راپۆرت
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت




Sunday, June 21, 2009
 
     

راپۆرت: به‌رهه‌م خالید

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی 2008 به‌ بودجه‌ی‌ ته‌واوكاریشه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ (10) ترلیۆن دیناربو، به‌ڵام ته‌نیا له‌ماوه‌ی‌ دو مانگی رابردودا به‌رپرسه‌ حكومی‌‌و حیزبییه‌كان به‌ به‌های‌ زیاتر له‌ (5) ترلیۆن دینار، پرۆژه‌یان خستوه‌ته‌ڕو بۆ ئه‌نجامدان، پسپۆڕێكی‌ ئابوریش ئه‌وه‌ به‌ بێپلانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ چاودێرێكی‌ سیاسی پێیوایه‌ ئامانج له‌ خستنه‌ڕوی‌ ئه‌و پرۆژانه‌، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ به‌ پاره‌ی‌ گشتییه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كارده‌هێنرێت.

 له‌ به‌دواداچونێكی‌ رۆژنامه‌دا ده‌رباره‌ی‌ به‌های‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ دو مانگدا‌و له‌ رۆژی‌ 7/4/2009 بۆ 12/6/2009  له‌ (58) ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌می‌ به‌های‌ ئه‌و پرۆژانه‌ ده‌كاته‌ (5) ترلیۆن‌و (230) ملیار‌و (519) ملیۆن دینار، كه‌ له‌نێویاندا پرۆژه‌ی‌ گه‌وره‌و ستراتیژی‌ وه‌ك به‌نداو به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با هه‌تا كردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌و قیرتاو چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ دیكه‌ له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ چه‌ندین به‌ڵێنی‌ دامه‌زراندن‌و بڕینه‌وه‌ی‌ موچه‌ به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستبه‌كاربونی‌ عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رجه‌می‌ بودجه‌ی‌ ساڵی 2008 به‌ بودجه‌ی‌ ته‌واوكاریشه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وته‌وه‌ زیادیكرد، (9) ترلیۆن‌و (910) ملیار دینار بوه‌و نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخانكراوه‌ له‌و ساڵه‌دا.

جوتیار مه‌جید جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌و ئابوری‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ راگه‌یاندن‌و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ ئه‌گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2008دا بێت، شتێكی‌ ئاساییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ساڵی پاریش بودجه‌ دواكه‌وت‌و حكومه‌تیش ساڵانه‌ بڕێك پاره‌ی‌ یه‌ده‌ك داده‌نێت بۆئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ پێویستدا خه‌رجی‌ بكات، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وان هیچ به‌دواداچونێكیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌كردوه‌، ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌ ستراتیژی‌‌و گه‌وره‌كانیش ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ په‌رله‌مان، حكومه‌تی‌ راسپاردوه‌ كه‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌و گرنگی وه‌ك كاره‌با‌و به‌نداو هه‌بێت، به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان جێبه‌جێی بكه‌ن.

 له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم كێشه‌ی‌ كه‌میی‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریان هه‌بوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمدا رویانداوه‌، تائێستاش هیچكام له‌ كێشه‌كانی‌ ئاو كاره‌با‌و سوته‌مه‌نی‌ چاره‌سه‌ری‌ ته‌واویان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر پرۆژه‌ خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی‌ زۆر شه‌قام‌و جاده‌ قیرتاوكراون، به‌ڵام وه‌ك جوتیار مه‌جید ئاماژه‌ی‌ بۆده‌كات، پێویسته‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌ك جاده‌و دروستكردنی‌ قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ پێشوه‌خت بڕیار له‌ جێبه‌جێكردنیان بدرێت‌و پاره‌و دیزاینی‌ بۆ بكرێت، نه‌ك به‌ په‌له‌بكرێت له‌ ئه‌نجامدانی له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا.

