راپۆرت
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن




Tuesday, September 8, 2009
 
     

سیروان ره‌شید

به‌غدا ده‌كوڵێت‌و كوردستان ده‌خولێته‌وه‌
ره‌وره‌وه‌ی‌ پێكهێنانی‌ لیست‌و هاوپه‌یمانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نوسسازه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ نوێی‌ عێراق چوه‌ته‌ سه‌ر سكه‌ی‌ خۆی‌. بزاوتی‌ سیاسی‌ له‌عێراق بۆپێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌حاڵه‌تی‌ كوڵان نزیك بوه‌ته‌وه‌‌و ته‌نیا مالیكی‌ ماوه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌كوردستان به‌هۆی‌ شۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25ی‌ ته‌موزه‌وه‌، لایه‌نه‌سیاسییه‌كان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌رهاویشته‌كانی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌خولێنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نوسسازه‌كه‌ی‌ به‌غدای‌ له‌ بیری‌ هه‌ندێك لایه‌ن بردوه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا شێوازی‌ به‌شداریكردنی‌ لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ته‌واوه‌تی‌ رون نییه‌، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش به‌چه‌ند لیستێكی‌ جیا به‌شداریی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكات‌و بلۆكی‌ گه‌وره‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی كوردیش وه‌ك پێكهاته‌كانی‌ شیعه‌و سوننه‌ بكرێت به‌ چه‌ند لیستێكه‌وه‌.

جۆری‌ سیستمی‌ هه‌ڵبژاردن
تائێستا له‌عێراقدا دو هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ كراوه‌، یه‌كێكیان له‌(31-1-2005 ) بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانیی‌)، به‌سیستمی‌ یه‌ك بازنه‌یی‌ واته‌ عێراق هه‌موی‌ كرابو به‌یه‌ك بازنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد (75) كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی‌ به‌شداریی‌ كه‌میی‌ سوننه‌كانه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ دوهه‌میش هه‌ر له‌كۆتایی‌ هه‌مان ساڵدا (15-12-2005) هه‌ڵبژاردن بۆ (ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران) ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌سیستمی‌ (فره‌بازنه‌یی‌ رێژه‌یی‌) واته‌ عێراق كرا به‌ (18)بازنه‌و هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ بۆدیاری‌ كرا كه‌ ژماره‌یه‌ك كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ركه‌وت به‌گوێره‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌‌و بۆهه‌ر( 100) هه‌زار كه‌سێك یه‌ك كورسی‌ ئه‌ژماركرا كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد (58) كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا (لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ 53 كورسی‌‌و لیستی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ 5 كورسی‌).

به‌پێی‌ ئه‌م سیستمه‌ ته‌نیا (230)كورسی‌ بۆ (18)بازنه‌كه‌ ته‌رخانكراو (45)كورسییه‌كه‌ی‌ دیكه‌ تایبه‌تكرا به‌كورسیی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ (المقاعد التعويضية)، جیاوازی‌ ئه‌م فره‌بازنه‌ییه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگاكان ململانێ‌ ده‌كه‌ن‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ به‌شێك له‌ده‌نگه‌كانیان له‌ پارێزگاكان ده‌فه‌وتێت‌و ناگاته‌ نرخی‌ یه‌ك كورسی‌، ئه‌وا دواتر له‌و (45) كورسییه‌ی‌ وه‌ك كورسیی‌ ته‌عویزی‌ داندراون به‌گوێره‌ی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ پشكی‌ خۆی‌ پێده‌درێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌كورسییه‌ ته‌عویزییه‌كانیش كه‌ خۆی‌ له‌نزیكه‌ی‌ (10) كورسی‌ ده‌دات دانراوه‌ بۆ ده‌نگده‌ره‌ عێراقییه‌كان له‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌.

