راپۆرت
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟




Monday, July 27, 2009
 
     

راپۆرت: پشتیوان سه‌عدوڵڵا - شارا عه‌بدولڕه‌حمان
پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتاییهات‌و له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسه‌كه‌دا لیستی‌ كوردستانی‌ سه‌دان پێشێلكاری‌‌و خروقاتیان ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌شه‌وه‌ لیسته‌ ركابه‌ره‌كانی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر سكاڵایان له‌ نوسینگه‌كانی‌ كۆمسیۆن تۆماركردوه‌‌و پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ ژماره‌یه‌ك بنكه‌ گۆڕانكاری‌ تێدا بكرێت.

رۆژی‌ (25/7)  نزیكه‌ی‌ (2) ملیۆن ده‌نگده‌ری‌ هه‌رێمی‌  كوردستان له‌ سێ پارێزگاكه‌ی‌ (هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك) رویان له‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كردو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ (1185) بنكه‌ی‌ ده‌نگدان به‌ روی‌ ده‌نگده‌راندا كرابونه‌وه‌و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان لیستی‌ كوردستانی‌ یه‌كه‌م‌و لیستی‌ گۆڕان دوه‌م‌و لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازی‌ سێیه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بون.

به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند لیستێكی‌ جیاواز به‌شدارییان كردو به‌تایبه‌تیش لیستی‌ گۆڕان، كه‌ ركابه‌رێكی‌ گه‌وره‌ی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ بو، به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ دڵنیابون له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شكست ده‌هێنن، بۆیه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌مو رێگه‌یه‌كی‌ نادروست‌و ساخته‌یان گرته‌به‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی‌ خۆیان كۆتایی‌ پێ بهێنن. 

زۆرترین سكاڵا له‌ دهۆك:
به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زۆرترین ده‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ساخته‌ به‌رپرسان‌و  لایه‌نگرانی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆك پێشێلكارییه‌كی‌  زۆریان كردوه‌و تائێستا زیاتر له‌ سه‌د سكاڵا دراوه‌ته‌ ئۆفیسی‌ دهۆكی‌ كۆمسیۆن.

 به‌یار دۆسكی‌، به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ دهۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتو بو رێژه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌ هاوڵاتییان به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد، به‌ڵام له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆك ژماره‌یه‌ك پێشلێكاری‌‌و خروقاتی‌ كراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ (100) سكاڵا گه‌یشتوه‌ته‌ ئۆفیسی‌ دهۆكی‌ كۆمسیۆن، ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ كه‌ له‌ دهۆك تۆماركراون ژماره‌یه‌كی‌ زۆرن‌و زۆربه‌شیان له‌ كاتی‌ زیادكراوی‌ پرۆسه‌كه‌دا بو.

سه‌باره‌ت به‌ ئیجرائاتی‌ كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژرادندا خروقاتیان ئه‌نجامداوه‌، به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ دهۆكی‌ كۆمسیۆن وتی‌: " ئێمه‌ سكاڵاكانمان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆن به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكان ده‌كات‌و ئه‌گه‌ر سكاڵاكان دروستبون، ئه‌وا ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی‌ خروقاتیان كردوه‌ سزا ده‌درێن‌و كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ده‌بێت".

هه‌ندێك له‌ خروقاته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاری‌ هه‌ولێر:
* له‌ شاری‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ زێره‌ڤانی‌ به‌ زه‌بری‌ چه‌ك چونه‌ ناو بنكه‌یه‌كه‌وه‌و ده‌نگێكی‌ زۆریان داوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ لیستی‌ كوردستانی‌.

* له‌‌ به‌‌یاننامه‌‌یه‌‌كدا كه‌‌ كۆمه‌‌ڵێك گه‌‌نجی‌ شاری‌ هه‌‌ولێر له‌‌ دژی‌ ئه‌‌نجامدانی‌ ئه‌‌و پێشێلكارییانه‌‌ نوسیویانه‌‌، "درێژكردنه‌‌وه‌‌ی‌ ماوه‌‌ی‌ هه‌‌ڵبژاردنه‌‌كه‌‌ بۆ ماوه‌‌ی‌ سه‌‌عاتێك، ته‌‌نیا بۆ ئه‌‌وه‌‌ بو كه‌‌ لیستی‌ كوردستانی‌ ته‌‌زویر ئه‌‌نجام بدات، چونكه‌‌ پاش ئه‌‌وه‌‌ی‌ زانییان كه‌‌ خه‌‌ڵكێكی‌ كه‌‌م ده‌‌نگی‌ پێداون، راسته‌‌وخۆ بڕیاریاندا ماوه‌‌كه‌‌ درێژ بكه‌‌نه‌‌وه‌‌و له‌‌و كاته‌‌دا لیوای‌ تایبه‌‌تی‌ زێره‌‌ڤانی‌ رژانه‌‌ ناو بنكه‌‌كانی‌ ده‌‌نگدان‌و ده‌‌ستیانكرد به‌‌ پڕكردنه‌‌وه‌‌ی‌ كارتی‌ ده‌‌نگدان.

* له‌ ‌شارۆچكه‌‌ی‌ هه‌‌ریری‌ سه‌‌ر به‌‌ پارێزگای‌ هه‌‌ولێر، خروقاتێكی زۆر‌و به‌ ‌به‌‌رنامه‌‌ داڕێژراو له‌‌ ماوه‌‌ی ئه‌‌و سه‌‌عاته‌‌ی بۆ كاتی ده‌‌نگدانه‌‌كه‌‌ درێژكرایه‌‌وه‌‌، كراوه‌‌.

