راپۆرت: رێبین فه‌تاح
نیازی ئه‌وه هه‌یه پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی داهاتودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانیش پێیانوایه، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه به‌و پهلهییه، مه‌به‌ستێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌و پارتی‌و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریبهێنن.
په‌راوێزخستنی پرۆژه گه‌وره‌كه یه‌كێك له‌به‌ڵێنه هه‌ره گه‌وره‌كانی لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێنی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بو. دوای پێكهێنانی خولی دوه‌می په‌رله‌مان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێداچونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور پێكهات، لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرا كه به‌سستی كاره‌كانی تێده‌په‌ڕێنێت.
رێكخراوی ئاسك كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا تیمێكی له‌شاره‌زایانی یاسایی بۆ چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێناو له‌ماوه‌ی كاركردنی خۆیدا، تیمه‌كه توانی چه‌ند راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌وه بخاته‌ڕو، كه لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن به‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیان داب‌و، له‌ڕاپۆرته‌كانی ئه‌و تیمه‌دا هاتوه، پرسی پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێم خراوه‌ته‌ڕو و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه لیستی كوردستانی كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاند كه بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌هاوڵاتیانی داب‌و.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه چاودێرانی سیاسی به‌درێژایی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان پێداگیریان له‌سه‌ر پێویستی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه كردوه‌ته‌وه‌و باسیان له‌په‌راوێزخستنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كردوه.
بڕیارێكی به‌په‌له
له‌چه‌ند رۆژی رابرودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمیی‌و ناڕه‌سمیی ئاشكرایان كرد، كه په‌رله‌مان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و ماوه كورته‌ی ماویه‌تی، پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكات، ده‌نگۆی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده كتوپڕبو، ته‌نانه‌ت بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانیش چاوه‌ڕوانكراو نه‌بو. ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا قسه‌یان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه كردوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌رله‌مان نیازی ئه‌وه‌ی نییه له‌م خوله‌دا پرۆژه‌كه په‌سند بكات، به‌ڵام وه‌ك له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ئاشكرا بو، په‌رله‌مان كتوپڕ ئه‌و نیازه‌ی بۆ دروست بوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی خولی دوه‌مه‌وه په‌سند بكرێت.
گه‌مه‌یه‌كی سیاسی
ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌په‌رله‌مانتاران ده‌توانن به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر پرۆسه سیاسییه‌كان بكهنو بوێری ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان له‌قه‌ره‌ی گه‌مه سیاسییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه.
زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران كاتێك له‌سه‌ر پرسێكی سیاسی په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرێت، به‌چه‌ند پاساوێكی لاواز، وه‌ك ئه‌وه‌ی "كاتم نییه، له‌سه‌فه‌ردام، نهخۆشمو ئاگاداری باسێكی وانیم...هتد"، خۆیان له‌ده‌ست رۆژنامه‌نوسان ده‌رباز ده‌كه‌ن. هه‌مو ئه‌و خۆشاردانهوانهش، ئاماژه‌یه‌كی ئاشكران به‌وه‌ی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی له‌ئارادایه‌و په‌رله‌مانتاره‌كان نایانه‌وێت تخونی بكه‌ون.
له‌و نێوه‌نده‌دا په‌رله‌مانتاره ئیسلامییه‌كان‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سه‌وز كه پاڵپشتی خۆیان بۆ ره‌وتی ریفۆرم راگه‌یاندوه، قسه‌كه‌ری به‌رده‌وامی سه‌ر روپه‌ڕی رۆژنامه ناحیزبییهكانن.
زانا رۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی پهرلهمانو مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دانی به‌وه‌دانا كه خستنه به‌رباسی پرۆژه‌كه به‌و پهلهییهو به‌وشێوه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، گومانی ئه‌وه دروست ده‌كات كه گه‌مه‌یه‌كی سیاسی له‌پشته‌وه ههبێتو گه‌مه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه ده‌كرێت.
كوێستان محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی سه‌وز به‌هه‌مان شێوه بۆچونی وابو، كه مه‌به‌ست له‌په‌سندكردنی پرۆژه‌كه له‌وماوه كورته‌ی ته‌مه‌نی خولی دوه‌می په‌رله‌ماندا، گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه‌و پارتی‌و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن پرۆژه‌كه تێپه‌ڕێنن.
ده‌ستورو پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی پهرلهمانو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆچونی خۆی خسته‌ڕو به‌وه‌ی كه په‌سه‌ندكردنی پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێم له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نی خولی دوه‌مدا، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌م به‌كاربهێنن.
رۆستایی ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرت كه ناكرێت له‌و كاته‌دا كه په‌رله‌مان لاوازترین شه‌رعیه‌تی هه‌یه، ده‌ست بۆ گه‌وره‌ترین پرۆژه ببات كه تائێستا ده‌ستی بۆ نه‌بردوه، چونكه پرۆژه‌ی ده‌ستور گرنگی خۆی هه‌یه‌و ناكرێت له‌كاتێكدا په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات، كه شه‌رعییه‌تێكی لاوازی هه‌یه.
ده‌ستورو په‌رله‌مانتارانی داهاتو
به‌وته‌ی شاره‌زایه‌كی بواری سیاسی كه پێی باش نه‌بو ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پارتی‌و یه‌كێتی ترسییان له‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه له‌و خوله‌ی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند نهكرێتو بۆ خولی داهاتو هه‌ڵبگیرێت، ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی تێدا جێنهكرێتهوه كه هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌یخوازن، ئه‌مه‌ش واده‌كات چه‌ندی پێیان بكرێت په‌له بكه‌ن له‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه‌دا، چونكه هه‌ڵبژاردنی داهاتو پێكهاته‌ی په‌رله‌مان به‌جۆرێك ده‌گۆڕێت كه ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌دا بۆ پارتی‌و یه‌كێتی مسۆگه‌ر ده‌بێت، ره‌نگه له‌خولی داهاتودا مسۆگه‌ر نه‌بێت.
ده‌ستورێكی یه‌كلانه‌كراوه
په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه هێشتا له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه، كه پێشتر په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان خستبوه‌ڕو كه كۆمه‌ڵێك ماده‌و بڕگه‌ی پرۆژه‌كه له‌لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ری بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ك زانا رۆستایی باسیكرد ئه‌و ماده‌و بڕگانه هێشتا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتیش جگه‌له خۆیان تائێستا له‌گه‌ڵ هیچ پارتێكی دیكه‌ی سیاسی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو ناكۆكییه‌كان كۆبونه‌وه‌یان نه‌كردوه.