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ موسا محه‌مه‌د پسپۆڕی‌ بواری‌ ئابوری‌، به‌های‌ ئه‌و پرۆژانه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی‌ یه‌كجار زۆر‌و به‌ حاڵه‌تێكی‌ نائاسایی ده‌زانێت، كه‌ له‌و ماوه‌ كورته‌دا ئه‌و پاره‌ زۆره‌ خه‌رج بكرێت به‌تایبه‌ت كه‌ تائێستا كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراون، وه‌ك دابینكردنی‌ ئاو‌و كاره‌با‌و سوته‌مه‌نی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام، وتیشی: "ئه‌وه‌ شتێكی‌ سه‌رنجڕاكێشه‌‌و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ هیچ  ستانداردێكدا نییه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆره‌ كه‌ ده‌بێت بزانرێت ئه‌و بودجه‌یه‌ هی كوێیه‌‌و چۆن جێبه‌جێده‌كرێت".

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئابورییه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ به‌ بێپلانی‌ وه‌سفكرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ته‌نیا (2) مانگدا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بدرێت، وتیشی: "ئه‌وه‌ زیاتر له‌ وڵاتانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌دیده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌ ژماره‌یه‌ك زۆر پرۆژه‌ ئه‌نجامبدرێت".
به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و دو مانگه‌دا خراونه‌ته‌ڕو، بریتین له‌‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ بۆ ساڵی‌ 2008 نزیكه‌ی‌ (2) ملیۆن دۆلار بو، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابین ده‌كرێت، كه‌ وه‌ك چاودێرانی‌ سیاسی ئاماژه‌ی‌ پێده‌ده‌ن ناكرێت‌و نابێت بودجه‌ی‌ گشتیی‌ خه‌ڵك‌و پرۆژه‌ی‌ حكومی بخرێته‌ خزمه‌تی‌ حیزب‌و لایه‌نێكی‌ دیاریكراوه‌وه‌.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م‌و پێیوایه‌ به‌ گشتی‌ ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ بكرێت شتێكی‌ باشه‌، به‌ڵام نابێت به‌ هیچ جۆرێك پاره‌ی‌ گشتی‌و شوێنی‌ حكومی‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا بۆ لایه‌نێكی‌ دیاریكراو به‌كاربهێنرێت.

له‌ ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب‌و حكومه‌تیان تێكه‌ڵ‌ به‌یه‌ك كردوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پرۆژه‌و چالاكییه‌ حكومییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن داموده‌زگاو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێن، له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه‌ به‌ خه‌ڵك ده‌فرۆشرێته‌وه‌‌و وه‌ك چالاكییه‌كی‌ حیزبی‌ ده‌یناسێنن، ئه‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا كه‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ 25/7/2009 به‌ڕێوه‌بچێت.

ئاشتی‌ حه‌مه‌ ساڵح پسپۆڕ له‌بواری‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتانی‌ جیهاندا ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه‌ كاره‌كانی‌ حیزب‌و حكومه‌ت تێكه‌ڵ‌ ده‌بێت‌و پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت ده‌چێته‌ گیرفانی‌ حیزبه‌وه‌، وتی: "لێره‌ش حیزب‌و حكومه‌ت تێكه‌ڵ‌ بوه‌و حیزبه‌كان زۆرێك له‌ چالاكییه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ حیزب ده‌ناسێنن، له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ 2005یشدا ئه‌و حاڵه‌ته‌ په‌یڕه‌وكراوه‌، كه‌ وه‌ك نه‌ریتی‌ زۆرێك له‌ پارته‌كانی‌ وڵاتانی‌ خۆرهه‌ڵات له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردندا، حیزبه‌كان ده‌كه‌ونه‌ خۆیان‌و پرۆژه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕو، له‌كاتێكدا ده‌بێت ئه‌و حیزبانه‌ پرۆژه‌یان بۆ هه‌مو ده‌وره‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌بێت، نه‌ك له‌ (2) مانگ پێش هه‌ڵبژاردندا بیریان بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌و حیزبانه‌ ستراتیژیان نییه‌".