* سه‌‌رچاوه‌‌یه‌‌ك به‌‌ (سبه‌‌ی) راگه‌یاند: ساخته‌‌كاریییه‌‌كی زۆر كراوه‌‌، كه‌‌ تیایدا به‌‌رپرسه‌‌كانی لیستی كوردستانی‌و راسته‌‌وخۆ هه‌‌ڕه‌‌شه‌‌یان له‌‌ ئه‌‌ندامانی كۆمسیۆن‌و به‌‌رپرسی ناوه‌‌نده‌‌كان كردوه‌‌، كه‌ ده‌‌بێت هه‌‌مو سندوقه‌‌كان به‌‌ فه‌‌رمانی به‌‌رپرسی لقی (24)ی سه‌‌فین پڕ بكرێنه‌‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ به‌‌رپرسانی یه‌‌كێتی‌و پارتی چه‌‌ندین خه‌‌ڵكیان له‌‌ ناوچه‌‌كانی دیكه‌‌وه‌‌ هێناوه‌‌و له‌‌ هه‌‌ریر ده‌‌نگیانداوه‌‌، هه‌‌روه‌‌ها كۆمه‌‌ڵێك گه‌‌نجی سه‌‌ر به‌‌ لیستی كوردستانی چه‌‌ند جارێك له‌‌ بنكه‌‌كان ده‌‌نگیانداوه‌‌".

ئه‌‌و سه‌‌رچاوه‌‌یه‌‌ ئاماژه‌‌ی به‌‌وه‌‌شكرد، چاودێره‌‌كانی لیستی كوردستانی له‌‌ كاتی هاتنی هاوڵاتیان بۆ بنكه‌‌كان قسه‌‌یان بۆ خه‌‌ڵك كردوه‌‌، كه‌‌ ده‌‌نگ به‌‌ لیستی كوردستانی بده‌‌ن، جگه‌‌ له‌‌وه‌‌ش ئه‌‌و كه‌‌سانه‌‌ی خوێنده‌‌وارییان نه‌‌بوه‌‌و له‌‌ ته‌‌مه‌‌ندا بون، پێیانوتون ده‌‌نگ به‌‌ لیستی كوردستانی بده‌‌ن‌و خۆشیان كارتی‌ ده‌‌نگدانیانیان بۆ پڕكردونه‌‌ته‌‌وه‌‌، كارمه‌نده‌كانی‌ كۆمسیۆن له‌‌ بنكه‌‌كانی (برایه‌‌تی، باسرمه‌‌ی نوێ له‌‌ باسرمه‌، خانزاد گۆڤه‌‌ند، شه‌‌پۆل، باتاس‌و شۆره‌‌ت) راسته‌‌وخۆو ‌به‌‌ ئاشكرا هاوكاری لیستی كوردستانییان كردوه‌.

* له‌ ‌شارۆچكه‌‌ی‌ كۆڕێ‌ ئه‌‌ندامانی‌ هه‌‌ردو حیزبه‌‌كه‌‌ بۆ چه‌‌ند جارێك ده‌‌نگیان داوه‌‌و فێڵ‌‌ له‌‌و كه‌‌سانه‌‌ كراوه‌‌ كه‌‌ نه‌‌خوێنده‌‌واربون‌و هێزه‌‌كانی‌ پێشمه‌‌رگه‌‌ش بۆ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌‌نگیان داوه‌‌ته‌‌وه‌،‌ دوای‌ ئه‌‌وه‌‌ی‌ له‌‌ ده‌‌نگدانی‌ تایبه‌‌تدا به‌‌شداربون.

* به‌‌رپرسی‌ ناوچه‌‌ی‌ پارتی‌ سه‌‌روچاوه‌‌ به‌‌ چه‌‌كه‌‌وه‌‌ له‌ ‌به‌‌رده‌‌م بنكه‌‌یه‌كی‌ ده‌‌نگداندا به‌‌ خه‌‌ڵكی‌ راگه‌‌یاندوه‌‌، كه‌‌ ده‌‌نگ به‌‌ لیستی‌ كوردستانی‌ بده‌‌ن‌و له‌ هه‌مان شوێن  رائیدێكی‌ یه‌‌كێتی‌ چوه‌ته‌ ناو بنكه‌كه‌وه‌و داوای‌ له‌ ده‌نگده‌ران كردوه‌ ده‌نگ بۆ لیستی‌ كوردستانی‌ بده‌ن. له‌ هه‌مان ناوچه‌ لایه‌نگرانی‌‌ سه‌‌ر به‌‌ لیستی‌ كوردستانی‌ به‌ ‌جل‌و ئارمی‌ لیستی‌ كوردستانی‌‌و وێنه‌‌ی‌ مه‌‌سعود بارزانییه‌‌وه‌‌ هاتونه‌‌ته‌‌ ژوری‌ ده‌‌نگدان‌و ده‌‌نگیانداوه‌‌.

* له‌‌ بنكه‌‌ی‌ (قه‌‌ته‌‌وی)‌ له‌ ‌شاری‌ هه‌‌ولێر، ده‌‌سه‌‌ڵاتداران هه‌‌ڕه‌‌شه‌‌یان له‌‌ چوار چاودێری‌ لیستی‌ گۆڕان كردوه‌‌و دوانیان ده‌‌ركردوه‌‌و ته‌‌نیا دو چاودێر له‌‌ بنكه‌‌كه‌‌ ماوه‌‌ته‌‌وه‌.

* چه‌‌ند كه‌‌سێكی‌ سه‌‌ر به‌‌ لیستی‌ كوردستانی‌ ژماره‌یه‌ك سیدییان‌ له‌‌سه‌‌ر دكتۆر كه‌‌مال میراوده‌‌لی‌ كاندیدی‌ سه‌‌رۆكی‌ هه‌‌ڵبژاردنی‌ سه‌‌رۆكی‌ هه‌‌رێم له‌‌ناو مزگه‌‌وت‌و هه‌‌ندێك شوێنی‌ پێنجوێندا بڵاوكرده‌وه‌، به‌ ‌مه‌‌به‌‌ستی‌ دژایه‌‌تیكردن‌و ناوزڕاندنی‌ میراوده‌‌لی.

* سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ (25/7) له ‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كاندا كاره‌بای به‌شێك له‌شاری هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی‌‌ كه ‌بنكه‌ی ‌ده‌نگدانی لێ بوه‌‌ بڕدراوه‌‌، كوژانه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ ئه‌و ناوچانه‌ ته‌وا جێگه‌ی‌ گومانی‌ هاوڵاتیان بو به‌ هه‌نگاوێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات داده‌نرا له‌ پرۆسه‌ی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ ده‌نگداندا.

