راپۆرت
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان





Wednesday, September 16, 2009
 
     

ئاماده‌كردنی‌: عه‌دنان عوسمان
په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ
له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆدا ئه‌رك‌و ماف‌و شێوازه‌كانی‌ كاركردن دیاریده‌كرێت‌و ناكرێت هیچ ده‌زگایه‌ك به‌بێ‌ جۆرێك له‌ سیستمی‌ ناوخۆیی‌ كاربكات. پابه‌ندبون به‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ، په‌رله‌مان له‌ ئیشكلالیاتی‌ یاسایی‌‌و رای‌ جیاواز ده‌پارێزێت‌و كارئاسانیی‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی‌ نه‌رمیی‌ كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات.

خولی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ خۆیدا به‌ رونی‌ له‌ به‌نده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لایداو نه‌یتوانی‌ به‌ گوێره‌ی‌ به‌ندی‌ (13)و (14)ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ كاربكات، به‌ گوێره‌ی‌ بۆچونی‌ هه‌ندێك یاساناس، سه‌رباری‌ نه‌بونی‌ ركابه‌ر بۆ پۆسته‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام ده‌بوایه‌ هه‌ڵبژاردن بكرایه‌ بۆ زانینی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ هۆڵێكی‌ كراوه‌دا به‌ڕێوه‌چو به‌ ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌ك میوان، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ سه‌رپێچییه‌كی‌ دیكه‌ داده‌نرێت‌و قسه‌وباسێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر دروستبو، به‌ بڕوای‌ ئه‌و یاساناسانه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه‌ به‌بێ‌ ئاماده‌بونی‌ میوانه‌كان‌و له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان سازبدرایه‌، لێره‌وه‌ پێویسته‌ قسه‌یه‌كی‌ ورد له‌سه‌ر خودی‌ په‌یإه‌وه‌كه‌ بكرێت، كه‌ له‌ دانیشتنی‌ یه‌كه‌می‌ په‌رله‌ماندا دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بو به‌ خاڵی‌ مشتومڕی‌ ئه‌ندامان.

په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌وانه‌یه‌ تاكه‌ په‌یڕه‌وبێت له‌ جیهاندا كه‌ پێناسه‌ی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ تێدا نه‌بێت، نازانرێت ئه‌م په‌رله‌مانه‌ چ ده‌سه‌ڵات‌و توانایه‌كی‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكه‌ردا، به‌نده‌كانی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ زۆر كاڵوكرچ نوسراون‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ جێگه‌و رێگه‌ی‌ ئێستای‌ په‌رله‌مان نین، له‌ خولی‌ رابردودا پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنی‌ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ ئاماده‌كرابو، به‌ڵام نه‌خرایه‌ ده‌ستوری‌ كاره‌وه‌و دواخرا، بۆیه‌ پێویستبو په‌رله‌مانی‌ نوێ‌ یه‌كه‌م ئه‌ركی‌ گۆڕین‌و چاككردنی‌ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ بێت، كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ په‌رله‌مان.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ (8/9)دا فراكسیۆنی‌ گۆڕان‌و چاكسازیی‌ داوای‌ هه‌مواركردنی‌ سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وه‌كه‌یان كرد، كه‌ ئه‌وه‌ش داوایه‌كی‌ ئسوڵی‌‌و گرنگه‌، به‌ڵام فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ دژ به‌و داواكارییه‌ وه‌ستانه‌وه‌. سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانیش پێشتر پێشنیازی‌ هه‌مواركردنی‌ چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ ئاماده‌ كردبو، به‌مه‌به‌ستی‌ زیادكردنی‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ په‌رله‌مان، كه‌ ئه‌مه‌ خرایه‌ ده‌ستوری‌ كاره‌وه‌.