كێشه‌ له‌سه‌ر سیتسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌
ئێستا له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق مشتومڕێكی‌ زۆر له‌سه‌ر گۆڕینی‌ سیستمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبوه‌ كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن داواده‌كه‌ن، گۆڕانكاری‌ ریشه‌یی‌ به‌سه‌ر سیستمی‌ هه‌ڵبژاردندا بهێنرێت‌و هه‌ندیك لایه‌نی‌ تریش پێیانوایه‌ سیستمه‌كه‌ ته‌نها پێویستی‌ به‌هه‌مواركردنێكی‌ كه‌م هه‌یه‌و لایه‌نانێكیش هه‌ن داوا ده‌كه‌ن شێوازی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌. به‌رچاوترین داواكاریش بۆ گۆڕانكاری‌ له‌سیستمه‌كه‌دا له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ لیستی‌ داخراو بۆكراوه‌‌و گۆڕینی‌ سیستمی‌ فره‌بازنه‌یی‌ بۆ یه‌ك بازنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن‌و دانانی‌ سسیتمی‌ كۆتا بۆهه‌ندێك پێكهاته‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت به‌ر له‌ (15_10)ی‌ ئه‌مساڵ‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ پێكبێن، هه‌رچه‌نده‌ پێده‌چێت به‌هۆی‌ دره‌نگی‌ كاته‌وه‌ دیسانه‌وه‌ كاربه‌یاسا كۆنه‌كه‌ی‌ (2005) بكرێت ئه‌ویش (سیستمی‌ فره‌بازنه‌یی‌ رێژه‌یی‌‌و لیستی‌ داخراوه‌) له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێك هه‌مواركردنی‌ بچوك، به‌نمونه‌ رێژه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌ له‌ (275)كورسییه‌وه‌ بۆ (301) یان (305)كورسی‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

پێشبینیی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ گۆڕان‌و كوردستانی‌
ئه‌گه‌ر دیسانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌مان سیستمی‌ فره‌بازنه‌یی‌ ئه‌نجامبدرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ بێت كه‌ ئه‌و كاته‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌ دابه‌شكراوه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئه‌وانه‌شی‌ كوردی‌ تێدابو به‌م شێوه‌یه‌ بو(سلێمانی‌ 15كورسی‌، هه‌ولێر 13كورسی‌، دهۆك 9كورسی‌، كه‌ركوك 9كورسی‌، موسڵ‌ 19كورسی‌، دیاله‌ 11كورسی‌) كه‌ ئه‌و كات لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ (له‌ سلێمانی‌ 13و له‌ هه‌ولێر 12و له‌ دهۆك 8‌و له‌ كه‌ركوك 5و له‌موسڵ‌ 5و له‌دیاله‌ 3كورسی‌، هه‌روه‌ها 2 كورسی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و 5كورسیی‌ ته‌عویزیشی‌) به‌ده‌ستهێناوه‌، لیستی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیش (له‌ سلێمانی‌ 2 كورسی‌‌و له‌ هه‌ولێر 1كورسی‌‌و له‌دهۆك 1كورسی‌‌و یه‌ك كورسی‌ دیكه‌ی‌ ته‌عویزیشی‌ وه‌رگرتوه‌) كه‌ نرخی‌ یه‌ك كورسیش (قاسمی‌ ئینتیخابی‌) له‌نێوان ( 30 بۆ 35)هه‌زارده‌نگ ئه‌ژماركرا، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی‌ دیكه‌ جیاوازی‌ هه‌بو، به‌ڵام به‌گشتی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا له‌و سنوره‌دابو.

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ (301)یان (306)كورسی‌ زیاد ده‌كات به‌و پێیه‌ی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان زیادیكردوه‌‌و به‌وپێیه‌ش هه‌ر پارێزگایه‌كی‌ هه‌رێم نزیكه‌ی‌ (2)كورسی‌ زیاتری‌ به‌رده‌كه‌وێت‌و رێژه‌ی‌ كورسییه‌كان ده‌بێته‌ (سلێمانی‌ 17كورسی‌، هه‌ولێر 15كورسی‌، دهۆك 11كورسی‌، كه‌ركوك 11 كورسی‌ ، موسڵ‌ كورسی‌ 21، دیاله‌13 كورسی‌).