* پاش ته‌واوبونی ده‌نگدان‌و داخستنی بنكه‌كان له‌ ناوچه‌ی خه‌بات به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ ناوی كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م چاودێرانی لیست‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان راگه‌یاندوه‌، كه‌ به‌ پێی بڕیاری كۆمسیۆن پاش ته‌واو بونی ده‌نگدان بنكه‌كان چۆڵ‌ بكه‌ن‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌‌و كۆمسیۆن خۆی ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان جێ به‌جێ ده‌كات، له‌ كاتێكدا ئه‌و بڕیاره‌‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌.

* پێنج پاسی كۆسته‌ر له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی برایه‌تی پارتی كه‌ پڕ كرابو له‌ گه‌نجی سه‌ر به‌ لیستی‌ كوردستانی به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكران‌و له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی شاوه‌یس‌و پیرزین‌و مه‌لا ئۆمه‌ر‌و به‌ستۆره‌‌و كۆڕێ‌و  چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ لایان ده‌دا‌و له‌ هه‌مو بنكه‌كان ده‌نگیان ده‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌ك له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بكرێت.

خروقاته‌كانی‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌شاری‌ ئاكرێ:
* له ‌بنكه‌ی‌ شه‌ره‌فونا له ‌ناحیه‌ی‌ (بجیل) سندوقی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له ‌ژورێك‌و سندوقی‌ ده‌نگدانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له ‌ژورێكیتردا داندراون بۆ ئه‌نجامدانی‌ خروقات‌و ته‌زویری‌ زیاتر.

* له ‌بنكه‌ی‌ كه‌له‌ك ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌نگده‌ران چونه‌ته ‌ژوره‌وه ‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌پاڵ‌ ئه‌وانه‌وه ‌ده‌نگ بده‌ن‌و چاودێری‌ ده‌نگدانی‌ ئه‌وانیش بكه‌ن.

* له‌بنكه‌ی‌ سه‌ری‌ سه‌عده له ‌ناحییه‌ی‌ بجیل پۆسته‌رو وێنه‌ی‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌ش كردوه‌.

* له ‌بنكه‌ی‌ سه‌ری‌ سه‌عده له‌ناحیه‌ی‌ (بجیل) چه‌ندین كه‌س به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌ بێ وێنه‌ ده‌نگیان داوه‌.

* له ‌بنكه‌ی‌ (گربیش) ئه‌ندامانی‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵات داوایان له‌ ده‌نگده‌ران كردوه ‌ده‌نگ به ‌لیستی‌ ژماره (‌54)‌و ژماره‌ (12)ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بده‌ن.

* له ‌گوندی‌ (دڤری‌) رێكخراوی‌ پارتی‌ بانگهێشتی‌ چه‌ندین ئه‌ندامی‌ یه‌كگرتویان كردوه ‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگ به ‌لیستی‌ كوردستانی‌ بده‌ن، به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان بۆ ئه‌وان نه‌بوه‌.

* ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ پارتی‌ له ‌گوندی‌ گرده‌سێن به ‌جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نی‌‌و به ‌چه‌كه‌وه ‌له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان بون‌و له ‌جێگه‌ی‌ رێكخه‌ره‌كانی‌ كۆمسیۆن كاره‌كانیان كردوه‌و به‌كاری‌ ته‌زویرو ساخته‌كارییه‌وه‌ سه‌رقاڵ‌ بون.

* ئامر فه‌وجێكی‌ پارتی‌ به‌ناوی‌ (لوقمان چه‌تۆ) به ‌بنكه‌كانی‌ ده‌نگداندا سوڕاوه‌ته‌وه‌و داوای‌ له ‌ده‌نگده‌ران كردوه ‌كه ‌ده‌نگیان بۆ لیستی‌ كوردستانی‌ بده‌ن.

* له ‌گوندی‌ گرده‌سێن ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ پارتی‌‌و لیژنه‌ی‌ یه‌كێتی‌ قوتابیان بۆ چه‌ند جارێك ده‌نگیان داوه‌و له ‌چه‌ندین كاتیشدا نه‌یانهێڵاوه‌ كه ‌ده‌نگده‌ران خۆیان ده‌نگ به ‌ئازادی‌ بده‌ن‌و ئه‌وان ده‌نگیان بۆداون‌.

* له ‌بنكه‌ی‌ (شه‌رمن) ده‌نگ بۆ چه‌ندین كه‌س دراوه ‌به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاگادار ببێت‌و نمونه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته ‌ناشارستانییه‌ تۆماركراوه‌.

* له ‌گوندی‌ (سوسنه‌) چه‌ندین كه‌س ده‌نگیان بۆ یه‌كتر داوه‌.

* ژماره‌یه‌ك له‌ له‌دایك بوانی‌ ساڵی‌ (1994) ده‌نگیان داوه.

* له ‌ئێواره‌وه ‌به‌كۆسته‌ر گه‌نجه‌كانی‌ سه‌ربه ‌لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵات هه‌مو بنكه‌كانیان پێكراوه ‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ له ‌چه‌ندین بنكه‌و بۆ چه‌ندین جار ده‌نگ بده‌ن.

* هه‌ر ئێواره‌ی‌ (25/7) له ‌دوای‌ داخستنی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان لیستی‌ ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵساون ‌به‌ڕێكخستنی‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێك‌و ئاماده‌كردنی‌ چه‌ند گه‌نجێك‌و سوڕانه‌وه‌یان به ‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ شاره‌كه‌و ئیستیفزاز كردنی‌ هاوڵاتیان به‌وه‌ی‌ كه‌ رێكلام‌و بانگه‌شه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ خۆیان كردوه.

