ئیمتیازاتێك بێبه‌شیان بكات. 

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، وتی‌: "هه‌رچه‌نده‌ تائێستا له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان موچه‌ی‌ كه‌س نه‌بڕاوه‌و كه‌سیش ده‌رنه‌كراوه‌، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی‌ نه‌مێنێت، به‌پێی‌ ئه‌و سزا مادییه‌ی‌ كه‌ دیاریكراوه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێت، ناكرێت كه‌سێك یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ پێ‌ بدات‌و بچێته‌ پاڵ‌ لایه‌نێكی‌ دیكه‌، شتی‌ وا له‌ هیچ قاموسێكدا نییه‌".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ئه‌و واقیعه‌ی‌ ئێستا ململامنێیه‌كی‌ سیاسییه‌و ئه‌وه‌ی‌ ئیش بۆ یه‌كێتی‌ نه‌كات، نانی‌ ده‌بڕێت‌و ئه‌وه‌ش شتێكی‌ ئاساییه‌، له‌ هه‌مو شوێنێك وایه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ره‌خنه‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌ت بگریت، یه‌كسه‌ر ده‌رت ده‌كه‌ن‌و نانت ده‌بڕن".

نانبڕینی‌ كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ ناخۆشترین ئیجرائاتكردنه‌
به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ موچه‌بڕین‌و بێبه‌شبون له‌ هه‌مو ئیمتیازاتێكی‌ یه‌كێتی‌ وه‌ك چه‌كێك له‌ دژی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ ده‌ست له‌ كار ده‌كێشنه‌وه‌، یان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ لایه‌نگری‌ باڵی‌ ریفۆرمه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن. هاوكات ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌ پێیوایه‌، نه‌توانراوه‌ هاوسه‌نگییه‌ك دروستبكرێت له‌نێوان سزادان‌و نان نه‌بڕیندا.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌ كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ئه‌مه‌ ناخۆشترین لایه‌نی‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌، خۆزگه‌ ئه‌م ئیجرائاته‌ ئه‌وه‌ی‌ تێنه‌كه‌وتایه‌، پێموایه‌ نه‌توانراوه‌ هاوسه‌نگییه‌ك دروستبكرێت له‌نێوان سزادان‌و نان نه‌بڕیندا، هه‌ردوكی‌ ئه‌وه‌نده‌ تێكه‌ڵاو بوه‌ نه‌توانراوه‌ لێكجیابكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ لایه‌نی‌ خراپ‌و ناخۆشی‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌.

وتیشی‌: "ململانێكه‌ ئه‌وه‌نده‌ دژوار بوه‌و له‌كاتێكی‌ زۆر هه‌ستیاردا هاتوه‌ته‌ كایه‌وه‌، زۆر لایه‌ن هه‌بوه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ رابردوی‌ دێرینی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌".

ئه‌وانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌جێده‌هێڵن چی‌ ده‌ڵێن؟

له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراو كادیر‌و ئه‌ندامی‌ نێو رێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، به‌ ناچاری‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش به‌ بڕیاری‌ تاڵه‌بانی‌، روبه‌ڕوی‌ نانبڕین‌و موچه‌بڕین بونه‌ته‌وه‌، هاوكات ئه‌و بڕیاره‌ش به‌ ناهه‌ق‌و سته‌م وه‌سف ده‌كه‌ن.
 
كادیره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی‌ سه‌ر به‌ باڵی‌ ریفۆرم پێیانوایه‌، ئه‌وان به‌شێكی‌ سه‌ره‌كه‌ی‌ نێو حیبزبه‌كه‌یانن، به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ هه‌مویان خاوه‌نی‌ خه‌بات‌و قوربانییه‌كی‌ زۆرن له‌پێناو یه‌كێتیدا.

ره‌ئوف ئه‌حمه‌د كاكی‌، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ كۆمیته‌ی‌ (5)ی‌ خه‌باتی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی‌ له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌ ته‌مه‌نی‌ (9) ساڵییه‌وه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا من خه‌بات ده‌كه‌م‌و چه‌ند مانگێك زیندانیكراوم، جگه‌ له‌ برینداربونی‌ خۆم چوار برام شه‌هیدی‌ یه‌كێتییه‌، ئێستا به‌ چ هه‌قێك پێمده‌ڵێن خواحافیزت بێت، نانبڕین به‌لای‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ شتێكی‌ ئاساییه‌، به‌ڵام به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ بڕیارێكی‌ سه‌قه‌ته‌، چونكه‌ سه‌دان خێزانی‌ وه‌ك خێزانه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ یه‌كێتییان دروستكردوه‌و تائێستاش له‌ خه‌ڵكه‌ دڵسۆزه‌كانی‌ یه‌كێتین، هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌سه‌ر بیروڕای‌ جیاواز نانمان بڕا.