په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م خوله‌یدا پێویستبو له‌سه‌ر دو خاڵی‌ گرنگ قسه‌ بكات: مه‌سه‌له‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌، هه‌مواركردنی‌ سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ جێگه‌و رێگه‌و گرنگی‌ په‌رله‌مان‌و بونی‌ فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن بگونجێت، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ئه‌م دو بإگه‌ گرنگه‌ی‌ فه‌رامۆشكرد‌و په‌رله‌مانی‌ سه‌رقاڵكرد به‌ گۆڕانێكی‌ لاوه‌كییه‌وه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ لیژنه‌كان، كه‌ ده‌كرا ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ئه‌نجام بدرێت. لادانی‌ دوه‌م له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ دانانی‌ لیژنه‌ی‌ كاتیی‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ دروستیی‌ ئه‌ندامانه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ (24)ی‌ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان له‌ دوه‌م دانیشتنی‌ خۆیدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ پێكبهێنایه‌ بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ له‌و تانوتانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ده‌درێت.

باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان
باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆچونانه‌یه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ له‌سه‌ر رۆڵ‌‌و كاریگه‌ریی‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌و زۆر چاودێر به‌ دیكۆرێكی‌ دیموكراتی‌ سه‌یری‌ ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ته‌شریعی‌ له‌ هه‌رێمدا، به‌ نیگایه‌ك‌و سه‌یركردنێكی‌ خێرا هه‌ست به‌وه‌ده‌كرێت كۆشكی‌ په‌رله‌مان بۆ میوان‌و چاودێرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خۆی‌ كراوه‌ نه‌وه‌ك بۆ ئه‌ندامانی‌! دیكۆری‌ ده‌ره‌وه‌ شوێن‌و راره‌و هۆڵه‌كان‌و به‌رده‌ركه‌ی‌ په‌رله‌مان نیشانه‌ی‌ هه‌یبه‌تی‌ په‌رله‌مانه‌، ته‌نیا هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كان نه‌بێت! ئه‌و هۆڵه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ لێوه‌ ده‌رده‌چێت‌و هه‌مو میلله‌ت چاوه‌ڕێی‌ فه‌رمایشته‌كانی‌ ئه‌وه‌. ئه‌ندامێكی‌ كۆنتری‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، كه‌ پێكهاته‌ی‌ په‌رله‌مان رێك ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ نیشانده‌دات بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گرنگه‌: له‌ ده‌ره‌وه‌ ئاوه‌دان‌و له‌ ناوه‌وه‌ كه‌لاوه‌، به‌ رای‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌، هۆڵی‌ ئێستای‌ په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت له‌ ئاستی‌ هۆڵێكی‌ وانه‌خوێندنی‌ زانكۆكانیشدا نییه‌، مه‌به‌ستی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ كه‌ من هاوڕام له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ حه‌ز ده‌كات په‌رله‌مانێكی‌ شكڵیی‌ هه‌بێت‌و باشترین باڵه‌خانه‌و ئیمتیازی‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ته‌شریعییه‌ راسته‌قینه‌یه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ وڵاته‌ دیموكراته‌كاندا هه‌یه‌. به‌ كورتی‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌ ئاست ئه‌و قه‌ره‌باڵغی‌‌و ئه‌و دانیشتنه‌ گه‌رماوگه‌رمانه‌دا نییه‌ كه‌ هه‌مومان چاوه‌ڕێین.

 دانیشتنی‌ دوه‌م
پێشمه‌رگه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دو بابه‌ته‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ باش بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ ستراكچه‌ری‌ بیركردنه‌وه‌و شێوازی‌ كاركردن‌و شێوه‌ی‌ تێڕوانینی‌ لیستی‌ كوردستانی‌‌و لیستی‌ گۆڕان بۆ مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌. شێوه‌ی‌ قسه‌كردن‌و خستنه‌ڕو ‌و پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م دو بابه‌ته‌ ئاماژه‌كانی‌ پشت هه‌ڵوێستی‌ هه‌ردولامان بۆ رونده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌كرێت به‌جۆرێك له‌ تێگه‌شتنێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ بزانرێت بۆ كێشمه‌كێشه‌كانی‌ ئاینده‌.

یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه‌
 له‌ ژماره‌كانی‌ كوردستانی‌ نوێدا‌و به‌تایبه‌ت له‌ ژماره‌ی‌ (4973) رۆژی‌ (10/9) له‌ لاپه‌ڕه‌ (3)دا وه‌ك به‌شێك له‌ پیشه‌ی‌ نوێی‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌، كه‌ جگه‌ له‌ ئاوه‌ژوكردنی‌ راستییه‌كان كارو پیشه‌یه‌كی‌ دیكه‌یان نه‌ماوه‌، له‌سه‌ر زاری‌ په‌رله‌مانتارێك چه‌ند بوختانێكی‌ ناڕاست دژ به‌ لیستی‌ گۆڕان كراوه‌، دیاره‌ ئه‌مجۆره‌ له‌ میدیا ئیتر باكی‌ سه‌ر راستی‌‌و میسداقیه‌تی‌ نییه‌‌و گوێ‌ به‌وه‌ نادات هه‌زاران كه‌س‌و ده‌یان رۆژنامه‌نوس سه‌یری‌ كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن‌و كۆنوسی‌ كۆبونه‌وه‌كانیش دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌. بۆ نمونه‌ له‌سه‌ر زاری‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات فراكسیۆنی‌ گۆڕان ویستویه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئایینی‌ بگۆڕدرێت‌و بنوسرێت كاروباری‌ ئایینی‌! كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رتاپا ناڕاسته‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م پێشنیازه‌ی‌ كرد دو ئه‌ندامی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ بون (به‌ڕێزان د.به‌شیر‌و د.ره‌فیق سابیر) ئه‌ندامێكی‌ گۆڕانیش پشتگیریی‌ كردن، به‌ڵام زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ مانه‌وه‌ی‌ ناوه‌كه‌ بون وه‌ك خۆی‌. ئه‌مه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌مجۆره‌ له‌ میدیا تا چ ئاستێك ئاماده‌یه‌ له‌سه‌ر ساخته‌كاریی‌‌و درۆكردن‌و بوختان دروستكردن بڕوات.

له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ پێشمه‌رگه‌شدا به‌ هه‌مانشێوه‌ هه‌وڵده‌درێت هه‌ڵوێستی‌ لیستی‌ گۆڕان بشێوێندرێت.

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌كاتی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ هه‌یه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌رجه‌م هێزی‌ چه‌كداره‌وه‌ له‌ كوردستان، ناكرێت له‌ كوردستاندا چه‌ند هێزێكی‌ چه‌كدار له‌ژێر ناوی‌ جیاوازدا هه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ له‌ ژێر یه‌ك مه‌رجه‌عییه‌تدا كۆبكرێنه‌وه‌ له‌ژێر چاودێری‌‌و كۆنترۆڵی‌ په‌رله‌ماندا. ئه‌ندامێكی‌ لیستی‌ گۆڕان به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌ سۆزداریانه‌ی‌ له‌سه‌ر شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری‌ پێشمه‌رگه‌ كرا، وتی‌: ئه‌م لیژنه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رێكخستنی‌ هێزی‌ به‌رگریی‌ كوردستان‌و له‌ هه‌مو په‌رله‌مانێكی‌ جیهاندا لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌ كاروباری‌ عه‌سكه‌ری‌ یان به‌رگریی‌ نیشتمانیی‌، مه‌سه‌له‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ لایه‌نی‌ ئینسانیی‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان ده‌كرێت یان لیژنه‌ی‌ دیكه‌ی‌ بۆ دروستبكرێت یان بخرێته‌ سه‌ر لیژنه‌كانی‌ دیكه‌‌و ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌بێت تایبه‌تمه‌ند بێت به‌ كاروباری‌ عه‌سكه‌ری‌‌و هێزی‌ چه‌كداره‌وه‌ (وه‌ك په‌رله‌مانه‌كانی‌ دیكه‌)، جا ئیتر وشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یان ده‌خرێته‌ كه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ شكڵییه‌‌و گرنگ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌.

 فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م هێزی‌ چه‌كدار له‌ كوردستاندا له‌ ژێر یه‌ك مه‌رجه‌عییه‌ت كۆبكاته‌وه‌، میلیشیا‌و هێزی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسا نه‌هێڵێت، جموجۆڵ‌‌و كۆنترۆڵی‌ هێزی‌ چه‌كدار له‌ژێر سایه‌ی‌ په‌رله‌ماندا بێت، له‌پێناو رێزگرتنیش له‌ ناوی‌ پێشمه‌رگه‌و سه‌روه‌رییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌كاتی‌ ده‌نگداندا داوایكرد كه‌ ناوه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ بمێنێت‌و له‌ كه‌وانه‌یه‌كدا باس له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ دیكه‌ بكرێت، ئه‌مه‌ش خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ (رێك به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ میدیای‌ یه‌كێتی‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌!). لێره‌دا فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌یویست ئه‌ركی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ دیاریبكرێت‌و دوربخرێته‌وه‌ له‌ ئه‌ركی‌ لابه‌لا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌ په‌نای‌ هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی‌ عاتفیدا، ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ لیژنه‌كه‌یان له‌ ناوه‌رۆكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ خاڵی‌ كرده‌وه‌‌و نزیكیانكرده‌وه‌ له‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ئینسانیی‌ بۆ هه‌ندێك پێداویستیی‌ مرۆڤانه‌، مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه‌ش دورخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ له‌ چاودێری‌‌و مه‌رجه‌عییه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و هێشتنه‌وه‌یه‌تی‌ له‌م دۆخه‌ ناله‌بار‌و په‌رته‌وازییه‌ی‌ ئێستای‌ كه‌ ناتوانین ناوی‌ بنێین هێزی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم. هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كوردستان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ هێزی‌ حیزبین‌و بڕیاره‌كانی‌ حیزب جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن‌و دورن له‌ هه‌ر ره‌قابه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مان، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌بێت به‌ زوترین كات كۆتایی پێبهێنرێت‌و هێزێكی‌ چه‌كداری‌ نیشتمانیی‌ دروستبكرێت دور له‌ ده‌ستێوه‌ردان‌و نفوزی‌ حیزبیی‌.

لیستی‌ كوردستانی‌ بێ‌ هیچ گوێدانه‌ ئه‌و ئه‌رك‌و ئه‌جێندایه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێی‌ هه‌ستێت، به‌ سود وه‌رگرتن له‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ تێكه‌ڵ‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی‌ دیكه‌ كرد، ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌ژێر چه‌تری‌ كۆمه‌ڵێك دروشمی‌ نیشتمانی‌‌و سۆزبه‌خش به‌ڕێوه‌چو، كه‌ هه‌ق وانییه‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان بكرێته‌ شوێنێك بۆ ئه‌و جۆره‌ موزایه‌ده‌ نه‌زۆكانه‌. په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌‌و پێویسته‌ به‌ وردیی‌ خاڵ‌ بخاته‌ سه‌ر پیته‌كان، نه‌وه‌ك له‌ژێر هاتوهاوارێكی‌ سۆزداردا‌و به‌ بیانوی‌ دیكه‌وه‌ ناوه‌رۆكی‌ لیژنه‌كان له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان خاڵیبكرێته‌وه‌. دیاره‌ پێداویستییه‌ ئینسانییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری‌ شه‌هید‌و ئه‌نفالكراوه‌كان زۆر پێویستن‌و جێگه‌ی‌ مشتومإ نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شوێن‌و لیژنه‌ی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ خه‌مخۆری‌ بێت‌و به‌ گوێره‌ی‌ پێویست كار له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان بكات.