گه‌رمیانیش له‌ خروقات بێ به‌ش نه‌بو
له‌ (61) بنكه‌ی‌ ده‌نگداندا له‌ گه‌رمیان كه‌ (27) یان له‌ناو كه‌لار‌و (19) یان له‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و (7) یان له‌ ناحیه‌ی‌ رزگاری‌‌و (8) بنكه‌یان له‌ناو كفرین، خروقاتی‌ جۆراوجۆر به ‌درێژایی‌ پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی‌ گه‌رمیانی‌ سایتی‌ یه‌كگرتو ‌و سه‌ته‌لایتی‌ سپێده‌‌و ته‌له‌فزیۆنی‌ یه‌كگرتو كه‌ناڵی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ تۆماركراون، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانه‌:

كه‌لار:
* له‌ باخچه‌ی‌ ساوایانی‌ رازاوه‌ (8) گه‌نج به‌ تیشێرت‌و كڵاوی‌ (54)ی‌ كوردستانی‌‌و بارزانییه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناوه‌ندی‌ ده‌نگدانه‌كه‌وه‌‌و‌ ئاسایشه‌كان به‌رگریان لێنه‌كردون‌و وتویانه‌ ده‌نگمان لێره‌یه‌ له‌ كاتێكدا ناویشیان نه‌بوه‌.

* دارتێلی‌ كاره‌با‌و بینا‌و هه‌رچوارلای‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ ناو كه‌لار به‌ پۆسته‌ری‌ لیسته‌كانی‌ كوردستانی‌‌و گۆڕان داپۆشرابون‌و لانه‌برابون، له ‌كاتێكدا به‌پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمیسیۆن ده‌بێت هه‌ر جۆره‌ پۆسته‌رێكی‌ بانگه‌شه‌ (100) مه‌تر له ‌ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ دوربێت.

* لیستی‌ كوردستانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو منداڵی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌رمیان به‌كارهێنا له‌ كاتێكدا كه‌ به‌پێی‌ هه‌مو یاسا‌و رێساكان تێوه‌گلاندنی‌ منداڵ‌ له‌م گه‌مه‌ سیاسیانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌مڕۆدا كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ناوه‌نده‌كانیشه‌وه‌ راگیراوه‌، به‌ڵام ده‌نگده‌رانی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ وه‌ك یه‌كێك له‌وان پێی‌ راگه‌یاندین له‌ باره‌گاكانی‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌ رێنماییان وه‌رگرتبو كه‌ منداڵ‌ به‌ فانیله‌‌و تیشێرت‌و ئاڵای‌ لیستی‌ (54)ه‌وه‌ بێنه‌‌ ناو بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان‌و ئه‌م منداڵ‌‌و مێردمنداڵانه‌ له‌ناو زۆربه‌ی‌ بنكه‌كانی‌ گه‌رمیاندا به‌ به‌رچاوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كۆمیسیۆن‌و پۆلیس‌و ئاسایشه‌كانی‌ ئه‌و بنكانه‌وه‌ ده‌سوڕانه‌وه.

* له ‌بنكه‌ی‌ شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ گه‌إه‌كی‌ كه‌لاری‌ كۆن به‌رپرسی‌ ناوه‌نده‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سانێك به‌چه‌ك‌و ده‌مانچه‌وه‌ له ‌ناوه‌نده‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چوار سه‌عات فۆرمی‌ سكاڵای‌ نه‌داوه‌ته‌ چاودێری‌ قه‌واره‌ ناڕازییه‌كان، هه‌ر له‌و بنكه‌یه‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ بنكه‌كه‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ بۆ تۆقاندنی‌ ده‌نگده‌ران‌و گۆڕینی‌ ده‌نگیان به‌ناو ناوه‌نده‌كه‌دا‌ سوڕاونه‌ته‌وه.

* سه‌یاره‌یه‌كی‌ جۆری‌ جێب، كه‌ به ‌پۆسته‌راتی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ داپۆشراوه‌ له‌به‌رده‌م بنكه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ گه‌رمیانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ گازینۆی‌ كه‌لاردا وه‌ستاوه‌‌و پۆسته‌راتی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ دابه‌شكردوه‌‌و ئه‌ندامان‌و كادیرانی‌ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كێتیش له‌و بنكه‌یه‌‌و له ‌ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌ڵكه‌وت‌و ئه‌ڵوه‌نیش به‌رده‌وام چپه‌ی‌ (54) بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن‌و كارتی‌ ئه‌و لیسته‌یان له‌كاتی‌ چونه‌ ژوره‌وه‌دا بۆ ده‌نگدان داونه‌تێ.

* له‌ بنكه‌ی‌ گوندی‌ ساڵح ئاغا جێگری‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ خانه‌قی‌ یه‌كێتی‌‌و كارگێڕانی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌‌و سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ كه‌ هیچیشیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان نییه‌ وه‌ستاون‌و ده‌نگیان بۆ لیستی‌ (54) كۆكردوه‌ته‌وه.

* له‌ به‌رده‌م زۆربه‌ی‌ بنكه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا له‌ كه‌لار خه‌ڵكی‌ كۆمیته‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ ئاشكرا بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ كوردستانی‌ ده‌كه‌ن‌و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌نگ بۆ ئه‌و لیسته‌ بده‌ن ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ش له‌ هه‌ردو بنكه‌ی‌ گرده‌گۆزینه‌و كۆلیژی‌ په‌روه‌رده‌ چڕتربو تا دواجار بوه‌ هۆی  شه‌ڕ له‌نێوان لایه‌نێكی‌‌ سیاسی‌‌و پۆلیسه‌كان‌و تا دواجار نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ ‌سیاسییه‌كه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

* ژماره‌یه‌كی‌ زۆر منداڵ‌ به‌ فانیله‌ی‌ لۆگۆی‌ لیستی‌ كوردستانی‌و وێنه‌ی‌ كاك مه‌سعوده‌وه‌ هێنرانه‌ به‌رده‌م بنكه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌لار بۆ بانگه‌شه‌ كردن.

ده‌‌ربه‌‌ندیخان:
* فۆرمی‌ (111)ی‌ تایبه‌ت كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌توانێت بێ‌ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌نگی‌ پێ‌ بدات دراوه‌ته‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌وادارانی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ناویشیان هه‌بوه‌‌و ده‌نگیان پێداوه.