وتیشی‌: "پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و په‌شیمان ببێته‌وه‌، هه‌رچه‌ند من دڵنیام له‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ له‌ نانبڕینی‌ خه‌ڵكانی‌ وه‌ك ئێمه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ی‌ ده‌یكه‌ن، غه‌درێكی‌ گه‌وره‌یه‌".

گروپی‌ باڵاده‌ستی‌ ناو یه‌كێتی‌ سیاسه‌تی‌ هیچ بوارێكی‌ بۆ رای‌ جیاواز نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌
له‌ راگه‌یه‌نراوی‌ ژماره‌ (1)ی‌ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان- باڵی‌ ریفۆرم كه‌ 26/5 بڵاوكرایه‌وه‌، هاتوه‌  (گروپی‌ باڵاده‌ستی‌ ناو یه‌كێتی‌ سیاسه‌تی‌ خۆساغكردنه‌وه‌) له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبدا به‌كارده‌هێنێت‌و هیچ بوارێكی‌ بۆ رای‌ جیاواز نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌، كادیر‌و پێشمه‌رگه‌‌و ئه‌ندامان ناچار ده‌كات كه‌ یان وه‌لای‌ ره‌ها بۆ ئه‌و گروپه‌ بسه‌لمێنن، یان خۆیان ساغبكه‌نه‌وه‌‌و یه‌كێتی‌ به‌جێبهێڵن، بۆ ئه‌و مه‌رامه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ نانبڕین‌و موچه‌بڕین‌و سه‌ندنه‌وه‌ی‌ پۆست،  كه‌ ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ ره‌فتارێكی‌ زۆر نادیموكرات‌و ناشارستانییه‌‌و له‌ دنیای‌ شارستانی‌‌و ژیانی‌ حیزبیی‌ مۆدێرندا نمونه‌ی‌ به‌دی‌ ناكه‌ین".