په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌ ئێستای‌ كوردستاندا ته‌نیا جێگه‌یه‌ك كه‌ ئاگای‌ له‌ جۆر‌و ناوه‌رۆك‌و شكڵی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كورد‌و هه‌رێمی‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خۆیدا، په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌، په‌رله‌مان ئاگای‌ له‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ هه‌رێم له‌ وڵاتانی‌ جیهاندا نییه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ناكات، فه‌رمانبه‌ره‌ دیبلۆماسییه‌كان له‌ سه‌فاره‌ته‌كانی‌ عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ داده‌نرێت‌و ئاگای‌ لێ نییه‌، تائێستا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خۆیدا ئه‌م په‌رله‌مانه‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌كردوه‌، كه‌س بانگ نه‌كراوه‌.

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت ئه‌م په‌رله‌مانه‌ ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ بێت كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ژیان‌و چاره‌نوسی‌ هه‌رێمه‌وه‌، له‌به‌ر گرنگی‌ ‌و چاره‌نوسسازیی‌ ئه‌م پرسه‌، داوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و جیابكرێته‌وه‌ له‌و به‌شانه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ پێوه‌ی‌ نوسێندراوه‌ (رۆشنبیریی‌، راگه‌یاندن)، ئێمه‌ داوامانكرد لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێریی‌ سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم بكات‌و هه‌ڵی‌ بسه‌نگێنێت. كارمه‌ندانی‌ كه‌رتی‌ دیبلۆماسی‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدرێت، په‌رله‌مان ئاگاداری‌ په‌یماننامه‌و رێكه‌وتنه‌كان‌و دانیشتن‌و كۆبونه‌وه‌كانی‌ هه‌رێم بێت له‌گه‌ڵ‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خۆیدا، نوێنه‌ره‌كانی‌ هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ وه‌ربگرن‌و په‌رله‌مانیش چاودێری‌‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لۆجیكه‌دا كه‌ ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان له‌ مه‌سه‌له‌ گرنگ‌و هه‌ستیاره‌كاندا چالاك‌و به‌ ئاگا بكات، لیستی‌ كوردستانی‌‌و به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ ئه‌و پێشنیازه‌شیان مراند.

له‌ كۆتاییدا ده‌بێت بپرسین بۆ چ مه‌به‌ست‌و له‌پێناو چیدا ئه‌و دو پێشنیازه‌ كپكرانه‌وه‌؟ كێ‌ له‌وه‌ قازانج ده‌كات؟ ئایا ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌‌و پێویسته‌ بزه‌ی‌ خۆشیی‌ بۆ په‌خشبكرێت، یان كۆیله‌كردنی‌ ئیراده‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ په‌رله‌مانه‌؟، به‌ڵام پرسیاری‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌: ئایا له‌م دو نمونه‌یه‌ سه‌ره‌داوی‌ نییه‌ت‌و روئیای‌‌و تێگه‌شتنی‌ لایه‌نه‌كان‌و فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان بۆ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتون؟ ئایا ئه‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ كێن ده‌یانه‌وێت ته‌كانێك به‌ په‌رله‌مان بده‌ن‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان هه‌مان جه‌سته‌ مردو‌و بینا جوانه‌ بێكه‌سه‌كه‌ بێت؟

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
asokurd berlin
 ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕیار بڕیاری مام و کاکه‌ وبه‌س ئیدی له‌وان به‌ره‌وخوار فه‌رمانبه‌رن و به‌س .به‌کورتییه‌که‌ی .... ، ئه‌گه‌رنا بۆچی 35 ساڵه‌ هه‌ر مام سه‌رۆکه‌ ، 63 ساڵه‌ هه‌ر کاک له‌ باوکیه‌وه‌ سه‌رۆکن ، جا ئه‌ گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌مه‌ قبوڵ بکات جێی شانازی نییه‌ .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