بۆ پێشبینیكردن له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ ئه‌و كورسییانه‌ی‌ به‌ده‌ستده‌هێنرێن له‌لایه‌ن لیسته‌كانی‌ كوردستانی‌‌و گۆڕان‌و لیستی‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا، دروستترین فاكته‌ر پشتبه‌ستنه‌ به‌ بنه‌مای‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ لیسته‌كانی‌ كوردستانی‌‌و گۆڕان‌و چاكسازی‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ده‌ستیانهێناوه‌.

رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانیش به‌مجۆره‌ بون، له‌ سلێمانی‌ گۆڕان (310)هه‌زار، كوردستانی‌ (266)هه‌زار‌و چاكسازی‌ (120)هه‌زار ده‌نگ.
له‌ هه‌ولێر كوردستانی‌ (360)هه‌زار، گۆڕان (120)هه‌زار‌و چاكسازی‌ (69)هه‌زار ده‌نگ.
له‌ دهۆك كوردستانی‌ نزیكه‌ی‌ (400)هه‌زار، چاكسازی‌ (41)هه‌زار‌و گۆڕان (18)هه‌زار ده‌نگ.
به‌و پێیه‌بێت له‌ (17)كورسییه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هاوكێشه‌كه‌ له‌قازانجی‌ لیستی‌ گۆڕانه‌ كه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ (8)كورسی‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و لیستی‌ كوردستانیش (7) كورسی‌، یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ (2)‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش (1) كورسی‌.
له‌ (15)كورسییه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر كوردستانی‌ (9)كورسی‌، گۆڕان (4) كورسی‌، یه‌كگرتو (1)كورسی‌‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ (1)كورسی‌.
له‌ (11)كورسییه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ دهۆكیش كوردستانی‌ (9)كورسی‌، یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ (1)كورسی‌‌و گۆڕانیش (1)كورسی‌ به‌ڵام به‌(كه‌سری‌ به‌هێز).
له‌ (11)كورسییه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، كورد شه‌ش كورسی‌ ده‌بات كه‌ پێده‌چێت (3)كورسی‌ بۆ كوردستانی‌‌و (3)كورسیش بۆ گۆڕان بێت‌و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ دیكه‌ نه‌توانن كورسی‌ به‌ده‌ستبهێنن.
له‌ (21) كورسییه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ موسڵیش كورد (6)كورسی‌ به‌رده‌كه‌وێت، پێده‌چێت كوردستانی‌ (5)كورسی‌ به‌ده‌ستبهێنێت‌و گۆڕانیش (1)كورسی‌.
له‌ (11)كورسییه‌كی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ش ره‌نگه‌ كورد (3)كورسی‌ به‌ده‌ستبێنێت، كوردستانی‌ (2)، گۆڕان (1)كورسی‌.

ده‌نگی‌ كورده‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌
له‌ هه‌رسێ‌ كیشوه‌ره‌كه‌ی‌ جیهان (ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، ئوستورالیا) ساڵی‌ (2005) ژماره‌ی‌ ئه‌و كوردانه‌ی‌ مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌بوه‌ له‌ نێوان (250) هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ (300) هه‌زار بوه‌، به‌ڵام ته‌نها (78)هه‌زار كورد ده‌نگیدا، هۆكاری‌ كه‌میی‌ به‌شداریی‌ كوردانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا وه‌ك خۆیان باسی‌ ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كێبڕكێ‌ نه‌بوه‌ له‌نێو لیسته‌كوردییه‌كانداو مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌كنیكی‌‌و دوری‌ سندوقی‌ ده‌نگدانیش هۆكارێكی‌ تربوه‌، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ به‌هۆی‌ به‌شداربونی‌ لیستی‌ گۆڕانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زیاتری‌ كوردی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شداریی‌ بكه‌ن‌و به‌شی‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌و كوردانه‌ش بڕوات بۆ لیستی‌ گۆڕان، بۆیه‌ پێده‌چێت ده‌نگی‌ كوردانی‌ ده‌ره‌وه‌ بایی‌ نرخی‌ (3) كورسی‌ بێت (2) كورسی‌ بۆ گۆڕان (1) بۆ كوردستانی‌.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكجار هه‌ڵبژاردن موفاجه‌ئه‌ی‌ سه‌یر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ سه‌دله‌سه‌د واده‌رنه‌چێت، به‌ڵام له‌سه‌ربنه‌مای‌ ده‌نگه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كانی‌ كورد‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌، پێده‌چێت ده‌نگان به‌وجۆره‌ دابه‌ش ببن.