* به‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ ده‌ربه‌ندیخاندا به‌ سه‌یاره‌ پۆسته‌ر‌و كارت‌و فانیله‌‌و تیشێرت‌و كڵاوی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

* له‌ ناوه‌ندی‌ ده‌رسیمی‌ ناو ده‌ربه‌ندیخان ده‌فته‌رێكی‌ كارتی‌ ده‌نگدان كه ‌ده‌بێت (50) كارت بێت، كه‌ ژمێردراوه‌ (56) كارت بوه.

* به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ یه‌كێتی‌ به‌سه‌ر بنكه‌كانی‌ ده‌نگداندا بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ بۆ (54) گه‌ڕاوه‌.

* ئه‌فسه‌رێكی‌ ئاسایش له‌ ناوه‌ندی‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌عید كاكی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و داوای‌ ده‌نگی‌ له‌ خه‌ڵك كردوه‌.

كفری‌:
* كارتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ له‌ناو كابینه‌ی‌ ده‌نگداندا له‌ ناوه‌ندی‌ ده‌نگدانی‌ باوه‌شاسواری‌ ناو شاری‌ كفری‌ دانراوه.

* له‌ هه‌ندێك له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ كفریدا به ‌مه‌به‌ست‌و بۆ پشێوی‌ نانه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغی‌ دروستكراوه‌.

* پۆلیسی‌ به‌رده‌م بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان به‌ ده‌نگده‌رانیان وتوه‌ ده‌نگتان بۆ (54) بێـت ئه‌گینا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.

* چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی‌ ئاسایش له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كدا بۆ چاو سوركردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك‌و ترساندنیان گه‌ڕاون.

رزگاری‌:
* له‌ بنكه‌ی‌ به‌ڵێن به‌ ته‌نیشت سندوقی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ كارتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ كه‌ گوایه‌ له‌ خه‌ڵك سه‌ندراوه‌ دانراوه‌‌و به‌رپرسی‌ بنكه‌كه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ ناڕه‌زایی‌ چاودێرانی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان لاینه‌بردوه.

* به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ رزگاری‌ یه‌كێتی‌ به‌سه‌ر بنكه‌كاندا گه‌ڕاوه‌و‌ ده‌نگی‌ بۆ لیستی‌ كوردستانی‌‌و بارزانی‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌.

چه‌ند كه‌سێك له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌ستگیر كران:
چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازی‌ له‌ دهۆك‌و سۆران له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، ئه‌وانیش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باجی‌ ته‌زویری چاودێرانی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كانیان پێبوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵا تاوانه‌كه‌ی‌ خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ كه‌ باجی‌ بۆ كردون‌و فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاد كراون، به‌ڵام قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ روبه‌ڕ‌وی‌ یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

هاوكات كه‌سێكی‌ دیكه‌یش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ساخته‌كاری‌ له‌ ده‌نگدانی‌ كه‌سێكی‌ به‌ساڵاچودا كردبو به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، هاوكات له‌ هه‌ولێریش دو كه‌س به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ باجی‌ ساخته‌ی‌ چاودێریان پێبوه‌ ده‌ستگیركراون.

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به‌ خروقاته‌كان:
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ رۆژنامه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ لیستی‌ گۆڕان‌و چوارحیزبه‌كه‌دا به‌ كۆمیسیۆنه‌وه‌ كه‌ تێیدا ئه‌و دو لیسته‌ سكاڵایان هه‌بوه‌ له‌و خروقاته‌ زۆرانه‌ی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ ئه‌نجامیانداوه‌، به‌ڵام كۆمیسیۆن له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاندوه‌: كه‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه‌و ناتوانن به‌ر له‌ خروقاته‌كان بگرن كه‌ له‌و سه‌عاته‌ی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه‌.

ئه‌مه‌و لیستی‌ گۆڕان‌و چوار حیزبه‌كه‌ گله‌یی‌ زۆریان له‌ كۆمیسیۆن هه‌بوه‌، چونكه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ توندیان وه‌رنه‌گرتوه‌ به‌رامبه‌ر خروقات‌و ده‌نگه‌ ته‌زویره‌كانی‌ لیستی‌ كوردستانی‌.