به‌ بۆچونی‌ ئه‌و پسپۆڕه‌ ده‌بێت حیزب به‌رنامه‌ی‌ بۆ هه‌ر چوار ساڵه‌كه‌ هه‌بێت‌و به‌ڵێنه‌كانی‌ بباته‌ سه‌ر، نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو، چونكه‌ گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا به‌ زیانی ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌شكێته‌وه‌و متمانه‌ له‌ده‌ستده‌دات.  وتیشی: "زۆرێك له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی‌ كه‌ به‌ په‌له‌ په‌ل ده‌كرێت، به‌ زیانی‌ ئه‌و حیزبانه‌ ده‌شكێته‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵك هۆشیاره‌و درك به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ هه‌مان ئه‌و حیزبه‌یه‌ كه‌ چوار ساڵه‌ حكومه‌تی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و خزمه‌تی‌ نه‌كردوه‌، بۆیه‌ ده‌نگدانیش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هۆشیاریی‌ میله‌ت كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌ هه‌بێت‌و له‌و روانگه‌یه‌وه‌ ده‌نگ بدات".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
به‌ختیار محه‌مه‌د_به‌ریتانیا
 بۆچی به‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ به‌پێ توانا کاره‌کان ناکه‌ن من وه‌کو خۆم وای بۆ ئه‌چم که‌ چه‌ند مه‌سولیَک وه‌کو ده‌نکه‌ ته‌زبیح به‌ دوای یه‌کدا گه‌نده‌ڵی بۆ یه‌ک دا ئه‌پۆشن ئه‌مه‌ش وای کردوه‌ چوار چوار مه‌سوله‌کان له‌ نێو خۆیاندا رێک بکه‌وه‌ن له‌ گه‌ڵ کۆمپانیه‌کاندا بۆ پاره‌ په‌یدا کردن له‌ سیاسه‌ته‌وه‌ بۆ توجاره‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستاندا که‌سانی هه‌ن که‌ پسپۆڕنین له‌ کاره‌کانیان پاره‌یه‌کی زوور سه‌رف ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگاکه‌ی دیار بێت هه‌مان کات حوکمه‌ت ئه‌رکی سه‌رشانێت که‌ هه‌موو شتێک دروست کات به‌ڵام لای ئیمه‌ ئه‌ی ده‌ن به‌ چاوه‌ی خه‌ڵکدا ئه‌وا‌نمان دروست کردوه‌ ئه‌ی خه‌نه‌ سه‌ر شاشی ته‌له‌فزیۆن .هه‌رچه‌ند کورد خۆی ناتوانێت حوکم رانی خۆی بکات چونکه‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات خۆیان باش ده‌زانن که‌ هیچ و ڵاتێک راسته‌وخۆ له‌ پاڵ پشتیان نیه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش ئه‌ی به‌ن به‌ رێوه‌ ئاشی نه‌زان هه‌ر خوا ئه‌ی گێرێت؟ ئه‌و خزمه‌ت گۆزاریانه‌ی که‌ ده‌کرێت وه‌ک حزب پێناسی ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ یه‌کێتی و پارتی حوکمه‌ته‌کیان هه‌ر به‌ ناوه‌ متمانه‌یان به‌یه‌ک نیه‌ که‌سانێک هه‌ن پسپۆڕن کاره‌کانیان نادرێتی چونکه‌ رای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌ 17% داهاتی نه‌وت ئه‌بوایه‌ لادێکانیان قیرتاو بکردایه‌توه‌ (...)
Sabah Yassin