لیستی‌ كوردستانی‌ رێژه‌ی‌ كورسیه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كانی‌ پارێزگاكان و ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَتی‌ 35 كورسی‌+ 3 كورسی‌ ته‌عویزی‌.
لیستی‌ گۆران رێژه‌ی‌ كورسیه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كانی‌ پارێزگاكان و ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَتی‌  20كورسی‌+2كورسی‌ ته‌عویزی‌.
لیستی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ 4 كورسی‌
لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ 2 كورسی‌     
     
رێككه‌وتنی‌ نێوان (كوردستانی‌) و (گۆڕان)
مشتومڕی‌ پێكهێنانی‌ لیستی‌ هاوبه‌ش‌و فره‌لیستی‌ له‌ ناوه‌ندی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ورده‌ورده‌ به‌ره‌و كوڵان ده‌چێت‌و پێده‌چێت به‌ هۆی‌ نزیك بونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ تۆماركردنی‌ هاوپه‌یمانی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر (مێزی‌ سه‌راحه‌ت) دابنیشن‌و به‌جدیی‌ تێڕوانینی‌ خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بخه‌نه‌ڕو، هه‌رچه‌نده‌ له‌دو هه‌فته‌ی‌ رابردودا مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ تێكڕای‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان گفتوگۆی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌ستپێكردبو، به‌ڵام به‌پێی‌ زانیارییه‌كان پێده‌چێت هه‌فته‌ی‌ داهاتو تا ئاستێكی‌ زۆر سه‌هۆڵبه‌ندانی‌ نێوان لیسته‌ ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان (كوردستانی‌ و گۆڕان) بتوێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ به‌شداریكردنی‌ لیسته‌كان له‌نێوان سه‌رانی‌ لیستی‌ گۆڕان‌و كوردستانی‌ ئه‌نجامبدرێت.

ئێستا له‌ناوه‌ندی‌ سیاسیی‌ كوردیدا دو ئاڕاسته‌ له‌سه‌ر بونی‌ لیستی‌ جیاو لیستی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌، لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوای‌ لیستی‌ هاوبه‌ش ده‌كات‌و لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆنیش داوای‌ لیستی‌ جیا ده‌كات، به‌ڵام به‌ گوتاری‌ هاوبه‌شه‌وه‌.

قازانجه‌ سیاسییه‌كانی‌ لیستی‌ هاوبه‌ش
بێگومان بونی‌ یه‌ك لیستی‌ هاوبه‌ش بۆ كورد، له‌ هه‌ندێك لایه‌نی‌ روكه‌شییه‌وه‌ قازانجی‌ هه‌یه‌‌و زیاتر له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دو ساڵی‌ رابردودا ته‌واوی‌ لیسته‌گه‌وره‌كانی‌ شیعه‌و سوننه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقدا توشی‌ دوله‌تبون‌و چه‌ند له‌تبون هاتن‌و بلۆكی‌ كوردی‌ به‌ یه‌كگرتویی‌ مایه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا كه‌ شیعه‌و سوننه‌ چه‌ند لیستێكی‌ جیاجیایان تێدا دروستبوه‌، مانه‌وه‌ی‌ كورد به‌ یه‌ك لیست، هه‌یبه‌ت‌و پێگه‌ی‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقدا‌و سه‌نگی‌ كورد له‌هاوكێشه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌ربه‌قورسی‌ ده‌هێڵیته‌وه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێم پێیوایه‌ كه‌ هێشتا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی‌ به‌ بنبه‌ستگه‌یشتو له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ماون‌و كورد ده‌توانێت به‌ یه‌كلیستی‌ ئه‌و كێشانه‌ به‌قازانجی‌ خۆی‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌، نه‌ك به‌ فره‌لیستی‌.