رێگرتن له‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌:
له ‌كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، له ‌شارۆچكه‌ی‌ خورماڵ‌ كامێرا له‌ په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌‌و ‌سایتی‌ كۆمه‌ڵنیوز ده‌سه‌ندرێت دوای‌ دو كاتژمێر كامێراكه‌ی‌ پێده‌ده‌نه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌لی‌، په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌‌و سایتی‌ كۆمه‌ڵنیوز، رایگه‌یاند: له ‌كاتێكدا باجی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانم پێبو، به‌ڵام به‌رپرسی‌ بنكه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ خانی‌ وتی:‌ نابێت نه ‌له‌ناو حه‌وشه‌ی‌ بنكه‌كه‌ نه‌ له‌ناو هۆڵه‌كه‌ وێنه ‌بگریت‌و رێگه‌ی‌ پێنه‌دام وێنه ‌بگرم تا له‌ناو حه‌وشه‌ی‌ بنكه‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا كامێراكه‌ی‌ به‌ زۆر لێسه‌ندم‌و چه‌ند پۆلیسێكیشی‌ بۆ بانگكردم، زۆر هه‌وڵمدا كامێراكه‌یان نه‌ده‌مێ‌،  به‌ڵام به‌زۆری‌ پۆلیس به‌چه‌كه‌وه‌ له‌ناو بنكه‌كاندا  لێیان سه‌ندم دوای‌ نزیكه‌ی‌ دو كاتژمێر دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسی‌ بنكه‌كه‌ دڵنیابو، كه‌ من پێشێلی‌ یاسام نه‌كردوه‌  پێیان دامه‌وه‌، له ‌كاتێكدا چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ناو بنكه‌ی‌ ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌بو، ئه‌وان به‌چه‌كه‌وه‌ له‌ ناو بنكه‌كاندا ده‌گه‌ڕان".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خوێندنگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵكه‌وت رێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌ په‌یامنێری‌  رادیۆی‌ كۆمه‌ڵ‌‌و له‌ لایه‌ن دو پۆلیسه‌وه‌ په‌لامار دراوه‌ هه‌ر له‌ هه‌مان بنكه‌  رێگه‌یانگرتوه‌ له‌ په‌یامنێر‌ی‌ ده‌نگی‌ یه‌كگرتو - رادیۆی‌ گه‌رمیان كه‌ بچێته ‌ناو بنكه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی‌‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ روماڵ‌ بكات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
کەریم موکریانی
 ئەمن خەڵکی کوردستانی ئێران و خۆم بە کوردێکی ئێرانی دەزانم، بەڵام ئەگەر وەک بێلایەنێک بڕوانمە هەڵبژاردنی پارلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێڕاق و ڕای خۆم دەرببڕم ئیمکانە هەندێک ڕازی هەندێکیش لێم ناڕازی بن!!! ئەوەندەی من هەڵبژاردم بینیبێت و لە هەڵبژاردندا بەشداریم کردبێت نەمدیتووەو نەمزانیوە دەنگ بە پوڵ و پارەو دەمانچەو بی کەی سی و ... بکڕدرێت و بانگەشەی شەفافی و هەڵبژاردنی ئازادانەشی بە بەژن و باڵا بڕابێت. ئەمن هەندێک جار دەڵێم کەسانێک هەن کە زۆر بەستەزمان و ماڵوێرانن!! دەزانن بۆچی؟؟ چونکە هەم پوڵ و پارەکەیان لەدەست دەدەن و هەم دەنگیشیان نادەنێ!!!! بەڵام چی بکەین هەڵبژاردنی ئازادو شەفاف هەر وا دەبێت!! لە دەرەوە حیزبەکان بە کاری باش و بەرنامەی باش دەنگی خۆیان مسۆگەر دەکەن، لە ئوروپا خەڵک دەنگ دەدات بە ئیش و کار نەک بە کەس یان حیزب و گروپ، لە ئوروپاو ئامریکا هەڵبژاردن تەواو ئازادو بێ پارەوپوڵ بەخشینەوەو دەمانچەو بی کەی سی دابەشکردن ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوەندەی کوردەکانی ئێڕاق بە بەژنو باڵای دا هەڵنادەن و بە شەفافترین هەڵبژاردنیشی دانانێن، کەچی لە کوردستانی ئێڕاقدا دوای ئەو هەمووە ساختەکاری و هەڕەشەو گوڕەشە کردن لە خەڵک و ئیمتیازادان بە خەڵک و پوڵ و پارە بەخشینەوەو چەک و چۆڵ دابەشکردن و بێڕێزی کردن بە چاودێرو دەنگدان لە جێگای مردووەکان و دوو جار و سێ جار دەنگدان و ...... کەچی دەڵێن باشترین و سەرکەوتوانەترین هەڵبژاردن بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و یەکێک بوو لە هەڵبژاردنە سەرکەتووەکانی دونیا!!!!! دەک دەرکتان بە قوڕ نەگیرێ ‌بۆ ڕیکلامکردنتان. ئێ باشە بەلانی کەمەوە بڵێن باش بوو بەهەر جۆرێک بوو ڕۆژەکەمان تێپەڕاند و دەنگی خۆشمان مسۆگەر کرد!! ئەگەر ئاواتان بگوتایە دڵنیا بن منیش ئامادەی نوسینی ئەم ڕایەی خۆم نەدەبووم، چونکە ئێوە ئەوەندە بە بەژن و باڵای هەڵبژاردنەکەتاندا هەڵدەدەن من و هەزارانی وەک منیش دەزانێ کە ڕاست نییە بۆیە مەجبورین ڕاوبۆچونی خۆمان بنوسین و بڵاو بکەینەوە، من پێموایە هەر شەرمە کە باسی هەڵبژاردنیش بکەن نەک ئەوە کە بە باشترینی دابنێن!!! لیستی کوردستانی شانازی بەوەوە دەکات کە ووڵاتە عەرەبییەکان گوتویانە هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازادانە بووە!! باشە ئێوە هەر بۆخۆتان بڵێن، کام ووڵاتی عەرەبی هەڵبژاردنی ئازاد و سەربەخۆو شەفافی تێدا کراوە تا بزانن هەڵبژاردنی شەفاف و بێ ساختەکاری یانی چی؟؟!! ووڵاتانی کەنداو سەرلەبەری دیکتاتۆری و بنەماڵەیین، سوریا کۆماری باوک بۆ کوڕو هەتا مردنە، ئوردۆن پاشایەتی، میسر بەناو سەرکۆمار و بە شەرتی تەمەن تا دەگاتە مەغریب و ئەوپەڕی ئەفریقا. باشە ئەوانەی کە باسی شەفافی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن بۆچی لە ئوروپاییەکان و ئامریکاییەکان ناپرسن بڵێن ئەرێ ئەم هەڵبژاردنەی ئێمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟؟؟ بە ڕیکلام و بانگەشەی هەڵبژاردنیشەوە! جا ئەو کات بۆتان دەردەکەوێت کە هەڵبژاردنی پارلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە چ ئاستێک دا خۆی دەبینێتەوە. بە سڵاوی دوبارەم بۆ هەموو کارمەندانی سایتی سبەی کەریم موکریانی
عةبة رةش
 هه‌میشه‌ سایدی‌ سبه‌ی‌ ده‌ست پێشخه‌ر بووه‌ له‌راوبۆچونی‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ بیرو بۆچوون جیاواز،چونكه‌ ئێسته‌ش وه‌ك زه‌مانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ به‌عس له‌هیچ شوێن وجێگه‌و مه‌كانی‌ ئه‌م كوردستانه‌ ناتوانیت به‌ئاره‌زوی‌ خۆت قسه‌كانت بكه‌یت و ده‌نگی‌ خۆت دژی‌ گه‌نده‌ڵ جاش و سخور دیكتاتۆر كۆنه‌په‌رستانه‌ ده‌رببرێت، بۆیه‌ به‌راستی‌ جێی‌ ده‌ست خۆشی‌ یه‌ بۆ سایدی‌ سبه‌ی‌ كه‌هه‌ركه‌س به‌ئاره‌زوی‌ خۆی‌ ئه‌توانێت به‌ناوی‌ خۆیه‌وه‌ یان به‌ناوێكی‌ خوازراوه‌وه‌ رای‌ خۆت ده‌رببریت ئه‌گه‌ر كه‌سیش نه‌بێت گوێت لێبگرێت سایدێكی‌ به‌وراده‌یه‌ خۆشه‌ویست بۆتی‌ بلاَو بكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سیش نه‌ی‌ خوێنێته‌وه‌ خۆت بتوانیت گوێ‌له‌بیرو بۆچونه‌كانی‌ خۆت بگریت ،كه‌له‌ دژی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ........ و هه‌میشه‌ ................ بخوێنیته‌وه‌ ،بۆیه‌ ئه‌ڵێم ده‌ستان خۆش و بۆئابروبلاردنی‌ هه‌ر خۆفرۆشێك به‌رده‌وام بن،وه‌هیوادارم له‌ ناساندنی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ به‌ناو رۆشنبیره‌ی‌ كورد كه‌زۆرێكیان جاشی‌ پاره‌و ده‌سه‌لاَتی‌ قێزه‌ونی‌ به‌زۆر سه‌پێنراو به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ ره‌شو رووته‌دا به‌رده‌وام بن و زیاتر بیان ناسێنن به‌كۆمه‌ڵگا0له‌كۆتایدا .............. و زه‌وت كردنی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ كیلله‌ت هاوتا له‌گه‌ڵ ................،ئیتر بۆپێشه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌و گۆرانی‌ یه‌كجاره‌كی‌ كوردستان كه‌یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافی‌ به‌شخوراوان بگه‌رێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان0
hama
 سلاو. ئه‌م بروسه‌ی‌ هه‌لبزاردنه‌ تا راده‌یه‌ك له‌ سلیمانی‌ قه‌زا و ناحیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌ هیمنی‌ دوور له‌ غه‌ش به‌ریوه‌ جوو. به‌لام له‌ هه‌ولیر و دهوك و زاخو بریكی‌ زور فروفیلی‌ تیاكرا به‌ راده‌یك له‌ ئه‌ندازه‌ ده‌رجوو من كه‌ بو خوم مسئول بنكه‌یه‌ك بووم له‌ یه‌كیك له‌ مكته‌به‌كانی‌ دهوك. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌وی‌ بینیم له‌ هیج شوینیكی‌ دنیا نه‌كراوه‌. به‌لام نا حه‌قی‌ ئه‌و خه‌لك و ده‌نكده‌ره‌ داماوه‌ مه‌كرن جونكه‌ له‌وی‌ دیكتاتوریك حوكم ئه‌كات كه‌ هه‌موو مافه‌كانی‌ تاكی‌ زه‌وت كردووه‌. برواتان بیت له‌ كلیی‌ شوینیكی‌ ئه‌و دهوكه‌دا هه‌موو ناوجه‌ و لقه‌كان ئاكادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌لكی‌ ئه‌و ناوجه‌یه‌ ئه‌كه‌ر ده‌نك بو لیستی‌ كوردستانی‌ نه‌ده‌ن ئه‌وا مه‌سئولی‌ ناوجه‌ یان لقه‌كه‌ كه‌وره‌ترین سزا ئه‌دریت. ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ كه‌ له‌ ده‌می‌ ......... وه‌ ووتراوه‌ته‌وه‌
ranja mewly
 من وه ک تاکێکی کورد له ده ره وه ی ووڵات هه ر له سه ره تا وه باوه ڕم به پرۆسه ی هه ڵبژاردن نه بو که له ژێر سایه ی دوو هیزی میلشیا به ڕێوه بچێت چونکه بما نه وێت نه مانه ێت ووڵاتێک که خاوه ن دامو زده گای دامه زراو ه ی نه بو هه میشه هێزه ده سه ڵاتداره کان مل بۆ ئیراده ی میله ت که چ نا که ن بۆیه داوا له هیزه به رهه ڵستکاره کان ده که م ئه م هه ڵبزاردنه ساخته یه ڕه ت بکه نه وه متمانه ی ئه و ده نگانه له ده ده ست نه ده ن که به ده ستیان هێناوه داوه له به رێز نه وشیروان مسته فا ده که م وه ک سه رکرده یه کی کاریزما ده نگی جه ماوه ره که ی له به رچاو بگرێت وه هه موو ئه ندامانی لیستی گۆڕان و چاکسازی بایکۆتی ئه م ساخته کاریه بکه ن مل بۆ ده سه ڵاتی میلشیا که چ نه که ن به هه مومان ڕێگه له ده سه ڵاتی پاوه نخوازی بگرین چیتر ڕێگه نه ده ین یاره به چاره نوسی میله ته که مان بکه ن .. ڕه نجه مێوڵی به رێتانیا
dukani
 sarata rezww slaweki be payanm haya bo liste gorranw hamw anadmw layangrani baraste am halbzhardna ba begard nazanm lalayan mnw chanden hawlatetreshawa chonka 7izbe daslat bardawam fern la qzew saxtaw qol brine kasanw komalani faqerw hazharan boya ema qat raze nen o naben baw halbzhardna ....slaw la layangrane gorran ba taybate DOKAN ka zortren dang law nawchaya bo gorran bwa....
Sabah Yassin
 وه‌ک مرۆڤێک و کوردیک له‌ دنیا ئه‌مڕودا، به‌راستی ته‌نها فه‌خر به‌ زمانیه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌سه‌ر برگه‌ی هاوتا و ده‌نگی جیاواز داهێنه‌رانه‌ له‌ رابردوودا داهێنراوه‌. ئه‌گه‌ر نا تا ئه‌مڕۆ شه‌رم له‌ په‌روه‌ردوه‌ و به‌ریوه‌بردنی دنین و دنیا ده‌که‌م که‌ مرۆڤه‌کان گویره‌که‌ ئاسای چ وه‌ک ده‌سته‌ڵاتی په‌روه‌ردوه‌ و چ وه‌ک ده‌سته‌لاتی به‌رێوه‌بردن نا دروستان به‌کاری ده‌به‌ن. به‌ هێوام ئه‌م هه‌وڵی لاوانه‌ بۆ گۆران مرۆڤی کورد له‌ تایکستانی ئه‌قلی نه‌خوشی جه‌لالی و مه‌لای به‌دور بگریت و هانای تازه‌ بوونه‌وه‌ مرۆڤی کورد له‌سه‌ر بنه‌ما هاوتای و جیاوازی نیر وه‌ک مێ بدات.
bahman karezy
 slaw 1000 slaw la goran xwazan daste hamw goran xwazakan ma4akam ka sararay tazwerw xrwqat heshta dange dleryan shan ba shany leste saxta arwat,salmandyan ka baw hamw xrwqatawa heshta iradae polaeyanyan sarkawtwa , ema wak ganjane slemane naman hesht rewi labarge sherda xoi malas bat balkw salmandman ka slemany NABAZET ,,AGORET
ھەردەوان دەرەویانی
 ئەم كاتەتان باش بەڕێزان: جاروێكی تر سوپاس بۆ ماندوو بونتان و دەرفەتێكی تر بۆ خوێنەرانی ئازیزی ماڵپەڕی سبەی! من پێم وایە ئەگەر ئەوان ئەگەر ئەم ....... دەسەڵات دارانە نا درووستی و نا ڕێكیی و نا لەباری خۆیان نەبوایە بۆ لیستی سەربەرزی گۆڕان لە دایك ئەبوو؟بۆ ئەم نەتەوە ستەم دیدەیە. كەواتە زۆر بەئاسانی لە دەستییان ئەھات سەركردە ھەرە سەرەكییەكانییان بە .................. بەڵام دڵنیابن ھاوڕێیانی ئازیز كە دەسەڵاتی گەندەڵ==............
Juana
 am katatan bash azizanm, ba dax w pazarayky zorawa ka hargiz am halbzardna pak w beygard nabw hech mayay shanaziy nya bo sarjam kurdan bataybat kurdany europa.
nabard
 axxxxxxxxxx bo awkasanae ta estaesh koelae paroe zardw sawzn yarabe xwaya awdwbnamala ........... ..........
Bakhtyar Rasu
 I am deeply congradulated all of the kurdish people in any part of kurdistan and have a great respect to any one who take kurdish responsibility, thanks for all of the parts and groups attended in this election which is recognised that kurdish people are able to run themselfes and have ability to get an independent. But i am supprise by which sulaimany city were shown much more activity than other city and the modern population account improved that sulaimany city population is larger than hawler but the number of voters are higher in hawler, it is a big question to all; of the media inside and outside about the essential result. Bakhtyar Rasu Queen Mary University London
به‌ڵێن
 من پێم وایه پێویسته شانازی بکه‌ین به درووستبوونی لیستی 'گۆڕان'وه و شانازی بکه‌ین که به‌وشێوه مۆدێرن و ئاشتیخوازانه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وریاکرده‌وه و له‌ڕووی سیاسییه‌وه پشتی ده‌سه‌ڵاتی شکاند. هه‌روه‌ها پێویسته شانازی بکه‌ین به‌وه‌ی که سه‌رۆکی لیستی گۆڕان که‌سایه‌تییه‌کی پراگماتیک، ته‌کنۆکرات و زۆر وریایه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و متمانه‌م پێیانه که بیانوو نه‌دات به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و ئاژاوه. ئاخر ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو فرتوفێلکردنه‌وه‌وه هێشتا به‌شێوه‌یه‌ک دۆڕاندی که ئیدی بۆی نه‌کرێت ده‌ستووری بنه‌ماڵه بسه‌پێنن به‌سه‌‌ر خه‌ڵکی ساده و بێ ده‌سته‌ڵاتی کوردستان. پاشان ده‌سه‌ڵات ئیدی ناتوانێت بودجه‌ی کوردستان ڕه‌وانه‌ی سویسرا بکات. ئێمه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان شانازی ده‌که‌ین به لیسی گۆڕان و سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه.
bakhdya
 له‌ ئه‌ساسدا هه‌لبژاردنیك نه‌بووه‌،چونكه‌ هه‌لبژاردن مستلزماتی‌ خۆی‌ هه‌یه‌،ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م حزبانه‌(كۆمپانیایانه‌)،میلیشیایان هه‌یه‌ و،هه‌ل و فرسه‌تی‌ یه‌كسان بۆ كاندید و قه‌واره‌ به‌شدار بووه‌كان نه‌بووه‌ كه‌ پیویست به‌ نمونه‌ ناكات... كه‌ ئه‌وه‌ یه‌ك دوو هۆی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ناو بنی‌ی‌ هه‌لبژاردن...
دارا عمر
 ئیوه‌ ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ن گه‌لیش ده‌ره‌قه‌ت نا یه‌ت ته‌نیا مه‌گه‌ر خوا به‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌ناویان به‌ریت باخوینی‌ گه‌نجانیش نه‌رژێت.
basti koye
 kak mesood na berzani hevaleki mni xste zindani Akre tenha nawchey blau berzanibe sheweiaki acad emy roon krdbowa ke tyay da delet, barzan am nawchaya grdek haya, kabryak shwan bwa nawy bla buwa, hemeeshe borryaki pe bwa shshmshali bo marru bznakany ledawa nawyan law grda nawa grdy borry zan be zorani grdy shmshal zhen etr aw hevalai mn 1 sal zindani kra tanha labar aw nda ,ba marjek pesh away heech b arzanyak le daik bubet aw shwana borry zany nawchaka bwa aya petan waya aw bnamala .........le degeren xalki devary bahdinan mhasenawa? 
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