حسێن ده‌روێش، جێگری‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ لێپرسراوی‌ كۆمیته‌ی‌ (11)ی‌ یه‌كێتی‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: من باوك‌و سێ‌ برام شه‌هیدی‌ یه‌كێتییه‌، ئێستا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ حساب بۆ خه‌بات‌و قوربانییه‌كانم بكرێت، ناچار ده‌كرێم واز له‌ یه‌كێتی‌ بهێنم، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی‌ شتێكی‌ نائینسانییه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ ئێستا یه‌كێتی‌ ده‌یكات، ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتاتۆرییه‌كان ده‌وه‌شێته‌وه‌، ئێستا په‌شیمانم له‌و خه‌باته‌ی‌ كه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا كردومه‌".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
م-هؤريَن
 nan bren hich la aw xulia gawrayay xalk kam nakatawa bo goran , shteky asaeya chunka am 2 hezba la penawy barzhawandiakany xoyana bu hazaran kasian da ba kusht nan bren hich nea jga la tura buni zeatry xalk barambarean
نةوزاد
 پیش هه‌موو شت ....... خوم هه‌زاران جار بو كاك نه‌وشیروان و كومپانیاكه‌ی‌ دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌. سه‌ره‌تا ئه‌لین جویندان نیشانه‌ی‌ بی ده‌سه‌لاتیه‌. ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئیستا نانی‌ خه‌لك ده‌برن هه‌ر ئو ڤایروسانه‌ن كه‌ یه‌كیتیان گه‌یانده‌ ئه‌م قوناغه‌ی‌ ئیستا, هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ فه‌رهه‌نگیانا جێی‌ ره‌خنه‌یان نه‌هیشتووه‌ته‌وه‌ ته‌نها به‌ روح و به‌ گیانیان ده‌ویت, هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ جاشن به‌م میلله‌ته‌ فیرن له‌ قر كردنی‌ له‌ بیئومید بونی‌.....هتد, هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ پی دانان له‌ سه‌ر سه‌ری‌ هاولاتین ده‌كه‌ن به‌ پوست ..... . بویه‌ ده‌لیم (هه‌ستام بنوسم كورد و كوردستان , له‌ت له‌تیان كردم كوردی‌ كوردستان). هیوادارم كاك نه‌وشیروان زور به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل بارو دوخه‌ كه‌دا بكات. هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌شی نانیان براوه‌ وه‌ك چۆن خه‌باتیان هه‌یه‌ ئه‌م نانبرینه‌ی‌ ئیستاش هه‌ر به‌ خه‌بات حساب بكه‌ن و ده‌لیم نۆش بی با بیته‌ سه‌ر ده‌ی‌. حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ش بلیم كه‌ یه‌كیتی‌ و پارتی‌ زالمن, زه‌واله‌كه‌شیان گۆران و هیوا و خزمه‌تگوزارییه‌. هه‌ر شادیتان براتان خه‌م خوریكی‌ كوردان
حه مه غه ریب - سویسرا
 ...............سه لماندی بۆ دۆست و دۆژمن كه به قه ده ر نوكه ده رزیه ك ڕێزی دیموكرات و هاوڕێیه ت و كوردایه تی و نیشتمان په روه ری و یا سا ناگرێ و نازانێت مانای چییه ، بۆ یه من به دووری نازانم بۆ تۆڵه سه ندنه وه له هۆی نابووت بونیان له ناو جه ماوه ری خۆیان دا موچه ی كه سوكاری شه هیدانیش ببڕن و شتی تریش
ئةلةند عةلي
 یه‌كیتی حه‌قی خۆیه‌تی نانی كه‌سیك ببریت كه‌ دژی ئه‌و ئیش بكا.....
هێرش
 مێژوو خۆی دوباره‌ ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مانیش وه‌کو ‌‌حیزبی به‌عس ده‌ستیان کردوه‌ به‌ ده‌رکردنی نه‌یار و که‌سانی خاوه‌ن رابوردو،ئێستا و ئاینده‌ پاک. ئه‌م کاره‌ زۆر دوره‌ له‌ کاری پارتی سۆشیال دیموکراته‌وه‌ به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ نزمترین مۆرالی پارتایه‌تیه‌. ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له‌ کوردستاندایه‌ هی خه‌لکی ره‌نجده‌ری کورده‌ نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئیستا روده‌دات، پاره‌ی گه‌ل له‌ده‌ستی 2‌ پارته‌ ده‌سه‌لات داره‌که‌دایه‌ و به‌ شێوه‌ی مافیای ته‌سه‌روفی پێوه‌ ده‌که‌ن. بار لاری وای له‌مانه‌ کردوه‌ که‌ په‌نا بۆ هه‌مو رگایه‌کی نا یاسای و گوێ نه‌دانه‌ هیج مۆڕاڵێکی حیزبی به‌ررن . ئاینده‌ هه‌ر بۆ گۆرانه‌.
Faraidu Mustafa/Hamburg
 ba pey payraw dabet Y.N.K,sarok gashu faeeldarakan nanbrau jan dar bkat la ryzakany nawaku tekosharu p.m sangarkany,chunka reform ba manay chak krdnu bzar krdna nawaku xraptr krdnu ba yary krdn ba sarwatu samany gsty la penawy barzawandy taybat!!!!!!???????
hawre karim
 Kurdistan bu ba Dozax taza, away jash u mastau chy be rozhy awa, .......la layakawa Damancha u Computery Laptop u Sayaray Taho abaxshe ba kasany mastau chy u jash la layaky trawa xallka dilsozakan la sar kar la abat(xafaty awash bwaste ka chy ganjy xwenawr u zirak haya jada apewn u naxwendawarakanish ba pilay BAREWBARY GSHTI bo tanha 1 saitish la mangekda dawam nakan). Am kara dahatuyaky bashy nabe chunka awu awaye ba Para u Damancha u computer u jada qir kirdin dang ba das bene.Ballam (Dorraw har dorrawa)
kurdeky pak / Berlin
 یه‌ک نمونه‌ بۆ مێژوو ، کاتێک به‌عس ده‌سه‌ڵاتداربوو له‌سه‌ر بیرورای جیاواز نانی نه‌ئه‌بڕی به‌ڵک و ئه‌یگواسته‌وه‌ بۆ جێیه‌کی تر یان پۆسته‌که‌ی نزم ئه‌کرده‌وه‌، باوکم پێشمه‌رگه‌ بوو دوای ئه‌شبه‌تاڵه‌که‌ به‌عس پێیان ئه‌وتین عائدون ، به‌ڵام به‌عس نانی نه‌بڕین باوکمیان گواسته‌وه‌ بۆ به‌غا ، نه‌ک ده‌رکردن ، فرمێسکم هون هون یه‌ته‌خواره‌وه‌ بۆ ئه‌م (ی.ن.ک) ه‌ فرۆشرا به‌رامبه‌ر پاره‌وکورسی، به‌ڵام به‌یانی ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌ و ........... .
marewan
 slaw agr beto tamashayake andamakany partakany kurdustane(PDK,PUK) bkayn awa ba ashkra dabenen ka hej andamek hej jeyawazyaky lagal farmanbareky asaey nea nak andame partek,wa hamuman bash dazanen ka farmanber tanya ba moja bren szadadret boya awana ka esta lam 2 hezba mafia ya kar dekan farmanbern nak andam part.
حه‌مه‌ سوسه‌یی
 گه‌ر سه‌یری ده‌رکردنی جوله‌که‌کانی سه‌رده‌می ئه‌ڵمانیای نازی و نه‌یارانی سه‌رده‌می به‌عس بکه‌ین ، ئه‌وا له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌کدا به‌ ده‌رکردن له‌ حزب وپاشان موچه‌بڕین له‌ کاروباریان و دواتر ده‌رپه‌ڕاندنیان له‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیانی وپاشان کوشتن وتیرۆرکردنیان، هه‌مان نمونه‌ش به‌دی ئه‌کرێ ‌ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانی کاتی ستالیندا وه‌ك تیرۆرکردنی (ترۆتسکی) له‌ مه‌کسیك،، ئێستاش لێره‌ کادیران وئه‌ندامان دووچاری ده‌رکردن ونانبڕین کراون، قۆناغی دوای ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دێنه‌ جێبه‌جێکردن،، ئه‌وه‌ نیه‌ شاڵاو ئه‌م قۆناغه‌ به‌ قۆناغی شه‌ڕ وه‌سف ئه‌کا، ئه‌ی شه‌ڕ مانای چی؟ ئه‌بوو هه‌موو که‌س باسی له‌وه‌ بکردایه‌ ئه‌و نه‌یهێشتایه‌ ئه‌و باسه‌ بووروژێندرێ، چونکه‌ ئه‌و گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین که‌سی له‌ شه‌ڕی ناوخۆوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕای جیاواز له‌ده‌ست داوه‌،کوشتن وقه‌ڵاچۆکردن وێرانکردن هه‌روه‌ك چۆن (عومه‌ر دیدراوی) له‌ وه‌سفی شه‌ڕدا لێی ئه‌دوێ. قۆناغی شه‌ڕ دوا قۆناغی ململانێ وبه‌ربه‌ره‌کانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ لای وایه‌ به‌پێی په‌یڕه‌و ئه‌وانه‌ی له‌یه‌کێتی دان پێوسته‌ ده‌نگ به‌ولیستی کوردستانی بده‌ن ، گه‌ر نا ئه‌وا نانبڕان وده‌رکردن وموچه‌ بڕین کارێکی سیاسی گونجاوه‌ یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام وکاردیره‌کانی خۆیدا ئه‌یکا، که‌له‌ ڕاستیدا وانیه‌، بۆ نمونه‌ سه‌نه‌تۆری که‌نانکێت(جۆ لێبه‌رمان) له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2004 له‌سه‌ر لیستی دیموکرات ده‌نگی به‌ جۆرج بۆش دا ، که‌ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ستراتیژو به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌ی نه‌ئه‌گونجاو له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌رنه‌کرا، وه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌کاتی جۆرج بۆشدا(کۆڵن پاوه‌ڵ) که‌خۆی ئه‌ندامی پارتی کۆماریه‌و ئه‌مساڵ بانگه‌شه‌ی بۆ سه‌رۆك ئۆباما ئه‌کردو ده‌نگی به‌و دا ، له‌به‌رنبه‌ر به‌و کاره‌ی نه‌ له‌پارته‌که‌ی دوور خرایه‌وه‌ نه‌که‌یسیش به‌لایه‌وه‌ سه‌یربوو، لێره‌ چه‌ندین که‌س ئه‌بینی بۆ نمونه‌ سه‌ر به‌پارتێکه‌و به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کانیدی سه‌رۆک پارته‌که‌ی به‌دڵ نیه‌ وه‌یان یه‌کێ له‌به‌رنامه‌که‌ی جیی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و نیه‌، دژه‌ ده‌نگ ئه‌داو که‌سیش له‌گوڵ کاڵتری پێ ناڵی، که‌واته‌ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌یکا له‌دژی ئه‌ندامه‌کانی فڕی به‌سه‌ر په‌یڕه‌وه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵکه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ‌مه‌زاجی شه‌خسی سکرتێری گشتیه‌.. پاشان گه‌ر باس له‌ په‌یڕه‌و ئه‌کرێ، ئه‌ی بۆ په‌یڕه‌و جێبه‌جێ ناکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانی ئه‌ندامان و کادیران له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم؟ پاشان ئه‌و نه‌ندام و کادیرانه‌ی ده‌رئه‌کرێن، کاتی خۆی ئابوونه‌وه‌یان نه‌داوه‌؟ وه‌یان ئابوونه‌ی گیانی وماڵیان نه‌داوه‌؟ وه‌یان ئابوونه‌ی جه‌سته‌یی وده‌روونیان نه‌داوه‌؟ ئه‌ی چۆن هه‌روا قه‌لفڕیان پێ ئه‌کرێ؟
jwanro mahamad
 la rastida away ay bisteen w bar chawman dakawet shteky sayra!!! away ka sar krday yakety nishtmany kurdstan ay nwene barambar ba andamny !!
بختیار مه‌حمه‌د به‌ریتانیا
 یه‌کێتی جاش موسته‌شار نان بڕاو ناکات و ده‌ریان ناکات بۆیه‌ وه‌زعی وا جوانه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێتی به‌ یه‌ک لیست دابه‌زێت ئه‌ دورێت بویه‌ خۆی به‌ پارتێه‌وه‌ هه‌ڵ واسیوه‌ به‌ لیست کوردستانی که‌ ئه‌سپه‌کی ئه‌سپی حویجه‌یه‌ ته‌نها باری گه‌ندلی ئه‌تاونێت ئه‌سپه‌که‌
are
 slawy khabatw tekoshan la gsht havalany nan braw &darkraw la rizakany eakety,havalan away la rabrdwda krdman bo sarkawtny shorshy nwe galakaman bo para&plaw paia nabw balkw dlsozy&birw bawar peshraw bw teeda ,away krdman ley pashiman nin ,ba hiway sarkawtn bo goran
aso2008m
 baraste tawana chwnka puk bashe awana wardagret yan datwanm blem jea dakatawa lagal parte.
omed issa
  له‌ قاموسی هیچ سۆسیالدیموکراتی رۆژئاوا نیه‌ حزب ده‌ست به‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌ل دابگری ،پاره‌ی گه‌ل بۆ میدیای حزب به‌کار بهێنی که‌رتی تایبه‌ت مۆنۆپڵ بکا 3 که‌ناڵی ئاسمانی هه‌بی نه‌ک سۆسیالدیموکراتی سوید که‌ناڵی ئاسمانی محه‌لیشی نیه‌ ده‌وڵه‌تی سوید یه‌ک که‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی دیکه‌ سه‌رمایه‌داره‌کان خاوه‌نیتیان باجی خۆیان ده‌ده‌ن ،ده‌بوایه‌ ی.ن.ک په‌یره‌وی خه‌ت و ئه‌زموونی per albin hansson ی سۆسیالدیموکراتی سویدی بگرتبایه‌ زیاتر له‌ 20 ساڵ سه‌رۆکی حزب و نزیکی 15 ساڵ سه‌رۆکی سوید بوو له‌ کاته‌ هه‌ره‌ سه‌خته‌کان که‌ نێوانی دوو جه‌نگی جیهانی له‌ کورده‌واری پێی ده‌ڵێن گرانی گه‌وره‌و گچکه‌ ،بزوتنه‌وه‌ی برایه‌تی، ماڵی گه‌ل ،خۆشگوزه‌رانی هه‌تا دوایی ئه‌وه‌ی ی.ن.ک ته‌نیا له‌ قامووسی حزبه‌ فاشیه‌کان ئه‌و ئه‌زموونه‌ ده‌دۆزیه‌وه‌ ،که‌ گه‌ل ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خیان کردن په‌شیمانیش به‌ عه‌یب وه‌رناگیرێ به‌ سه‌روه‌ری وه‌رده‌گیرێ.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