فره‌لیستیش قازانجداره‌
به‌هۆی‌ بونی‌ یه‌ك سیاسه‌تی‌ دیاریكراو‌و سه‌پێنراوه‌وه‌، نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا ته‌نیا له‌ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ندیان بینیوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ گوتاری‌ سیاسییانه‌ی‌ كورد به‌رامبه‌ر به‌غدا بگۆڕرێت‌و به‌گوتاری‌ جیاواز یاخود یه‌كهه‌ڵوێستبونی‌ لیسته‌جیاكانی‌ كورد له‌ داهاتودا موخاته‌به‌ی‌ به‌غدا بكرێته‌وه‌. هه‌روه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆران وتی‌، ئێمه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ میلله‌ته‌كه‌مان كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌بێت، بێگومان هاوده‌نگ ده‌بین، به‌ڵام گوتاری‌ سیاسیمان جیاوازه‌‌و پێمانوایه‌ "یه‌كهه‌ڵوێستی‌ كورد له‌ یه‌كلیستیدا نییه‌، به‌ڵكو له‌گوتاری‌ یه‌كگرتویدایه‌"، هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد "پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ په‌یوه‌ندیی‌ حكومه‌تی‌ عێراق‌و هه‌رێمیان قه‌تیسكردوه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی‌ ئه‌و دو حیزبه‌وه‌ به‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زییه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌وڵه‌ده‌ین بیگۆڕین به‌ په‌یوه‌ندیی‌ قه‌ومییه‌تی‌ كورد به‌حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌".

سروشتی‌ زۆرێك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وایه‌، كاتێك كێبكڕكێ‌ له‌ناو لایه‌نه‌كاندا نه‌بێت ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ هاوڵاتییان له‌و پرۆسه‌یه‌دا‌و ململانێی‌ راسته‌قینه‌نامێنێت وه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ (2005)دا ده‌ركه‌وت، به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ كێبڕكێوه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی‌ كوردستان‌و له‌ده‌ره‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ كورد نه‌چونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی‌ بونی‌ كێبڕكێیه‌كی‌ سه‌خته‌وه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌یه‌كی‌ زۆرتر له‌هاوڵاتییان بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان‌و حه‌ماسی‌ خه‌ڵك زیاتر بێت‌و رێژه‌ی‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ زیاد بكات كه‌ ئێستا رێژه‌ی‌ (20.5%) كۆی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت.

شینی‌ هه‌ریسه‌كه‌؟
ئێستا ده‌سه‌ڵات پاساوی‌ ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ بونی‌ لیستی‌ جیا مانای‌ لێكترازانی‌ نێو ماڵی‌ كورده‌، لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆنیش له‌هه‌رێمدا پێیانوایه‌ "شینی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه‌ نه‌ك بۆ حسێن" كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌  كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌غدا‌و پۆسته‌كان دابه‌شده‌بن‌و چیتر ئه‌و دو هێزه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ ناتوانن بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ته‌نها ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌مو كورد ده‌كه‌ن‌و به‌هۆی‌ بونی‌ لیستی‌ گۆڕانه‌وه‌ كه‌ ئێستا وه‌ك هێزێك بوه‌ به‌ئه‌مری‌ واقیع‌و قورسایی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ چاودیران پێیان وایه‌ كه‌ شینی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ حیزبییه‌وه‌ هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت ده‌سكه‌وته‌كان بۆخۆیان قۆرخبكه‌ن.