 بۆ من وه‌ک مرۆڤێک زۆر گران تێبگه‌م که‌ ئه‌م چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌تی مادی و مه‌عنه‌و‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ دابه‌ش و بیَبه‌شکراوه‌دا گرتووه‌. چیه‌ وایان لێ ده‌کا که‌ له‌ بیتوانای خۆیان نه‌گه‌ن. (....) به‌هیوام مرۆڤی جاده‌کانی کوردستان به‌ ویژدانێکی هاوتایانه‌وه‌ به‌م سه‌رکردانه‌ بڵێن بابه‌ شه‌رم مه‌که‌ن له‌وه‌ نایزان یان ناتوان فیَر بن، چوونه‌که‌ وه‌ک مرۆڤێک له‌ زۆرشت له‌وبه‌ر بێبه‌ش بوون، به‌ڵام به‌ زۆر خۆ سه‌پاندتان مانا وایه‌ به‌رده‌وام به‌و به‌ بێبه‌شکردنی ئه‌وانی تر ده‌ده‌ن و ده‌بێن که‌ خه‌ڵکیش ده‌زانییت له‌ کار نازان. بزان نه‌ توانیووتان له‌ وڵاتی به‌ینی دوو ئاوه‌که‌دا ئاو و هه‌وای پاک بۆ خه‌ڵکی مسۆگه‌ر بکه‌ن. ئه‌و وا ده‌کات که‌ به‌چاو به‌زه‌ی‌یه‌وه‌ بیر له‌ ئیَوش بکه‌مه‌وه.‌ چوونکه‌ ده‌بینن هه‌وایه‌کی پیس هه‌ڵده‌مژن و ناشزان چۆن و چی بکه‌ن. وابزان ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامیَکی پارتی و یه‌کیَتی و ماستاوچیه‌کان ده‌ری کورسیه‌ بۆشه‌کان، ئه‌گه‌ر توانای بیرکردنه‌وه‌یان هه‌بێت. ده‌ڵێن بابه‌ به‌ کرده‌وه‌ ئیمه‌ نه‌مان توانیوو هه‌وای پاک بۆ مرۆڤی ئه‌م وڵاته‌ دابین بکه‌ین و ئیتر به‌س با خۆ به‌ زانا نه‌زانین و دان به‌نه‌زانی خۆدا بنین و ده‌ستبه‌ردار ئه‌م خۆ سه‌پانه‌ ببین.
rebaz muhamad rashad
 beru rai xalki kwrdustan awaia ka xalk dayanawe; -1nawe hamu shaqamakan lasar nawe masawlakan nabet w bgordret bkret banaweki sharana 2-aw xalkanai ka shahadai barzian haiaw dabet krekare bkan wata ba wasta nabetr war nageren 3-wa muchai xalki sharakan baraw ziade brwatw bzhewe zhianian daben bkat 4-nrxe bazarakanman nrxeki gwnjaw bee 5-la kate sardan krdn bo masawlek awanda xalk azar nadret 6-wa la daera kane hkwmi sara namenet wa kare bash bo xalk bkret
Chwas qaladzay
 له‌ هیج ولاتیك وه‌كو ئه‌م ولاته‌ی‌ ئیمه‌ كه‌ هه‌ریمی‌ باشوری‌ كورستانه‌ حوكمرانی‌ نیه‌ و نمونه‌ی‌ نیه‌ له‌ گه‌نده‌لی‌ به‌ فیرۆ دانی‌ پاره‌ی‌ میلله‌ت و ته‌خشان و په‌خشان كردنی‌ سه‌رو مالی‌ هاولاتیان له‌راستیدا له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان دا شتیك نیه‌ پێی‌ بیوتریت حكومه‌ت چونكه‌ ته‌نها ده‌سه‌لاتێكی‌ .......‌ هیچی‌ تر بۆیه‌ ئه‌بیت بگۆریت و گۆرانیش به‌ریوه‌یه‌ چونكه‌ ولاتی‌ ئیمه‌ وه‌كو ولاتی‌ ده‌سه‌لاتی‌ رووسیای‌ لی‌ هاتووه‌ ئه‌بیت و پێوستیمان به‌ فلادمیر بوتینیكی‌ تره‌ تا به‌ ده‌ستێكی‌ بولاین له‌ م ..... بدات و ولات خاوین ببیته‌ وه‌ له‌م ........‌
omed issa
 بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق و ئه‌نارکیزمی ناسیونال فاشیزم و ناسیونال فیودالیزمه‌ کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستانی عیراق له‌ جێگای خۆی چه‌قیه‌ به‌ده‌ست ڕێبه‌رانی ئه‌و دوو ئایدۆلۆژیه‌ ،به‌فیرۆدانی کات و سه‌روه‌ت وسامانی گه‌لی کوردستانی عیراق ،4 جاران 18 ساله‌ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ ،هێنده‌ هۆش تاریک داره‌کیان له‌سه‌ر به‌رده‌کی دانه‌نایه‌ ،یه‌ک پرۆژه‌ی ستراتیجی بوونی نیه‌ ،وه‌رزێری بێ زه‌وی ،کرێکاری بێ کارگه‌ هه‌تا دوایی ،شار ده‌که‌نه‌ گوند زیاتر له‌و کاره‌ هیچی تر نیه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