ترسێكی‌ شاراوه‌
ترسێكی‌ دیكه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌جیایی‌ لیستی‌ گۆڕان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێیوایه‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ به‌غداوه‌ فشار له‌سه‌ر یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ دروستده‌كات بۆ زانینی‌ چۆنێتیی‌ خه‌رجی‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌و داهاته‌ ده‌سكه‌وتوه‌كانی‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی‌ فشارخستنه‌ سه‌ر هه‌رێم بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت‌و دروستكردنی‌ داموده‌زگای‌ ده‌وڵه‌تی‌‌و نه‌هێشتنی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب‌و رێكخستنه‌وه‌ی‌ له‌ سوپایه‌كی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ نیزامی‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
soran ahmad
 hewadarm bzutnawae goran koe aw balenu daxwazianae xalk badebene mtmanae xalk la dast nadat agar am jara bzutnawae goran twanee lagal dawakariakanee xalk bet ishala har sarkawtu abet badl neaeawa har wa abet har sarkawtubn
ئاری کوردی
 سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش کاک سیروان من چه‌ند تێبینیه‌کم هه‌یه‌ ١. لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وا نابێ چونکه‌ خه‌ڵک له‌ سلێمانی زۆر چوووه‌ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ....واتا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ که‌م ئه‌بێته‌وه‌ له‌ سلێمانی ... ٢. له‌ هه‌ولێر و دهۆک هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ . ٣. به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین که‌ لیستی گۆڕان ئێستا هه‌لێکی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ چونکه‌ شاری که‌رکووکی هه‌یه‌ که‌ تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌کراوه‌ بێ گومان هه‌ر ده‌نگیان بۆ گۆڕانه‌. ٤. ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی به‌رچاوه‌ ... به‌ کورت و موخته‌سه‌ری مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵژاردنه‌ی عێراق وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کوردستان نابێ چوونکه‌ ڕێژه‌ی لیستی گۆڕان له‌ سلێمانی پێم وایه‌ که‌م ئه‌بێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا لیستی گۆڕان شاری که‌رکووک و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌یه‌ ... که‌ بێگومان ٧٠% له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌مووی بۆ گؤڕانه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم
bawki diya
 dast xosh bo aw zanyaryana barez kak sirwan bas mn dl niyam agar barewa brdni hal bzardnaka ba paki brwat aw listi goran zor zyatr dahenet labar kordani danishto bagdao nawchakani tri darawai harem har waha ao kordanai kala darawai wlaten dobara dast xosh.
ARAM
 kak sirwan dast xosh aya am bchwna he xota wa haz dakam chand shitikt bo bilim 1aya hich yasayakt pairw krdwa bo ambochwna 2aya birayany GORAN cho rigan da ka boty bilw bikanawa 3witma to bahar hil balab GORAN bo 4aya dazanit KURD chand kursy dahint towa agar wa kurd hukmty aynday IRAQ pik dahinit lagal rizm bo biradarany GORAN lim ziwir naben chwnka .................. bratan ARAM
arian_baban
 dast xosh nusar mn hiwai fra listi estaw haw halwesti dahatwe naw parlamani iraq dakam bo aw bradaranai ka peean waya nwenareki bashi kurdn ch listi kurdstani yaxwd gorran fra listi wadakat xalki ziatr bashdari halbzhardn bkat
محه مه د قه ره داخی
 بۆچونه کانت زۆر جوانن،ده سته کانت خۆشبن.به ڵام ده بێت ئه وه بزانین هه میشه لیستی کوردستانی هه وڵی به ر قه رار بونی به رژه وه ندیه کانی خۆی ده دات،،ده بێت لیستی گۆران،،به هار نرخێک بێت به 1 له‌ستی خۆی دابه زێت،ئه گینا هێز نیه،رێگه له پاوه ن خوازییان بگرێت،له مه شگرنگ تر ئه وه یه،لیستی گۆران ته واوی ده نگه کانی که رکوک و دیاله ش ده باته وه،،سرنژی 2 ی من ده بێت به هار شێوه یه ک بێت له ووڵاتانی ئه وروپا،وه ک هه ڵبژاردنی پێشو نه بێت،له زۆربه ی ووڵاته کان سندوقی ده نگ دان دابنرێت،،ئه م جاره ،وه ک پێشو نیه،،له به ر بونی لیستی جیاواز،،ژماره یه می زۆر تر به شداری ده که ن،که له به رژه وه ندی لیستی گۆرانه،،ئه مه به مه رجێک،لیستی کوردستانی ولیستی ماللکی ریگر نه بن،له به شداری کوردان و په نابه ره عێراقیه کان،له به ر ئه وه ی زۆرینه ی عه ره به کان دژ به به رژه وه ندیه کانی مالکین وئه و راستیه ش ئاشکرایه،،له 100/97 کوردانی ده ره وه ده نگ به لیستی کوردساتنی ناده ن
جوان
 ده‌ست خۆش سیروان گیان، به‌هیوای‌ به‌رده‌وامی‌ زیاترت، له‌كاره‌ ورد و پیشه‌ییه‌كه‌تدا، ئومیدی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زیاترت بۆ ده‌خوازم.
Handren_Rawanduzy
 men pem waya lam halbzhrdna liste kurdistane sarkawtne zorena aynet wak wak halbzhardnake kurdistan chenka listkanedeka tanha la raxnagrtne zyater heche teryan pe neya har boyash xalke kurdistan dange xoey adata ba liste hawpaymane kurdistane wata kurdistane men hewadarem listkane tresh ka asta la kurdistanen lgal liste kurdistane hawpaymane bken chenka wa qazanje kurda hewadarem bere taske 7zbayate nbana naw palmane iraqe kurd 1 dange habet bashtra
are
 dast khosh bo aw shikarea,mn peem basha lesty goran ba geea bashdary halbzhardn bkat. balam agar goran hawpaemany lagal lesty kurdistany bkat awa zorbay danga kany la dast dachet w bay bay la lesty goran dakaen,hewa darm ba geea dabazn,lagal rezm
سامانی وه‌ستا به‌کر
 ده‌ستخۆش، نوسه‌ر لێره‌یا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر توانیویه‌تی ئامانجه‌که‌ بپێکێت. تێبینیم له‌سه‌ر هه‌ندێ ڕێژه‌ پیشبینی بۆکراوه‌کانی نوسه‌ر هه‌یه‌ له‌وه‌ی له‌هه‌ندێک ناوچه‌یا ژماره‌یه‌کی که‌متر کورسی بۆ گۆڕان داناوه‌، من پێم وایه‌ که‌ گۆڕان له‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتر به‌ده‌س ئه‌هێنێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی پاکوو دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێ چونکه‌ گۆڕان ده‌نگێکی زۆر زۆری له‌هه‌ولێرو دهۆک لێدزرا. داوای من له‌ گۆڕان ئه‌وه‌یه‌ که‌هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ داوای لیژانی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نی ڕاسته‌قینه‌بکا بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڵام بێلایه‌نی که‌سانی وه‌کو فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری نا!!!
كاوة على
 ده‌بو كاك سیروان كومه‌ لی‌ چه‌ مكی‌ به‌ كار براوی‌ یاسی‌ ده‌ستوری‌ وه‌كو(قاسم انتخابی‌ , مقاعد تفویضی‌, سیسته‌ می‌ فره‌ بازنه‌ی‌, سیسته‌ می‌ فره‌بازنه‌ی‌.. له‌ گه‌ ل ئه‌وه‌شدا ده‌ست خوش
كامیار ابراهیم
 مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی خۆمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێت (به‌شه‌كه‌ی خۆم بۆ خۆم و به‌شه‌كه‌ی تۆش ئه‌خۆم) هیوادارم نه‌ برایانی عه‌ره‌ب یان توركمان یــــــــــان هاونیشتمانی و هاوزمانه‌كانمان ئه م‌ په‌نده‌ تطبیق نه‌كه‌ن بۆ له‌ناو بردنی دیموكراسی و مه‌سه‌له‌ گرنگه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ شه‌ق تێهه‌ڵدراوه‌مان.. به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌....
Sabah Yassin
 برام سیروان به‌ کاره‌که‌تدا دیاره‌ که‌ خۆت ماندو کردوه‌، و ئه‌وش جیگا ده‌ستخوشیه‌ ، و به‌هیوام رۆژنامه‌ نوسی تریش روو له‌ نوسین راپروت له‌و شیوه‌ تۆ بکه‌ن . ده‌رباره‌ی پارتی و یه‌کیتی و ترسیان دیاره‌ ، هه‌رکه‌سێک یان گروپیک یان پارتێکی که‌ ناره‌وایان به‌شی ئه‌و تر به‌ریت و بشزانیت شه‌ریکه‌ به‌شی بۆ په‌یدا بوه‌، ئه‌و ئاشکرایه‌ که‌ ترسی لیده‌نیشیت. به‌ڵام بۆ گۆران گرنگه‌ که‌ خۆی له‌ ئه‌قلی کورن و به‌رییوه‌به‌ره‌ کۆنه‌کانی ناو خۆی وه‌ک به‌رده‌وام رابرد و راگربێت و ریگه‌ نه‌دا به‌وانه‌ که‌ ناز و فشه‌ی گۆران بکه‌ن. چونکه‌ گۆران که‌ بوه‌ به‌ لیست ، راسته‌ نه‌وشیروان کامیره‌ مانانه‌ ناره‌زی کۆمه‌ڵی کۆکرده‌وه‌، به‌لام ناره‌زاکه‌ران بون که‌ توانایان به‌ گوران دا له‌ لیسته‌وه‌ به‌ ره‌وت ببێت و به‌ روه‌ت بونیش تواناکه‌ی له‌ مرۆڤ به‌رگری که‌ره‌وه‌ نه‌ک له‌وانه‌ به‌ناو ریفورمیسته‌وه‌ بو زیاتر له‌ 36 ساڵ ده‌چی مه‌سین شورشیان وه‌ک ئایدیالی خۆیان به‌کار برد و خادمی پیاو و پیاوه‌کان کاریان ده‌کرد و له‌ 18 ساڵی رابردوشدا هه‌ر ئه‌وان بونه‌ زاخا بۆ دزی و خۆ سه‌پاندی ده‌سته‌ڵات، جا ئه‌گه‌ر بێتو نه‌وشیراون و ره‌وتی گوران به‌ ئاگا نه‌بێت له‌ چقل ده‌رچوانه‌، ئه‌وان بۆ مه‌رامی خۆیان گۆران هه‌ر وه‌ک یه‌کیتی و پارتی لیده‌که‌نه‌وه‌. کاتێک که‌ باس له‌ میژوو ده‌که‌ین. ئیستا ده‌بین و بۆی به‌ هیوام نه‌وشیروان ریگه‌ به‌ ریفورمیسته‌کان نه‌دا و ئه‌وانیش بۆ خۆیان ئاز بن و خۆ خانه‌شین بکه‌ن. توش سه‌رکه‌وت بیت
rastgo-82
 ba brawe mn bash daare kardn kurd la albjrdnake dahtwe iraq ba listy jae dabazn mn peam xosha listy goran ba listyk jae dabzet ta qapre puk pdk kam bknoa mn dast xoshy la andamino laiyn garine goran akm mn wak kaske islme amideam tyea dang badm ba listy goran la dawre walt ba xomo 20 hawermao ta aw zabro zange 2 7azbe daslit dar kam betoa eamsh ashn benao bo kurdsatn dastin xosh bo peshoa ba listake jae
dr.sarhad london
 mn pem waya qet ba yak lisst da nebezn choonke ger wabe awa ema sheewany gorany chy dekeyn wa goren debeita bashek la dasalata swalkaray baxda agar ba jeyawaz dazeen wak goran zor la 96%kurdany darawa dang ba gorna dadanw ba listy xoyany dazann bo peshawa barew gorany reshaey
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